پانۆرامای هه‌ندێك له روداوه‌كانی سه‌رده‌می سه‌ددام و كۆماری ترس له عێراق
كوردنيوز
ئه‌مرۆ پانزه‌هه‌مین ساڵرۆژی كه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و سه‌ددام و په‌یكه‌ره‌كه‌یه‌تی كه له گۆڕه‌پانی فیرده‌وس له به‌غدای پایته‌خت له‌لایه‌ن عێراقییه‌كانه‌وه تێكشكێنرا.
كوردنیوز له‌م راپۆرته‌ی خواره‌وه‌دا پانۆرامای هه‌ندێك له روداوه‌كانی سه‌رده‌می سه‌ددام و كۆماری ترس له عێراق بڵاوده‌كاته‌وه.
سه‌ددام حسێن ئه‌و سه‌رۆكه‌ی عێراق كه زۆرترین ماوه له‌سه‌ر كورسی خوێناوی ئه‌و وڵاته حوكمی كرد، به‌یه‌كێك له‌و سه‌رۆكه دیكتاتۆرانه هه‌ژمارده‌كرێت كه زۆرترین قسه‌وباسی سیاسی و كوشتن و خوێنڕشتنی له‌مێژوی خۆیدا تۆماركردوه.
سه‌رده‌می گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن سه‌ددام و چۆنێتی گه‌یشتنی به‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رجه‌م جومگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی عێراق، به‌هۆی زنجیره تیرۆركردنێكی هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانییه‌وه بوو كه ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر-ی خزمی خۆیشی گرته‌وه.
له‌نێو ئه‌و ناوه دیارانه‌ی كه سه‌ددام له‌ناویبردن ده‌توانین ئاماژه به‌هه‌ندێك ناوی وه‌ك (حه‌ردان تكریتی، نازم گزار، عه‌دنان خه‌یروڵا، عه‌بدولخالق ئه‌لسامه‌ڕائی، عهبدهلرهزاق ئه‌لنایف، فازڵ به‌راك، .. هتد) بده‌ین.
سه‌ددام سه‌رجه‌م نه‌یاره‌كانی خۆی به‌شێوازی جۆراوجۆر له‌ناوبرد، هه‌تا بتوانێت به‌ته‌نها ببێته سه‌ردارو سه‌روه‌ری عێراق بۆ درێژترین ماوه‌و هیچ ڕكابه‌رێكی نه‌بێت.
سه‌ددام حسێن له‌ساڵی 1968 و دوای ئه‌و كوده‌تایه‌ی به‌شۆڕشی 17 ی ته‌موز ناسێندراوه ئه‌ستێره‌ی به‌ره‌و هه‌ڵكشانی زیاتر چوو، ئه‌و له‌وسه‌رده‌مه‌دا زیاتر به‌وه ناسرابوو كه خاوه‌نی بیری نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بییه‌و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات عه‌لمانیه‌ت و بیرۆكه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌رقه‌رار بكات.
له‌و كوده‌تایه‌وه سه‌ددام بوو به‌جێگری ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر سه‌رۆككۆماری ئه‌وكاتی عێراق، هاوكات جێگری ئه‌مینداری گشتیی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكی- هه‌رێمی عێراق، و سه‌رۆكی نوسینگه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق له‌ناو پارته‌كه‌یدا، ئه‌و پۆستانه‌ش هه‌تا ساڵی 1979 به‌ته‌نها خۆی به‌ڕێوه‌ی بردون و دواتر بوه به حاكمی هه‌مو عێراق و كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاته.
له‌دوای پاكتاوكردنی هاوڕێكانی له 1979 دا و تۆمه‌تباركردنیان به‌خیانه‌ت له‌حزب و شۆڕش، بوو به‌سه‌رۆككۆماری عێراق و ئه‌مینداری گشتیی هه‌رێمی عێراقی پارته‌كه‌ی.
دوا به‌دوای كه‌متر له‌ساڵێك و له رۆژی 22ی ئه‌یلولی 1980 كه‌وته شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێرانی دراوسێی به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ویانه‌ی له رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیردا بهخشیبونی به ئێران و زیاتریش له‌وه ده‌یویست هه‌رێمی ئه‌هوازی عه‌ره‌ب نشینی ئێرانیش بخاته‌وه سه‌ر نه‌خشه‌ی عێراق.
جه‌نگی عێراق- ئێران هه‌شت ساڵی خایاند‌و رۆژی 8ی ئابی ساڵی 1988 كۆتایی هات و سه‌ددام 120 فرۆكه‌ی جه‌نگیی دروستكراوى روسى به‌خشییه ئێران وه‌ك نیازپاكی و ئاماژه‌یه‌ك بهكۆتاییهێنانی یه‌كجاره‌كی شه‌ڕی نێوانیان.
