مەحوی فەیلەسوف نیە سۆفییە
هەڤپەیڤینەدا دکتۆر حه‌مید عه‌زیز لێتۆژی بواری فەلسەفە و مامۆستای زانكۆ ئاماژەی بەسەرەتاكانی پێوەندیكردنی بە دنیای خوێندنەوە و ئەو نووسینە ئەدەبیانەی كە دەسپێكی خوێندنەوەی بەڕێزیان بوونەوە و چۆن دەڕوانێتە ئەدەب بە گشتیی و دنیای شیعر بە تایبەتی، لە تەوەرێكی دیكەدا بەوردی قسە لەبارەی ئەوە دەكات ئاخۆ لەم سەردەمەدا كێ بەفەیلەسووف دادەنرێت، ئەمانە و چەندان پرسی گرینگی فەلسەفی و هزری لەم دیمانەیەدا لێتۆژ بەوردی تیشكیان دەخاتەسەر.
ئا.هه‌رێم عوسمان
* له‌م تهوهرهماندا سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ بزانم ئێوه قه‌ت شیعرتان نووسیوه؟.
– نه‌خێر هیچ كاتێك شیعرم نه‌نوسیوه و بیریشم له نووسینی نه‌كردۆته‌وه.
* چ شاعیرێكی كورد بهبابهخ داده‌نێن، له‌كاتێكدا ئێوه به‌بوونی شیعر نیگه‌رانن؟.
– له شیعری كلاسیكی دا نالی و مه‌حوی و له سه‌رده‌مدا گۆران و كامه‌ران موكری.
پ: تا ئێستا له‌بواری ئه‌ده‌بدا، خوێندنه‌وه و نووسینتان هه‌بووه؟ ئه‌و نووسینه ئهدهبیانهچین، كه خوێندوتنه‌وه؟.
و: سه‌ره‌تای نووسینم له‌ساڵی 1970 له رۆژنامه‌ی هاوكاری بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی، كه بابه‌تی فه‌لسه‌فی بڵاو بكه‌مه‌وه، له سه‌رده‌می هه‌رزه‌کاریمدا هه‌ندێك شتی ئه‌ده‌بیم خوێندووه‌ته‌وه. یه‌كێك له‌و نووسینانه، كه تا ئێستا له‌مێشكمدا ماوه، به‌هۆی چه‌ند كه‌سانێكه‌وه، كه ئێستا نازانم له‌كوێن و ماون یان نا. یه‌كێك له‌وانه، مامۆستا (ره‌سول قادر ده‌روێش) بوو، یه‌كێكی تر له‌وانه، عه‌لی مه‌جید قه‌ڵادزه‌یی بوو، جاربهجارێكیش دڵشاد محه‌مه‌د ره‌سول هاوار له‌گه‌ڵمان داده‌نیشت. ئه‌وكاته رۆمانێكمان ده‌خوێنده‌وه، كه پیره‌مێردی نه‌مر كردبووی به‌كوردی پێیان ئه‌وت (كهمانچهژهنهکه) نووسه‌ره‌كه‌ی ئه‌لفرێد مۆلهرهفهندی. دووه‌م بابه‌تی ئه‌ده‌بی، كه ئه‌مان خوێندنه‌وه، به‌ناوی (زادیج)ـهوهبوو. ئێمه وه‌كو چه‌ند لاوێكی خوێنگه‌رم داده‌نیشتین. یادی به‌خێر مامۆستا ره‌سوڵ قادر، كه‌خه‌ڵكی سلێمانی بوو. هاتبوو بۆ قه‌ڵادزێ ئه‌و نووسینه‌كانی بۆ ده‌خوێندینه‌وه، ئێمه‌ش گوێمان لێ ده‌گرت. سێیه‌م نووسین، كه له ژیانمدا كاری لێ كردووم، كتێبه نه‌مره‌كه‌ی مامۆستا عه‌لائه‌دین سه‌جادی بوو به‌ناوی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی. جگه له‌چه‌ند بابه‌تێكی سیاسی كه به‌زمانی عه‌ره‌بی خوێندبوومنه‌وه. چوونكه من له‌یه‌كی سه‌ره‌تاییه‌وه به‌عه‌ره‌بی خوێندبووم. عه‌ره‌بیم ده‌زانی ده‌توانم بڵێم، كه چووم بۆ قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی عه‌ره‌بی تێده‌گه‌یشتم. خوێندنی كوردیم هه‌بووه و خوێندنی عه‌ره‌بیشم هه‌بووه. گۆڤاری گه‌لاوێژ، گۆڤاری هه‌تاو، گۆڤاری ده‌نگی گێتی تازه، گۆڤاری په‌یام، ئه‌وانه‌ی، كه مامم هه‌یبوون ئه‌م خوێندنه‌وه و سه‌رنجیان راده‌كێشام، بۆ هه‌ندێك بابه‌ت، به‌ڵام په‌یوه‌ندی مامم و كه‌سانی سیاسی، كه ئێستا نامه‌وێ ناویان به‌رم، هۆكارێكی گه‌وره‌بوو، كه سه‌رنجم راكێشن بۆ بابه‌تی كولتووری‌و ئهدهبیو رۆشنبیری‌و سیاسی. گۆرانی بێژێك هه‌بوو، له‌كوردستانی ئێران ده‌هاته خواره‌وه، كه‌پێیان ده‌وت خدر حه‌یران، مه‌قامی ده‌گوت، ئه‌و مه‌قامانه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری فۆلكلۆری كوردی بوون. خهجو سیامه‌ند، مهمو زین… ئه‌مانه وه‌كو فۆلكلۆر و بابه‌ته ئه‌ده‌بییه‌كان، هه‌ندێك كتێب هه‌بوو، كه ناویانم هێنا. ئه‌وانه كاریان لێكردووم. هه‌ر له سه‌ره‌تا من بۆچوونێكی نێگه‌تیڤم له‌باره‌ی شیعره‌وه هه‌بووه. وام ده‌زانی شیعر بابه‌تی مرۆڤێكی بێده‌سه‌ڵاته. له‌هه‌ست و سۆز به‌ولاوه شتێكی تری له‌ده‌ست نایه‌ت. به‌باوه‌ڕی من، كه‌زمانی كوردی به‌شیعر ده‌ستی پێكرد له‌وه‌وه بووه، كه كورد ژێرده‌سته و بێ ده‌سه‌ڵات بووه. چوونكە شیعر ئامرازی ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆزی مرۆڤی بێچاره و لێ قه‌وماوه. ئه‌گه‌ر كورد ئه‌مڕۆیش له‌ته‌وقی ره‌زاله‌تی ژێرده‌سته‌یی رزگاری نه‌بووه، هه‌تا ئێستاش به‌و ئاراسته‌یه‌دا كه هه‌نگاوی گه‌وره‌ی نه‌ناوه. ئه‌گه‌ر كورد بیه‌وێت رزگاری بێت به‌باوه‌ڕی من، رزگاری له‌قوله‌ی قافدا نییه.
