قازی محه‌مه‌د: من هی ئه‌م میلله‌ته‌م و ده‌بێ له‌ناو ئه‌م میلله‌ته‌شدا بم
ئامادەکردنی : زاهیر سدیق
زه‌مانێ كورد بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی كۆماری كرد ودایمه‌زراند، ئێران له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ده‌وڵه‌تێكی پاشایه‌تیدابوو، چه‌وساوه‌ی بن ده‌ستی شا بوو، ئه‌و عه‌یامه كوردی بنده‌سته‌و دیل وزه‌لیل و به‌شی زۆری نه‌خوێنده‌واربوو، به‌ڵام بیری پێشكه‌وتووبوو، ئه‌ندێشه‌ی ئه‌و زه‌مانه‌ی كورد ئه‌ندێشه‌ی كۆماری هەبوو، ئه‌و رۆژگاره نه‌ك هه‌ر ئێران و وڵاتانی رۆژهه‌ڵات، بهڵكوگهلێكلهدهوڵهتهكانیرۆژئاوایش سیسته‌می حكومیان پاشایه‌تی بوو، كورد له‌و وه‌خته‌دا به‌بیری نوێیوه كۆماری دامه‌زراند و خستێ سه‌رپێ، لێ زلهێزه‌كانی دنیا به‌تایبه‌ت روسیای به‌لشه‌فی كه شۆڕشه‌كه‌ی دژی ده‌ره‌به‌گ و ئاغاوات وپاشاوات بوو، كه‌چی بۆ ئه‌خیری حسابێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تی شاههناشی ئێران یه‌كخست و پشتی له‌و كۆماره بچكۆلانهیهی كوردستان كرد، ئیدی گڵۆڵه‌ی كورد كه‌وته لێژی و هێشتایش گڵۆڵه‌ی به‌ختمان له لێژییه‌و روومان لهشكسته، دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه كه سه‌رانسه‌ری دنیا باش ده‌زانن كوردیش وه‌كو هه‌رمیلله‌تێك مافی خۆیه‌تی خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی بێت كه‌چی ئه‌وه‌تانێ هێشتا بن ده‌سته‌ی دهوڵهتانین و ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆیش خاوه‌ن بڕیارن به‌قسه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دان وبهكردار له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی ئێمه‌ن، وه‌ك ده‌ڵێن قسه هیچی تێ ناچێ وبهحهوادا ئه‌ڕوات وه‌كو دووكه‌ڵی جگه‌ره‌ی ئه‌و پیره‌مێرده‌ی پتر له په‌نجا ساڵه دووكه‌ڵی غه‌می ئه‌م چه‌وسانه‌وه‌یه بهبادهدات. شۆڕشی قازی و هاوڕێكانی چ له‌كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف وپاشتریش له‌حزبی دیموكرات ئاكامه‌كه‌ی كۆماری كوردستانی لێ سه‌وز بوو، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌برد كۆمار به پاییزی ته‌مه‌نی گه‌یشت و ئێرانی ئه‌و عه‌یامه زۆر به‌ئاسانی و به‌پشتیوانی ده‌وڵه‌تانی دیكه نه‌ك هه‌ر كۆماره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵكو پێشه‌وای گه‌لیشی له‌سێداره دا و ئیتر موكریانی غه‌مبار و بریندار بۆ ماوه‌یه‌ك كپ بوو، به‌ڵام هه‌موو كپ بوونێك خۆخواردنهوهیهكه بۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌تر و شۆڕشێكی ترە. گه‌رچی كورد له‌سه‌رنسه‌ری كوردستانی داگیركراودا به‌رده‌وام سه‌ركوت ده‌كرێ. لێ به‌رده‌وامه له خه‌بات و تێكۆشان. ئاخر كپكردنی كورد كپكردنی خێڵێك نییه، سه‌ركوتكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كی چل بۆ په‌نجا ملیۆنی سه‌ركوتكردنی حزبێك وبهرهیهكی بچوك نییه، ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر وزلهێزهكان ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك ره‌گێكی قووڵی هه‌یه ههڵناكهندرێ، لهناونادرێ. لهپاییزێكدا دهیخنكێنی، لهبههارێكدا له‌گه‌ڵ كانییه‌كاندا ده‌ته‌قێته‌وه. ده‌بوو داگیركه‌ران ئه‌وه‌یان بزانیبایه كه ئارامی وشادمانی ئه‌وان به‌نده به‌ئارامی و شادمانی ئێمه‌وه، تا ئه‌وان بیریان لای سه‌ركوتكردن و قڕكردنی ئێمه بێت ناحه‌سێنه‌وه. بوونی ئه‌وان به‌نده به‌بوونی ئێمه‌وه. نه‌ته‌وه وه‌كو بوركان وایه وه‌ختێ فشاری بۆدێت ده‌ته‌قێته‌وه، كاتێ له‌باكووره‌وه سه‌ركوت ده‌كرێت بوركانه‌كه حه‌جمینی نییه و به‌بنی زه‌ویدا دێ و ده‌چێ تا له باشووره‌وه یان له‌سه‌ر شاخه به‌رزه‌كانی رۆژهههڵاتهوه ده‌ته‌قێته‌وه.
جه‌نگی جیهانی و ئازادی گه‌لانی بنده‌سته
سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، سه‌ره‌تای فراوان بوونی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی ده‌وڵه‌تانی زلهێز بوو هه‌ر دوو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دوووه‌م گۆڕانكاری گه‌وره‌یان دروست كرد. میلله‌تانی ژێر ده‌سته هه‌میشه له په‌راوێزی جه‌نگه‌كاندا هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیان داوه، گه‌لی كوردیش وه‌كو زۆربه‌ی گه‌لانی جیهان هه‌وڵی زۆری داوه بۆ رزگاری و ئازادی هه‌وڵه‌كانی شێخی نه‌مر له كوردستانی باشوور له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و هه‌وڵه‌كانی دروستبوونی كۆماری كوردستان له‌مهاباد و ناوچه‌ی موكریان، به رابه‌رایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ده‌كرێت وه‌كو دوو ئه‌زموونی حوكمڕانی دوو سه‌رده‌می هه‌ستیار و پڕ بایه‌خ سه‌یر بكرێ، قازی محه‌مه‌د خاوه‌نی پله‌وپایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی و سیاسی بووه، ژیانی ئه‌زموونی كۆماری مهاباد ئه‌زموونی قۆناغێكی گرنگه قازی محه‌مه‌د تێیدا سه‌رقافڵه‌ی كاروانی ئه‌و رۆژگارانهیه كه هه‌تا ئێستاكه‌یش له‌بیر نه‌كراون، بۆ ئه‌وه‌ی پێشه‌وا بناسین پێویسته ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بهپێوهرهكانی سه‌رده‌می خۆی هه‌ڵبسه‌نگێنین.
بنه‌ماڵه‌یه‌كی خوێنده‌وار بوون
جه‌لیل گادانی: بنه‌ماڵه‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د یه‌كێكه له بنه‌ماڵه قهدیمییهكانی مهاباد، كه پێشینه‌یان بۆ چوارسه‌د ساڵ به‌ر له‌ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، بنه‌ماڵه‌یه‌كی خاوه‌ن فه‌رهه‌نگ بوون و زۆربه‌یان خوێنده‌واریان هه‌بووه، هه‌وڵیان داوه به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ههیابووه له‌خزمه‌ت كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا بن، له شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیدا میرزا فه‌تاحی قازی كه بۆ خۆی یه‌كێك بوو له‌كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی ئه‌و ده‌می مهاباد، له به‌رنگاربوونه‌وه‌ی روسه‌كاندا شه‌هید بووه، دوو كوڕیشی به نێوی سالار و محه‌مه‌د به دیل گیراون و براون بۆ سیبیریا و هه‌تا كوده‌تای ئۆكتۆبه‌ر له‌وێ به‌ندبوون، دوای ئه‌وه رزگاریان بووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه. قازی عه‌لی باوكی قازی محه‌مه‌د له‌ساڵی 1930 له مهاباد رێكخراوێكی كوردی نهێنی به‌نێوی بزوتنه‌وه‌ی محه‌مه‌د سازكردووه، كه هه‌وڵی بۆ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی داوه، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌ی شێخ محه‌مه‌دی خیابانی له ئازربایجان كه ناوه‌نده‌كه‌ی ته‌ورێز بووه، په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان هه‌بووه، رێكخراوه‌كه تا ساڵی 1934 یش كه قازی عه‌لی فه‌وتی كردووه تێكۆشانی به‌رده‌وام بووه، قازی عه‌لی دوو كوڕی هه‌بووه، كوڕه گه‌وره‌ی ئه‌بولقاسمی سه‌دری قازی، ناسراو به سه‌درولئیسلام، كوڕی دووه‌می محه‌مه‌دی قازی بووه كه به‌دوای باوكی‌دا بووه‌ته قازی شار.
قازی محه‌مه‌د خه‌ڵكی هاندا مهاباد بپارێزن
سه‌ڵاحه‌دینی موهته‌دی: شاری مهاباد، یان وه‌كو ناوه كۆنه‌كه‌ی سابڵاخ له زۆر روداوی مێژوویی‌دا داگیركراوه یان تاڵان كراوه له لایه‌ن عه‌شایه‌ری ده‌وروبه‌ره‌وه، بۆیه كاتێك له سه‌ره‌تای چله‌كانی زاینی‌دا یان 1320ی ئێرانی‌دا رژێمی پاشایه‌تی ئێران رووخا یان باشتر بڵێم ده‌سه‌ڵاتی له‌كوردستان له‌ده‌ست ده‌رچوو، بۆشاییه‌كی ده‌سه‌ڵات له مهاباد په‌یدابوو. مهاباد له‌كۆنه‌وه له‌زه‌مانی شێخ عوبه‌یدوڵڵای شه‌مزینانه‌وه هه‌تا زه‌مانی سمایل ئاغای سمكۆ، تا زه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی عه‌شایه‌ری ده‌وروبه‌ر زۆرجار تاڵان كراوه، زۆر له مه‌ترسیدا بوو، ئه‌و سه‌فه‌ره‌ش ئه‌و مه‌ترسییه رووی كرده سابڵاخ، قازی محه‌مه‌د ده‌ورێكی گرنگی بوو وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ناو شاری مهاباد كه خه‌ڵكی هاندا بۆ پاراستنی شاره‌كه‌ی خۆیان، بۆ راگرتنی ئارامی و هێمنی ناوشار. ته‌علیمی نیزامی بهگهنجهكاندا، خه‌ڵكی سازكرد تاوه‌كو ئاگایان لهدووكان و بازاڕ و شار و گه‌ڕه‌ك و كۆڵان بێت. به‌مجۆره قازی محه‌مه‌د له‌ناو شاری مهاباد وه‌كو رابه‌رێكی ناوشار خۆی ده‌رخست بۆ پاراستنی شار.
جه‌لیل گادانی: پێشه‌وا قازی له‌ساڵی 1900ی زاینی له‌شاری مهاباد هاتووه‌ته دنیاوه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری زۆربه‌هێز بووه، گرنگی زۆری به‌فێربوون داوه، زانستی ئاینی له‌لای باوكی به‌رێزی فێربووه و سودی لێ بینیوه، و هه‌ر بۆیه‌ش كاتێك باوكی فه‌وتی كردوه له‌جێگای باوكی وه‌كو قازی شار دانراوه.
لایه‌نگری شارستانی و خوێنده‌واری بووه
سه‌ڵاحه‌دینی موهته‌دی: خۆی پیاوێكی موخلیسی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، هه‌ر له زه‌مانی ره‌زا شادا هه‌وڵێكی زۆری دا بۆ په‌ره‌پێدان و بڵاوكردنه‌وه‌ی خوێنده‌واری تازه، دانانی مه‌كته‌بی تازه، سه‌رده‌مێك بوو به‌سه‌رۆكی مه‌عاریف له‌شاری مهاباد هه‌ر له‌ده‌وره‌ی ره‌زا شادا، قازی محه‌مه‌د وه‌كو كه‌سێك لایه‌نگری ته‌مه‌دون و خوێنده‌واری و رۆشنبیریی بوو، له شاری مهاباد ناسرابوو.
یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی كچان له‌زه‌مانی ئه‌ودا له‌مهاباد دامه‌زرا
جه‌لیل گادانی: په‌یوه‌ندییه‌كی زۆری به‌كاری فه‌رهه‌نگییه‌وه هه‌بووه، هه‌ر به‌و پێیه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه قازی شاربووه، له زه‌مانی ره‌زا شادا به‌رپرسیارێتی كاروباری فه‌رهه‌نگی هه‌بووه، و به‌رپرسی په‌روه‌رده‌بووه، یه‌كێ له شانازییه‌كانی كه بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه یه‌كه‌م مه‌دره‌سه‌ی كچان له زه‌مانی به‌رپرسایه‌تی ئه‌ودا له‌شاری مهاباد دامه‌زرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زانایه‌كی خاوه‌ن هه‌ستی زۆر به‌هێزی كوردایه‌تی بووه، هه‌وڵی داوه بچێته نێو خوێندنی زمانیشه‌وه، من دوای ئه‌وه‌ی ئیعدام كرا كتێبخانهكهیم بینیوه ئه‌وكات له‌هه‌موو موكریان‌دا كتێبخانه‌یه‌كی وه‌كو كتێبخانه‌كه‌ی پێشه‌وا نه‌بووه.
كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر: ده‌كرێت بڵێم قازی محه‌مه‌د یه‌كێكه له‌كه‌سایه‌تییه هه‌ره گه‌وره و سه‌ركه‌وتووه‌كانی مێژووی كورد به‌راورد به‌سه‌ركرده‌كانی تری مێژووی كورد، به‌راورد به سه‌ركرده‌كانی وه‌كو شێخ مه‌حمودی نه‌مر و شێخ سه‌عیدی پیران، سمكۆی شكاك و به‌درخان پاشا و شێخ عوبه‌یدوللای نه‌هری و ده‌یان سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی مێژووی كورد كه هه‌ریه‌كه‌یان سه‌ركرده‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی بووه، قازی محه‌مه‌د یه‌كێكه له‌سه‌ركرده هه‌ره دیاره‌كانی مێژووی كورد بووه، لهبنهماڵیهكی ناسراو بووه، قازی بووه، ئه‌و توانیوێتی له‌یه‌ك كاتدا بنه‌ما ئاینیه‌كان له‌گه‌ڵ دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی كورده‌واریدا تێكه‌ڵاو بكات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی خه‌ڵك بارودۆخی كۆمه‌ڵگاكه لێی تێده‌گات و پێویستی پێیه‌تی، سه‌رباری ئه‌وه توانیوێتی بهڕووكارێكی ئاینی و به‌واقیعێكی ئاینی ببێته ده‌مراست و رێنماییكهر و ده‌ستپێشخه‌ری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ململانێ هۆزایهتییهكانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ده‌ڤه‌ری موكریان. جگه له‌وه‌ش تاكه سه‌ركرده‌ی كورده كه به‌سه‌ر هه‌شت زماندا سه‌ركه‌وتوو بووه، هه‌شت زمانی زانیوه به قسه‌كردن و به‌نووسین و به‌خوێندنه‌وه، به‌هه‌ر سێ شێوه‌زاری گۆران و كرمانجی باكوور و سۆرانی زانیوه، توانیوێتی به ئازاری قسه بكات. زمانی روسی و فارسی و توركی و ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی زانیوه. كاتێك له‌گه‌ڵ وه‌فدی وڵاتان دانیشتووه وه‌رگێڕ نه‌بووه ببێته وه‌سیه بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی خۆی راسته‌وخۆ به‌و زمانه قسه‌ی كردووه كه وه‌فده‌كان هاتوون، بۆیه تاكه سه‌ركرده‌ی مێژووییه كه توانیوێتی ئه‌و زمانانه بزانێ.
