پێوه‌ندیى نێوان ئه‌مه‌ریكا و سووریا له ماوه‌ى 72 ساڵدا
به درێژایى ده‌یه‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو پێوه‌ندیى نێوان سووریا و ئه‌مه‌ریكا به چه‌ندان وێستگه‌ى نزیكبوونه‌وه‌ى كورت و دووركه‌وتنه‌وه و دژایه‌تى درێژخایه‌ن تێپه‌ڕیوه.
له سێپتێمبه‌رى ساڵى 1944 پێوه‌ندیى فه‌رمى نێوان ئه‌م دوو وڵاته ده‌ستى پێكرد كاتێك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ ددانى به سووریا نا، دوو‌و مانگیش دواتر پێوه‌ندى دیپلۆماسى نێوان ئه‌م دوو وڵاته دروست بوو.
كه‌چى ئه‌م پێوه‌ندییه له فیبرایهرى ساڵى 1958 پچڕا، كاتێك كۆمارى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو له نێوان میسر و سووریا راگه‌یانرا، ئه‌و كاته واشنتن باڵوێزخانه‌كه‌ى خۆى له قاهیره هێشته‌وه.
له سه‌روبه‌ندى كشانه‌وه‌ى سووریا له یه‌كگرتنه‌كه و راگه‌یاندنى به فه‌رمى له دیسێمبه‌ری 1961، پێوه‌ندى نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى سووریا و ویلایه یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى پێكرده‌وه و دواى مانگێك له كشانه‌وه‌ى سووریا له یه‌كگرتنه‌كه، دیپلۆماتكارانى ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕانه‌وه سووریا.
له یۆنیۆى ساڵى 1967 كاتێك جه‌نگى نێوان ئیسرائیل و چه‌ند وڵاتێكى عه‌ره‌بى، سووریا پێوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا پچڕاند.
ئه‌م پچڕانى پێوه‌ندییه حه‌وتى ساڵى خایاند و دواتر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا باڵوێزخانه‌ى خۆى له دیمه‌شق كرده‌وه.
له ساڵى 1990 پێوه‌ندیى نێوان ئه‌مه‌ریكا و سووریا گه‌یشته لووتكه، چونكه سووریا چووه ریزى ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه كه دواى داگیركردنى كوێت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، له دژى عێراق دروست كرابوو.
له مانگى مایۆى 2002 ئه‌مه‌ریكا گوتى سووریا له پاڵ ئێران و كۆریاى باكور یه‌كێكه له لایه‌نه‌كانى میحوه‌رى شه‌ڕانگێزى، یه‌كه‌مجاریش بوو واشنتن گوتى دیمه‌شق چه‌كى كۆمه‌ڵكوژى هه‌یه.
له ساڵى 2004 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر سووریا سه‌پاند، گوایه سووریا پاڵپشتى تیرۆر ده‌كات و رێگر نابێت له رۆیشتنى تیرۆریستان له خاكى سووریاوه بۆ عێراق.
له مانگى ئیپرهلى 2005 پێوه‌ندى نێوان ئه‌مه‌ریكا و سووریا گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕى خراپى، ئه‌مه‌ش كاتێك بوو كه ره‌فیق حه‌ریرى سه‌رۆك وه‌زیرانى تیرۆر كرا، ئه‌و كاته سووریا و حزبوڵا به تیرۆركردنه‌كه تۆمه‌تبار كران.
له مانگى مایۆى 2010 ئه‌مه‌ریكا سزاكانى بۆ سه‌ر سووریا نوێكرده‌وه و ئه‌و جاره‌ش به كۆمه‌ڵێك تاوانى تر تۆمه‌تبارى كرد، له‌وانه پاڵپشتى تیرۆر و هه‌بوونى چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ و پێشێلكردنى بڕیاره‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پێدانى مووشه‌كى سكۆد به حزبوڵا.
له سه‌ره‌تاى شۆڕشى سووریا له 2011، پێوه‌ندیى نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ سووریا، خاڵێكى وه‌رچه‌رخانى به‌خۆیه‌وه بینى، هه‌ردوولا سزاكانیان به‌سه‌ر سووریا توندتر كرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى رژێمى سووریا سه‌ركوتى ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ى ده‌كرد كه له دژى ئه‌و رێكده‌خران.
له‌ساڵى 2012 باراك ئۆباما هۆشدارى دایه رژێمى سووریا، له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر چه‌كى كیمیایى به‌كاربهێنێ، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا كرده‌ى سه‌ربازى له دژى سووریا به‌كارده‌هێنێ.
دۆناڵد تره‌مپیش له‌سه‌ر رێبازى باراك ئۆباما رۆیشت، له ئیپرهلى 2017 بڕیارى دا هێرشى مووشه‌كى بكرێته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى سه‌ربازى شه‌عیرات له حمس، دواى ئه‌وه‌ى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى سووریا هێرشى كیمیایییان كرده سه‌ر خان شیخونى سه‌ر به پارێزگاى ئیدلب.
هه‌روه‌ها به پێى بڕیارێكى تر‌ى دۆناڵد تره‌مپ سووریا یه‌كێك بوو له‌و حه‌وت وڵاته‌ى كه قه‌ده‌غه‌كرا هاووڵاتییانیان بچنه ناو خاكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م بڕیاره‌ش له سیپتێمبهرى ساڵى 2017 بوو.
له دیسێمبهرى 2017 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، نزیكه‌ى دوو هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا له سووریادا هه‌ن.