فو هاو یه‌كه‌مین جه‌نه‌ڕاڵی ژن بوو له چین، هه‌روه‌ها قه‌شه و ڕاوێژكاری پاشا وۆ دینگ بوو كه به یه‌كێك له پاشا گرنگه‌كانی خێزانی شانگ داده‌نرا، ئه‌و بۆ سه‌رده‌می خۆی ژنێكی ته‌واو ڕچه‌شكێن و جیاواز و بوێر و به‌هێز بوو، به جۆرێك پاڵه‌وانه‌كانی جه‌نگی هۆزه‌كان خۆیان له‌به‌ر په‌لامار و پلانی سه‌ربازی ئه‌و نه‌ده‌گرت و گورزی گورچكبڕی لێ ده‌سره‌واندن.
چیرۆكی فو هاو و یه‌كه‌م جه‌نه‌ڕاڵی ژن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌رمانی پاشا شانگ، بۆ ئه‌وه‌ی هۆزه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌ی له‌یه‌كه‌وه نزیك بكاته‌وه له هه‌ر هۆزێك ژنێكی لێ هێناوه و فو هاو یه‌كێك بوو له نێوان 60 ژنه‌كه‌ی تری.
دوای مردنی، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر فو هاو ده‌زانرێت، به‌هۆی نه‌خشه ههڵكۆڵڕاوهكانی ئه‌شكه‌وته‌كانی شانگ بووه كه ده‌كه‌وێته نزیك ناوچه‌ی ئایناگ.
له یه‌ك ئه‌شكه‌وتدا نزیكه‌ی 200 ئاماژه بۆ فو هاو هه‌بوو، به‌مه‌یش ده‌توانین زانیاری له‌باره‌ی ژیان و مردن و دیاریكردنی شێوه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌ی لێی ژیاوه دیاری بكه‌ین.
له‌و زانیارییانه‌ی كۆ كراونه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه كه فو هاو دوای چوونی بۆ كۆشكی پاشایه‌تی، بووه‌ته ڕاوێژكار و جه‌نه‌ڕاڵێكی به‌توانا و سه‌ركردایه‌تیی 13 هه‌زار سه‌ربازی هه‌رێمه‌كه‌ی كردووه كه ئه‌مه‌یش به گه‌وره‌ترین سوپا داده‌نرێت له سه‌رده‌ی پاشایه‌تی ناوچه‌كه‌دا.
سه‌ركردایه‌تی زۆر له ئۆپراسیۆنه‌كانی جه‌نگی كردووه كه پاشا وۆ دینگ له جه‌نگدا بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر سنووری هه‌رێمی شانگدا بوون، بۆ نموونه سه‌ركردایه‌تیی جه‌نگی دژ به هۆزی جیانگی كردووه و زۆری به بارمته گرتن، هه‌روه‌ها هۆزه‌كانی وه‌ك تو و با و یی به هاوكاری جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی وه‌ك ژی و هاو گا‌و كه له ژێر فه‌رمانی ئه‌ودا بوون.
پاشا وۆ دینگ، باوه‌ڕێكی ته‌واوی به تواناكانی هه‌بوو و چه‌ند پارچه زه‌وییه‌كی له‌سه‌ر سنووری هه‌رێمه‌كه پێ دابوو بۆ به‌رگریكردن و شه‌ڕكردن دژی هۆزه‌كانی تر له هه‌ر هێرشێكیان كه بیكه‌نه سه‌ر وڵاتی شانگ، بوونی به سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی به‌س نه‌بوو، خزمه‌تی كردووه له بواره‌كانی وه‌ك قه‌شه و ڕاوێژكار، كه ئه‌مه ئاسان نه‌بوو بۆ ژنێك له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌موو كاره‌كان به‌یه‌كه‌وه بكات.