جه‌لیل گادانی: پێشه‌وا زمانی فارسی و ئازاری و عه‌ره‌بی زۆرباش زانیوه، و ئینگلیز و فه‌ره‌نسیشی له ئاستی تێگه‌یشتنی داواكاریدا زانیوه، بۆیه كاتێك دوای رووخانی حكومه‌تی ره‌زا شا، ئه‌و به‌شه له كوردستان بێ حكومه‌ت مایه‌وه، زۆریه‌ی بیانییه‌كان كه هاتبوونه‌ته شاری مهاباد یه‌كسه‌ر موراجهعهیان به‌شه‌خسی پێشه‌وا كردوه.
كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر: پێشه‌وا به‌ر له‌وه‌ی ببێت به‌سه‌رۆك كۆماری مهاباد سه‌رۆكی دائیره‌ی مه‌عارف بووه، به‌رێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی شاری مهابادبوو، كه‌واته هه‌موو ئه‌و پرۆسه‌یه، هه‌موو خوێنده‌واره‌كانی مهاباد و ده‌وروبه‌ری هه‌مووی بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕانه‌وه، چونكه ئه‌و سه‌رپه‌رشتی هه‌موو ده‌زگای معاریفی مهابادی كردووه، واته لێپرسراوی په‌روه‌رده و خوێندن بووه له مهاباد دا، لێپرسراوی ئه‌و توێژه خوێنده‌واره بووه، كه له‌و كاته‌دا له كۆماری مهاباد و له كۆمه‌ڵی كوردهواری مهاباد دا له‌سه‌دا یه‌كێ خوێنده‌وار بووه، سه‌رنج بده ئه‌و سه‌رده‌مه ساڵی 1946 كوردستانی ئێران تێكڕا سێ ملیۆن كه‌س بووه، له‌و سێ ملیۆن كه‌سه له‌سه‌دا یه‌كێ خوێنده‌وار بووه، قازی محهحمهد له نێو ئه‌و سه‌دا یه‌كه‌دا هه‌ڵكه‌وتووه، هه‌م له‌رووی بنه‌ماڵه‌ی ئاینی و هه‌م له‌رووی كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌م له‌رووی خوێنده‌وارییه‌وه ناوێكی دیاربووه بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی مێژووی كوردستان و بۆ بزاڤی رزگاری خوازی گه‌لی كورد، بۆیه پێم وایه بۆ ئه‌و رۆژگاره كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ركه‌وتووبووه.
جه‌لیل گادانی: رۆشنبیرێكی وه‌كو قازی محه‌مه‌د كه خاوه‌نی هه‌ستێكی زۆر دڵسۆزانهبووه بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی نه‌یتوانیوه له هیچ هه‌ڵسوكه‌وتێك كه له‌ناوچه‌كه‌دا هاتبێته پێشێ خۆی ببوێرێ، وه‌كو كه‌سایه‌تی خۆی دوای رووخانی حكومه‌تی ره‌زا شا و ئازادبوونی ناوچه‌كه به‌كرده‌وه به‌رپرسایه‌تی ئوموری ناوچه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرت، له‌لایه‌ك بۆ دیتنی سه‌رۆك خێڵه‌كان، له‌لایه‌ك بۆ دیتنی فه‌رهه‌نگییه‌كان و خاوه‌ن بیروراكان، له‌لایه‌ك بۆ كه‌سانێك كه ده‌یانتوانی كاریگه‌رییان هه‌بێ له‌ناوه‌ندی ئێران‌دا وه‌كو مه‌ركه‌ز، تاران. ئه‌و كاره‌ی زیاتر له رێگه‌ی سهدرولئیسلامهوه ئه‌نجامداوه، كه‌سێك بووه كه هه‌رگیز ماندوو نه‌بووه، هه‌وڵیداوه له‌گه‌ڵ لاوه‌كان و له‌گه‌ڵ مامۆستاكان تێكه‌ڵاوییه‌كی زۆری هه‌بێ. و له واقیعه‌دا له‌گه‌ڵ تیپی رۆشنبیری ئه‌و كات زۆر زۆر حسابی كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه مه‌لاكانی ناوچه‌كه‌یش رێزێكی زۆریان له پێشه‌وا گرتووه و حورمه‌تی له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه.
له‌دوای نه‌مانی جه‌نگی خوێناوی جیهانی دووه‌م ناوچه‌ی موكریان و شاری مهاباد رووبه‌رووی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئیداری بووه‌وه. به تایبه‌ت له‌دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ره‌زاشای ئێران، ئا له‌و كاته ناسك و دژواره‌دا پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراو رۆڵی به‌رچاوی هه‌بوو له‌پاراستنی ناوچه‌كه و دابینكردنی ئارامیدا و هاوكات كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف (كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستان) وه‌كو حزبێكی كوردستانی ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ فراوانبوونی ئاسۆی بیری نه‌ته‌وایه‌تی له‌ناو كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا، قازی محه‌مه‌د دوای چه‌ند ساڵێك له دامه‌زراندنی ئه‌و حیزبه ده‌بێته ئه‌ندامێكی چالاكی ژێكاف و به نازناوی بینایی كار ده‌كات و له كاتی دروستبوونی كۆماری كوردستانیش به‌هۆی چه‌ند فاكته‌رێكی تایبه‌ت و ده‌ره‌كییه‌وه ده‌وری كاریگه‌ر ده‌بینێ له‌گۆڕینی ناوی ژێكاف و گۆڕینی هه‌ندێك داوا و ئامانجی ئه‌و حیزبه. ئه‌گه‌رچی باری سه‌رنجه‌كان له‌و گۆڕانكارییانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف دا، به‌ڵام جودایی دید و بۆچوونه‌كان ده‌بێ وه‌كو راستییه‌كی مێژوویی تۆمار بكرێ.
كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك هه‌بوو
جه‌لیل گادانی: كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف هاته وجود، پێشه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بێدهخل نه‌بووه، نه لهپێكهاتنی و نه لهپهرهگرتنیدا، راسته چه‌ند ساڵ دوای ئه‌وه ئه‌ندام نه‌بووه، به‌ڵام ده‌توانم به مه‌سئولیه‌ته‌وه بڵێم زۆربه‌ی زۆری ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكافیان پێكهێنا له ژێركاریگه‌ری راسته‌وخۆی پێشه‌وا بووه، هه‌ربۆیه‌ش له‌گه‌ڵ ته‌شویق و تهقویهتیدا هێندێك ئیمكانیات و ئاسانكاری به كه‌ڵك وه‌رگرتن له نفوزی خۆی بۆ فه‌راهه‌م كردن، ئه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكافیان بۆ پێكهێنا هیچیان نفوزیان به‌قه‌ده‌ر شه‌خسی پێشه‌وا نه‌بوو كه لهئازاربایجان ئه‌و ده‌مه دراوسێی كوردستان بوو ئێستاش هه‌ر دراوسێن له‌بواری فه‌رهه‌نگییه‌وه نه‌ده‌گه‌یشتنه پێشه‌وه بۆیه هه‌وڵیانداوه پرس ورای پێبكه‌ن. پێشه‌وا له‌به‌ر حساب و كیتابێكی تایبه‌ت ئه‌و ده‌م نه‌بووه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف. ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت شه‌خسیه‌تێكی مه‌زهه‌بی هه‌بووه، خانهوادهیهكهی ئاینی بوون و چه‌ندین قازی پشتاوپشت له بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا هه‌بووه. ره‌نگ بوو بۆ خه‌ڵكی ئه‌وده‌می كوردستان بڕێك سه‌نگین بێت كه پێشه‌وا بێ زه‌مینه سازی پێشوو، هه‌ستی به‌وه كردبوو له عاله‌می عه‌شایه‌ری ئه‌و كاتدا ئاوا بمێنێته‌وه باشتر ده‌توانێ كاره‌كان به‌رێ بكات هه‌تا ئه‌وه‌ی خۆی له‌كۆمه‌ڵه‌ی ژێكافدا ئاوا زوو ده‌خاله‌ت بكات.
دیپلۆماسی شووره‌ویی دروستكردنی كوردستانی تێدا نه‌بوو
سه‌ڵاحه‌دینی موهته‌دی: ئه‌گه‌ر تۆ دیقه‌ت بده‌یت كۆماری كوردستان به‌رهه‌می چوارساڵ خه‌باتی پێش خۆی بوو، كاتێك له بیست و پێنجی گه‌لاوێژدا، له‌ساڵی 1321 ئێرانی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف دامه‌زرا، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه هه‌م روناكبیران و تێكۆشه‌رانی ئێران و به‌تایبه‌ت شاری مهاباد تێیدابوون و پێكهێنه‌ری بوون و هه‌میش بۆ یه‌كه‌م جاره له‌مێژووی حزبێكی سیاسی‌دا كه تێكۆشه‌رانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌شداری ده‌كه‌ن، وه‌كو ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌حزبی هیواوه هاتبوون، بۆ نموونه میر حاجی ئه‌حمه‌د و مسته‌فا خۆشناو، كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف به هاوكاری و به‌ئیلهام وه‌رگرتن له‌حزبی هیوا به‌رنامه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی بوو، به‌رنامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو، كوردستانی گه‌وره، بۆیه هه‌ر له‌سه‌ر به‌رگی یه‌كه‌می گۆڤاری نشتمان كه بڵاوكه‌ره‌وه‌ی بیری كۆمه‌ڵه بوو، نووسرابوو بژی كورد و كوردستانی گه‌وره. ئه‌مه شیعاری سه‌ره‌كی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م بوو، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك شوێندا ده‌نووسرا بژی سه‌رۆك، بژی هیوا، مه‌به‌ست له‌سه‌رۆك ره‌فیق حیلمی بوو، كه سه‌رۆكی هیوابوو، ئه‌وه یه‌كگرتوویی و پێكه‌وبوون و هه‌مه‌ئاهه‌نگی دوو حزبی سه‌ره‌كی كوردستانی ئێران و عیراق ده‌رده‌خات كه كۆمه‌ڵه‌ی ( ژێكاف و هیوا) یه. به‌م ئاوات و ئاره‌زووه‌وه كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف دروست بوو، ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌ی بوو، ته‌نانه‌ت له‌نامه‌یه‌كدا كه دوایی له‌ئه‌رشیفی ئینگلیزه‌كاندا بڵاوبووه‌وه. ده‌بینین سه‌ركردایه‌تی ژێكاف ئه‌و كات له‌شۆڕشی بارزاندا نامه‌یه‌كی بۆ مه‌لا مسته‌فا نووسیوه و داوای لێده‌كات بێته سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی شۆڕشێكی سه‌رتاسه‌ری هه‌موو كوردستانی گه‌وره به‌ده‌سته‌وه بگرێ و شورایه‌كی سیاسیش له لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌موو كوردستان بێت بۆ به‌رێوه‌بردنی ئه‌م شۆڕشه و شۆڕشه‌كه بكه‌ن به شۆڕشی رزگاری خوازی و سه‌ربه‌خۆخوازی گه‌لی كورد. ئه‌مانه ئه‌و بۆچوونانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف بوون، راسته ئه‌م بۆچوونانه نه‌گه‌یشته ئه‌نجام. لهدهرهجهی یه‌كه‌مدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كه ئه‌و كات ده‌سه‌ڵات داری كوردستانی ئێران بوو، به‌تایبه‌ت موكریان بوو نه ده‌گونجا، دیپلۆماسی شووره‌ویی دروستكردنی هیچ بهشێكێ كوردستانی تێدا نه‌بوو، به‌ڵكو رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئێرانی تێدا بوو، ته‌نانه‌ت كه باس له‌كوردستانیش ده‌كرا بۆ ئه‌وه باس ده‌كرا ببێت بهوهسیلهیهكی فشار له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی تاوه‌كو داخوازییه‌كانی سۆڤێت جێبه‌جێ بكات، یه‌ك له‌وانه ئه‌وه‌یه پایه‌دا نه‌دا به‌ئه‌مریكییه‌كان له‌سنووری سۆڤێت و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ سۆڤێت راگرێ و بێ لایه‌نی خۆی راگرێت، دواتریش مه‌سه‌له‌ی نه‌وتی باكووریشی هاته‌سه‌ر، هه‌موو ئه‌وانه وای كردبوو سۆڤێت ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كه‌ڵك له‌مه‌سه‌له‌ی كورد وه‌ربگرێ. بۆیه ئه‌م سیاسه‌ته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی شوورهوییدا نه‌ده‌گونجا، ئه‌وه‌بوو كه فشاریان بۆ سهركوردهكانی ئێران هێنا، فشاریان بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف هێنا كه ده‌بێ خۆی حه‌ل بكات، و رێگا ساز بكات بۆ حزبێكی دیموكرات له‌كوردستان و ئێران. كه هاوتا و هاوسه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ توركه دیموكراته‌كه‌ی ئازربایجان، ئه‌ویش هاوكار بێت له‌گه‌ڵ حزبی دیموكراتی ئێران كه له تارانیش دروست ببوو، هه‌موویان هاوپه‌یمان بن له‌گه‌ڵ حزبی توده كه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی سیاسه‌تی سۆڤێت بووه ئه‌و كاته له‌ناو ئێران‌دا. بۆیه فشارێكی زیاتر و گه‌وره‌تر له‌توانای كورد هاته سه‌ر كوردستان و رێبه‌رانی سیاسی كورد، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف مونحه‌ل بكه‌ن، به‌مه‌ش راسته كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف مونحه‌ل نه‌بوو، سه‌ركرده‌كانی رازی نه‌بوون، به‌ڵام بێده‌نگ كران، یان به‌گوزارشتێكی تر خنكێنرا. به‌ڵام بیروباورهكهی و ئامانجه‌كانی مایه‌وه، كۆماری كوردستان نوێنه‌ر و ئاوێنه‌ی ئه‌م ئامانجه‌بوو كه چوار ساڵ بوو كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف بردبوویه ناو جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكه‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌پێی بۆچوونه‌كانی حزبی دیموكرات بوایه كوردستان ده‌بوو له‌چوارچێوه‌ی ئێران‌دا بمێنێته‌وه وه‌كو به‌شێك له‌ئێران. په‌یڕه‌و و پرۆگرامه‌كه‌ی خۆی له شوێنێكدا ده‌ڵێت ئێمه هیچ شتێكمان نییه له‌گه‌ڵ ئێران كه به رێگای گفتوگۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، جا ئه‌گه‌ر وابێ ناكرێت حزبێكی ئاوا له‌ده‌وڵه‌تێكی پاشایه‌تیدا كۆماری ئیعلان بكات. كۆماری نیشانه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خوازییه. بۆیه كۆماری كوردستان له‌لایه‌ك خۆی له‌چوارچێوه‌ی ئێران‌دا ده‌هێڵێته‌وه به‌پێی بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی حزبی دیموكرات و له‌لایه‌ك داوای سه‌ربه‌خۆیی و پێكهێنانی كۆماری ده‌كات، به‌پێی بۆچوونه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف، له تێكهه‌ڵكێشكردنی ئه‌و دوو بیروباوه‌ڕه‌دا، كه كۆماری به‌م شێوه‌یه به‌وجود هات. له‌لایه‌كه‌وه نیشانه و زۆر ئاسه‌واری تێدا ده‌بینی كه نیشانه‌ی سه‌ربه‌خۆییه و رێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی یه‌كگرتووی كوردی، به‌ڵام له‌لایه‌كه‌وه مانه‌وه له‌ئێرانی تێدا ده‌بینی، رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئازربایجانی تێدا ده‌بینی، رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ستایلی گه‌لانی ناو چوار چێوه‌ی ئێرانی تێدا ده‌بینی، هه‌وڵدان بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی تێدا ده‌بینی. ئه‌م ناكۆكییه له‌سیاسه‌ت و دیپلۆماسیه‌ته سه‌رئه‌نجام كۆماری روخان. رابه‌رانی ئێمه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له نێوانی ئاره‌زووی دڵی خۆیان كه سه‌ربه‌خۆیی بوو، و فشاری سۆڤێت كه مانه‌وه‌بوو له‌چوارچێوه‌ی ئێران گیریان خوارد.
