جەلال تاڵەبانی کێیە؟
ناوی تەواوی (جه‌لال شێخ حیسامه‌دین شێخ نورى كوڕ‌ى شێخ غه فوورە).
لە هاوینى ساڵى ١٩٣٣ له گوندى (كه‌لكان) ى قه‌تپاڵى چیاى كۆسره‌ت له دایكبووه.
چه‌ند ساڵێك ته‌مه‌نى منداڵى له‌و گونده به‌سه‌ر بردووه‌و دواتر باوكى بووه به‌ر ێبه‌رى ته‌كیه‌ى تاڵه‌بانى له كۆیه. له‌وێ چۆته قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تایى.
له ساڵى ١٩٦٤ دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕ‌ێیه‌كى خوێندكار و به ئامۆژگارى یه‌كێك له مامۆستاكانى كۆمه‌ڵه‌یه‌كى فێركارى نهێنى دامه‌زراند به‌ناوى ( كۆمه‌ڵه‌ى پێشخستنى خوێندنه‌وه ( k.p.x )
له ١٦ ی ئابی ١٩٤٥ دا لەناو ڕیزەکانی پارتیدا ەستی بە چالاکی خوێندکاری کردووە.
لە ساڵى ١٩٤٧ دا بوو به ئه‌ندام له پارتى دیمو‌كراتى كورد.
لە ساڵى ١٩٤٨ دا خوێندنى سه‌ره‌تایى ته‌واو كرد و له ناوه‌ندى كۆیه بووە به خوێندكار.
له شوباتى ١٩٥١ دا و له كۆنگره‌ى دووه‌مى پارتى دیمو‌كراتى كورد، به ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵبژێردرا و دواتر پۆستەکەی بە یەکێک لە هاوڕێکانی بەخشی.
لەساڵى ١٩٥١ دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكدا گیراو بۆ شارى موسڵ دوور خرایه‌وه.
لە ساڵى ١٩٥٢ دا چووه كۆلیژى یاسا ( حقوق ) له به‌غدا.
له كانوونى دووه‌مى ١٩٥٣ دا به‌شداریى كۆنگره‌ى سێیه‌مى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى كرد و به ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵبژێردرا و له مانگى شوباتدا سه‌رپه‌رشتى یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستانى كرد و له كۆنگره‌یه‌دا به سكرتێرى گشتى قوتابیانى كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
لە ساڵى ١٩٥٤ دا به ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ڵبژێردرا.
لەساڵى ١٩٥٩ دا جارێكى تر به ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ڵبژێردرا و له هه‌مان كاتدا ئه فسه‌رى یه‌ده‌كى كه‌تیبه‌ى چواره‌مى تانك بوو، هه‌روه‌ها به‌شدارى له ده‌ركردنى رۆژنامه‌ى (خه‌بات) دا ده‌كرد كه به زمانى عه‌ره‌بى ده‌رده‌چوو، وه به ناوى ( پیرۆت ) ه‌وه وتارى تێدا بڵاوده‌كرده‌وه.
لە ساڵى ١٩٦٠ دا به‌رپرسى لقى سلێمانى و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتی بوو.
لە ساڵى ١٩٦١ دا بووه سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى (كوردستان).
له مانگی ئه‌یلولى ١٩٦١ دا كه شۆڕ‌ش هه‌ڵگیرسا، به‌رپرسى ناوچه‌ى سلێمانى بوو، یه‌كه‌مین بنكه‌ى شۆڕ‌شى له چه‌مى رێزان كرده‌وه و سه‌رپه‌رشتى كرد و فه‌رمانده‌یى هێزى پێشمه‌رگه‌ى لیواى سلێمانى كرد.
لە ١ی حوزەیرانی ١٩٦٥ دا له دیمه‌شق له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانیدا یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانیى دامه‌زراند.
له ١ی حوزەیرانی ١٩٧٦دا بووه سكرتێرى گشتى یه‌كێتیى.
لە دواى ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق به ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى حوكم هه‌ڵبژێردرا و له مانگى ١١ی ٢٠٠٣ دا سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نەکەى كرد.
لە ٦ ی نیشانی ٢٠٠٥ دا بە دەنگی ٢٢٧ پەرلەمانتار لە کۆی ٢٤٨ پەرلەمانیتاری عێراق بە سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا و بۆ ماوەی دوو خول سەرۆک کۆماری عێراق بوو.
تاڵەبانی لە ١٧ ی ١٢ ی ساڵی ٢٠١٢ دا لە بەغدا جەڵتەی مێشک لێیدا و دوای دوو ڕۆژ بۆ وەرگرتنی چارەسەر برایە ئەڵمانیا و ڕۆژی لە ١٩ ی حوزەیرانی ٢٠١٤ دا گەڕایەوە هەرێمی کوردستان و لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردووش‌دا چەند جارێک بۆ چارەسەری پزیشکی براوەتە ئەڵمانیا و ئێران