بارزانی بۆ كارته‌ر: ئه‌گه‌ر من باوه‌ڕی ته‌واوم به به‌ڵینه‌كانی ئێوه نه‌بوایه، ئه‌وا ده‌متوانی پێشگیری له‌و كاره‌ساته بكه‌م، كه به‌سه‌ر گه‌له‌گه‌م دا هات.
ئاماده كردن و وه‌رگێڕانی: ئه‌ركان ئه‌حمه‌د جاف. ماسته‌ر له مێژوو.
دوای واژۆ كردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر له ساڵی 1975 و هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلول، ئه‌مریكا به‌ته‌واوی ده‌ست له كورد به‌رده‌دات. به‌مه‌ش سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كورد به تایبه‌تی خودی مه‌لامسته‌فا بارزانی به ته‌واوی بێ ئومێد ده‌بن و ده‌چنه خاكی ئێران و له شاری كه‌ره‌ج نیشته‌جێ ده‌بن. دواتر بارزانی له ساڵی 1976 دا به‌هۆی نیگه‌رانیه‌كانی له ده‌وڵه‌تی ئێران و به‌بیانووی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستیه‌وه ڕو له ئه‌مریكا ده‌كات و تا كۆچی دوایی له ساڵی 1979 له‌و وڵاته‌دا ده‌مێنێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1977 جێمی كارته‌ر ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بارزانی له شوباتی هه‌مان ساڵدا نامه‌یه‌كه‌ی بۆ ده‌نێرێت. دوای پیرۆزبایی لێكردنی به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باس له بارودۆخی كورد و شۆڕشی كورد له عێراق ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات كه سۆزی ئه‌مریكا به‌لای پرسی كورددا ڕابكێشێت و هاوكاری كورد بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، بارزانی ڕه‌خنه له ئه‌مریكا ده‌گرێت و به‌هۆكاری دووباره هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی جه‌نگ له نێوان كورد و عێراق تاوانباری ده‌كات و له نامه‌كه‌یدا ده‌نوسێت: (ئێمه له‌سه‌ر به‌ڵێنی هاوكاری هاوپه‌یمانان چوینه نێو جه‌نگه‌وه، به‌ڵام له‌ناكاو خۆمان به‌ته‌نها له مه‌یدان دا دیته‌وه). هه‌ربۆیه دوای پشت كردنی ئه‌مریكا له كورد، به‌ته‌واوی بارزانی نیگه‌ران ده‌كات و له‌و باره‌یه‌وه بۆ كارته‌ر ده‌نوسێت: (ئێمه له‌ڕوی سه‌ربازیه‌وه له‌به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كه‌مان، شكستمان نه‌خواردووه، ئێمه به هۆی دۆسته‌كانمانه‌وه نابود كراین).
بارزانی له درێژه‌ی نامه‌كه‌یدا بۆ جێمی كارته‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه به‌هۆی ڕێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیره‌وه به‌سه‌ر كورد دا هات، ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌مریكا و باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر به‌ڵینه‌كانی ئه‌مریكا نه‌بوایه، ئه‌وا پێشگیری له ڕودانی وه‌ها كاره‌ساتێك ده‌كرد و ده‌نوسێت: (ئه‌گه‌ر من باوه‌ڕی ته‌واوم به به‌ڵینه‌كانی ئێوه نه‌بوایه، ئه‌وا ئه‌متوانی پێشگیری بكه‌م له‌و كاره‌ساته‌ی كه به‌سه‌ر گه‌له‌گه‌م دا هات). هه‌ربۆیه به‌لێنی هاوكاری كردنی ئه‌مریكا بۆ كورد به پێویست ده‌زانێت و له‌وباره‌یه‌وه ده‌نوسێت: (- كورده‌كان- له‌و باوه‌ڕه‌دان كه به‌ڵێنێكی ئه‌مریكا، چ زاره‌كی بێت یان به نوسراو، وه‌ك قه‌ڵغانێكی پۆڵایین وایه بۆیان).
هه‌روه‌ها بارزانی پرسی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به پرسێكی گرنگ ده‌زانێت و داوا له كارته‌ر ده‌كات كه گرنگی پێ بده‌ن و له‌و باره‌یه‌وه ده‌نوسێت: (پرسی كورد په‌یوه‌سته به پرسه گرنگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستی به گرنگی پێدانی تایبه‌تی ئێوه هه‌یه. هیواخوازین كه ئه‌م بابه‌ته، له گفتوگۆكانی داهاتووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێوه له‌باره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، گرنگیه‌كی گونجاوی پێ بدرێت).