حه‌سه‌نی شه‌ره‌فی: ئه‌من پێم وایه كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف له‌كوردستانی ئێران پێكهات، به‌ڵام بیروباوه‌ڕی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌موو كوردی لێ دوورنه‌بوو، هه‌روه‌كو هاوكات له‌گه‌ڵ وی حزبی دیكه‌ش له‌كوردستانی عیراق و كوردستانی توركییه دروستبووبوون كه ئه‌وانیش بیروباوه‌ڕێكی به‌و جۆره‌یان هه‌بوو. ئه‌گه‌ر دیقه‌تی ئه‌و ئامانجانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف هه‌یانه بده‌ین، ناسیۆنالیستی كوردایه‌تییه‌كه‌ی پتر به‌هێزبوو، له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئه‌و وه‌خته‌ی كه ده‌بێ دیموكرات و باری ئینسانی و ئابووری و ئه‌وانه‌شی تێدابوو. به‌ڵام خه‌ڵكێكی زۆری له‌باری نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه بهدهورهوهبوو، ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌بوو له به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف زیادبكرێ به‌ناوی حزبی دیموكرات، شتێك نه‌بوو خه‌ڵكه‌كه قبوڵی نه‌بێ. دیموكراسی بوونی رێكخراوه‌یه‌ك یان ویستی دیموكراتی بۆ خه‌ڵكێك كه زیاد بكرێ له‌داوای مافی نه‌ته‌وایه‌تی شتێك نییه خه‌ڵك نه‌یه‌وێت، یان بوژانه‌وه‌ی باری ئابووری و باشبوونی ژیانی خه‌ڵك ئه‌وانه شتێك نه‌بوون كه ئه‌گه‌ر له به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف زیاد بكرێ و خه‌ڵك پێیانه‌وه ته‌نگاو بێت، بۆیه ئه‌و شتانه‌ی كه له به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف زیادكران و حزبی دیموكراتیان لێ پێكهات و حزبی دیموكرات له‌سه‌ر بناغه‌ی بۆچوونی نه‌ته‌وایه‌تی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف، به‌ڵام به ره‌نگێكی پێشكه‌وتوانه تر ئه‌و وه‌خته. حزبی دیموكرات له‌سه‌ر ئه‌ساسی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف دروست بوو، كه‌وابوو كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف هه‌ڵنه‌وه‌شایه‌وه و حزبی دیموكرات شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتووتری كۆمه‌ڵه‌ی ژێكافه، بۆیه من پێم وایه له نێوان كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف و حزبی دیموكراتدا له‌باری ته‌شكیلاتدا له‌باری ئهندامانییهوه شتێكی له‌یه‌كتر جیانین، ته‌نیا به‌خۆوه گرتنی ره‌نگی ئه‌مڕۆیی و به خۆوهگرتنی هه‌ندێك به‌رنامه‌ی پێشكه‌وتوانه‌تر كه بتوانێ وه‌ڵامده‌ری خه‌ڵكی زه‌مانی خۆی بێت، ده‌نا من وای نابینم كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف هه‌ڵوه‌شابێته‌وه و حزبی دیموكرات دروست بووبێ، حزبی دیموكرات له‌سه‌ر ئه‌ساسی ته‌شكیلاتی بناغه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف دامه‌زراوه، حزبی دیموكرات به‌شی پێشكه‌وتووی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكافه، ئه‌وانه شتێكن كه ناكرێ له‌یه‌كیان جودا بكه‌ینه‌وه و بڵێین یه‌كێكیان له‌به‌ین چوو، یه‌كێكیان سه‌ركه‌وت، هه‌ردووكیان پێكه‌وه هاتن.
به‌ر له‌وه‌ی كۆماری مهاباد دامه‌زرێ، دوای تاوتوێكردنی هه‌لومه‌رجی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه و گه‌شتی پێشه‌وا بۆ یه‌كێتی سۆڤێت، قازی گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی كه جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف له‌و كاتانه‌دا بۆ ئازاد بوونی كوردستانی گه‌وره چه‌ندین كۆسپی سیاسی و جوگرافی و سۆسیۆلۆژی و ئابووری دێته‌رێ. بۆیه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له رووناكبیرانی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف هاتنه سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی كه جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف، له‌و كاته‌دا به‌رنامه‌یه‌كی نوێیان بۆ كوردستانێكی خودموختاریی دیموكراتی له‌چوارچێوه‌ی ئێرانێكی دیموكراتدا داڕشت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو بارودۆخه سیاسییه‌كه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو، ئه‌گه‌رچی له‌به‌ندی چواری به‌شی چواره‌می به‌رنامه نوێیه‌كه‌یاندا ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌دیهێنانی كوردستانێكی خود موختار لهئێرانێكی دیموكراتدا بهقوناغێكی دیاری كرا‌و و به‌چاره‌سه‌رێكی هه‌تاهه‌تایی كێشه‌ی كورد دانه‌نراوه، دوا به‌دوای ئه‌و گۆڕانكارییانه قۆناغێكی نوێ له‌ژیانی سیاسی و خه‌باتی دیپلۆماسی قازی محه‌مه‌د ده‌ستی پێكرد.
جه‌لیل گادانی: پێشه‌وا هه‌ستی به‌وه كردووه ئیدی وه‌ختی ئه‌وه‌ی هاتووه له‌قه‌راغی ژێكاف نه‌مێنێته‌وه، ده‌بێ بچێته ناوه‌وه، كه چووه‌ته ناوه‌وه ناوی خوازراوی بینایی بۆ داده‌نرێت، به‌و ناوه‌وه چووه‌ته نێوی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف، له‌و كاتانه‌وه سه‌فه‌ر دێته پێشێ بۆ سۆڤێت، سه‌فه‌ری باكۆ دێته پێشێ، دیاره سه‌فه‌ر بۆ ئازربایجان زۆربووه، به‌ڵام نه‌هاتوونه‌ته حیساب، بۆ؟ چونكه میلله‌تێكی دراوسێیه، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ئازربایجانیش گه‌شه‌ی كردووه، ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش بیت له بڕیارێكدا، بزانی ئه‌وان چی ده‌كه‌ن، له‌و باره‌وه ته‌كبیری زۆری بووه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ شه‌خسی پێشه‌وه‌ی، هه‌ندێك له پیاوانی ئازاربایجان له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ حزبه ئێرانییه‌كان كه سه‌نته‌ریان ئێرانه، له‌رێگای سهدرولئیسلامهوه خه‌ریكی وتوێژبوو تاوه‌كو بزانێ هه‌وای ئه‌وێ چییه؟ ئه‌گه‌ر كارێك بكه‌ن داخۆ پشتیوانی لێ ده‌كرێ یان نا؟ له یه‌كه‌م سه‌فه‌ردا ده‌یكه‌ن بۆ باكۆ وه‌كو به‌شێك له سۆڤێتی ئه‌و كات، خه‌ڵكێكی زۆری له‌گه‌ڵ بووه، بێگومان له‌وێ شتی تازه هه‌یه، پێشه‌وا له‌وێوه نموونه‌ی فه‌رهه‌نگی هێناوه، كه ئه‌و ده‌می فه‌رهه‌نگێكی پێشكه‌وتوو بووه به‌نیسبه‌تی ئێرانه‌وه، كه دێت بۆ خه‌ڵكی باس ده‌كات، كه دنیایه‌كی ئاوهاش هه‌یه، باس ده‌كرێت له‌وه‌ی كه ئێمه‌ی كورد ده‌مانه‌وێت شتێك بكه‌ین، باقروڤ هه‌وڵ ئه‌دات زیاتر بۆ زه‌مینه كردنی كوردستان به ئازربایجان، چونكه به‌شێكی زۆر له‌و خاكه‌دا كه ئه‌و ده‌مه ئازاد بووه، زه‌مینه‌ی ئازاربایجان بووه، له‌باری ئوستان به‌ندی و پارێزگاوه، به‌ڵام پێشه‌وا ناچێته ژێربار.
پێشه‌وا سووربووه له‌سه‌ر دروستكردنی كۆمار
سه‌ڵاحه‌دینی موهته‌دی: ده‌وری پێشه‌وا له‌پێشدا ده‌ورێكی گرنگ و ئه‌ساسی بوو له ئیعلانی كۆماری و پێسه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ كۆماری ببێت بهروسهكان، له سه‌فه‌ری دووه‌می وه‌فدی كوردستان بۆ باكۆ بۆ دیداری باقرۆڤ ئیسڕاری گه‌وره‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆماری ئازربایجان كه دیاره پشتیوانی سۆڤێتیشیان له‌پشت بوو، ئه‌وه بوو كه كوردستان خۆی نابێت كۆماری بێت، كوردستان ده‌بێ به‌شێك بێت له‌كۆماری ئازربایجان، چونكه كوردستانی ئه‌وكات كه ده‌یویست ئیعلانی سه‌ربه‌خۆیی بكات ته‌نیا موكریان بوو، كه پایته‌خته‌كه‌ی مهاباد بێت، و موكریان له‌باری دابه‌شكردنی ئیدارییه‌وه به‌شێكه له‌ئازربایجانی ئێران، ئه‌وان ئیسڕاریان له‌سه‌ر ئه‌وه كرد وه‌كو به‌شێك له كۆماری ئازربایجان بێ و خودموختارییهكی محللیش بدرێت به‌كورد، زمانی خۆیان هه‌بێ، خوێندن و نووسینی خۆیان هه‌بێ، مه‌ئموری ئیداره‌كانی خۆیان كوردبن و هه‌ر ئه‌وه‌نده و له‌چوارچێوه‌ی ئازربایجاندا بمێننه‌وه، شتێكی وه‌هاش بۆ ئه‌رمه‌نییه‌كان بكه‌ن، له‌باكۆ پێداگری و خۆڕاگرییه‌كی مێژوویی كه زۆر جێگای شانازییه كه په‌نجا ساڵ دوای قازی محه‌مه‌دیش ئێمه ئه‌و باسه دێنینه گۆڕێ، كه شه‌خسی قازی محه‌مه‌د ده‌ورێكی گرنگی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه كه ئیللا ده‌بێ كۆماری بۆ كوردستان بێت، ئه‌و قسه به‌ناوبانگه‌ی هه‌یه گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر ئێمه بڕیار له‌وه بێت له‌به‌ر ده‌ستی لایه‌نێكی دیكه‌دا بین، جا بۆ له‌بن ده‌ستی ته‌ورێزدا بین بۆ له‌بنده‌ستی تاران‌دا نه‌بین؟!. ئێمه ده‌مانه‌وێت كوردستان وه‌كو كۆماری رابگه‌یه‌نرێ، سه‌رئه‌نجام باقرۆڤ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م ئیسڕارهی باقرۆڤدا كه دیاره هه‌موو وه‌فدی كوردستانیش له‌گه‌ڵی بوون و پشتیوانیان لێ ده‌كرد ناچاربوو قه‌بوڵی كرد با كۆماری بۆ كوردستان دابنرێ.
