(جۆراوجۆرای ناوی کورد له‌زبانه‌کانی حکوومه‌ته‌کانی دێرین)
ئه‌گه‌روادابنێین،هه‌رسه‌رهه‌ڵدان وبدیهاتن و په‌یدابوونێک له‌سه‌ره‌تا بێ گۆڕانکاری بوایه، له ته‌وای گشت و گوزاری مێژووش،شکلی هه‌وه‌ڵی خۆی ده‌پاراست و هه‌تا دوایین هه‌روا به‌چه‌قین ده‌ماوه،ئیدی چ ناکوکیه‌کی بیروبۆچوون و ناکۆکی ئاقیده سه‌باره‌ت به وی به‌وجودنه‌ده‌هات.
بۆهه‌مووکه‌س ئاشکراو ڕوونه که هه‌ر هاتنه‌دی و وه‌دیهێنان و مسوهگهربوون له‌تێپه‌ڕینی زه‌مان گۆڕانکاری به‌سه‌ردادێ وبارهوبارقهبووڵ ده‌کات له شێوه‌ی ره‌فتاری گۆڕین به قۆناخێک ده‌گات که بهچهتوونی له گه‌ڵ ئهولیهکهی بناسرێته‌وه.
متاڵاوتۆژینهوه لهمهڕناوی جۆراوجۆری به‌ڵام وه‌ک یه‌ک وهاوڕیشهی کورد،ئه‌م پسیارهدێنێتهپێش کهئاخۆ ناوی ئهمڕۆزژی کورد له‌سه‌ره‌تاش به‌ن شکل ده‌گوترێ،ئهگهروابووه ئه‌دی چلۆن له‌ناوی کورد ئه‌م ههمووکلیمه بهلهبزی جۆراوجۆرگۆڕاوه. ئهگهروافکربکرێ له‌هه‌وه‌ڵه‌وه ناوه‌کی ئه‌وها نه‌بووه ده‌بی بوونی ئه‌م هۆزوتایفهوقهومانه له‌سه‌ره‌تای مێژووی پێکهێنانیان حاشالێبکهین. به‌قه‌ولی مه‌وله‌وی: (هیچ اسمی بی مسمادیدهای؟ یازگاف ولام گل،گوڵ گل چیدهای؟)
ڕاستییه‌که ئه‌مه‌یه که مه‌علووم بوون و به‌ڵگه‌ی ڕاستی ناوی کورد له سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ بوونی خودی کورد بووه، هه‌تا ده‌کرێ بگوترێ به‌ر له کۆچکردن له سه‌رزه‌مینه‌کانی ساردوسڕی باشووری، هه‌ر له وێ له شکل و قه‌وارو ههیکلهکی نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی ماد،یان(مارد=مه‌رد) کۆمه‌ڵگای عه‌شیره‌تی ته‌نیاو تاقانه‌یان هه‌بووه و ئه‌م ناوه به‌و شکڵه‌ی به سه‌ر زوان داهاتووه به‌ڵام له‌و سه‌رده‌م که خه‌ت نه‌بووه چلۆن به سه‌ر زوان داهاتووه قسه‌ی پێکراوه له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆ نه‌توانرێ ئه‌وی بناسی به‌ڵام بووه.
له متاڵاو بهرسهرچوونهوهی سه‌رچاوه‌کانی دێرینی ناسی وا دیاریده‌دا که کۆچکردن وئاواره بوونی ماده‌کان،دوو هه‌تا سێ هه‌زارساڵ کێشاوه. ئه‌م کۆچ ودهربهدهریهی دوورودرێژ له دوو سه‌رده‌م و له دوو به‌ش بووه،یه‌کێکیان به نوسینی “دیاکونف” له سه‌ده‌ی بیست و سیوهم به‌رله زایینه که باوک و باپیرانی کورد به ناوی “کوتی” و کورتی” و “کاردو ” له گۆڕه‌پانی مێژوو سه‌روه‌ده‌رده‌نێن و سومر ده‌ست به سهردادهگرن و دیسان دیاکونف ده‌نوسێ: ( وشه‌ی کوتی ته‌نیا له هه‌زاره‌ی سێوه‌م و دووه‌می به‌ر له زایین مانا‌و مه‌فهومی هه‌بووه(ل 138)
کورده‌کانی دهربهدهروههتڵهی به‌شی یه‌که‌م یانی کورده‌کانی ڕۆژئاوا،ههرئهوکوردانهی کوتی(کاردوکان)یان کورده‌کانی (ئاڕاڕات ئاگرین،کهدیاکونف ناوه‌کانی ئه‌وانی له‌ده‌ڤه‌ری نیشته‌جێ بوونیان لهسهرنهخشهکانی ئیران بهرهدیف لهباشووربهخوارهوهی ئاگری،کوتی،لولوبی نووسیوه که‌سه‌رجه‌می ڕۆژئاوا وباشووری ڕۆژئاوای ئێران ده‌گه‌ێته‌وه. له‌سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی ئه‌وه‌ڵ به‌رله‌زایین هه‌موو”اورارتوییان” وخه‌ڵکی ماننا ومادهکانیان(کوتی)ناوده‌بردن که‌جاروبار له‌کتێبه‌کانی(سارگونی دووه‌م)ش ناوی “کوتیان” ده‌بینرێ.(ل 138)
دیاکونف ده‌نوسێ: (ده‌ورانی سه‌لته‌نه‌تی پاشایانی “کوتی” کورت بووه،چونکهکوتیهکان دایم ودهرههم پێکه‌وه له‌ناوه‌خۆ خه‌رێکی شهربوونه وهه‌ریه‌ک لهپاڵشاکانی ئه‌وان هێشتاپاشایی نه‌کردوو دهڕۆخاندران. کوتیهکان دانیشتووی کێوه‌کانی “زاگروس” له‌عه‌ینی حاڵ‌دا کهپێکهوهبێ لێبڕانه‌وه له‌شه‌ڕدابوون بۆ ده‌ڤه‌ری ده‌وروپشتی خۆشیان هێرش ده‌برد وشاره‌کانی دووچۆمانیان(بین النهرینان) وێران ده‌کرد( ل 140و141) ئهودیسان ده‌نوسێ: (تێکه‌ڵ وئاویتهی ڕه‌چه‌ڵه‌کی یان حهسل وڕهتهوهی نه‌ته‌وه‌ی ماد به‌ڕاده‌ی پێڕه‌وابوون بۆ ئێمه ڕوونه به‌م بۆنه‌وه ده‌کرێ بڵێن که‌م تهڤلهڤ کرنه به‌ناویه‌کداچوونی ڕهچهڵهیی له سه‌ریه‌ک له هه‌زاره‌ی سیوهم هه‌تا سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی ئه‌وه‌ڵ بێ گۆڕانکاری بووه. خه‌ڵکی سه‌رانسه‌ری ئه‌م ده‌ڤه‌رو مه‌ڵبه‌نده له”گۆلی ورمێ” هه‌تا به‌شی سه‌روی “دیاله” له تۆره‌مه‌ی “کوتی” و “لولوبی” بوونه. لولوبیه‌کان (لوڕه‌کان) له خالێ ڕۆژئاواتر،و “کوتیان” و(کورده‌کان) له ناوچه‌کانی ڕۆژههڵاتتر سه‌قامگیربوون(ل 178و179).
کوردانی به‌شی دووه‌م به‌کوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی،ماداهانیان نووسیون که‌ئه‌مانه‌ش ورده ورده به‌به‌شی هه‌وڵی لکاون یان له‌ئێران له‌نێوه‌ڕاست وباکووری وڵات جێگربوونه.
هرووت نوسیوه: “دیااکو”یه‌که‌مین وههوهڵین پاڵشای ماد،هۆزه‌کانی جامینخوازو شوێن که‌فته‌ی خۆی بریتی له” ماده‌کان،بوسییهکان،پرتکینییهکان،ئاستروختهکان،ئهریهزنتیهکان(ئاریازندییهکان) بودیهاکان،مهغهکانی ژێرپهرچمێکی تهنیاکۆکردهوه)(ل 61)وه‌رگێڕاوه‌ی وهحیدمازندهرانی)
چاپی فه‌رهه‌نگستان)
دیاکونف ئاویتهوتێکهڵاوی ڕهچهڵهی ماده‌کانی به‌نزیکه‌ی هه‌زارساڵ به‌رله‌زایین ئه‌وها نووسیوه’کوتتیهکان،لولوبیه‌کان،مێهرانیهکان،کاسیه‌کان(کاسپینهکان)ئیلامیه‌کان،هوریانیهکان.
