عەلائەددین سه‌جادی، بناغه‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی
د.نه‌جاتی عه‌بدوڵڵا
ئه‌م وتاره‌ی د.نه‌جاتی عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای كوردی له‌رێوڕه‌سمی (32)هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی ڕوناكبیر و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی كورد مامۆستا عه‌لائه‌ددین سه‌جادی پێشكه‌شكراوه، كه ئه‌كادیمیای كوردی بۆی رێكخستبوو، ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاره‌كه‌یه:
ئێستا لێره له‌ناو ئه‌م ڕه‌وشه ساردوسڕه‌ی كۆتایی ساڵ و له‌ناو ئاپۆرای ئه‌م جه‌ماره دڵگهرمهدا، تكایه بێ ده‌نگ و به بێده‌نگی بوه‌ستن ئێستا سێ كه‌س خۆیان ده‌كه‌ن به‌ناو ئه‌م هۆڵه‌دا. یه‌كه‌مین كه‌س شه‌ره‌فخانی بدلیسی به‌خۆیی كتبێكێكی گه‌روه به بن هه‌نگڵیه‌وه هێواش هێواش دێته ژووره و له‌به‌رده‌می هه‌مووتان سه‌ری بڵند، به‌رز به‌رز ده‌وه‌ستێ سه‌یرێكی ئێوه ده‌كات و له كتیبهكهدا ئه‌م رستهیهتان بۆ ده‌خوێنێته‌وه ( مه‌لا سهعددهدین ئه‌فه‌ندی مامۆستای سوڵتان موراد له كتێبی مێژووی توركدا ئه‌م چه‌ند دێره‌ی له‌باره‌ی كورد نووسیووه (هه‌ر كوردێك بۆخۆی له‌گه‌ڵ كوردێكی دیكه گۆشه‌گیره و ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌سه‌ر چیاكان هه‌ڵكردووه و ته‌نیا له شاده و ئیمان هێنان نه‌بێ قه‌ت له هیچ شتێك‌دا یه‌كگرتوو نین) و دواجار پێتان ده‌ڵێ (ده‌زانم ئێوه ئێستا هه‌ر ده‌ڵێ له سه‌ره‌تای شانزه‌هه‌مدا ده‌ژین و چوار سه‌د ساڵه هیچ نه‌گۆراون و هه‌ر وه‌كو خۆتان ماونه‌ته‌وه. من كه شه‌ره‌فنامه‌م بۆتان نووسی و ناوم نا شه‌ره‌فنامه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌بوو په‌یمانێك و شه‌ره‌فێك بێ له‌نێوان ئێوه، كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك بن به‌ناوی (كورد) و كوردستانه‌كه‌تان سه‌ربه‌رز بكه‌ن، كه‌چی به‌داخه‌وه ئێوه ئه‌و په‌یمانه‌تان به‌جێ نه‌هێنا و كتێبه‌كه‌ی منتان خسته ژێرپێوه بۆیه من بێ ماڵئاوا جێتان دێلم.
دوای ئه‌وه پیاوێكی باڵا به‌رزی زراڤ، به چاكه‌ت و پانتۆلێكی مه‌ده‌نییه‌وه رێك خۆی ده‌كات به‌ناو هۆله‌كه و هاوار ده‌كا من سێ سه‌ده دوای ئه‌و پیاوه نوورانییهی كه تازه هاته ئێره شه‌ونخونیم كرد و دوو به‌رگی (خولاسه‌یه‌كی تاریخی كورد و كوردستان)م بۆتان نووسییوه، كه ئێوه‌ش نه‌ته‌وه‌یه‌ك بن سه‌ربه‌رز وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه، به‌ڵام داخه‌كه‌م ئێوه هیچ كامتان كتێبه‌كه‌ی منتان نه‌خوێندۆته‌وه و بریاریشتان داوه هه‌رگیز نه‌یخوێننه‌وه بۆیه منیش بێ ماڵئاوا جێتان دێڵم. دوای ئه‌وه پیاوێكی مێزه‌ر سپی، سپیی وه‌كو به‌فری قه‌ندیل، باڵا به‌رز و نورانی، به‌خۆیی كه‌واو سه‌ڵته‌ی مه‌لایه‌تی خۆی ده‌كات به‌ناو ئه‌م هۆڵه‌دا و قسه‌تان بۆ ده‌كات. ده‌ڵێ مژده‌ی ئه‌وه‌تان پێ ده‌ده‌م، كه پێش من میری گه‌وره، شه‌ره‌فخان و حه‌زره‌تی ئه‌مین زه‌كی مێژووی كوردیان بۆ نووسیونه‌ته‌وه ئه‌وا منیش مێژووی سه‌رله‌به‌ری ئه‌ده‌بیاتی كوردی و ده‌ستووری زمانی كوردیتان بۆ ده‌نووسمه‌وه.
