عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلى، چۆن بووه ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى یه‌كێتى؟
سالار مەحمود
له 12ى نیسانى 1975دا، له‌سه‌ر داخوازى ئیدریس بارزانى‌و مه‌سعود بارزانى، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ( عادل مورادو ڕه‌نج نورى شاوه‌یس‌و ئازاد خه‌فاف) دا، به‌مه‌به‌ستى سه‌ر له‌نوێ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى پارتى‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شۆڕش ده‌چنه سوریا، به‌ڵام له‌وێ له‌گه‌ڵ عادل موراددا ده‌بنه ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان.
پلانى سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شۆڕش‌و هێناوه كایه‌ى پارتى نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌مان ڕوو نادات، به‌ڵكو پاش گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ مام جه‌لالدا، هه‌ردوو عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلى‌و عادل موراد ده‌بنه ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى ئه‌و حیزبه‌ى كه مام جه‌لال نه‌خشه‌ى بۆ كێشاوه
له‌پاش هه‌ره‌سى شۆڕشى ئه‌یلوول، مه‌سعود بارزانى ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى
كادیره گه‌نجه‌كانى ناو هه‌ردوو ڕێكخراوى یه‌كێتى قوتابیانى كورستان‌و یه‌كێتى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه ده‌ست به‌جوڵه‌و هه‌وڵه‌كانى بكات، هه‌ر بۆیه ( عادل مورادو عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلى‌و ڕه‌نج نورى شاوه‌یس‌و ئازاد خه‌فاف) بۆ ئه‌وكاره هه‌ڵده‌بژێرێت‌و له‌سه‌ر داخوازى ئه‌ویش له شارى نه‌غه‌ده‌ى ئێرانه‌وه ده‌چنه سووریا.
له‌سه‌روه‌ختى هه‌ره‌سى شۆڕشى ئه‌یلوولدا، عادل موراد سكرتێرى ( یه‌كێتى قوتابیان) و عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لى سكرتێرى گشتى ( یه‌كێتى لاوان) و ڕه‌نج نورى شاوه‌یس‌و ئازاد خه‌فافیش ئه‌ندامى سكرتاریه‌تى یه‌كێتى قوتابیان ده‌بن.
عه‌بدولڕه‌زاق عه‌زیز میرزا، ساڵى 1945 له دایكبووه، قۆناغه‌كانى خوێندنى سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندى‌و ئاماده‌یی‌و زانكۆى له شارى به‌غداد ته‌واوكردووه،ته‌مه‌نى چوارده ساڵ ده‌بێت، كاتێك ساڵى 1959 په‌یوه‌ندى به ڕیزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆى بچووكى ته‌مه‌نییه‌وه وه‌كو ئه‌ندامى وه‌ریناگرن‌و وه‌رگرتنى له ڕیزه‌كانى پارتیدا دوا ده‌خرێت بۆ ساڵى 1961.
تایبه‌ت به چیرۆكى دامه‌زراندنى یه‌كێتیدا، ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه له 12ى نیسانى 1975 له ئێرانه‌وه چووه‌ته سوریا‌و پاش ماوه‌یه‌ك گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له‌مام جه‌لال‌و فواد مه‌عسوم‌و عادل موراددا، بڕیارى دامه‌زراندنى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانیان داوه‌و له 22ى مانگى ئایارى ئه‌وساڵه‌شدا له دیمه‌ش به‌یاننامه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتییان نووسیووه
عادل موراد، مام جەلال، د.فواد مەعسوم، عەبدولرەزاق فەیلی
عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلى له‌ناو پارتیدا، له‌ڕێكخراوى ( یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان)ه‌وه ده‌ست به‌خه‌بات ده‌كات‌و كاتێكیش كه به‌هۆى هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى ئه‌یلووله‌وه ڕیزه‌كانى ڕێكخراوى یه‌كێتى قوتابیان له‌به‌غداد هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا سكرتاریه‌تێكى كاتى بۆ ڕێكخراوه‌كه دروستده‌كه‌ن.