راگه‌یاندنی كۆماری كوردستان
جه‌لیل گادانی: ئه‌و فه‌رهه‌نگێكی هێنایه‌وه، له‌وێ داوای چاپخانه‌ی كردووه، داوای رادیۆیی كردووه، ئه‌مه به‌ر له كۆمار، به‌ر له دروستبوونی حزبی دیموكراتیش. دوایی دێینه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف، كۆمه‌ڵه‌یه‌كه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی به‌گشتی خستوه‌ته به‌رباس، له‌راستیدا ئامانجی كوردستانی گه‌وره‌بوو، به‌و ته‌حلیله‌ی كه ههیابووه، وای بۆچوون ئه‌وه له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا نه‌گونجاوه، ئیمكانی نییه، كه‌وابوو ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بێ كوردایه‌تی بكه‌ین، ده‌بێ بۆ رزگاری نیشتمانه‌كه‌مان تێ‌بكۆشین، ده‌بێ شتێك بهێنینه گۆڕێ كه مه‌عقول بێت. بۆیه پاش به‌حس و جه‌ده‌لێكی زۆر له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی مه‌ركه‌زی ژێكاف به‌ئاماده‌یی پێشه‌وا و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، بڕیار ده‌ده‌ن شتێكی ئاوا پێویسته، راسته كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف زۆر فه‌عال بووه، ناونیشانێكی ده‌ركردوه، نه‌ك هه‌ر له‌كوردستانی ئێران به‌ڵكو له‌كوردستانی باشووریش لایه‌نگری زۆره، ئه‌ندامی هه‌یه، هه‌تا نوێنه‌ری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوه بگۆڕن مه‌قبولتره، ره‌نگێكی دیموكرات تری پێوه دیاره، زۆرینه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیش موافه‌قه‌ت ده‌كه‌ن و به‌دوای ئه‌ویشدا ئیعلامییهكی ههژماردهیی ده‌رده‌چێ، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شه‌خسیاتی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف واژۆی ده‌كه‌ن، كه له‌و رووه‌وه ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌و هه‌ژمارده وه‌كو بناغه‌ی ئهساسنامهیهك حزبی دیموكرات ته‌شكیل بكه‌ین، ئه‌وه بوو حزبی دیموكرات له‌سه‌ر ئه‌و ههژماردهیه پێكهات، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ئیعلامییه بڵاوبووه‌وه و له‌نێو رۆشنبیرانی ئه‌و كات كه‌وته به‌ر باس بهفاسیلهی دوو تا سێ مانگ یه‌كه‌م كۆنگره‌ی حزبی دیموكرات ده‌به‌سترێت، ئیستسنائهن له‌وانه‌یه یه‌ك دووكه‌س له‌و كۆنگره‌یه‌دا له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف به‌شدارنه‌بوون، باقی هه‌موو به‌شداربوون، له یه‌كه‌م كۆنگره‌ی حزبی دیموكراتی كوردستاندا پێشه‌وا وه‌كو سه‌دری حزب هه‌ڵده‌بژێردرێ و به‌رنامه هه‌شت مادهییهكه ته‌بدیل ده‌بێ به به‌رنامه‌یه‌كی بیست و یه‌ك ماده‌یی، له‌و به‌رنامه‌یه‌دا نووسراوه ناوی حزب «حزبی دیموكراتی كوردستان»ه له‌ماده‌ی سێیه‌مدا ده‌ڵێت «دوو گوڵه گه‌نم و قه‌ڵه‌م، وه‌كو لۆگۆی حزبی دیموكراتی كوردستان په‌سه‌ن كرا. ئه‌و ماوه‌یه تێپه‌ڕی، زه‌مینه ئاماده‌تر بوو، ئۆكهیهكی یه‌كێتی شورهوییشی له‌گه‌ڵ بوو، ئازربایجانیش قه‌ناعه‌تی به‌وه كردبوو كورده‌كه ئه‌گه‌ر بۆ خۆی بێت له‌وانه‌یه باشتربێ، هه‌رچه‌ند ئه‌وان به‌كرده‌وه پێیان خۆش بووه كوردستان زه‌مینه‌ی ئازاربایجان بێ و كۆماریش كۆماری ئازربایجان بێ، ئه‌مه‌ش له‌واقیعدا جارێكی تر بكه‌وینه‌وه به‌رده‌ستی ئه‌وان، به‌ڵام پێشه‌وا قازی و رێبه‌رایه‌تی حزبی دیموكراتی كوردستان لێره‌دا زۆر كاریگه‌ربووه بهلێبڕاوی وتویانه ئێمه ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ین و ئیلا ده‌بێ خۆمان بین. واهات كه له بیست و شه‌شی سه‌رماوه‌رز 1324ی هه‌تاویدا له‌رۆژێكی تووشدا، رۆژێكی به‌فراوی و هه‌وراوی زۆر سارد، به‌ڵام هه‌ستی خه‌ڵكه‌كه ئه‌وه‌نده گه‌رم بوو به‌بوونی نوێنه‌ری پارچه‌كان له‌ژێر ئه‌و بهرفردا له‌و ساختمانه كه ئێستا ده‌یبینن، كه ئێستایش ماوه، ئاڵای سێ ره‌نگی كوردستان به‌لۆگۆی حزبی دیموكراته‌وه بۆ یه‌كه‌م جار به‌و شێوه ره‌سمییه هه‌ڵكرا. به‌دوای ئه‌وه‌دا زه‌مینه سازبوو بۆ پێكهاتنی كۆمار، له‌دووی رێبه‌ندانی 1324هه‌تاویدا، یه‌عنی ته‌قریبه‌ن چل رۆژ دوای هه‌ڵكردنی ئاڵا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێزێك ئاماده‌كرابوو وه‌كو پێشمه‌رگه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر بیست ویه‌ك ماده‌ی په‌سه‌ندكراوی حزبی دیموكرات به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو چووه‌ته نێو هه‌موو عه‌شایه‌ر و شاره‌كانه‌وه، نوێنه‌رانی هه‌موو چین و توێژه‌كان له به‌شێكی زۆری كوردستان، بابڵێین له‌ماكۆ ڕا تا نزیكی سنه، وه‌هه‌روه‌ها ئێلی بارزان و به‌شێكی زۆری رۆشنبیرانی كوردستانی باشوور، و شه‌خسی حه‌مه ره‌شیدخان به‌خۆی و هێزێكی زۆره‌وه، ئه‌و ده‌م هێشتا ناوی هێزی پێشمه‌رگه‌یان لێ نهنرابوو، دوایی بووه هێزی پێشمه‌رگه، هێزی بارزان كه به‌حزوری خودی مه‌لا مسته‌فای و ئێلاتی ئه‌و كات كه پێكهاتنی ئاڵا و پێكهاتنی حزبی دیموكرات و به‌هێزبوونی كوردایه‌تی توانیبووی كاریگه‌ری هه‌بێ هه‌موویان له‌و رێوره‌سمه‌دا ئاماده‌ییان هه‌بووه، له‌شاری گچكه‌ی ئه‌و كاتی مهاباد كه به‌بڕوای من هه‌ر پێنج شه‌ش هه‌زاركه‌سێك ده‌بوو، زیاتر له بیست هه‌زار كه‌س بۆ به‌شداری له‌به‌رێوه‌بردنی رێوڕه‌سمی ئیعلانی كۆماردا ئاماده بوون. دوای ئه‌وه‌ی پێشه‌وا قازی له‌ماڵه‌وه هاته‌ده‌رێ له‌پێش ئه‌و هێزه چه‌كداره‌ی له‌وێدا سه‌فیان بستبوو بهپێشیاندا تێپه‌ڕی هانیدان و ته‌شویقی كردن، سوپاسی كردن بۆ ئه‌و هه‌سته جوانه‌ی كه ده‌ریان خست چووه مه‌یدانی چوارچرا، له‌وێ ته‌رتیبات درابوو، ئه‌و ته‌رتیباته‌ی كه ئێستایش وێنه‌كه‌ی ماوه و له‌ته‌له‌فزیۆن ده‌بینرێ ئه‌وه رێوڕه‌سمی ته‌شكیلی كۆماربوو ئه‌نجامدرا، به‌و په‌ڕی شادی و سروودی خه‌ڵكدا پێشه‌وا دوای ئه‌وه‌ی مامه غه‌نی خوسره‌وی رۆحی شاد بێ كه ئه‌و ده‌م سه‌رۆكی شاره‌وانی مهاباد بوو، به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی كرد و به‌رنامه‌كه‌ی ئیعلان كرد، دوای ئه‌وه‌ی كه مه‌لا حوسێنی مه‌جلیس به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایتێك و ته‌فسیری چه‌ند ئایه‌تێك خه‌ڵكی هاندا بۆ یه‌كێتی و یه‌كپارچه‌یی. پێشه‌وا قازی ره‌سمه‌ن ئیعلانی كۆماری كرد و كۆماری دیموكراتی كوردستان بۆ یه‌كه‌م جار له‌مێژووی كوردا هاته وجود.
كۆماری میللی كوردستان دوای دامه‌زراندنی كه‌شوهه‌وایه‌كی ئازادی له‌ناوچه‌ی موكریان و شاری مهاباد خولقاند ته‌مه‌نی سێ سه‌د و سی رۆژه‌ی كۆماری مهاباد چه‌ندین باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی گرنگ هه‌ڵده‌گرێت. كۆماری كوردستان له‌و بارودۆخه جیهانی و ناوچه‌ییه‌دا له‌نێوانی به‌رداشی بوون و مانه‌وه‌دا، له‌نێوان شهڕپێفرۆشتنی شاهه‌نشاهی و ده‌ستبه‌ردانی یه‌كێتی سۆڤێت له‌پشتیوانی كۆمار به‌ره‌و هه‌ره‌س چوو. ئاشكرایه هۆكاره‌كانی كۆماری مهاباد راسته‌وخۆ كاریگه‌ری ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ربوو، پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د دوا ده‌رئه‌نجام ده‌گاته ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی كه له‌رێگه‌ی سازشه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی شای ئێران پێكبێت و ئاشتی و ئارامی باڵ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بكێشێ. سیاسه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كۆمار له‌نێوان به‌رنگاری و گفتوگۆكردندا چه‌ندین دید و له‌یه‌كدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ كراوه.
ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان هه‌موویان موقهسیربوون
سه‌ڵاحه‌دینی موهته‌دی: له‌نێوان شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌مدا بیری سه‌ربه‌خۆیی خوازی بوو به‌بیری ئه‌ساسی بۆ بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی، حزبی هیوا و حزبی خۆییبوون و كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف هه‌موویان لایه‌نی سه‌ربه‌خۆیی بوون، ئه‌م بیر و بۆچوونه مایه‌وه تا شه‌ڕی جیهانی دووه‌م، هه‌تا ده‌خاله‌تی دیپلۆماسی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان، جارێ ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان هه‌موویان موقه‌سیر و تاوانبارن له به‌لارێدابردنی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، و وه‌لانانی بیری سه‌ربه‌خۆیی و هێنانی بیری ئۆتۆنۆمی و خودموختاری ئه‌و مهقولاتی تازه، به‌ڵام له‌هه‌موویان كاریگه‌رتر دهخالهتهكهی جه‌رگ بڕتربوو هی سۆڤێت بوو، چونكه یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیان هه‌بوو لهموكریان، دووه‌م له‌باری بیروباوه‌ڕیشه‌وه قه‌ناعه‌تیان به‌بڕێك خه‌ڵك كردبوو كه ده‌بێ تۆ له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه بچكۆله‌كانی ناو ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌دا ده‌ژیت ده‌بێ هاوپه‌یمان بی، ده‌بێ له‌گه‌ڵ حزبی پێشڕه‌وی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه كه گوایه ئه‌و وه‌خته حزبی توده بوو، هاوپه‌یمان بی، مافی خۆت له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌دا وه‌ربگری و به‌تایبه‌ت مافی یه‌كسانی هاوڵاتی ئه‌وه‌یان له‌جێگای بیری سه‌ربه‌خۆیی به بڕێك خه‌ڵك سه‌لماند و له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا حزبی دیموكراتی ئێران دروست بوو، چه‌ند مانگ دوای ئه‌وه پارتی دیموكراتی عیراق دروست بوو، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م دروست بوونه خه‌تێكی جیاوازه به‌ینی هه‌موو رابردووی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كورد، ئه‌وه‌ی كه دواتر هات خه‌باتی خودموختاری یان ئۆتۆنۆمی خوازه، ئێستا خه‌ریكه ئه‌م خه‌باته به‌قۆناغی فیدراڵی خوازی قۆناغێكی تازه ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام له‌شه‌ڕی جیهانی دووه‌مه‌وه تا راپه‌ڕین له‌كوردستانی عیراق بیری خود موختاری وه‌كو مۆته‌كه سواری شانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی كورد بووه، و ئه‌مه یه‌كێك له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌لانان و له‌ناوبردنی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف و یه‌كێك لهزیانهكانێتی، هه‌رچه‌ند له‌ناو خۆماندا كه‌س هه‌یه كه كه‌م تازۆر ده‌وری هه‌یه له‌م بهلارێدابردنهدا، به‌ڵام بێگومان سه‌همی ئه‌سڵی سه‌همی دیپلۆماسی ده‌وری هه‌بووه، لهدهرهجهی یه‌كه‌مدا سه‌همی دیپلۆماسی سۆڤیه‌ت بوو.
هه‌م سۆڤێتی ده‌ركرد و هه‌م كۆماری روخاند
حه‌سه‌نی شه‌ره‌فی: ئه‌و دۆخه‌ی كه له‌دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م له‌ئێراندا پێكهاتبوو، ئه‌و خهلایهیهی له‌دوای لابردنی ره‌زا شاوه هاتنه سه‌ر كاری محه‌مه‌د ره‌زا شا و له‌دوو ساڵێك دوای وی هۆیه‌كی له‌باربوو بۆ ئه‌وه‌ی بیری پێشكه‌وتنخوازی ببوژێته‌وه و له‌كوردستانیشدا زه‌مینه هه‌بوو، ته‌نانه‌ت له‌ئێران له‌بارتربوو، ئه‌و فیكری ئازادی و دیموكراتی نه‌ته‌وه‌یی بوو، گه‌شه‌ی كرد. پاشان به‌شی رۆژئاوای ئێران له‌لایه‌ن سۆڤێته‌وه و به‌شی جنوبی له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه داگیركرا، ئه‌و به‌شه‌ی كه كه‌وته لای سۆڤێته‌وه داگیركردنی بێگومان به‌نیسبه‌ت ئه‌و وه‌ختی بیری پێشكه‌وتنخوازی و ئازادی خوازی زیاتر تێیدا گه‌شه‌ی كرد، هه‌م دۆخی نێوخۆییه‌كه و هه‌م دۆخه نێونهتهوهییهكه ده‌توانێ هۆی سه‌ره‌كی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان و پێكهاته‌ی زه‌مینه‌ی شكڵگرتن بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی كوردی له‌شكڵی كۆماری‌دا له‌كوردستانی ئێران‌دا، به‌ڵام بۆ له‌نێوچوو، وه‌كو گوتمان بۆ شكڵگرتنی هه‌ندێك هۆی نێوخۆیی هه‌بوو، بۆ روخانیشی هه‌م هۆكاری نێوخۆیی هه‌بوون و هه‌م هۆكاری ده‌ره‌كی هه‌بوون، ئه‌و هۆیه نێوخۆییانه، ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی رابردوو بهمعیارو به بۆچوونی ئه‌مڕۆ هه‌ڵبسه‌نگێنین له‌وانه‌یه دروست نه‌بێ، ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و وه‌خته و به‌پێی هه‌لومه‌رجی ئه‌و رۆژگاره هه‌ڵیسه‌نگێنین، ئه‌و وه‌خته كه كۆماری كوردستان دامه‌زرا دۆخه‌كه به ته‌واوه‌تی عه‌شیره‌تی بوو، به‌تایبه‌تی له‌ده‌وروبه‌ری مهاباد كه ناوه‌ندی كۆماری كوردستان هه‌بوو. ئه‌و دۆخه ئیجازه‌ی نه‌ده‌دا كۆماری كوردستان شكڵێكی یه‌كگرتووی له‌باری نیزامی و به‌رگرییه‌وه بۆ پێكهبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه بارزانییه‌كان هه‌بوون و فیداكاری زۆریان كرد، به‌ڵام ده‌بوو له‌نێوخۆدا زه‌مینه‌ی خۆڕاگری و به‌رگریی هه‌بێ، پشتیوانی ده‌ره‌وه‌ش هه‌رچه‌ند مه‌عنه‌وی بێ یان له‌وانه‌یه باری تهوقیات و تهسلیحاتیشی هه‌بووبێ ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ته‌وافوقی تاران كرا له‌نێوان به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و سۆڤێتدا كه به‌په‌له ئێران بهجێبهێڵن، ماوه‌یه‌ك سۆڤێتێكان ئێرانیان بهجێنههێڵا. له‌وه‌دا دووشت هه‌بوو، ئه‌گه‌ر بڵێین نه‌یانده‌ویست به‌جێیبهێڵن به‌بڕوای من شتێكی وانه‌بووه، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستێكی وه‌هایان هه‌بووایه، ئه‌و وه‌خته ئه‌و په‌یماننامه‌ی تارانیان مۆر نه‌ده‌كرد، كه مۆریان كرد پێیان وابوو ده‌بێ به‌جێیبهێڵن، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دابوون ئه‌وه‌نده‌ی بهێڵنه‌وه هه‌تا ئیمتیازی نه‌وتی شیمال له رژێمی شا وهردهگرنم، دیاره رژێمی شایش ده‌یزانی ئه‌وانه چاویان له نه‌وتی شیماله، هه‌یئه‌تیان چووه ئه‌وێ و له‌گه‌ڵ سۆڤێتێكان دانیشتن نه‌ك راسته‌وخۆ، به‌ڵام ناڕاسته‌وخۆ هه‌ندێك به‌ڵێنیاندا كه له‌وانه‌یه نه‌وتی شیمال به‌وان واگوزار بكه‌ن، به‌ڵام نه‌وتی شیمال به‌سته‌گی هه‌یه به‌وه‌ی كه مه‌جلیس په‌سه‌ندی بكات و مهجلیسێكیش به‌و شێوه‌یه ئه‌و ده‌مه له‌كاردا نه‌بوو، بۆیه رژێمی شا داوای لهسۆڤێت كرد بۆ ئه‌وه‌ی مه‌جلیس پێك بێت ده‌بێ مه‌جلیس پێك بێت و بڕیاره‌كه بدات و ده‌وڵه‌ت تهنزیفی بكات، بۆ ئه‌وه‌یش مه‌جلیس پێك بێت ده‌بێ هه‌ڵبژاردن بكرێت و ئه‌منییه‌ت به‌رقه‌رار بێت، كه‌وابوو ده‌بێ ئه‌و هێزانه بڕۆنه ده‌رێ و ئه‌و وه‌خته هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كرێ، ئه‌وه راست ئه‌و فێڵه‌یه كه كاك جه‌لیل ئیشاره‌تی پێدا ئێرانییه‌كان ئه‌و وه‌خته كردیان و ده‌ركه‌وت هێزه‌كان رۆیشتن حكومه‌تی ئازربایجان و كۆماری كوردستان بێ پشتیوان مانه‌وه و پاشانیش مه‌جلیس پێكهات و بڕیاریدا و نه‌وتی شیمالیشی نه‌داو ئه‌ویشی
له‌ده‌ست چوو.
