یه‌ك شه‌ممه‌ , كانونی یه‌كه‌م 1 2024
Home / به‌ڵگه‌نامه‌ / گومرگى كؤمارى کوردستان

گومرگى كؤمارى کوردستان

گومرگى كؤمارى کوردستان

نەغەدە

جەنابی ئاغای  سەید ئەحمەد بەخشداری موحتەرەمی سلدووز . لە دوای ژومارە ١٤٧٩ ، [بەروار] ١٦ / ٧ / ٢٥  ڕاجیع بە  ئاغای حەسەن وەلی زادە  کە فێعلەن لەنەغەدە تەوقیف کراوە عەرز دەکرێ ئەمر بفەرموون ئەگەرماڵی کڕیوە ماڵیاتی گومرگی لێ وسووڵ و ئازادی کەن و ئەگەریش ماڵی نەکڕیوە دەستوور بفەرموو  موزاحیمی نەبن و بینێرنەوە———–   کەریمی

سەرۆکئ ئیدارەی گومرگی کوردستان کەریمی

مۆری گومرگی کوردستان

١٣٢٥

ئیمزا: جەعفەر کەریمی

شیکردنەوە: ١- مەبەست لە سەید ئەحمەد، سەید ئەحمەدی سەید تەهای گەیلانی یە کە لەسەردەمی کۆمار دا بەرپرسی نەغەدە بووە.  سەرلک ( مایۆر ) جەعفەری کەریمی سه‌رۆکی ته‌واوی ستادی هێزی کوردستان و هەر وەها بەرپرسی گمرگات بووە. ئەم بەڵگەیە لە تۆڕی کۆمەڵیی فەیس بووک بە سپاسەوە لە دیواری فەرەیدوون حەکیمزادە وەرگیراوە ئەویش لە ئاڕشیوی تایبەتی کاک ئاوات هەمەدانی وەرگرتووە.

10980707_10204442511796231_7783719961259567625_n

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

بەڵگەنامەک دەربارەی ئاوارەبوونی 20هەزار کەسە لە خەلکی هەورەمان لە دیوی ئیران بەرەو خاکی عوسمانی

بەڵگەنامەیه‌کی زۆر گرنگ دەربارەی مێژووی کورد کە بەڵگەنامەکە دەربارەی ئاوارەبوونی 20هەزار کەسە لە خەلکی هەورەمان …