شۆڕش یان كوده‌تا….هەموشتێک لەبارەى (14)ى تەموزەوە
(57) ساڵ به‌ر لە ئێستا و له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له (14)ی ته‌موزی ساڵی (1958) روداوێكی گرنگ له مێژوی عێراقدا رویدا، به‌ڵام تائێستا له‌سه‌ر ناوهێنانی ئه‌و روداوه ناكۆكی و مشت‌ومڕ هه‌یه، هه‌ندێك به “شۆڕش”و هه‌ندێكی دیكه به “كوده‌تا” ناوی ده‌به‌ن.
دوای نیوسه‌ده له‌و ئاڵوگۆڕه‌ی كه به‌سه‌ر سیستمی حوكمداریدا هات، ئێستا عێراق نەک كێشه‌ی سیستمی حوكمڕانی بەڵکو کێشەى ئەمنى و سیاسى و تائیفیشى تێدا زەق بوەتەوە، هەرچەندە هەمو لایەن و نەتەوەکان نوێنەریان لە پەرلەمان هەیە و لە حکومەتیشدا پشک دارن، بەڵام نیگەرانى “قۆرخکردنى دەسەڵات”ن و تادێت ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان لە پەرەسەندان و تەنانەت باس و خواسی دابه‌شبونی عێراق به‌سه‌ر سێ وڵات‌دا دێتەوە بەر گوێ.
له مێژوی عێراقدا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی هاوچه‌رخ ژماره‌یه‌كی زۆر روداوی سیاسی رویانداوه كه وڵاتیان گه‌یاندوه به‌م رۆژه، به‌ڵام ره‌نگه دیارترینیان ئه‌و روداوه بێت كه رۆژی (14)ی ته‌موزی ساڵی (1958) رویدا.
دوای ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی یه‌كه‌كانی لیوای بیسته‌وه له ژێر فه‌رمانیدا بون توانی فه‌رمانده‌ی گشتی سوپا‌و رادیۆ و كۆمه‌ڵگه‌ی به‌داله‌ی ته‌له‌فۆنی ناوه‌ندی كۆنترۆڵ بكات، بزوتنه‌وه‌ی (14)ی ته‌موز به‌سه‌ركردایه‌تی عه‌بدولسه‌لام عارف به‌ته‌واوه‌تی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی له عێراق خسته‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه و كۆتایهێنانی به ده‌سه‌ڵاتی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دوه‌م و رژێمی پادشایه‌تی به‌یه‌كجاری راگه‌یاند.
(14)ی ته‌موز هاوڵاتیانی عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی وه‌ك رۆژانی تر سه‌رقاڵی به‌ڕێكردنی ژیانی ئاسای خۆیان بون، به‌ڵام دوچاری سه‌رسومان بون كاتێك له رادیۆوه به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ده‌ستكرا به بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگی (الله اكبر) و په‌خشكردنی سرودی نیشتیمانی و سرودی شۆڕشه‌كه‌ی ره‌شید عالی گه‌یلانی.
عێراقییه‌كان به تاسه‌وه له‌چایخانه و شوێنه گشتییه‌كان گوێیان بۆ رادیۆ ههڵخستبو له‌نێو خۆیاندا مشتومڕیان بو، تا ئه‌و كاته‌ی بێژه‌ره‌كه په‌خشی بڕی و به‌ده‌نگێكی گڕ رایگه‌یاند؛ “پاش كه‌مێكی تر هه‌واڵێكی گرنگ له رادیۆی عێراقه‌وه له به‌غدا بڵاوده‌بێته‌وه”.
بێده‌نگی باڵی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا كێشا كه له‌شه‌قامه‌كاندا كۆبوبونه‌وه، دوای چه‌ند خوله‌كێك له‌چاوه‌ڕوانی جارێكی تر بێژه‌ره‌كه گه‌ڕایه‌وه و به‌ده‌نگێكی گڕ و حه‌ماسییه‌وه وتی: “عه‌قید روكن عه‌بدولسه‌لام عارف به‌یاننامه‌ی ژماره یه‌كی شۆڕش ده‌خوێنێته‌وه”.
به‌یاننامه‌ی ژماره یه‌ك
به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه عه‌بدولسه‌لام عارف به‌یاننامه‌كه‌ی خوێنده‌وه و تێدا روخاندنی رژێمی پادشایه‌تی و دامه‌زراندنی رژێمی كۆماری له عێراق راگه‌یاند.
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی وڵات راده‌ستی ئه‌نجومه‌نێكی سه‌رۆكایه‌تی كرا كه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆماری هه‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی راپرسی ده‌كرێت و سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێردرێت.
