ژیانی شازاده داراشكۆ
1/10/2011
هاوبیر كامه‌ران
به‌هاتنی ئایینی ئیسلام بۆ هیندستان له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی شانزده‌دا سیلسیله‌ی گوركانیانی هیند دروست بوون كه “شاجیهان” یه‌كێك له پادشایانی ئه‌م سیلسیله‌یه. شاجیهان به ده پشت ده‌گاته‌وه به (ته‌یموری گوركانی).
محمد دارا شكۆ كوڕه گه‌وره‌ی (شاجیهان)ی سوڵتانی موسڵمانه مه‌غۆله‌كانی هیندستان بووه. دایكی داراشكۆ ناوی (مومتاز مه‌حه‌ل)ی كچی (ئاصه‌ف خان) بووه كه (تاج مه‌حه‌ل)ی (ڕۆحی ئێران له‌جه‌سته‌ی هیند)ی بۆ دروست كراوه‌و به‌ناویه‌وه ناونراوه. دارا شكۆ له 20 ی مارسی 1615 كهبهرابهره به 29ی سه‌فه‌ری ساڵی (1024)هیجری له‌دایك بووه وه‌ك خۆی له‌كتێبی (سفینه الاولیاو)دا باس ده‌كات.
شازاده‌ی هونه‌رمه‌ند و دانا ته‌نها 44 وه هه‌ندێك ده‌ڵێن 45 ساڵ ژیاوه تا لهكۆتاییداو له‌به‌رواری 30/8/1659 به‌ده‌ستی (ئاوڕه‌نگ زیب)ی برای به‌تۆمه‌تی مورته‌دی و زه‌ندیقی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر وه‌حشیانه كوژرا و ته‌نانه‌ت ته‌رمه‌كه‌شیان نه‌شت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێیان وابووه كه موسڵمان نیه و نابێت بشۆردرێت. ئاوره‌نگ زیب به‌بوونی باوكی (بهلاَم باوكێكی نه‌خۆش) هه‌موو براكانی تری خۆی كوشت و خۆی له‌سه‌ر ته‌ختی سه‌ڵته‌نت دانیشت. (محمد صالح لاهوری) نوسه‌ری (شا جیهان نامه) نازناوی (گوڵی یه‌كه‌مین گوڵستانی شاهی) ده‌دات بهداراشكۆ كه به‌پێی حروفی ئه‌بجه‌دی كۆی ژماره‌كانی ده‌كاته ساڵی له‌دایك بوونی داراشكۆ.3
——————————————–
– بڕوانه ئه‌م سه‌رچاوه‌یه:
اوپانیشاد. ترجمه: محمد داراشكۆ. با مقدمه و تعلیقات و لغتنامه و اعلام بسعی و اهتمام: دكتر تارا چند، دتر جلالی نائینی. ص 118
– محمد داراشكۆ كوری شا جیهای كوری جه‌هانگیر كوری ئه‌كبه‌ری كوری هومایونی كوری ڤه‌ر ا‌لدین محمد بابری كوری عمر شیخ ی كوری ئهوبوسعیدی كوری محمدی كوری میرانشای كوری ته‌یموری گوركانیه. – بڕوانه ئه‌م سه‌رچاوه‌یه كه نامه‌ی دتۆراكهی داریوشی شایگانه به فه‌ره‌نسی له‌سه‌ر كتێبی كۆی دوو ده‌ریاكه:
ایین هندو عیرفانی اسلامی. نگارنده: داریوش شایگان. ترجمه: جمشید ارجمند. چاپ سوم، 1387 تهران، نشر فرزان روز. ص(10).