ره‌زا شا له‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمان كه‌ین و به‌ینی هه‌بوو
جه‌لیل گادانی: ئه‌گه‌ر دولی موته‌فیق ئه‌و كات ئێرانیان نه‌كردبایه پردی سه‌ركه‌وتنی خۆیان كه هه‌ر به‌وناوه‌وه مه‌شهوربوو، لهخهلیجهوه ئیمكانیاتی به‌ریتانیا و ئه‌مریكا له‌رێگه‌ی ئێرانه‌وه به‌سۆڤێت نهگهیبایه سۆڤێت كه ئه‌و هه‌موو زه‌خته‌ی له‌سه‌ربوو توانای نه‌بوو، ئه‌و هه‌موو تهلهفاتهی دابوو، نه‌یده‌توانی ئه‌و سهركهوتانه به‌ده‌ست بهێنێ. ئه‌وه‌ی ئێران بوو به پردی سه‌ركه‌وتنی موته‌فیقین ئێمه‌یش به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی روون بوو كه ره‌زا شا له‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمان كه‌ین و به‌ینی هه‌یه، زۆریش ئاساییه كه دۆستی ئه‌ڵمان دۆژمنی سۆڤێت بێ، دوژمنی موتهفیقی بێت، ئه‌وه‌بوو ئه‌وان هاتن له‌بیستی شه‌هریوه‌ری 1320دا په‌لاماری ئێرانیاندا و گرتیان و ره‌زا شایان دوورخسته‌وه. كاك حه‌سه‌ن تۆ ده‌توانی هاوكاریم بكه‌یت؟ وابزان له پێشدا بۆ ئه‌فریقای جنوبی بوو؟ وابوو؟ و له‌وێ تا مردن مایه‌وه. كاتێك ره‌زا شا نه‌ما، محه‌مه‌د ره‌زاشا هاته سه‌ركار، كه‌وابوو موته‌فقین نه‌قشی تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو، هه‌ندێك شتی نوێ په‌یدا بوو دیموكراتییه‌ت له‌ئێراندا ورده ورده په‌یدابوو، ئه‌حزاب سه‌ریان هه‌ڵدا. ئه‌مه شتێكی ئاساییه كاتێك دیكتاتۆرێكی وه‌كو ره‌زاشا حاكمیه‌ت ده‌كات به‌سه‌ر ئێران‌دا و نه‌فه‌سی له‌هه‌موو كه‌س بڕیبوو، له‌واقیعدا پیاوی نه‌هێشتبوو، وه‌ختێك ده‌رفه‌تێكی ئاوها دێته پێشێ حزب سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، حزب توانیان ئازادی خۆیان ئیعلان بكه‌ن و هه‌وڵبده‌ن و ئه‌و مه‌وجه دیموكراتییه به‌شێوه‌یه‌كی واقیعیتر له‌كوردستانی پاش ره‌زاشا به‌ئازادی به‌جێماودا هاته پێش، به‌خۆشی ئه‌وه روسه‌كان له‌و به‌شه‌ی ئێمه‌دا بوون، چونكه هه‌م لهئاراسهوه هاتنه ناوه‌وه و هه‌م لای ته‌ورێزه‌وه هاتنه ناوه‌وه، له‌واقیعدا كوردستان و ئازربایجان به‌شی زۆری له‌به‌رده‌ستی ئه‌واندا بوو تا نزیك سنه. بڵێین زیاتر تا نزیك سه‌قز. ئاماده‌یی ئه‌وان زیاتر خه‌ڵكی ئاشناكرد له‌گه‌ڵ سیستمێكی پێشكه‌وتووی وه‌كو ئه‌و ده‌می و هه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كات لایه‌نی كه‌م بهشیعاریش بێت بانگی ئازادی گه‌لانیان ده‌دا ئه‌وه توانێ هانده‌ر بێت بۆ كورد. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه یارمه‌تیان داین نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ی لهئازربایجان هه‌یه، به‌ڵام یارمهتیانداین، ئۆكه‌یان كرد كه ده‌توانن حه‌قی خۆتان هه‌بێ. من باشم له‌بیره زه‌مانی كۆمار هه‌م له‌لایه‌ن روسه‌كانه‌وه و هه‌م له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه رۆژی ئیعلانی كۆمار به ته‌واوی فیلمبه‌رداری كراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ خۆمان لێی بێبه‌شین، جا چ له ئهرشیفێكدا، له گۆشه‌یه‌كی ئهرشیفێكدا ماوه‌ته‌وه ورده ورده شتێك په‌یدابووه، به‌ڵام هه‌مووی نا، زۆر له‌وه درێژتره. مه‌راسیمی ئیعلانی كۆمار لایه‌نی كه‌م چوار سه‌عاته، ئێستا ئێمه چه‌ند خوله‌كمان به‌ده‌سته‌وه‌یه، چونكه بۆ خۆمان خاوه‌نی نین، خودی ئه‌و فیلم بهردارییه به‌نیشانه‌ی ئۆكه‌ی بوو به‌ڵام هه‌لومه‌رجه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك هاته پێشه‌وه، له لایه‌كی دیكه‌وه گه‌لانی ئێران وریابوونه‌وه و دیموكراتییه‌ت له‌ئێران ورده ورده به‌ره‌و په‌ره‌سه‌ندن چوو، ئازربایجان لهپهنامانهوه بوو بهكۆمارێك، كۆمارێكی موتهفیقی ئێمه. ئێمه په‌یماننامه‌ی فه‌رمیمان له‌گه‌ڵ ئازربایجان ئیمزاكردووه وه‌كو كۆمار. سروودی كوردستان له ئازربایجان و زۆرجار سروودی ئازربایجان له‌كوردستان لهمهراسیمهكاندا ده‌خوێنرایه‌وه، رابیته‌یه‌كی برایانه‌مان هه‌بوو ئه‌وانه هه‌موو كاریگه‌ربوون، هه‌روه‌كو لهتێكدانیشدا به‌داخه‌وه كاریگه‌ربوو. به‌كورتی ئاماژه‌ی پێده‌ده‌م سه‌فه‌ری قه‌وام سه‌ڵته‌نه بۆ مۆسكۆ و وهقهولدانی بڕیاری نه‌وت چل‌ونۆ- په‌نجاو یه‌ك كاریگه‌رییه‌كی یه‌كجار زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر سۆڤێت، وه‌ختی خۆی كه هاتوون ئێره‌یان ئیشغاڵ كردووه موته‌فقین، بڕیار ئه‌وه بوو به ته‌واوبوونی شه‌ڕ ئه‌وان ئێران بهجێبهێڵن. ئه‌وانی دیكه به‌جێیان هێشت، به‌ڵام سۆڤێت دره‌نگتر به‌جێیهێشت، چونكه ئیحاسی تهعهودی ده‌كرد به‌رانبه‌ر به ئازربایجان و كوردستان. حهیقهتیش ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا و به‌ریتانیا ئه‌وه‌ندیان فشار بۆ برد كه ئه‌گه‌ر قبوڵی نه‌كردبا روسییه به‌و لاوازبوونه‌ی خۆیه‌وه تووشی شه‌ڕێكی دیكه ده‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وان، ئه‌وه‌یش كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو. چونكه له‌گه‌ڵ سۆڤێت وه‌كو واقیعیه‌ت تا ئه‌وده‌م دۆستبوون كه هه‌ده‌فی موشتهرهكیان بۆ له‌ناوبردنی فاشیزم بوو، وه‌ختێك كه مه‌سه‌له‌كه حه‌ل بوو و ئه‌ڵمان شكستی هێنا و به‌ره‌سمی هێزی هه‌ر سێ ده‌وڵه‌ت له ئه‌ڵمان پیاده‌بوو، ئیتر به‌كرده‌وه كاری به‌سۆڤێت نامێنێ. بۆیه ئه‌گه‌ری زۆری هه‌بوو ئه‌و كاره رووبدات و ناكرێت بڵێین سۆڤێتیش هه‌روا به‌خۆڕایی پشتی تێكردین له‌به‌ر ئه‌وه تیكراری ده‌كه‌مه‌وه قهرارداری ره‌سمی نه‌بووه وه‌كو واریسی كۆمار نه‌كه‌وتووه، كه سۆڤێت ره‌سمه‌ن ئیعلانی كردبێ، تا ئاخیر پشتیوانی ده‌كات. له‌شۆڕشی ئه‌یلولدا ئه‌مریكا له‌رێگه‌ی كسنجهرهوه ره‌سمه‌ن رایگه‌یاندبوو كه پشتیوانی ده‌كه‌ین و دوایی پشتی تێكردین، به‌ڵام ئه‌و قهرارداره به‌و شێوه‌یه، به‌و رهسمییهته له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه نه‌بووه ئه‌گه‌ر هه‌بایه ده‌زانرا، بۆیه ئه‌وه له‌لایه‌ك كه سۆڤێت پاشه‌كێشی كرد و له‌لایه‌كی دیكه فریوخواردنی مۆسكۆ به‌بڕیاری قه‌وام سه‌ڵته‌نه بۆ نه‌وته‌كه‌ی شیمالی ئێران، مه‌جالی ئه‌وه‌ی دا كه هێز به‌بیانووی هه‌ڵبژاردنه‌وه بگه‌ڕێته‌وه ئێران و بگه‌ڕێته‌وه ئازربایجان، ئازربایجانیش وه‌كو واقییهتێك به‌رگرییه‌كی نه‌كرد، له‌دوو شه‌ودا كوللی ته‌شكیلاتی ئازربایجان كۆچی كرد و چووه ئازربایجانی شۆڕه‌ویی، كه‌وابوو پشتی ئێمه به‌تاڵ بوو موتهفیقی هه‌ره ئه‌ساسیمان و سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌مان رووخابوو، هه‌رچه‌ند به‌چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه‌ش به‌ره‌ی موهشتهرهكی كوردستان و ئازربایجان له به‌ره‌ی تكاب كه به‌رنگاری هێزه‌كانی رژێم بووبوونه‌وه هه‌ر به‌رقه‌رار بوو، به‌ره‌ی كوردستان له‌سه‌رده‌شت و سه‌قزیش به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام زۆر زه‌حمه‌ت بوو، راسته حكومه‌تی ئه‌و ده‌می ئێران حكومه‌تی ئه‌مڕۆ نه‌بوو، حكومه‌تی دواتریش ئه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام ته‌فه‌وقی هێز و زیادبوونی هێز و ئیمكانیات زۆر زیاتر بوو له‌سنووری ته‌سه‌وری ئه‌وده‌می ئێمه‌دا.
فشاری سۆڤێت سه‌خت و سه‌نگین بوو
سه‌ڵاحه‌دینی موهته‌دی: من پێشتر وه‌ڵامم دایه‌وه، نه‌یده‌توانی زۆر رێك‌وپێك بێت، چونكه نێوانی ئاوات و ئاره‌زووه میللهیهكانی گه‌لی كورد كه كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف نوێنه‌رایه‌تی كردبوو، به‌ینی ده‌ستوور و په‌یڕه‌و وپڕۆگرامه تازه‌كه‌ی حزبی دیموكرات كه سۆڤێت دیكته‌ی كردبوو ناكۆكی و ناههمهئاههنگی هه‌بوو، ئه‌و ناكۆكییه‌ش له‌سیاسه‌ته‌كانی ئێمه‌دا ره‌نگی دایه‌وه، بۆ نه‌موونه هه‌ر ده‌وڵه‌تانی گه‌وره خۆیان بڕیاریاندابوو له‌كۆنفرانسی یاڵتا كه شێوه‌ی دابه‌شكردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چۆن بێت، هه‌ر له‌خواره‌وه له‌ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست له‌یۆنانه‌وه بۆ توركیا و لهتوركیاشهوه بۆ ئێران و بۆ ئه‌فغانستان ده‌ركه‌وتبوو كه ئه‌و ناوچانه ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی رۆژئاوا ده‌بێ و دوای ته‌واو بوونی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی سۆڤێت ئه‌گه‌ر له‌بڕێكی ئه‌و شوێنانه هه‌یه ده‌بێ بكشێته‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی سۆڤێت له‌كوردستان وای له‌رابه‌رانی كورد كرد كه ئه‌م حه‌قیقه‌ته له‌به‌رچاونه‌گرن و كۆمار دامه‌زرێنن به‌دۆستایه‌تی سۆڤێت و به‌پێدا هه‌ڵگوتنی ستالین و به‌ستایشی چهكوشوداس كه به‌پێی رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌ئیمزای خودی سۆڤێت زۆری پێناچێ ئه‌م وه‌زعه ده‌گۆڕێ. له‌واقیعدا ئه‌م دووربینییه نه‌هاته ناو ئێمه نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌زاندرا، به‌لای منه‌وه به‌شێكی زۆری له‌به‌ر ئه‌وه كه ده‌سه‌ڵات نه‌بوو غه‌یری ئه‌وه‌ی بكه‌یت. فشاری سۆڤێت سه‌خت و سه‌نگین بوو، ئه‌مه یه‌كه‌م و دووه‌میش ئه‌وه‌بوو كه ناكۆكیه‌كه له‌وه‌دا بوو نیزامی ئێرانی نیزامی پاشایی بوو، ده‌ستووری ئێران ده‌ستووری سه‌ڵته‌نه‌تی مه‌شروته بوو كه‌چی ئێمه له‌گۆشه‌یه‌كدا كۆمارمان ئیعلان كرد ودهشمانهویست رێكیش كه‌وین گوایه به‌گفتوگۆ مافه‌كه‌مان بدرێتێ ئه‌مانه ئه‌و شتانه‌بوون كه مرۆڤ تێیده‌گات پێویستی به‌وه هه‌بوو دووربینانهتر سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام به‌شێكیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر پرۆسه‌ی گۆڕانه‌كه له‌كۆمه‌ڵه‌ی ژێكافه‌وه بۆ حزبی دیموكرات، تا كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف چالاكی ده‌كرد، له‌سه‌ره‌تادا كه‌س پێی وانه‌بوو سه‌رده‌كه‌وێت خه‌ڵكێكی خه‌باتكار فیداكاری كورد په‌روه‌ری نیشتمان په‌روه‌ر به نهێنی هاتبوونه ناو حزبه‌كه و كاریان بۆ ده‌كرد، زۆر پیاوی گه‌وره و ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و مه‌لاو شێخ نه‌یانده‌ویست به‌شداری بكه‌ن، كارمه‌ندانی كوردی حكومه‌تی ئێران به‌شی زۆری ئه‌وانه خۆیان دوور راده‌گرت، چونكه پێیان وابوو ئه‌وه ئه‌نجامی و ئاقیبه‌تێكی نابێ و هه‌ر ده‌رووخێ و كاری بڕێك منداڵه وردكه‌ی سهررووته، به‌ڵام كه سۆڤێت هات و كۆماری كوردستان دامه‌زرا و پشتیوانی كرد، به‌شێكی زۆری ئه‌و خه‌ڵكه پێیان وابوو تازه كورد ده‌بێ به‌ده‌وڵه‌ت. ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه تا دوێنی خۆیان دوور راده‌گرت له‌خه‌باتی سیاسی و له به‌شداری و چالاكی پهلهقاژێیان بوو بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ناو حزب و ده‌وڵه‌ته‌وه و بێنه ناو هێزی پێشمه‌رگه‌وه و ببن به‌خاوه‌ن سهههمێك له‌م ده‌وڵه‌ته تازه دروستبووه، بۆیه ته‌ركیبی خه‌ڵكه‌كه گۆڕا، لهتهركیبی خه‌ڵكی فیداكارهوه بوو به تهركیبێك كه راسته به‌شێك له‌و خه‌ڵكه فیداكاره هه‌ر له‌گه‌ڵی مانه‌وه، به‌ڵام به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ههڵمهتهكاسه و بێ بیروباوه‌ڕ و فرسه‌ت ته‌ڵه‌بیش هاتنه ناو خه‌بات و تێكۆشانه‌كه و خۆیان پێوه هه‌ڵپه‌سارد، زۆر و بۆرێك هاتن و به ته‌مای غه‌نائیمی ئه‌م ده‌سكه‌وته تازه‌یه بوو كه قه‌رار وایه دروست ببێت و ئه‌وه سۆڤێت پشتیوانی لێ ده‌كات، نه‌تیجه‌كه‌ی چی لێهات؟ نه‌تیجه‌كه‌ی وای لێهات كه وه‌ختێك ده‌وڵه‌تی ئێران له‌شكری كێشا و هات كوردستان بگرێته‌وه، به‌راستی هێزێك نه‌مابوو كه شایسته‌ی ئه‌وه‌بێت به‌رگریی بكات.