هرودت ماده‌کان به یه‌کێک له‌و هۆزانه‌ی به حیساب هێناوه که په‌یره‌وی”دیااکو”هه‌وه‌ڵین پاڵشا یانشاههنشانی مادبوون له حالیکدا که مغهکانیش له سه‌رده‌می پادشاکانی هه‌خامنشی و پاشان له به ماده‌کانیان ناو لێههڵدهدان. هه‌ڵبه تهیهک یان دوو هۆزی دیکه، بودیه‌کان(کوتیهکان)بوسیه‌کان(کاسه‌کان)ده‌کرێ له ڕووی وێک‌چوونی ناوبۆچوونی دیرین ناسان له ڕه‌دیفی ماده‌کان به حیساب بێنین به‌ڵام ئه‌م ناوانی دیکه که هردووت هێناونی له‌وانه‌یه به قه‌ومه‌کانی دیکه‌ی ئیرانی په‌یوه‌ندی هه‌بێت وکوو پارسه‌کان، پارته‌کان (پرتوهکان)باکتران(بلخیان)که له سه‌رزه‌مینی پاشاکانی دیکه‌ی ماد، یانی خوراسانی گه‌وره‌و ئه‌فغانستانی هه‌نۆکه،بلوچستان ههتاسند وئیقلیمی فارس بڵاوبوونه. به‌ڵام هۆزی ماد له سه‌ر زه‌مینه‌کانی باشووری ڕۆژئاوو ڕۆژئاوا،و ناوندی هه‌تا باکووری ئیران یانی پاریزگای فارسیش به پڕوچڕ نیشته‌جێ بوون.
ئه‌م پڕ‌و چڕی کوردان یان ماده‌کان له ئیقلیمی فارس زێده‌تر له سه‌رده‌می ههخامهنشینیان و ئه‌شکانیان له سه‌رده‌می ساسانیانیش به ڕاده‌یه‌ک بووه که چاخی سه‌رهه‌ڵدانی ساسانیه‌کانی کورد ڕه‌چه‌ڵه، گه‌لێک له هۆزو تیر‌و عه‌شایری کوردکان له ڕوو به‌ڕوو بونه‌وه،یان له ڕه‌خ و قه‌راخ شه‌رکه‌رانی ئه‌رده‌شیری بابه‌کان ده‌کرێ ببینین و ئه‌م چڕوپڕی و زۆری هه‌تا جێگایه‌که،که له سه‌ده‌ی چوارمی هیجری له فارسنامهی “ئیبنی بلخی” ئه‌وها له زورایهتی کوردان له فارس قسهگوتراوه که بیروبۆچوون وایه که ئه‌و پارێزگایه جێگایه‌ک جگه له ئاخیزگه‌ی کوردان ناتوانێ ببێت.
کۆنینه‌ناسان و دێرینه‌ناسان و ڕه‌چه‌ڵه ناسان له دوو- سێ سه‌ده‌ی زوو ئێرانیه‌کانیان له لێکۆلێنهوهتوژینهوهی خۆیان به سێ هۆزو به‌ره‌باب بریتی له ماد‌و پارس وپارث ناو بردووه. به‌ڵام له تۆژینه‌وه‌کانی دوایی له‌وانه له دایرةالمعارف ی بریتانیا چاپی1892 و کتێبی قه‌به‌ی مرۆڤ ناسی هنری فیلد، و شوێنی زوربه له ڕه‌چه‌ڵه ناسانی ده‌نگین،
ئه‌م چاخه ده‌بینین خه‌ڵکی ئێرانیان به سێ نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و باجیک وبلوچ ناساندوه.
له سه‌ره‌وه سه‌باره‌ت به به‌شی هه‌وه‌ڵ کوچکردنی کورد یان کورددهکانی ڕۆژئاوا یان کوردانی ئاگری(ئارارات)هه‌ر ئه‌و کوردانه‌ی کوتی(کاردوکان) له هه‌زاره‌ی سیوهم ودووه‌م قسه‌کراوه له به‌ر دهوامبوون به کۆچکردنی به‌شی دووه‌می کوردان که به‌ئه‌وان کوردانی ڕۆژهه‌ڵات یان مادایانهکانیان گووتوه،باسی لیوه‌ده‌کرێت.
به قهرێنهو به‌ڵگه‌و متاڵایی و به‌سه‌رداچوونه‌وه‌ی کۆنینه ناسان وا وه‌ده‌رده‌که‌وێ که کۆچکردن و ده‌ربه‌ده‌ری کورده‌کانی ده‌سته‌ی دووه‌م به دوولایانی بووه دیسان له دوو به‌ش،یه‌ک بۆ لای زاگروس و نێوان رودان وئه‌وی دیکه بهپڕوچڕی له سه‌رزه‌مینی نوێ بۆ لای ڕۆژهه‌لات و باکوور که بۆ ئه‌و شوێنان چوونه و ماوه‌تنه‌وه.
هه‌روه‌ک دێرینه‌ناسان نووسیویانه گه‌لێک لهکۆچهرانی ده‌سته‌ی دووه‌می کوردان بۆ مازه‌نده‌ران وخوراسانی گه‌وره چوونه نیشته‌جێ بوونه وگه‌لێکیش له‌ماوه‌ی هه‌زارسال،سه‌رده‌م به‌سه‌رده‌م له‌گه‌ڵ پارسه‌کان تیرهتیره کۆچیان کردوه له‌باکووری ئێران سه‌قامگیربوونه. له‌ڕاستیدا به‌گشتی کورده‌کان ههربهمجۆرهی کههۆزهکانی دیکه‌ی ئێرانی، له‌تیپی ئه‌وان لهههمووشوینی وڵات نیشته‌جێ بوون. بۆ نموونهکاتی هاتنی دوایین پاشماوه‌ی به‌شی دووه‌می ماده‌کان بۆ باشووری ڕۆژئاوا،ئه‌و تیرهوهۆزانهی له‌قه‌ومی”پارسوا” کهلهنێوهڕاستی سه‌ده‌ی نوهه‌م هه‌تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی به‌رله‌زایین له‌ده‌ڤه‌ره‌کانی ڕۆژئاوای زاگروس دانیشتووبوون لهبهرامبهرپڕوچڕی ماده‌کان،ئه‌وناوچه‌یان به‌جێهێشت وله ده‌شته‌کانی”ماهیده‌شت” و “چیاکانی به‌ختیاری” و”شوشته‌ر”دانیشتووبوون.
مژینهناسان وکۆنینهناسان نووسیویانه کۆچکردنی به‌شی دووه‌می ماده‌کانی کورد،بۆلای ڕۆژئاوای ئێران بۆ زاگروس وده‌وروپشتی دهجلهوفهڕات نزیکه‌ی ههزارودوسهت ساڵ به‌رله زایین جلی کرده‌وه‌ی له‌به‌رکردوه. ماده‌کانی کورد هه‌رچه‌ند له‌دوای ده‌یان سهدهنیشتهجێ بوون ومانه‌وه ولهوناودهڤهرانداخهڵکی هاووڵاتی وێیان لهخۆیانداتواندهوه به‌ڵام ناوی ئه‌وانیان لهخۆناو به‌ناوی ئه‌وان ده‌نگین بوون. ئه‌وهاووڵاتیانه‌ی که‌ئه‌وکات وسه‌رده‌م به”کاردو” و”کاردوا) ناویان ده‌بردن وبهرلهوان ئاشوڕیهکان له‌وانیان باسکردبوو،چاخی واردبوونی ماده‌کانی بههێزودهسهلات،ئیدی سه‌رده‌می به‌توانایی ئه‌ونه‌ته‌وه دوایی پێهات بووکزببوون وبهتێپهڕبوونی ڕۆژگاران ماده‌کانی کوردیش وکاردوکانی مادی پێکهوئاویتهی نه‌ته‌وه‌کانی کوردی ڕۆژئاوای ئێرانیان پێکهێنا. لهحالیکدا زوربه‌ی هۆزه‌کانی دیکه لهقهوموکانی کوردههروا له‌سه‌رانسه‌ری ئێران نیشته‌جێ ببوون و مابوونه‌وه.
هه‌ڵ ومه‌رجی تازه له ئیقلیمهکانی دوور له یه‌ک، له سه‌ر زمینه‌کانی نوێ که ماده‌کانی مهاجری کۆن و نوێ هه‌زاران ساڵ بوو له سه‌رانسه‌ری وی مابوونه‌وه هۆکار بوو هه‌تا له هه‌رجێ و شوێنێک له پهیفینی ناوی کورد گۆڕانکاری و جۆراوجۆری لێ وهدێبێت.
هۆکاری دیکه بۆ گۆڕانکاری و باره‌و بارپێکردنی ناوی کوردانه که له ماوه‌ی سه‌ده‌کان و هه‌زاران ساڵ ئه‌م ناوه له سهرزوانی هۆزه‌کانی دیکه وه‌کوو سومریه‌کان،ئاشۆڕیهکان، ئارامیه‌کان، و یۆنانیه‌کان، له گه‌ڵ پهیڤینهکانی جۆراوجۆر ده‌گوترێ که وێنه‌کانی وێکنهچووی وی له خواروه ده‌کرێ له کۆ کردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگان و شوێنی پێنوسی تۆژینهران نیشان بدێن،ئه‌ویش به شێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه به سهرداچوونهوه له‌م کتێبه به هێنانی ناوی هه‌ر نووسه‌ریك له مه‌ڕ هه‌ر بابه‌تێک که له هه‌ریه‌ک له‌وان به لێگێڕدهراوه دواوین.
