ئامادەکردنی : زاهیرسدیق
هامڵتۆنیش به‌ڵایه‌ك بوو بۆ كه‌ركوكییه‌كان
تەعریب و تەبعیس و تەهجیر، سێینەی ستەمكاری سەدام و دەسەڵاتەكەی بوو كە كوردی تێدا هەنجن هەنجن كرا، كورد لەكەركوك بووە قوربانی سیاسەتی زۆرەملێی بەعسییەكان، سەدام و دارودەستە قێزەونەكەی سیاسەتی كورد قڕانیان كردە دروشمی پەیڕەوكراوی خۆیان. ئەو داگیركەرەی كە بەزۆری زۆرداری ناسنامە كوردییەكەی كەركوكی سڕییەوە. بەڵام رابردوی ئەم شارە لەسەرەتای بنیادنانییەوە تا ئەمڕۆ روبەروی چەندین گرفت و لەمپەڕی گەورەی بەرێوەبردن بوەتەوەو بەعسییەكانیش نموونەی نمونە قێزەونەكانن كە زۆرترین غەدریان لەم شارە كردووەو بەئاشكراو بە بەرچاوی عالەمەوە عەرەبی هاوردەی بیابانیان لەناوەڕاست و خواروی عیراقەوە هێنایە كەركوك و لەسەر دڵی كوردەكان نیشتەجێیان كردن و هەرگیزیش بیریان لەوە نەدەكردەوە ئاقیبەتی ئەم كارە هەڵوەشانەوەو ئابڕوچوونی خۆیانە، ئەوان خەڵكانێكیان لە خواروی عیراقەوە هێنایە كەركوك و وەكو هاوڵاتی پلەیەك چەندین ئیمتیازی وەزیفی و كاركردن و پارەپێدانیان پێبەخشین، هاوكاری مادی زۆریش كران، دەسەڵاتی چەوساندنەوەی كوردەكانیشیان پێدراو دەكرانیش بە سیخوڕ بەسەر نەتەوەكانی دیكەوە، دیارە تۆیی دووبەركی نەتەوەكان بەر لە بەعسییەكان و لەسەردەمی عوسمانییەكانەوە هەمیشە پەیڕەوكراوەو بەعسییەكانیش درێژەپێدەری ئەو سیاسەتە بوون. هەركات كەمایەتییەكانی كەركوك باڵادەست بوون هەوڵی كەمكردنەوەو دەرپەڕاندنی كوردەكانیان داوە، تەنیا كوردەكان جیاوازبوون و بەوجۆرە بیریان نەكردوەتەوە‌و هەمیشە بیركردنەوەیان وەهابووە كە شارەكەیان شاری ئاشتی و پێكەوەژیانە، لەكاتێكدا هەموو بەڵگەكان سەلمێنەری ئەو راستییەن كەركوك شارێكی كوردی و كوردستانییە.
جا هاوڕێیان ئه‌م دۆسێیه‌ی ئێستێ له‌به‌ردیده‌ی ئێوه‌ی ئازیزدایهو له‌دووتوێی سێ پاشكۆدا بڵاویده‌كه‌ینه‌وه، یه‌كێكه له‌و سه‌دان دۆسێیه‌ی كه رۆژنامه‌كه‌مان، رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ به‌درێژایی مێژووی ده‌رچوونی ده‌ستی بۆ گه‌لێك دۆسێ بردووه‌و پاشكۆی پڕلاپهڕهی بۆ گه‌لێك دۆسێی گرنگ و تایبه‌ت به‌دۆزی كورد چاپ و بڵاوكردوه‌ته‌وه، ئه‌م پاشكۆ تایبه‌ته‌ش دۆسێیه‌كه له‌سه‌ر كه‌ركوك و ئه‌ساسی پرۆژه‌كه به‌رهه‌مێكی ناوازه‌ی كه‌ناڵی خاكه‌و ساڵانێك به‌ر له ئێستا وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی حه‌وت هه‌ڵقه‌یی له ته‌له‌فزیۆنی خاك بڵاوبووه‌ته‌وه‌و هونه‌رمه‌ندو میدیاكار زاهیر سدیق بۆ كه‌ناڵی خاك ئاماده‌ی كردووه‌و ئێمه‌ش له‌به‌ر گرنگی باسه‌كه جارێكی‌تر له‌دووتوێی پاشكۆیه‌دا ئاماده‌مان كردوه‌ته‌وه و بڵاویده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌رپه‌رشتیاری پاشكۆ
خاكه‌كه‌شی ئه‌نفال كراوه
د.جه‌زا تۆفیق تالیب: یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی پارێزگای كه‌ركوكی خۆمان ئێستا هه‌ر ئه‌وه نییه ته‌عریب كرابێ و خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شاره‌كه كه كوردن تهرحیلكرابن به‌ره‌و باشوور‌و ناوه‌ڕاستی عیراق یان به‌ره‌و شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك ده‌ركراون، به‌ڵكو كێشه‌یه‌كی تریشی بۆ بووه ئه‌توانین بڵێین ئه‌نفالی خاكه‌كه‌شی كراوه‌ن ئه‌مه به‌پێچه‌وانه‌ی شوێنه‌كانی تره‌وه، ئه‌توانین بڵێین ته‌رحیل و ئه‌نفالی خاكه‌كه‌شی كراوه، كه ئه‌م لایه‌نه‌یان به‌داخه‌وه كه‌متر ئاوڕی لێدراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌نده‌ی ئاوڕ له مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفالكردن و تهرحیلكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه، پارێزگای كه‌ركوك له‌كۆندا یه‌كێكبووه له پارێزگا گه‌وره‌كانی كوردستان و عیراق، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی پێش ساڵی حه‌فتاكان ده‌بینین پارێزگای كه‌ركوك كه ئه‌وكاته كراوه به لیوای كه‌ركوك بریتیبووه له قه‌زای كه‌ركوك و قه‌زای حه‌ویجه‌و قه‌زای دوبس و قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و قه‌زای كهلارو دۆزخورماتو و قه‌زای كفری. حه‌وت قه‌زا بووه، واته یه‌كێكبووه لهلیوا گه‌وره‌كانی ئه‌وكاته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م پارێزگایه‌دا هاتووه یه‌كێك له بچوكترین پارێزگاكانی عیراق و ئه‌توانین بڵێین كوردستانیش. ئه‌م پارێزگایه ئێستا بریتییه له سێ قه‌زا، قه‌زای حه‌ویجه‌و قه‌زای كه‌ركوك و قه‌زای دوبس، باوه‌ڕناكه‌م هیچ پارێزگایه‌ك هه‌بێ له كوردستاندا ئێستا له سێ قه‌زا پێكهاتبێ، قه‌زای كه‌ركوك پێنج هه‌زارو چوارسه‌دو بیست و نۆكیلۆمهتره، قه‌زای حه‌ویجه دوو هه‌زارو پێنج سه‌دو چلویه‌ك كیلۆمه‌تره، قه‌زای دوبس یه‌ك هه‌زار شه‌سه‌دو هه‌شتاو نۆ كیلۆمه‌تره، كه‌واته هه‌رسێ قه‌زاكه‌ی ئێستا ئه‌كاته نۆ هه‌زارو شه‌ش سه‌دو په‌نجاو نۆ كیلۆمه‌تر، كه‌واته مهساحهیهكی یه‌كجار بچووكی هه‌یه‌و به‌شی هه‌ره‌زۆری رووپێیوهكانیان لێ دابڕاندووه، كه ئێمه به‌واته سیاسییه‌كه‌ی ده‌ڵێین ئه‌نفالكراوه، چۆن خه‌ڵكه‌كه‌ی لێدابڕاوه زهوییهكهشیان لێ دابڕاوه، به‌راستی ئه‌وه‌ی له كه‌ركوكدا كراوه له‌سه‌ر ئه‌رز له‌باقی شوێنه‌كانی تر نه‌كراوه. ئه‌و شوێنانه‌ی له كه‌ركوك دابڕێنراون، بۆنموونه چه‌مچه‌ماڵ دوو هه‌زارو سێ سه‌دو حه‌فتاو نۆ كیلۆمه‌تره، قه‌زای كه‌لار دوو هه‌زارو سه‌دو یانزه كیلۆمه‌تره، قه‌زای دوزخورماتوو چوار هه‌زارو نۆزده كیلۆمهتهره، قه‌زای كفری دوو هه‌زارو هه‌شت سه‌دو چلویه‌ك كیلۆمه‌تره. ئه‌گه‌ر به‌نیسبه‌ت وه‌ریبگرین ئه‌گه‌ر ئه‌م حه‌وت قه‌زایه جارێكی‌تر بچێته‌وه سه‌ر كه‌ركوك، مه‌ساحه‌ی كه‌ركوكی كۆن، كه پێش ئه‌وه‌ی عه‌مه‌لیاتی ته‌عریب بكرێت بیست و یه‌ك هه‌زار كیلۆمه‌تر زیاتر بووه، به‌ڵام ئێستا به‌و سێ قه‌زایه‌وه به‌بێ ئه‌و حه‌وت قه‌زایه نۆهه‌زارو شه‌ش سه‌دو په‌نجاو نۆ كیلۆمه‌تره، واته نزیكه‌ی له‌سه‌دا په‌نجاو پێنجی رووپێوی زه‌وی پارێزگای كه‌ركوك دابڕاوه.
