رۆڵی بزووتنه‌وه‌ته‌بشیرییه‌کان له‌پێکه‌وه‌ژیانیئاینی و کاردانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ناوبانگی کورده‌وه
جه‌عفه‌ر گوانی
زۆرێك له‌وانه‌ی زانیاریان ده‌رباره‌ی مه‌سیحیه‌ت و کاره‌کانی گرووپه ته‌بشیرییه‌کان نییه، ره‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرن که بۆچی له‌مپه‌ر له به‌رده‌م چالاکییه‌کانیان دروست ده‌کرێت، چونکه به قه‌ولی خۆیان ئه‌م بزاوتانه له‌وانه‌یه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی که‌ڵکییان بۆ نێوبانگی کورد هه‌بێت، به‌ڵگه‌یه‌کیشه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پێکه‌وه‌ژیان له کوردستان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به وردی خوێندنده‌وه بۆ مێژووی چالاکییه‌کانیان بکرێت هه‌ر زوو ئه‌و ئومێدانه ده‌پووکێنه‌وه که وابه‌سته‌ی ئه‌و گروپانه کراون، ده‌ره‌که‌وێت ئه‌مانه زیاتر قسه‌ی ههرزهگۆیانهن.
جارێ له بنه‌ڕه‌تدا ره‌خنه‌ی ئه‌وه له‌م ره‌وتانه ده‌گیرێت، که هه‌میشه هاوڕێ له‌گه‌ڵ هێڕش و په‌لاماری داگیرکاری وڵاته‌کانی رۆژئاوا ده‌چنه ناو وڵاته داگیرکراوه‌کان، ئه‌مه به روونی له هێرشه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان و عێراق دیاره، کاتێك یه‌که‌م بالیستی پڕ بارووت سنووری ئه‌فغانستانی به‌ڕووی هه‌زاران موژدهبهردا کرده‌وه، له عێراقیش هاوزه‌مان زیڕه‌ی زنجیری ده‌بابه‌ی عه‌سکه‌ر و قاقای موژدهبهران له ناو شاره‌کانی عێراق ته‌راتێنیان ده‌کرد.
له بیرمان نه‌چێت ئه‌م شتانه به مێژووی موژدهدانهوه سه‌یر و نامۆ نین، ته‌نها مێژوویه‌که خۆی دووباره ده‌کاته‌وه، ئه‌وه‌تا له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م سامۆئیلی ئینگلیز له هاتنی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوین، که‌شتیگه‌لی سه‌ربازی و هێزه چه‌کدارییه‌کانی به‌ریتانیا یاوه‌ری بوون، له‌و باره‌وه (بارکه‌ر – barkar) بریکاری به‌ریتانی له شام له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ده‌ڵێت “ئاسانکردنی هاتوچۆ و په‌یوه‌ندیکردن له نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا له رێگه‌ی شامه‌وه و دانانی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه له ناو له‌پی ئه‌وروپییه‌کان به ئامانجی ئاسانکردنی بڵاوکردنه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌روو جێگه‌ی پێداگیرییه”.
ئه‌م ره‌نگه له جوڵانه‌وه‌ی گرووپگه‌لی ته‌بشیری، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راسته‌قینه‌یه که ته‌بشیرییه‌کان به‌ر له‌وه‌ی جوڵانه‌وه‌یه‌کی ئاینی بن، لاباڵێکی فیکری داگیرکاری ئیستیعمارین، بۆیه له هه‌ر وڵاتێك پێیان چهقاندبێت بوونه‌ته مایه‌ی ئاریشه و تێکچوونی شیرازه و نانه‌وه‌ی پشێوی، بۆ ئه‌وه‌ی نه ته‌نها خاك به‌ڵکو بیر‌و ئهندێشهشیان داگیر بکه‌ن، له‌وه‌شدا دژی هه‌موو ئه‌وانه وه‌ستاونه‌ته‌وه که ئاماده نین ببنه پاشکۆی فیکری رۆژئاوایی، ئه‌وه‌تا کێشه‌یان بۆ مه‌سیحییه نه‌ستووریه‌کان دروست کردووه و مه‌زه‌بیان گۆڕیون، چونکه فیکری شه‌رقیان له مێشک‌دا بووه، هه‌روه‌ها سادق شه‌مۆی ئێزدی کرایه قه‌شه و کاهینی کلێسای هه‌ولێری ئینجیلی، ئه‌لیاس حه‌مۆش بووه قه‌شه‌ی که‌رکوك، هه‌روه‌ك مه‌زه‌بی دانیشتوانی ده‌شتی نه‌ینه‌وایان گۆڕی، له حاڵی ئێستاشدا به گوێره‌ی قسه‌کانی “ڤیان ده‌خیل” په‌رله‌مانتاری ئێزدی له په‌رله‌مانی عێراق، ده‌زگا ته‌بشیرییه‌کان دۆخی ئاواره‌یی و پهڕاگهندهبوونی ئێزدییه‌کانیان قۆستۆته‌وه و مه‌به‌ستی دین گۆڕینیان زۆر زیاتره له هاریکاری مرۆیی. به دڵنیاییه‌وه موسڵمانان که‌مترین پێکهاته‌ی کوردستان بوونه که که‌وتبنه ژێر کاریگه‌ری بانگه‌وازی ته‌بشیری، ئه‌مه‌ش بۆ رۆشنی و ساناتێگهیشتنی باوه‌ڕ و ئاقیده‌ی ئیسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌گه‌ر سه‌رێك له مێژوو بده‌ین، ده‌بینین موسڵمان و فه‌له‌کانی کوردستان پێکه‌وه‌ژیاون، ئه‌وپه‌ڕی ئاشتی و ته‌باییان هه‌بووه، تا ئه‌و کاته‌ی موژدهبهران هاتوون، له‌گه‌ڵ هاتنیان، درزی گه‌وره‌یان خسته نێوان ئه‌م پێکه‌وه‌ژیانه. دواجار شه‌ڕو کوشتاریان نایه‌وه. بوونه مایه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره‌ی راگه‌یاندن دژی کورد و کوردستان، که پتر له سه‌ده‌یه‌که کورد باجه‌که‌ی ده‌دات.