* كێن ئه‌و شاعیرانه‌ی كه جیهانبینی فه‌لسه‌فی له ده‌قه‌كانیاندا هه‌یه مه‌به‌ستم شاعیرانی كوردە، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت بهنالی و مه‌حوی چی ده‌ڵێن؟.
– به‌ده‌گمه‌نیش ده‌قێكم نه‌دیووه فه‌لسه‌فه‌ی تێدا بووبێت. نالی شاعیره و مه‌حوی سۆفییه. به‌کارهێنانی چه‌ند چه‌مک و وشه‌یه‌ک له شیعردا بوونی فه‌لسه‌فه پشتڕاست ناکاته‌وه!
* ئایا ده‌توانین به‌و شاعیره كوردانه بڵێین فەیلەسووف، كه فه‌لسه‌فه و دیدی فه‌لسه‌فی زاڵه به‌سه‌ر ده‌قه‌كانیاندا به‌تایبه‌ت مه‌حوی؟.
– نه‌خێر، وه‌ک پێشتر وتم مه‌حوی سۆفییه. بوونی بیرۆكه‌یه‌ك له تێكستێكی ئه‌ده‌بیدا خه‌سڵه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی پێ نابه‌خشێت. به واتا به‌کارهێنانی چه‌ند چه‌مکێک بوونی فهلسهفهپشتڕاست ناکاته‌وه. فه‌لسه‌فه جیهاندیدێكی فراوانه له كهرهستهكهیدا ده‌بێ سێ مه‌رج هه‌بێت:
یه‌كه‌م: جۆره شیكردنه‌وه‌یه‌كی لۆجیكی له كه‌ره‌سته‌ی تۆژینهوهكهی فه‌لسه‌فه‌دا هه‌بێ و پشتی پێ ببه‌سترێ.
دووه‌م: په‌یوه‌ندییه‌كی ده‌ستاوی له نێوان هۆكار و ئه‌نجامدا له‌پرۆسه‌ی تۆژینه‌وه‌كه‌دا روون و ئاشكرا بێ.
سێیه‌م: پشت ئه‌ستوور به‌پرۆسه لۆجیكییهكه ده‌بێ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی فه‌یله‌سووف له چالاكییه‌كه‌یدا پێیده‌گات به‌پێوه‌ری تۆژینه‌وه‌ی زانستی پشت ئه‌ستوور بێ. ئه‌گه‌ر بشێ رسته‌یه‌كی كوردی ساكار به‌كاربهێنین و ئه‌و خاڵه‌ی سێیه‌می پێ روون بكه‌ینه‌وه ده‌ڵێین:
نابێ فه‌یله‌سووف له‌پرۆسه‌ی ئهنجامگیردا ‹›خۆی به‌درۆ بخاته‌وه‹› به‌داوای لێ بوردنه‌وه! مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ده‌بێ ئه‌نجامه‌كه به‌ناچاری له پیشهكییه گریمانكراوهكانهوه كه‌وتبێته‌وه. من ئه‌مه له‌ئه‌ده‌بدا به‌دی ناكه‌م. ئه‌و لایه‌نه گه‌وهه‌ر و پوخته‌ی فه‌لسه‌فه به‌رجه‌سته ده‌كات.
مه‌حوی فەیلەسووف نییه، به‌ڵكو سۆفییه. سۆفی چالاكییه‌كی گیانی ناخی ده‌روونه پشت كردنه خێر و خۆشی ژیانه. ئه‌وی ده‌یكات و ده‌یڵێ به‌هیچ بنه‌مایه‌كی ژیر و لۆجیك پشت ڕاست ناكرێنه‌وه! بۆیه ناخرێنه خانه‌ی فه‌لسه‌فه‌وه.
* بۆچوونتان له‌سه‌ر نیتشێ و به‌ڕۆشنبیر دانانی و ده‌ركردنی له فهیلهسووفییهتی، پێم گرنگه هۆكاره‌كه‌ی بزانم بۆچی نیتشێفەیلەسووف نییه، له‌كاتێكدا چه‌ندان فەیلەسووفی پۆست‌مۆدێرن سوودیان له‌بۆچوونه‌كانی وه‌رگرتووه؟
– پێموایه نیتشێ، زیاتر شاعیرهتا فەیلەسووف، چوونكهنووسینهكانی زیاتر، ههستو سۆز زاڵه‌به‌سه‌ریدا، هه‌تاوه‌كو عه‌قڵ، نیتشێسیستمێكی فه‌لسه‌فی ژیرانه‌ی نییه، روانینی بۆ شتهكانو روداوه‌كان زیاتر رۆمانسیانهیه، نه‌وه‌كو واقیعیانه. ئه‌و رۆشنبیرێكه، كهههندێپرسیاری فه‌لسه‌فی كردووه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه سیستمێكی وه‌ها دابنێ پێی بگوترێت فه‌لسه‌فه، له‌ڕێگه‌ی سیستمێكی فهلسهفییهوهوهڵامهكانی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵكو زیاتر سۆزدارانهوهڵامی پرسیاره‌كانی داوه‌ته‌وه، من هیچ جۆرهلۆجیكێك، له‌نووسینه‌كانی نیتشێدا نابینم، قسه‌كانی زیاتر به‌لای په‌ندو ئامۆژگاریدا ده‌چێ هه‌تاوه‌كو ئه‌وه‌ی به‌لای دانانی به‌ردی بناغه‌ی كۆشكێك كه ئێمه پێی ده‌ڵێین فه‌لسه‌فه.