ته‌رحیل و ته‌عریب دوو وشه‌ن له‌زاكیره‌ی كه‌ركوكییه‌كاندا ناسڕێنه‌وه
به‌عس له‌رێگای ده‌ستكاریكردنی سه‌رژمێرییه‌كان و ده‌ستتێوه‌ردانی راسته‌وخۆ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورد چه‌ندین خێڵ و ئاین و ئاینزاو ته‌ریقه‌تی له كورد دابڕی و له‌ساڵی 1977دا بڕیارێكیان ده‌ركرد به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌و چه‌ندین عه‌شیره‌ت و په‌یڕه‌وكه‌رانی ئاینی جیاجیای كوردستان به‌عه‌ره‌ب لهقهڵهمدران و له ناونوسی گشتی 17ی 10ی 1977 دا به‌عه‌ره‌ب ناونووسیان كردن، له‌وانه‌ش ئێزدییه‌كان، كیكان، گه‌رگه‌ری، شه‌به‌ك، گێژ، ساڵه‌یی، شێخ بزێنی، دیانه‌كانی كوردستان و شێخ و سه‌یده‌كانی كوردستان.
كه‌ركوكییه‌ك: من خۆم یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك خزم و كه‌سوكارم له‌عه‌شیره‌تی داوده، و له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌تی كاكه‌یی، رۆژێكیان ته‌له‌فۆنم بۆكرا وتیان به‌یانی له نوسینگه‌ی ته‌نزیمی شیمال ئاماده‌به، كه رۆیشتم هه‌ندێك له‌خزمان و هه‌ندێك له‌عه‌شیره‌تی كاكه‌یی له‌وێ بوون، نزیكه‌ی بیست خولهك دانیشتین وتیان فه‌رموون، چوین بۆ هۆڵی كۆبوونه‌وه ئێمه دانیشتین و عیزه‌ت دوری هات له‌گه‌ڵ یونس محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د لێپرسراوی نووسینگه‌ی ئه‌و زه‌مانه‌ی سلێمانی و كه‌ركوك و تكریت بوو، له‌گه‌ڵ عه‌تیه لێپرسراوی لقی كه‌ركوك بوو له‌گه‌ڵ پارێزگاری ئه‌وكاته‌ی كه‌ركوك ناوی ئه‌یاد بوو، له‌سه‌ره‌تای قسه‌كردنیدا عیزه‌ت دوری ده‌ستیكرد به‌قسه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز وه‌كو وتی ئه‌گه‌ر ناسنامهكانتان نه‌گۆڕن ئهتانكوژین و ده‌رتان ئه‌كه‌ین، دوایی وتی من چوومه‌ته لای سه‌دام حوسێن، من ئه‌و ئهرزانهتان بۆ ده‌گه‌ڕێنمه‌وه كه له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌یه به‌مه‌رجێك خۆتان بكه‌ن به‌عه‌ره‌ب، ئه‌گه‌ر خۆتان ناكه‌ن به عه‌ره‌ب ئه‌و زه‌وییانه بۆ ئێوه نییه، ئێوه ده‌بێ له‌و ناوچه‌یه ده‌ربكرێن و ئێوه وه‌ك سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه له‌خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ بهێنن بیكه‌ن به‌عه‌ره‌ب. یه‌ك دوانێكمان له‌و كه‌سانه هه‌ستان وتیان ئێمه ته‌ئیدی ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌ین و ئه‌و قسه‌یه بۆ ئێمه مهكرهمهیه و ئێمه خۆمان ده‌كه‌ین به‌عه‌ره‌ب، بهرقییهیهكمان بده‌رێ بۆ سه‌یدولره‌ئیس و له هه‌مانكاتدا منیش ده‌ستم به‌رزكرده‌وه‌و وتم سهیدولنائیب ئێمه عه‌شیره‌تی داوده‌و كاكه‌یی و تاڵه‌بانی وا له‌سه‌ر سنورین له‌سه‌ر سنوری عه‌ره‌بین و ئێمه هه‌موومان موخلیسین و ئه‌و كه‌سانه‌ین كه‌وا دیارین لهناوچهكهداو موخلیسیش به ناسنامه نابێته عه‌ره‌به. ئیتر دوایی له‌گه‌ڵ یونس محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د قسه‌ی كرد‌و پاشان روویكرده من و وتی «انت حزر عشیرتهك و انا انتیك قاعه من كوت و عیماره». منیش ئه‌وكاته كه ئه‌و وای وت دانیشتمه‌وه. ئه‌و مه‌سئه‌لانه كه من ئێستا بۆت باسده‌كه‌م له‌كه‌ركوكدا چه‌ندینجار به‌سه‌ر ئێمه‌دا. جارێكی‌تریش بانگكراینهوه كه‌سایه‌تییه‌كانی كه‌ركوكیان بانگكردو دیسانه‌وه ته‌كلیفی ئه‌وه‌یان لێكردین ببین به‌عه‌ره‌ب و هه‌مانكات هه‌ندێك خۆیان كرد به‌عه‌ره‌ب و هه‌ندێكیش كه منیشی تێدا بوو ئینكارمان كرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ناوچه‌ی خۆمانن و من بانگیانم كرد‌و دامنیشاندن و قسه‌م بۆ كردن وتم كاكه ئێمه كوردین، ئێمه نابێ ببین به‌عه‌ره‌ب. نابێ ناسنامه‌ی خۆمان بگۆڕین، به‌قسه‌ی كه‌س نه‌كه‌ن و هیچ خۆتان تێكمه‌ده‌ن و ناتوانن هیچمان لێبكه‌ن ئه‌وپه‌ڕی تهرحیلمان ده‌كه‌ن، كه‌واته باشتر ئێمه‌ش ده‌چین بۆناو كورده‌كان هه‌ر ئه‌وه نییه تهرحیلمان ده‌كه‌ن بۆ ناو كوردی خۆمان. ئیتر ئه‌وانیش به‌گوێی منیان كرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه من بانگیانم كرد له عه‌شیره‌تی داوده‌و ئامۆژگاریم كردن كه‌سیان نه‌بوونه