شورەی گه‌وره‌ی چین
ئه‌م دیواره یه‌كه‌مین سنووری ده‌ستكردنی مرۆڤه نه‌ك ته‌نهاا هۆزێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ڵكو سنوری جوگرافی دوو ده‌وڵه‌ت لێكجیاده‌كاته‌وه ئه‌م دیواره وه‌ك ته‌كنیكی سه‌ربازی و كاری ئه‌ندازیاری مرۆڤ ده‌بینرێت هه‌روه‌ها ته‌نها
دروستكراوێكی ده‌ستی مرۆڤه كه له بۆشای ئاسمانه‌وه ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی یه‌وه ده‌بینرێت به‌هۆی هونه‌ری ئه‌ندازیاری و ورده‌كارییه‌وه بووته یه‌كێك له حه‌وت سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی جیهان به‌هۆی جوانی و سهرنجراكێشییهوه سالانه چه‌ندین هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ئه‌م دیواره مه‌زنه ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش وادهكاته كه ده‌ستكه‌وتێكی ئابووری گرنگ ببه‌خشێته چینییه‌كان
مێژووی دروستكردن و قۆناغه‌كانی دیواری چین :
مێژووی دروستكردنی ئه‌م دیواره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پیش زاین ، زۆربه‌ی مێژوونوسان له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن كه مێژووه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاته ، مێژووی ئه‌م دیواره له‌سه‌ده‌كانی شه‌ش و حه‌وته‌می پێش زاینه‌وه ده‌ستپێده‌كات تاسه‌ده‌ی پانزه‌هه‌می زاینی به‌رده‌وام ده‌بیت هه‌ندێكی تریش پێیان وایه ئه‌م دیواره له‌سه‌ده‌ی پێنجه‌می زایینه‌وه مێژووه‌كه‌ی ده‌سپێده‌كات
سنوری دیواری گه‌وره‌ی چین
سنوری ئه‌م دیواره مه‌زنه له‌باكوری چین له‌نێوان كه‌ناری ڕۆژئاوا و باكووری ناوه‌ڕاستی چین درێژده‌بێته‌وه ، كۆتاییه‌كه‌شی له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌كه‌وێته شنگهایگوان كه گوندێكه له‌نزیك شاری كینهوانگداو له‌ڕۆژئاواشه‌وه كۆتاییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته نزیك گوندی گیایوگوان
سه‌باره‌ت به درێژی دیواری چین ڕاوبۆچونی جیاواز هه‌یه ، ئه‌م دیواره نزیكه‌ی 1500 كم درێژیهكهیهتی و حه‌وت مه‌تر و نیو به‌رزییه‌تی و پانی دیواره‌كه‌ش هێنده پانه كه شه‌ش سوار به‌سواری ئه‌سپه‌وه ده‌توانن به‌ته‌نیشت یه‌كدا به‌سه‌ر دیواره‌كه‌دا بڕۆن هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن درێژیه‌كه‌ی نزیكه‌ی 7350 كم ، هه‌روه‌ها هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن به‌شی سه‌ره‌وه‌ی دیواره‌كه ده‌گاته نزیكه‌ی 3460 كم و پارچه‌كانی تریش نزیكه‌ی 2900 كم ده‌بیت سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌رزی دیواره‌كه ده‌گاته نیزكه‌ی حه‌وت مه‌تر و نیو و پانیه‌كه‌شی حه‌وت مه‌ترونیو ده‌بیت هه‌روه‌ها به‌رزی قهلأكهش دوانزه مه‌تر ده‌بیت
چی له‌دروستكردنی ئه‌م دیواره‌دا به‌كارهاتووه :
به‌پێی بۆچوونی مێژوونوسان و شوێنه‌وارناسان له‌دروستكردنی ئه‌م دیواره‌دا چه‌ندین مادده و كه‌ره‌سته‌ی جیاواز به‌كارهاتووه مه‌به‌ست له‌وه‌ش بۆزیاتر قایم و به‌هێزكردنی دیواره‌كه بووه ئه‌وانیش بریتی بوون له به‌رد و خشت ، له‌وه‌ش گرنگتر به‌كارهێنانی هاڕاوه‌ی برنجه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه بووه تا دیواره‌كه به‌رگه‌ی مانه‌وه‌ی زیاتر بگرێت و له‌و دیاردانه‌ی كه ڕووبه‌ڕوی ده‌بیته‌وه چ سروشتی بیت یاخود مرۆی هه‌روه‌ها له‌نێوان خشت و به‌رده‌كاندا قوڕ و لیته و چیمه‌نتۆی قسڵ به‌كارهاتووه ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی زیاتر پتهووكردنی دیواره‌كه و مانه‌وه‌ی به‌درێژای مێژوو تاكو ئه‌مڕۆ له‌قۆناغه‌كانی دواتریشدا به‌حكومی پیشكه‌وتنی زانست و داهێنانی نوێی ته‌كنیكی دیواره‌كه باشتر دروستكرا و چه‌ندین مادده‌ی تری وه‌كو (كه‌چ و به‌ردی پته و خشتی ناو كوره) به‌كارهات ، وه زه‌ویه‌كه‌شی به به‌به‌ردی پان و ئه‌ستور داپۆشران .