* له‌نوسینه‌كانی خۆتاندا و پاشان له دیدارێكی خۆماندا ئاماژه‌تان به‌وه كردووه كه نیتشێ فەیلەسووف نییه، به‌ڵام له‌كتێبی (فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌می رۆمانتیك)دا نیتشێ بهفەیلەسووفی داده‌نێن، ئه‌م گۆڕانه بۆ لای ئێوه به‌دیده‌كرێت، مه‌رجی فەیلەسووف بوون چییه؟.
– ئه‌و گۆڕانانه‌ی كه‌به‌سه‌ر ژیان، كۆمەڵگە، زانست و ته‌كنۆلۆژیادا هاتوون، ئه‌ركی سه‌رشان، ته‌نانه‌ت پێناسه و جیهانبینیشیان گۆڕیوه، جاران ئه‌گه‌ر فەیلەسووفێك به‌هۆی به‌هره‌یه‌ك یان بیرێكه‌وه هه‌ندێك شتی بووتبایه ئه‌وا بهفەیلەسووف داده‌نرا، به‌ڵام ئێستاكه ئه‌مه نه‌ماوه، ئێستا وه‌ك ده‌زانن قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایی، پاشان ئاماده‌یی و زانكۆ هه‌یه و به‌لای كه‌مه‌وه ده‌بێت (به‌كالۆریۆس)ێكی هه‌بێت له‌فه‌لسه‌فه ئه‌مجا هه‌وڵبدات ماسته‌ر و دكتۆراش به‌ده‌ست بهێنێ، هه‌روه‌ها بۆ چه‌ند ساڵێك پیشه‌ی مامۆستای فه‌لسه‌فه بگرێته ئه‌ستۆ، هاوكات بتوانێت بابه‌تێك بنووسێت، ئه‌و بابه‌ته وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك بێت، كه پتر په‌یوه‌ندی به‌ژیانی هزری مرۆڤ خۆیه‌وه هه‌بێت، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ش به‌جۆرێك بن پشت ئەستوور بن به‌بنه‌مای لۆژیكی، لهگریمانهیهكی باوه‌ڕپێكراوه‌وه ده‌ستپێبكات، پاش شیكارییه‌كی پته‌و ئه‌نجامێكی باشی لێ به‌ده‌ستبێت، به‌ڵام نابێت ئه‌نجامه‌كه له‌گه‌ڵ پێشینه گریمانكراوهكه ناكۆك بێت. خه‌ڵكی سلێمانی كاتی خۆی قسه‌یه‌كیان ده‌كرد ده‌یانگوت (خۆی به‌درۆ نه‌خاته‌وه) ئه‌مه‌یه مه‌به‌ست له وشه‌ی «ناكۆك» نه‌بێت!، فەیلەسووف ئه‌و كه‌سه‌یه كه تێڕوانینێكی زانستیانه‌ی پشت ئەستووری بهلۆجیك هه‌یه، به‌رامبه‌ر به‌كێشه‌كانی ژیانی رۆژانه، به‌و مه‌رجه ئه‌و جیهاندیده سوود له پێشكه‌وتنه زانستییه‌كان وه‌ربگرێت هاوكات په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له‌به‌رچاو بێت، ئه‌و میتۆدهیهش كه ده‌یگرێته‌به‌ر له‌لای خۆیه‌وه ئه‌ویش ده‌بێت پشت ئەستوور بێت به‌بابه‌تی لۆجیك، بابه‌تی لۆجیكیش ئه‌وه‌یه: كه تۆژینه‌وه‌كانی پشت ئەستوورن به‌بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ژیری مرۆڤ، بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ژیری مرۆڤیش ئه‌وه‌یه: پێشه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا ده‌بێت پێكه‌وه بێنه‌وه و نابێت به‌هیچ جۆرێك ناته‌باییه‌ك له‌نێوانیاندا هه‌بێت.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت تایبه‌ت بهنیتشێ، من ئه‌گه‌ر له‌شوێنێكدا وتومه كه نیتشێ فەیلەسووف نییه ئه‌وا به‌باوه‌ڕی من ئه‌وه‌بووه، كه‌زۆربه‌ی ئه‌و قسانه‌ی كردوویه‌تی كاردانه‌وه بوون به‌رامبه‌ر هه‌لومه‌رجێك، كه‌خۆی به‌دڵی نه‌بووه، یان ئه‌و شتانه‌ی كێشه‌ی له‌گه‌ڵیاندا هه‌بووه، ئه‌گه‌ر له‌شوێنێ تر وتبێتم فەیلەسووفه و خستبێتمه ناو چوارچێوه‌ی فەیلەسووفانهوه، له‌وه‌وه بووه كه هه‌ندێك بیروبۆچوون هه‌یه ئه‌و بۆچوونانه ده‌كرێت بخرێنه چوارچێوه‌ی جیهاندیدێكی فه‌لسه‌فه‌وه. به‌ڵام من تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌م سورم، كه‌ئه‌و سیسته‌مێكی فهلسهفیو جیهاندێدكی فه‌لسه‌فی نییه پێی بگوترێت فه‌لسه‌فه، به‌ڵكو زیاتر كاردانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر بهههلومهرجێك كه له‌سه‌رده‌مێكی دیاریكراودا تیایدا ژیاوه و نیتشێ په‌سه‌ندی نه‌كردووه، ئه‌م كه‌سه من زیاتر بهئهدیبێكی داده‌نێم كه هه‌ستێكی ناسكی شاعیرانه‌ی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك كێشه‌ی ژیانی رۆژانه ورژاندویانه و وایان لێكردووه هه‌ڵویستێكی هه‌بێت. هاوكات من له‌و نیگه‌رانم به‌وه‌ی كه یه‌كه‌م باوه‌ڕی به‌دوارۆژی مرۆڤ نییه، زۆر