عه‌ره‌ب، به‌ڵام هه‌ندێك له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كرد به عه‌ره‌ب ئه‌وه‌ش به هه‌ڕه‌شه‌بوو. هه‌ندێك خه‌ڵكیش هه‌بوون كه ناویان ده‌نووسرا بۆ ته‌رحیل و ده‌چوون پاره‌یان ئه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رحیل نه‌كرێن، ئه‌مه‌ی من بۆ تۆی باسده‌كه‌م له ساڵه‌كانی نه‌وه‌دو سێ وه تا نه‌وه‌دوشه‌ش بوو. ئێمه به هۆی ئه‌وه‌وه كوردبووین ماڵمان رووخا‌و ده‌ربه‌ده‌ر كراین و هه‌میشه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌عسدا بووین. ئیتر ئاقیبه‌ت روومانكرده كوردستان و نه‌مانتوانی ببین به عه‌ره‌ب. له‌سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه ئێمه‌ی عه‌شیره‌تی داوده په‌نجاو شه‌ش گوند بووین هه‌موو ته‌رحیل كراین، دوایی چووینه دوزو خۆمان كپكرد، به‌ڵام له‌وێش دیسانه‌وه ده‌ستیانكرد به ته‌رحیل كردنمان، له دوزخورماتوو چوارسه‌دو په‌نجا خانوو به (TNT) ته‌ختكرا، دواییش كۆمه‌ڵێكی زۆریان لێ تهرحیلكرد بۆ سلێمانی و بۆ شاره‌كانی باشور‌و هه‌تا گوشاریان له هه‌ندێك خه‌ڵكی ده‌كرد بۆ شاره‌كانی باشوری عیراق بچن نه‌چن بۆ كوردستان. له نهوهدویهكیش دیسانه‌وه نه‌هامه‌تی زۆریان به‌سه‌رهێناین. زۆرمان هه‌وڵدا، ئاقیبه‌ت تهرحیلكراین و ماڵمان تاڵانكراو خانوومان رووخێنرا.
كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی كه‌ركوك ناحیه‌ی له‌یلان: ناحیه‌ی له‌یلان له‌پێشدا دامه‌زرا له‌گوندی خاڵه بازیانی بوو، ناوی ناحیه‌ی قه‌ره حه‌سه‌ن بوو، پاش ماوه‌یه‌ك نه‌قڵیان كرده له‌یلان، بووه ناحیه‌ی قه‌ره‌حه‌سه‌ن سه‌نته‌ری له‌یلان، ئه‌م ناحیه‌یه‌ی ئێمه به‌ر شاڵاوی ته‌عریب كه‌وت و چی زه‌وی و زارمان هه‌یه هه‌مووی ئیستملاك كرا‌و هه‌مووی درا به قسمێك له عه‌شایه‌ری عه‌ره‌ب كه له‌باشووره‌وه هاتبوون و خه‌ڵكی ئه‌م گوندانهشیان هه‌موو ده‌ربه‌ده‌ر كرد، چ به فه‌رمی و چ به نافه‌رمی هه‌مویانیان ده‌ركرد به‌ره‌و رومادی و سلێمانی و هه‌ولێر، به كه‌ساسی و نه‌بوونی و هه‌ژاری كه‌وتنه‌رێ، پاشان ناحییه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ناویانا گوندی له‌یلانی عه‌سری، پاش ئه‌وه ناحیهكهمان كرا به ئوم ولمعاریك.
ژنێك: ئه‌م قوتابخانه‌یه كه كه‌وتوه‌ته ناوچه‌یه‌كی كورده‌وه‌و هه‌موو قوتابییه‌كانی كوردن، خوێندنیش هه‌ر به‌كوردی بووه له‌م قوتابخانه‌یه، ئه‌م قوتابخانه‌یه كۆنترین قوتابخانه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه، دروستكردنی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1938 به ناوی قوتابخانه‌ی بێكه‌سه‌وه بووه، هه‌ر كه دامه‌زراوه ناوی قوتابخانه‌ی بێكه‌س بووه‌و خوێنده‌نی به‌كوردی بووه، دوای ئه‌وه‌ی رژێمی به‌عس هاته سه‌ر حوكم ناوی شوێنه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی گۆڕی و ئه‌م قوتابخانه‌یه‌شی ناونا ئه‌لعه‌تا، له بێكه‌سه‌وه بۆ عه‌تا ناوی گۆڕی. تا دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق به هه‌وڵ و تێكۆشه‌رانی كورد‌و دراسه‌ی كوردی ناوی قوتابخانه‌كه كرایه‌وه به بێكه‌س كه ناوه ره‌سه‌نه‌كه‌ی خۆیه‌تی و ئێستا به‌كوردی ئه‌خوێنین و قوتابییه‌كانیشی هه‌مووی كوردن.
زه‌وی بۆ كورد نییه
هاوڵاتییه‌ك: له‌ساڵی 1975 تهخروجم كرد به پله‌ی ملازم تا ساڵی 1981 ئێمه وه‌كو بنه‌ماڵه‌یه‌كی ره‌سه‌ن له‌شاری كه‌ركوكدا كه باپیره‌ی ئێمه زیاتر له سێ سه‌د ساڵ به‌ر له‌ئێستا له شاری كه‌ركوك بوون، تا ساڵی 1981 چاوه‌ڕوان بووین ئه‌رز دابه‌شبكرێ و وه‌كو ئه‌فسه‌رێك ئهرزهم به‌ركه‌وێ، به‌ڵام ئه‌فسه‌ره عه‌ره‌به‌كان ئه‌رزیان وه‌رگرت كه ئه‌وان به‌سه‌ره‌ش بوایه زۆر له‌دوای ئێمه‌وه بوون، چه‌ندجارێك موراجهعهمان كرد‌و ئاخیرجار چووینه كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌فسه‌ران له‌به‌غدا، وتیان زه‌وی بۆ كورد نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌فسه‌ریش بیت، له‌وێ وتیان بۆت هه‌یه سێ شار هه‌ڵبژێری یان به‌غدا یان هه‌ولێر یان سلێمانی یه‌كێ له‌و سێ شوێنه هه‌ڵبژێره یه‌كسه‌ر زه‌وییه‌كه‌ت پێده‌درێ.