بارزانی له كۆتایی نامه‌كه‌یدا داوا له كارته‌ر ده‌كات كه له‌ڕێگه‌ی دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه فشار بخاته سه‌ر حكومه‌تی عێراق و ناچاری بكه‌ن به‌وه‌ی كه كیشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات و ڕێكه‌وتننامه‌ی 11 ئازاری 1970 جێبه‌جێ بكات.
.
ده‌قی نامه‌كه‌ی بارزانی بۆ جێمی كارته‌ر*:
چوار شه‌ممه: 9 شوباتی 1977
جه‌نابی سه‌رۆك: جێمی كارته‌ر.
كۆشكی سپی: واشنگتۆن دی. سی. 20530.
سه‌رۆك كارته‌ری به‌ڕیز:
به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا، پیرۆزباییت لێ ده‌كه‌م. له‌كاتی چاودێری كردنی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا، خۆشحاڵ بووم به‌جه‌خت كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئێوه و پشتیوانی‌تان له مافی مرۆڤ بۆ ته‌واوی خه‌لكانی دونیا. گوێ بیست بوونی وته‌كانی ئێوه، بۆ من بویه هیزێكی ده‌رونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر.
هه‌ر به‌و ئومێده‌شه‌وه بوو كه ئه‌م نامه‌یه‌م بۆ ئێوه نوسی و به‌كورتی هێڵه گشتیه‌كانی ئه‌و بابه‌ت و ڕوداوانه‌ی كه بوویه هۆی هه‌ره‌س و په‌رت و بڵاوبوونه‌وه‌ی كورد، ڕون بكه‌مه‌وه.
دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، كوردستانی باشور، یان ئه‌وه‌ی كه بین النهرین ده‌ناسرا، لكێنرا به عێراقه‌وه و كه‌وته ژێر ئنتیدابی ده‌وله‌تی به‌ریتانیا.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ڵینی ئه‌وه‌یان دابوو، بوونی كورد به فه‌ڕمی بناسێنن، چونكه كورده‌كان له‌دوای عه‌ره‌ب، تورك و ئێرانیه‌كان، چواره‌مین گروپی نه‌ته‌وه‌یی پێكده‌هێنن. په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ری ساڵی 1921، له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ژێرده‌ستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، دانی نابوو به مافی خودموختاری بۆ كورد. به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ڕیگر بوون له جێبه‌جێكردنی ئه‌و په‌یمان نامه‌یه و به‌م شێوه‌یه‌ش چاره‌نووسی مرۆڤی كورد، به‌نادیاری مایه‌وه.
له‌وكاته به‌دواوه، كورده‌كان ناچاربوون كه به‌رامبه‌ر ئاوێته كردنی زۆره ملێ، دژی داگیركه‌رانیان، بكه‌ونه به‌رگری و له‌سه‌ر زه‌وی خۆیان خه‌بات بكه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی لانی كه‌می مافی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریی.
كوده‌تای ساڵی 1958 كه كۆتایی هێنا به سیستمی پاشایه‌تی له عیراق و حكومه‌تێكی سه‌ربازی به‌سه‌رۆكایه‌تی جه‌نه‌ڕال قاسم پێكهێنرا، به‌ڵێنی دا كه مافی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه حكومه‌ته نوێیه‌كه‌ش كه‌وته ژێر هه‌یمه‌نه‌ی سۆڤیه‌ت، ئه‌و بهڵینهش له سایه‌ی ئه‌و شڵه‌ژاوی و فه‌وزایه‌ی كه له سه‌رانسه‌ری عێراق له لایه‌ن كۆمۆنیسته‌كانه‌وه دروستكرابوو، فه‌رامۆش كرا.
منیش، به‌هۆی باوه‌ڕبوونی كورده‌كان به ئازادی و دیموكراسی، نه‌متوانی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمۆنیسته‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درا، بێده‌نگ بم. به‌داخه‌وه، ئه‌وكاته‌ی كه به به‌رنامه و پڕۆژه‌ی گونجاو و هاوتا به پێگه‌ی خۆمان، كه‌وتینه به‌رامبه‌ر جه‌نه‌ڕاڵ قاسم و به‌رپرسانی باڵای دیكه، ڕق و توڕه‌یی ئه‌وان ده‌ركه‌وت.