(ڕۆژێك شتێكم ئه‌خوێنده‌وه، كه لێ بوومه‌وه سه‌رله‌نوێ له دڵی خۆما وردم ئه‌كرده‌وه، له‌مه‌وه كت و پڕ ئه‌وه هات به بیرما: كه ئای من چیم؟ ئینگلیز؟ نه. عه‌ره‌بم؟ نه به‌ڵكو كوردم. باشه كه كوردم ئه‌بێ له نه‌ته‌وه‌ی كورد بم، كه له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد بووم ئه‌مه‌ی تێ گه‌یاندم: كه كورد ناوی له لاپه‌ره‌ی رۆژگاردا هه‌یه و ئه‌میش قه‌ومێكه بۆ خۆی. زۆری پێ نه‌چوو له‌و زه‌ریای خهیالهدا كه‌وتمه سه‌ر ئه‌وه كه میلله‌ت مادام میلله‌ت بوو بێ گومان ده‌بێ زمان و ئه‌ده‌بیات و تاریخی ببێ، ئه‌گه‌ر نه‌یبێ به‌هیچ ناژمێردرێ و هیچ نییه، لێره‌دا سه‌رم لێ تێكچوو: ته‌ماشای خۆم ئه‌كه‌م هیچی تر نیم ته‌نها كورد نه‌بێ، ته‌ماشای باره‌كه‌ی تری ئه‌كه‌م سه‌یر ئه‌كه‌م ته‌نیا كورد نه‌بێ هه‌موو شتێكی ترم! كسپه‌یه‌ك له دڵمه‌وه هات، به‌وه دڵی خۆم دایه‌وه كه نه‌ته‌وه‌ی قه‌ومێكم كه له‌به‌ره‌به‌یانی تاریخه‌وه به‌و زمانه كه من قسه‌ی پێ ئه‌كه‌م و پێ ئه‌نووسم قسه ئه‌كه‌ن و هیچ كۆسپێك لای نه‌داون له‌ڕێگه‌ی خۆیان به‌تایبه‌تی كه ئه‌میر شه‌ره‌فخانی بتلیسی له 1005 ی هیجری و ئه‌مین زه‌كی به‌گ له 1936 ی میلادی تاریخیان بۆ قه‌ومه‌كه‌م نووسیوه بست به بست گهشكهم ئه‌كرد و هیوام به خۆم و قه‌ومه‌كه‌م تازه‌تر ئه‌بۆوه..)
مامۆستا سه‌جادی ته‌ماشایه‌كی ئاماده‌بوان ده‌كات و ده‌ڵێ ئه‌و قسه‌یه‌ی من ئێستا كردم ڕێك شه‌ست و پێنج ساڵ پێش ئێستا نووسیوومه با بزانم ئێستا دوای من چیتان كردووه. دواتر ڕووی ده‌می ده‌كاته من و ده‌پرسێ ئه‌رێ به‌راست دوای كۆچیی دوایی من بۆ ئه‌و دونیا ئێوه چیتان له كتێبخانه و ئهرشیفخانهكهم كرد، كه به‌رهه‌می ره‌نجی نیوه سه‌ده ماندووبوون و شه‌ونخونی من بوو؟
-قوربان گه‌وره‌م سه‌جادی ببه‌خشه شه‌رمه‌نده‌م كاتمان نه‌بوو بیر له كتێبخانه‌كه‌ی جه‌نابت بكه‌ینه‌وه و هه‌ر خه‌ریكی دروستكردنی فامیلی مۆل، ماجیدی مۆل، رۆیال مۆل، سیتی سه‌نته‌ر و دیوان لاند، چاڤی لاند و ئه‌و لاند و ماندانه بووین، كورد جاران كه به خه‌ونیش (شا) یه‌ك و تاجێكی شاهانه‌ی تهنهكهشی نه‌بووه، ئێستا ئه‌وه‌ند (رۆیال) ی هه‌یه بچیته ناو وڵاتی شاژنی به‌ریتانیاش ئه‌و هێنده (رۆیال)ه نادۆزیته‌وه قوربان ئه‌دی ئه‌وه پێشكه‌وتن نییه ؟.
