مردنی هیتلەر لە نێوان ڕاستی و خەیاڵ دا!
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ئاشكرای ده‌كات، “ئه‌دۆلف هیتله‌ر” سه‌ركرده‌ی كۆچكردووی نازییه‌كان خۆی نه‌كوشتووه به‌ڵكو له شوێنێكی به‌رلین شاردراوته‌وه و پاشان به به‌نهێنی گوازراوه‌ته‌وه بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له ئه‌رجه‌نتین، ده‌شڵێت “له‌و شه‌وه‌ی كه وتراوه هیتله‌ر خۆی كوشتووه، به فڕۆكه‌ی بیتیر بومغارت ئه‌ڵمانیاى جێهێشتووه”.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “بوب بایر” و “تیم كه‌نه‌دی”، هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی پێشووی ئاژانسی ده‌زگای هه‌واڵگری، كه به‌شدار بوون له ده‌ستگیركردنی “ئوسامه بن لادن” و “ئه‌بو مه‌سعه‌ب زه‌رقاوی”، وای بۆ ده‌چن “ئه‌دۆلف هیتله‌ر” به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكای باشوور هه‌ڵهاتبێت و سه‌رله‌نوێ ژیانی نوێی له‌وێ ده‌ستپێكردبێت.
سه‌رباری ئه‌م گومانه “بوب بایر” و “تیم كه‌نه‌دی” ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو كه ١٤هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی هه‌یه له رۆژی ٣٠ مانگی چواری ساڵی ١٩٤٥، “ئه‌دۆلف هیتله‌ر” له‌گه‌ڵ “ئێڤا براونی” هاوسه‌ری له ته‌نیشت یه‌كدا خۆیان كوشتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌یلی مه‌یڵ، به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ریتانیا جه‌ختده‌كاته‌وه “هیتله‌ر” له‌و شه‌وه‌ی كه وتراوه خۆی كوشتووه، به فڕۆكه‌ی بیتیر بومغارت ئه‌ڵمانیاى جێهێشتووه.
“بوب بایر” و “تیم كه‌نه‌دی”، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دیكه‌یان دۆزیووه‌ته‌وه كه تیایدا هاتووه، “هیتله‌ر” بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له دانیمارك ماوه‌ته‌وه تاوه‌كو فڕۆكه‌كه‌یان بۆ گۆڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئه‌رجه‌نتین بڕوات، راشیانگه‌یاندووه، له‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، به ده‌یان هه‌زار نازی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌رجه‌نتین.
به‌وته‌ى سوپای روسیاش، لاشه‌ی “هیتله‌ر” و “ئێڤا براون” له چه‌ند به‌تانییه‌ك ئاڵاون و دواتر گوازراونه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی ده‌ره‌وه‌ی باخچه‌كه و له‌وێدا له‌ناو چاڵێكدا به‌نزینیان پێدا كراوه و سوتێنراون.