ئه‌وانه‌ی به‌ژداربوون له‌دروستكردنی ئه‌م دیواره‌دا :
له‌دروستكردنی ئه‌م دیواره‌دا ئیمپراتۆریه‌تی چین په‌نای برده به‌ر به‌كارهێنانی هێز و بازووی مرۆیی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌بی جیاوازی ره‌گه‌ز و ته‌مه‌ن و له‌شساغ و نه‌خۆش و پیرهپهكهوته ئه‌مانه پێكه‌وه له‌پێناو كاری بهردبڕی و هه‌ڵكه‌ندنی كێوه‌كان و زه‌ویه‌كان كاریان ده‌كرد به‌گشتی ئه‌وانه‌ی له‌م دیواره‌دا ئیشیاندهكرد به زۆر و زۆره‌ملێ بووه بۆیه رونبۆیهوه كه زیاد له 960 هه‌زار كرێكاری و سه‌رباز و ئه‌فسه‌ر له دروستكردنی ئه‌م دیواره‌دا به‌شداربوون هه‌روه‌ها زۆر له‌وانه‌ی كه به‌شداربوون له‌دروستكردن و بونیاتنانی ئه‌م دیواره توشی نه‌خۆشی بوون و له‌ناوچوون و مردن ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌ناو ئه‌م دیواره‌دا ده‌نێژران ! بۆیه ئه‌مه بووه ناوێك بۆ ئه‌م دیواره و به درێژترین گۆڕستانی زه‌وی ناسێنراوه بۆیه ده‌شێت بوترێت به‌شێكی زۆری گۆشت و ئێسك و خوێنی مرۆڤه‌كان وه‌كو مادده‌كانی تر له‌م دیواره‌دا به‌كارهاتوون
له‌كۆتایشدا ئامانج له‌دروستكردنی دیواری گه‌وره‌ی چین له‌لایه‌ن ئیمپراتۆره مه‌زنه‌كانی چین وه مه‌به‌ست لێ ی بۆ به‌رگریكرن بووه له هێرش و په‌لاماری و تاڵانی و مه‌ترسی هۆزه‌كانی باكور ئه‌و هۆزانه‌ش كه بوونه مایه‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر ئیمپراتۆریه‌تی چین بریتیبوون له خێڵه كۆچریهكانی وه‌كو مه‌غۆل و تورك و هانییهكان ئه‌م هۆزانه له‌ناوچه‌كانی سه‌روی چین به‌رده‌وام مه‌ترسی بوون بۆسه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌ته ، بۆ نمونه هۆزه‌كانی مه‌غۆل له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی دوانزه به‌سه‌ركردایه‌تی جه‌نگیز خان توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ئه‌و دیواره‌دا و زه‌ویوزارێكی زۆریان له چین داگیركرد
هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1987 ناوی ئه‌م دیواره به‌یه‌كێك له میراته فه‌رهه‌نگییه‌كانی جیهان تۆماركرا.
كؤتايي شورای گه‌وره‌ی چین