محه‌ممه‌دئه‌مین زه‌کی له(اعلام المختلفه)باره‌وباری ناوی کورد کهلهلهبزی نزیک وویکچوو بهیهکدین به‌زوانی نه‌ته‌وه‌کانی جۆراوجۆری قه‌دیم،لهلهکۆن ولهمێژینهوه ههتاسهرههڵدانی ئیسلام به‌م جۆره‌ی هێناوه‌ته‌وه:
له‌لای سومریه‌کان{گوتی،جوتی،جودی
له‌لای ئاشوریه‌کان{گوتی،کوتی،کورتی
له‌لای وارامیهکان{ کارتی،کاردو،کارداکا
{کاردان،کارکتان،کارداک
وله‌لای پارسه‌کان وپارثهکان{کورتیوی،سیرتی،کوردراکان
له‌لای یۆنانیه‌کان {کاردهسوی،کاردوخوی
و ڕۆمیان {کاردوک،کردوکی
له‌لای ئه‌رمنیه‌کان {کوردوئین،کورچیخ
{کورتیخ،کرخی،کورخی
له‌لای عاڕه‌به‌کان{کوردی،کاردوی،باکاردا
{کارتاویه،جوردی،جوی(1)
ئیحسان نووری پاشا ده‌نووسێ: (مستشرق رایسک لهدایرةالمعارفی ئیسلامی ده‌نوسێ: (خالدی،کوردی،کورتی،الکوردی له‌گه‌ڵ کورده‌کان بهناوهاوبهشن”.)
مستشرق”دراور”ش ده‌ڵێت: کاردا،کارتوخی،کورتوخی،غوردی،کارداک،سیرتی،کورتی،غوردیای، غوردوئهتی، کاردا، کارداویه،کاردایه،کارتاویه،له‌گه‌ڵ کوردیا،ههموویهکن.(2)
مینورسکی لهدایرهةالمعارفی ئیسلامی ده‌نوسێ: “هارتمان”،”نولدکه”و”ئهیسیاخ” به‌م بیروبۆچوونهگهیون ویه‌ک قسه‌ن کههۆزی “کورتی” که مێژوو نووسانی یۆنانی قه‌دیم له رێزی تایفه‌کانی ماد‌و پارسیان ناو بردوه،ئه‌م کوردانه‌ی ههنۆکهن.(3)
ئیحسان نووری پاشا له‌جێگایه‌کی دیکه‌ی کتێبی خۆی ده‌نووسێ: (بازیک کۆنینه‌ناسان بیروبۆچوون وئاقیدهیان وایه که جودی له‌ناوی قه‌ومیGutiگوتی” و”ژوتی” وه‌رگیراوه. له‌سه‌ده‌کانی دوایی /500به‌رله‌زایین ناوی گوتی به‌کاردا،کورتی،کوسی گۆڕاوه.
دوایی هۆز هۆزو تیرهتیرهوتایفهتایفه بوو به‌ناوه‌کانی لولو،گوتی،کوسی، مانای،خالدی، کاردوی پێگوتراوه.
سه‌رچاوه‌کان:
1-خلاصهتاریخ الکردی وکردستان من اقدام العصورالتاریخیه الان. تالیف محمد امین زکی. ترجمه محمدعلی عوفی ازکردی به‌عربی.ص76-75. چاپ بغداد- 1961.
2-احسان نوری پاشا تاریخ ریشهنژادی کرد،ص 121.
3-Ensyclopaedie de L Islam. P. 1197.1960،
ئه‌نزان نێشتمانی کوسیهکان، کاسیته‌کان بوو(4)
ڕه‌شید یاسمی ده‌نوسێ: (مێژوونووسانی یۆنانی له22ی به‌رله زایین کورده‌یان کورده Karda،و له115ی دوایی زایین به کردوئن Korduene و گزنفون له401ی به‌رله‌زایین کوروک و ئارامنهی ئه‌و سه‌رده‌م (کوردۆخ)یان نووسیه‌وه. له ساڵه‌کانی نزیک زانانی مه‌زه‌ن وه‌کوو HarmannونوکدکهNoeldekeوواسیباخ Wessbach پێیان وایه که نه‌ته‌وه‌ی کورتیCyrtii که مێژوونوسانی یۆنانی قه‌دیم به به‌شێک له هۆزه‌کانی مادوپارسیان ناو بردووه ئه‌م کوردی ههنۆکهو ئێستان، و تۆژه‌ری وه‌کوو ڕایسکه Reiskeش گوتوویانه: (خالدی،کوردی،کوتی، و گردیای ههموویهکن(5).
گ.پ.ئاکوپف ده‌نوسێ: (له سه‌رچاوه‌کانی ئه‌رمه‌نی ناوی کورد به له‌بزی”کردۆک” و له سه‌رچاوه‌کانی یۆنانی و ڕۆمی جاوبار”کردۆئهنا” وجار”گردوئهنا”هاتووه و ئه‌م ناوه له شوێنه‌واری هێندیك له نوسه‌ران”کورتین” و له نوشینهکانی دیکه”گورتین”هاتووه(6).
سرلهشکرحهسهن ئهرفع، ده‌نووسێ: (له کتێبه‌کانی سومری 2000ساڵ ق م. وڵاتێک به‌ناوی “کارداکا” وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه که پێوهلکا به قه‌بیله‌کانی”کورتی” بووه و ده‌وێدا نیشانده‌درێ که پاشای ئاسۆڕی تیکلات پیلسر له گه‌ڵ هۆزه‌کانی کوردتی شه‌ڕی کردبێت(7).
ئیحسان نووری پاشا ده‌نوسێ: (قڕال لاکاشه ئادادناراری” له2400ساڵ پێش له‌زایین له عه‌شیره‌ی”کاردا” ئاخافتووه. هه‌روا له2200به‌ر له زایینش”کمیل سین” پاشای “ئور”وڵاتی”کوردی” به”ئهمیروردنز” ئه‌سپاردوه. له ساڵی 1370ی به‌رله‌زایین”شوبی لکبمه”ی پاشا شکلی تایفه‌یه‌کی به‌ناوی”گۆردهGurdناوبردوه.
به‌ردنووسه‌کانی ئاشۆریش له بانوو بورگه،”کارداکا”و تایفه‌ی”کورتیه”و”کورتی”یان ناو بردووه و له ئاکامدا له ساڵی 401ی به‌ر له زایین گزنفون سه‌ردارو مێژوونووسی یۆنانی له خه‌ڵکانێک که چاخی پاشکهشی له‌شکره‌که‌یان له به‌رامبه‌ر سوپای ئێران،بۆ سه‌ر ئه‌ویان هێرش بردووه به ناوی”کاردۆ) ناو هێناوه(8).
دیاکونوف ده‌نوسێ: (ئه‌زموون و لێکدانه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی ئه‌وان نیشان ده‌دا که وشه‌ی”کوتی” ته‌نیا له هه‌زاره‌ی سیوهم و دووه‌می به‌ر له زایین مانا‌و مه‌فهومی خۆی هه‌بووه و به گروپیک و ڕهچهڵهیهکی دیاری کراوه گوتڕاوه که وێده‌چێ له ئازه‌ربایجانی هه‌نۆکه و کوردستان ژیانیان کردبێت…. له هه‌زاره‌ی به‌ر له زایین هه‌موو”اورارتوییان” و خه‌لکی”ماننا”و”ماد”کانیان به “کوتی” ناوده‌هێنا(9).
سه‌رچاوه‌کان:
4-ئیحسان نووری پاشا. مێژووی ڕیشه‌ی ڕهچهڵهی کورد. ل 87.
5-ڕه‌شیدیاسمی. کورد وپیوستگی نژادی وتاریخی او. ل 90تا 93.
6-گ.پ.آکوپف. کردان گورال. ترجمهسیروس ایزدی ص 54.
7-سرلشکرحسن ارفع. کردها.ص 8.
8-احسان نوری پاشا. تاریخ ریشههای نژادی کرد.ص 4.
گیرشمن ده‌نوسێ: (گوتی Gutiیه‌کان تایفه‌یه‌ک لهایلامیانی چیانشینی دۆڵ وگهڵیهکانی کوردستان بوون(10).
له دایرهةالمعارفی ئامریکادا هاتووه: (کورده‌کان پییان وایه له ڕهچهڵهی”Gutiیان “Qurti”نه خه‌ڵکانێک که له3600هه‌تا2400ی به‌ر له زایین له سنووروتخوبی ههنۆکهی ئه‌وان زندگییان ده‌کرد(11).
استریون ناوی ئهوهۆزانه که‌ده‌وڵه‌تی مادیان پێکهێنا نووسیوه وگرنگترینی ئه‌وانی “کورتی” و”مه‌رد” (مارد) ناوبردوه(12).