سه‌ركردایه‌تی عێراق، به‌پشتیوانی كۆمۆنیسته نێوچهییهكان و به‌هاندانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، له‌ساڵی 1961 فه‌رمانی بۆ هێزه چه‌كداره‌كان ده‌ركرد تا هێرش بكه‌نه سه‌ر خه‌لكی بێ چه‌كی كورد.
له‌وكاته‌وه، شۆڕشی كورد به‌مه‌به‌ستی به‌رگری كردن له خۆی شكڵی گرتووه. تا ئێسته 9 حكومه‌ت و 5 ڕژێم گۆڕدراوه. به‌م ستهمكاریانهشهوه، ئێمه لهگونجاۆترین هه‌لومه‌رجدا، داوای بانگه‌وازی دادویستیمان كردبوو، بانگه‌وازه به‌رده‌وامه‌كانی ئێمه‌ش، ته‌نها به هێرشی به‌رده‌وام وه‌ڵام ده‌درایه‌وه.
جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار: ئه‌وه‌ی كه‌به‌سه‌ر باوباپیرانی ئێوه‌شدا هاتووه، هه‌ربه‌و شیوه‌یه‌ی كه تۆماس جیڤرسۆن بهڕاشكاویهكی ته‌واوه‌وه نوسیویه‌تی و تۆمار كراوه، زۆر جیاواز نین له چاره‌نووسی گه‌لی كورد.
سه‌ره‌نجام، هه‌ركه له‌ساڵی 1968 ڕژێمی ئێستای به‌عس گه‌یشته ده‌سه‌ڵات، جه‌نگی دژی ئێمه ڕاگه‌یاند. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه نه‌یتوانی له ڕێگه‌ی جه‌نگه‌وه ئامانجه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت، له‌ساڵی 1970 داوای گفتوگۆی ئاشتی كرد، كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ڕێكه‌وتن نامه‌ی 11 ئازاری هه‌مان ساڵ بوو.
لهڕێكهوتننامهكهدا هاتبوو كه: خه‌ڵكی عێراق له دو نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب پێكهاتووه. وه هه‌روه‌ها ڕێكه‌وتننامه‌كه، مافی كورده‌كانی به فه‌ڕمی ناساندبوو، وه له‌گرنگترین ماده‌كانی ئه‌و ڕێكه‌وتنه، دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بوو (له‌ماوه‌ی چواره ساڵ) له چوارچێوه‌ی كۆماری عێراق.
ویستی ئێمه بۆ واژۆ كردنی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه، ته‌نها به هۆی ڕازی بوونی ته‌واوی ئێمه به ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی نه‌بوو، به‌ڵكو ویست و ئاره‌زوی ئێمه بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی بوو له عێراق. وه به‌و هیوا و ئومێده‌وه بوو كه له‌وانه‌یه به هۆی به‌شداری كردنی كورده‌كان له ده‌وڵه‌تی عێراق، سیاسه‌تی ڕادیكاڵ و دوژمنكارانه‌ی به‌عسیه‌كان له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی عێراق و وڵاتانی دراوسێ، كاڵ بكاته‌وه.
به‌ڵام ئێمه به خێرایی له‌وه تێگه‌یشتین كه ئه‌و ڕیكه‌وتنه له‌لایه‌ن به‌عسیه‌كانه‌وه، ته‌نها هه‌نگاوێكی تاكتیكی بووه، ئه‌وان پێویستیان به ئاشتی و ئارامی نێوخۆیی بوو، ده‌یانویست له ڕیگه‌ی كورده‌كانه‌وه، قه‌یران بۆ وڵاتانی دراوسی دروست بكه‌ن. ئه‌وان خوازیاری به‌كارهێنانی خه‌ڵكی ئێمه بوون به‌مه‌به‌ستی دروست كردنی كێشه و قه‌یران بۆ وڵاتانی ئێران. كوێت، عه‌ره‌بستان سعودی و سوریا.