به‌ڵگه‌نامه‌كان شاهیدی ئه‌وه ئه‌ده‌ن، كه رژێمی به‌عس له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتیدا چ زوڵم زۆرێكی ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵكی كه‌ركوك كردووه‌و چۆن ماڵ و حاڵیانی داگیركردوه‌و ئاواره‌ی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عیراق كردووه‌و دوای پرۆسه‌ی ئازادی ئه‌و ده‌مه‌ی كه‌ركوك وه‌ك هه‌موو شاره‌كانی دیكه ئازادكرا كه‌ركوكییه‌كان بێ گوێدانه نه‌بوونی و تێرۆر‌و تۆقاندن گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه زۆرێك له نه‌یارانی گه‌لی كورد ئه‌مڕۆ لێره‌و له‌وێ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆ به كوردیكردنی كه‌ركوكی كوردستان هاوڵاتیان له‌شاره كوردییه‌كانی تره‌وه بۆ كه‌ركوك ده‌گوێزنه‌وه، بێگوێدانه ئه‌و راستییانه‌ی وه‌ك رۆژی رووناك باس له ته‌عریبكردنی ئه‌و شاره ده‌كات.
د.عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوایی: پێویسته سیاسییه‌كانی كورد هه‌وڵبده‌ن ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له‌كه‌ركوك ده‌ركراون و تهرحیلكراون بیانگه‌ڕێننه‌وه. زۆرجار له‌میدیای عه‌ره‌بی ده‌بیستین ده‌ڵێن كورد خه‌ڵكی كوردستانی توركیا‌و كوردستانی ئێرانیان هێناوه بۆ كه‌ركوك و نیشته‌جێیان كردوون، ئه‌و قسانه هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نییه‌و میدیاكانی ئێمه‌ش به‌داخه‌وه له‌ئاستی ئه‌و تۆمه‌تانه‌دا لاوازن، ئه‌وان ده‌بێ ئه‌و مه‌سئه‌لانه روونبكه‌نه‌وه چ بۆ رای عیراقی و بۆ رای گشتی عه‌ره‌بی بێ، روونیبكه‌نه‌وه كه شتی وانییه، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه خه‌ڵكی شاره‌كه‌ن كه له‌ساڵانی چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو تا ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ركراون، ئه‌وانه ژماره‌ی نفوسیان رۆژ به‌رۆژ زیادی كردووه‌و منداڵه‌كانیان گه‌وره‌بوون و كچه‌كانیان شویان كردووه‌و كوڕه‌كانیان ژنیان هێناوه ژماره‌یان زیادبووه كه‌واته ئه‌وه حاڵه‌تێكی زۆر زۆر سروشتییه.
د.جه‌بار قادر: من پێموایه ئه‌و ناوچانه، ئه‌و جێگایانه‌ی كه كوردی كه‌ركوكی تێدایه، له داره‌تو و بنه‌سڵاوه‌و له چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش و… ئه‌وه بۆ خۆی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و قسانه درۆیه، خه‌ڵكه‌كه‌ی كه‌ركوك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان پێیان سه‌یره بۆ نموونه ماڵێك پێش سی ساڵ ده‌ركراوه ژن و پیاوێك بوون و ئێستا كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بوون به‌سێ ماڵ، له‌و سی ساڵه‌دا منداڵیان گه‌وره بووه‌و ژنیان هێناوه، ماڵیان لێبووه‌ته‌وه، ماڵێك بووه چوار ماڵ، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت پێش سی ساڵ چۆن بووه ئاوا بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌مه شتێكه ته‌نیا له به‌عس ده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌وانه‌ی وه‌كو به‌عس بیرده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌بو ئیبراهیم: دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق هه‌موو عیراقییه‌كان نه‌ك ته‌نیا كورد، ئازاد بووه له‌مافی نیشته‌جێبوون، ئه‌و سانسۆرانه‌ی رژێمی به‌عس داینابوو، كه هاووڵاتی له‌به‌ر هۆی ئه‌منی و سیاسی له‌شوێنێك ئه‌به‌سته‌وه، من گومانم نییه، ئه‌كرێت دهماڵێك، بیست ماڵێك، هاتبنه شاری كه‌ركوكه‌وه به‌هۆی كاركردنه‌وه، یاخود به‌بۆنه‌ی پرۆژه‌ی ئابوورییه‌وه، به‌ڵام تائێستا به‌شێوازێكی مونه‌زه‌م لایه‌نێكی سیاسی، بڵێین خه‌ڵكێك كه‌ركوكی نه‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی مونه‌زه‌م به‌بڕیارێكی سیاسی له‌لایه‌نێكی كوردییه‌وه هاتبێت ئێمه به‌رچاومان نه‌كه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌م شاره له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه هه‌ر كوردی بۆ نه‌هاتووه، ئێمه ئامارمان له‌لایه نزیكه‌ی دووسه‌دو حه‌فتا ماڵ له‌شاری دیاله‌وه هاتوون به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه ئه‌هلییه‌وه كه له‌دیاله هه‌یه. ئه‌وان به‌ناچاری هاتوونه‌ته كه‌ركوك و كه‌سیش به ته‌عریبیان دانانێ، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی كه شه‌ڕی ئه‌هلی شیعه‌و سوننه‌ی تێدایه روویان كردووه‌ته شاری كه‌ركوك و به‌وپه‌ڕی رێزه‌وه سه‌یرده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌یوروژێنن هۆیه‌كانی سیاسییه‌و مه‌سه‌له‌ی ماده‌ی سه‌دوچل ده‌ركردنی عه‌ره‌ب نییه له كه‌ركوك نه‌هێشتنی ته‌عریبه له كه‌ركوك ئه‌مه جه‌وهه‌ری مه‌سه‌له‌كه‌یه. ئه‌بێ شته‌كان وه‌كو خۆی بوترێت، چۆن هاوڵاتی عه‌ره‌ب هاتووه‌ته ئه‌م شاره دوای ساڵی 2003و هه‌ندێك توركمانیش له به‌غداوه له‌به‌ر ناله‌باری دۆخی به‌غداوه هاتوونه‌ته كه‌ركوك، ده‌بێت كوردیش هاتبێ، ئه‌م هاتوچۆیه‌ش حرهكهیهكی سروشتییه له‌هه‌موو وڵاتێكدا هه‌یه به‌بۆنه‌ی كار‌و به‌رژه‌وه‌ندی ئابوورییه‌وه خه‌ڵكانێك رووده‌كه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ی كه بواری كاركردن و به‌رهه‌مهێنانی زیاتر تێدایه.