دروستکردنی درز له‌نێوان موسڵمان و مه‌سیحی
مێژووێکی درێژه موسڵمانان و فه‌له‌کانی کوردستان به نێوانخۆشی ده‌ژین، تا هه‌ردوولا سنووری خۆیان نهبهزاندبیت گرفتیان نه‌بووه، به‌ڵام هه‌رکه یه‌کێك چووبێته ناو تخوبی ئه‌وه‌ی تر، ئه‌وا ئاشووب هاتۆته ئاراوه، له‌وه‌دا ده‌زگا ته‌بشیرییه‌کان و موژدهبهران پشکی شێریان به‌رکه‌وتووه، تا ئه‌وان نه‌هاتبوون موسڵمان و فه‌له‌كان جیاوازییان نه‌بوو، مه‌گه‌ر له رێگه‌ی مزگه‌وت و کلێسا بووبێت، به‌ڵام هه‌ر که ده‌زگا ته‌بشیرییه‌کان هاتوونه‌ته ناو گۆڕه‌پانه‌که، ئیدی هێدی هێدی ئه‌و پێکه‌وه‌ژیانه کاڵبۆته‌وه، ململانێ و گرژی بووه‌ته جێگره‌وه‌ی، ئه‌وه‌ش نه ته‌نها له به‌ینی هه‌ڵگرانی دوو دینی جودا، به‌ڵکو له نێوان شوێنکه‌وتووانی حه‌زره‌تی مه‌سیحیش.
تا موژدهبهران نه‌هاتبوون مه‌سیحییه‌کانی کوردستان و عێراق به‌ناوی کلێسای رۆژهه‌ڵات و مه‌زه‌بی نه‌ستووری وه‌ك هێزێکی کارا له گۆڕه‌پانه‌که هه‌بوون، به‌ڵام ئه‌م یه‌کێتییه‌ی مه‌سیحییه‌کان درزی که‌وته ناو و کلێساکهیان دابه‌شبوو، به هۆی هه‌نارده ته‌بشیرییه کاسۆلیکه‌کان، که پاپاکانی رۆما له سه‌ده‌ی شازده‌هه‌م ده‌یان ناردن، له ئه‌نجامدا زۆربه‌ی نه‌ستوورییه‌کانی ده‌شتی موسڵ و سه‌ر ده‌شتایی ده‌وروبه‌ره‌که‌ی وه‌ك (تلکێف، کاراملیس، باتنای، باقوفه، قه‌ره‌قۆش و قۆش) چوونه پاڵ کلێسای کاسۆلیکی. هه‌روه‌ها که‌سێك به ناوی “پترۆس جیسی” گوایه دایك و باوکی موسڵمان بوون و ساڵی (1641) ده‌چێته رۆما و بووه‌ته مه‌سیحی، کاتێك رێوڕه‌سمه‌کانی قه‌شه‌یه‌تی ته‌واو ده‌کات و ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری (ئامه‌د)ی زێدی خۆی، ناتوانێت بحه‌سێته‌وه، چونکه رۆما وه‌کو موژدهدهرێکی کاسۆلیك په‌روه‌رده‌ی کرد، دژی کلێسای نه‌ستووری پف درا، بۆیه کێشه‌ی دروستکرد، ئه‌وانیش دژی وه‌ستانه‌وه، ناچار ئه‌وێی به‌جێ هێشت به‌ره‌و شاره‌دێی قۆش. هه‌روه‌ها ساڵی (1829) موژدهبهرانی پرۆستانته‌کانی به‌ریتانی که هاتنه عێراق و کوردستان چۆکیان دا له به‌رامبه‌ر هێزی موژده‌به‌ره کاسۆلیکه‌کانی فه‌ره‌نسا، بۆ ئه‌مه په‌نایان برده به‌ر موژدهبهرهکانی ئه‌مریکا تا (نه‌ستووری)و (سریانی) و (ئه‌رسۆزۆکس) و (کاسۆلیک)ه‌کان بکه‌نه پرۆستانت، سه‌رباری به کریستیانکردنی موسڵمانه‌کان، واته جارێکیان موژده‌به‌ره کاسۆلیکه‌کان ده‌شتی نه‌ینه‌وایان له نه‌ستووریه‌کان ستاند و کردنیانه کاسۆلیك، ئه‌مجاره‌ش تاقمێکی دیکه هاتوون تا بیانکه‌نه پرۆستانت. چه‌ندان نموونه‌ی تریش ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێنن که موژدهبهران ناو ماڵی فه‌له‌کانی کوردستان و عێراقیان وه‌ها شێواند، که‌س پێی قایم ناکرێته‌وه.