هه‌ندێك به‌ڵگه هه‌ن كه له نه‌خشه ههڵكۆڵڕاوهكانی سه‌ر ئێسكه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه پاشا وۆ دینگ هه‌موو كاره‌كانی نه‌ریتی هه‌رێمه‌كه‌ی به فو هاو سپاردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێزێكی زۆری لێ ناوه و متمانه‌یه‌كی زۆری پێی هه‌بووه، كاتێك له ساڵی 1200 ی پێش زاین مردووه، پاشا وۆ دینگ گۆڕێكی گه‌وره‌ی بۆ كردووه له شانگی پایته‌ختی ینك‌و.
له ساڵی 1976دا زانایان شوێنه‌وارناسی هه‌ندێك نه‌خشیان دیاری كرد كه له شێوه‌ی گۆڕی فو هاو ده‌چوو و گرنگییه‌كی زۆری پێ دراوه و له ساڵی 1999 وه‌ك گڵكۆی پاڵه‌وان و سه‌ركرده‌یه‌كی وڵاتی چین به ڕووی گه‌شتیاران كرایه‌وه و ڕێزی لێ نرا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕی فو هاو سه‌ری واڵا بوو، زانایانی شوێنه‌وارناسی توانییان دوو هه‌زار به‌ردی به‌نرخ و بڕۆنز و كه‌لوپه‌لی به گڵ دروستكراو و ئێسك له ناو گۆڕه‌كه بدۆزنه‌وه، هه‌روه‌ها ئێسكه په‌یكه‌ری سه‌گ و 16 مرۆڤ دۆزرانه‌وه، چونكه به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه مێژوویییه‌كان له كاتی مردنی زیاتر له 100 چه‌ك و مه‌دالیایه‌كی بڕۆنز كه له شه‌ڕه‌كاندا بردبوویه‌وه، له‌گه‌ڵی خراوه‌ته ناو گۆڕه‌كه‌ی و نێژراوه وه‌ك سیمبۆلێكی سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی.
فو هاو له پێش سه‌رده‌می خۆیه‌وه بوو به‌وه‌ی كه به‌شداری له دوو چالاكی كرد كه بۆ ژنان نه‌ده‌گونجا وه‌ك جه‌نگ و نه‌ریتی ئاینی، ئه‌مه‌یش وای كرد ڕێخۆشكه‌ر بێت بۆ ژنانی دوای خۆی، یه‌كێك له شوێنكه‌وتووانی قه‌شه نگ مۆییه كه كاریگه‌ر بوو به فو هاو و شێوازی جه‌نگی به‌ره‌وپێشه‌وه برد و ڕێزێكی زۆری لێ ده‌نرا له‌لایه‌ن په‌رستگای شۆڵین كه ئێسته پێی ده‌گوترێت وینگ چون.
چین به زۆری شه‌ڕ و جه‌نگه‌كانی له مێژوودا به‌ناوبانگه، له ناویاندا بوونی ژن وه‌ك سه‌ركردایه‌تیی شه‌ڕكردن جێی خۆشحاڵییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ژنان له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكاندا قه‌ده‌غه‌ی زۆر كاری لێ كراوه، به‌ڵام فو هاو وه‌ك نموونه‌یه‌كی ژن و پاڵه‌وانێكی جه‌نگی چین له مێژوودا توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات و كاریگه‌ری به‌سه‌ر ژنانی تره‌وه هه‌بێت و ڕێخۆشكه‌ر بێت بۆ پێشاندانی ژن له چوارچێوه‌ی تواناكانیدا. جگه له فو هاو، چه‌ندان ژنی چاو نه‌ترس و بوێرمان هه‌یه كه له مێژوودا پاڵه‌وانیه‌تی خۆیان سه‌لماندووه له بواره جیاجیاكانیاندا، ئه‌مه‌یش متمانه و هێز ده‌به‌خشێته ژنانی تر.
سه‌رچاوه_ gbtimes


وشە – په‌یام محه‌مه‌د