ئه‌وكاته‌ی كه ئێمه ڕازی نه‌بووین خه‌ڵكی خۆمان ببنه دارده‌ست، ئه‌وان ده‌ستیان كرد به سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردنی خاكی كوردستان. به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ند بوون به نه‌وت. ئه‌و شوێنه‌ی كه 65% ی نه‌وتی عێراقی هه‌یه و 70% ی یه‌ده‌كی نه‌وتی عێراق له‌خۆده‌گرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به هۆی ئاشتیه‌وه ده‌ستیان كرد به بژارده‌كردنی نه‌یارانی سیاسی و حیزبه دیموكراتیه‌كان و سه‌دان كه‌س له ئه‌ندامانیان كوشتن وه یان به‌هۆی ئهشكهنجههدانهوه گیانیان ده‌سپارد.
ئه‌وكات ده‌ستیان كرد به ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی نوێ دژی ئێمه تا پێش كۆتایی هاتنی ئه‌و ماوه چوارساڵهیهی كه بۆ جیبه‌جیكردنی ڕێكه‌وتننامه‌كه دیاری كرابوو، ڕایبگه‌یه‌نن. به واژۆ كردنی ڕێكه‌وتنی هاوكاری 20 ساڵه، كه له‌ساڵی 1972 دا واژۆ كرا، په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌غداد ومۆسكۆ زیاتر بههێێز بوو. هاوكات چه‌كه زه‌به‌لاح و پێشكه‌وتووه‌كانی سۆڤیه‌ت له‌گه‌ڵ پسپۆڕان و ته‌كنیككارانی سه‌ربازی گه‌یشتنه به‌غداد. به‌م شێوه‌یه هه‌یمه‌نه‌ی سۆڤیه‌ت له عێراق دا فراوان بوو. ڕژێمی به‌عس به خێرایی به‌ره‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ حیزبی شیوعی عێراقی لایه‌نگری سۆڤیه‌ت ڕاگه‌یاند. پارتی دیموكوراتی ئێمه‌شیان بانگهێشت كرد كه په‌یوه‌ندی به‌و به‌ره‌یه‌وه بكات. به سه‌رنجدان له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی كردنی هه‌ر حیزبێكی لیبراڵی نه‌ته‌وه‌یی به‌و به‌ره‌یه‌وه یاساغ كرابوو، ئێمه ڕازی نه‌بوین به‌وه‌ی كه ببینه ئه‌ندامێكی ئه‌وبه‌ره‌یه، كه له باشترین حاڵه‌ت دا، نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی عێراقی نه‌ده‌كرد. ئه‌مه‌ش زیاتر به‌عسی توڕه كرد، ئیدی ده‌ستیان دایه پیلانگێڕی بۆ له‌سێداره‌دانی سیاسی و فڕاندنی خه‌ڵكی كورد، له‌و ماوه‌یه‌شدا، دوجار هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا كه من بكوژن..!!
پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس دا بویه شتێكی مه‌حاڵ. له‌به‌رئه‌وه ئێمه گه‌ڕاینه‌وه و په‌یوه‌ندیمان كرد به دۆستانی ئێرانی و ئه‌مریكایی خۆمان. ئێمه مه‌ترسی بارودۆخه‌كه و ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانی، نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر گه‌لی خۆمان، به‌ڵكو بۆ سه‌ر میله‌تانی دیكه‌ی نێوچهكه- له‌كاتێكدا كه به‌عس به‌رده‌وامی به سیاسه‌ته‌كانی خۆی ده‌دا- ڕون كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان بۆ ڕونكردنهوه كه ئێمه ناتوانین به‌ره‌نگاری ڕژێمێك ببینه‌وه كه به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه پڕچه‌ك كراوه. ئه‌وانیش به ته‌واوی پشتیوانی بۆچوونه‌كانی ئێمه‌یان كرد.
به‌ئێمه‌یان وت: خه‌باتی كورده‌كان، هه‌م له‌لایه‌ن ئێران وه هه‌م له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتیوانی لێ ده‌كرێت. به شێوازێك كه ئه‌و توانایه بۆ كورده‌كان فه‌راهه‌م ده‌هێنرێت تا له خه‌بات بۆ به‌ده‌ست هێنانی خودموختاریهكی ڕاسته‌قینه و حكومه‌تێكی دیموكراتی له كوردستان، له‌به‌رامبه‌ر رژێمی عێراق دا خۆی ڕابگرێت. ئه‌مه‌ش سه‌ردانیكردنی شاندی نوێنه‌رایه‌تی نێوان لایه‌نه خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا و هاوكاری له نێوان ئێمه و دۆسته‌كانمان دا ده‌ستی پێكرد.