قوربانی یه‌که‌می ئه‌م هه‌وڵانه‌شیان فه‌له‌کانی کوردستان خۆیان بوون، چونکه کردنیانه کیانێکی بچووکی په‌ڕپوت و په‌رته‌وازه‌ی فرهگرووپی، له هه‌نگێوه سیاسه‌تمه‌دارانی مه‌سیحی بێ هووده خه‌ریکن ئه‌م قڵشه گه‌وره‌یه نه‌هێڵن، یان هیچ نه‌بێت به‌رته‌سكی بکه‌نه‌وه.
ئه‌م درزه‌ی موژدهبهران ته‌نها له ناو ئاینزاکانی مه‌سیحی نه‌بوو، به‌ڵکو نێوانی موسڵمان و فهلهکانیشی گرتۆته‌وه، ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ین یه‌کێك له شه‌ڕه گه‌وره‌کانی نێوان کورده موسڵمان و فه‌له‌کان له سه‌رده‌می میر به‌درخان، له رێگه‌ی موژدهبهرانهوه درووستبووه، چونکه به‌ر له هاتنی ئه‌وان هه‌ردوولا ئاشتیانه مل به ملی یه‌کتر ده‌یانگوزه‌راند، که‌چی به هاتنیان، کهمایهتییهکانیان قۆستنه‌وه به بیانووی مافخوراوی، پاشان ته‌ماحیان خسته بناگوێیان، ئه‌وانیش پێیانوابوو تازه پشتیان قایمه و ده‌کارن به‌ره‌نگاری هه‌موو کوردان ببنه‌وه، ئه‌نجام هه‌رایه‌کی گه‌وره‌یان نایه‌وه و ملیان بۆ ئاشتی نه‌دا، هه‌رچه‌نده دواتر مه‌سیحییه‌کانیش ئه‌م حه‌قیقه‌تانه‌یان بۆ ده‌رکه‌وت، به‌ڵام دره‌نگ که‌وتبوون، چونکه تازه خه‌ڵکێکی زۆر ببووه قوربانی و خوێنێکی زۆر رژا بوو، له‌و باره‌وه پهتریك “مار شه‌معون ئهوراهم” له نامه‌یه‌کیدا بۆ سه‌رۆکی ئه‌سقه‌فه‌کانی کانتربری له مانگی ئابی ساڵی (1849) ده‌ڵێت “ئێمه پێش هاتنی موژدهبهرهکانی ئه‌مه‌ریکا ئاشتیانه ده‌ژیاین، ئێستاش پێویسته لێیان وریا بین”. هه‌روه‌ها توێژه‌ری لوبنانی “جۆرج کرم” دانده‌نێت به‌وه‌ی سیاسه‌تی موژدهبهران دوژمنداری له نێوان ئیسلام و مه‌سیحییه‌ت دروست کرد. بگره زۆربه‌ی ئه‌و نامانه‌ی موژدهبهران بۆ باڵیۆز و کونسوڵخانه‌کانی رۆژئاوا ده‌یانناردن، به‌خسوس نامه‌کانی موژده‌به‌ری به‌ریتانی جۆرج بادگهر که ساڵی (1824) سه‌ردانی هۆزه‌کانی ئاشووری کرد، هه‌ماهه‌نگی باشی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی به‌ریتانیا له ئیستانبۆڵ هه‌بووه و راپۆرتی بۆ ده‌نارد، به‌ڵام راپۆرته‌کان زیاتر سیاسی بوون نه‌وه‌ك ئایینی، دیاره تێکه‌ڵکردنی کاره ئایینییه‌کانی موژدهبهران به کاره سیاسییه‌کانی باڵیۆز و دیپلۆماته‌کان ره‌وشێکی خراپیان هێنا ئاراوه، بوونه مایه‌ی نانه‌وه‌ی کێشه و ئاریشه‌ی دوژمنداری له نێوان موسڵمان و مه‌سیحییه‌کان.