عه‌لی ئه‌سغه‌ری شه‌میم ده‌نوسێ: (به‌ڵام ئه‌م حه‌قیقه‌ته مسۆگه‌ره وگومانی تێدانییه که مه‌مله‌که‌تی دێرینی کاردا، یان کاردۆ، که جێ دانیشتنی قه‌ومه‌کانی ئێرانی ڕهچهلهی کاردو، یان خالدی بووه،ئهمڕوۆکانه لانک و بیشکه‌ی په‌روه‌ده‌ی ئیلاتی کورده خێڵات و عێلاتی کورده و زێدهلهمه شاهدو بهلگهو ده‌لیلی مێژوویی یه‌کیه‌تی ڕیشه‌ی نێوان دوو کلیمهی کورد‌و کاردۆ نزیکهکایهتی و خزمایه‌تی و په‌یوه‌ندی ڕهچهڵهیی کورده‌کانی ئه‌مڕۆکه، له گه‌ڵ کاردویهکانی قه‌دیم و دێرین به شێوه‌یه‌کی کامڵ وپتوون مسۆگهرو ئاشکراده‌کات(13).
شه‌میم دیسان لهچێگاوشوێنهکی دیکه ده‌نوسێ: (ئهسترابوون له‌دوو بابه‌ت له‌کتێبی خۆی به‌نه‌ته‌وه‌کانی ئیرانی سیره‌تی ئاماژه کردوه یه‌کێک له‌کتیبی 11.پاژی 13.به‌شی 3 کهلهنیوژماردنی نه‌ته‌وه‌کانی دانیشتووی مادی،به‌دوو نه‌ته‌وه‌ی ئیرانی”سیرتی” و”مه‌رد” (مارد)LesMardes ئاماژه‌ده‌کات وشوێنی جێ دانیتنی حهسلی ئه‌وان به پارس ده‌زانێ ولهبابهتهکهی دیکه له‌کتێبی 15که‌تایبه‌تی جوغڕافیای ئیران وهنده له‌به‌شی هه‌وه‌ڵ لهپاژی سیوهم دیسان له‌دووه‌م قومی “سیرتی” و”مه‌رد” ناو هێناوه وئه‌وانی لهتۆوونهتهوهکانی پارسی ده‌زانێت(14).
پڕفسۆرمینوڕسکی له‌ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی مستشرقین له مه‌رده‌کانMardesماردهکان، قسه دێته‌گۆڕ و ئه‌وان له گه‌ڵ”مانیناییهکان،(مانینایهکان)”منایهکان”به‌رامبه‌ر ده‌کات و ده‌لێت: (کورده‌کان خۆیان به کرمانج ده‌زانن و ئه‌مه له دوو کلیمهو وشه‌ی پێکهاتووه، هه‌وه‌ڵ وی که(ج) پاشگرێکه که ده‌بێ ئه‌وه‌ی جیاکهیهوه. ئهوکلیمه دووبه‌شی ده‌مێنێته‌وه. یه‌کێک”کر” وئهویدیکه”مان” له منایی(مننایی” ومنتیاتوی” یه.
سه‌رچاوه‌کان:
9-دیاکونف. تاریخ ماد. ترجمه کشاورز.ص 138.
10-گیرشمن. ایران ازآغاز گااسلام. ترجمهدکترمحمد معین.ص 26.
11-The Encyclopaedia Americanna Vol.16.p.558.1968.
12-استرابون. کتاب 11. فصل 13.
13-شمیم. علی اصغر.کردستان.ص 36.
14-همان کتاب ص 39، 40.
ئه‌گه‌ر بێتوو”مه‌رده”کان بنه‌چه‌که‌ی ” مناییهکان” بن،ڕهتهوهنامهی کورده‌کان که مه‌سعودی( سه‌ده‌ی ده‌هه‌می زایینی) ناو لێده‌بات به ته‌واوی وه‌ڕاستگه‌ڕانی مێژوویی په‌یداده‌کات به‌مجۆره (کوردی کوڕی کوردبوون و مه‌ردبوون….بن هوازن)به‌یه‌کجاره‌کی ده‌کرێ بگوترێت که ڕهچهڵهی کورد پێکهاتوو له تایفه‌کانی کۆن و دێرینی:مردۆی و”کوردۆی Kyrtioiیه که هه‌ر دوو به پهڤین و ئاخافتنی نزیک به‌یه‌ک به”مادیان” قسه ده‌کرد(15).
(دیاکونف)یش “مانناییه”کانی وه‌کوو”لولوییه)کان و”گوتیه” کان داده‌نێ و به‌شێکی” یه‌کیه‌تی قه‌بیله‌کانی ماد”ناوبردراون.(16).
عومهرفاروقی ده‌نوسی:( شاری سه‌قز بێ دوودڵی پێته‌ختی”ماناییه)کان بووه که “مانا”کان یه‌کێک له تایفه‌کانی ماد بوونه(17).
محهمهدعهباسی له پێشه‌کی شه‌ره‌فنامه ده‌نوسێ:( له به‌ردنووسێک له”وارادنز Varad-Nannar،که په‌یوه‌ندی به چوارهه‌زارساڵ پێش هه‌یه ناوی”کورد”ده‌بینرێ. ئه‌مه توردانژن Thureau Dangin،له گۆڤاری ئاشۆڕناسی فرانسه جلد پینجه‌م 1902-1898 گیڕاوه‌ته‌وه که وه‌ڕاستگه‌ڕانی و دورست گوتنی وی ته‌قریبه‌ن لیکۆلهرو تویژکاران په‌سندیان
کردوه(18)
مراداورنگ ده‌نوسێ: (له‌نووسینه‌کانی ئێرانی ویۆنانی وسومری و لهبازیک زوانه‌کانی دیکه تووشی زنجیره‌یه‌ک له‌ناوه‌کان ده‌بێن که‌له‌گه‌ڵ وشه‌ی کورد هاوڕیشه وهاوههنگاون نیشانه‌ی کورده‌کان یان بازێک لهسهرزهمینهکانی کوردنشینن وه‌کوو: کاردا،کارداک، کارداکا، کاردو،کاردوک،کارتاوی،کارتاویه، کاداویه،کارتی،کاردخۆی،کاردشوی، کوردوخی، کورتی،گوتی وهێندیک له‌وشه‌کانی دیکه.
مراداورنگ له دوایی نه‌قل و قه‌ولی سه‌ره‌وه له”تورودانژن” ڕۆژهه‌لات ناسان سه‌باره‌ت به‌دوو نووسین و بهردنووسینێکی ئاشۆڕی په‌یوه‌ند به/4000ساڵ پێش له‌بابه‌ت سه‌رزه‌مینی کورد یان کارداکا که له گۆڤاری ئاشۆڕناسی بینیوه ودیسان ده‌نوسێ: ( 1090-1116) ساڵیک به‌رله زایینی مه‌سیح” تیگلات پیلسریهکم-Tiglat Pillesetپاشای ئاشۆڕ له‌کێوه‌کانی “ئازو” له‌گه‌ڵ گروپیك به‌ناوی “کرتی” شه‌ڕیکرد وبه‌توندی تێشکا. درای و‌رDriverڕۆژهه‌ڵات ناس ده‌لێت: “ئازو” هه‌رئه‌و”هازوی” ئێستایه که‌به “ساسون” یش ناوی ده‌بن.
له نووسینه‌کانی “استرابون” واده‌رده‌که‌وێت که سه‌رده‌مێک بۆ کێوه‌کانی نێوان”دیاربه‌کر” و”مووش” وشه‌ی”کردوا” له کارکراوه و یۆنانیه‌کان خه‌ڵکی ئه‌م مهملهکهتهیان “کاردوخوی” ناوده‌بردن. تیکه دووه‌م وشه‌ی”کاردوخوی” یانی “خوی” له زوانی ئه‌رمه‌نی نیشانه‌ی زێده‌بوونی بهتۆپل و به‌کۆ ده‌گه‌یه‌نێت که نووسه‌رانی یۆنانی ئه‌م ناوه‌یان له ئه‌رمه‌نیه‌ک بیستبێت.
سه‌رچاوه‌کان:
15-مینورسکی. نقل نیکیتین درکتاب کردوکردستان ونقل درمقدمه شرفنامهص36.
16-دیاکونف،تاریخ ماد. ترجمه کریم کشاورز.ص 16.
17-عمرفاروقی. نظری بهتاریخ وفرهنگ سقز کردستان.ص 16.
18-مقدمه محمد عباسی برکتاب شرفنامه بدلیسی. ص سیزدهم.
له لایه‌کی دیکه،له نێو ئه‌و ده‌سته‌یه له‌و وشانه‌ی که باسیان لێکراوه له گه‌ڵ وشه‌ی خالدی هاوهه‌نگاو ده‌بینرێ. خالیدیهکان که لکێک له کورده‌کانن له سه‌رده‌می ئاشۆڕیهکان یانی چاخێک که له ده‌وروپشتی ئاگری(ئاڕاڕات)نیشته‌جێ و دانیشتووبوون به ناوی”اورارتو” یان “اوراشتوUrshtuناو ده‌بردران و ده‌ناسران.
