سایكس _ بیكۆ كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر كورد
زريان احمد
04/05/2016
بەشی مێژووی كورد, مێژووی نوێ و هاوچه‌رخی كورد
7,622 Views
سایكس _ بیكۆ كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر كورد

كورد له‌وه‌ته‌ی هه‌یه وه‌ك نه‌ته‌وه له‌سه‌ر خاك و نیشتمانی خۆی ده‌ژی، ئیدی له‌سیاقی مێژوویی‌دا زۆرجاران خاوه‌ن قه‌واره‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵات بوون، له‌مێژووی كۆندا خاوه‌ن چه‌ندین ده‌وڵه‌تی (لۆلۆیی، گوتی، ئۆراتوو میدی…هتد) بوون، جیا له‌چه‌ندین میرنشین چ له‌سه‌رده‌می ئیسلام و له‌سه‌رده‌می عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كاندا تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، رۆڵی كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و دروستكردنی چه‌ندین قه‌ڵاو پرد‌و رێگاوبان و هه‌روه‌ها خاوه‌ن جبه‌خانه‌و دروستكردنی تۆپ و لێدانی سكه‌ی پاره‌و كردنه‌وه‌ی چه‌ندین قوتابخانه، هه‌نگاوی گه‌وره‌و دیاریان هاویشتووه له‌شكاندنی سوپای داگیركه‌ران و روبه‌ڕووی دوژمنان‌دا، ئیدی مانای وانییه كه‌موكورتیان نه‌بووه‌و هیچ ههلێكێان له‌ده‌ست نه‌داوه، به‌ڵام لێره‌دا ده‌رفه‌ت نییه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌موو میرنشینه‌كان بكرێ و په‌نجه بخرێته‌سه‌ر گرفته‌كان، كه‌سێك زانیاری بوێت له‌مباره‌یه‌وه به‌ئاسانی ده‌ستی ده‌كه‌وێت چه‌ندین كتێب و توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه‌و لێره‌دا خاڵی سه‌ره‌كی باسه‌كه نین، به‌پێی قۆناغه‌كان چه‌ندین رێكه‌وتننامه‌ی گرنگیان به‌ستووه، یان ناوی هاتووه له‌زۆربه‌ی په‌یماننامه‌كاندا دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندییان به‌كورده‌وه هه‌یه، جۆری په‌یوه‌ندییه‌كه زیاتر نێگه‌تیڤ بووه نه‌ك پۆزه‌تیڤ، بۆ كپكردنهوهو سه‌ركوتكردنی شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی كورد بووه، یه‌كه‌مین دابه‌شكردنی كوردستان له‌په‌یمانی زه‌هاو له 5/1639 ز له‌نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی و سه‌رده‌می شا عه‌باسی یه‌كه‌م و ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌سوڵتان مورادی چوارهه‌م مۆركرا، به‌پێی ئه‌م په‌یمانه كوردستان كرایه دوو به‌شه‌وه به‌شی خۆرهه‌ڵات خرایه‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی و به‌شه‌كانی تر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌ڕووی ئیدارییه‌وه مانه‌وه، ئیدی ئه‌م دابه‌شكردنه درێژه‌ی هه‌بوو تا جه‌نگی جیهانی و دواتریش په‌یمانی سایكس- بیكۆ، كه خودی شه‌ڕه‌كه یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی ته‌ماهی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان و فراوانخوازی سه‌ركه‌وتوانی جه‌نگ بوو، بۆ دابه‌شكردنی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت میراتی پیاوه نه‌خۆشه‌كه (ده‌وڵه‌تی عوسمانی) كه شكستخواردوو و دۆڕاوی شه‌ڕ بوو، هه‌رچه‌نده ئینگلیز له‌مێژبوو چاوی بڕیبووه ئه‌م ناوچه‌یه، گه‌وره به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ساڵی 1913 دا وتبووی: (ئه‌گه‌ر دابه‌شكردنی ماڵ و موڵكی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌ئاسیا بێت، ده‌بێت وڵاتی میزۆپۆتامیا ئه‌و پارچه‌یه بێت ئێمه چاوی تێده‌بڕین).