فه‌له‌کانی رۆژهه‌ڵات ئه‌گه‌ر به دره‌نگیشه‌وه بووبێت ئه‌و ههقیقهتانهیان نه‌شاردۆته‌وه که موژدهبهران چ زیانێکیان له مه‌سیحییه‌کانی رۆژهه‌ڵات داوه، ئه‌مه‌ش به روونی له نامه‌که‌ی پهتریك مار شه‌معون ئهوراهم دیاره، که له 14ی کانوونی دووه‌می ساڵی (1844) بۆ (کانیك) باڵیۆزی به‌ریتانیا له ئیسانبۆڵی عوسمانی ناردووه، تێیدا وێڕای داوای پشتیوانی، گله‌ییش له موژدهبهران ده‌کات و ده‌ڵێت “دوژمنه‌کانمان ئه‌وانه‌ی ناویان له خۆیان ناوه مه‌سیحی، له راستیدا ئه‌وانه نێردراوی جامباز و ده‌جالن، ئه‌وان زۆر خۆشحاڵن به‌و به‌ڵا و کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌رماندا هاتن، وا تێده‌گه‌ن له‌و کاته ناخۆش و دژواره‌دا ده‌توانن به‌سه‌رماندا سه‌رکه‌ون، ئه‌وان هه‌وڵی گورجوگۆڵ ده‌ده‌ن تا بریکاره‌کانیان ره‌وانه‌ی ناو رۆڵه‌کانی گه‌لی پهڕاگهندهمان بکه‌ن، هه‌ڵده‌ستن به پێدانی به‌رتیل له جلوبه‌رگ و پاره‌و پول، تا له کڵێساکه‌یان دابڕێنن”.
ئه‌مه له حاڵی هه‌نووکه‌ش دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای کوردستان بکه‌ین، موسڵمان و فه‌له پێکه‌وه به‌وپه‌ڕی ئاشتی و ته‌بایی ده‌ژیان، نه‌خوازه‌ڵا له‌و شوێنانه‌ی مه‌سیحی هه‌ن، خۆشی و ناخۆشیان پێکه‌وه‌یه، له هه‌ندێك شوێن به جلوبه‌رگیش لێكجوداناکرێنهوه، ژنان و پیاوانیان هه‌مان جلکی کوردی ده‌پۆشن، هه‌مان کورته‌ك و شه‌رواڵ و رانك و به‌رگوزی پیاوانه، هه‌مان چارۆك و چه‌فیه‌ی ژنانه دهبهرهکهن. به‌ڵام له‌و کاته‌وه‌ی رێکخراوه ته‌بشیرییه‌کان دوای دابڕانێکی زۆر دووباره پێیان ناوه‌ته‌وه کوردستان، ئیدی خه‌ریکه ئه‌و پێکه‌وه‌ژیانه کاڵ ده‌بێته‌وه، که ئه‌گه‌ر هه‌وڵ و هیممه‌تی مرۆڤه حه‌کیم و لێزانه‌کانی هه‌ردوولا نه‌بێت، له‌وانه‌بوو به‌ره‌و ئاقارێکی خراپ بڕوات. هه‌ر ئه‌مه‌شه وای له مه‌سیحییه‌کانی کوردستان کردووه له کاتی هه‌ستکردنیان به‌و مه‌ترسییه روونکردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش دژی ئه‌م رێکخراوانه بڵاو بکه‌نه‌وه، وه‌ك له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌که‌ی نێوان بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی ئاشووری و یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان هاتووه “له چه‌ند ساڵی که‌می رابردوودا بزووتنه‌وه‌یه‌کی گوماناوی ده‌ستیپێکرد و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاتوون، کار ده‌کات دژی بنه‌ما و ره‌وشت و به‌هاکانی هه‌موو لایه‌ك، ئامانجی شێواندنی ره‌وشی ته‌بایی و برایه‌تی ئایینییه له کوردستان”. دواتر به تووندی ئیدانه‌ی ده‌که‌ن و داوا ده‌که‌ن رێ له‌م گرووپه گێره‌شێوێنانه بگرن.
هه‌روه‌ها له (5/12/1995)، “حه‌نا مه‌رخۆ” سه‌رۆکی ئهسقهفییهی هه‌ولێری کلدانی، روونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه، وێڕای ستایشکردنی مێژووی پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان موسڵمان و فه‌له‌کانی کوردستان، ئینجا ده‌نووسێت “بۆ برا موسڵمانه‌کانمان دووپات ده‌که‌ینه‌وه، که که‌نیسه‌ی مه‌حه‌لی هیچ په‌یوه‌ندی نییه به دابه‌شکردنی بڵاوکراوه ئایینیه‌کان له‌سه‌ر شه‌قام و دوکان و فه‌رمانگه ره‌سمیه‌کان، چونکه ئێمه نه به‌م کارانه هه‌ڵستاوین نه پێشیان هه‌ڵده‌ستین، ده‌مانه‌وێت به برا موسڵمانه‌کانیشمان رابگه‌یه‌نین، که ئێمه له کۆبوونه‌وه‌کانی که‌نیسه‌دا، هه‌میشه داوای گفتوگۆی برایانه ده‌که‌ین له نێوان نه‌سڕانی و موسڵمانه‌کان، داوای هه‌ماهه‌نگی ده‌که‌ین بۆ کارکردن دژی بێدینی و ته‌فره‌قه‌ی ئایینی”.