ڕه‌شبینه، گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌رده‌شت گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ به‌ره‌و دواوه، ئێمه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ئه‌گه‌ر بێت و مه‌سه‌له‌كه بابه‌تی ئایین بێت و به‌راوردی بكه‌ین هه‌موو كاتێك مه‌سیحیه‌ت لهجولهكهپێشكهوتوتره، ئیسلامیش له مه‌سیحیه‌ت پێشكه‌وتووتر هبهباوهڕی تایبه‌تی خۆم ده‌ڵێم ئیسلام له‌گه‌ڵ زه‌رده‌شتی دوو ئایینی ته‌واو له‌یه‌كدی جیاوازن، من زه‌رده‌شتی به‌چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌نێم به‌ڵام ئایینی ئیسلام به‌ئایینێكی سه‌رتاپاگیری داده‌نێم كهگۆڕانی گه‌وره‌ی لهكۆمەڵگە كردووه، یه‌كێك له‌و گۆڕانانهگۆڕینی سیسته‌می به‌ندو كۆیلایه‌تیه، ئه‌و سیستمه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، هاوكات چینی ده‌ره‌به‌گایه‌تی دروستكردووه، ئهمهبۆ سه‌رده‌می خۆی له‌چوارچێوه‌ی شارستانییه‌تدا پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌یه. زه‌رده‌شتی جۆرهچاكسازیهكی كۆمهڵایهتیهلهسهرخانی كۆمەڵگەدا به‌بێئه‌وه‌ی ده‌ستكاری په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌می خۆی بكات كه‌بریتی بووه له به‌ندو كۆیلایه‌تی، گه‌ڕانه‌وه‌ی نیتشێ بۆ زه‌رده‌شت و به‌زاندنی سنووری مه‌سیحیه‌ت من بهگهڕانهوهیهكی به‌ره‌و داواوهی داده‌نێم، مه‌سحیه‌ت ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به‌هه‌ڵوێستی زه‌رده‌شت به‌رامبه‌ر به‌ژیان و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پاشهرۆژ باشتر توانیویه‌تی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه.
* كه‌واته با هه‌ندێ پرسیاری تر له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره بوروژێنین. به‌بڕوای تۆ په‌یوه‌ندی ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه له‌كوێدا ڕه‌نگده‌داته‌وه؟ ئایا ته‌نیا فه‌لسه‌فه توانای گۆڕینی بونیادی كۆمەڵگەی هه‌یه یاخود ئه‌ده‌بیش؟ ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له كوردستاندا ئه‌ده‌ب باڵاده‌سته به‌راورد به‌فه‌لسه‌فه. پێتوایه نه‌بوونی فه‌لسه‌فه به‌مانا چڕه‌كه‌ی هۆكارێك نییه بۆ دواكه‌وتووی كۆمەڵگەی كوردی؟.
– بۆخۆی پرسیارهكهدهكرێت به‌دوو لقه‌وه، یه‌كیان ئه‌وه‌یه، كه‌رۆڵی ئهدهبو فهلسهفهچییهلهكۆمەڵگەدا؟ لقی دووه‌میش ئه‌وه‌یه، په‌یوه‌ندی نێوان ئهدهبو فهلسهفهچییه؟ لێتان ناشارمه‌وه، كه‌من كه‌مێك نیگه‌رانم له‌بوونی شیعر‌و شاعیران له‌كوردستاندا. به‌باوه‌ڕو بۆچوونی من شیعر، كهبهزمانێك ئه‌نووسرێت لهپهخشانهوهدووره، به‌رجه‌سته‌كردنی په‌یوه‌ندی فیودالیزمو دهرهبهگایهتیهلهكۆمەڵگەی كوردیدا، هه‌تاوه‌كو ئه‌و كۆمەڵگەیهبهو شێوهیهبمێنێ، ناتوانێ له‌كۆت و پێوه‌ندی شیعر رزگاری ببێت. مه‌سه‌له‌ی ئهدهبو ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی له‌نێوان ئهدهبو فهلسهفهدایهمهبهستمان له‌و بابهتهیهكهبهزمانی په‌خشان ده‌نوسرێت به‌بێ كێش‌و سه‌روا، كێشه‌كه‌ی ئێمه‌له‌گه‌ڵ شیعرهنهك ئه‌ده‌ب به‌گشتی، واتهگلهیمان له‌شیعر هه‌یه‌نه‌ك ئه‌ده‌ب، له‌به‌رئه‌وه‌ی نموونەی زیندومان هه‌یه، كهئهدهبو فهلسهفهلهیهكتری نزیكن، سارتر زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری به‌رهه‌مه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی نووسیوه، لێره‌دا ئێمهكهباس له‌په‌یوه‌ندی ئهدهبو فهلسهفهدهكهین، ئێمهئهزموونی سارترمان بهنموونە هێنایه‌وه، كه‌به‌بڕوای من ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی ئه‌و فەیلەسووفهسهركهتوو ده‌بێت له‌یه‌ك لایه‌نی بچوكدا له‌كوردستاندا، ئه‌ویش ئهوهیهكهپهنابهرینهبهر ئامرازی ئه‌ده‌بی و جۆری (په‌خشان، رۆمان، شانۆ) بۆ نووسینی فه‌لسه‌فه، واتهلهكوردستاندا گرنگهپهنابهرینهبهر زمانی ئه‌ده‌بی بۆ نوسینی هه‌ندێک بابه‌تی فهلسهفهبۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین چینوتوێژهكانی كۆمەڵگە بابهتهكان بخوێننه‌وه‌و لێی تێبگه‌ن، تا ئه‌وه‌ی بتوانین جۆرهکولتوورێك كه‌پشت ئەستوور بێت بهفهلسهفهلهناو كۆمەڵگەی كوردستان دروستبكه‌ین. بۆ زیاتر رونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونهدهڵێم: له‌به‌رئه‌وه‌ی بابه‌تی ئه‌ده‌بی ده‌ربڕی هه‌ستی ناسكه، زمانێكهتهڕو پاراوو چێژبه‌خشه، گوتارێكهزیاتر كار له‌خه‌ڵك ئهكاتو به‌پێی خۆی بۆ خه‌ڵك ئهچێتهماڵهوه، ئه‌گه‌ر ئێمهسودێك له‌لایه‌نی ئهدهبهكهوهربگرین كهبهپهخشان ئه‌نوسرێت، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونی فهلسهفهباشتر ده‌توانین كاریگه‌ری‌و ڕۆڵی خۆمان ده‌ربخه‌ین له‌چوارچێوه‌ی كۆمەڵگەدا، باشتر ده‌توانین بابهتهكان به‌خه‌ڵكی بگه‌یه‌نین. لێره‌دا ئه‌ده‌ب وه‌ك ئامرازێك ته‌ماشا ده‌كه‌ین، ئامرازێكهبۆ گهیاندنو ده‌ربڕینی بیروبۆچوونی فهلسهفهلهكۆمەڵگەدا، هیچكاتێك ناتوانین بڵێین ئه‌ده‌ب ئه‌و ڕۆڵهئهگێڕێت كهكۆمەڵگە بگۆڕێت. دێینه‌سه‌ر لقی دووه‌می پرسیاره‌كه ئایا فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌ب ده‌توانن كۆمه‌ڵگه بگۆڕن؟ یان ده‌توانین داوایان لێبكه‌ین كهكۆمەڵگە بگۆڕن؟ ئه‌گه‌ر شتێك له‌توانای مرۆڤدا نه‌بوو داوات لێ‌كرد بیكات، هیچ كاتێك ئه‌و مرۆڤهنهدهچێتهژێر باری بهرپرسیاریهتیهوهنهدهشتوانێت له‌و كاره‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت. ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ڕاستی لهئهدهبو فهلسهفهگهیشتبێت ناتوانێت پرسیاری ئه‌وه‌ی لێبكات، كه ئایا ئه‌توانێت رۆڵ بگێڕێت له گۆڕینی كۆمەڵگەدا؟ ئێمه ده‌بێت پرسیاره‌كه به‌و جۆره بكه‌ین، ئێمه چ كاتێك ده‌توانین شتێك بگۆڕین، ده‌بێت به‌ته‌واوه‌تی له‌و شتهگهیشتبین، شرۆڤه‌ی بكه‌ین‌و لێكیبدهینهوهو تێیبگهینو تاوتوێی بكه‌ین، ئێمهڕۆڵی فهلسهفهلهوهدا ده‌بینین كه‌زیاتر شته‌كان لێكده‌داته‌وه‌و شرۆڤه‌یان ئه‌كات ئهوكاتهئهگهر فهلسهفهههوڵیدا كۆمەڵگە بگۆڕێت فه‌لسه‌فه نامێنێت به‌ڵكو ده‌بێ به‌سیاسه‌ت و له هه‌ندێک ره‌هه‌ندا سۆسیۆلۆجی پێ ده‌بڕێت! ئێمهلهئهدهبو فه‌لسه‌فه‌دا گیرۆده‌ی ده‌ستی دوو بابه‌ت بووین، كهزوڵمێكی زۆرمان لێئهكهنو ناوی فه‌لسه‌فه‌شیان به‌دناو كردووهئهویش به‌ناوی (فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی- فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی)یه‌وه، به‌باوه‌ڕی من نهفهلسهفهی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌لسه‌فه‌یه، نهفهلسهفهی سیاسی فه‌لسه‌فه‌یه.
فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵناسییه (سۆسیۆلۆجی)یه، فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیش (سیاسه‌ته). ئه‌ركی ئه‌م دووانه‌یه، كهكۆمەڵگە بگۆڕن نه‌ك ئه‌ركی فه‌لسه‌فه، فه‌لسه‌فه سیاسه‌تمه‌دار نییه، ته‌نیا ئه‌فلاتوون ئه‌و داوایه‌ی كردووه ئهفڵاتوونیش زه‌مه‌نێكی زۆر پێش ئێستا ئه‌و داوایه‌ی كردووه. (خوێنه‌ری خۆشه‌ویست لێره‌دا پرسیاری «ماركس»م كرد. ئاماده‌كار) ئه‌گه‌ر بڵێین ماركس ئه‌و داوایه‌ی كردووه، به‌باوه‌ڕی من ماركس یه‌كه‌مجار ئه‌چێته‌خانه‌ی سیاسهتمهدارهوهپاشان خانه‌ی كۆمهڵناسیو زانستی ئابووری. هه‌روه‌ها ماركس خۆی یه‌كێك بووهلهوانهلهدوو به‌رهه‌میدا هه‌ڵوێستێكی نه‌یارانه‌ی به‌رامبه‌ر بهفهلسهفهههبووه. كتێبێكی هه‌یه‌به‌ناوی (كڵۆڵی فه‌لسه‌فه) هه‌روه‌ها له‌بڕگه‌ی یانزه‌دا ده‌رباره‌ی فویرباخ ده‌ڵێت (فەیلەسووفهكان ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌یان لێده‌گیرێت، كه‌تائێستا ته‌نیا كۆمەڵگەیان لێكداوهتهوهو شرۆڤه‌یان كردووه هه‌وڵیاننه‌دا وه‌كۆ مەڵگە بگۆڕن) به‌ڵێ ئه‌و قسهیهڕاسته، چونكهئهركی فهلسهفهگۆڕینی كۆمەڵگە نییه، ئه‌گه‌ر فهلسهفهههوڵیدا كۆمەڵگە بگۆڕێت