نووسینی : iaso koyie
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه که هۆش په‌ره‌ی سه‌ند و بیری کرده‌وه ، توانی سنووری پێستی مرۆڤی ڕه‌ت بدا‌و له‌گه‌ڵ خۆشی‌دا (خۆشی) شی، له سنووره دیاریکراوه‌که‌ی ناوبهدهن ڕه‌ت پێدا، چالاکیه‌کی فیکری لابه‌لای لێپهیدا بوو، ئه‌م چالاکیه زانست، هونه‌ر، ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه و چه‌نده‌ها ڕشته‌ی هه‌ست و فکری تری هێنایه کایه‌وه.
یه‌کێ له‌و ملیۆنه‌ها به‌کتریایه‌ی ناو به‌ده‌نمان به ئه‌رک و فه‌رمانی خۆی نازانێ که له ئێمه بگا چین و چه‌ند گه‌وره‌ین و له‌کوێوه هاتووین، بۆخۆی له‌ناو به‌ده‌نمان دهلهوڕێ و نه‌وه درووست ده‌کا و هیچ فهرمانکی تریشی نیه.
به‌س ئێمه‌ی مرۆڤی خاوه‌ن هۆش له‌خۆمان کردووه به گرفتێکی گه‌وره وه ده‌مانه‌وێ وه‌ڵاممان هه‌بێ بۆ ڕه‌سه‌نی خۆمان وه ده‌مانه‌وێ بشزانین به‌ره‌و کوێ ده‌چین.
هه‌ر له دێرزه‌مانیشه‌وه تا ئیمڕۆمان وه له هه‌موو سه‌رده‌مێ، زانیاریه‌کی سه‌رده‌مه‌که به‌کارده‌هێندرێ بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه. ئه‌وسا له کۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه‌کان چه‌نده‌ها تێزه و بۆچوونی جودا جودا ڕوخێسندرا بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م گرفته، بنه‌مای ئه‌م لێکدانه‌وانه‌ش زانست و زانیاریه دواکهووتوهکانی (به‌گوێره‌ی زانستی ئێستا) سه‌رده‌مه‌که بوو، بۆچوونه‌کانی بریتی بوون له ته‌سه‌ور و خه‌یاڵ، ئه‌م ته‌سه‌ور و خه‌یاڵانه‌ش به شێوه‌یه‌کی ته‌ریب له‌گه‌ڵ پێشکه‌ووتنی کۆمه‌ڵگا ده‌چووه پێشه‌وه و ئه‌فسانه‌ی لێ به‌رهه‌م هات (اساطير الاولين)، ئه‌فسانه‌کان به‌رگی ته‌قوایان له‌به‌ر کرا و ئایدیۆلۆجیا درووست بوو.
به‌پاڵ هه‌موو چالاکیهکانیشهوه زانست به‌بێ منه‌ت ڕێگای خۆی گرتبووه به‌ر وه له‌گه‌ڵ خۆشی‌دا کۆمه‌ڵگای به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌برد، هه‌مووکاتێکیش وه تا ئیمڕۆ هه‌موو ئایدیۆلۆجیه‌ک مه‌جبووری زانست و زانیاری نوێیه بۆ سه‌لماندنی تێزه‌کانی خۆی، به‌ڵام زانست مه‌جبووری هیچ ئایدیۆلۆجیه‌ک نیه بۆ یه‌کلا کردنه‌وه‌ی خۆی.
له کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م چه‌ند کرێکارێ له شاری دیوسلدۆرفی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێکه‌ووت هه‌ندێ ئێسک و پروسکیان دۆزیه‌وه، مامۆستایه‌کی بایۆلۆجی د‌رکی به گرینگی ئه‌م ئێسکانه کرد وه به‌ناوی قه‌شیه‌کی میوزیکژه‌نی ئه‌ڵمانی ناوینان (نیانده‌ر) وه (تال) ه‌که‌ش له زمانی ئه‌ڵمانی مانای دۆڵ ده‌دا وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و دۆڵه‌ی که ئێسکه‌کانی لێ دۆزرایه‌وه، وشه‌ی نیانده‌رتال په‌یدا بوو، ئیمڕۆ ده‌زاندرێ که ڕه‌چه‌ڵه‌کی نیانده‌رتال له‌گه‌ڵ مرۆڤ – هۆمۆ ساپیس – چه‌ند سه‌د هه‌زار ساڵ هاوچه‌رخی یه‌کتر بوون وه نزیکه‌ی سی هه‌زار ساڵێکیشه ڕه‌چه‌ڵه‌کی نیاده‌رتال له‌ناوچوون.
دوای دۆزینه‌وه‌که‌ی دیسلدۆرف, ئێسکی نیانده‌رتال له هه‌موو ناوچه‌کانی سه‌رگۆی زه‌مین دۆزراونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێ که ئه‌م ڕه‌چه‌ڵه‌که وه‌ک مرۆڤی سه‌رده‌م توانیویانه به‌کۆمه‌ڵ بڵاوببنه‌وه وه به به‌رده‌وامیش خۆیان گونجاندووه له‌گه‌ڵ دۆخی ناوچه‌ی ژیانیان.
ساڵی 1953 وه تاوه‌کو ساڵی 1960 تیمێکی ئه‌مریکی له ژێرچاودێری پسپۆڕی شوێنه‌وارناس ڕالف سۆلیکی، ئه‌شکه‌ووتی شانه‌ده‌ریان به‌به‌رده‌وام ده‌پشکنی و هه‌ڵده‌که‌ند، توانیان چه‌نده‌ها ئێسکێکی کۆن بدۆزنه‌وه، که ته‌مه‌نی ئه‌م ئێسکانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شه‌ست تاوه‌کو سیههزار ساڵ به‌ر له ئیمڕۆ.
له کاتی پشکنین و هه‌ڵکه‌ندن، سۆلیکی تێبینی کرد که له چینێ له چینه‌کانی خۆڵه‌که، چه‌ند ئێسکێکی نیاندرتالی گه‌نج و به‌توانا له‌به‌ر کونی ئه‌شکه‌ووته‌که بوون وه هه‌ندێ ئێسکی بچووکی نێچیریان لابوو، که‌چی له بنه‌بانی ئه‌شکه‌ووته‌که ئێسکی چه‌ند که‌سێکی پیر دۆزرایه‌وه که به‌رماوه‌ی خواردنه‌کانیان زۆرتر بوو له به‌رماوه‌ی خواردنی گه‌نجه‌کان. ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه گرینگیه‌کی تایبه‌تی به ئه‌شکه‌ووتی شانه‌ده‌ر دا وه بوو به بابه‌تێکی لێکۆڵینه‌وه له مێژووی مرۆڤایه‌تی و چه‌نده‌ها لایه‌نی نه‌زاندراوی ئه‌م مێژووه‌ی تێدا خوێندرایه‌وه.
دوو دانه دووپشک هه‌رگیز به‌یه‌که‌وه پیاسه ناکه‌ن، ته‌نها بۆ جووت بوون نێره و مێیه به‌یک ده‌گه‌ن و دوای ته‌واوکردنی کاره‌که‌یان نێره‌که له‌ترسی مێیه‌که ڕاده‌کا. پلینگ زۆر به‌ده‌گمه‌ن به‌ڕه‌وه ده‌ژیه‌ن، ورچ و سیسرک و چه‌نده‌ها ئاژه‌ڵی تر به‌ته‌نها ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن .
به‌ڵام هه‌نگ، مێرووله، شێر و گورگ و مرۆڤیش ناتوانن به‌ته‌نها بژیین، هه‌میشه چه‌ند دانه‌یه‌ک کۆمه‌ڵک درووست ده‌که‌ن وه تاک خۆی له کۆمه‌ڵگاکه ده‌دۆزێته‌وه، و ه په‌یوه‌ندیه‌کی به‌هێز ئه‌م تاکه جیا جیایانه به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، له کۆمه‌ڵگای مرۆڤ ناو ده‌ندرێ مرۆڤایه‌تی. له‌وانه‌یه له کۆمه‌ڵگای شێر به شێرایه‌تی ناوبندرێ و مێرووله‌یش شانازی به مێروولایه‌تیه‌وه بکا.
ئه‌شکه‌ووتی شانه‌ده‌ر نیشانی دا که نیاندرتال به کۆمه‌ڵ ژیاون و په‌یوه‌ندیه‌ک له شێوه‌ی – مرۆڤایه‌تی- ئه‌ندامی خێزانه‌کانیانی به‌یه‌که‌وه به‌ستۆته‌وه. په‌ککه‌وته‌یه‌ک که نه‌یتوانیوه بچێ بۆ ڕاو له سه‌روی ئه‌شکه‌وته‌که جێگای بۆ ته‌رخان کراوه و خواردنی باشی بۆ داندراوه، ئه‌و گه‌نجانه‌ی که به توانا بوون وه شکاریان کردووه، له‌به‌ر کونی ئه‌شکه‌ووته‌که پاسه‌وانی خێزانه‌کانیان کردووه وه به‌شێکی که‌می نێچیره‌که‌یان بۆخۆیان داناوه.
لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێ که هه‌ستی مرۆڤایه‌تی،هه‌روه‌کو ئه‌و هه‌سته‌ی که نیاندرتالی که‌م هۆشی به‌یه‌که‌وه به‌ستووه، خۆڕسکه وه پێویستی به درووستکارێ نیه و مرۆڤایه‌تی له لایه‌ن ئایدیۆلۆجیه‌ک یان باوه‌ڕێکه‌وه درووست نه‌بووه و ته‌مه‌نیشی به‌قه‌د ته‌مه‌نی خودی مرۆڤ کۆنه، هه‌ر ئه‌م مرۆڤایه‌تیه‌یه که تاکی مرۆڤ له‌ناو کۆمه‌ڵگا ده‌پارێزێ و ئاسووده‌یی به‌ژیانی ده‌دا.
که‌چی هه‌ر هه‌موو بۆچوونه ئهفساناویهکان خۆیان به خولقێنه‌ر و خاوه‌نی ئه‌م فیکره ده‌زانن، مرۆڤایه‌تی ده‌خه‌نه بواری عیباده‌تێکی یه‌زدانیه‌وه، ئا لێره‌دا ئه‌م مرۆڤایه‌تیه له جهوههرکهیدا لاقه ده‌کرێ وهه‌روه‌کو چه‌کێکیش به‌کارده‌هێندرێ بۆ دژایه‌تی کردنی ناحه‌زه‌کانی فیکره‌که، له قالبی مرۆڤایه‌تی ده‌رده‌چێ و کووشتن و بڕین و ماڵوێرانی و ئه‌نفالی لێده‌که‌وێته‌وه. به‌به‌رده‌وامیش تهبریهی ڕه‌فتاره نامرۆڤایهتیهکانیان به ده‌قه‌کانی خه‌یاڵه ئهفساناویهکانیان ده‌که‌ن ، سه‌ر له مرۆڤایه‌تی تێکده‌ده‌ن به‌جۆرێ که به‌خۆی نه‌زانێ چۆن هاتووه و به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوا.
Home / بەشی مێژووی كورد / گرینگی ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر له خوێندنه‌وه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ئێمه کین، له کوێوه هاتوین و به‌ره‌و کوێ ده‌چین؟
Check Also
گۆڕستانی پۆڵندییەکان لە خانەقین
گەرمیان حەسەن بە دووری “٥ کیلۆمەتر” لە باشووری شاری خانەقین گۆڕستانێک دەبینی، کە دیرۆکێکی جیاوازمان …