كاتێك كه قانونی خودموختاری – كه لانی كه‌می مافی نه‌ته‌وایه‌تی كوردی به فه‌ڕمی نه‌ده‌ناسی- به شێوه‌یه‌كی یه‌ك لایه‌نه له ئازاری ساڵی 1974 له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا، ئێمه – به‌ئومێدی پشتیوانی و هاوكاری دۆستانمان- ڕه‌تمان كرده‌وه.
له‌كاتێكدا كه ئیدی دره‌نگ بو بوو – ئه‌وكاته‌ی كه كه‌وتینه به‌رامبه‌ر 8 له‌شكری عێراق، كه سه‌دان تانك و زیاتر له سه‌د فڕۆكه‌ی زۆر پێشكه‌وتوو كه فڕۆكه‌وانه‌كانیان فڕۆكه‌وانانی روسی و هیندی بوون، له‌وه تێگه‌یشتین كه هاوكاریه‌كانی دۆسته‌كانمان هه‌م له‌ڕوی جۆر وه هه‌م له ڕوی ژماره‌وه، كه‌متر بوو له‌وه‌ی كه بتوانین به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له به‌رامبه‌ر هێزی عێراق دا بجه‌نگین، كه ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی باش پڕچه‌ك كرابوون. سه‌رباری ئه‌وه‌ش، ئه‌و هاوكاریه‌ی كه بۆ ئێمه ده‌هات یان زۆر كه‌م بوون یان زۆر دره‌نگ پێمان ده‌گه‌یشت.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوكاریه كه‌مه‌شدا، خه‌ڵكی زۆر به‌جه‌رگانه جه‌نگان و له‌مه‌یداندا چه‌ندین سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا و گورزی كاریگه‌ریان دا له هێزهچهكدارهكان و ئامێرهجهنگیهكانی عێراق، گورزێك كه ئه‌گه‌ر هاوكاری به‌رده‌وامی سۆڤیه‌ت نه‌بوایه، هه‌رگیز قه‌ره‌بوو نه‌ده‌كرایه‌وه.
كاتێك كه له زستانی ساڵی 1975 دا، خه‌ڵكی ئێمه سودی له سه‌رمای ژێر ده‌ره‌جه‌ی سفر و به‌فر وه‌رگرت، ده‌ستیان كرد به هێرش كردنه سه‌ر دوژمن، ڕژێمی عێراق بێ تونایی خۆی بۆ ده‌ركه‌وت.
ڕژێمی عێراق، دوباره به هاوكاری و ڕاوێژی سۆڤیه‌ت، ده‌ستی كرد به فێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن. له ڕێگه‌ی سه‌رۆك بومیدیه‌ن ی جه‌زائیره‌وه، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شای ئێران دا په‌یدا كرد. ئاماژه‌گه‌لێكی ناڕاسته‌وخۆش نێردران بۆ ئه‌مریكا، كه ڕژێمی عێراق ئاماده‌یه سیاسه‌ته‌كانی له به‌رامبه‌ر دراوسێكانی دا بگۆڕێت، وه په‌یوه‌ندیه‌كانیشی له‌گه‌ڵ مۆسكۆدا به نزمترین ڕاده بگه‌یه‌نێت، به‌و مه‌رجه‌ی پرسی كورد كۆتایی پێ بهێنرێت.
جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار: ئێمه دژی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی باشی نێوان عێراق و ئێران نین، به‌ڵام نه‌ك له به‌رامبه‌ر قوربانی كردنی خه‌ڵكی كورد.!!. ئێمه‌ی كورد له به‌ڵێنێ زاره‌كیه‌وه، شهرافهتهن وابه‌سته بووین به ئێران و ئه‌مریكا. له‌گه‌ڵ دوژمن شه‌ڕمان كرد و تا چۆك پێدادانی له‌گه‌ڵی جه‌نگاین. ئه‌مه بوو پاداشتی خودموختاری ڕاسته‌قینه‌ی ئێمه؟ له ئۆردوگاكانی په‌نابه‌ران له ئێران؟ له ده‌ركردنی به‌كۆمه‌ڵی كورد بۆ باشوری عێراق؟ له په‌رته‌وازه بوون له سه‌رانسه‌ری دونیای ڕۆژئاوا؟ له جیاكردنه‌وه‌ی خێزانه‌كان، ژنان، منداڵان، كه‌سانی پیر؟ له مه‌رگی ژێر ئه‌شكه‌نجه؟ له ترس له گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ناكاوی په‌نابه‌رانی كورد له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئێرانیه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان؟.
