یەکی ئایار لە مێژوودا
هه‌شت سه‌عات كار، هه‌شت سه‌عات پشوودان، هه‌شت سه‌عات نووستن، ئه‌وه دروشمی ٣٤٠ هه‌زار كرێكارى مانگرتوى شارى (شیكاگۆ)بوو له‌ئه‌مریكا له‌ساڵى ١٨٨٦دا ،كه له‌رۆژى یه‌كى ئایارى ئه‌و ساڵه‌دا ئه‌مریكا به‌سه‌رپه‌رشتیى ( یه‌كێتیى ئه‌مریكا بۆ كار)، سەدان خۆپیشاندان و مانگرتنى كرێكارانى به‌خۆوه بینى.
داواى هاوبه‌شى كرێكاران ئه‌وه‌بوو كه له‌و رۆژه به‌دواوه ئیتر كرێكاران له‌هه‌شت سه‌عات زیاتر كار ناكه‌ن. سه‌رگرتنى ئه‌و داواكارییه‌ى كرێكاران هه‌روا به‌ئاسانى نه‌بوو، به‌ڵكو له‌وكاته‌ى كه یه‌كێك لهرێبهرانى كرێكارانى كارگه‌ى (ماكۆر میك)ى كشتوكاڵیى له( شیكاگۆ) وتارى ده‌خوێنده‌وه، ئاژاوه‌یه‌ك دروستبوو، سه‌ره‌نجام پۆلیس ته‌قه‌ى كرد‌و چه‌ند كرێكارێك گیانیان له‌ده‌ستدا.
رۆژى دواتر زیاتر له ١٢٠٠ كرێكار له‌گۆڕه‌پانى ( های ماركێت)ى شاره‌كه كۆبوونه‌وه بۆ سووربوون له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش توندوتیژیى لێكهوتهوهء سه‌ره‌نجام چوار كرێكار‌و ژماره‌یه‌ك پۆلیسیش گیانیان له‌ده‌ستدا ١٠٠ یشیان برینداربوون.
ده‌ره‌نجامى رووداوه‌كان و سووربوونى خاوه‌ن كارگه‌و سه‌رمایه‌داره‌كان به‌و ئاقاره گه‌یشت، هه‌شت سه‌ركرده‌ى كرێكاران به‌ئیعدام حوكمدران.
حوكمه‌كه له‌ساڵى ١٨٨٦ دا به‌سه‌ر حه‌وتیاندا جێبه‌جێكرا دیارترینیان (ئۆگیست سپینز، ئه‌دۆڵف فیشه‌ر، ئه‌لبێرت پارسۆنزو جۆرج ئه‌نگیل)بوون، یه‌كێكیشیان خۆى كوشت. به‌لام خه‌باتى كرێكاران نه‌وه‌ستاو په‌كى نه‌كه‌وت.
ساڵى ١٨٨٩ كهبزووتنهوه كرێكارییه‌كانى ئه‌وروپا له‌هه‌ر كات یهكگرتوتربوو، كۆنگره‌ى كرێكارانى جیهان كه دواتر بووه سۆشیالیستیى نێونه‌ته‌وه‌یى دووه‌م، بڕیاریدا مانگرتن له‌سه‌رتاسه‌رى ئه‌وروپادا به‌رپابكرێت له‌پێناوى هه‌شت سه‌عات كاردا.
ساڵى ١٨٩٠یش نوێنه‌رانى ٤٠٠ رێكخراوى كرێكاریى بڕیاریاندا كه خه‌بات بۆ هه‌شت سه‌عات كار به‌رده‌وام بێت، رۆژى یه‌كى ئایاریش كرایه رۆژى كرێكاران بۆ رێزلێنان له‌گیانى كرێكارانى (هاى ماركێت)ى شیكاگۆو سهركردهكانیانء رۆژى پشووى هه‌موو كرێكاران بێت له‌جیهاندا.
له‌كوردستانیش كرێكارانی كورد له ٧ى ته‌مموزى ساڵى ١٩٤٦ دا لە سه‌ندیكای كرێكارانى نه‌وت كه زۆربه‌یان كوردبوون داواى وتوێژو دانوستاندیان کرد له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى نه‌وتدا و بڕیاریاندا لهیهكى ئایارى ئه‌و ساڵه‌دا بۆ داواى مافه پیشه‌ییه‌كانیان مانگرتن رابگه‌یه‌نن، به‌ڵام حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌رشه‌د عومه‌ری به‌هێزو توندوتیژیى وه‌ڵامیدانه‌وه، سه‌ره‌نجام ١٦ كرێكار شه‌هیدبوون زیاتر له‌سی كه‌سیشیان برینداربون.