*1 (لورد كیرزن)پێش هه‌ڵایسانی جه‌نگ له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی لۆردهكاندا وتی: (بێ پێچ و په‌نا ئه‌گه‌ر بڵێن به‌رژه‌وه‌ندیمان له‌ناوچه‌ی كهنداوهو به‌س، ئه‌وه به‌هه‌ڵه‌دا چووین زیاتریش هه‌ر له‌ناوچه‌كانی نێوان به‌غدادو بهسرهشدا نییه، به‌ڵكو درێژده‌بێته‌وه بۆ سه‌رووی به‌غداد) بێگومان مه‌به‌ستیان له‌ویلایه‌تی (موسڵ)ه به‌تایبه‌ت كه‌ركوك، به‌ریتانیاو ئهلمَانیا پێش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ئیمتیازی ده‌رهێنانی نه‌وتی كه‌ركوكیان وه‌رگرتووه، ئه‌مانه‌و قسه‌و به‌ڵگه‌ی تر زۆرن دابه‌شكردنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی ده‌ستكرا به‌كۆبوونه‌وه‌و وتووێژ له‌نێوان فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیادا له‌كۆتایی (1915) دا له‌شاری له‌نده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی، له‌لایه‌ن (فرانسۆ جۆرج بیكۆ) لهكۆنسۆڵی گشتی پێشوو له‌به‌یروت جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه (ئارسه‌ر نیكلسن)، نوێنه‌ری به‌ریتانیا به‌ڵام هه‌رزوو گۆڕا به سێر مارك سایكس هه‌ربۆیه ناوی (سایكس بیكۆ)ی لێ‌نرا، گوزارشته له‌نوێنه‌ری (به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نسا) هه‌رچه‌نده رووسیای قه‌یسه‌ری ئه‌مه‌ی زانی ئه‌وانیش هاتنه پێشه‌وه داوای پشكیان كرد، سازانۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه یان نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌یانی ده‌كرد، كه‌وتنه مشتومڕو دانوستان بۆ گۆڕینی سنووری جوگرافی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دابه‌شكردنی وڵاتانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی هاوپه‌یمانان، وه‌ك له‌نه‌خشه‌ی خواره‌وه‌دا هاتووه، به‌ڵام دواجار له‌نێوان (سار دوارد گری) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاو (بل كامیون) باڵوێزی فه‌ڕه‌نسا له‌به‌ریتانیا له‌ڕۆژی 16/ مایس 1916 واژۆكرا كه له (12) به‌ند پێكهاتبوو بۆ دابه‌شكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی، به‌شێك لهبهندهكان پرسی دابه‌شكردنی كوردستان بوو به‌سه‌ر خۆیاندا، له‌مه‌ڕ ناوچه كوردییه‌كان لهڕێككهوتننامهكهدا به‌مشێوه‌یه بوو:-
1. به‌شێك له‌ناوچه‌ی باكووری خۆرهه‌ڵاتی كوردستانی باكوور درا به‌ده‌وڵه‌تی ڕوسیای قه‌یسه‌ری.
2. ویلایه‌تی موسڵ كه به‌شێك بوو له‌باشووری كوردستان و هه‌روه‌ها خۆرئاوای كوردستان درا به‌ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسا.
3. چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشووری كوردستان درا به به‌ریتانیا به‌م شێوازه كوردستانی یه‌ك پارچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌چوار پارچه دابه‌شكرا.
سایكس- بیكۆ له‌دوای شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر
ئه‌م په‌یماننامه زۆری نه‌خایاند به‌و فۆرمه‌ی كه پێشتر له‌سه‌ری كۆكبوون، به‌تایبه‌ت له‌دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی بهلشهفیكیهكان له (25ی ئۆكتۆبه‌ری 1917 ) به‌ڕێبه‌رایه‌تی (لینین)، دژی وه‌ستانه‌وه‌و ئه‌م هه‌نگاوانه‌یان نا:-
1.به‌نده نهێنییه‌كانی په‌یماننامه‌كه‌یان ئاشكراكرد.
