چی دەزانیت دەربارەی گۆگل؟!
بێ گومان ماڵپه‌ڕی “له شوێنگه‌ڕان”ی نه‌ته‌نیا به‌ربڵاوترین ماڵپه‌ڕی له شوێنگه‌ڕان، به‌ڵكوو ده‌بێ ناوی گه‌وره‌ترین ماڵپه‌ڕی ئینترنێتی لێ بنرێ. تكنۆلۆژی تایبه‌ت به‌م ماڵپه‌ڕه، پشتیوانی زمانه جۆراوجۆره‌كان و له خۆ گرتنی ماڵپه‌ڕگه‌لی deja.com (پێشڕه‌و له سیسته‌می usenet ) و blogger.com (پێشڕه‌و له لایه‌نی وێبلاگه كه‌سییه‌كانه‌وه) ته‌نیا به‌شێكی زۆر كه‌می ئه‌م ماڵپه‌ڕه تایبه‌تییه‌ن. گووگڵ یانێ چی؟ له‌فزی google له گه‌مه یان پیتی وشه‌ی googol پێك هاتووه. وشه‌ی googol یانێ: ژماره‌ی 1 و سه‌د سفر له پێشیه‌وه. له دونیا دا هیچی تر به قه‌د “گووگڵ” نابێ. نه ئه‌ستێره‌كان، نه زه‌ڕاتی مه‌عه‌ڵه‌ق و نه ژماره‌ی هه‌موو ئوتومهكان. ئه‌م ئایده‌ش كه ناوی گووگڵ بۆ ماڵپه‌ڕێكی له شوێنگه‌ڕان هه‌ڵبژێرن، تێكۆشانی ئه‌م شیركه‌ته بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان بوو كه رێك‌وپێك و ده‌سته‌به‌ندی ئه‌و هه‌موو زانیاریانه‌یه كه له جیهانی ئینترنێتدان. پێش له گووگڵ هه‌وه‌ڵین چاوپێكه‌وتنی پێكهێنه‌رانی گووگڵ “له‌ڕی په‌یج” (Page larry) و “سه‌رگی برین” (Sergey Brin )، هه‌مووی به باس و وتوێژ ده‌رباز بوو. ئه‌م دووانه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار هاوینی 1995 له زانكۆی كامپیۆتهریی ئستنفۆرد دا یه‌كترییان بینی. ئه‌و كات “له‌ڕی” 24 ساڵه تازه لینسانسهكهی له زانكۆی “میشی”دا وه‌رگرتبوو و بۆ ئاشنایی به شوێنه نوێكه‌ی كه بڕیاو وابوو، تێیدا درێژه به خوێندن بدا هاتبووه ئه‌م زانكۆیه. “سه‌رگی”ش كه 23 ساڵی بوو، یه‌كێك له خوێندكاری ساڵێك بانتر بوو كه بڕیار بوو، خوێندكارانی تازه‌هاتوو بۆ ئه‌م زانكۆیه، به شوێنه‌كه ئاشنا بكا. ئه‌م دووانه له سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك ده‌دوان، بیروڕای جیاواز له یه‌كتریان هه‌بوو. ره‌نگه هه‌ر ئه‌م جیاوازی بیروڕایه‌ش بووبێ كه ئه‌وانی هێنابێتیانه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه له كۆتاییدا بتوانن چاره‌سه‌رێك بۆ قوڵترین به‌ش له بواری كامپیۆتهردا بدۆزنه‌وه. ئه‌مه‌ش شتێكی زۆر گرنگ بێجگه له وه‌ده‌ست هێنانی زانیارییه‌كی یه‌كجار زۆری زانستی نه‌بوو. ئه‌م دووانه له مانگی ژانویه‌ی ساڵی 1996دا هاوكاری خۆیان بۆ ته‌ڕاحی ماڵپه‌ڕێكی له‌شوێنگه‌ڕان به ناوی BackRub ده‌ست پێ كرد. ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی ئه‌وان ده‌توانی ئه‌و Link ی كه له یه‌ك فایل پێك هاتوون، هه‌ڵیانسه‌نگێنێ و ئانالیزیان بكا. ساڵێك دواتر ئه‌م ماڵپه‌ڕه توانی ناوبانگێك بۆ خۆی وه‌ده‌ست بێنێ. له نیوه‌ی هه‌وه‌ڵی ساڵی 1998دا له‌ڕی و سه‌رگی درێژه‌یان به پێشخستنی ئه‌م فه‌نه نوێیه‌ی خۆیان دا. تاكوو ئه‌م رێكه‌وته‌ش ئه‌مان له كامپیۆته‌ر و “سهرڤر”ی به قه‌رز گیراو بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م خزمه‌ته بۆ دۆستان و ناسیاوانیان كه‌ڵكیان وه‌رده‌گرت. هه‌رجۆرێك بێ توانیان به نرخێكی گونجاو “ترابایت” هاردیسكێك ( یه‌ك ترابایت هه‌زار گیگا بایته) بكڕن و له ژووری خه‌وتنی “له‌ڕی”دا دایبنێن و سیسته‌می خۆیان ده‌ست پێ بكه‌ن. له هه‌مان كاتیش‌دا “سه‌رگی” ده‌فته‌رێكی كرده‌وه و پێكه‌وه كه‌وتنه فرۆشتنی ئه‌م فه‌نه نوێ له شوێنگهڕانه، كه له هه‌موو سیسته‌مه لهشوێنگهڕانهكانی كاتی خۆی باشتر بوو. له‌و كاته‌شدا ئه‌م دوانه هیچیان خوازیاری ئه‌وه نه‌بوون كه ئه‌م فه‌نه نوێیه شیركه‌تێك بۆ خۆی ساز بكا. له‌وانه‌ی كه ئه‌مان پێشنیاری فرۆشتنی تكنۆلۆژیه نوێكه‌ی خۆیانیان پێ كرد، هاوڕێكه‌یان “ده‌یڤید فیلۆ” بوو كه خۆی یه‌كێك له دوو كه‌سی بنیاتنه‌ری ماڵپه‌ڕی “یاهو” بوو. له‌و لایه‌نه‌وه كه ئه‌م فه‌نه نوێیه شوێنی په‌یدا كردنی بازاڕی دێدایه، فیلۆ ئه‌م دوانه‌ی هان دا كه ئه‌م سرڤیسهیان به پێك هێنانی شریكهتێك په‌ره پێ بده‌ن. پێشی وتن كه ئه‌گه‌ر سرڤیسهكه به‌ته‌واوی كه‌وته ڕێ، ئه‌و كات ده‌توانن له‌سه‌ری بدوێن. دیاره خه‌ڵكی دیكه‌ش له وڵامی ئه‌ماندا زۆر ساردوسڕ بوون، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له شیركه‌ته‌كان پێی وتبوون:” كاتێك سرڤیسی من وڵامده‌ری له سه‌ددا هه‌شتای سرڤیسی رهقیبهكهمه، به‌سمه، تازه خۆ مشته‌ریه‌كانی ئێمه له “شوێن” ناگه‌ڕێن.” سازدانی شیركه‌ت له‌ڕی و سه‌رگی كاتێك زانیان كه ناتوانن سرڤیسهكهیان به كه‌سێك بفرۆشن، هاتنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه خۆیان ده‌ستپێكه‌ر بن، ته‌نیا شتێك كه پێویستان بوو، دراو (پوڵ) بوو بۆ ئه‌وی بتوانن له ژووری خه‌وتنه‌كه وه‌ده‌ركه‌ون، له‌هه‌مان كاتدا گرفتی كارتی ئیعتبارهكهشیان بوو كه له‌به‌ر كڕینی یه‌ك ترابایت مێشكی كامپیۆته‌ر له گره‌ودا بوو، ده‌بوا ئه‌یشیان ئازاد كردبایه. پێشنیارێكی بازرییان ئاماده كرد و له جیگای ئه‌وه دوكتۆراكهیان وه‌رگرن، كه‌وتنه دوای وه‌ده‌ست خستنی سه‌رمایه. هه‌وه‌ڵین سه‌رمایه‌یه‌ك كه توانیان وه‌ده‌ستی بێنن، هی “ئه‌ندی بهكتولشیم” بوو، كه خۆی یه‌كێك له بنیاتنه‌رانی شیركه‌تی “سان مایكرو سیسته‌مز” و مامۆستای زانكۆی “ستێنفۆرد” بوو. ناوبراو به دیتنی ئیمكانات و توانای له راده‌به‌ده‌ری گووگڵ، بێ راوه‌ستان چكێكی سه‌د هه‌زار دولاری به ناوی شیركه‌تی گووگڵ كێشا. به‌ڵام گۆڕینه‌وه‌ی چكه‌كه به پووڵی نه‌قد، چه‌ند حه‌وتوویه‌ك درێژه‌ی