ئایا گه‌لێك، به گه‌وره‌یی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كه بنه‌ما بنه‌ڕه‌تیه‌كانی شه‌رافه‌ت، دروستی، ئازادی و دیموكراسی، بۆ مرۆڤه‌كانی سه‌رانسه‌ری دونیا ڕاگه‌یاندووه، ئه‌توانێت دوای ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه له هه‌ره‌س هێنان به‌كورده‌كان گێڕای، سه‌ری خۆی به‌رز ڕابگرێت؟
به‌پێی په‌ندێكی پێشینان كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست باوه: ((كه‌سی باش به‌وه ده‌ناسنه‌وه كه ئه‌گه‌ر ئیشێكی باشی بۆ بكه‌یت، ئه‌و دوبه‌رابه‌ری ئه‌وه، چاكه له‌گه‌ڵ تۆ ده‌كات)).
ئێمه خوازیاری دوبهرابهر نین، ته‌نانه‌ت هه‌مان ئهندازهشمان ناوێت، ئێمه ته‌نها خوازیاری ئه‌وه‌ین به‌ڵێنی خودموختاری كه بۆ كورده‌كان به ڕه‌وا بینراوه، جێبه‌جێ بكرێت.
حهنابی سه‌رۆك كۆمار: ئێمه له‌سه‌ر به‌ڵێنی هاوكاری هاوپه‌یمانان چوینه نێو جه‌نگه‌وه، به‌ڵام له‌ناكاو خۆمان به‌ته‌نها له مه‌یدان دا دیته‌وه. دڵمان به هاوكاریه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا خۆش بوو، به‌ڵام سنوره‌كانی ئێران به‌ڕوماندا داخران و كه‌وتینه به‌رامبه‌ر له‌شكرێكی مۆدێرن و پڕچه‌ك كرا‌و به پێشكهوتوترینی چه‌كه‌كانی سۆڤیه‌ت.
قه‌یرانی دارایی و ئابوری، ئه‌و هه‌سته ده‌رونیه‌ی كه به‌هۆی خیانه‌ت كردن له‌به‌رامبه‌رمان دوچاری بوبوین، وه‌هه‌روه‌ها هه‌بوونی زیاتر له 250 هه‌زار ژن، منداڵ و پیر كه وه‌ك په‌نابه‌ر له ئێران بوون، هیچ ڕیگایه‌كی بۆ ئێمه نه‌هێشتبوویه‌وه جگه له‌وه‌ی به‌وپه‌ڕی ناچاری به‌ڵام به‌ئازاری پڕلهسۆ، پاشهكشهبكهین بۆ ئێران و سه‌رزه‌وی خۆمان ڕاده‌ستی به‌عس بكه‌ین.
ئێمه له‌ڕوی سه‌ربازیه‌وه له‌به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كه‌مان، شكستمان نه‌خواردووه، ئێمه به هۆی دۆسته‌كانمانه‌وه نابود كراین.
جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار: هێشتا كۆتا په‌رده‌ی شانۆی كورد نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی كه ئایا به‌شێوه‌یه‌كی تراژیدی كۆتایی بێت یان ئه‌وه‌ی كه به هه‌ستانه‌وه‌ی نوێ كۆتایی پێ بێت، له‌ده‌ستی ئێوه‌دایه.
خه‌ڵكی كورد ئاواتێكیان هه‌بوو –له‌وانه‌یه وه‌ك گه‌وره‌یی ئاواتی تۆماس جیفرسۆنی ئێوه نه‌بێت- به‌ڵام تاكه ئاواتی خودموختاری، كه له پێناویدا جه‌نگان و مردن، وه بۆ هه‌میشه‌ش پێوشوێنی ده‌گرن. ئه‌وان باوه‌ڕ و دڵی خۆیان له‌وه‌دا حه‌شارداوه، له‌و باوه‌ڕه‌دان كه به‌ڵێنێكی ئه‌مریكا، چ زاره‌كی بێت یان به نوسراو، وه‌ك قه‌ڵغانێكی پۆڵایین وایه بۆیان. ئه‌وان بۆ به‌دی هێنانی ئه‌و ئاواته چاوه‌ڕوانكراوه، چاویان له منه، وه جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار، منیش ڕو له تۆ ده‌كه‌م.
جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار: ئه‌و چه‌رمه‌سه‌ریه‌ی كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ی مندا هاتووه، به‌هۆی باوه‌ڕ بونیان بووه به دیموكراسی. هاوپه‌یمانێتیان له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا، باوه‌ڕ بوونیان به به‌رنامه‌كانی ئه‌مریكا، دڵنیاییان له‌وه‌ی كه ئه‌م بنه‌مایه خوازیاری پشتیوانی كردن بووه له گه‌لانی لاواز، پشتیوانی له‌وانیش ده‌كات تا ئه‌وكاته‌ی مافه انسانی و بنه‌ڕه‌تیه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنن.
ئێمه هه‌رگیز چاومان له خاكی وڵاتانی دیكه وه یان سه‌ركوت كردنی گه‌لانی دیكه نه‌بووه، ئێمه ته‌نها ئه‌وه‌مان ده‌وێت كه ڕێگه‌مان پێ بدرێت كه به ئارامی و ئازادی له‌سه‌ر زه‌وی خۆمان بژین، له‌گه‌ڵ ئێمه‌شدا وه‌ك گه‌لانی دیكه، به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و داپه‌روه‌رانه ڕه‌فتارمان له‌گه‌ڵ بكرێت. ئێمه له عێراق دا، دانیشتووی نوێ یان ڕێبوار نیین، هه‌زاران ساڵه پێشینانی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه ده‌ژین.
جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار: ئه‌گه‌ر من باوه‌ڕی ته‌واوم به به‌ڵینه‌كانی ئێوه نه‌بوایه، ئه‌وا ئه‌متوانی پێشگیری بكه‌م له‌و كاره‌ساته‌ی كه به‌سه‌ر گه‌له‌گه‌م دا هات. ئه‌مه‌ش ته‌نها به پشتیوانی كردنی سیاسه‌ته‌كانی به‌عس و یه‌كخستنی هێزه‌كانمان له‌گه‌ڵیان ده‌كرا. ئه‌مه‌ش به هه‌ڵبژاردنی سه‌نگه‌ری دژ به به‌رژه‌وه‌ندی و پره‌نسیپه‌كانی ئه‌مریكا و دروست كردنی كێشه بۆ وڵاتانی دراوسێی عێراق، ئه‌نجام ده‌درا.
باوه‌ڕبوونمان به به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌مریكا، بویه هۆی ئه‌وه‌ی كه چاو له‌و كارانه بپۆشین، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا باوه‌ڕبوونمان به‌وه‌ی كه به‌هاوكاری ئێران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئامانجی خۆمان – خودموختاری- و ئامانجی گه‌لی عێراق – دیموكراسی- به‌دی ده‌هێنین. وه به ده‌ره‌نجامێك ده‌گه‌ین كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی ناوچهكهبێت.
به‌هه‌مان شێوه كه خۆتان چه‌ندین جار له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئاماژه‌تان پێداوه، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی پێشووه وه له‌به‌رامبه‌ر گه‌لانی دۆست و هاوپه‌یمانتان په‌یڕه‌و ده‌كرا، سیاسه‌تێكی زیان به‌خش بوو، هه‌م بۆ ئه‌وان وه هه‌م بۆ گه‌لی ئه‌مریكا. ئه‌و سیاسه‌ته‌ش بوویه هۆی ئه‌وه‌ی كه دۆسته‌كانتان باوه‌ڕیان به ئه‌مریكا نه‌مێنێت، ئه‌مه‌ش بوویه هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌مریكا لاواز بێت و به‌م شێوه‌یه ئابڕ و پێگه‌ی ئه‌مریكا له دونیادا بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار: گه‌لی ئه‌مریكا به‌و هۆیه‌وه ده‌نگیان به ئێوه داوه كه سیقه و باوه‌ڕی به‌هێزیان هه‌یه كه ئێوه كۆتایی به‌م جۆره بێ باوه‌ڕیه به ئه‌مریكا ده‌هێنین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بنه‌ما مرۆڤ دۆستیه ئهزهلیهكانی ئه‌مریكا بچه‌سپێنیت.
گه‌لی كورد كه به‌رده‌وام خۆی وه‌ك دۆستێكی باوه‌ڕ پێكراو بۆ ئه‌مریكا زانیوه، سه‌ره‌ڕای زۆری كاره‌كانتان، ئومێدیان به‌وه هه‌یه كه مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ ئایندهی ئه‌وان كات دیاری ده‌كه‌یت و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیشیان، ڕێگه‌چاره‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه ده‌دۆزیته‌وه.
جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار: پرسی كورد په‌یوه‌سته به پرسه گرنگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستی به گرنگی پێدانی تایبه‌تی ئێوه هه‌یه. هیواخوازین كه ئه‌م بابه‌ته، له گفتوگۆكانی داهاتووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێوه له‌باره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، گرنگیه‌كی گونجاوی پێ بدرێت.
وه‌هه‌روه‌ها، ئێمه ئومێد ده‌كه‌ین كه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا داوا له وڵاتانی دۆست و هاووپه‌یمانی خۆی بكات له ناوچه‌كه، هه‌یمه‌نه و په‌یوه‌ندیه دۆستانه‌كانی خۆیان به‌كار بهێنن تا ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی عێراق ناچار بكه‌ن كه ڕێز له مافی مرۆڤ و مافه تاكه‌كه‌سیه‌كان بگرێت و سیاسه‌ته نامرۆڤانهكهی خۆی به‌رامبه‌ر به كورده‌كان بگۆڕیت و كورده دورخراوه‌كانی باشوری عێراقیش بگه‌ڕینێته‌وه بۆ سه‌رزه‌وی ئه‌سڵی خۆیان له باكور و ڕێكه‌وتننامه‌ی 11 ئازاری 1975 به ته‌واوی جێبه‌جێ بكات.
به‌هه‌مان شێوه‌ی كه ده‌وله‌تی عێراق باش ده‌زانێت، پرسی كورد فه‌رامۆش نه‌كراوه و بزوتنه‌وه‌ی كوردی كۆتایی پێ نه‌هاتووه، خه‌ڵكی كورد چه‌ندین سه‌ده‌یه كه له به‌رامبه‌ر چه‌ندین جۆر هێرشكهردا به‌رگری كردووه، ناتوانرێت به‌و ئاسانیه له نێو ببرێت. ماوه‌ی كه‌متر لهساڵیك به‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه كاره‌ساتباره‌دا تێده‌په‌ڕێت، خه‌ڵك و حیزبی ئێمه دوباره خۆی ڕێك خستووه‌ته‌وه و خه‌بات ده‌كات، هه‌رچه‌نده له‌چاو پێشووتردا بچوكه، به‌ڵام هێزیكی وه‌های هه‌یه كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی شه‌وانه زۆرێك له فه‌رمانڕه‌واكانی عێراق كابوس ببینن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوا ده‌كه‌م كه ڕێگه بدرێت ژماره‌یه‌كی زیاتر له په‌نابه‌رانی كورد له ئێران، بێنه نێو خاكی ئه‌مریكا و بڕێكی گونجاو هاوكاری دارایی یان بۆ دیاری بكرێت، به‌هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه پیش‌تر بۆ په‌نابه‌رانی وڵاتانی دیكه دیاری كرابوو.
جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار: من دوعای ئه‌وه ده‌كه‌م ئێوه هه‌وڵ بده‌ن كه ئه‌و برینانه چاك بكه‌نه‌وه كه دوچاری گه‌له‌كه‌م بووه، وه به‌رگری له ماڵیان بكه‌یت به‌وه‌ی كه بگه‌ڕینه‌وه بۆ نیشتیمانی دایكیان و فه‌راهه‌م كردنی مافه‌كانی سه‌ره‌تایی مرۆڤ بونیان، به‌هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه كاتێك ئه‌وان سه‌باره‌ت به ئێوه به‌و جوامێریه به‌رگریان كرد.
خه‌ڵكه‌كه‌م زیاتر له نیو سه‌ده سیقه و باوه‌ڕی ته‌واویان به من هه‌بوو، منیش، ئێستا ئه‌و باوه‌ڕه بۆ ئێوه ده‌گوازمه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ئومید و ڕیزی به‌نده.
مه‌لا مسته‌فا بارزانی
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
2933 ملانی لین
ئارك تون، ڤێرجینیا 22124
* بۆ بینینی ده‌قی نامه‌كه به فارسی بڕوانه: بهرام ولدبیگی: برتارك طوفان، ملا مصطفی بارزانی بهروایت مطبوعات ایران. چاپ اول، تهران، 1395، ص808- 811.