ئه‌م گروپه له کورده‌کان یانی” اورارتو”کان له سه‌ده‌ی نۆهه‌می به‌ر له زایین له ڕه‌خ گۆلی وان حوکمڕانیان ده‌کرد و فه‌رمانڕه‌واو حوکمڕانیان هه‌تا سه‌ده‌ی شه‌شمی به‌ر له زایینی به‌رده‌وام بوو. پڕۆفسۆر”مایر” هه‌وه‌ڵین شوێنی له دایک بوون، یان هه‌وه‌ڵین نێشتمانی ئه‌وان له قه‌راخ چه‌می “ئه‌رس” ده‌زانێ به ئێرۆکه”کاردشوی”یانی بنکه و پایه‌گای کورده‌کان ده‌گوترا.
ڕۆژهه‌ڵاتناس”ریسک Rieske” ده‌لێت: (وشه‌کانی “خالد” كوردی” کورد له‌گه‌ڵ وشه وپهیڤینی “کوردیای”ناوی دههاوئاههنگ وههمدڵ موافقن، سه‌رجه‌م نیشانه ونموونه‌ی شتێکن.)
گروپێک له زانا‌و پسپۆران له سه‌رئه‌م بۆچوون ئاقیدهن که مرۆڤی”کورتیCyrtii” که مێژوو نووسانی یۆنان ئه‌وانیان له جه‌رگه‌ی هۆزه‌کانی”ماد” و”پارس” ناو دیرکردوه،هه‌رئه‌م کوردانه‌ی ههنۆکهن. پشتیوانی ئه‌م قسه‌و ئاخافتنانه‌ی کورده‌کانی سه‌رده‌می ساسانیان له فارس به‌رانبه‌ری کارنامه‌ی ئهردشیری بابه‌کانه(19)”.
عه‌لی ئهسغهرشهمیم به ئاماژه به به‌ڵگه‌و به کتێب گوروپدیای گزنفون ده‌نووسێ: (نێوان کلیمهی”کاردو” و” کلیمهی”خالدی” (حالدی)پێکهاتنی په‌یڤین و نزیکایه‌تی ته‌واوبوونی هه‌یه و خالدی ناوی سومری ئهوتایفانهیه، که ئاشۆڕیهکان ئه‌وانیان:اوراتو”یان”اوراشتو” نووسیوه و له عبری به ناو(ئاڕاڕات)یانی ئاگری،و له یۆنانی”گزاردو”گوتراوه.
هه‌رئه‌و خالیدیانه بوون که له سه‌ده‌ی نۆهه‌می به‌ر له زایین بۆ ئه‌رمه‌نستان کۆچیان کرده‌و له باکووری “گۆلی وان” ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیان پێکهێنا و ئه‌م ده‌وڵه‌ته هه‌تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شه‌شه‌می به‌ر له زایین بوونی هه‌بوو. له‌و کاتێدابوو که هۆزه‌کانی تازه پشووی ئه‌رمه‌نی بۆ مه‌ڵبه‌نی”وان” هێرشیان بردوه،خالیدیهکانیان بۆ لای چیایه‌کان ڕاونا.
کۆتایی پێهاتنی ده‌وڵه‌تی ئارایایی نه‌ته‌وه‌کانی خالیدی یان کاردو به ده‌ستی ئارامهنیهکان ئه‌و شوێنانهوارهی که ئه‌وان له ماوه‌ی سێ سه‌ده له سه‌رزه‌مینی لێدانیشتووی خۆیان به جێهێڵا بوو له ناو نه‌برد به‌ڵکوو له دوایی کۆچکردنی هۆزه‌کانی خالیدی بۆ به‌نده‌ن و چیاکان، ناوی ئه‌و شوێنه‌وار هه‌رماوه و له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی ڕۆمی ڕۆژهه‌ڵات(بیزانس) به ناوی”خیڵات” یان”ئالخات” ده‌گوترا(20).
ڕهشیدیاسمیش به به‌ڵگه‌ی کتێبی گزنفوون نووسیویه: (له سه‌ده‌ی نۆهه‌می به‌رله زایین، له ده‌ڤه‌ری”وان” ده‌وڵه‌تێک پێکهات به ناوی” هالدیا” (خالیدی) که ئاشۆڕیان به وانیان”اوراتو” گوتوه. ده‌وڵه‌تی” اوراتو”ه‌کان هه‌تا سه‌ده‌ی شه‌شه‌می به‌ر له زایین مابوو. له دوایی سه‌رهه‌ڵدانی ئارامنه”حالیدی)یه‌کان یان” اوراتوهکان” بۆ به‌نده‌ن ڕویین و بڵاوبوون(21).
دوکتورحهشمهتوالله ته‌بیبی، له پێشه‌کی کتێبی(توحفه‌ی ناسری له مێژوو جوغرافیای کوردستان) ده‌نوسێ: (به‌ر له هاتنی هۆزه‌کانی کوردی ئێرانی بۆ مه‌ڵبه‌نی کوردستان، قه‌ومی ئاریایی ڕهچهڵهی دیکه به ناوی”کاردوKardo له‌م وڵاته دانیشتوو هه‌بووی تهمهدن و پێکهوتویهکی ته‌قریبه‌ن گرنگیان هه‌بووه که له گه‌ڵ کۆچکردنی هاوتۆرهمهی خۆیان له دوای هاتن پێکه‌و ئاویته و تیکداتوانهوه و له ئاکامدا کۆچه‌ره‌کانیش به هاوناوی کادوناودێر بوون. بناخه‌ی ئه‌م بۆچوونه ئاماژه‌یه‌که،که له یه‌کێک له ته‌ته‌ڵه به‌ردی ئاشۆڕی په‌یوه‌ند به دووههزارساڵ به له زایین بووه. له‌م لوحهدا له‌وڵاتێکی به‌ناوی”کاردا” یان” کارداکاKardaka”ناوبردراوه که له ده‌ریاچه‌ی “وان” بۆلای باکووری درێژبۆته‌وه و دژ‌و قه‌ڵات وقهڵایچهی گه‌لێک قایم و موحکه‌می له ده‌ڤه‌ره‌کانی بدلیسی هه‌نۆکه هه‌بووه که شوێنه‌واری ئه‌وان هه‌تا سه‌ده‌ی پینجه‌م و شه‌شه‌می هیجریش ههرمابووه)
دوکتورحهشمهتولله ته‌بیبی، له‌به‌رده‌وام بوونی قسه‌کانی دیسان ده‌نوسێ: (بازێک له مێژوونووسانی نوێ کوردیان به”خلد” و”خالدی” هێناوهحیساب وه‌کوو”ڕایسکه” کهگوتوویانه: “خالدی” و”کورتی” کوردی”و”کوردیای”ههموویهکن. له‌بزی:خالیدی”ناوی ئهوتایفانهی سومرییه کهئاشۆڕیهکان ئه‌وانیان” اوراتو”یان”اوراشتو” نووسیوه. قه‌ومی خالیدی له‌باکووری “ده‌ریاچه‌ی وان” ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیان پێکهێنا……. جگه‌له‌وانه ئه‌مانه ده‌لیل وبه‌ڵگه وساهێدی مێژوویی وجوغرافیایی، یه‌کیه‌تی ڕیشه‌ی نێوان دووکلیمهی”کورد” و”کاردو” ونزیکایه‌تی وپه‌یوه‌ندی ڕهچهڵهی کورده‌کان ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ کاردوکان به‌ته‌واوی دوورلهشک وگومان وه‌ڕاست دهگهێێنێ.
هه‌روا زوربه‌ی لێکۆڵینه‌وه وتۆژینهوهکانی عیلمی زانایان و پسپۆرانی ئوڕوپایی له مه‌ڕ ڕیشه‌ی لهبهزی “کورد” ئاشکراکهرو په‌رده له سهرلادهری ئه‌م ڕاستییه‌یه، که”کورد”ناوی قه‌ومه‌کانی زۆربه ئێرانی وه‌کوو”ماد” و”پارس”ه له چیاکانی ڕۆژئاوای ئێران وده‌وروپشتی وی هه‌تا باشووری شامات و باکووری ئه‌رمه‌نستانی وهبهرهخۆیداوه وسه‌رجه‌می هۆزه‌کانی دێرین که له‌م به‌شه له ئاسیا ژیانیان ده‌کرد له خۆیداتواندۆتهوه و به‌ناوی دانێشتوانی سه‌ره‌تایی ئه‌م ده‌ڤه‌ره له فه‌لاتی ئێران ناوبردراوه.
به ده‌سته‌واژه‌یه‌کی دیکه”کورد” ناوی لکێک له ڕهچهڵهی ئێرانییه برای ماد‌و پارس یان حه‌ینی نه‌فسی شت،مادوپارس، که له‌گه‌ڵ ناوی نوێ بۆته فه‌رمانڕه‌وای ده‌ڤه‌ری پان و به‌رین و هه‌راوی زاگروس، و قه‌ومه‌کانی به سهرههوی له به‌شێکی خۆی زانێوهو به‌ناوی کوردی ناودێرکردوه.).
