(بیت الحكمه) ی شاری به‌غدا) وه‌ك یه‌كه‌م زانكۆ له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی
له‌مێژووی شارستانیه‌تی ئیسلامی چه‌ندین داهێنان و داهێنانكاری بوونی هه‌یه، كه‌تاو ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش پێشكه‌وتنی له‌و شێوه‌یه به‌دی نه‌هاتبوو، یه‌كێك له‌و پێشكه‌وتنانه بریتییه له كۆڕی زانایان و په‌ره‌دان به‌كتێب و كتێبخانه.
له‌مێژووی ئیسلامی به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كان و ووردتریش له‌سه‌رده‌می (هارونه ره‌شید) پێشكه‌وتنی به‌رچاو له‌بواری كتێب و كتێبخانه به‌دی هاتووه‌و له‌چه‌ندین بواری جۆراو جۆر شاره‌زاو پسپۆری تایبه‌تی بۆ ته‌رخان كراوه.
ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی (هارونه ره‌شید) ناوی (بیت الحكمه) بوو، بنكهكهی له‌شاری به‌غدا بوو، له‌مێژوودا به‌یه‌كه‌م زانكۆ ئه‌ژمار ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رده‌می زێڕینی ئیسلام ئه‌ژماركراوه‌و مێژووه‌كه‌ی به‌ساڵی (840) میلادی به‌نزیكی داندراوه.
سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ده‌ڵێن: (بیت الحكمه) له‌باڵه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دوو نهۆمی پێكهاتبوو، نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت بووه بهكۆگا كردنی كتێب و نامه‌كان و ده‌ستنووسه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و نهۆمی خواره‌وه‌شی تایبه‌ت بووه به وه‌رگێڕان و بیرمه‌ندان و زانایان و دانایانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و فێرخوازان و قوتابیانی.
له‌كاتی خه‌لافه‌تی (ئه‌بی جه‌عفه‌ری مه‌نسور) په‌ره به‌و زانكۆیه دراوه‌و بایه‌خ به‌سه‌رجه‌م زانسته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه دراوه‌و ته‌نانه‌ت به‌شی تایبه‌تی وه‌رگێڕانی كردۆته‌وه‌و زانایان و شاره‌زایانی له‌موسڵمان و ئاینه‌كانی تر وه‌رگرتووه‌و كاری پێكردوون بۆ په‌ره‌دان به‌زانست و زانیاری، سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ده‌ڵێن : خه‌لیفه بۆ هه‌ر كتێبێك وه‌رگێڕان به‌رامبه‌ر به‌كێشی كتێبه‌كه ئاڵتون و پاره‌ی به‌خشیوه‌ته زانایان.
(مه‌نسور) نێرده‌یه‌كی ره‌وانه‌ی ئیمپراتۆری رۆم كردووه‌و داوای كردووه ئه‌و كتێبانه‌یان پێبدات كهتایبهتمهند بووه به‌بواره‌كانی (پزیشكی و ئه‌ندازیاری و ژمێریاری و گه‌ردونناسی) و پاشانیش وه‌رگێڕی بۆ دابین كردووه‌و كتێبه‌كانی كردووه به‌زمانی عه‌ره‌بی.
به‌هۆی ئه‌و كتێبانه‌ی له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی مه‌ئمونی كوڕی هارونه ره‌شید كرانه زمانی عه‌ره‌بی، ناوه‌ندی زانستی و فیكریه‌كان له‌جیهانی ئیسلامی بڵاوبوونه‌وه‌و چه‌ندین لقیان كرده‌وه له‌شاره‌كانی (حه‌له‌ب و دیمه‌شق و قاهیره‌و فاس و قورتوبه‌و تهلیتله).
دوا به‌دوای فراوان بوونی زانسته‌كان له‌هه‌مان سه‌رده‌می مهئمون، به‌شی ئه‌ستێره‌ناسی كرایه‌وه‌و كار بۆ ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی كتێب و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و بواره كرا.
له‌كتێبخانه‌ی (بیت الحكمه) چه‌ند به‌شێك هه‌بوو وه‌ك (سپاردن و خواستن و به‌رگ كردن و نه‌خشه‌و وێنه‌كان و به‌شی نووسین و وه‌رگێڕان).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بیروڕای جیاواز له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه، به‌ڵام دوای له‌ساڵی (1258) ی میلادی شاری به‌غدا كه‌وته ده‌ستی ته‌ته‌ره‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی هۆلاكۆ، كتێبخانه‌ی (بیت الحكمه) وێران بوو كه‌تێیدا (300) هه‌زار كتێبی دانسقه‌و نایابی تێدابوو.
ميَزوو