ئه‌م روونکردنه‌وه‌ی ئهسقهفییهی هه‌ولێر وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی تووندی به‌ڕێوه‌به‌ری رێکخراوی چاودێری و فریاکه‌وتنی کوردانی به دواوه هات، که رێکخراوێکی ته‌بشیری مه‌سیحییه له ئه‌مه‌ریکا، له کاتی گرانییه‌که‌ی نه‌وه‌ده‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی تووند له ئهسقهفییهی هه‌ولێر ده‌کات، ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنن، له‌لای پاپای ڤاتیکان و بیل کلنتۆنی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و ئاڵگۆڕی جێگری و وارن کریستۆڤه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و خاتوو مادلین ئۆلبڕایتی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سکاڵایان لێ ده‌کات تا نان و هاوکارییه‌کانیان ببڕن.
به کورتییه‌که‌ی، ئه‌وان جگه له ئامانجی خۆیان گوێ به هیچ شتێکی تر ناده‌ن، ئه‌گه‌ر موسڵمان و مه‌سیحی له لوتکه‌ی پێکهوهژیانیشدا بن فلسێکی قه‌ڵپ و سووتاویشی پێ ناده‌ن، ئه‌وه‌تا سوڵتان سولێمانی قانوونی ته‌واوی مافه‌کانی دابووه مه‌سیحیه‌کانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، به‌بێ ئاریشه ده‌ژیان، تا ئاماده‌بوو ئه‌م پێکه‌وه‌ژیانه وه‌کو به‌ڵێننامه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا مۆر بکات، که خۆیان به پارێزه‌ری مه‌سیحییه‌کان ده‌زانی، که‌چی هه‌رکه ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌گه‌ڵ رووسه‌کان که‌وته شه‌ڕ، دواتریش که رووخێندرا و میراتی پیاوه نه‌خۆشه‌که دابه‌ش کرا، موژدهبهران مه‌سیحییه‌کانیان سیخدا، ویستیان وه‌ك کۆره‌مار به ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه بده‌ن، له پشتڕا خه‌نجه‌ری ژاراوی لێ بوه‌شێنن.
ئه‌م کاره‌ی موژدهبهران راسته‌وخۆ نه‌بوو، به‌ڵکو پێشه‌کییه‌کی باشیان بۆ دانا، به‌ناوی قوتابخانه‌ی نموونه‌یی و ئه‌هلی، نه‌وه‌یه‌کی مه‌سیحی تووندئاژۆیان پێگه‌یاند، ئێستاش له‌و قوتابخانه رۆژئاواییانه‌ی ناراسته‌وخۆ له بن نیری وانن، منداڵانی موسڵمانان به هه‌ستێکی دژ به دابونه‌ریتی رۆژهه‌ڵاتی و موسڵمانی په‌روه‌رده ده‌که‌ن.
تخووب به‌زاندن و لێدانی ئیسلام
ئه‌م موژدهبهرانه وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م قڵیشه گه‌ورانه‌یان خست ناو ماڵی مه‌سیحییه‌کان، بوونه سه‌ری فیتنه له نێوان موسڵمان و فه‌له‌کانی کوردستان، لێ وه‌نه‌بێت ئه‌و کارانه ته‌نها به راگه‌یاندنی په‌یامه به‌رته‌سکه‌که‌ی خۆیان بێت، به‌ڵکو ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه سه‌ر موسڵمانانیش، ئه‌مه‌ش وای کردووه موسڵمانان وه‌ده‌نگ بێن، هه‌ر بۆیه مه‌لای کورد قه‌ت قسه‌ی ده‌رباره‌ی مه‌سیحییه‌ت و کتێبی پیرۆز نه‌ده‌کرد، خه‌ڵکی موسڵمانیش وا تێده‌گه‌یشتن، ئه‌و ئینجیله‌ی ئێستای مه‌سیحییه‌کان هه‌مان ئه‌و ئینجیله‌یه که قورئان باسی ده‌کات و وه‌کو وه‌حی بۆ حه‌زره‌تی عیسا دابه‌زیوه، به‌ڵام که موژدهبهران دوای راپه‌ڕینی گه‌لی کورد دووباره هاتنه‌وه کوردستان، ملیان دایێ هه‌رچی بۆیان لوا ده‌رهه‌قی په‌یامی ئیسلام کردییان، له‌وه هه‌ر مه‌پرسه، که له‌و کاته‌ی هیچ رێکخراوو که‌سایه‌تییه‌کی موسڵمان ئاماده نییه بچێته ناو گه‌ره‌که کریستیاننشینه‌کان تا قورئان و حه‌دیسی تێدا بڵاوبکاته‌وه، که‌چی ئه‌وان به‌هار و نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵیان کردۆته ده‌لیڤه تا کتێبه‌کانی خۆیان له هه‌موو گوند و گه‌ڕه‌ك و کون‌و که‌له‌به‌ره‌کانی ناو موسڵمانان بڵاوبکه‌نه‌وه، له‌وه‌ش زێتر هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئیسلام، ئه‌مه‌ش موسڵمانانی ناچارکرد بۆ دیفاعکردن له خۆیان و پاراستنی په‌یامه‌که‌یان له وتاره‌کانی هه‌ینی باسیان بکه‌ن، کتێب و بڵاوکراوه له‌سه‌ر په‌یامی مه‌سیحییه‌کان بنووسن.