——————————————————————
داراشكۆ كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری ئه‌و سه‌رده‌می هیندستان بووه و نزیكیه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ دانایای ئه‌و كاتی هیند هه‌بووه به‌تایبه‌ت بابالال داس و گوروی حه‌وته‌می سیخه‌كان (هار ڕای) كه زۆر هاوڕێی دارابووه و جارێكیش به‌هۆی ده‌رمانی سروشتی و زانستی ئایورڤیداوه كه “هار ڕای” زۆر لێزان بووه تیایدا دارای له مردن ڕزگار كردووه. ده‌وترێت داراشكۆ به‌هۆی توكی شێره‌وه كه بۆی ده‌كرێته خواردنه‌كه‌ی ده‌چێته لێواری مردن و كاتێك “هار ڕای” چاره‌سه‌ری ده‌كات، دارا هه‌ندێ دیاری ده‌داتێ كه یه‌كیان پهشمینێكی سه‌رشانی سور ده‌بێت كه داراشكۆ زۆری خۆشویستوه.
داراشكۆ به ئایین موسڵمان بووه به‌مه‌زهه‌ب حه‌نه‌فی و به ته‌ریقه‌ت سۆفی سه‌ر به ته‌ریقه‌تی قادری و موریدی سۆفی به‌ناوبانگ (میان میر)ی مورشیدی سیلسیله‌ی قادری بووه له‌هیند و ته‌ریقه‌تی لای (مهلاشای به‌ده‌خشانی) وه‌رگرتووه و هه‌ربۆیه زۆر كاریگه‌ر بووه به ته‌سه‌وف و سۆفیه گه‌وره‌كانی پێش خۆیی و ئه‌و سه‌رده‌مه، ده‌بینین خاوه‌نی نوسینگهلی گرنگه له‌باره‌ی سۆفیهكانهوه كه تیایدا ژیاننامه‌ی گه‌لێ له سۆفیه‌كان بهمامۆستاكانی خۆشیه‌وه ده‌خات ڕوو. ده‌وترێت كاریگه‌ری گه‌وره‌ی “میان میر” ده‌گه‌رێته‌وه بۆ یه‌كێك له‌چاوپێكه‌وتنه‌كانی داراشكۆ له‌گه‌ڵیدا له (لاهور) له‌ساڵ 1043ی هیجری و هه‌روه‌ها داستانی نه‌خۆشیه‌كه‌ی دارا كه بۆ ماوه‌ی چوار مانگ نه‌خۆش ده‌بێت و به په‌رداخێك ئاو چاك ده‌بێته‌وه كه “میان میر”ی شێخی به‌ناوبانگی ته‌سه‌وف نزای به‌سه‌ردا خوێندوه.
داراشكۆ لای زۆر كه‌س زانستی وه‌رگرتووه. سه‌ره‌تا لای (مه‌لا عبداللگیف سلگان پور) زانسته شه‌رع و باوه‌كانی ئه‌و ڕۆژانه‌ی وه‌رگرتووه. پاشان لای (میرهك شێخ) وانه‌ی خوێندووه. دواتر لای (شێخ ئه‌حمه‌د ده‌هله‌وی) زانستی تێكسته‌كانی خوێندووه و بۆ ماوه‌یه‌كیش له‌به‌رده‌ستی (مه‌لا عبدالرشید عماد)ی خۆشنوسدا بووه. دارا بۆ به‌هێزكردنی زمانی سانسكرێتیهكهی سودی له‌زۆر كه‌س بینیوه به‌تایبه‌ت (بابا لعل داس) كه یه‌كێك له دانایانی هیندۆس بووه و داراشكۆ كتێبێكیشی له‌باره‌یه‌وه به‌ناوی (پرسیار و وهلاَم) نوسیوه. بێجگه له‌وه له‌گه‌ڵ دانایانی ئه‌و سه‌رده‌می هیند وه‌كو (هار ڕای) و (سه‌رمه‌د كاشانی) و (شێخ ناسرمحمد) مهلاشاه په‌یوه‌ندی زۆری هه‌بووه.
زۆرن ئه‌و كاره گهوڕانهی داراشكۆ كردوونی، بێجگه له‌وه‌ی كه ئالبومێكی گرنگی له وێنه و ده‌ستخه‌ت و زۆر شتی تر دروست كردووه و پێشكه‌شی هاوسه‌ری خۆشه‌ویستی خۆی واته (نادره بیگه‌م) كردووه كه دوا خۆی هه‌ندێكی فه‌وتا و هه‌ندێكیشی به‌شاردراوه‌یی ماوه‌ته‌وه تا له‌م دواییانه‌دا له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی نمایش كرا. داراشكۆ خاوه‌نی یه‌كه‌مین وه‌رگێرانی ئوپانیشادهكانه بۆ سه‌ر زمانی فارسی له سانسكرێتیهوه.
وه‌كو به‌باسكردنی خۆیدا ده‌رده‌كه‌وێت شازاده داراشكۆ ویستویه‌تی ئوپانیشادهكان كه تێكستگهلی مه‌عنه‌وی و پیرۆزه هیندۆسه‌كان بوون به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و ورد وه‌رگێرێته سه‌ر زمانی فارسی تا فارسی زوبانان و موسڵمانان لێی به‌ئاگابن و ئه‌و كاره‌شی به‌هاوكاری گه‌ڵێ له مامۆستایانی گه‌وره‌ی هیندۆسی ئه‌و سه‌رده‌مه كردووه و په‌نجا ئوپانیشادی زۆر جوان وه‌رگێراوه كه‌یه‌كه‌م وه‌رگێرانی ئوپانیشادهكانه بۆ سه‌ر زمانێكی تر. شایه‌نی ئاماژه‌یه كه ئوپانیشادهكانی ناوناوه (سر اكبر) واته ئه‌و نهێنیه‌ی ناو قورئان كه لهقورئاندا به (سر اكبر) هاتووه و ئه‌مه هۆكاری زیاتر توڕه‌بوونی موسڵمانه‌كان بوو له‌ده‌ورو به‌ری دارا.
هه‌رچه‌ند داراشكۆ له ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی باوكی‌دا پایه‌ی له‌هه‌موو براكانی تری به‌رزتر بووه پاش چه‌ند جار به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كه‌ی، دواجار خاوه‌نی لێپرسراوێتی نزیكه‌ی شه‌ست هه‌زار سوپای پیاده و چل هه‌زار سواری گالیسكهدار بووه، بهلاَم به‌هۆی ئه‌شقی بۆ زانین و خۆشویستنی باوكیه‌وه كه پیاوێكی زانست دۆست بووه كه‌متر ئاڵوهدای حوكمڕانی بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه داراشكۆ ماوه‌یه‌ك فه‌رمانره‌واو گه‌وره‌ی خاندیس، الله ئاباد، بنارس، په‌نجاب، گوجرات، موڵتان و كابوڵ بووه بهلاَم زیاتر به‌رێوه‌بردنی ئیداری بهجێنشینهكانی خۆی سپاردوه.
یه‌كێك له بیروراكانی دارا ئه‌وه‌بووه كه هه‌میشه ووتویه‌تی (الله بس و ما سوی الله هوس) واته خوا به‌سه و بێجگه له خوا هه‌مووی هه‌وس و حه‌زه. ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا مه‌به‌ستی قوڵی عیرفانی ئیسلامی و سانیاسای هیندۆسه كه‌له داراشكۆدا یه‌كیان گرتووه و داراشكۆ وه‌ك شیعاری خۆی به‌كاری هێناوه. ژیاننامهنوسی (ئاورینگ زیب) ی برای داراشكۆ له (عالهمگیر نامه) دا به‌و شێوه‌یه باسی داراشكۆ ده‌كات “كه له‌دین لایداوه و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی له‌لای سانیاسا و یۆگیه‌كان پێ ده‌وترێت ناوه‌كانی خوا داراشكۆ له‌سه‌ر ئاڵتون و ئه‌ڵماس و زمرود ئه‌ینوسێت و ده‌یكات به‌خۆیه‌وه و بڕوای پێیان هه‌یه و جیاوازی ناكات له‌نێوان ئیسلام و هیندۆیزمدا”.