سه‌ددام له‌ڕۆژی 2ی ئابی 1990دا كوێت-ی دراوسێی داگیركرد، ئه‌وكات باس له‌وه‌ده‌كرا كوێت به‌شێكی عێراق بوه‌و گه‌ڕاوه‌ته سه‌ر خاكی له‌یه‌ك دابڕێندراو، هه‌روه‌كو چۆن له‌سه‌رده‌می عه‌بدولكه‌ریم قاسم-یشدا كێشه‌ی كوێت له‌ئارادابو، به‌ڵام له‌دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕی عێراق- ئێران راستییه‌كی شاراوه هه‌بوو له‌باره‌ی ههڵقۆستن و ده‌ركردنی نه‌وتی عێراق له‌كێلگه سنورییه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن كوێتییهكانهوه، ئه‌وه‌ش سه‌ددامی توڕهكردو بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و مافه له‌بنه‌ماڵه‌ی میره‌كانی كوێت، وڵاته‌كه‌یانی داگیركرد.
سه‌ددام به‌هۆی ئه‌و داگیركارییه‌وه، له 1991 دا دوچاری جه‌نگێكی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆوه‌و وڵاتانی هاوپه‌یمانان له‌شكره یه‌ك ملیۆنییه‌كه‌ی ئه‌وكاتی عێراقی له‌و شه‌ڕه نابه‌رابه‌ره‌دا تێك‌شكاند، ئیتر عێراق له‌وكاته‌وه هه‌تا دوا ساتی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام حسێن له‌ژێر گه‌مارۆیه‌كی نێو ده‌وڵه‌تیدا بوو.
گه‌لانی عێڕاق ته‌نها له‌شه‌ڕی (عێراق – ئێران)دا له‌ڕوی مرۆییه‌وه 340 هه‌زار سه‌ربازی كوژراو و 700 هه‌زار بریندار‌و 400 هه‌زار ئاواره‌و په‌نابه‌رو 70 هه‌زار دیل و 100 هه‌زار كوژراوی سڤیلی هه‌بوه‌و له‌جه‌نگی كوێتیشدا ئامارێكی ته‌واو دروست نییه، به‌ڵام باس له كوژرانی 100هه‌زار سه‌ربازی سوپای عێراق ده‌كرێت.
وه‌ك سه‌ددام له كتێبی چیرۆكی ژیانی خۆیدا به ئه‌میر ئه‌سكه‌نده‌ری نوسه‌ر ده‌ڵێت: هیچ كات هه‌ستم نه‌كردوه له‌قۆناغی منداڵی‌دا ژیابم، هه‌میشه حهزمكردوه به‌ته‌نها بم، زۆر به‌ده‌گمه‌ن هاوڕێیه‌تی كه‌سانی ترم كردوه، سه‌ره‌تای ژیانم شوتیم فرۆشتوه له وێستگه‌ی شهفهندهفهری تكریت.
خێروڵڵا توڵفاح-ی خاڵی به‌رده‌وام پشتیوانێكی به‌هێزی بوه‌و خستویه‌تییه به‌رخوێندن و هه‌ر ئه‌ویش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كری خزم و ناسراویان دروستكرد، تا سه‌ددام بكات به یاریده‌ده‌ری خۆی هه‌تا ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له‌ناو خێزانه‌كه‌یاندا بمێنێته‌وه.
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی نوسه‌رو بیرمه‌ندی عێراقی ده‌ڵێت سه‌ددام زۆر نهێنی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بۆ ناو گۆڕ برد كه‌س نه‌یتوانی د‌رك به‌و نهێنیانه بكات، له‌وانه جه‌نگی عێراق– ئێران كه كه‌س نازانێت ئه‌و جه‌نگه‌ی بۆ به‌رپاكرد، داگیركردنی كوێت – یش یه‌كێكی تره له‌نهێنییه گه‌وره‌كان، دۆسیه‌ی نه‌وت و تیرۆركردنهكانیش یه‌كێكن له نهێنییه تایبه‌ته‌كانی ژیانی خۆی.
سه‌ددام له 28 ی نیسانی ساڵی 1937 له‌گوندی عوجه‌ی سه‌ر به قه‌زای تكریت هاتۆته دنیا و له 30ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2006 له ناوچه‌ی كازمییه‌ی به‌غدا له‌سه‌ر تاوانی قوربانییه‌كانی دوجه‌یل له سێداره درا.