مێژووی خۆشەویستی
نوسینی:سەلاح حەسەن پاڵەوان
خۆشه‌ویستی، مێژوویه‌كی دوورودرێژی هه‌یه په‌یوه‌سته به سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤایه‌تییه‌وه، به‌ڵام ئه‌م كتێبه به شێوه‌یه‌كی جیاواز گرنگیی به‌م لایه‌نه داوه و كه‌م تا زۆر ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی ده‌ستنیشان كردووه، كه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆكه‌ی خۆشه‌ویستی سه‌رده‌مه جیاجیاكانی مرۆڤایه‌تی گه‌ڵاڵه بووه. نووسه‌ری ئه‌م كتێبه به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست هه‌ستاوه به خوێندنه‌وه‌ی مێژووی خۆشه‌ویستی به په‌یوه‌ستبوون به لایه‌نه سیاسی و كولتوورییهكانییهوه، ئامانجه ڕوونه‌كه‌ی ئه‌م كتێبه ڕاگه‌یاندنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دیالهكتیكییهیه كه له‌نێوان خۆشه‌ویستی و گۆڕانكارییه سیاسی و ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بییه‌كاندا هه‌یه. نووسه‌ری ئه‌م كتێبه ساڵی 1814 له فه‌ره‌نسا له دایك بووه، بڕێكی زۆر نووسین و كتێب و باسی مێژوویی و جوگرافی و فه‌لسه‌فیی هه‌یه. گرنگترین ئه‌و كتێبانه : الهشفرۆش و شه‌هید – ساڵی 1837، پاكیزه‌ی دارستان- ساڵی 1838، هه‌روه‌ها كتێبی احیكایهتی میللیی كهسكونی-ساڵی 1861 نووسیویه‌تی . به‌ڵام نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا له ئه‌وروپادا به‌دوای مێژووی خۆشه‌ویستیدا ده‌گه‌ڕێ، له ڕوانگه‌ی سیاسی و شارستانییه‌وه ئه‌م باسه ورد ده‌كاته‌وه. جوڵێنه‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌م كتێبه ئافره‌ته. له كۆتایی ئه‌م كتێبه‌دا ده‌ڵێ اسهردهمی میرفۆنجینی و كارلوفینجینی سه‌رده‌می كه‌نیزه‌كان بوو، سه‌رده‌می خۆشه‌ویست و خانمه ناسكونازدار و شۆخوشهنگان بوو، به‌ڵام سه‌رده‌می ڕێنیسانس سه‌رده‌می ئاشقه‌كانی چێ كرد. ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له مێژوودا ببێته سیمبولی خۆشه‌ویستی مانای وایه خۆشه‌ویستی جوڵێنه‌ری مێژووه، هه‌روه‌ك چۆن سیاسه‌ت لای ئه‌رستۆ و ململانێی چینایه‌تی لای ماركس جوڵێنه‌ری مێژوو بووه، كه‌واته له ڕوانگه‌ی نووسه‌ری ئه‌م كتێبه‌وه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر بتپه‌رستیدا زاڵ بوو، خۆشه‌ویستی بوو. خۆشه‌ویستی بوو كه داگیركه‌ره به‌ربه‌رییه‌كانی ئه‌وروپای له دڕندایهتییەوه گواسته‌وه بۆ شارستانی.
