شارستانیەتی دەوڵەتی ماد
بەشی چوارەم
نوسینی:کەیوان ئازاد
ماده‌كان به یه‌كێك له‌و كۆمه‌ڵ و پێكهاتانه‌ی قۆناغی مێژووى كۆن داده‌نرێن، كه له ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى خۆیاندا چه‌ندین بنه‌مای نوێی شارستانییه‌تیان چه‌سپاند، كه بۆ ساڵانێكى دواتر كاریگه‌ریى خۆیان نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر خاكى كوردستان و دانیشتوانه‌كه‌ی به‌جێ هێشت، به‌ڵكو بوونه چه‌ندین بنه‌مای به‌هێزی هه‌ریه‌ك له ده‌وڵه‌تانى ههخامهنشینى و ئهشكانى و ساسانى. دیارترین ئه‌و بنه‌ما شارستانییهتیانهى له هه‌ناوى ده‌وڵه‌تى ماده‌وه سه‌رى هه‌ڵدا و دواتر بووه بنه‌مایه‌كى گرنگ، ئایینى فه‌ڕمى ده‌وڵه‌ته‌كه (ئایینى زهردشتى) بوو. ته‌نانه‌ت په‌یامبه‌رى ئایینه‌كه (زه‌رده‌شت كوڕى پورشاسپ)، كه له‌نێوان ساڵانى (660-583پ.ز) ژیا، هاوسه‌رده‌مى بهشێَكى ته‌مه‌نى ده‌وڵه‌ته‌كه بوو. به ده‌ركه‌وتنى ئه‌و ئایینه‌ش، ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگاى مادى له چه‌ندین ئایین و بیروباوه‌ڕى جیاواز ده‌رباز كرد و یهكیهتییهكى ڕۆحى و ئایینیى بۆ دروست كردن. هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه بوو، كه به‌ر له ده‌ركه‌وتنى ئه‌و په‌یامبه‌ر و ئایینه، چه‌ندین ئایین و بیروباوه‌ڕى ناوچه‌یى، كۆمه‌ڵگاى مادیان بۆ چه‌ندین پێكهاته‌ی ئایینى و كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رهه‌نگیى جیاواز دابه‌ش كردبوو. له‌وانه‌ش دیارده‌ی سروشتپهرستى و بتپه‌رستى و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینى میترایى له ناوچه جیاجیاكانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا. ئه‌و دابه‌شكردنه‌ش له نیوه‌ی یه‌كه‌مى ته‌مه‌نى ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا چه‌ندین كێشه‌ى ئایینى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسیی بۆ دروست كردبوون، كه وه‌خت بوو به‌ره‌و له‌ناوچوونى ببات، به‌ڵام به ده‌ركه‌وتنى ئایینى زه‌رده‌شتى سه‌ره‌تایه‌ك بۆ یه‌كخستنى یهكیهتییهكى ڕۆحى سه‌رى هه‌ڵدا، كه ده‌وڵه‌تى مادى له ده‌سه‌ڵاتێكى هه‌رێمییه‌وه گه‌یانده سنوورێكى به‌رفراوان و ئیمپراتۆڕییهتێكى مه‌زن. هه‌ر ئه‌وه‌ش وای له مێژوونووسى یۆنانى (هیرۆدۆت)و دواتر خۆرهه‌ڵاتناسی ڕووسى (دیاكۆنۆف) كرد به (ئیمپراتۆڕێتى ماد یان میدیا) پێناسه‌ى بكه‌ن. ئه‌و ڕووداوانه‌ش دواى ئه‌وه هاتن، كه ماده‌كان له سه‌رده‌مى (كه‌ى ئه‌خسار)و به پشتیوانى ئایینى زه‌رده‌شتى سنوورى ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان بگه‌یه‌ننه ڕۆخى خۆرهه‌ڵاتى ده‌ریای ناوه‌ڕاست له خۆرئاوا و كه‌نداو له باشوور. هه‌ر ئه‌و یه‌كیه‌تییه ڕۆحییه‌ش، خاكى ئێران و به به‌شێكى كوردستانى له دواى ڕووخانى ده‌وڵه‌تى ماد، كرده چه‌ندین قه‌واره‌ی سیاسیی گه‌وره‌ى وه‌ك له ده‌وڵه‌تانى (ههخامهنشینى/550-331پ.ز)و (ئهشكانى/250پ.ز-224ز) و (ساسانى/224-651ز)دا.
لایه‌نێكى دیكه‌ى شارستانییه‌تى ماده‌كان سه‌ربه‌خۆیی زمان بوو، كه زمانى په‌هله‌ویی كۆنى ئێرانى و ناسراو به زمانى ئۆرارتۆ بوو. ئه‌و زمانه‌ى ئاڤێستاى كتێبى پیرۆزی ئایینى زه‌رده‌شتیى پێ نووسرایه‌وه، به‌ڵام نووسینى ماده‌كان بسمارى بوو، له‌پاڵ به‌كارهێنانى نووسینى هیرۆگلیفى میسری كۆن له چه‌ند ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا.
