عبدالکریم قاسم چۆن بەنکراوێکی ئازدکرد
بورهان حاتەم
له به‌ره‌به‌یانێكی زوودا كه تازه مه‌لای به‌یانی بانگی دابوو، عه‌بدولكه‌ریم قاسم به‌نهێنی گه‌یشته نێو شاری (حیلله) و سه‌ردانی به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره‌ی كرد و له ئه‌حواڵی به‌ندكراوه‌كانی پرسی، یه‌كێك له به‌ندكراوه‌كان سه‌ری نزمكردبووه و قاسم لێی پرسی: ها تۆ له‌سه‌ر چی گیراوی؟ ئه‌ویش گوتی: به‌خوا نازانم چی بڵێم ئه‌ی ڕێبه‌ری عێراق. قاسم گوتی: قسه بكه و مه‌ترسه، بهنكراوهكهش گوتی: ئاخر شه‌رم ده‌كه‌م بیڵێم نازانم چۆن وڵامت بده‌مه‌وه؟! قاسم وا گومانی برد كه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی ئه‌خلاقی گیرابێت، دوای ئه‌وه‌ی به‌ندكراوه‌كه زانی هه‌ر ده‌بێ بیڵێ، بۆیه به‌سه‌ر نزمییه‌وه گوتی: جه‌نابی زه‌عیم چیت لێ بشارمه‌وه، به‌ڕاستی من به‌تۆمه‌تی جنێودان به‌تۆ گیراوم، قاسم پێكه‌نی و داوای لێ‌كرد سه‌ری به‌رزبكاته‌وه، ئینجا لێی پرسی: باشه پێم بڵێ بۆ جنێوت پێداوم؟ بهندكراوهكهش گوتی: سوێند به‌خوا من تۆم خۆشده‌وێ به‌ڵام ئه‌و كاته سه‌رخۆش بووم و ئاگام له‌خۆم نه‌بوو، من زۆر شه‌رمه‌زارم به‌رامبه‌ر به‌تۆ، دواتر قاسم داوای كرد ده‌ست به‌جێ ئازادی بكه‌ن و گوتی: ئه‌مه مافی شه‌خصی خۆمه و لێی ده‌بوورم و من هیچ داوایهكهم له دژی ئه‌و هاوڵاتییه نییه.
عمر فرهادی، خواطر وذكريات, ل10-11.