ئێمه نه‌مانتوانیوه ئاواره‌كانی خۆمان نیشته‌جێ بكه‌ین
عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا: ئه‌و ده‌نگوباسانه هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه، هه‌موو كه‌س ده‌زانێ خه‌ڵكی كه‌ركوك له‌سه‌رده‌می به‌عسدا توشی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌و نه‌هامه‌تییه‌كی یه‌كجار گه‌وره بووه، به‌تایبه‌تی له ده‌ركردنی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركوك بهكوردو توركمانیشهوهو زیاتر له سی و پێنج ساڵ بوو خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركوك له شاره‌كه‌ی خۆیان ده‌رده‌كران، كاتێ حزبی به‌عس هاته‌سه‌ر حوكم چه‌ند گوندێكی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوكی وێران كرد خه‌ڵكه‌كه‌شی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر كرد، له‌به‌رئه‌وه دوای پرۆسه‌ی ئازادی هه‌لێك ره‌خسا بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه كه خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركوكن و ده‌ركرابوون بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی باوباپیری خۆیان، ئه‌و خه‌ڵكانه به‌شێكیان توانیویان به‌گه‌ڕێنه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی تائێستا ئێمه نه‌مانتوانیوه پێداویستی ئه‌وان جێبه‌جێ بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه هێشتا خه‌ڵكێكی زۆرمان ماوه‌ته‌وه له‌ده‌روه‌ی كه‌ركوكن، ئێمه هێشتا نه‌مانتوانیوه ئاواره‌كانی خۆمان له‌كه‌ركوك نیشته‌جێ بكه‌ین، چۆن ده‌توانین خه‌ڵكی غه‌یری كه‌ركوكی بهێنینه‌وه بۆ كه‌ركوك. كاتی خۆی خه‌ڵكی كه‌ركوك كه ده‌رده‌كرا له‌گه‌ڵیدا ره‌گه‌زنامه‌كه‌ی دهردهكراو ره‌وانه‌ی ئه‌و شارانه ده‌كرا كه خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ ده‌نێردرا، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی دێنه‌وه ره‌گه‌زنامه‌ی شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك یان شاره‌كانی ناوه‌ڕاستی عیراقی پێیه، ئه‌وه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ ئه‌وان خه‌ڵكی كه‌ركوك نییه، به‌ڵكه به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵكی كه‌ركوكن، به‌ڵام ره‌گه‌زنامه‌كانیان لێسهنراوهتهوهو ئه‌ساسی سجلی ره‌گه‌زنامه‌یان له كه‌ركوك هه‌یه، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی به ئینسافه‌وه قسه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن بابچن سه‌یری یاریگاكه‌ی كه‌ركوك بكه‌ن، با بچن سه‌یری ئه‌و شوێنانه بكه‌ن كه ئاواره‌كانی تێدایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكانه خه‌ڵكی كه‌ركوك نه‌بن نایه‌نه‌وه له‌و شوێنه خراپانه بژین. له‌به‌رئه‌وه ئێمه كه نه‌توانین خه‌ڵكی ئاواره‌ی كه‌ركوك له شاره‌كانی دیكه نیشته‌جێ بكه‌ین ئیتر چۆن بتوانین خه‌ڵكی تر نیشته‌جێ بكه‌ین، من لێره‌وه ئه‌و شته دوپاتیدهكهمهوه ئه‌وه هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نییه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كوردی غه‌یری كه‌ركوكی نه‌هاتووه‌ته كه‌ركوكه‌وه.
هه‌موو پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوك به كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان و كه‌مه نهتهوایهتییهكانی دیكه‌ی ئه‌و شاره‌وه كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی سه‌دوچل ده‌بینن، ئه‌گه‌رچی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده‌یه هه‌موو خواسته‌كانی گه‌لی كورد‌و دانیشتوانی ئه‌نفالكراوی شاری كه‌ركوك جێبه‌جێ ناكات. به‌ڵام ده‌كرێت وه‌ك چاره‌سه‌رێكی هه‌نووكه‌یی له‌خزمه‌تی شاری كه‌ركوك و سه‌رجه‌م عیراقدا بێت.
د.نوری تاڵه‌بانی: ماده‌ی سه‌دوچلی ده‌ستووری عیراق پێویسته له‌و ماوه‌یه‌ی بۆی دیاریكراوه بۆی جێبه‌جێ بكرێت، هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵێك لایه‌نی ده‌ركی و له ناوه‌وه‌ی عیراقیش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن جێبه‌جێكردنی ئه‌م ماده‌یه دوابخرێت، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نی كوردستانی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵبدات ئه‌و ماده‌یه له‌و ماوه دیاریكراوه‌ی بۆی دانراوه جێبه‌جێبكرێت. چونكه دواخستنی ئه‌و ماده‌یه ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌و ناوچه‌یه‌و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان. ماده‌ی سه‌دوچلی ده‌ستوری عیراقی مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوكی دیاریكردووه و بۆیه ده‌بێ ئێمه‌ی كورد سووربین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی، ئه‌وه ماده‌یه‌كی ده‌ستورییه نابێت ده‌ستكاری بكرێت ته‌نیا له‌ریگای ده‌ستوری عیراقه‌وه نه‌بێ، ده‌ستكاریكردنی ده‌ستوری عیراقیش به‌تایبه‌تی ماده‌ی سه‌دوچل ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نی كوردستانی مافی ڤیتۆی خۆی به‌كاربهێنێ بۆ په‌سه‌ندنه‌كردنی ئه‌و ده‌ستكاریكردنه‌ی ده‌ستور، چونكه ئه‌گه‌ر بێت‌و دوو له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی سێ پارێزگا له‌عیراقدا دژی ئه‌نجامدانی ئه‌و ده‌ستكارییه ده‌نگ بده‌ن سه‌رناگرێت.
كه‌ركوكییه‌كان ده‌زانن چۆن كێشه‌ی شاره‌كه‌یان چاره‌سه‌رده‌بێ
ئه‌بو ئیبراهیم: ئه‌گه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانی ئیقلیمی ته‌داخول نه‌كات له‌مه‌سه‌له‌ی شاری كه‌ركوك، كه‌ركوكییه‌كان ئه‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستوری و دیموكراتی و یاساییه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن، چونكه كه‌ركوكییه‌كان باش كه‌ركوك ده‌ناسن و ده‌زانن چۆن كێشه‌ی شاره‌كه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌بێ دوور له‌ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و دو‌ریش له‌وتاری رادیكاڵی شۆڤێنی هه‌رلایه‌ك بێت.
كه‌س به ناوی توركمانه‌كانی كه‌ركوكه‌وه قسه نه‌كات
عه‌دنان كه‌ركوكی: توركمان و خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌گشتی پێویستیان به‌وه نییه كه‌س به‌ناوی ئه‌وانه‌وه لێدوانیان بۆ بدات وه‌كو به‌رگری، من ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ مێژووی عیراق به‌تایه‌تی میللـه‌تی توركمانیش باش ده‌یزانێ ئه‌وكاته‌ی رژێمی دیكتاتۆری به‌عسی گۆربه‌گۆڕ توركمانی له شاره‌كه‌ی خۆی ده‌رده‌كردو ده‌یچه‌وسانده‌وه بۆچی رۆژێك له‌رۆژان له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی چ ئیداری و چ سیاسی ده‌وڵه‌تی توركیا موزهكهرهیهكی ئیحتیزازیان نه‌دا به‌باڵیۆزی عیراق ئه‌و ده‌مه‌ی كه له ئه‌نكه‌ره بوو، ئیستدعای نه‌كرد موزهكهرهیهكی ئیحتیزازی بداتێ و بڵێت ئه‌وه توركمان ده‌چه‌وسێته‌وه و منداڵه‌كانیان ئیعدام ده‌كرێن، ئه‌وه‌مان نه‌بیست، به‌ڵام بازرگانی ده‌كرێت بهمیللـهتی توركمانه‌وه. میللـه‌تی توركمان میللـه‌تێكی ئه‌سیله‌و مێژووی هه‌یه له‌گه‌ڵ میللـه‌تی كورد، چاره‌نووسی كورد‌و توركمان له شاری كه‌ركوكدایه به‌پێكه‌وه ژیان و بهبرایانهو پێویستیش ناكات ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر بازرگانی بهقهزێی توركمانه‌وه بكه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و لێدوانانه‌ی ئه‌م دواییانه له كاربه‌ده‌ستانی سیاسی و ئیداری توركیا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه باس له‌چه‌وسانه‌وه‌ی توركمان ده‌كه‌ن له كه‌ركوك، به‌پێچه‌وانه‌وه توركمان ئێستا موماره‌سه‌ی حقوقی سیاسی خۆی ده‌كات و موماره‌سه‌ی حقوقی ئیداری و كه‌لتوری خۆی ده‌كات له‌كه‌ركوك. كورد‌و توركمان به‌یه‌كه‌وه له ته‌تبیقكردنی ماده‌ی سه‌دوچل دا كارده‌كه‌ن و ده‌ست له‌ناوده‌ست كاری بۆ ده‌كه‌ن بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڵگه‌و دیكۆمێنته‌كان بۆ ته‌عریب و ته‌بعیس و ته‌رحیل شایه‌تحاڵێكی زیندوون، ئه‌و خێڵه عه‌ره‌بانه‌ی له‌كاتی خۆیدا به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت له‌شاری كه‌ركوك نیشته‌جێكران ئێستا خۆیان ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌ناوچوو ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شار‌و شاروچكه‌كانی خۆیان.