له ساڵه‌کانی زوو پسپۆرانی وه‌ک”هارتمان” و”نولدکه” و” وایسباخ” به‌م بۆچوون و ئاقیدهگهیون که هۆزی”کورتی” که مێژوو نووسانی یۆنانی دێرین ئه‌وانیان به به‌شێک له تیره‌کانی”ماد” و”پارس” ناوبردوه ئه‌م کوردانه‌ی ههنۆکهن. په‌سندکردنی ئه‌م قه‌وله بوونی هێندیک تایفه له کوردان له ئیقلیمی پارس له سه‌رده‌می ساسانیانه که سه‌باره‌ت به‌وان له‌کتێبی کارنامه‌ی ئهرتخشیرپاپکان وکتێبی مێژوونوسانی عاڕه‌ب به وی قسهگوتراوهو ئاخافتن کراوه(22).
سه‌رله‌شکر حه‌سه‌ن ئهرفع سه‌باره‌ت به هۆکاری په‌یدابوونی ناوی کورد ده‌نوسێ: (به هۆکاری سه‌رزه‌مین و ئاخافتنه‌کانی ناوچه‌ییKordueneیاKerducciکورده‌کانی دێرین، ناوی”کاردۆخ” یا”کاردیخ” که ناوی دانیشتوان و هاووڵاتیانی وێ بوو بهوخهڵکهگوتراوه و ناوی”کوردی” هه‌نۆکه له دوایی هێرشی عاڕه‌ب له‌م سه‌ر زهمینهنرا(23)
سه‌رچاوه‌کان:
19-مراداورنگ. کردشناسی.ص 34هه‌تا37
20-گزنفون. کوروپدیا. جلدسوم. فصل اول. نقل علی اصغرشمیم. کردستان.ص 35و36.
21-ڕه‌شیدیاسمی. کردوپیوستگی نژادی وتاریخی او. ص 89.
واسیلی نیکیتین ده‌نوسێ: ( له جوغرافیایی ئه‌رمه‌نستانیش ده‌توانرێ ناوه‌کانی هاوته‌رازKortaiaکه بتلمیوس ئاماژه‌ی پیده‌کات”کرچخKortchekhوکردوخ وکردیخ)یش پیوهزێدهبکهین و ده‌کرێ به‌م ئاکامه بگه‌ین که”کورتیویی- کورده‌کان له به‌رفره‌وانی و پانی به‌رینی جوڵانه‌وه‌و گوێزهگویزی خۆیان به ڕێگایهکداڕویون که له قه‌راخ گۆلی ورمێ(اورمیه)بۆلای”بۆتان” ده‌روات و ئه‌و گۆڕه‌پانه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی چواره‌می به‌ر له زایین به سه‌ر زه‌مینی کوردنشینی”ماهکردMahkertناسراوه).
به که‌لک وه‌رگرتن له توژینه‌وه‌ی مینورسکی: له چاوگه‌ی ڕاستیه‌کانی مێژوویی و جوغرافیایی، زۆر وێده‌چێ که میله‌تێک به ناوی کورد له تیکه‌ڵ بوونی دوو هۆز،دوو قه‌بیله،وه‌کوو “ماردوییهکان”و”کورتیوییهکان” که هردوو بهزوانهکانی مدی=فارسی کۆن)زۆر نزیک پێکه‌وه ئاخافتوون پێکهاتبێ. له لایک ڕوون وئاشکرایه که کورده‌کان له بڵاوبوونه‌وه بڵاوکردنه‌وه‌و بهرینکردنهوهو فراوانی قه‌بیله‌کانی خۆیان بۆ لای ڕۆژئاوا زۆربه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌یی و ئه‌وێیان له گه‌ل خۆیان تیکه‌ڵ کردوه(24).
سه‌رچاوه‌کان:
22-دکترحشمت الله طبیبی. مقدمه برکتاب تحفهناصری درتاریخ وجوغرافیای کردستان ص‌ص پینج تاهفت.
23-سرلشکرحسن ارفع. کردها.ص 1.
24- واسیلی نیکیتین. کرد وکردستان.ترجمه قاضی. ص‌ص 53-54
نیکیتین دیسان به به‌ڵگه به وته‌ی مینورسکی ده‌نوسێ: ( هێزه‌کانی ده‌هه‌زارکه‌سی گزنفوون(که له دوای تێشکان له سوپای ئیران له حاڵی پاشه‌کشه بۆ لای یۆنان بوون) که‌وتنه به‌رهێرشی گروپێکی ئێرانی. ئه‌مانه”کورتیوییKyrtioiها له قهوموکانی”ماد” وله گه‌ڵ ئه‌وان خزمایه‌تیان هه‌بوو”).
نیکتیین له ژێرنووسێک مه‌تڵه‌بی سه‌ره‌وه ئازانتی ده‌کات: کورده‌کان ئه‌و سه‌رده‌م له فه‌ن وفێلی نیزامی پسپۆر‌و ده‌نگین بوون و ئه‌من بۆخۆم له مێژووی ده‌ورانی دێرین لێێ بینیومه که”پلوتارک” له به‌سکردن له”لوکولوس” ده‌لێت: که‌له”آنتیوخ”له‌گه‌ڵ یه‌کێک لهسهرۆکانی کورد وتووێژی کردوه(25).
پلوتارک له به‌شێک”لوکولوس” کتێبی خۆی،وڵاتی کوردانی(گوردینی” نوسیوه،ئه‌وده‌ڵێت کهلوکولوس له وێ له‌گه‌ڵ یه‌کێک له سه‌رۆکانی ئه‌وان وتوویژی ده‌کات و کورده‌کانیش هه‌ر”گوردێنیان” ناوده‌برد)پلوتارک له چهندلاپهڕهی پێش،له‌چاوپێکه‌وتنی لوکولوس له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ی،پاڵشا(شاهک)”کوردینیانCordyeni”ده‌دوێ وده‌لێت ناوی ویZarbienu بووه(27).
استرابونStrabonجوغڕافی زان و مێژوو نووسی به‌ناوبانگی یۆنانی کۆن(چل به‌رله زایین) سه‌باره‌ت به چلۆنایه‌تی ڕاهێنان و په‌رورده‌کردنی لاوانی کورد هی ئه‌و ده‌وره‌ی ئه‌وها ده‌نووسێ: (لاوه‌کانی پارسی ئهوهاڕادێنن که له سه‌رماو گه‌رما وباران وههتاوهێزوپێزیان هه‌بێ و تواناوو وهرزیدهبن و شه‌وانه بتوانن و بشێن له ک‌ش وهه‌وای ساردوسڕ له میگه‌له و که تهپهزهکانیان پارێزگاری بکه‌ن. ئهونیان(کردوکKardakپێده‌گوتن. خه‌ڵکی کردوک له ڕیگای تاڵان پژێوی خۆیان وه‌ده‌ست ده‌هینا و”کردا” به مانای مرۆڤی دلێر و جه‌نگاوه‌ره.(28).
مراداورنگ دیسان ڕیشه‌ی هه‌وه‌ڵی مانای کورد ده‌نوسێ: (به‌پیی به‌ڵگه‌ی مێژووی ناوی”کورد”که‌له سیفه‌تی(گورد)به‌هۆی دلێری وجهبگاوهری وپاڵه‌وانی قاره‌مانی کوردان هاتووه،وابهنهزهردهگات که‌ورده‌ورده به”کورتی” کارتی، کاردو،کردوک، کردک وکوردو گۆڕاوه که گزنفوون واسترابون له‌کتێبه‌کانی خۆیان له‌ویان باس کردوه(29).
واسیلی نیکیتین،یش ده‌نوسێ: (یه‌کێک له‌وان له‌زوانی ئاکادات وئاسۆڕیش”کردۆ” به‌مانای بههێزوپاڵهوانه و”که‌ردۆKaradou” به‌مانای قه‌وی بوونه.
نیکیتین هه‌روا له قه‌ولی مینورسکی به وێک‌چوونی ناوه‌کان له زوانه‌کانی ئاکادییه‌کان، سومرییهکان،ئاسۆڕییه‌کان،یۆنانیه‌کان و سامیه‌کان وهتد…که هه‌ریه‌ک وشه‌ی کوردی به جورێک قسهپێدهکهن ئاماژه‌ی کردوه و ده‌نوسێ: (ئه‌م وێکچوونانهی ناوه‌کان له‌م زوانانه هۆکاردهبێ بازێک کۆنینه ناسان کورده‌کان بهمزاق و چێژه،یان به‌عینوان نوێ گۆیی یان له ڕووی زه‌روری و پیداویستهکانی سیاسی به یه‌کێک له ئه‌وان(وه‌کوو کلدانیه‌کان یان سامیه‌کان)نیسبه‌ت بده‌ن و هه‌نۆکه، که زبان و مێژوو و فه‌رهه‌نگ و ڕهچهڵهی کورده‌کانی”مادی” نیشان ده‌دا که ئه‌مانه هه‌ڵاوارده له وانه‌ن، به‌تایبه‌ت که جوغرافی زان و مێژوو نووسی به ناوبانگی وه‌کوو گزنفوون ناو‌و پێناسی کورده‌کانی شی ده‌کاته‌وه(3) به تایبه‌ت که سه‌باره‌ت به زوانی کوردیش بینیمان که ئیستا له بره‌وترین بیروبۆچوون و ئاقیده ئه‌مه‌یه که ئه‌وی به‌زوانی ئێرانی (فارسی) په‌یوه‌ند ده‌ده‌ن(31).