سۆڤێت كوردی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كار هێنا
كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر: كه جه‌نگی جیهانی دووه‌م ته‌واوبوو سۆڤێت له‌كوردستانی ئێران‌دا پێگه‌ی هه‌بوو، چه‌ندین سه‌ربازگه‌ی هه‌بوو، به‌رژه‌وه‌ندی هه‌بوو، ئه‌یزانێ قازی محه‌مه‌د كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆێنده‌واری چاكی ناوچه‌كه‌یه، هه‌وڵیدا ئیستغلالی بكات، ئه‌و كاته سه‌رۆكی حزبی دیموكراتی كوردستان بوو، و به ئیعازی سۆڤێت ئه‌و حزبه‌ی دامه‌زراندبوو. سۆڤێت ویستی ئیسغلالی ئه‌و كه‌سایه‌تییه بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ هه‌موو كورده‌كانی هه‌رێمی موكریان له‌خۆی كۆبكاته‌وه و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی كوردیدا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بپارێزێ. بۆیه سۆڤێت له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیدا پشتیوانی له‌قازی محه‌مه‌د ده‌كات، به‌ڵام ده‌بینین كاتێ ده‌وڵه‌تی شای ئێران قه‌وام سه‌ڵته‌نه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و ده‌مه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د ره‌زا شای ئێرانه كاتێ ئاماده‌یه له‌پێناوی پێدانی ئیمتیازی له‌سه‌دا په‌نجای نه‌وتی باكووری ئێران بیدات بهحوكمهتی یه‌كێتی سۆڤێت و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م دهسكهوتهیشدا حكومه‌تی سۆڤێت واز له‌پشتیوانی قازی محه‌مه‌د ده‌هێنێ. به‌هه‌مان شێوه‌یش له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م فه‌یسه‌ڵی كوڕی حوسێن ئیمتیازێكی زیاتری دا به‌ئینگلیز، ئینگلیزیش له‌به‌رانبه‌ردا وازی له‌شێخ مه‌حمود هێنا، هه‌مان ئه‌و ئه‌زموونه له‌مهاباد دووباره ده‌بێته‌وه، له‌و قۆناغه مێژووییه‌دا نهكۆمهڵی كوردهواری و نهسهركردایهتی كوردی له‌ئاستی ئه‌و روداوه نه‌بوون، تا رووداوه‌كان تاوتوێ بكه‌ن و بیخوێننه‌وه، قازی محه‌مه‌د تا ئه‌و ساته‌ی كۆماری مهاباد به‌ره‌و رووخان ده‌ڕوات و ده‌چێت بۆ پێشوازی كردنی سوپای ئێران له‌نزیك میاندوواو و سه‌رۆك كۆماری و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئێران له‌به‌ری خۆرئاوای ئێران ده‌هێنێته‌وه شاری مهاباد و دواتر به‌فه‌رمانێكی شاهانه ده‌ستگیر ده‌كرێ و دوایی له‌سێداره ده‌درێ تا ئه‌و ساته‌یش پێی وابووه یه‌كێتی سۆڤێت پشتیوانی ده‌كات، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه سۆڤێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دیاری كرا‌و قازی محه‌مه‌دی به‌كار هێنا و بۆ خۆی.
سه‌ڵاحه‌دینی موهته‌دی: من له‌پێشدا بۆم باسكردی زۆركه‌س پێی وایه پێویست بوو پێشهوایش بچێته ده‌ره‌وه و بچێته شاخ و كێ‌و تا ئه‌و جێگایه‌ی ئیمكان هه‌یه به‌رگریی بكات، به‌لای منه‌وه ئیستا دوای چه‌نده‌ها ساڵ، نزیكی شه‌ست ساڵه، ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌رابردوو بده‌مه‌وه، راسته بۆ هه‌موو میلله‌تێك به‌رنگاری و خۆڕاگری شانازییه، به‌ڵام گه‌وره‌ترین شانازیش بۆ رابه‌ری سیاسی ئه‌وه‌یه بزانێ كه‌مترین زیان له‌چیدایه، كه‌مترین خه‌ساره‌ت له‌كوێدایه. ئه‌گه‌ر به‌رنگاریی بكردایه، بێگومان به‌ره‌نگاری رێگای ره‌سه‌نی خه‌باتی میلله‌تانه و ئێمه‌یش ده‌بوو بیكه‌ین، به‌ڵام من پێموایه چوار پێنج ساڵه‌ی حوكمی رابردوو، نارهزابوونی هه‌ندێك كه‌س، تێكه‌ڵبوونی هێزێكی گه‌وره‌ی عه‌شایه‌ری كه وه‌فادار نه‌بوون، هه‌ندێكیان ناپاكیان كرد، كه‌مبوونی ژماره‌ی پێشمه‌رگه، هه‌موو ئه‌وانه زه‌مینه‌یه‌كی خۆشكردبوو به‌لای منه‌وه قازی محه‌مه‌د بڕیارێكی حه‌كیمانه‌ی دا. مقاوه‌مه‌ت نه‌ده‌كرا واته به‌رگریی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه روون بوو ناگاته هیچ كوێ. به‌ڵێن درابوو شاری سابڵاح بكرێت به‌پایته‌خت بۆ فهرماندارییهكی كورد كه موكریان ده‌گرێته‌وه، بێجگه لهموكریانی ئه‌سڵی، بانه و ته‌نانه‌ت تا مه‌ریوانیشی له‌گه‌ڵ بێت، ئه‌وه به‌مه‌رجێك بێت كورد به‌رگریی نه‌كات و بچێته شاخ، له‌راستیدا ئه‌م به‌ڵێنه ببایه یان نهباییه تازه كاریگه‌ریی نه‌بوو. من خۆم وه‌كو شه‌خس ئه‌گه‌ر قه‌زاوه‌ت بكه‌م له‌سه‌ر پێشه‌وا به‌لای منه‌وه بڕیارێكی حه‌كیمانه‌ی دا، مرۆڤ دوای شه‌ست ساڵ به‌و ئه‌نجامه ده‌گات هه‌میشه شه‌ڕ باشترین رێگا نییه، شه‌هیدبوونیش مه‌رج نییه له‌به‌ره‌ی شه‌ڕدا پێكبێت، قازی محه‌مه‌د له به‌ره‌ی گفتوگۆی رێكهوتندا شه‌هید بوو، شانازییه‌كه‌ی هیچی كه‌متر نییه له‌وه‌ی كه له‌شه‌ڕ دا شه‌هید بووه.
پێشه‌وا سیاسه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مری واقیعدا كرد
حه‌سه‌نی شه‌ره‌فی: به‌بڕوای من قازی محه‌مه‌د وه‌كو هه‌موو رێبه‌رێكی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی خوازی حكومه‌تێكی دامه‌زراندووه و گه‌لێكی رزگاركردووه، حه‌زده‌كات به‌رگریی بكات ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌كه‌ی بكه‌وێته به‌رهێرش. ویستویه‌تی به‌رگریش بكات و ئه‌و كۆماره بمێنێ و بیپارێزێ، به‌ڵام ئه‌و له‌نێوان پێخۆشبوونی خۆی و ئه‌مری واقیعدا ده‌بوو سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌مری واقیعدا بكات. ئه‌مری واقیع ئه‌وه بوو كه گوتم هێزێكی وه‌ها رێكخراوی نه‌بوو كه‌بتوانێ به‌رگریی له‌كۆماری كوردستان بكات. ته‌ركیز زۆرتر له‌سه‌ر هێزی عه‌شایه‌ری بوو، عه‌شایه‌ریش له‌بنه‌وه به‌شێكی جرتوفرتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌بوو، له‌نێو خۆیاندا جیاوازیان هه‌بوو، ئه‌گه‌ر تا ئێستا وجودی پێشه‌وا و نفوزی پێشه‌وا ئه‌وانی یه‌كگرتوو كردبوو به‌پشتیوانی لهكۆمار هێنابوونییه مه‌یدان، هه‌واڵی هاتنه‌وه‌ی ئه‌رته‌ش وهێرشی ئه‌وان دۆخێكی وه‌های له‌نێو عه‌شایه‌ردا پێكهێنا كه به‌رگریی نه‌كه‌ن، به‌ره‌به‌ره به‌ره‌و حكومه‌تی مه‌ركه‌زی بچێ، كه‌وابوو پێشه‌وا له پێشدا به وردبینی خۆی ده‌یزانی كه هێزێكی وه‌ها له‌به‌رانبه‌ر هێزی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ به‌رگریی بكات هێزێكی وه‌های له‌ده‌وروبه‌ری خۆی نه‌ده‌بینی، ئه‌گه‌رچی بارزانییه‌كان فیداكاریان كرد و وهفاداریشیان نیشاندا، به‌ڵام ئه‌وه به‌س نبوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماردابوو، بتوانن بیپارێزن، چه‌ك و تفه‌نگیش به‌ده‌ستهێنانی له‌دنیای ئه‌و سه‌رده‌می ئه‌گه‌ر دۆستێكی راسته‌وخۆت نه‌بوایه كێشه‌بوو، له‌وباره‌یه‌وه ئومێدێكی به به‌رگرییه‌كی نێوخۆیی نه‌بوو، به یهكگرتوویهتی خه‌ڵك به‌تایبه‌تی عه‌شایه‌ر له‌گه‌ڵ كۆماری كوردستان و پاراستنی نه‌بوو، قازی محه‌مه‌د به‌نیسبه‌ت كۆمار‌و كوردایه‌تی هه‌ر ئیحساسی نه‌بوو، بیری دووربینی و دوور روانینی و له‌یه‌كدانه‌وه‌ی جیهانیشی هه‌بوو، ئه‌و ده‌یزانی دۆخه‌كه چۆنه، ده‌یزانی سۆڤیه‌ت ناچاره ئه‌و ناوچانه به‌جێبهێڵێ و ده‌شیزانی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه له‌ئێران هه‌یه و ئه‌و مه‌وقعیه‌ته ئیستراتیجییهته له‌ئێران هه‌یه ده‌بێ له ئاسایشدابێ، بۆیه ئه‌وه‌ی لێ حاڵی بوو پشتیوانی ده‌ره‌كیش كه هه‌یان بوو له‌داهاتوودا نایان بێ، بۆیه ئومێدێكی زۆری به به‌رگریی كورد نه‌بوو له‌به‌رانبه‌ر هێزی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و پاراستنی كرمار. به‌ڵام به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتبوو، ده‌بوو چی بكات؟ دوو رێگای له‌به‌رده‌مدا بوو، بڕوات و بیسپێرێ به‌وه‌ی كه چی رووئه‌دا، یان بمێنێته‌وه و رقوكینی حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌سه‌رخۆیدا بڕێژێ و نه‌هێڵێ و بپه‌رژێته سه‌ر خه‌ڵكه ئاساییه‌كه كوردستان. پێشه‌وا ئه‌و رێگایه‌ی هه‌ڵژارد پێی وابوو كه خۆی فیدابكات، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی تووشی موسیبه‌ت و ماڵوێرانی نه‌كات. هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر رۆیشتبا باشتربوو، من ده‌ڵێم شه‌ڕاییتی موشابیهی قازی محه‌مه‌دیش هه‌بوو، شه‌راییتی موشابیهیش هاته پێشێ بۆ ئه‌ویش هه‌بوو وه‌كو حكومه‌تی میللی ئازربایجان هه‌مان شهڕاییت بۆ پیشه‌وه‌ریش هاته پێش، به‌ڵام پیشه‌وه‌ریی رۆیشت و قازی محه‌مه‌د مایه‌وه، باشه ئه‌گه‌ر رۆیشتن باش بوایه ده‌بوو وه‌زعی حكومه‌تی ئازربایجان له‌داهاتوودا و له‌پاش رووخانیدا وه‌زعی ژیان و گوزه‌ران و داهاتووی پیشه‌وه‌ریی به‌جۆرێكی دیكه‌ی وه‌كو قازی محه‌مه‌دی بوایه. به‌ڵام بینیمان پیشه‌وه‌ری چووه سۆڤێت و له‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی سه‌ری تێداچوو، حكومه‌تی ئازربایجانیش چاره‌نووسێكی باشتری له‌كۆماری كوردستان نه‌بوو، كوشتارێكی زۆركرا له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا به‌هه‌زاران كه‌س لهئازربایجان تیاچوون، به‌ڵام له‌كوردستان ئه‌و كوشتاره كه‌متر بوو له‌به‌ر ئه‌وه رق و كینه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی موتهمهركزبوو له‌سه‌ر پێشه‌وا، هه‌بوو له‌سه‌ركرده و فه‌رمانده‌كانی كۆماریش چووبوونه وڵاتانی دیكه، هه‌بوو بۆ عیراق چووبوو، له‌وێش شتێكی باشتر نه‌بوو. بۆیه من پێم وایه قازی محه‌مه‌د ئه‌گه‌ر بێین وه‌زعه‌كه‌ی راست ته‌حلیل بكه‌ین بهمعیاری ئه‌و رۆژگاره، یه‌كه‌م هێزی ده‌ره‌وه‌ی پشتیوانی نه‌بوو، له‌نێوخۆشدا هێزێكی به‌توانای رێكخراوی كه بتوانێ به‌رگریی لهكۆمار بكات به‌دی نه‌ده‌كرد، له ئاكامدا به‌و ئه‌نجامه گه‌یشت بڕوا یان بمێنێ، مانه‌وه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی قینهكه به‌سه‌رخۆیدا بڕێژێ و خه‌ڵكه‌كه تاراده‌یه‌ك كه‌متر تووشی ماڵوێرانی ببێ ده‌قیقه‌ن هه‌رواش بوو، ئازربایجان كوشتاری زۆری بوو، نه‌تیجه‌ی حكومه‌تی میللی ئازربایجان به‌هه‌مان شێوه چاره‌نووسی كۆماری كوردستانی هه‌بوو، به‌ڵام له‌كۆماری كوردستان كوشتارێكی كه‌متر هه‌بوو، سه‌رانی كۆمار زیاترگیران، به‌شێكیان گیران و پاشتر ئازاد كران، به‌شێكیان ئیعدام كران، پێشه‌وا خۆی فیداكرد، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی برده‌سه‌ر خۆی له‌رێگای كۆمار و خه‌ڵكی كوردستاندا فیداكرد.