+ سه‌جادی سه‌رێك با ده‌دا و ده‌ڵێ بوه‌سته بوه‌سته من له‌و ناوانه هیچیان تێناگه‌م و هیچیان ئه‌وه نین كه من نیو سه‌ده ده‌ستووری زمانی كوردیم پێنووسیووه. بڕۆن وهرگێرێكم بۆ بێنن با تێك بگه‌ین.
-قوربان من وه‌رگێڕی زمانی كوردیی سه‌رده‌می تازه‌م، فه‌رموو چیت ده‌وێ باتێت بگه‌یه‌نم؟ ئه‌و كاته‌ی جه‌نابت به زمانی كوردی ئه‌وسا ده‌تنووسی، ئه‌وسا كوردیی كۆن بوو ئه‌مه‌ی ئێستا كوردیی مۆدێرنه و ماوه‌یه‌كی دیكه نه‌وه‌ی تازه پێویستیان به‌وه‌یه هه‌موو نووسینه‌كانی جه‌نابت به‌و كوردییه مۆدیرنه بنووسنه‌وه ئه‌گینا ئه‌وه‌ی جه‌نابت هیچ كه‌س تێی ناگات هه‌ر بۆیه‌شه كتێبهكانتمان چاپ نه‌كردۆته‌وه و چاكه‌ی زۆرمان له‌گه‌ڵ جه‌نابت كردووه.
-باشه ئه‌وه تێگه‌یشتم ئێستا به كوردیی نوێ ده‌نووسن، ته‌نیا دو پرسیارم ماوه و دواتر ده‌ڕۆم، ده‌مه‌وی بزانم داخۆ ئێوه له‌م چاره‌گه سه‌ده‌یه‌ی حوكمڕانی كوردیدا كتێبخانه‌ی نیشتمانی و ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه‌ییتان هه‌یه؟ نه‌ته‌وه هه‌یه بێ ئه‌رشیف و كتێبخانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بێ؟
– نا قوربان ئێمه له بریتی ئه‌وانه هۆتێلی گه‌وره‌ی پێنج ئه‌ستێره‌مان یه‌كجار زۆره، مۆل و سۆپه‌ر ماركێتی گه‌وره كتێبخانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه‌یی هێنده پێویست نین، ده‌زانی بۆ؟ ئێمه هه‌ر له‌شه‌ڕ دابووین، یان دوژمن ئێمه‌ی كووشتوه یان ئێمه بۆ خۆمان شه‌ڕی براكوژیمان بووه و یه‌كترمان كوشتووه ئیدی ئه‌رشیفمان بۆ چییه قوربان؟
سه‌جادی به‌داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه هۆڵه‌كه جێده‌هێڵێت و دوو فرمسێك له چاوه‌كانیا ده‌بارێ و بێ ماڵئاوایی ده‌ڕوا و ئاوڕناداته‌وه.
هاوزمانه خۆشه‌ویسته‌كانم، مامۆستا سه‌جادی هه‌ر به‌ڕاستی پیاوێك بوو له‌گه‌وهه‌ر، مێزه‌ره سپییه‌كه‌ی، وه‌كو به‌فری قه‌ندیل و باڵای وه‌ك داربه‌ڕوو به‌ناو خاكدا رۆچووبوو و به‌ری گه‌لاكانی: رشته‌ی مرواری، مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی، نرخ شناسی، دووچامهكهی نالی و سالم، كوردواری، ده‌ستووری زمانی كوردی، شۆرشه‌كانی كورد، ده‌قه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی، هه‌میشه به‌هار و ناوی كوردی بوون.