له‌و کاته‌ی ساڵی (1992) کڵێسا‌ی نهعمهی ره‌سوولی ئینجیلی له دهۆك کراوه‌ته‌وه، پاشان هاته شاره‌کانی تریش، ده‌ستییان کردووه به هێنانی کتێبی ته‌نسیری، سه‌رباری ئه‌وه‌ی باسی مه‌سیحییه‌ت ده‌که‌ن، هێرشیش ده‌که‌نه سه‌ر ئیسلام و موسڵمانان، ئه‌وان له وڵاتانی ئه‌وڕوپایی وه‌ك ئه‌ڵمانیا، سویسرا، لۆکسمبۆرگ و تورکیا کتێبیان ده‌هێنان، به مه‌به‌ستی گومان خستنه ناو عه‌قیده و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له عه‌قڵی لاوی کورددا، هه‌روه‌ك هه‌ڵده‌ستان چه‌ند کتێبێکیان بڵاوده‌کردنه‌وه به حسێبی خۆیان دژایه‌تی له نێوان ئایه‌ته‌کانی قورئانی پیرۆز هه‌یه له رووی ئیعرابی و زمانه‌وانییه‌وه. هه‌روه‌ك قسه له‌وه ده‌که‌ن، که قورئان ده‌ستکاری کراوه، شتانێكیش له قوتابخانه‌کان به منداڵانی موسڵمانان ده‌خوێنن، که له‌گه‌ڵ عه‌قیده و باوه‌ڕی موسڵمانان نایێته‌وه، هه‌روه‌ك ده‌یانه‌وێت سۆزی کوردان به‌وه رابکێشن گوایه ئیسلام بۆته هۆکاری پاشکهفتنی کورد و نه‌بوونی به ده‌وڵه‌ت، دیسان کۆمه‌ڵێك ئه‌فسان هو حه‌قایه‌تی ناڕاست دێننه‌وه ده‌رباره‌ی شه‌ڕ و کوشتاری کورد و ئه‌سحابه‌کان.
رۆڵی موژدهبهران له‌شێواندنی ناوبانگی کورد
به‌ده‌ر له‌وه‌ی موژدهبهران لانه‌ی فه‌له‌کانی عێراق و کوردستانیان تێكوپێكدا، به‌ده‌ر له‌وه‌ی بوونه سه‌رچاوه‌ی فیتنه له‌سه‌ر پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی موسڵمان و مه‌سیحی، له هه‌مان کاتیش‌دا رۆڵێکی گه‌وره ده‌گێڕن له زڕاندنی ناوبانگی کورد، هه‌روه‌ك دوای رووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، ده‌ورێکی باڵایان دیتووه بۆ دانانی کورد له په‌راوێزی گهلانو بێبه‌شکردنی له مافه‌کانی.
ئه‌گه‌ر بۆ مێژوو بگه‌ڕێینه‌وه ده‌بینین گه‌وره‌ترین شۆڕشی کوردان له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا میرنشینی بۆتان و ده‌سه‌ڵاتی میر به‌درخان بوو، موژدهبهران هاتنه ناو گوند و شاره فهلهنشینهکان، ئه‌وانیان دژی میر قیت ده‌کردنه‌وه، به ته‌ماح چاویان تاریك ده‌کردن، ئه‌و برایه‌تی و ته‌باییه‌یان له بیر ده‌بردنه‌وه که له سایه‌ی میرنشینی بۆتان چنگیان که‌وتبوو، نه‌خاسمه موژده‌به‌ری ئه‌مریکی “گرانت” پێده‌چێت زاری “مار شه‌معوون”ی چه‌ور کردبێت، تا دواجار فیتنه‌یه‌کی گه‌وره‌یان نایه‌وه، خه‌ڵکێکی زۆر له کوردان و نه‌ستوورییه‌کان بوونه قوربانی، کاتێکیش ئاژاوه‌که‌یان به به‌رژه‌وه‌ندی میرنشینی بۆتان ته‌واو بوو، ئه‌م موژده‌به‌ره چڵێسانه که‌وتنه ناوزڕاندن، ئه‌وه‌ی بۆیان لوا ده‌ستیان لێ نه‌گێڕاوه، هیچ باڵیۆزخانه‌یه‌کی وڵاتانی رۆژئاوا نه‌ما له ده‌رگای نه‌ده‌ن، راپۆرتی لایه‌نگیریان بۆ به‌رزده‌کردنه‌وه، تا دواجار وڵاتانی دونیا ده‌ستیان خسته ناو کوردستان و ناوچه‌که به بیانووی دیفاعکردن له کریستیانه‌کان رێگه‌یان بۆ ئیستیعمار خۆشکرد، فه‌ره‌نسا به‌ناوی کاسۆلیکه‌کان، به‌ریتانیاش بۆ پرۆستانته‌کان، له دوو ماهێکدا له ساڵی (1847) میرنشینی بۆتان رووخا، به‌تایبه‌تی دوو موژده‌به‌ر به‌ناوه‌کانی “گرانت