به‌بیستنی ئه‌م هه‌واڵه هاوڵاتیانی عێراقی و به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی نه‌یاری رژێمی پادشایه‌تی بون، ده‌ستیانكرد به هوتافكێشان و دروشمی “ئێمه سه‌ربازی تۆین ئه‌ی سه‌لام” یان ده‌وته‌وه، نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش دروشمیان به باڵای عێراقدا ده‌وته‌وه و داوای یه‌كگرتنیان ده‌كرد له‌گه‌ڵ یه‌كێتی عه‌ره‌بیدا كه به‌كۆماری یه‌كگرتوی عه‌ره‌بی ناوده‌برا، له‌كۆتایی رۆژه‌كه‌شدا گوێیان له ناوی سه‌ركرده‌كانی تری بزوتنه‌وه‌ی 14 ی ته‌موز بو له‌نێویاندا (عه‌بدولكه‌ریم عارف).
شۆڕش یان كوده‌تا
(57) ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر روداوه‌ی (14)ی ته‌موزدا، به‌ڵام تائێستا له‌نێوان هاوڵاتیانی عێراقدا مشتومڕه‌كان له‌باره‌ی ناوهێنانی ئه‌و شۆڕشه یه‌كلانه‌بوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ (14)ی ته‌موز “شۆڕش” بوه یاخود “كوده‌تا”.
له فه‌رهه‌نگی سیاسی‌دا (شۆڕش) چه‌ند پێناسه‌یه‌كی هه‌یه، له‌پێناسه كۆنه باوه‌كه‌دا كه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین كڵپه‌ی شۆڕشی فه‌ره‌نسیدا دانراوه، شۆڕش به‌و جوڵانه‌وه‌یه ده‌وترێت كه تێیدا گه‌ل به‌سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌بژێر و رۆشنبیره پێشه‌نگه‌كانی رژێمی حوكم له وڵات‌دا له‌رێگه‌ی هێزه‌وه بگۆڕێت، ماركسییه‌كان گه‌شه‌یاندا به‌م تێگه‌یشتنه و ده‌سته‌واژه‌ی “ده‌سته‌بژێرو رۆشنبیره پێشه‌نگه‌كان” گۆڕی بۆ سه‌ركرده كرێكارییه‌كان كه ئه‌وان به “دیكتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا” ناویان ده‌هێنا.
تێگه‌یشتنی هاوچه‌رخ بۆ شۆڕش بریتیه له‌و گۆڕانكارییه‌ی كه گه‌ل له‌رێگه‌ی ئامرازهكانیهوه وه‌ك “هێزه چه‌كداره‌كان” یاخود له‌رێگه‌ی “كه‌سایه‌تییه مێژوییه‌كانه‌وه” ئه‌نجامی ده‌دات، به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئاره‌زوه‌كانی بۆ گۆڕینی ئه‌و رژێمی حوكمه‌ی كه ناتوانێت ئاره‌زوه‌كانی به‌دی بهێنێت، به‌ڵام كوده‌تا به جوڵانه‌وه‌یه ده‌وترێت كه كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی به سه‌ركردایه‌تی یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كان پێی هه‌ڵده‌ستن به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر دهسهڵاتو به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانی خۆیان.
هه‌ندێك له خه‌ڵك به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی پشتوانی رژێمی پادشایه‌تی ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی (14)ی ته‌موز رویدا كوده‌تا بو، چونكه به‌وته‌ی ئه‌مان رژێمی پادشایه‌تی عێراق رژێمێكی دیموكراتی بوه‌و بزوتنه‌وه‌ی (14)ی ته‌موز به‌و هه‌نگاوه‌ی ده‌رگای له‌سه‌ر كودهتاو حوكمی عه‌سكه‌ر له عێراق كردوه‌ته‌وه، هه‌ر به‌مه‌شه‌وه ناوه‌ستن‌و زۆرجار به‌رپرسیارێتی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه دواتر‌و له ماوه‌ی حوكمڕانی حزبی به‌عسدا به‌سه‌ر گه‌لی عێراقدا هات ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی بزوتنه‌وه‌ی (14)ی ته‌موزه.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وان پشتیوانی بزوتنه‌وه‌ی (14)ی ته‌موز ده‌كه‌ن ده‌ڵێن؛ بزوتنه‌وه‌ی (14)ى ته‌موز بوه‌ته قوربانی به‌عسییه‌كان و ئه‌و شۆڤێنیانه‌ی كه دواتر له ساڵی (1963) ده‌ستیان به‌سه‌ر شۆڕشدا گرت.
هۆكاره‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی قه‌یرانی حوكمی پادشایی له عێراق
له شیكاریكردنی روداوه مێژوییه‌كان هه‌میشه ئاماژه بۆ دو هۆكار ده‌كرێت بۆ رودانی روداوه‌كان، هۆكاری راستهوخۆو هۆكاری ناڕاسته‌وخۆ، روداوه‌كه‌ی (14)ی ته‌موزی ساڵی (1958)ی عێراقیش بێ به‌ش نیه له‌و دو هۆكاره.