به گومانى په‌یوه‌ندیبوونى به‌ڕیزه‌كانى پارتییه‌وه له ساڵى 1963 له لایه‌ن حكومه‌تى عێراقییه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه ساڵێكى خوێندنى زانكۆى ده‌فه‌وتێت.
به‌هۆى كوده‌تاكه‌ى ( عه‌بدولسه‌لم عارف) ه‌وه له‌ساڵى 1964 له زیندان ئازاد ده‌بێت‌و ساڵى 1967 خوێندنى زانكۆ ته‌واو ده‌كات‌و هه‌ر ئه‌و ساڵه له ڕۆژنامه‌ى ( نور) كه باڵى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى له به‌غداد ده‌ریان ده‌كرد، ده‌بێته ژمێریار‌و پێده‌چێت ناسیاوى‌و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ مام جه‌لالدا بۆ ئه‌و ده‌مه بگه‌ڕێته‌وه.
له‌پاش یه‌كگرتنه‌وه‌ى باڵى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى له‌گه‌ڵ مسته‌فا بارزانیدا له ساڵى 1971، بووه‌ته‌ئه‌ندامیسكرتاریه‌تییه‌كێتیلاوانیكوردستان‌و پاش ساڵێكیشده‌بێته‌سكرتێریگشتییه‌كێتیلاوان.
ئه‌و كه زۆرتر به زمانى عه‌ره‌بى ده‌ینووسى، له گێڕانه‌وه‌و یاداشته‌كانى تایبه‌ت به چیرۆكى دامه‌زراندنى یه‌كێتیدا، ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه له 12ى نیسانى 1975 له ئێرانه‌وه چووه‌ته سوریا‌و پاش ماوه‌یه‌ك گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له‌مام جه‌لال‌و فواد مه‌عسوم‌و عادل موراددا، بڕیارى دامه‌زراندنى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانیان داوه‌و له 22ى مانگى ئایارى ئه‌وساڵه‌شدا له دیمه‌ش به‌یاننامه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتییان نووسیووه، به‌ڵام ئه‌و باسیله‌وه نه‌كردووه كه بۆچى‌و بۆ كاك مه‌به‌ست له‌گه‌ڵ عادل موراددا چوونه‌ته سوریا.
بەخاکسپاردنی تەرمی عەبدولرەزاق فەیلی ـ گردی سەلیم بەگ/ سلێمانی ـ ٢٠١٨.٦.١٤
عادل موراد، له بیره‌وه‌رییه‌كانى تایبه‌ت به دامه‌زراندنى یه‌كێتیدا ئه‌وه‌ى باسكردووه كه ئه‌وان له‌سه‌رخواستى مه‌سعود بارزانى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له نورى شاوه‌یس‌و ئازاد خه‌فاف‌و ڕه‌نج نورى شاوه‌یسدا چوونه‌ته سوریا به مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى زه‌مینه‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شۆڕش‌و هه‌ر له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى مه‌سعود بارزانى نورى شاوه‌یس كه له شۆڕشى ئه‌یلوولدا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى بووه، وه‌كو لێپرسراوى ئه‌وان ده‌ستنیشان كراوه.
پلانى سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شۆڕش‌و هێناوه كایه‌ى پارتى نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌مان ڕوو نادات، به‌ڵكو پاش گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ مام جه‌لالدا، هه‌ردوو عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلى‌و عادل موراد ده‌بنه ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى ئه‌و حیزبه‌ى كه مام جه‌لال نه‌خشه‌ى بۆ كێشاوه‌و بۆ به‌شداریكردن له‌پێكهێنانى یه‌كێتیدا، مام جه‌لال گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نورى شاوه‌یس‌و ڕه‌نج ى كوڕی نورى شاوه‌یسیشدا ده‌كات.
پاش دوو ساڵ كه‌متر له دامه‌زراندنى یه‌كێتى‌و له ساڵى 1977 له سوریاوه ده‌چێته به‌ریتانیا، پاش دوو ساڵ مانه‌وه له‌وێ، له‌ڕێگه‌ى ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خڕى ناوزه‌نگ‌و هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا له‌گه‌ڵ فواد مه‌عسومدا ئۆفیسى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى له تاران به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له‌ساڵى 1981دا‌و به‌هۆى تێكچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئێران‌و یه‌كێتییه‌وه، ئێران ئۆفیسى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى له تاران دا ده‌خات‌و عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلیش ده‌ستگیر ده‌كرێت‌و ماوه‌ى 9 مانگ له زینداندا ده‌بێت.