هاتنی ئێمه بڕیارێكی هه‌ڵه بوو
عه‌ره‌بێكی هاورده: به‌نیسبه‌تی فه‌قه‌ره‌ی ماده‌ی 140ئه‌وه بڕیارێكی ده‌ستوورییه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌رچووه كه بۆ ئێمه هاتووه تاوه‌كو بگه‌ڕێینه‌وه بۆ زێدی خۆمان. هاتنی ئێمه بڕیارێكی هه‌ڵه بووه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی پێشووه‌وه، كه نیزامی سه‌دام حسێن بوو. ئێمه‌ش پێمان خۆشه بگه‌ڕێینه‌وه بۆناو خه‌ڵك و كه‌سوكاری خۆمان، له‌كه‌ركوك ده‌رچین و بچینه‌وه بۆ عه‌ماره یان به‌سرا یان ناسرییه بۆ ئێمه هه‌موو عیراق وه‌ك یه‌ك وایه وڵاتی خۆمانه، به‌ڵام تۆ له ناوچه‌یه‌كدا بی كه‌سوكارو برای خۆتی لێبێ جیاوازه، خۆشتره وه‌كو ئه‌وه نییه له‌شوێنێك بیت كه‌س نه‌ناسی، ئێمه‌ش پێمان خۆشه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناو كه‌سوكارمان.
عه‌ره‌به هاورده‌كان مردووه‌كانیان ده‌به‌نه‌وه بۆ باشووری عیراق
م.جه‌لال جه‌وهه‌ر: هه‌ندێك خێڵ و تیره و تایه‌فه‌ی عه‌ره‌بی لێره هه‌ن تائێستا له‌كه‌ركوك گۆڕستانیان نییه، ئێستاش عوبێدییه‌كان به‌تایبه‌تی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان كه یه‌كێكیان لێ ده‌مرێ قه‌ت له‌ناوچه‌ی كه‌ركوك ناینێژن و ئه‌یبه‌نه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه به‌هی خۆیان ده‌زانن، مردووه‌كانیان ده‌به‌نه‌وه بۆ تكریت و دۆرو بهلهدو ناوچه‌كانی دیكه كه به‌ناوچه‌ی ئه‌سڵی خۆیانی ده‌زانن، ئه‌وه‌ش ده‌لیلێكه كه ئه‌وان ئه‌م ناوچانه به‌هی خۆیان نازانن و دڵنیانیین كه لێره ده‌مێننه‌وه.
عه‌ره‌بێكی هاورده: ماده‌ی 140 بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌كی گه‌وره هاتووه له‌كه‌ركوك به‌تایبه‌تی و به عیراق به‌گشتی، ئه‌و ماده‌یه بۆ هه‌موو عیراقییه‌كانه نه‌ك ته‌نیا بۆ كه‌ركوك، به‌ڵام ئێمه كه عه‌ره‌بی هاورده‌ین و له‌لایه‌ن نیزامی پێشووه‌وه هێنراوین، پێمان خۆشبێت یان نا، به‌ڵام به بڕیارێكی تایبه‌ت هاتین، كه بڕیاری ماده‌ی 42 بوو، لهمجلیسی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی گۆڕبه‌گۆڕه، به‌ڵێ ئێمه هاتین بۆ كه‌ركوك، به‌ڵام ئێمه به‌هه‌ڵه هێنراین، ئه‌و بڕیاره هه‌ڵه بوو، ده‌بێ ئه‌و هه‌ڵه‌یه راستبكرێته‌وه‌و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ شاره‌كانی خۆمان، عیراق هه‌موو یه‌كه، به‌ڵام هاتنی ئێمه به‌وشێوه‌یه بۆ كه‌ركوك بڕیارێكی هه‌ڵه‌بووه‌و له‌رووی تۆبۆگرافییه‌وه، ده‌نا تۆ وه‌ك عیراقییه‌ك له‌موسڵ داده‌نیشی، له‌به‌غدا له‌سلێمانی. به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ی ئێمه‌ی هێنایه كه‌ركوك له‌لایه‌ن نیزام پێشووی سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕه‌وه بووه، ئه‌وه نه شوێنی ئێمه‌یه‌و نه زه‌وی ئێمه بوو، ئێمه ناچاركراین هێنراین بۆ كه‌ركوك. ده‌ی وه‌رن ئه‌و هه‌ڵه‌یه راستبكه‌نه‌وه، ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ شاره‌كانی خۆمان و له‌ناو كه‌سوكاری خۆمان و له‌سه‌ر زه‌وی خۆمان داده‌نیشین. ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌كرێت به‌پێی ماده‌ی 140 بماننێرنه‌وه بۆ شوێنی خۆمان و له‌وێ زه‌ویمان پێبده‌ن و جێگا‌و رێگامان بۆ دابینبكه‌ن.
هاورده‌یه‌كی عه‌ره‌ب: به‌نیسبه‌تی ئێمه‌وه خه‌ڵكانێكی عهشایرهین و دابونه‌ریتمان هه‌موو شتێكمان له‌پارێزگاكانی باشوره، شوێنی ئێمه ئه‌وێیه، ئێمه كه هێنراوینه‌ته ئێره له‌ناوچه‌و مه‌مله‌كه‌تی خۆمان دابڕێنراوین، ئێستا من كه‌سوكارو خزمانم له‌شوێنی خۆم ده‌ناسم، به‌ڵام نه‌وه‌كانمان ئه‌وه‌تا كه‌سوكارو خزمانی خۆیان ناناسن، له‌به‌رئه‌وه ئێمه ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ شوێنی خۆمان و بۆ ناو كه‌سوكاری خۆمان. هه‌رچه‌ند عیراق هه‌مووی یه‌كه وئینشائهڵڵا له‌ت نابێت و ئه‌من و ئاساییشی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ شوێن و زێدی ئه‌سڵی خۆمان.