پۆشاك و جلوبه‌رگی ماده‌كانیش شه‌ڕواڵێكی درێژ بوو له سه‌ره‌وه تا خواره‌وه و له شێوه‌ی (ڕۆب). ناو قه‌دیش به قایشێك به‌سترابوو، كه تووندوتۆڵییهكیان به جلوبه‌رگه‌كانیان ده‌دا. ئه‌و قایشه‌ش دواتر بووه پارچه قوماشێك، كه له قۆناغى دواتردا ناوى پشتێنى لێ نرا، چونكه له پشت ده‌به‌سترا. پێڵاوه‌كانیشیان له شێوه‌ی پۆستاڵی ئیمڕۆدا وابوو، چونكه ده‌بوا تایبه‌ت بێ به هه‌ڵكه‌وته‌ى سروشتى شاخاویی ده‌وڵه‌ته‌كه.
كه‌ره‌سه و پێكهاته‌ى جهنگیهكانیشیان له (خه‌نجه‌ر و شمشێر و ڕم و تیروكه‌وان و عه‌ره‌بانه‌ى ئه‌سپى) پێكهاتبوو. ئه‌مه‌و (ئه‌سپ و ئێستر و مایه‌ن و گوێدرێژ)یان به‌خێو ده‌كرد، تا له‌لایه‌ك بۆ گواستنه‌ی شمه‌ك وو پێداویستییه جه‌نگییه‌كان به‌كاری بهێننن، له‌لایه‌كى دیكه‌وه بۆ كاری بازرگانى و گواستنه‌وه‌ی كاڵا بازرگانییه‌كان له ناوخۆی ده‌وڵه‌ته‌كه و له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌شى به‌كارى بهێنن.
له بوارى ئابوورییشدا كشتوكاڵ به‌هێزترین بنه‌ما ئابووریى ماده‌كان بوو. له‌م بواره‌شدا هه‌رێمى مانناى ماده‌كان باشترین هه‌رێمی ده‌وڵه‌ته‌كه بوو له چاندنى گه‌نم، جگه له به‌رهه‌مهێنانی چه‌ندین به‌رهه‌می كشتو‌كاڵى تر‌ى وه‌ك (برنج، نیسك، نۆك، توتن)و میوه‌كانى وه‌ك (سێ‌و، قه‌یسی، قۆخ، هه‌نجیر، ترێ، شوتى، كاڵه‌ك)، تا ده‌گاته چه‌ندین جۆر سه‌وزه. له‌پاڵ ئه‌و لایه‌نه گرنگه ئابوورییه‌دا سامانى ئاژه‌ڵ و به‌خێوكردنى مه‌ڕوماڵات و ڕه‌شه وڵاخ، بنه‌مایه‌كی ئابووریى باشى به ماده‌كان به‌خشیبوو. بارزگانى و كاری پیشه‌وه‌ریش كارى سه‌دان خه‌ڵكى پیشه‌وه‌ر و كاسبكارى ده‌وڵه‌ته‌كه بوو. ده‌وڵه‌تیش بۆ ڕێكخستنی ئه‌و بنه‌ما ئابوورییانه سیسته‌می باجى له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كاڵا كشتو‌كاڵى و ئاژه‌ڵداری و بازرگانییه‌كان دانابوو. بۆ بابه‌تى ئاڵوگۆڕى شمه‌ك و كاڵاكان له‌لایه‌ن ماده‌كانه‌وه و له سه‌رده‌مى سێیه‌مین پادشاى (كه‌ى ئه‌خسار) سكه‌ى پاره لێ درا، به‌ڵام پێشتر سكه‌ى پاره‌ى ئاشوورى له‌پاڵ سیسته‌مى ئاڵوگۆڕى كاڵا له‌برى پاره به‌كار ده‌هات. سكه‌ی پاره‌كانیش له زیو و مس بوون.
هونه‌ریش تا ڕاده‌یه‌كی باش له سه‌رده‌مى ماده‌كان پێشكه‌وتنى به‌خۆوه بینىبوو، پاشماوه‌ی گۆڕستان و ئه‌شكه‌وته‌كانی (قزقه‌پان و كوڕوكچ و موكریان)، كه بڕوا وایه بۆ به‌رپرسانى ماد بگه‌ڕێته‌وه، لایه‌نی هونه‌ری بیناسازی و ئایینیى ماده‌كان نیشان ده‌دات. ته‌نانه‌ت شورا قایمه‌كانی ده‌وری شاره‌كانیان و قه‌ڵا به‌رزه‌كانیان (دوو) دیارده‌ی شارستانییه‌تى ماده‌كان بوون له مێژوودا.
dr.kaiwan@yahoo.com
سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م باسه:
1.دیاكۆنۆف: میدیا.
2. حسن پیرنیا و عباس اقبال اشتیانى: تاریخ ایران باستان.
3. د. جمال احمد رشید و د. فوزی رشید: تاریخ الكرد القدیم.
4. د. كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر: چه‌رده‌یه‌ك له مێژووى كورد.