به‌بێگومان و دوودڵی فه‌لسه‌فه نامێنێ و ده‌بێت به‌سیاسه‌ت. ئه‌ركی سیاسه‌ته و سیاسه‌تمه‌دارانه، ئه‌ركی كۆمه‌ڵناسان‌و سۆسیۆلۆجیستهكانهههوڵبدهن كۆمەڵگە بگۆڕن، ئه‌ركی فهلسهفهنییه، ئه‌ركی فهلسهفهئهوهیهكهسهرنجی خه‌ڵك بۆ لای كهموكورتیو گرفته‌كان و باشییه‌كان له‌ژیان و كۆمەڵگەدا ڕابكێشێت، واته (ئه‌رێ – نه‌رێ) كان ده‌ستنیشان بكات. ئێمه فه‌لسه‌فه به‌وه‌شه‌وه ده‌بینین، كهمافی ئه‌وه‌ی ههیهپێشنیار بكات، به‌ڵام مافی گۆڕینی نییه، هه‌ر كات داوات له فهلسهفهكرد شت بگۆڕێت ئه‌وا له‌جه‌وهه‌ری فه‌لسه‌فه تێنهگهیشتویت. فه‌لسه‌فه سنوورێكی دیاریكراوی هه‌یه، كه‌ئه‌و سنووره‌ی به‌زاند فه‌لسه‌فه نامێنێت. ئێمه ده‌توانین به‌شداری بكه‌ین لهسهرنجڕاكێشان بۆ لایه‌نی دیاریكراو، بۆ په‌یوه‌ندیه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، په‌یوه‌ندی ئاکاری، هه‌وڵبده‌ین نه‌خشه‌یه‌ك ره‌نگڕێژ بكه‌ین بۆ ئاینده كه چۆن بێت. ئێمهوای بۆده‌چین كاتێك ئێمه‌ده‌توانین سود له‌دوارۆژ وه‌ربگرین، كهڕابوردوو بخوێنینه‌وه، لهتاقیكردنهوهسهركهوتوهكانی كه‌ڵك وه‌رگرین، نه‌هێڵین بهنووسینو سه‌رنجڕاکێشان هه‌ڵه‌كان دووبارهببنهوه، وه‌هه‌ر كاتێك توانیمان له‌ئێستاو بارودۆخه‌كانی ئێستا به‌ته‌واوی تێبگه‌ین ئه‌وكات ئه‌توانین پێشبینی بكه‌ین، كهدوارۆژ لهوانهیهچی ببێت، یان چۆن ده‌بێت. به‌ڵام سپاردنی ئه‌ركی گۆڕین به‌فه‌لسه‌فه له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌دا ناگونجێت، به‌ڵكو ئهمهداواكردنێكهلهفهلسهفهكهنهلهتوانای فه‌لسه‌فه‌دایه و نهلهتوانای فەیلەسووفیشدا هه‌یه. راستهفەیلەسووف مرۆڤێكه له كۆمەڵگەدا ده‌ژی و پریشكی ده‌وروبه‌ری خۆی به‌رده‌كه‌وێت. به‌ڵام هیچ كاتێك ناتوانێت خۆی له‌و كۆمەڵگەیهداببڕێت، مرۆڤێكی ههستناسكهبهچاوێكی تر سه‌رنجی پهیوهندیهكۆمهڵایهتیهكانو گرفتهكۆمهڵایهتیهكانو زمان‌و ئایین‌و ده‌وروبه‌ر ده‌دات، به‌ڵام رۆڵه‌كه‌ی پتر شرۆڤهكردنو لێكدانهوهیهلهگهڵ پێشنیاركردن نه‌ك گۆڕین. ئه‌گه‌ر هه‌وڵی گۆڕانیدا ئه‌وا فه‌لسه‌فه‌و فەیلەسووف نامێنن‌و سیاسهتو سیاسه‌تمه‌دار دیارده‌كه‌ون.
* لهوهڵامهكهت وا تێگه‌یشتم، كه‌ده‌ڵێن شیاوهبهزمانی ئه‌ده‌ب فهلسهفهدهرببڕین. واتهزمانی ئهدهبیو ئه‌ده‌ب وه‌ك ئامرازێك به‌كاردێنن بۆ گه‌یاندنی فه‌لسه‌فه. باشهپهیوهندی زمان‌و فهلسهفهچییه؟
– ئێوهپێتانوایهزمان ته‌نیا ئامرازێكه، ئایا زمان لهبیرهفهلسهفییهكهدا رۆڵناگێڕێت؟ تا چه‌ند متمانهبهزمانی ئه‌ده‌ب ده‌كه‌ن بۆ گه‌یاندنی بیرهفهلسهفییهكه، ئایا ئه‌و زمانه ده‌توانێت ئه‌و ڕۆڵه وه‌ك خۆی بگه‌یه‌نێت؟
و: ئه‌م پرسیاره كێشه‌یه‌كی لێده‌كه‌وێته‌وه، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی نێوان زمان و بیر‌و لۆجیك چییه و چۆنه؟ لۆجیك كاكڵه و پوخته و گه‌وهه‌ری فه‌لسه‌فه‌یه، بیر‌و زمانه‌كه‌ش په‌یوه‌ندییان بهمرۆڤهوهههیه. پهیوهندیهكهچۆنه؟ ئێمهبمانهوێو نه‌مانه‌وێ مرۆڤ له‌ژیانی رۆژانه‌دا ههستو نهستو خواستی هه‌یه، ئهمانهلهمێشكی مرۆڤدا له‌چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراودا داده‌ڕێژرێت كه‌پێی ده‌ڵێن هزر(جاران پێمانده‌گوت بیر به‌ڵام ئێستا پێشنیاركراوه كه له جیاتی «بیر»ه كه بڵێین «هزر» ئێمه‌ش ده‌ڵێین هزر) ئه‌م ههستو نهستو خواسته‌كه له چوار چێوه‌یه‌كی دیاریكراودا كه هزره داڕێژراوه، ده‌بێت ئامرازێكی ده‌ربڕینی هه‌بێت، ئه‌م ئامرازی دهربڕینهزمانه. كه‌واته زمان بریتییه له ئامرازی گه‌یاندنی هزرهكهمان، كه هزرهكهش خواست و ویستی ئێمه‌ی لهدهفرێكدا داڕشتووه‌و هه‌ڵگرتووه. كاتێك ئێمه‌ش ده‌ڵێین زمانی ئه‌ده‌بی ده‌توانین سودی لێوه‌ربگرین مه‌به‌ستمان لایه‌نی تیۆری زانینه. به‌باوه‌ڕی ئێمهپهیوهندیهكی ده‌ستیاوی له‌نێوان ئه‌وه‌ی كه‌مرۆڤ دهیزانێتو په‌ره‌سه‌ندنی كۆمەڵگەدا هه‌یه. ئێمهلهتیۆری زانیندا ده‌پرسین چۆن ئه‌و شتانه‌مان زانیوهكهئێستا ده‌یزانین؟ سه‌رچاوه‌كانی زانین كامانهنو چین؟ ئایا ئه‌و شتانه‌ی ده‌یزانین جێگای ئه‌وه‌یه، كهبڕوامان پێیان بێت؟ ئێمهههوڵدهدهین به‌زمانێكی ئه‌ده‌بی كهسادهو ساكاریش نه‌بێت، به‌ڵام له‌كێش و سه‌روای شیعر دوور بكه‌وێته‌وه بابه‌تی وشكی لۆجیكیش تێیایدا نه‌بێت ئه‌و ڕاستیهبهخهڵك بڵێین‌و بگه‌یه‌نین. له‌زماندا جۆرێكی تایبه‌تی هه‌ڵده‌بژێرین، ئه‌ویش ئه‌و جۆره زمانه‌یه، ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه و ورد ده‌ربڕی ئه‌و مهبهستهبێت كهئێمهدهمانهوێت، ئه‌و شێوه‌ی ده‌ربڕینه، له‌ڕێزماندا به‹›ڕسته‹›و لهلۆجیكدا پێی ئه‌وترێت ‹›ده‌سته‌واژه››به‌رامبه‌ر به‌وشه‌ی (پرۆپۆزیشنی ئینگلیزی) یاخود(زاتسی ئه‌ڵمانی) ئه‌مه‌ش ئهوهیهكهههواڵێك ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و ههواڵهدهتوانرێت راستی و ناراستیهكهی به‌پێودانگی تایبه‌تی پشتڕاست بكرێته‌وه، له‌تیۆری زانیندا ده‌مانه‌وێت به‌خه‌ڵك بڵێین مرۆڤ له‌سه‌ره‌تای ژیانیدا منداڵبووه، لهبهرئهوهههموو شتێك به‌ڕێگایه‌ك كه‌پێی ده‌گوترێت په‌روه‌رده، خراوهتهمێشكو ناخیهوهو له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌م زانینانهدا هیچ جۆرهرۆڵێكی نه‌بووه. ئێمه گومانمان له‌و زانیاریانهههیهكهمرۆڤ له‌ژیانی رۆژانه‌یدا به‌ده‌ستی ده‌هێنێت. ئه‌گه‌ر چه‌ند هه‌نگاوێك بێینهپێشهوهدهربارهی كۆمەڵگەی ئێستا قسه‌بكه‌ین: ده‌ڵێین ئه‌مڕۆ ئامرازی شتزانین زیادی كردووه‌و گۆڕاوه، ئیتر پێویست ناكات هه‌مویان باسبكه‌ین بۆ نموونە(میدیاكان- زانكۆ- ته‌له‌فزیۆن- ئینته‌رنێت- بڵاوكراوهكانن…) به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێیت و له‌م ئامرازانه‌ی زانینی ئێستا وردبینهوهتاڕادهیهكی زۆر چه‌ند زانیاریه‌ك ده‌ده‌ن به‌خه‌ڵك، كه بهباگراوند و پاشخانێكی دیاریكراوی سیاسییه‌وه پابه‌نده، زیاتر مه‌به‌ست و ئامانجن به‌شێوازی دیسپلینی ڕهنگیانڕێژراون نه‌ك راسته‌قینه‌ن. لێره‌دا له‌لایه‌ن ئه‌م دام‌و ده‌زگایانه‌وه ئاڕاسته ده‌كرێن. ئێمه له‌ڕێگه‌ی تیۆری زانین و ئهدهبهكهوه ده‌مانه‌وێ به‌خه‌ڵك بڵێین ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ئێوه به‌هۆی ئامرازه‌كانی شتزانینی كۆمەڵگەی مۆدێرنه‌وه ده‌ستتان ده‌كه‌وێت مه‌رج نییهبهكوڵكو پێستهوهههمووی ڕاستبێت، هه‌ندێكی ده‌بێت گومانی لێبكرێت، ئه‌مه‌پێی ده‌گوترێت تیۆری زانین. له‌م بواره‌شدا ده‌مانه‌وێت بڵێین ڕاستهقینهشتێكهو ئه‌وه‌ش به‌خه‌ڵك ده‌گوترێت شتێكی تره. ڕاسته‌قینه‌یه‌ك كهئێمهدهمانهوێتو ده‌بێت داكۆكی لێبكه‌ین نابێت ئهمانجو مه‌به‌ستێكی سیاسی دیاریكراوی لهپشتیهوهبێت، لێره‌دا ناچار ده‌بین په‌نا به‌رینه‌به‌ر زمانێك، كه كه‌سانێكی زۆر لهكۆمەڵگەدا لێی تێبگه‌ن و گوێی لێ‌بگرن، ئه‌مه‌ش پێی ده‌گوترێت زمانی ئه‌ده‌ب. ده‌توانم بڵێم په‌یوه‌ندیه‌كی دهستیاویانه له نێوان زمان‌و هزرو بابه‌تی تیۆری زانین‌و لۆجیكدا هه‌یه، هیچ كامێكیان ناتوانن ده‌ستبه‌رداری هیچ كامێكیان ببن، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌ریه‌كه‌یان له‌خۆیدا جیهانێكی سه‌ربه‌خۆیه. بابه‌تی زمان ده‌كه‌ین به‌سێ به‌شه‌وه (پێكهاته‌ی ڕسته‌كان) ده‌ده‌ین بهڕێزمانی زمان، (ناوه‌ڕۆكی زمان)ـهكهدهدهین بهدهروونزانی – سایكۆلۆجی، به‌ڵام (ڕووخساری پێكهاتنی ڕسته‌كان)و ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كهلهگریمانكراوی ناو ڕستهكهدهكهوێتهوهپێی ده‌گوترێت بابه‌تی لۆجیكو له‌تیۆری زانیندا سودی لێوه‌رده‌گرین. بۆ گه‌یاندنی ئه‌و مه‌به‌سته‌ی كهئێمهههمانهبهزۆرترین چین و توێژی كۆمەڵگە، ئه‌مه‌ش ئهوهیهراكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی راستی كهئێمهسهرگهرمی پێگهیشتنینی تا ڕاده‌یه‌ك جیاوازهلهگهڵ ئه‌وه‌ی ژیانی رۆژانهگوێمان لێی دهبێتو ده‌یخوێنینه‌وه‌و پێمان ده‌وترێت.