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌گه‌ر نوسینی تێكستی (كۆی دوو ده‌ریاكه) و وه‌رگێرانی ئوپانیشادهكان له‌لایه‌ن داراشكۆ، و چاوچنۆكی و شه‌رع په‌رستی و تێنه‌گه‌یشتنی ئاورنگ زیب، هه‌روه‌ها خیانه‌تی (مه‌له‌ك جه‌وانی) ئه‌فغانی نه‌بووایه كه له‌پاش شكانی داراشكۆ له‌شه‌ڕی (دێڕۆڕا) له نزیك (ئه‌جمه‌ر) ئه‌وی ڕاده‌ستی ئاورنگ زیب كرد پاش ئه‌وه‌ی دارا په‌نای بۆ بردبوو، ئه‌وا دارا شه‌هید نه‌ده‌كرا و له‌وانه‌بوو گه‌لێ تێكستی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی كۆی دوو ده‌ریاكه‌ی بهێنایه‌ته بوون كه هه‌ولێكی زۆر پیرۆزه بۆ له‌ناوبردنی دووبه‌ره‌كی و شه‌ڕی نێوان ئاینزاكانی هیندستان.
مردنی داراشكۆ زیانێكی گه‌وره‌ی به هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه گه‌یاند له هیندستان و باوكی و به‌تایبه‌تیش خوشكه‌كه‌ی كه له‌گه‌ڵ دارادا سۆفی قادری بوون زۆر دڵگران بوون و یه‌كێك له‌و خه‌فه‌ته زۆر گه‌ورانه‌ی كه به‌هۆیه‌وه شاجیهانی گوركانی گیانی له‌ده‌ستدا مردنی داراشكۆی كوڕی بوو كه دواجار له‌پاڵ باپیره‌یدا خرایهچاڵ.
به‌رهه‌مه‌كانی داراشكۆ
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه دراشكۆ سه‌رقاڵی ئیداره‌كردنی ولاَت و گه‌لێ كاری سیاسی بووه، بهلاَم گه‌لێ كتێب و نوسینی به‌پێز و گرنگی له‌دوا خۆی به‌جێهێشتووه.
ئه‌و كتێبانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به ئایینی ئیسلام و عیرفانی ئیسلامیه‌وه و دارا پێش وه‌رگێرانی ئوپانیشادهكان نوسیونی ئه‌وانه‌ن:
1. سفینه الاولیاو . یه‌كه‌مین كتێبی دراشكۆیه و له‌ته‌مه‌نی 25 ساڵیدا نوسیویه‌تی و باس له ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و خه‌لیفه‌كانی راشدین و دوانزه ئیمامه‌كه‌ی ئیشعهو حاڵ و ئه‌حواڵی شێخه‌كانی ته‌ریقه‌تی قادری‌و جونه‌یدی و نه‌قشبه‌ندی و چه‌شتی و وهرهوهردی و كوبرهویه و هه‌ندێ له عارفان و سۆفیه به‌ناوبانگه‌كانی تری جیهانی ته‌سه‌وف ده‌كات به‌ژن و پیاوه‌وه و به‌گشتی له‌م كتێبه‌یدا كه قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه باسی ژیان و باری رۆحیی زیاتر له 411 كه‌سایه‌تی ئیسلامی ده‌كات. 2. سكینه الاولیاو . دووه‌مین كتێبی دراشكۆیه و له ته‌مه‌نی بیست و هه‌شته‌مین ساڵی خۆیدا نوسیویه‌تی. له‌م كتێبه‌دا ژیانی شێخ عبالقادر گه‌یلانی و حه‌زه‌رتی میان میر و مه‌لا شای مورشیدی داراشكۆ و هه‌ندێ له مورید و یارانی میان میر باسكراوه.
3. رساله حق نما. سیچههمین نوسینی دراشكۆیه و باس له جیهانی ناسوت و مه‌له‌كوت و جه‌به‌رووت و لاهوت ده‌كات و یه‌كێتی بوون(وحده الوجود) شی ده‌كاته‌وه.