هۆكاره ناڕاسته‌وخۆكانی (14ی) ته‌موز
ژماره‌یه‌ك هۆكار هه‌بون كه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رییان هه‌بو له‌سه‌ر دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی (14)ی ته‌موزو روخاندنی رژێمی پادشایه‌تی له عێراق، له‌وانه له‌باربردنی شۆڕشه‌كه‌ی ره‌شید عالی گه‌یلانی و شكستهێنانی حكومه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان له‌جه‌نگی ساڵی (1948)ی فهلهستینو ده‌ركه‌وتنی ته‌وژمی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی له‌دژی هه‌ژمونی به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه‌كه‌دا.
له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا له‌و كاته‌دا ته‌وژمی شۆڕشگێڕی له بره‌ودا بو، جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بی به‌شێوه‌یه‌كی چڕ پشتیوانیان له‌سه‌ركرده لاوه شۆڕشگێڕه‌كان ده‌كرد به‌تایبه‌تیش بزوتنه‌وه‌ی ته‌موزی ساڵی (1952)ی میسر.
یه‌كێكی دیكه له‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌وترێت به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رپابونی بزوتنه‌وه‌ی (14)ی ته‌موز هه‌بوه، رێككه‌وتنی حكومه‌ته‌كه‌ی نوری سه‌عید بوه له‌گه‌ڵ وڵاتانی خۆرئاوا له چوارچێوه‌ی (په‌یمانی به‌غدا) كه له‌و كاته‌دا وه‌ك گرێبه‌ستێكی ستراتیژی بۆ هێنانی هه‌ژمونی به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو دواتر هێنانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سامانی نه‌وتدا له‌ناوچه‌كه وه‌سفده‌كرا، ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌مه‌به‌ستی وه‌ستانه‌وه به‌ڕوی یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا.
هۆكاره راسته‌وخۆكان
زۆرێك له‌مێژونوسان له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕان كه توڕەیی خه‌ڵك له داگیركاری به‌ریتانیا بۆ عێراق دوای روخانی شۆڕشه‌كه‌ی ره‌شید عالی گه‌یلانی له ساڵی (1941) و له سێداره‌دانی ئه‌فسه‌ره ئازادیخوازه‌كان كه به‌شدارییان له شۆڕشه‌كه‌دا كردبو هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رپابونی شۆڕشی (14)ی ته‌موز بوه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ باس له چه‌ند هۆكارێكی تر ده‌كرێت، كه كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر به‌رپابونی شۆڕشی (14)ی ته‌موز هه‌بوه، له‌وانه خراپی بارودۆخی گوزه‌رانی خه‌ڵك، ئه‌وه‌ش به‌هۆی شكستهێنانی رژێمی پادشایه‌تی له‌به‌دیهێنانی خواسته‌كانی خه‌ڵك‌و ده‌ركه‌وتنی وه‌ك رژێمێك كه به‌ستراوه‌ته‌وه به به‌ریتانیاوه له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل.
هه‌ژمونی كۆمپانیا بیانییه‌كان به‌سه‌ر ئابوری عێراقدا یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت به‌تایبه‌تیش له‌بواری نه‌وتدا كه ده‌وترێت بوه‌ته هۆی داكشانی ئابوری عێراق و هه‌ڵاوسانی نرخ و گرانبونی كاڵا له وڵات‌دا.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌و كاته‌دا رژێمی عێراق له‌ژێر هه‌ڵمه‌تێكی توندی راگه‌یاندنی میسر‌و سوریادا بو به‌هۆی به‌شداریكردنی له (په‌یمانی به‌غدا) رادیۆكانی قاهیره‌و میسر كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر بیری خه‌ڵكی عێراق دانا بو سه‌باره‌ت به حكومه‌ته‌كه‌یان كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی خۆرئاوا رێككه‌وتنی كردبو.
دوای روخاندنی رژێمی پادشایه‌تی و راگه‌یاندنی یه‌كه‌مین كۆماری عێراق عه‌بدولكه‌ریم قاسم بو به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند له ساڵی (1963)دا حیزبی به‌عس كوتادهی به‌سه‌ردا كرد و عه‌بدولسه‌لام عارف بو به سه‌رۆكی وڵات.
دوای ئه‌م قۆناغه ئیدی سه‌رده‌می كوده‌تاكردن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له عێراق دهستیپێكردو تا ئه‌و كاته‌ی سه‌دام حسێن له‌ساڵی (1979) هات و تا ساڵی (2003) جڵه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌بو.
(14)ی ته‌موز له مێژوی عێراقدا
تا ئه‌و كاته‌ی له‌ساڵی (1968)دا حزبی به‌عس ده‌سه‌ڵاتی به‌ته‌واوه‌تی گرته‌ده‌ست، (14)ی ته‌موز جه‌ژنی نیشتیمانی ره‌سمی عێراق بو، دواى روخانى رژێمى بەعس و لە ساڵانى رابردودا و ئەمڕۆش، وه‌ك یادێك بۆ ئه‌و رۆژه (14)ى تەموز کراوەتە پشوی فەرمی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات
سبةى