سه‌رچاوه‌کان:
25-همان کتاب.ص 51.
26-پلوتارک.ج 2.لوکولوس.ترجمه سیداحمد کسروی ص‌ص 99- 100.
27- همان کتاب.همان جلد. ص 84.
28- Strabon.
29-مراداورنگ کوردناسی. ص‌ص 36و37.
30-واسیلی نیکتیین.کردوکردستان. ترجمه محه‌مه‌دقازی ص‌ص 35و36.
یه‌کی دیکه له کۆنترین ئه‌و ئیخبارهی که سه‌باره‌ت به‌کوردان له ده‌ست دایه کتێبی به‌ناوبانگی Anabasisیان سه‌فه‌رنامه‌ی شه‌ڕی Xenephonسه‌رداری له‌شکر و جوغرافیادان و مێژوونووسی یۆنانییه.
ڕاپۆرتی گزنفوون مێژوونووس وجوغرافیازان وفهرماندهری شه‌ڕی یۆنان سه‌باره‌ت به تێشکان و پاشه‌کشه‌ی له‌شکری ده‌هه‌زارکه‌سی ئه‌و له به‌رامبه‌ر ئهردشیڕی دووه‌می هه‌خامنشی شاهه‌نشای ئیران(401-400. ق. م)و سه‌باره‌ت بهچلۆنایهتی تێهه‌ڵچوونی شه‌ڕی سوپاکانی یۆنان له گه‌ڵ قه‌بیله‌ی”کوردوک” یان کردوخ”Kordouxoi”له‌نێوان چیاکان و دۆڵ و گهڵیهکانی کوردنشینه که له‌ئاکامدا لهوکتێبهی “ئانابازیس” ده‌گێڕێته‌وه: سه‌رداری یۆنانی به‌لێکۆلینه‌وه وتۆژینهوه بۆ ئاگاداری له‌ڕیگای گه‌ڕانه‌وه و پاشه‌کشه بۆلای کێوه‌کان وهڕیدهکهوتن که بڵاوبووه‌کانی وی کردوک بوون وئیکجاردلێرو به غیره‌ت…….سه‌ردارانی یۆنانی فه‌رمانیان دابوو هه‌تا به‌دیل گیراوه‌کان له شوێنێکی به جیا ڕابگرن هه‌تا له تاک تاکی ئه‌وان ئاگاداری ته‌واو به‌ده‌ست بێنن و نه‌هێڵن ئه‌وان تێبگه‌ن که سه‌ردارانی یۆنانی له کام ڕێگا ده‌رۆن. سه‌ردارانی یۆنانی بڕیاریان گرتبوو که له چیاکانی کردوک تێپه‌ڕبن……. چونکه نه‌یانده‌ویست کردوکهکان ئاگادابن و بزانن که ئه‌وان مه‌به‌ستیان ئه‌مه‌یه واردی وڵاتی ئه‌وان بن و به‌رزایه‌کان به‌ر لهپێههڵاچونی شه‌ڕ له کردوکهکان بگرن……….
نزیکه‌ی ئاخری شه‌و یۆنانیه‌کان ده‌ستیان به ڕۆین کرد‌و خۆیان گه‌یانده به‌رزایی کێوه‌کان. دیسان له ڕۆین به‌رده‌وام بوون هه‌تا خۆیان گه‌یانده گوندێک که له‌ناوگه‌ڵی هه‌ڵکه‌وتبوو. کردوکهکان ماڵه‌کانیان به‌جێ هێشتبوون و له گه‌ڵ ژن همنداڵهکانیان بۆ شوێنی به‌رزایه‌کان دیکه چووبوون. یۆنانیه‌کان چوونه ماڵه‌کانیان ئازوقه‌یه‌کی زۆرقاپ قاخێکی زۆری مسیان دۆزیه‌وه به‌ڵام نهقاپ وقاچاخهکانیان تاڵان کردن ونه به‌دوای خه‌لکیش که‌فتن.
سه‌رچاوه‌کا:
31-همان کتاب. ص 45.
* کردوک Carduquesتلفظ فرانسوی شده کردوخKordouxoiیۆنانی است. زیرافرانسویها مخرج”خ” ندارند ولفظ کردوک هم بهکردنزدیکتراست،
کاتیک دوماهی له‌شکری یۆنانیه‌کان بۆ دۆڵ و گه‌ڵی سه‌راوژێر بوون کردوکهکان هێرشیان کردنهسهرو چهندکهسیکیان له یۆنانیه‌کان به‌تیر و گاشه بهردغلۆزکردنهوه بریندارکردن و کوشتن. که سیوادی به‌یانی دا یۆنانیه‌کان له ڕۆین به‌رده‌وام بوون وسهرانسهری ڕۆژ له گه‌ڵ کردوکهکان له شه‌ڕو به‌ربه‌ره‌کانی دابوون کاتێکی که‌میان به وچان تێپه‌ڕکرد. ڕۆژی دوایی له چاخێکدا که یۆنانیه‌کان به ڕیگایهکانی ته‌نگدا ده‌ڕۆیشتن، کردوکهکان له‌سه‌ره‌وه‌ڕا به‌ردیان تیدهگرتن و بهسهریانداغلۆردهکردنهوهوو تیره‌بارانیان ده‌کرد.
کاتێک یۆنانیه‌کان خۆیان گه‌یانده شوێنێکی ئه‌مین،فه‌رمانده‌ری ئه‌وان(خیریسف) دیله‌کانی بانگ هێشت وله‌وان یه‌ک یه‌ک ڕێگای هه‌ڵاتنی لهپرسیارکرد. هیچ کامیان قسه‌یان به‌دڵی ئه‌وان نه‌گوت: یه‌که‌کی هه‌ڕه‌شه به‌کوشتن لێکرد چونکهلهدانی ئاگاداری خۆی بوارد سه‌رئه‌وی له‌پێش چاوی هاوڕییانی بڕی.
له ئاکامدا دیله‌کانیان خستنه به‌ر ئه‌شکه‌نجه‌و جه‌زره‌به یه‌کیان تابی نه‌هینا حازربهدهم پێداهێنان بوو ده‌ست و لاقی ئه‌ویان به‌ست له پێش له‌شکر له‌گه‌ڵ خۆیان برد. چاخێک یۆنانیه‌کان له درێژایی دۆلێکی که له حالێ ڕۆیشتن و تێپه‌ڕین دابوون کردوکهکان، له سه‌ره‌وه‌ی چیا گاشه‌به‌ردی گه‌وره‌یان به سهرداغلۆردهکردنهوه ئه‌م بهرگڵۆزکردنهوه هه‌تا به‌ره‌به‌یانی به‌رده‌وام بوو. یۆنانیه‌کان به ههرشیوهیهک که بوو خۆیان گه‌یانده به‌رزایی و دوندو لوتکه‌ی کیوه‌کان و ده‌ستیان وهگروپێک ڕاگه‌یشت و ئه‌وانیان کوشتن.
له ئاکامدا گزنفوون له دوایی شیکردنه‌وه‌ی پێکههڵاچوونهکانی زۆری کردوکهکان ویۆنانیهکان له ناوگه‌ڵی و دۆڵ و دانهبهردو ڕه‌وزی چیاکان ده‌نوسێ: ( یۆنانیه‌کان ئاگربڕی شه‌ڕیان به کردوکهکان پێشنیارکرد و جهنازو ته‌رمی کوژراوه‌کانی خۆیان له‌وان داواکرد. کردوکهکان ئه‌م ئاگربڕهیان قه‌بووڵ کرد به‌م مه‌رجه که یۆنانیه‌کان ماڵه‌کانیان تاڵان نه‌که‌ن و گونده‌کانیان ئاگرتێبهرنهدهن.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م پێشنیاره کاتێک که یۆنانیه‌کان له به‌رزاییه‌کان هاتنه‌خوار کردوکهکان دیسان له سه‌ره‌وه‌ی چیاکان ده‌ستیان به دغۆڵکردنهوهی گاشه‌به‌رد به سه‌ر یۆنانیهکانداکرد و له هه‌رشوێنێک که ته‌نگ و به‌رته‌سک بووڕێگایان لێ بهرهبهست کردن شه‌ڕیان به‌رده‌وام کرد)
له ئاکامداگزنفوون ده‌نوسێ: (کردوکهکان خه‌ڵکانێکن به ئه‌زموون و به دستووبرد و پسپۆر‌و تالیم دراو ته‌رده‌ست و چابک و چالاک. چه‌کی ئه‌وان بریتی له تیروکه‌وان و قۆچهقانیه. له شه‌ڕو هه‌ڵاتن و پاشه‌کشه ماهیرو لێزانن. تیرهاویژی پسۆوریان هه‌یه. که‌وانی تیرهاوێژی ئه‌وان بهبرێژی سێ ارش(یه‌ک مێترونیوه) ودرێژی تیره‌کانیان بهمێترێک. تیره‌کانی کردوکهکان قهلخان جهوشه کون ده‌که‌ن.(32)
نیکیتین پسپۆری مێژووی کوردستانیش له‌کتێبی خوی له‌دوایی ڕاپۆرتی سه‌فه‌ری گزنفوون ده‌نوسێ: ( ئه‌م کردۆخانه باپیره‌گه‌وره‌ی کورده‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن.(33).