كێشا، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه، شیركه‌تی گووكڵ هێشا هۆییه‌تی یاسایی نه‌بوو. له كۆتاییدا ئه‌م دووانه توانیان بۆ ده‌ست پێكردنی كاره‌كه‌یان نزیكه‌ی میلیۆنێك دولار كۆ بكه‌نه‌وه. سه‌رئه‌نجام 7ی مانگی سپته‌مبری ساڵی 1998 شیركه‌تی گووگڵ درگاكانی خۆی كرده‌وه و هه‌وه‌ڵین به‌ڕێوه‌به‌ری خۆی، واتا “كرگ سیلڤرشتاین” كه ئێستا به‌رپرسی شیركه‌تی گووگڵه دابمه‌زرێنێ. گووگڵ كاره‌كانی خۆی ده‌برده پێش و هه‌مان ساڵیش مشته‌ریه‌كانیان له وڵاتانی ئیتالیا و ئینگلیزه‌وه په‌یماننامه‌یان له‌گه‌ڵ نووسین. تاكوو وای لێهات كه ساڵی 1999 گۆڤاری ” PC Magazine ” خه‌ڵاتی خۆی بۆ باشترین كاری فه‌نی له دانانی سیستمگه‌لی وێب به‌م شیركه‌ته به‌خشی، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش چه‌ندین خه‌ڵاتی بۆ باشترین وێب وه‌رگرت. گۆڤاری “تایمز”یش ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی له لیسته‌ی ده ماڵپه‌ری دونیادا دانا. له ساڵی 2000 دا پێشكه‌وتنی گووگڵ به‌رده‌وام بوو و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه توانی بێجگه له‌وه‌ی دوو خه‌ڵاتی “وب”ی كه له شانی خه‌ڵاتی نۆبیل دان وه‌رگرێ، چه‌ند سرڤیسی نوێش بناسێنێ. ئه‌مان سیسته‌می ده‌ستبه‌ندی ماڵپه‌ڕه‌كانیان به شێوه‌ی Open Directoryی شیركه‌تی Netscape داناوه. سرڤیسێكی دیكه‌ش كه ئه‌مانی به دونیا ناسان، ئه‌وه بوو كه مرۆڤ ده‌یتوانی به زمانه‌كانی دیكه‌ش له شوێن مه‌ستی خۆی له گووگڵ دا بگه‌ڕێ. له‌و كاته‌دا ئه‌وان كارێكیان كرد كه خه‌ڵكی به ده زمانی دیكه دیتوانێ گووگڵ به‌كار بێنێ. ئێستاش گووگڵ ئیمكانی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه مرۆڤ به 88 زمانی دونیا له‌وانه فارسی له شوێن مه‌به‌ستی تایبه‌تی بگه‌ڕێ. له مانگی ژوئن دا گووگڵ به ناساندنی “ئه‌ندیس”ه یه‌ك میلیاردیهكهی خۆی، وه‌ك گه‌وره‌ترین ماڵپه‌ڕی “له‌شوێنگه‌ڕان”ی ئینترنێت ناسرا. ئه‌مه‌ش هه‌وه‌ڵین جاره كه بارستایه‌كی ئاوه‌ها گه‌وره له زانیاری ئینترنێت له شوێنێك كۆ ده‌بێته‌وه. هه‌ر له‌و مانگه‌شدا گووگڵ و یاهو رایانگه‌یاند كه ئه‌م دوو شیركه‌ته پێكه‌وه هاوكاری ده‌كه‌ن. ئه‌م هاوكاریه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سه‌ركه‌وتنێكی فه‌نی بوو، له لایه‌ن بازریشهوه زۆر گرینگه. له‌و رێكهوهتهدا گووكڵ رۆژانه وه‌ڵامی 18 میلیۆن خه‌ڵكی ده‌دایه‌وه. له دوایین مانگه‌كانی هه‌مان ساڵدا هاوكاری ئه‌م شیركه‌ته و شیركه‌تگه‌لی چینی و ژاپۆنیش راگه‌یه‌ندرا. یه‌كێكی دیكه له نوێكاریه‌كانی گووگڵ Google Toolbar كه به Toolbarی فایله‌كانی پرۆگرامی لهوشێنگهڕانهكه زیاد ده‌بێ و به بێ ئه‌وه‌ی پێویست