* زاڵبوونی زمانی شیعر و ئه‌ده‌بیات تاچه‌ند، رێگره بۆ دروستبوون و كۆشش كردن بۆ زمانێكی باڵا، كه بتوانرێت فه‌لسه‌فه‌ی پێ بنووسرێت بێ‌گرفت؟ که‌وابوو ئه‌و رێگریانه چین له‌به‌رده‌م زمانی كوردیدا بۆ نووسینی بابه‌تی فه‌لسه‌فی؟
– زمانی یەكگرتووی كوردی كاتێك دروست ده‌بێت كه سیستمێكی كه‌پیتالیزم له‌كوردستاندا جێگیر ببێت، كارێك ك كه‌پیتالیزم، ده‌یكات دروسكردنی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییه، بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیش به‌بێ زمانێكی یه‌گرتوو نابێت و ناكرێت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه وه‌ك زنجیرێكه و ئه‌لقه‌كانی پێكه‌وه به‌ستراون، تا ئێستا كولتووری ئێمه نه‌یتوانیوه سنووری ده‌ره‌به‌گایه‌تی ببه‌زێنێت، له‌به‌رئه‌وه‌یه، كه زمانه‌كه‌ش هه‌ر به‌زمانی شیعر ماوه‌ته‌وه، كولتووری ئایینیش که‌تائیستا باڵا ده‌سته، هێنده‌ی تر یارمه‌تی ده‌ری ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌یه كه سرووشتی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی پێوه‌یه، هه‌ر كاتێك له كوردستاندا، نه‌ریتی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه رۆیشت و شتێك دروستبوو كه ناوی سه‌رمایه‌داری/ كه‌پیتالیزمه، ئه‌و كات هه‌لومه‌رجێك ده‌ڕه‌خسێت كه زمانێكی یەكگرتوو هه‌روه‌ها زمانێك بشێت بۆ نووسینی فه‌لسه‌فی ئه‌و كات ورده ورده به‌ره‌و كامڵبوون ده‌چێت.
* ئه‌و بۆچوونه‌ی ئێوه سه‌باره‌ت به‌شیعر زێده‌تر له‌بۆچوونی ئه‌فلاتوونه‌وه نێزیكه، به‌ڕاست ئێوه كاریگه‌رن بهئهفڵاتوون؟ یان ئه‌مه بۆچوونێكی تایبه‌تی خۆتانه؟.
– من له‌ژیانمدا هیچ كاتێك لایه‌نگیری ئه‌فڵاتوون نهبوومو به‌مرۆڤێكی راسته‌قینه‌م دانه‌ناوه، به‌مرۆڤێكی ئایدیالیستی دامناوه، چه‌ند شتێكی گوتووه، كه زیاتر له‌خه‌یاڵی شاعیرانه ده‌چێت. خۆیشی ده‌ڵێت من شاعیر بووم، به‌ڵام كه‌چاوم بهسوكرات كه‌وت، وازم له‌شیعر هێنا. مه‌سه‌له‌ی لادانی شیعر چه‌ندین هۆكاری هه‌یه، هۆكاری ئایینی، فه‌لسه‌فی، سیاسی هه‌یه. ئه‌و بۆچوونه‌ی من په‌یوه‌ندی بهههلومهرج و هه‌ڵكه‌وتی كۆمەڵگەی كورده‌واریه‌وه هه‌یه، نه‌ك بهئهفڵاتوون. من پێش ئه‌وه‌ی ئه‌فڵاتوون بناسم له‌ساڵانی 1966بۆ 1968 بیستبووم، كه قورئانیش فه‌رموویه‌تی، كه شاعیره‌كان قسه‌ی ده‌میان له‌گه‌ڵ كرداریان یه‌ك ناگرێت. به‌ڵام ئه‌و كاته ئه‌م بۆچوونه‌م، نه بۆ لێكدهدرایهوه نەدەیشم زانی چییه. ئاستی رۆشنبیرم ئه‌وه‌نده نه‌بووه. به‌ڵام كه‌چاوم به‌قسه‌كه‌ی ئه‌فڵاتوون كه‌وت، ئه‌و كات زانیم نزیكی له بۆچوونماندا هه‌یه سه‌باره‌ت به‌م لایه‌نه، به‌ڵام من هه‌لومه‌رجی كوردستان وای لێكردم ئه‌و بۆچوونه‌م لا دروست بێت. من حاشا له‌وه ناكه‌م، كه ئه‌فلاتون كارێكی زۆری له‌سه‌ر من كردووه، به‌ڵام هیچ كات، خۆم به‌لایه‌نگری ئه‌فڵاتوون دانه‌ناوه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌ویش نه‌بووم، ئه‌و بۆچوونه‌ی ئه‌و ده‌رباره‌ی شیعر وتویه‌تی شتێكی راسته، به‌ڵام بۆ من هه‌لومه‌رجی كوردستان وام لێده‌كات هه‌مان بۆچوونم هه‌بێت، یه‌كه‌میان تا ئێستا زمانی یه‌كگرتومان نییه، كولتوورێكمان نییە له‌غه‌یری زمانی شیعر و ئه‌ده‌بی كوردی به‌ولاوه، كه‌شتی پێ بنووسرێتهو