سه‌جادی مه‌لایه‌ك بوو له مه‌لا نورانیییهكانی پێشه‌نگی كوردایه‌تی، مه‌لایه‌ك هاوشێوه‌ی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی، نالی، مه‌حوی، شێخ محه‌مه‌دی خال، مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس، به ئاو و هه‌واو و ژینگه‌ی كوردستان په‌روه‌رده بووه و كوڕی ناو كوردهواری بوو و ته‌نیا سه‌ر به كورد بوو و بۆ كورد بوو و هیچ شتێك نه‌بوو جگه له كورد، هه‌ر شتێكیش بووبێ بهرلهههرچی كورد بووه و تا مردیش هه‌ر ته‌نیا بۆ كورد و كوردستان ژیا.
به‌داخه‌وه 32 ساڵه مامۆستا سه‌جادی كۆچی دوایی كردووه‌و تا ئێستا نه‌ماتوانیوه پاركێك، كتێبخانه‌یه‌ك، په‌یكه‌رێك، قوتابخانه‌یه‌ك، به‌ناوی ئه‌م زاته بكه‌ین، كه نیوسه‌ده زیاتر بۆ كورد و كوردستان خه‌باتی كرد و یه‌كه‌مین كه‌س بوو، كه بناغه‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی و بناغه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی دانا. من ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌قۆزمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له حزووری هه‌موواندا چه‌ند پێشنیازێك بخه‌مه ڕو و دواجار دوو مژده‌ی خۆشیشتان بۆ راده‌گه‌یه‌نم.
1- یه‌كێك له زانكۆكانی كوردستان بڕوانامه‌ی دكتۆرای فه‌خری ببه‌خشێته مامۆستا سه‌جادی كه له هه‌موو روویێكه‌وه شایانییه‌تی.
2- ناوه‌ندێك یان چه‌ند ناوه‌ندێكی توێژنه‌وه له زانكۆكانی كوردستان به ناوی مامۆستا سهجادییهوه بكرێ و خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه توێژینه‌وه بن له‌سه‌ر به‌رهه‌مه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانی.
3- حكوومه‌ت چه‌ند قوتابخانه و شه‌قامێك به‌ناوی ئه‌م پیاوه گه‌وره‌یه‌وه بكات.
4- دووباره سه‌رله‌نوێ له‌چاپدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا سه‌جادی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر شایسته و شایان
5- كۆكردنه‌وه و له‌چاپدانی سه‌رجه‌م وێنه و نامه‌كانی مامۆستا سه‌جادی له‌هه‌ر كوێیه‌ك هه‌بێ.
دواجار حهزدكهم هه‌ر لێره‌دا له‌به‌رانبه‌ر ئاپۆرای ئه‌م خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته دوو مژده‌ی خۆشتان پێ بده‌م
یه‌كه‌م: ته‌واوی كتێبخانه‌ی بێنازه‌كه‌ی مامۆستا ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ته‌وه به سوپاسێكی زۆره‌وه كه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یانه‌وه له‌ناو كارتۆن پارێزراو بوون، به دیاریی پێشكه‌ش به كتێبخانه‌ی ئه‌كادیمیای كوردی كرا. ئێمه ئه‌م هه‌نگاوه (گه‌رچی دره‌نگ وه‌خته) به‌ڵام به هه‌نگاوێكی زۆر پیرۆز ده‌زانین و ئێمه په‌یمان ده‌ده‌ین هه‌رچی بۆمان بكرێت بۆ دووباره رێكخستنه‌وه و پۆلینكردنی كتیبخانهكه و پاراستنی درێخی نه‌كه‌ین.
مژده‌ی دووه‌م ئه‌وه‌یه به‌رگی نۆیه‌می (رشته‌ی مرواری) كه دوای كۆچی دوایی مامۆستا تا ئێستا به ده‌ستنووسی ماوه‌ته‌وه، ئه‌كادیمیای كوردی ئه‌ركی له چاپدانی ده‌گرێته ئه‌ستۆ و به‌شێوه‌یه‌ك كه وه‌ك ئه‌و به‌رگانه بێ كه پێشتر چاپ كراون، به چاپێكی شایسته چاپی ده‌كات.
دووباره درود بۆ گیانی پاكی مامۆستا سه‌جادی و كوردستان ئاوه‌دان و ئێوه‌ش وه‌ك هه‌میشه سه‌ربه‌رز.