4. حسنات العرفین. ئه‌م كتیبه‌ی له ساڵ 1062 ی هیجری نوسیوه و زیاتر باس له شه‌ته‌حیات و قسه‌ی عارفانی ئیسلامی ده‌كات كه كاتی مه‌ستی كردوویانه و داراشكۆ ئه‌و قسانه نمایش و روون ده‌كاته‌وه.
———————————————————————————
– بڕوانه هه‌مان سه‌رچاوه‌ی په‌راوێزی یه‌ك، لاپه‌ڕه 198 بۆ 205
5. مجمع البحرین. كۆی دوو ده‌ریاكه كه ئه‌م كێبهی به‌رده‌ستی به‌رێزت له‌ساڵی 1065 ی هیجری دا نوسراوه كه داراشكۆ له‌ته‌مه‌نی 42 ساڵیدا بووه و دوو یان سێ ساڵ پاش ئه‌م نوسینه كوژراوه و ئه‌م كتێبه‌ش یه‌كێك له هۆكاره‌كانی كوشتنی داراشكۆ بووه. داریوشی شایگان له‌وبڕوایه‌دایه كه بوونی شاعیری گه‌وره‌ی هیندۆس (جاگانات میشرا) هۆكارێكی سه‌ره‌كی بووه بۆ نوسینی ئه‌م كتێبه . كۆی دوو ده‌ریاكه له‌ساڵ 1185 ی هیجری له‌لایه‌ن شێخ ئه‌حمه‌د ی میسریه‌وه كراوه به عه‌ره‌بی (مولوی محفوڤ الحق) كردویه‌تی به‌ئینگلیزی و ساڵی 1929 له كه‌لكه‌ته بلاَوی كردۆته‌وه‌و ئه‌مساڵیش كه‌ساڵی 2011 یه، واته نزیكه‌ی 354 ساڵ پاش نوسینی ئه‌م كتێبه وه‌رگێردرایه سه‌ر زمانی كوردی.
6. سر اكبر (ئوپانیشدهكان). وه‌رگێرانی په‌نجا ئوپانیشاده كه به ئوپانیشاده به‌ناوبانگه‌كانی هیند ده‌ژمێردرێن. له‌ساڵی 1657 داراشكۆ ئه‌م ئوپانیشادانهی له سانسكرێتیهوه وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی. دارا شكۆ یه‌كێك له باشترین سانسكرێت زانه‌كانی سه‌رده‌می خۆی بووه كه وه‌كو زمانی دایك كه فارسی بووه سانسكرێتی زانیوه.
7. دیوانی داراشكۆ. ئه‌م دیوانه چاپ نه‌كراوه ته‌نها به مۆزه‌خانه ماوه‌ته‌وه و دوو نوسخه‌ی هه‌یه، یه‌كیان له‌ئێران و یه‌كیان له كه‌لكه‌ته له هیندستان. ئه‌م دیوانه پێكدێت له شه‌ند غه‌زه‌لێك و چه‌ند چوارینه‌یه‌كی داراشكۆ.
یه‌كێك له هۆنراوه‌كانی ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت:
به‌هه‌شت ئه‌وه‌یه لێی نه‌بێ مه‌لا – دووربێ له‌ده‌نگی مهلاوو غه‌وغا
خاڵی بێ جیهان له هاواری ئه‌و – له‌فه‌توای بێ جێ، بێ په‌روایی ئه‌و
له‌و شاره‌ی مه‌لا ماڵی لێده‌كا – دانایی ده‌ڕوا و له‌وێ بار ده‌كا
له‌دونیا تا هه‌یت گه‌لێ ئازادبه – له بانگی قادری تۆ خهبهرداربه.
————————————————————————————
– بڕوانه ئه‌م سه‌رچاوه‌یه: ایین هندو عیرفانی اسلامی.
نگارنده: داریوش شایگان. ترجمه: جمشید ارجمند.
چاپ سوم، 1387 تهران، نشر فرزان روز. لاپه‌ره (12).