ئه‌و شێوازه‌ی ئه‌م كتێبه‌ی پێ نووسراوه شێوازێكه پشتبه‌ستووه به بڕێكی زۆر له زانسته‌كانی دهوونناسی و كۆمه‌ڵناسی و سیاسه‌ت. بۆ نموونه له ڕووی ده‌روونناسیه‌وه باس له ئاكار و ڕه‌فتاری ئافره‌تانی نێو كڵێسه و دێره‌كان ده‌كات. كتێبه‌كه‌ی سیناك مۆنكۆ له چوار قۆناغدا باس له مێژووی خۆشه‌ویستی ده‌كات، له هه‌ر چوار قۆناغه‌كه‌دا چوار شێوه ژیانی جیاواز ده‌رده‌خات. بۆ نموونه له‌م هه‌موو بهزمورهزمهدا ئایین و سیاسه‌ت ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن. له به‌شی یه‌كه‌م كه باس له خۆشه‌ویستی لای مه‌سیحی و غالییهكان ده‌كات، ورده‌كارییه‌كانی پاكیزه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌گێڕێته‌وه، بۆ نموونه باس له خۆشه‌ویستیی جێرمانی ده‌كات، واته جێرمانییه‌كان چۆن له خۆشه‌ویستی گه‌یشتوون و چۆن دیاری و نیشانه‌ی هاوسه‌رێتیان گۆڕیوه‌ته‌وه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا جه‌نگ له خۆشه‌ویستیدا ڕۆڵی هه‌بووه، دووریی تاكه‌كان له یه‌كتری ئاگری سۆز و سۆزداری گڕتر كردووه‌ته‌وه. بۆ نموونه له سه‌رده‌می جێرمانیدا خۆشه‌ویستیی سه‌رباز و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی په‌یوه‌ندیی به ترسه‌وه هه‌بووه، فالیدا یه‌كێ بوو له سیمبوله جوانه‌كانی كهههنێكی پیرۆز. پاشان هه‌ر له‌وێدا نموونه‌ی سبازیانۆس باس ده‌كات كه وه‌فاداریی خۆی له خۆشه‌ویستیدا له به‌رگه‌گرتنی سه‌رما و سۆڵه و ته‌نیایی و ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌رجه‌سته كردووه، هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ش ته‌نیا له پێناوی خۆشه‌ویستیدا. له به‌شی اخۆشهویستی و پاكیزه‌یی-ی‌دا باس له‌وه ده‌كات كه چۆن پاكیزه‌كانی ئایینی مه‌سیحی دوور خراونه‌ته‌وه له موماره‌سه‌كردنی خۆشه‌ویستی و پاشان چۆن ئه‌م خۆشه‌ویستییه پیرۆز كراوه. ئه‌م كرداره‌ی كه‌نیسه ئامانجێ بووه بۆ پیرۆزكردنی پاكیزه‌یی و ده‌ست لێ نه‌دراوی. كاتێ به‌ربه‌رییه‌كان له باكووره‌وه هێرشیان بۆ ئه‌وروپا هێنا، ترسی ئه‌وه هه‌بوو هه‌رچی ئافره‌ت هه‌یه بكرێته كه‌نیزه و ببرێن و ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ریان، به‌ڵام جیاوازییه‌كه له‌وێدا بوو ئه‌و هێزه تایبهنمدیی خۆیان هه‌بوو به‌رانبه‌ر به ئافره‌تی خۆیان، ڕێگای لێ گرتن ناپاكی بكه‌ن به‌رامبه‌ر به ژنانی تر. پاشان له ئه‌وروپا خۆشه‌ویستیی نێو دێره‌كان دروست بوو، ئه‌و ژنانه‌ی بۆ مانه‌وه‌یان به ساغی و پاقژی ڕوویان ده‌كرده دێره‌كان تا له‌وێدا به پاكیزه‌یی بمێننه‌وه، نه‌یانده‌ویست له كۆشك و ماڵه‌كان له پاڵ پیاوانی دڕنده و نارۆمانسی بژین. به‌ڵام شێوه‌یه‌كی تر له ژنان په‌یدا بوون كه ته‌مه‌نێكی زۆر له پاڵ مێرده‌كانیان ده‌خه‌وتن به‌ڵام خۆشه‌ویستیان نه‌بوو بۆ پیاوه‌كانیان، هه‌ر بۆیه بڕێكی زۆریان ڕاده‌په‌ڕین و ڕوویان ده‌كرده شوێنی تر. خۆشه‌ویستی له‌سایه‌ی شاعیره كۆچه‌رییه‌كان شێوه‌یه‌كی تر بوو له ده‌ربڕینی حه‌زه‌كانی مرۆڤ، بۆیه هه‌ر ناوچه‌یه‌ك