بێ مرۆڤ بڕواته نێو لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می گووگل، لێره‌وه له شوێن مه‌به‌سته‌كه‌ی خۆی بگه‌ڕێ. له كۆتایی ساڵی 2000دا گووگڵ هه‌ر ڕۆژه وه‌ڵامی سه‌د میلۆن خه‌ڵكی ده‌دایه‌وه، به‌ڵام هێشتا ده‌یهه‌ویست باشتر و هاسانتر پێوه‌یدنی به كاربه‌ره‌كانی خۆیه‌وه هه‌بێ. گووگڵ پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌بوو كه مرۆڤ بتوانێ له رێگای موبایل ته‌له‌فوونه‌وه له بابه‌ت و مه‌به‌ست بگه‌ڕێ، كه ئه‌وه‌ش گه‌یشته سه‌مه‌ر. له‌و سه‌رده‌مه‌دا گووگڵ رۆژانه به وڵامی به ده‌هه‌زار لهشوێنگهڕ ده‌دایه‌وه و به‌ره به‌ره سه‌رنجی ڕاگه‌یه‌نه‌ره گشتیه‌كانی ئا‌مریكا و دونیای بۆ لای خۆی ڕ‌اكێشا. له مانگی سپته‌مبری هه‌مان ساڵدا، گۆڤاری PC Magazine ئه‌م سایته‌ی له ریزی سه‌د سایته باشه‌كانی ساڵدا گونجاند. په‌ره گرتن له مانگی فۆریه‌ی 1999دا گووگڵ جێگا پێشووه‌كه‌ی ته‌نگ بوو بوو، هه‌ر بۆهی شیركه‌ته‌كه‌ی گوازته‌وه بۆ شوێنێكی گه‌وره‌تر. ژماره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی گه‌یشته هه‌شت كه‌س و سرڤیسهكهیان ڕۆژانه وه‌ڵامی پێنسه‌د هه‌زار كه‌سی ده‌دایه‌وه. گووگڵ توانی هه‌وه‌ڵین مشته‌ری بازری بۆ لای خۆی راكێشێ، شیركه‌تی Red Hat كه به‌شێك له حه‌ز و ئاواته‌كانی به گووگڵ له به‌ر ئه‌وه بوو كه “له‌ڕی” و “سه‌رگی” له‌سه‌ر ئه‌وه پایان داده‌گرت كه ده‌بێ سرڤیسهكانیان “لینوكسی” بێ. له 7ی مانگی ژوئنی هه‌مان ساڵدا، گووگڵ رایگه‌یاند كه توانیوه‌تی له چه‌ندین شوێنه‌وه داهات وه‌ده‌ست بێنێ، له‌وانه بیست و پێنج میلۆن دولار كه له لایه‌ن دوو شیركه‌تی سه‌رمایه گوزاریه‌وه له پیشه‌سازی نوێهێنهرهوه، شایانی باسه وهكیتر و له كاتی ئاسای دا، ئه‌م دوو شیركه‌ته ره‌قیبی یه‌كترن. به‌ڵام له‌م بواره‌دا له به‌ر باری له‌باری گووگڵ ئه‌م دوو شیركه‌ته توانیان پێكه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك مێز دانیشن. ئه‌م باره له‌باره‌ی گووگڵ كارێكی كرد كه كه‌سایه‌تی ناسراو پێوه‌ست ببن به به‌ڕێوه‌به‌ری گووگڵه‌وه و پۆستی گرنگ و گلیلیان پێ بدرێ: “ئومید كوردستانی” له شیركه‌تی Netscape وه‌ك یاریده‌ده‌ری بازری و فرۆشی گووگڵ و هه‌روه‌ها “ئه‌رس هولزل” له شیركه‌تی US Santa Barbara وه‌ك یاریده‌ده‌ری مه‌هه‌ندسی گووگڵ دوو كه‌س له‌وانه‌ن. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین كه شیركه‌تی گووگڵ بوو به هۆی ئه‌وه كه ئه‌م دوو شیركه‌ته‌ی ناومان بردن، مجبوور بوون شوێنه‌كانی خۆیان به‌جێ بێڵن و بار بكه‌نه ئه‌و باڵه‌خانه دوو نهۆمیه‌ی ئێستای گووگڵ. شیركه‌تی AOL/Netscape ش گووڵ وه‌ك سرڤیسده‌ری ره‌سمی خۆی بۆ له شوێنگه‌ڕان هه‌ڵبژاردووه. ئێستا ئیتر ئه‌م پرۆژه زانكۆییه، رۆژانه واڵامدهری زیاتر له سێ میلیۆن لهشوێنگهڕانه. له 21ی مانگی سپته‌مبری ساڵی 1999دا، گووگڵ لیگۆی “بتا” كه له ته‌نیشت نیشانه‌ی گوگڵه‌وه بوو لایبرد. (نوومنه‌ی “بتا” دوایین نموونه‌یه له سیستمگه‌لی نه‌رمه‌واڵه و پێش له لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی یه‌كه‌یه. نموونه‌ی “بتا” به مانای ناته‌واو بوونی سیستمی سرڤیسده‌ری نه‌رمه‌واڵه‌یه). كڕینی deja.com بوو به هۆی ئه‌وه كه ئیمكاناتی باشتر له سیستمی usenet دا پێك بێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له ئارشیوهكهیاندا 500 میلیۆن په‌یام خرایه به‌ر ده‌ست گووگڵ. له كۆتایی ساڵی 2001دا به‌رهه‌می هه‌موو هه‌وڵ و تێكۆشانی ئه‌م شیركه‌ته سه‌مه‌ری دا و ئه‌م شیركه‌ته رایگه‌یاند كه گه‌یشتووه‌ته به‌رهه‌م دان. له هه‌مان ساڵدا ئه‌م شیركه‌ته په‌یماننامه‌ی له‌گه‌ڵ شیركه‌تگه‌لی كۆریایی، ئامریكای لاتینی، ئورووپایی و …بۆ سرڤیسی باشتری له شوێنگه‌ڕان مۆر كرد. سرڤیسی نوێی ئه‌م شیركه‌ته، گه‌ڕان له شوێنی وێنه بوو كه بۆ ده‌ستپێك 250 میلیۆن وێنه و دیمه‌نی له خۆ گرت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م شیركه‌ته رێز له خواستی مشته‌ریه‌كانی ده‌گرێ. له كۆتایی هه‌مان ساڵدا رووداوێكی گرنگی دیكه له‌م شیركه‌ته‌دا روویدا، ئه‌ویش گه‌یشتن به “ئه‌ندیس”ێكی سێ میلیاردی بوو. له سه‌ره‌تای ساڵی 2002ه‌وه گووگڵ به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی دایه بازاڕ، ئه‌ویش نه‌رمه‌واڵه‌ی گووگڵ بوو كه خاوه‌نی ماڵپه‌ڕه‌كان ده‌یانتوانی به هۆی ئه‌م نه‌رمه‌واڵه‌وه، ته‌واوی زانیارییه‌كانی خۆیان “ئه‌ندیس” بكه‌ن تاكوو هه‌ر كه‌س له شوێنێكی دیكه‌وه، له شوێنی ئه‌و زانیارییانه گه‌ڕا، بیاندۆزێته‌وه. به‌رهه‌می دیكه‌ی نوێی گووگڵ له‌و ساڵه‌دا پێشكه‌ش كردنی Google News بوو كه بێجگه له 4500 سایتی هه‌واڵده‌ری، كۆكراوه‌یه‌كی له نوێترین هه‌واڵه‌كانی له بیروڕای جێاواز و له‌سه‌ر بابه‌تی جیاواز بڵاو ده‌كاته‌وه. دواترین جموجۆڵی گووگڵ كه زۆریشیان له سه‌ر نووسی، كڕینی سایتی blogger.com بوو كه گوره‌ترین سایته بۆ خزمه‌تگوزاری وبلاگ له دونیا دا، ئه‌مه‌ش هه‌ر وه‌ك كڕینی deja.com ده‌توانێ موژده‌هێنه‌ری گۆڕانكاری باش له‌م پێوه‌ندیه‌دا بێ. گووگڵ هه‌ر وه‌ك جاران له تێكۆشاندایه بۆ ئه‌وه‌ی رێگای نوێتر و باشتر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ “له‌شوێنگه‌ڕان”دا به به‌كارهێنه‌ره‌كانی خۆی پێشكه‌ش بكا. ئامانجی گووگڵ رێك‌وپێك كردنی زنیارییه‌كان و پێشكه‌ش كردنیانه به هه‌مووان.
زيرين