پاش به‌ربوونى له زیندان ده‌چێته‌وه بۆ سوریا‌و تا ساڵى 1984 له‌وێ ده‌مێنێته‌وه‌و دواتر ده‌چێته وڵاتى سوید، له كۆتایی ساڵى 1992دا‌و پاش گرێدانى یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى یه‌كێتى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان‌و ده‌بێته لێپرسراوى په‌یوه‌ندییه‌كانى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى یه‌كێتى.
پاش هه‌ریه‌ك له دكتۆر كه‌مال فواد‌و مام جه‌لال‌و نه‌وشیروان مسته‌فاو عادل موراد، عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلى، پێنجه‌مین ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى یه‌كێتییه كه كۆچى دوایی ده‌كات، ئه‌وان، هه‌ر پێنجیان له ماوه‌ى چوار ساڵدا كۆچیی دوایییان كرد و ئێستا ته‌نها دووان له ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى یه‌كێتى له ژیاندا ماون، ئه‌وانیش دكتۆر ( فواد مه‌عسوم‌و عومه‌ر شێخ مووس)ن.
عەبدولرەزاق فەیلی و عەلی کەریمی
پاش سێ ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتى سوید‌و دیسان له ساڵى 2002دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان‌و له ئیداره‌ى سلێمانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌بێته وه‌زیرى هاوكارى‌و په‌یوه‌ندییه‌كان‌و له ساڵى 2009 ده‌بێته‌ئه‌ندامیلیژنه‌یباڵایمه‌كته‌بیڕێكخستنى یه‌كێتى‌و له ساڵى 2010وه تا ڕۆژى كۆچى دواییه‌كه‌ى له 13ى حوزه‌یرانى 2018دا لێپرسراوى به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتیبوو.
له پاش هه‌ریه‌كه له دكتۆر كه‌مال فواد‌و مام جه‌لال‌و نه‌وشیروان مسته‌فاو عادل موراد، عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلى، پێنجه‌مین ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى یه‌كێتییه كه كۆچى دوایی ده‌كات.
ئه‌وان، هه‌ر پێنجیان له ماوه‌ى چوار ساڵدا كۆچیی دوایییان كرد‌و ئێستا ته‌نها دوان له ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى یه‌كێتى له ژیاندا ماون، ئه‌وانیش دكتۆر ( فواد مه‌عسوم‌و عومه‌ر شێخ مووس)ن.
ئه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به ژیانى سیاسى عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلى جێگه‌ى سه‌رنجه، ئه‌وه‌یه كه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى یه‌كێتیی بووه‌و ته‌مه‌نێكى زۆریش له‌كایه‌ى سیاسیی‌دا بووه، به‌ڵام یه‌كێكبووه له سیاسییه هه‌ره نادیار‌و نا كاریگه‌ره‌كان.
جگه له ساڵانى سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى یه‌كێتى، كه له‌سه‌ر حسابى خه‌تى گشتى له‌سه‌ر كردایه‌تیدا بووه، هیچكاتى دیكه له كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى ئه‌م حیزبه‌دا نه‌بووه‌و كاریگه‌رى ئه‌وتۆشى نه‌بووه‌و ته‌نها له ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتییدا ناوى هاتۆته به‌ر گوێ‌و ناوى بیستراوه.
چ له شاخ‌و هه‌م پاش ڕاپه‌ڕینیش، له شه‌ڕى ناوخۆ‌و ململانێ سیاسییه‌كانداو له ململانێكانى ناو یه‌كێتیشدا ناوى له نێواندا نه‌بووه.
جیا له هه‌ر هۆكارێكیترى تایبه‌ت به سروشتى كاركردنى خۆى، ڕه‌نگه فاكته‌رى بنه‌ڕه‌تى نادیارى‌و گومناوى ئه‌و له‌كایه‌ى سیاسى كوردستاندا، په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌بێت كه عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلى زۆرترین كات له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات بووه.