و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌بوو له‌شێوه‌ی ده‌ربڕینی شێوه‌كانی خۆشه‌ویستی هه‌ندێ له‌و شاعیرانه شیعری ڕووتخوازی، شههوهتبازییان ده‌چڕی، له‌هه‌ندێ شوێندا ژنانی ڕووتیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌گێڕا و ده‌ستیان به گوتنی شیعری خۆشه‌ویستی ده‌كرد، له ئیسپانیا ئه‌م شیعرانه له‌وپه‌ڕیدا بوون. هه‌رچه‌نده ئه‌مانه كه‌وتنه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی كڵێسا به‌ڵام نه‌یانتوانی ڕێگه‌یان لێ بگرن. بۆیه بڵاوبوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی چێژێكی تایبه‌تی هه‌بوو هاوشانی مۆسیقا و سه‌ما و شیعر بوو. هه‌روه‌ها له‌م كتێبه‌دا به‌شێكی تایبه‌ت ده‌خوێنینه‌وه له‌سه‌ر هاوسه‌رگیریی ئیسلامی و شێوه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ژن له ئیسلام و سه‌پاندنی جۆره‌كانی پێكه‌وه‌ژیان و كۆمه‌ڵێ به‌راوردكاری له نێوان ئه‌و هاوسه‌رگیرییه و هاوسه‌رگیری له‌نێو ئایینی ئیسلامدا ده‌كات. گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیی بتپه‌رستی له سه‌رده‌می ڕێنیسانس به‌شێوه‌یه‌كی تر ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌م سه‌رده‌مه له‌گه‌ڵ خۆیدا سێ جۆره ژن و په‌یوه‌ندی ده‌ناسییه‌وه، ئه‌و ژنانه‌ی له‌و ڕیزبه‌ندییه‌دا بوون بریتی بوون له‌وانه‌ی سه‌ر به گرووپی سوزانییهكان بوون، گرووپه‌كان بریتی بوون له: سهربهدهران، خۆشه‌ویستان، دۆستان. سهربهدهران ئافره‌تانێكی بێ ئابڕوو، نامیهره‌بان بوون، حه‌شه‌ری بوون، ته‌نیا حه‌زی ئه‌و پیاوانه‌یان تێر ده‌كرد كه دڕنده و جڵفڕبوون، ئه‌مانه ژنهیلێكن حه‌زیان لێ ناكه‌ین و هه‌رگیز خۆشمان ناوێن، هه‌ندێ جار سڵیان لێ ده‌كه‌ینه‌وه و نامانوروژێنن.
به‌ڵام خۆشه‌ویست وشه‌یه‌كی دێرینه و به‌و ئافره‌ته ده‌وترێ كه زیاتر له‌وه‌ی حه‌ز له شۆخ و شهنگییهكهی بكه‌ین حه‌ز له كه‌سایه‌تیی ده‌كه‌ین، له ناخیدا زیاتر نهێنییه‌كانی ده‌پارێزین و له ناخه‌وه ناوی ده‌هێنین. به‌ڵام دۆست ئه‌و كه‌سه‌یه خۆشه‌ویستی له سه‌رچاوه‌ی جوانییه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ، واته له‌به‌ر جوانییه‌كه‌ی خۆشمان ده‌وێ، به‌ڵام ڕێزی له خۆشه‌ویست كه‌متره، ئه‌م كه‌سه نهێنیپارێزه. بۆیه ئه‌م سێ دیارده‌یه بووه دیارده‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له ژیانی مرۆڤایه‌تی.
ئه‌وه‌ی له كتێبی مێژووی خۆشه‌ویستیدا گرنگه ئه‌و قۆناغه مێژوویانه‌یه كه باسیان ده‌كات، له سه‌رده‌می گالییهوه تا سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م قسه له ورده‌كاریه‌كانی پێوه‌ندی ئافره‌ت و ژیان و خۆشه‌ویستی ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌م كتێبه‌وه له باوردۆخی ئافره‌ت ده‌گه‌ین، له‌گه‌ڵ به‌راوردكاری نێوان بارودۆخی ئافره‌تی ئه‌وروپایی و ئیسلامی له‌و قۆناغه مێژووییه‌دا.
سه‌رچاوه: تأریخ الحب. سیناك مونكو. تأریخ الحب فی العصور الحدیثة لدى الغالیین. هیئة ابوظبی للثقافة و التراث 2010