هه‌تا ئیره سه‌باره‌ت به ناوه‌کانی هاوڕیشه له گه‌ڵ وشه‌ی کورد وگۆڕانکاری وی له زبانه‌کانی ملله‌تانی کۆن و دێرین نزیک سومریان،ئاشوڕیان،ئارامیان و شوینه‌واری پارته‌کان و پارسه‌کان قسه هاتهگوڕ و کرا. هه‌نۆکه به لێگێرانهوهی دوو بابه‌ت له‌م باره‌وه ئاماژه‌یه‌کیش به سه‌رده‌می ساسانیان ده‌کرێ به‌ڵام چونکه ناوی کورد،ئیدی له سه‌رده‌م و سه‌ره‌تای ساسانیان له کتێبی کارنامه‌ی ئهرتخشیرپاپکان و کتێبی دیکه ئه‌و چاخ و له دوای ئیسلام له کتێبی عاره‌بی و وهگێڕدراوهی له په‌هله‌وی به ناوبانگه، هه‌ر به‌مه به‌س ده‌که‌ین. ئه‌مه‌ش لێگێرانهوهی دوو بابه‌ت په‌یوه‌ند به سه‌رده‌می ئیشکانیان:
گوتشمیدی کۆنینه‌ناسی ئاڵمانی له قه‌ولی مێژوونووسانی سه‌رده‌می دێرین له دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌ر زه‌مینی”کوردونهKorduene” له ناوچه‌کانی چه‌می ده‌جله که له لای ڕۆمیان له ماوه‌ی شه‌ڕیکدا ده‌ستی به‌سه‌رداگیرابوو به ده‌ستی فه‌رهادی سیوهم پاڵشای ئه‌شکانی خهبهردهدات. هه‌روا ئه‌م کۆنینهناسانه به دوای ئه‌م ڕاپۆرته له ناوگیرانهوهی بازیک ڕووداوی مێژوویی ئیدی له نیوان دوو وڵاتی ئیران وڕۆم دیسان چه‌ند جاریش شوین به‌شوێن له سه‌رزه‌مین ووڵاتی کوردونه ناوده‌بات.(34)
گوتشمید له‌شوێنێکی دیکه‌ی کتێبی خۆی له‌شیکردنه‌وه‌ی یه‌کێک له‌شه‌ڕه‌کان،نیوان ئیران وڕۆم مابه‌ینی بلاشی ئه‌وه‌ڵی ئه‌شکانی ونرون دیسان له”کوردونیهکان”یان خه‌ڵکانی کورد بوخچه‌ی قسهدهکاتهوه وده‌ڵیت ودوایی به‌دوای ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ ڕاپۆرتێکی دیکه به‌دوای ناوی “کوردونیهکان،له‌ماده‌کان بهلهبزی”مارکومدییهکان” کهگهردوو له‌سنووری ئه‌رمه‌نستان وماد دانیشتووبوون ناوده‌بات ولهلاپهڕهی دوایی ناوی چیاکانی کردونیKardynenonی دێنێته‌وه(35).
ئه‌م به‌شه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌کانی ئه‌مین زه‌کی ده‌ستی پێکرا ولێرهبهلێگێڕانهوهی نووسینێک لهمراداورنگ که‌هه‌ر دوو لهبڕشت وزانست وزانیاری وسهررشتهوشارهزایی ونهزهردان وبۆچوون به یه‌ک پله‌و پایه‌و به‌یه‌ک شێوهبهکۆتایی ده‌گات:
مراداورنگ له کتێبی کوردناسی به دواکهڤتنی قسه له ناوه‌کانی هاوڕیشه له‌گه‌ڵ وشه‌ی کورد ده‌نوسێ: (له هێندیک له قسه‌کان و نووسینه‌کان و هه‌روا له یادگاری پاڵشاکانی ئاشۆڕی ئه‌وها ئاکام وه‌رده‌گیرێ که پایهگاو بنکه‌ی کێوه‌کانی زاگروس،شوێنی له دایک بوونی هه‌وه‌ڵین و نیشتمانی پێشینی هۆزو تیره‌کانی”گوتی”- “کوتی” یان به نووسینی عاره‌به‌کان”جودی” بووه.
سه‌رچاوه‌کان:
32 Expedition. Translated by Rex Wamer, penguin Books Inc, iv.p.131to 139. — Xenophon The Persian
33-واسیلی نیکتیین کرد وکردستان. ترجمه محمدقاضی. ص 21.
34-آلفردفن گوتشمید. تاریخ ایران وممالک همجوارآن زمان اشکانیان. ترجمهکیکاووسی جهانداری. ص‌ص 130 تا132.
35-همان کتاب.ص‌ص 215-216.
دوو به‌رد نووس وه‌ده‌ست هاتوون که په‌یوه‌ندیان به سه‌رده‌می”توکولتی اینورتا” پاڵشای ئاشۆره و هه‌ردوو وه‌بیرهینانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانن. له یه‌کێک له ئه‌وان وشه‌ی “گوتی” و له ئه‌ویدی وشه‌ی”کورتی” یان” کوره‌ی”Kurhi” سه‌باره‌ت به گروپێکی گه‌وره له”گوتیه‌کان” به‌کارهاتووه و سه‌رئه‌نجام سه‌باره‌ت به”کاردوخوی” ده‌بێ بڵێن که له سه‌ریه‌ک وشه‌ی”کورد”له زوانی ئاشۆڕی و سومری و ئێرانی و بازێک له زبانه‌کانی دیکه به‌م ناوانههاتووه.
هه‌روا مراداورنگ شکلهکانی ناوه‌کانی هاوڕیشه له گه‌ڵ وشه‌ی کورد‌و گۆڕانکاری وی له زوانه‌کانی ده‌وڵه‌تانی کۆن وه‌کوو سومرییهکان،ئاشۆڕییهکان. ئارامیه‌کان، یۆنانیه‌کان وئهرمنیهکان وهتد… باس لیوه‌ده‌کات وشی ده‌کاته‌وه که له گه‌ڵ لێگێرانهوهی محمدئه‌مین زه‌کیش ئیختلاف ودژایه‌تیان نییه. ئهودهنوسێ: ( به بۆچوون و فیکری من ده‌بێ ڕیشه‌ی وشه‌ی کورد له کتێبی کۆنی ئاویستا(اوستا)بهدوادابگهرین و وه‌ده‌ستی بخێنه‌وه له‌م ڕیگایه‌وه له مانای وی تێبگه‌یین و حاڵیبین. چونکه ناوه‌که ڕیشه‌ی کۆنی هه‌یه وکۆنترین فه‌رهه‌نگی ئیران هه‌رهه‌مان کتێبی ئاویستا(اوستا)یه که‌له‌سه‌رده‌می زه‌رتشت به یادگارماوه‌ته‌وه و به قسه‌ی فرهزانایانی “کورد” کتێبی اویستا له‌گه‌ڵ زوانی”کوردی هورامی” یان”کوردی کرمانجی” هاوڕیشهو جوورو هاوئاهه‌نگه. له ئاویستا هێندیک وشه وه‌ده‌ست دێنین که له گه‌ڵ وشه‌ی کورد و کلیمهی کورد و شه‌و کلیمهکانی دیکه جوورهو هاوئاهه‌نگ، ونزیکی و گونجان و رێککه‌وتنیان هه‌یه.
له ئاویستا تووشی سێ وشه”کرته”کرته” کرتو”(که‌ره‌ته،کرهتی،کرتو)ده‌بین که به‌مانای کاردو شمشیر، چونکه ئه‌م وشانه به (تایبه‌ت کارد)هه‌ربه‌و وشانه‌ی که‌بۆ”کارد” کاردو”و کورد” باسمان لێکردن نزیک و جوورو هاوئاهه‌نگن. دووه‌م ئه‌مه که ئه‌م مانایانه له‌گه‌ڵ خوو خده‌و کرده‌وه‌و ره‌فتاری کورده‌کان که مرۆڤانێکن چابک و چوست و پسپۆر‌و وسوارکارو شه‌ڕکه‌ری به‌ئه‌زموون و سه‌رکه‌وتوو،پێکه‌وه جووردێنهوه. چونکه نیشانه‌ی به‌یداخ وئاڵای کورده‌کانی ماد”تیروشمشیربووه و ئه‌م ئازانتی و شیکردنه‌وه له کتێبی مێژووی مردۆخ داهاتووه، نه‌خشی دووشمشیر له سه‌ریه‌ک داناراوه له گه‌ڵ تیروپهیکان، ههتاکوردهکان له‌م سالانه‌ی دوایی هه‌میشه کاردو شمشیرو خه‌نجه‌ریان له به‌ر پشتبیند داههبوه.
سه‌رچاوه:
مراداورنگ.ص‌ص(36-40).