2. سوپای ڕووس كشایه‌وه له‌و ناوچانه‌ی كه پێشتر داگیریان كردبوو.
3.وازیان هێنا له‌و پشك و ئیمتیازانه‌ی كه به‌پێی رێككه‌وتننامه‌كه به‌ر ڕوسیای قه‌یسه‌ری كه‌وتبوو.*2
ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكی گرنگبوو كه جارێكی دی له‌ناوچه‌كه‌دا چاوپیاخشاندن بكرێت، به‌دیاریكراوی له‌نێوان به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نسادا، حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا ترسی جێبه‌جێ نه‌كردنی په‌یماننامه‌كه‌یان هه‌بوو، هه‌ربۆیه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ردوولا دوای گفتوگۆ‌و دانیشتن گه‌یشتنه رێكه‌وتن. كه فه‌ڕه‌نسا ده‌ست له‌ناوچه‌ی موسڵ هه‌ڵگرێت بۆ به‌ریتانیا، به‌رامبه‌ر به‌مه‌ش به‌ڵێن درایه فه‌ڕه‌نسا كه به‌شێكی سامانی نه‌وتی باكووری عێراقی پێببه‌خشرێت.
هـاتـنـی داعـش
داعش رێكخراوێكی چه‌كداری جیهادی توندڕه‌وه، له‌منداڵدانی پاشماوه‌كانی قاعیده‌و گروپه تیرۆرسته‌كانی تره‌وه هاته بوون، سه‌ره‌تا له‌سوریا كه‌وته دژایه‌تیكردن و شه‌ڕكردن دژی ئۆپۆزۆسیۆن و گروپه‌كانی تر، دواتر په‌ڕینه‌وه بۆ موسڵ و داگیركردنی تكریت و رومادی و دیاله‌و ته‌نانه‌ت تا زۆرێك له‌شاره‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌غداو بابل و كه‌ركوكیشی گرته‌وه، مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا دروستكرد، بووه خاوه‌ن هێزێكی سه‌ربازی خاوه‌ن چه‌ك و جبه‌خانه‌و تانك و زریپۆش و داراییه‌كی به‌هێزو ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و به‌قاچاخ فرۆشتنی نه‌وت، جگه له‌دانیشتوانی سنووری خه‌لافه‌ته‌كه‌یان زۆرێك لههێزهكانییان له‌ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان و وڵاته بیانییه‌كانیشه‌وه هه‌زاران كه‌س په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه كرد، قسه‌مان له‌سه‌ر لوشدانی سامان و ره‌فتاری دڕندانه‌یان نییه له‌گه‌ڵ دانیشتوانه‌كه‌یدا ,ئیدی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلاییان دامهزراندو رایانگه‌یاند كه سنووری ده‌ستكردی سایكس بیكۆ كۆتایی هات، به‌ئێستاشه‌وه له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌تدا به‌ئاره‌زووی خۆیان و به‌بێ له‌مپه‌ر هاتوچۆ ده‌كه‌ن، سنووره‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندایه، له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م ره‌فتاره نامرۆڤانه‌و كوشتنی هه‌زاران ژن و مناڵ و سڤیڵ، دواتریش تێكدانی ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه‌و مه‌ترسیان بۆسه‌ر جیهان و له‌مه‌ڕ ئه‌م وه‌حشیگه‌ری و تاریكپه‌رسته كۆی وڵاتان هاتنه‌ده‌نگ، به‌هه‌مانشێوه (ئه‌حمد داود ئۆغلو) له‌وتارێكیدا له‌به‌هاری 2013 كه وه‌زیری ده‌ره‌وه بوو راگه‌یاند: رێكه‌وتننامه‌ی سایكس- بیكۆ گه‌یشتۆته كۆتایی و نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و كاریگه‌ری بۆسه‌ر توركیاش ده‌بێت، ئه‌م دانپیانانه ئه‌گه‌رچی دره‌نگ وه‌ختیش بێت خوێندنه‌وه‌یه‌كی دروسته كه‌واته بۆ گه‌لانی توركیا زۆر گرنگه ده‌سه‌ڵات خۆیان ئه‌م راستییه بڵێن، بۆ عێراق و سوریا باشتر ئامانجی پێكاوه كه ساڵانێكه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی شه‌ڕن جیا له‌ململانێی توندی ناوخۆ به‌كێشه‌ی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، بۆته شه‌ڕگه‌ی هێزه گه‌وره‌كان و ئاوێته‌بوونی ئه‌نتی به‌رژه‌وه‌ندی و جه‌مسه‌ره‌كان.