هاورده‌یه‌كی دیكه: عیراق هه‌مووی یه‌كه‌و كه‌ركوكیش شاری برایه‌تی كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان وئاشورییه. به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت ماده‌ی 140 جێبه‌جێبكرێ به‌خێراترین كات. بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بگه‌ڕێینه‌وه بۆناو كه‌سوكاری خۆمان و خزمه‌كانمان له شار‌و زێدی خۆمان. ئه‌وه‌ش مافێكه له‌مافه‌كانی خۆمان. ئێستا ئێمه له‌زه‌مه‌نی دیموكراتیداین.
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌عس نه‌ك عه‌ره‌بی عیراقی هه‌ندێكجار بۆ زیادبوونی عه‌ره‌ب له‌شاری كه‌ركوكدا هانی هه‌ندێك عه‌ره‌بی وڵاتانی دیكه‌یان داوه بۆ نیشته‌جێبوونیان له‌و شاره به‌ڵگه‌نامه‌كان شاهیدی راستییهكانن.
چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك ته‌نیا له‌سایه‌ی عیراقێكی ئازاد‌و دیموكراتدایه له‌لایه‌ن هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق خۆیانه‌وه ده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی لهیهكدانهوه سیاسییه‌كانی سه‌رده‌م له‌ئاستی ئاسته‌نگه‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك ئاسوویهكی به‌رچاو روونیان نییه، به‌ڵام ده‌كرێت رابردووی دروستبووی عیراق به‌هه‌موو ئاڵۆزییه سیاسییه‌كانی بكه‌ینه رێنماییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك كه ئه‌مڕۆ ئاڵۆزترین فایلی سیاسی عیراقی نوێیه.
هاملتۆن به‌ڵایه‌كی دیكه بوو بۆ كه‌ركوكییه‌كان
د.عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوایی: به‌داخه‌وه هه‌تائێستا، ئه‌م ساته وه‌خته‌ی تێیدا ده‌ژین ده‌بینین چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك و ماده‌ی 140 زۆر زۆر به‌سستی ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆر خراپی ده‌بێ له‌سه‌ر كه‌ركوك. ئه‌وه‌ی راستی بێت له‌راپۆرتی هاملتۆندا كه‌ركوك به قومبه‌له‌یه‌ك داده‌نێ و داوا ده‌كات مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك دوابخرێت. من نامه‌وێت بچمه ناو راپۆرته‌كه‌و هه‌مووی باسبكه‌م، به‌ڵام یه‌ك له‌خاڵه گرنگه‌كانی باسده‌كه‌م، مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك به‌نیسبه‌ت كورده‌وه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌پشتی په‌رده‌وه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، من له‌و بڕوایه‌دام سه‌ركردایه‌تی سیاسی درێغی ناكات بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌و پێویستیشه درێغی نه‌كات، به‌ڵام كاته‌كه زۆرزۆر دره‌نگه، ده‌بوایه سه‌ركردایه‌تی كورد له‌ساڵی 2003 وه هه‌وڵێكی زۆرزۆر جیدی بدایه بۆ ئه‌و كه‌ركوكیانه‌ی له هه‌ولێرو سلێمانی ده‌ژین و بیانگێڕنه‌وه بۆ كه‌ركوك و له‌وێ خانووبه‌ره‌یان بۆ دابینبكه‌ن و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ دابینبكه‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و شته له‌ئاستی پێویستدا نه‌بووه، جگه‌له‌وه‌ش مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی مهرگهزیش ئه‌وه مامه‌ڵه باشه نه‌بوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كه‌ركوك و له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی كه‌ركوك، به‌تایبه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی ئیراهیم جه‌عفه‌ری، به‌راستی كاری باشی نه‌كرد بۆ كه‌ركوك، به‌ڵام ئێمه نابێ چاوه‌ڕوانی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی بین، به‌تایبه‌تی له‌پاش لادانی جه‌عفه‌ری، پارێزگاری كه‌ركوك كورده، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كورده، ده‌بێ ئه‌وان بۆ خۆیان هه‌ستن به‌كاره‌كان و ئیشی بۆ بكه‌ن، نابێ له‌كه‌ركوك ململانێی حزبی هه‌بێ كه‌چی ئێمه له‌خه‌ڵكی كه‌ركوكی ده‌بیستین ململانێی حزبی له‌و شاره‌دا لهقیمهدایه. ده‌بێ ئه‌و شتانه كۆتایی پێبهێنرێ و كارێك بكرێ و به‌رنامه‌یه‌كی جیدی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دابنرێ، چونكه دواخستنی ماده‌ی 140 له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورددا نییه، چونكه ئه‌گه‌ر بێت حكومه‌تی عیراق له زرووفێكی خراپدایه‌و لاوازه، ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ خۆی بگرێته‌وه‌و به‌هێز بێت ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی ئێستا به‌نه‌رمی له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌یكه‌ن ئه‌وكاته من له‌و بڕوایه‌دام قه‌ت قه‌ت به‌و شێوه نه‌رمه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن.
د.جه‌بار قادر: راپۆرته‌كه‌ی هامڵتۆن كه ده‌رباره‌ی كه‌ركوك بوو پڕ له‌مه‌ترسی بوو. ده‌قاوده‌ق ئه‌وه‌بوو كه توركیا‌و هه‌ندێك هێزی تری ناوچه‌كه‌دا هه‌ن ده‌یانویست. ته‌نانه‌ت ئێران و سوریاش به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان هه‌رئه‌وه‌یان ده‌ویست. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌بوو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكی ده‌یتوانی بڵێ ئه‌مه راوبۆچوونی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكه، ئه‌مانه ئامۆژگارییه‌ك ده‌كه‌ن، به‌ڵام مه‌رج نییه وه‌ربگیرێ، به‌س من پێموایه به‌خشكه‌یی ئه‌و راپۆرته جێبه‌جێده‌كرێ و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو كه‌سایه‌تییه له‌و لیژنه‌یه‌و به‌پشتگیری كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان و ئه‌و هه‌موو كاره‌ی كه كردوویانه هه‌روا راپۆرتێك نییه، به‌ڵكو لهستراتیژییهكهی بووشدا ته‌نیا دیوێكی دراوه‌كه‌ی پیشاندا تائێستا دیوه‌كه‌ی تری شاراوه‌یه، مه‌ترسی من له‌وه‌دایه ئه‌و دیوه شاراوه‌یه‌ی هه‌موو ئه‌و خاڵانه بگرێته‌وه كه په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه هه‌یه، كه‌ركوكه، مه‌سه‌له‌ی فیدرالییه، مه‌سه‌له‌ی دابه‌شكردنی داهاته‌كان و كانزاكانه، له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی چاوخشاندنه‌وه بهدهستوردا، مه‌سه‌له‌ی ریشه‌كێشكردنی به‌عسه، كه ئه‌مانه هه‌مووی په‌یوه‌ندیان به‌كورده‌وه هه‌یه كه ده‌توانن زیان بگه‌یه‌نن، واته ئه‌مریكا ستراتیژییه‌تێكی هه‌یه رۆژ به‌رۆژ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێ، له‌باسی پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی مه‌زنه‌وه بۆ پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی تازه‌و ئێستا باسی پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی تازه‌ش نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی له ستراتیژیهتهكهی بۆشدا باسده‌كرا كه مۆدێلێكی دیموكراسی بۆ عیراقی نوێ باسی نه‌ماوه. من پێموایه خاڵی هه‌ره گرنگ بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی كه ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه كۆنه‌په‌رسته‌كان له‌و ستراتیژیهتهیان كرد ده‌قاوده‌ق په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه، چونكه به‌لای ئه‌وانه‌وه ئه‌وه مه‌ترسی هه‌ره گه‌وره بوو رژێمێكی دیموكراتی و مۆدێلێك له رۆژهه‌ڵاتدا مانای ئه‌وه‌یه ده‌بێ ئه‌وان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردابێ، هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ش له‌بیرنه‌كه‌ین كه بۆ ئه‌وان زۆر گرنگبوو ئه‌و ستراتیژییه دژی ئێرانه، دژی هه‌وڵه‌كانی ئێرانه له كه‌نداوه‌دا، ئه‌وه خاڵێكی گرنگه به‌لایانه‌وه، به‌ڵام پێموایه مه‌سه‌له‌ی دیموكراسیه‌ت و هه‌ڵوێستی توركیا لهستراتیژییهكهی بۆش په‌یوه‌ندی بهكوردو دۆزی كه‌ركوكه‌وه هه‌یه‌و كۆمه‌ڵێك شتی تریش له‌ئارادا هه‌یه ئه‌گه‌ر پێكه‌وه گرێی بده‌ین، بۆنموونه راپۆرتی گروپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وه گروپێكی زۆر گرنگه، ئه‌وانه له‌جێگای خۆیدا له‌كێشه‌كان ده‌كۆڵنه‌وه‌و بڕیارده‌رانی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان زۆر گوێ له‌وه خه‌ڵكانه ده‌گرن و بۆ خۆیان زۆر له‌نزیكه‌وه ئاگادارین، ئه‌گه‌ر ئه‌و راپۆرته له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كه‌ی هامڵتۆن و له‌گه‌ڵ ستراتیژییهتهكهی بۆش و له‌گه‌ڵ وته‌كانی بریمه‌ر له‌كتێبه‌كه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك وتار له‌رۆژنامه‌كاندا كه هه‌موو باس له‌كه‌ركوك ده‌كه‌ن و قوتكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو قونسوڵیه‌تی به‌ریتانی و ئه‌مریكی له‌كه‌ركوك، ئه‌مانه هه‌موو به یه‌كه‌وه گرێ بده‌ین من ترسی ئه‌وه‌م له‌دڵدایه كه پیلان و پرۆژه‌یه‌ك هه‌یه، گومانی زۆرم هه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردابێ، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا تۆ ده‌بێ ستراتیژی خۆتت هه‌بێ و چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بی خۆت بده‌یت به‌ده‌ست قه‌ده‌ره‌وه به‌ره‌و كوێت ده‌بات، تۆ پرۆژه‌كه‌ت چییه؟ به‌لای منه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی خۆمان به‌هاورده‌ی عه‌ره‌به‌وه خه‌ریك ده‌كه‌ین، خه‌ریكی گه‌ڕانه‌وه‌ی كوردبین بۆ كه‌ركوك، گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌زاو ناحییه‌كان كه له‌كه‌ركوك دابڕاوه، ئه‌وه مه‌سه‌له‌كه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه. كورد باڵاده‌ست بوو له‌كه‌ركوكدا، كه زمانی كوردی باڵاده‌ست بوو له‌كه‌ركوكدا، كه شاره‌كه سیمای راسته‌قینه‌ی خۆی وه‌رگرته‌وه، من پێموایه ئه‌و خه‌ڵكه هاورده‌یه خۆی هه‌ستده‌كات له كه‌شوهه‌وایه‌كی زۆر غهریبدایهو ناچارده‌بێ بگه‌ڕێت بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خۆی بكات ئه‌ویش هه‌ر به‌وه ده‌بێ ئه‌و ناوچه‌یه به‌جێبهێڵێ و بگه‌ڕێته‌وه بۆ زێدی خۆی.
د.عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوایی: له‌و رۆژنانهدا ئه‌وه ده‌بینین كه قه‌زێی كه‌ركوك بكرێته قهزێیهكی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره، به‌راستی زاڵمای خه‌لیل زاد باڵیۆزی ئه‌مریكایه له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه باسی ئه‌وه ده‌كات كه‌ركوك بكرێته مه‌سه‌له‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، باوه‌ڕناكه‌م گوزارشت له بۆچوونی خۆی بكات. یاخود بۆ ئه‌وه ئه‌و قسه‌یه ده‌كات تاوه‌كو بزانێت هه‌ستی خه‌ڵك چییه. له‌هه‌مانكاتدا ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌رح بكه‌ن تهدمیركردن یاخود به نێوده‌وڵه‌تیكردنی قه‌زێی كه‌ركوك زۆر مه‌ترسیداره بۆ خه‌ڵكی كوردستان، یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی قهزێكه له‌وێ زۆرزۆر به‌سستی ده‌ڕوات، دووه‌م له‌وێ هه‌ر بڕیارێك له‌سه‌ر كه‌ركوك ده‌رچێ قه‌تعییه، واته گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نییه. سێیه‌م مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان نوێنه‌ریان هه‌یه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌و نوێنه‌رانه به‌هۆی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه كاریگه‌ریان هه‌یه‌و لێناگه‌ڕێن كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. ئه‌وه بۆ ئێمه باش نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وه كرا ئێمه چی بكه‌ین باشه؟ ئێمه ده‌بێ شه‌قامی كوردی بجوڵێنین و لێنه‌گه‌ڕێین سه‌ربگرێ، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌گه‌ر ئهمریكاو به‌ریتانیا زه‌مانه‌تێكی سه‌د له‌سه‌دمان بده‌نێ، زه‌مانه‌تێك به‌نووسین نه‌ك به‌قسه‌ی ده‌می كه ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌ركوك بووه قهزێیهكی نێوده‌وڵه‌تی بیگه‌ڕێننه‌وه بۆمان. دیسانه‌وه ئێمه نابێ یه‌كسه‌ر رازی بین، به دهولیكردنی قه‌زێی كه‌ركوك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا نییه. جگه‌له‌وه مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك به ره‌زامه‌ندی هه‌موو كوتله سیاسییه‌كانی عیراق چاره‌سه‌ر بووه، به ماده‌ی 140 كه‌واته پێویست ناكات مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك بكرێته مه‌سه‌له‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی.
مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و شاره كوردستانییه زیاتر له یهكدانهوهیهك هه‌ڵده‌گرێ به‌ڵام ئه‌وه‌ی قابیلی قبوڵ نییه، دۆڕاندنی جارێكی تری ئه‌و شاره‌یه كه كورد ئومێدی زۆریان له‌سه‌ر بنیادناوه‌و هه‌موو بێئومێدییهك ئه‌گه‌ری ئاڵۆزبوونی كێشه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و ئه‌وكات ئوباڵی هه‌موو كێشه‌كان له‌ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌و زلهێزانه ده‌بێ كه ده‌یانه‌وێت عیراق به ئاڕاسته‌یه‌كی نادیاردا به‌رن بێ ئه‌وه‌ی پرسی خواسته‌كانی گه‌لی كورد به تایبه‌تی به‌هه‌ند وه‌ربگرن.