و بادگر” رۆڵی سه‌ره‌کیان دیت له دژایه‌تیکردنی میر به‌درخان، له‌ولاوه‌ش خه‌ریك بوو به‌رهه‌می شۆڕشه‌که‌ی شێخ عوبێدوڵای نه‌هری بدوورێته‌وه، دیسانه‌وه موژدهبهران به‌تایبه‌تی موژده‌به‌ری ئه‌مه‌ریکی “کۆشران” پوکاندیانهوه، ئه‌م خه‌ونه‌ی کوردیان له بار برد، کاتێك کۆمه‌ڵگا مه‌سیحییه‌کانی ورمێ له‌گه‌ڵ شێخی نه‌هری تێكگیران و بوونه دڕی له پێیدا، چونکه ببوونه کلکی قاجارییه‌کانی نه‌یاری شێخ و ده‌ستیان له‌گه‌ڵیان تێکه‌ڵ کردبوو بۆ له‌ناوبردنی، شێخ‌یش هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردن و هۆشداری دانێ واز بێنن، وادیاره فه‌له‌کانی ورمێ سوورن له پشتیوانی قاجارییه‌کان و دژایه‌تیکردنی شۆڕشی نه‌هری، بۆ لابردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه شێخ ده‌ستیکرد به کۆکردنه‌وه و ئاماده‌کردنی هێزێك، به‌ڵام دکتۆر “کۆشران” سه‌رۆکی هه‌نارده‌ی ته‌بشیری ئه‌مه‌ریکی به‌ته‌واوی جێی خۆی له‌لای شێخ کردبووه‌وه، چونکه وه‌کو پزیشك چاره‌سه‌ری هاوژینه‌که‌ی شێخیان ده‌کرد، شێخ‌یش زۆر رێزی ده‌گرتن، به‌ڵام ئه‌وان بێنمهك بوون به‌رامبه‌ر شێخ و پاشقۆلیان لێدا، کۆشران چاك ئاگاداری هێزی قاجارییه‌کان بوو، ده‌یزانی به‌ڕێوه‌ن بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ شێخ، دواجار هه‌نارده تهبشیرییهکه هه‌رچۆنێکی بێت شێخیان رازی کرد چه‌ند رۆژێك بردنه پێشه‌وه‌ی هێزه‌که‌ی رابگرێت، له‌م سه‌ین و به‌ینه‌دا هێزه فارسه‌که گه‌یشت، دواجار به‌سه‌ر کوردانیان دادا، کاتێکیش شوێنکه‌وتووانی شێخ به‌ره‌و تورکیا هه‌ڵاتن، خۆشی تووشی داڕووخان هات و بۆ شاری مه‌ککه دوور خرایه‌وه و له‌وێ کۆچی دوایی کرد، به‌مه‌ش موژدهبهران شۆڕشه‌که‌ی شێخ عوبێدوڵای نههریان به‌ته‌واوه‌تی له ناو برد.
ده‌ره‌نجامی هه‌وڵه‌کانی موژدهبهران له نێوان موسڵمان و مه‌سیحییه‌کان رژانی خوێن بوو، به‌ڵام ئه‌نجامه خراپترهکهی ئه‌وه بوو، که موژدهبهران له رۆژئاوا و وڵاته زلهێز و خاوه‌ن بڕیاره‌کان به نووسین و سمینار ناوبانگی کوردیان به‌د کرد، مه‌سیحییه خۆجێیه‌کانیش وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌یانزانی ئه‌وه موژدهبهرانن ئه‌م فیتنه‌یان ناوه‌ته‌وه، به‌ڵام تازه که شه‌ڕ دروست بوو، ئه‌وانیش بوونه به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی به‌نێوده‌وڵه‌تیکردنی ناشیرین‌کردنی کورد، بۆ نموونه باسی هێڕشی کوردانیان ده‌کرد، باسی ئه‌وه‌شیان نه‌ده‌کرد، که کێ بوون فیتنه‌یان هه‌ڵگیرساند، یان ئه‌گه‌ر کورد سهرنهکهوتبان خۆ له‌شکری مه‌سیحیه‌کانیش خراپتریان به‌سه‌ر کورد ده‌هێنا، میناك ساڵی (1895) قه‌شه ئیسحاق ئهرمهلهی سریانی، کوردی به دڕنده وه‌سف ده‌کرد و ده‌یگووت “کورد وه‌ك که‌رو جاشك خه‌ریکی تۆڵه‌ستاندن بوون، به‌ڵام ئه‌مان له که‌ریش دڕنده‌تر بوون، به که‌رێکیان گووت: ده‌مانه‌وێ بتکه‌ینه کورد، که‌ره‌که سێ رۆژان خه‌م دایگرتب و ئالیکهکهشی نه‌ده‌خوارد”. دواتر کوردیان به ئاواره ده‌ژمارد و ده‌یانگووت “کوردستان له بنه‌ڕه‌تدا کلدانستان-بووه”.
سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تییه‌کانیش موژدهبهران و کلکه‌کانیان هه‌موو هه‌وڵێکیان دا بۆ ناشیرین‌کردنی ناوی رێبه‌رانی کورد به‌تایبه‌تی “محه‌ممه‌د پاشای رواندز، به‌درخانی میری بۆتان، شێخ عوبێدوڵای نه‌هری، شێخ مه‌حمودی حه‌فید، سمکۆی شکاك، شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی”، چونکه ده‌یانزانی یه‌که‌مین ده‌رگای لێدانی کورد له کرێتکردنی ناو و ناوبانگی سهرکردهکانییهتی، هه‌ر کاتێك تواندرا سه‌رکرده‌کان ناشیرین بکرێن، ده‌ره‌نجام به سانایی ده‌توانن شۆڕشه‌کان له‌به‌ریه‌ك ببه‌ن.
ئه‌وانه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌سه‌ر زیانه‌کانی موژدهبهران بۆ سه‌ر کورد و ناوبانگه‌که‌ی، زستانی (1843) “جۆرج بادگهر”ی موژده‌به‌ری ئینگلیزی هاته سه‌ردانی پهتریك مار شه‌معون، دواتر پهتریك له‌گه‌ڵ سه‌د پیاوی ئاینی خۆی کۆبوویه‌وه بڕیاریدا هیچ په‌یمانێك له‌گه‌ڵ کورد نه‌به‌ستێت، به‌ڵکو بهرئهمری پاشای موسڵی عوسمانی بن. دواتر که شه‌ری له‌گه‌ڵ نوروڵا به‌گ ده‌ستپێکرد، دوو کورد به نوێنه‌رایه‌تی نوروڵا بۆ ئاشتی هاتنه لای مار شه‌معون، به‌ڵام ئه‌و ره‌تی کرده‌وه، براکه‌ی وتی “وڵاتی ئێمه موڵکی ئه‌م پیاوه‌یه (بادگهر)”.
دوای شه‌ڕی میر به‌درخان هه‌ڵمه‌تی شێواندنی ناوبانگی کورد ده‌ستیپێکرد، نه‌خاسمه له رۆژئاوا، به تایبه‌تی له‌لایه‌ن گرانت موژده‌به‌ری ئه‌مریکی، بادگهر موژده‌به‌ری به‌ریتانی، هێنری لایارد گه‌ڕیده و سیخوڕی ئینگلیز و پاشکۆکانیان، تا ئێستاش دوو گۆڤاری کریستیانه‌کان له‌سه‌ر پاشماوه‌ی بیرۆکه‌ی موژدهبهران له سوێد ده‌رده‌چن به ناوه‌کانی (حویودو) و (دربو) هه‌مان ده‌رد به کورد و ناوبانگی ده‌که‌ن. له‌گه‌ڵ چه‌ندان نووسه‌ری تریش. به‌مه‌ش ناحه‌قییه‌کی زۆر گه‌وره له کورد ده‌که‌ن، وه‌ك “ماتفییف بارمتی” نووسه‌ری رووسی به ره‌گه‌ز لوبنانی تاوانه‌که ده‌خاته ملی موژدهبهران، ده‌ڵێت “توێژه‌ران تێبینییان کردووه، له‌و کاته‌ی موژدهبهران چوونه‌ته ناو ده‌ڤه‌ره‌کانی ئاشوورینشینهوه، ئیدی تێکچڕان و جۆره‌ها پێکدادان له نێوان ئاشووری و کورده‌کان زۆر زیادی کردووه”.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی موژدهبهران سرووشتی نییه، چونکه کاریگه‌ری خراپی به‌سه‌ر کورده‌وه هه‌بووه‌و، هۆکارێکی سه‌ره‌کی بووه بۆ شێواندنی ناوبانگی کورد و په‌راوێزخستنیان له کردنه ده‌وڵه‌ت.
به کورتی، کوردستان هه‌میشه لاندکی پێکه‌وه‌ژیان بووه، هیچ گرژی و ناخۆشییه‌کیش له ناوبه‌ینی کورد و فه‌له‌کان نه‌بووه، ته‌نها ئه‌و کاتانه نه‌بێت که موژدهبهران درووستیان کردووه، بۆیه ده‌بێت هه‌ردوولا ده‌ست به‌و پێکه‌وه‌ژیانه بگرن، نه‌هێڵن بهکرۆکهکان به‌ره‌و رووی یه‌کتریان بکه‌نه‌وه.