لهداروبهرد به‌گومان بوون
جه‌لیل گادانی: دوای ئه‌وه كه تاریخ نیشانی‌دا به‌رگریی زه‌حمه‌ته، هێزێك نییه پشتیوانیمان لێ بكات، پێشه‌وا بهقولێك چووه‌ته حه‌مامیان، یان بهقولێك چووه‌ته میاندواو و له‌وێ سهرلشكر هومایون فه‌رمانده‌ی به‌رزی هێزه‌كانی رژێمی پاشایه‌تی بینیوه و قسه‌یان كردووه، به‌و مه‌رجه قبوڵی كردووه شه‌ڕ نه‌یه‌ته كوردستان، بۆ؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه مقاوه‌مه‌ت بێت ته‌جره‌به‌ی ئازربایجانیش هه‌بوو، ره‌نگه كه‌م كه‌س بیستبێتی، له‌پاشه‌كشێی ئازربایجان یانزه هه‌زار كه‌س له‌شه‌ڕی ناوخۆییدا كوژران، كه پیشه‌وه‌ری هه‌ڵهات و چووه سۆڤێت، و دوایی سه‌ری تێداچوو، كه به بڕوای من به پیلان تێداچووه، له‌وانه بوو پیلانێكی ئاوهاش بۆ پێشه‌وا لهگۆڕێدابێ، ئه‌گه‌ر رۆیشتبایه، هه‌روه‌ك مه‌لا مسته‌فایان دوورنهكردهوه لهسۆڤێت، ئه‌وه‌ش مه‌سائیلێك بوو، پێشه‌وا دووربین بوو، واحازربوو له‌هه‌مان كاتدا كه لێی یه‌قین بووه، وه‌ختێ مه‌لا مسته‌فا ده‌عوه‌تی ده‌كات له‌گه‌ڵی بچێ، ئه‌وه‌ی كه ئێمه بیستوومانه، هه‌تا له زینداندا په‌یامی بۆ ناردووه كه ده‌توانین له زیندانیش رزگاری بكه‌ین، به‌ڵام پێشه‌وا رازی نه‌بووه، پێشه‌وا به قبوڵی ئه‌و مهسئولیهته و ئه‌و پاشه‌كشێیه، له‌واقیعدا به‌رگریی له خوێنرێژی ناو كوردستان كرد، ناڵێم به‌قه‌ده‌ر ئازربایجان، به‌ڵام له‌وانه‌یه به‌هه‌زاران كه‌س له‌كوردستانیش له‌گیانی یه‌كتری به‌ربن، پێشه‌وا به‌و كاره‌ی به‌رگریی كرد، ئه‌وه به‌نه‌زه‌ری من زۆر گرنگه، ده‌شیزانی ده‌یكوژن، ئیعدامی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به فیداكارییهوه، له دوا رۆژه‌كاندا ده‌ڵێت « من هی ئه‌م میلله‌ته‌م و ده‌بێ له‌ناو ئه‌م میلله‌ته‌شدا بم، چیشم به‌سه‌ردێ گرنگ نییه.» بۆیه دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌رته‌ش هاته‌وه، ئه‌رته‌ش چۆن هاته‌وه؟ باوه‌ڕت بێ لهداروبهرد به‌گومان بوون، من ئه‌وه شاهیدی عهیانم بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، ئه‌رته‌ش ماوه‌یه‌كی چه‌ندین سه‌عاتی له میاندواو ڕا بۆ مهاباد، سێ چاره‌كه، به‌ماوه‌ی سێ سه‌عات هات، چون لهداروبهردی مهاباد به‌گومان بوو، چه‌ند فرۆكه‌ی ئیكتشافی له‌ده‌وروبه‌ری مهاباد چه‌ند سه‌عات گڕان هه‌تا نزیك ده‌بوونه‌وه و بن به‌رده‌كانی قوڵقولا یان سه‌یر ده‌كرد، بن به‌رده‌كانی خه‌زایی و كانی شێخانیان سه‌یرده‌كرد، بزانن ئایا هێزی به‌رگریی له‌وێدا نه‌بێ و واردی شاربن، بڕیاریش نه‌بووه خه‌ڵك بگرن و خه‌ڵك بكوژن.
سه‌ڵاحه‌دینی موهته‌دی: قازی محه‌مه‌د ئه‌وه‌نده‌ی من به‌رچاوم كه‌وتبێت، له وته‌كانیدا ده‌ڵێت بڕیارنهبوو وای لێبێت، ئێوه به‌ڵێنه‌كه‌تان وانه‌بوو. له‌راستیشدا فه‌رمانده‌ی ئێران و سه‌رله‌شكر هومایۆن كه له‌خه‌تی سنه و سه‌قزه‌وه هات به‌ره‌و بۆكان و مهاباد قسه و گفتوگۆی هه‌بوو له‌گه‌ڵ پێشه‌وا به‌تایبه‌تی له‌رێگای سه‌دری قازییه‌وه و هه‌ربۆیه قازی محه‌مه‌د و حاجی بابه‌شێخی سه‌رۆك وه‌زیران هاتن و تا بۆكان و شه‌وه‌كه‌ی له حه‌مامیان بوون له‌گه‌ڵ سه‌رله‌شكر هومایۆنی له‌دیوه‌خانی حه‌مامیان بوون كه رادیۆی تاران رایگه‌یاند گوتی «قازی محه‌مه‌د و داروده‌سته‌كه‌ی ده‌ستگیركرا.» له‌وێ ئه‌وان ئیعتیرازیان گرت كوا ئێمه ده‌ستگیركراوین؟ ئێمه خۆمان به‌ره‌زامه‌ندی خۆمان هاتووین بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ نه‌بێ و كوشتار نه‌بێ، وڵاته‌كه ته‌سلیمی ده‌وڵه‌تی ئێران بكه‌ینه‌وه. سه‌رله‌شكر هومایۆنی وه‌كو بیستراوه و من بیستوومه هه‌ر گرتی و رادیۆكه‌ی فڕێ‌دا و گوتی «بۆ ئه‌وانه چاكتر ده‌زانن كابرایه‌ك له تارانه‌وه به مه‌یلی خۆی قسه ده‌كات یان من كه فهرماندهم؟. من به‌ڵێنم داوه و ئێوه دڵنیابن.» ئێ ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه بوو هه‌ر ئه‌وكاته درۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كرد، من پێموایه قازی محه‌مه‌د هه‌موو مێژووی ژیانی ده‌ری خست دوو سیفه‌تی تێدابوو، یه‌كێكیان ئه‌وه بوو پیاوێكی عاقڵ بوو له روداوه‌كاندا و دووه‌م ئه‌وه‌بوو پیاوێكی ئازا و به جه‌رگ بوو، من پێموایه هه‌موو ئه‌م پڕۆسه‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه به‌ر له‌وه قه‌ناعه‌ت بێت ناچاری بوو، به‌و بۆچوونه گه‌یشتبوو ئه‌مه كه‌م ترسناكترین و بێ زیانترین رێگایه، ئه‌گه‌ر راستیان كرد ئه‌وه باشتر. خۆ ئه‌گه‌ر درۆشیان كرد ئه‌وه خۆی شه‌هید ده‌بێ و چه‌ند كه‌سێكی له‌گه‌ڵ شه‌هید ده‌بێ و زیان و مه‌ترسییه‌كه‌ی بۆ میلله‌ت كه‌متره، من پێم وایه مێژوو ئه‌م ده‌وری شه‌هیدبوونه‌ی قازی محه‌مه‌د به‌كه‌متر نانووسێ له‌هیچ كام لهشههیدر بوونی سه‌ركرده‌كانی دیكه‌مان.
قازی محه‌مه‌د به‌رگریی بكردایه باشتر ده‌بوو
كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر: باسی به‌رگریی ده‌كه‌ین، شتێك هه‌یه له‌یادمان نه‌چێ، قازی محه‌مه‌د راسته سه‌رۆكی كۆماری مهابادبوو، راسته تاكه سه‌ركرده‌ی سیاسی كورده له‌و قۆناغه‌دا كه بڕیارده‌ری كۆماری مهاباده، بێگومان ده‌وروبه‌ری قازی محه‌مه‌د هه‌مووی خوێنده‌وار نه‌بووه، هه‌موویان مرۆڤی تێكۆشه‌ر و سیاسی نین، راسته چه‌ندین هۆز و كه‌سایه‌تی ناسراوی له‌ده‌ور بووه مه‌لامسته‌فا و حه‌مه رهشیدخانی بانه هاتوون و پشتگیرییه‌كی مه‌عنه‌وی و سیاسی و سه‌ربازین بۆ كۆماری مهابادن، چه‌ندین هۆز له‌هۆزه‌كانی كوردستانی ئێران، شكاك و مه‌نگۆڕ و فه‌یزوڵڵا به‌گی و چه‌ندین هۆزی تر هاتوون و پشتیوانییه‌كی گه‌وره بوون له‌كۆماری مهاباد، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا خه‌ڵكانێك هه‌بوون ناپاكیان كردووه، بۆ نموونه من ئه‌گه‌ر بێم ئاماژه به‌هه‌ندێكیان به‌كه‌م كه ناپاكیان له‌قازی و كۆماركردووه و ژێر به‌ژێر په‌یوه‌ندیان به شای ئێرانه‌وه هه‌بووه، یه‌كێك له ژه‌نه‌راڵه‌كانی ئه‌و كات كه له سه‌ركرده‌كانی شكاك بووه و پله‌ی ژه‌نه‌راڵی پێدراوه، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی كۆماری مهاباد دا حه‌ڤده كاغه‌زی بۆ شای ئێران ناردووه و گوتویه‌تی من دڵسۆزی شای ئێرانم و له‌گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د دا نیم، بۆ نموونه عه‌لی خان له‌گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د دا چووه‌ته باكۆ و سه‌رانی ئازربایجانی له‌باكۆ بینیوه كه هاتوه‌ته‌وه بۆ مهاباد هه‌موو ته‌فاسیلی چوونهكهیانی كردووه بهراپۆرتێك و ناردوویه‌تی بۆ شا. بۆ نموونه قهرهنیر ئاغا، ره‌شید هه‌ركی، نوری به‌گی به‌گزاده و ده‌یان كه‌سایه‌تی دیكه ناپاكیان له‌قازی محه‌مه‌د كردووه، پێیان وابووه قازی محه‌مه‌د له‌و قۆناغه مێژووییه‌دا هه‌ڵه‌بووه كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سۆڤێتدابووه، ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی چه‌پی دواكه‌وتووه به‌رژه‌وه‌ندی كوردی ناوێت، بۆیه ئه‌یانه‌وێت ئه‌و ههلهبقۆزنهوه كوردی ئێران له رووخان رزگاربكه‌ن و بیخه‌نه‌وه پاڵ محه‌مه‌د ره‌زا شا و بچنه‌وه بۆ باوه‌شی ئێران. بۆیه كاتێ ئه‌و سه‌رۆك هۆزانه له‌قازی محه‌مه‌د هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه. ئه‌مه‌یش به‌ته‌بیعه‌تی حاڵ ده‌بێت به‌جۆرێك له په‌رته‌وازه‌یی له‌ناو یه‌كێتی ریزه‌كانی كۆماری مهاباد دا. زۆرێك له‌م نامانه‌ی كه فڵان جوتیار و فیساره كه‌سایه‌تی نامه‌ی بۆ شا ناردووه قازی محه‌مه‌د به‌مانه‌ی زانیوه، به‌ڵام ئیجرائاتی نه‌كردووه، چونكه كاتی ئیجرائات كردن نه‌بووه، پێی وابووه ده‌بێ بارودۆخی كۆماری مهاباد ده‌بێ رابگیرێ و پێشی وابووه یه‌كێتی سۆڤێت تا دواچركه پشتیوانی لێده‌كات و له‌و مه‌رگه‌ساته رزگاری ده‌كات بۆیه ده‌بینین به‌رگریی ناكات، واته پێی وایه سۆڤێت له‌ژێر فشارێكدا داوا له‌حكومه‌تی شای ئێران ده‌كات ئیعدامی نه‌كات، بۆیه سه‌رئه‌نجام بڕیاری به‌رگریی كردن نادات. به‌ڵام من پێم وایه وه‌كو بۆچوونی خۆم قازی محه‌مه‌د به‌رگریی بكردایه زۆر زۆر باشتر بوو.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بهوداوایانه رازی نابن كه گه‌لی كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا داوای ده‌كات و دوای له‌خشته‌بردنی كۆماری مهاباد و ده‌ستگیركردنی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هاوڕێكانی له‌دادگایه‌كی ناشه‌رعیدا وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی مێژوویی ئیعدام ده‌كرێ و سه‌ربه‌رزی و جوامێریی بۆ خۆی تۆمارده‌كات.
جه‌لیل گادانی: چه‌ند رۆژێك دوای هاتنه‌وه‌ی ئه‌رته‌ش وڵات ئارامه، جارێ گرتن لهگۆڕێدانییه، یه‌ك شت عهرزبكهم له پێشبینییه‌كانی قازی هه‌تا له‌و وه‌خته‌دا ئه‌رته‌ش دێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه بوو، چل‌و هه‌شت سه‌عات ته‌واوی مهداركی حزبی سووتێنرا، پیاوی ده‌وێ پێشبینی وابكات به‌ده‌گمه‌ن كاغه‌زێك وهدهستكهوت، هه‌م له‌كاری نیزامی و پێشمه‌رگه، هه‌م له‌كاری سیاسی و ته‌شكیلاتی حزبی، كه‌وابوو ئیتلاعاتێك به‌و شێوه‌یه نییه، ده‌بێ ئیتلاعات له‌كێ وه‌ربگرێ، ده‌بێ له مه‌سئولینی حزبی و حكومه‌تی كوردستان وه‌ریبگرێ، سه‌ركرده‌كانیان كۆكردنه‌وه لهشههرهداری مهاباد كه وه‌ختی خۆی باره‌گای كاری پێشه‌وابوو، پێشه‌وا له‌وێ داده‌نیشت، ده‌عوه‌تیان كردن و له‌و دهعوهتهدا گفتوگۆیه‌كی دورودرێژی سه‌عید خانی هومایۆنی «ده‌فته‌ری پێشهواشم به‌ده‌ست كه‌وتووه له ئیمه‌یلێك له ئه‌نته‌رنێت وه‌رمگرتووه، بۆم هاتووه له‌ده‌ره‌وه را.» سه‌ركرده‌كانی كۆمار بانگ ده‌كه‌ن هه‌ندێك به باسی فڵانی و فیساری تێپه‌ڕی ده‌كه‌ن، باسی چه‌ك وه‌رگرتنه‌وه و ئه‌و شتانه ده‌كرێ، به‌ڵام به‌خه‌ڵك راده‌گه‌یه‌نن ئه‌وه‌ی كه هه‌یبێ بیداته‌وه. ئه‌و شه‌وه وادهگوزهرێ، وادیاره چاوه‌ڕوانی ده‌ستووری مه‌ركه‌ز بوون، بۆ رۆژی دووه‌م كه كۆده‌بنه‌وه تا دره‌نگانێك ده‌كێشێ، دوای نوێژی شێوان پێشه‌وا و حه‌مه حوسێن خان به‌جیا له‌شوێنێك راده‌گرن، باقی ئه‌وانی دیكه‌ی كۆمار له‌شوێنێكی دیكه راده‌گرن، پاشان ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانیان بردووه‌ته زیندانی شاره‌وانی، به‌ڵام پێش ئه‌وه حه‌مه حوسێن خان به‌جیا راده‌گرن له مه‌ركه‌زی فه‌رمانداری نیزامی. هه‌ر له‌و رۆژانه‌دا ده‌ستوور دراوه كه سه‌دری قازیش له‌تاران بگرن و به‌په‌له بینێرنه‌وه، سه‌دری قازیشیان به‌په‌له گرت و هێنایانه‌وه، پاش گرتنی هه‌یئه‌تی وه‌زیران ده‌ستیان كرد به‌گرتنی خه‌ڵكی دیكه‌ش. له19ی به‌فرانباری 1325 گرتیانن. گرتنه‌كه به‌رفراوان بوو، هه‌ندێكیان به‌رێكران بۆ ورمێ، هه‌ندێكیان به‌رێكران بۆ ته‌ورێز. دادگای یه‌كه‌می پێشه‌وا و ئه‌وان له 19ی مانگی ژانۆی 1947كه ده‌بێته رێبه‌ندان ده‌ست پێده‌كات، دادگایه‌كی به‌ستراو، ته‌نانه‌ت وه‌كیلیش حكومه‌ت گرتوبووی، ره‌نگه حكومه‌ت پاره‌یه‌كی زۆر كه‌می بداتێ، به‌ڵام ده‌بێ پێشی بڵێ كه چ ده‌ڵێ، واته تابعی نه‌زه‌ری حكومه‌ته‌كه‌یه‌تی، دادگاكه له‌و په‌ڕی بێ عه‌داله‌تیدا بووه، به‌ڵام له‌حه‌قیقه‌تدا له‌هه‌ندێك مه‌رحه‌له‌دا له‌و په‌ڕی ئازایه‌تیدا، چه‌ندجار پێشه‌وا ئیعتیراز له‌قسه‌كانیان ده‌كات. دادگای دووه‌م لهئاخرییهكانی مانگی ره‌شه‌مێدا بووه، ته‌قریبه‌ن له‌ده‌وری بیستی مانگی مارتی هه‌مان ساڵ بووه. رهشادهتی پێشه‌وا و هاوڕێكانی كه ئێستا كتێبۆكهیهكی له‌سه‌ر ده‌رچووه، ئه‌وه‌نده دلێرانه به‌رگرییان كردووه، شه‌خسی پێشه‌وا هه‌موو مهسئولییهتهكانی له‌شانی خۆی ده‌گرێ، ده‌ڵێ هه‌ركارێكی ئه‌وانه‌یش كردوویانه هه‌ر من لێی به‌رپرسم. سه‌روان شهریفییهك هه‌بوو ماڵی پێشه‌وا ئه‌وه‌یان بهپوڵ گرتبوو دوایی ئیجازه‌یان دا كه بهپوڵ وه‌كیل بكرێ، سه‌روان شه‌ریفی دوایی كچێكی مهابادیشی خواست، سه‌روان شه‌ریفی بۆ مینا خانمی خێزانی پێشه‌وای گێڕاوه‌ته‌وه و ئه‌ویش بۆ منی باس كردووه، ده‌ڵێ سه‌روان شه‌ریفی هاتووه و گوتویه‌تی نازانم كێ كێ محاكه‌مه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌من ده‌پرسی ئه‌وه جه‌نابی قازییه دادگا دادگایی ده‌كات، ده‌ڵێ ئه‌نگۆ ته‌جاوز بهحقوقی ئێمه كراوه، ئێمه كوردین و له‌سه‌ر خاكی خۆمانین و ئێوه هاتوون و ته‌عه‌دامان لێده‌كه‌ن، هه‌تا له‌بڕگه‌یه‌كدا هه‌تا لهكتێبهكهشدا هاتووه یه‌كێ له تۆمه‌ته‌كان هاتووه كه ئاڵای ئێرانی ئاوه‌ژوو كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ ئه‌وه میلله‌ت كردوویه‌تی، به‌ڵام ئه‌من فكرم داوه، كه دێته سه‌ر مه‌لا مسته‌فا ده‌ڵێ «تۆ بیانیت رێگهداوان بۆ خاكی ئێران.» ده‌ڵێ «مهنزورتان كێیه؟» ده‌ڵێ «ئه‌وه نییه بارزانیت هێناوه بۆ ئێره به‌خۆی و بهلهشكرییهوه.» ده‌ڵێ» زۆرم پێ سه‌یره مه‌لا مسته‌فا كورده و خه‌ڵكی كوردستانه و ئه‌م كوردستانه ماڵی خۆیه‌تی، ئه‌و له‌به‌شێك له ماڵی خۆی هاتووه‌ته به‌شێكی دیكه‌ی ماڵی خۆی. مه‌لا مسته‌فا به‌كوردستان بیانی نییه.».
كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر: ئازابوو، دادگاكه‌ی قازی محه‌مه‌د به‌و پێیه‌ی كه له‌ده‌رباری شاوه فه‌رمانی بۆ دێت، دادگایه‌كی سه‌ربازی بووه، دوانزه تۆمه‌ت خراوه‌ته سه‌ر قازی محه‌مه‌د، له‌وانه ئاڵای كوردستانیان هه‌ڵكردووه، خۆی به‌سه‌رۆك كۆماری كوردستان ناساندووه و پله‌ی ژه‌نه‌راڵی دواوه به‌چوار سه‌ركرده و چه‌ندین عه‌جه‌می ده‌ركردووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و ته‌نیا سێ تۆمه‌ت قبوڵ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یش ئه‌وه بوو گوتویه‌تی بۆ نموونه میلله‌تێك بۆچی ئاڵای نه‌بێ، بۆ ئێران هه‌یه‌تی بۆ كورد نه‌یبێت؟ من كه سه‌رۆك كۆمارم بۆچی مافی ئه‌وه‌م نه‌بێ پله‌ی ژه‌نه‌راڵ بده‌م به‌سه‌ركرده‌كانی خۆم، بۆچی مافی ئه‌وه‌م نه‌بێ هێزی پێشمه‌رگه دانێم و قوتابخانه‌ی كوردی بكه‌مه‌وه و خه‌ڵك به‌كوردی قسه‌بكه‌ن و بخوێننه‌وه؟ ئه‌مانه‌ی گوتووه وگوتویه‌تی ئه‌مانه تۆمه‌ت نین، من وه‌كو كه‌سێكی كورد ئه‌یكه‌م و تۆیش وه‌كو فارس ئه‌گه‌ر ژێرده‌سته بوویتایه ئه‌تكرد. ئه‌توانم بڵێم له‌وه‌شدا دیسانه‌وه بوێری پێوه دیاربووه.
جه‌لیل گادانی: دادگاكه له‌و په‌ڕی بێ عه‌داله‌تیدا، له نهێنی موتڵه‌قدا به‌رێوه‌چوو، له ئێواره‌ی 9 له‌سه‌ر 10ی خاكه‌لێوه 1326 ی هه‌تاوی له‌پێشدا پێشه‌وا قازی و به‌دوایدا حه‌مه حوسێن خان، و پاشان سه‌دری قازی دێنن، هه‌ر بۆ ئه‌و ساختومانه‌ی كه پێشه‌وا وه‌ختی خۆی حوكمی تێدا كردووه و ئێستایش ئه‌و ساختمانه هه‌ر ماوه و شاره‌وانی مهاباده، له پێشدا پێشه‌وا دێنن و وه‌سێتی پێده‌كه‌ن و ده‌یبه‌نه پای دار، ده‌یانه‌وێت چاوی ببه‌ستن، ده‌فه‌رمێ ئه‌من شه‌رمه‌زاری میلله‌ته‌كه‌م نیم نابێ چاوم ببه‌ستن ده‌مه‌وێت له‌دواساته‌كاندا سه‌یری كوردستان بكه‌م. ئه‌ویش شاهیدی عه‌ینی ده‌ڵێ. دوای ئه‌و حه‌مه حوسێن خان دێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر هه‌یكه‌لی بوو په‌تی سێداره‌كه‌ی ده‌پسێ، ده‌ڵێن له هه‌موو یاسایه‌كدا ئه‌وه‌ی په‌ته‌كه‌ی ده‌پسێ حه‌ق نییه ئیعدامی بكه‌ن، به‌ڵام جارێكی دیكه له‌و داره‌ی كه بۆ سه‌دری قاز‌یان ئاماده‌كردووه، له‌و دارهیدا ئیعدامی ده‌كه‌ن. به‌دوای ئه‌ودا سه‌دریش ئیعدام ده‌كه‌ن. رۆژ رووناكببووهوه، من وه‌كو تاڵترین بیره‌وه‌ری خۆم. خانمێك هه‌بوو ئاویان بۆ دێناین، ئه‌وده‌م ده‌چوونه چۆمی گه‌ڕه‌كی ئێمه ئاویان ده‌هێنا كه گه‌ڕایه‌وه من به‌خه‌به‌ر بووم خه‌ریك بوو هه‌ستم و هه‌ڵنه‌سم گوێم لێ بوو له‌دیوه‌كه‌ی تر به‌دایكمی گوت پێشه‌وا و ئه‌وانیان ئیعدام كردووه كه وایگووت من زۆر ناره‌حه‌ت بووم، برای گه‌وره‌تر له‌خۆم كاك خه‌لیل له‌په‌نام بوو هه‌ڵمساند و گوتم هه‌ڵسه و به‌په‌له هاتینه كۆڵان زۆربه‌ی سه‌ری كوچه‌كان گیرابوو، ده‌رچوون سه‌رخت بوو، به‌ڵام له‌وانیه نزیكی دووسه‌د بۆ سێ سه‌د كه‌سێك بووبین، به‌هه‌ر حاڵێك بوو خۆمان گه‌یاندێ كه دیتمان پێشه‌وا و ئه‌وان هه‌ڵواسراون، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم هه‌ر له‌وێ هه‌ندێك لاو بڕیاریاندا كه رێگهكا به‌رنه‌ده‌ن و به‌راستیش بهریاننهدا و تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه.
ئاكامه‌كانی كۆماری مهاباد به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه نێوخۆیی و جیهانییه‌وه گه‌یشته بنبه‌ست و به‌شه‌هیدبوونی پێشه‌وا قازی و هاوڕێكانی نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی فیداكاری و خۆڕاگری چووه سه‌ر خه‌رمانی هه‌موو ئه‌و قوربانییانه‌ی به‌درێژایی مێژوو پێشكه‌ش ده‌كرێت. ده‌كرێت هه‌موو ئه‌وانه بكرێنه وانه و په‌ندی گه‌وره.
ده‌بێ وریابین ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌قسه فریومان نه‌دا
سه‌ڵاحه‌دینی موهته‌دی: تا چ راده‌یه‌ك ئێمه ئه‌م تاقكهوتنهی كوردستانی ئێران له‌به‌رچاو ده‌گرین و جارێكی دیكه لێره ئاوا به تاق‌و ته‌نیا نه‌كه‌وینه‌وه، كوردستانی عێراق ته‌نیا پشت ئه‌ستوور نه‌بێ به‌خۆی، به‌ڵكو بزانێ كه كوردستانه‌كانی دیكه عومقی ئیستراتیجین بۆ كوردستانی عیراق و بۆ ئه‌م فیدرالییه‌ته له‌به‌ر ئه‌وه یارمه‌تیدان و پشتیوانی كردنی بهكوردستانهكانی دیكه گه‌وره‌ترین ده‌رسێكه كه ده‌بێ نه‌سڵی ئه‌م كوردستانی عیراق له‌سایه‌ی فیدراڵییه‌وه وه‌ریبگرێ و ئه‌م هه‌ڵه‌یه نه‌كه‌ین كه دوای كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف كۆماری كوردستان كردی و به ته‌نیا مایه‌وه له‌نێو پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، هه‌ڵه له‌گه‌ڵ دیپلۆماسی به‌ینه‌ل مه‌له‌لی، كۆماری كوردستان زۆری پشت به‌ست به یه‌كێتی سۆڤێت، به‌ڵام له راستیدا یه‌كێتی سۆڤێت كه‌می وه‌عده دابوو به‌كورد، هیچ وه‌عدێكی نووسراو و فه‌رمی به كورد نه‌درابوو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سۆڤێته‌وه، ئه‌مه‌یش وانه‌ی دووه‌مه بۆ ئێمه لێره، به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان زۆرن و له ئێمه گه‌وره‌ترن و كار وچالاكی ئه‌وانیش له‌توانای ئیراده‌ی ئێمه به‌ده‌ره، چۆن ئێمه كارێكی وابكه‌ین به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان وه‌ها رێكبخه‌ین كه به‌رژه‌وه‌ندیان بێت له‌سه‌رمان بكه‌نه‌وه، چونكه ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان رۆژێك له مه‌سڵه‌حه‌تیان نه‌بوو له‌سه‌رمان ناكه‌نه‌وه، پشتمان تێده‌كه‌ن، بۆیه سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره و عاقڵ كه‌سێكه كه ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ها دیاری بكات و بیخاته‌سه‌ر رێبازێك كه‌له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگونجێ و ببێته هاوته‌ریب، ئه‌م هاوتهریبییهش گه‌رنتی ئه‌وه بێ ئێمه له‌دوا رۆژدار ته‌رك نه‌كرێین و پشتمان تێنه‌كرێت. سێیه‌میان ناكۆكی ناوخۆیه وانه‌یه‌كی دیكه كه ئێمه له‌كۆماری كوردستان وه‌ریده‌گرین ئه‌وه‌یه به‌داخه‌وه دوای تهحولاتی ناوخۆ له‌كوردستانی ئێران‌دا سه‌رده‌می كۆماری و بڕێكیش دوای كۆماری ناكۆكی زیادی كرد له‌ناو ریزه‌كانی شۆڕشگێڕانی كوردستانی ئێران‌دا، ده‌بێ ئێمه نه‌هێڵین ئه‌م ناكۆكییه وامان لێبكات تووشی دووبهركیمان بكات، قۆناغێكی گرنگ و هه‌ستیاره به‌هاوكاری هه‌موو گه‌لی كورد له‌كوردستانی عیراق ده‌كرێ كه ئێستا مافێك وه‌ربگرین، چوارمیش ئه‌وه‌یه فریوی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی نه‌خۆین راسته ئێستا سه‌رۆك كۆمار به‌پشتیوانی و پێداگرتنی ئێمه بووه‌ته سه‌رۆك كۆمارن سه‌رۆك وه‌زیران دێت و سه‌ردانمان ده‌كات و به‌ڵێنی باش ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وانه كاتین، خۆیان كاتین هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ، خه‌ڵكی دیكه دێته سه‌ركار، زۆرینه له‌عیراق هه‌ر بۆ عه‌ره‌به، له‌سه‌ره‌تادا نه سوپای عیراقی هه‌یه و نه ئیستخبارات هه‌یه، نه ئابووری به‌هێز هه‌یه، له‌وانه‌یه زۆر به‌ڵێنی گه‌وره بدرێت، من پێموایه یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌یه كه ئێمه فریوی ئه‌و به‌ڵێنانه نه‌خۆین، هه‌شتا ساڵ په‌یوه‌ندی خۆمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له‌به‌رچاوبگرین چیمان به‌سه‌ر هاتووه و چیمان له‌گه‌ڵ كراوه، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گهرنتییه په‌یدا بكه‌ین پێویسته ده‌ستووری عیراقی هه‌موو مافه‌كانی گه‌لی كوردی تێدابێ و نه‌یهێڵینه‌وه بۆ دوارۆژ، دوا رۆژ به‌قازانجی ئه‌وان ده‌بێ و به‌زیانی ئێمه ده‌شكێته‌وه. بۆیه ده‌بێ وریابین ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌قسه فریومان نه‌دا.