– به‌باشم زانی له‌بری ده‌قی ئه‌سڵی ئه‌م هۆنراوه‌یه یه‌كسه‌ر وه‌رگێرانه‌كه‌ی دابنێم و وهرگێرانهكهشم به‌م شێوه‌یه كرده هۆنراوه. ئه‌وه‌ش بزانین كه له‌سه‌رده‌می دارادا مه‌لاكان به‌هۆی كه‌می زانینیانه‌وه گه‌لێ كێشه‌و نه‌هامه‌تیان دروست كردبوو بۆ موسڵمانانی ئه‌و سه‌رده‌مه.
8. نامه عیرفانیهكان. ئه‌م كتێبه ئه‌و نامانه‌ن كه داراشكۆ گۆریونیهتهوه له‌گه‌ڵ مامۆستا و دۆسته‌كانی و هه‌موو پێكدێن له‌باس و خواسی فه‌لسه‌فی و عیرفانی.
9. ته‌ریقه‌ی حه‌قیقه‌ت. ئه‌م كتێبه له‌باره‌ی گه‌وره‌یی خودا و بێ هێزی و بێ توانایی مرۆڤه‌وه ده‌دوێت كه ناتوانێت خۆی بدۆزێته‌وه‌و وگیرۆدهی جیهانی ماده بووه. هه‌روه‌ها باسی سهراب بوونی جیهانی ماد‌دا ده‌كات و پێی وایه ئه‌م جیهانه بوونی نیه و بوونه‌كه‌ی وه‌كو سهرابیچكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره.
10. ریساله‌ی پرسیار و وهلاَم. ئه‌م كتێبه گفتوگۆیه‌كی نێوان داراشكۆ و بابالعل داسه له‌ساڵی 1062 ی هیجری ئه‌نجام دراوه واته حه‌وت ساڵ پێش شه‌هید بوونی داراشكۆ. ئه‌م تێكسته كه وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر زمانی ئینگلیزی و فارسی و فه‌ره‌نسی. له‌م كتێبه‌دا داراشكۆ ده‌پرسێت: “چ جیاوازیه‌ك هه‌یه له‌نێوان خالق و مه‌خلوق واته دروستكه‌ر و دروستكراودا، هه‌ندێ ده‌ڵێن وه‌كو دره‌خت و تۆ و وایه؟”
بابا وهلاَم ده‌داته‌وه كه: “جیاوازی له‌نێوان تۆ‌و و دره‌ختدا نیه، ئه‌وان لازم و مهزومی یه‌كترن. به‌دیهێنه‌ر وه‌كو ده‌ریایه‌و به‌دیهێنراو وه‌كو شه‌پۆله‌كانی ده‌ریایه. هه‌رچه‌ند لهزاتدا یه‌كن بهلاَم له هێزدا جیاوازن و له هێزدا به‌دیهێنه‌ر به‌دیهێنه‌ره و به‌دیهێنرا و به‌دیهێنراو، واته خودا خودایه و به‌نده‌ش به‌نده”.
11. بهاگاڤادگیتا. داراشكۆ ئه‌م كتێبه پیرۆزه‌ی هیندی له‌ساڵی 1656 وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی كه‌یه‌كێك له ئیشه زۆر جوانه‌كانی داراشكۆیه. هه‌رچه‌ند ئه‌م وهرگێرانهته هه‌ندێ جار دراوه‌ته پاڵ (ئهبوالفهزڵ) بهلاَم راستتره كه وه‌رگێرانه‌كه هی داراشكۆیه.
بێجگه له‌م كتێبانه هه‌ندێ كتێبی دیكه ده‌درێته پاڵ داراشكۆ كه نازانرێت تا چه‌ند وایه بهلاَم گومان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ك ئه‌و كتێبانه له نوسینی داراشكۆبن و له‌هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی كۆنیشدا به‌ناوی ئه‌وه باسیان كراوه، یه‌كێك له‌و كتێبانه‌ش (نادرالنكات).