داعش شه‌ڕێكی نه‌گریس و ناڕه‌وای به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا سه‌پاند، شه‌ڕێك دوور له‌خواست ویستی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردیان كرده ئامانج، به‌درێژایی 1200كم له‌شه‌ڕی داعشداین، شه‌ڕ خزاوه‌ته نێو ماڵی كورده‌وه كه رۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌مان و پێشمه‌رگه مێرخاسهكان له‌بری هه‌موو جیهان ده‌جه‌نگن، له‌م سنووره‌و رۆژئاوادا خوێنی براكان (پێشمه‌رگه، شه‌ڕڤانان، گه‌ریلا) تێكه‌ڵبوون.*3
تاكه هێزن له‌سه‌ر زه‌وی به‌كردار شه‌ڕی تیرۆر ده‌كه‌ن و سه‌ركه‌وتوو بوون له‌شكستهێنانی داعشدا، كه ئه‌م فاكته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌یزانێ و بووه‌ته هۆی مشتومڕو گه‌رمه باسی زلهێزان و ناونیشانی رۆژنامه جیهانییه‌كان، به‌داخه‌وه جارێكی‌تر مێژوو دوباره ده‌بێته‌وه جینۆساید‌و ژه‌هرباران ده‌كرێن، به‌دڵنیایه‌وه كورد به‌رده‌وامده‌بێت تا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی و گه‌ڕانه‌وه‌ی داعشی بۆ باوه‌شی ئه‌میره‌كانیان و به‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسییه‌كان.
كـورد لــه هــاوكــێـشـهی سـیـاسـی دا
ماوه‌یه‌كه رۆژانه له‌لایه‌ن حزب و كارئه‌كته‌ره سیاسیه‌كان و میدیاوه ده‌وترێت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ڕووی سیاسی و ئابووریی و ئه‌منی و ٍسهربازییهوه ئاگره‌و ده‌كوڵێت، چاوه‌ڕوانده‌كرێت نه‌خشه‌ی رامیاری و هاوكێشه‌ی سیاسی بگۆڕێت، چیتر سنووره ده‌ستكرده‌كان پیرۆز نین، سایكس بیكۆ سه‌ده‌یه‌ك ته‌مه‌ن تێده‌په‌رێنێت تابووتی بۆ ئاماده‌كراوه‌و ته‌ڵقینی ده‌خوێنرێت، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت كۆی هێزه سیاسیه‌كانی دنیا‌و ناوچه‌كه له‌سه‌ر خه‌تن، هاوكات دركیان به‌هه‌ستیاری دۆزه‌كه كردووه، له‌لایه‌كه‌وه بۆ ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌و مهترسییانهكه تارمایی گه‌یشتوه‌ته كۆی وڵاتان، له‌لایه‌كی تره‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌دوای ئاوابوون ئه‌و مهترسییانهو داڕشتنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندی نوێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان و پشكیان مسۆگه‌ربكه‌ن، لێره‌دا پرسیار گه‌لێك له‌سه‌ر شانۆی سیاسی كورد خۆیان نمایشده‌كه‌ن، ئایا جه‌سته‌ی كورد دیسانه‌وه بهئهنجنكراوی ده‌مێنێته‌وه؟ یان ده‌بێته‌وه خاوه‌ن پشكی خۆی، ئایا كورد جارێكی دی كارتی فشاره‌و تا به‌دیهێنانی مه‌رامه‌كانیان به‌كارمان دێین؟ یان هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ن، ئایا چیتر مێژوو دوباره نابێته‌وه‌و غه‌درمان لێناكرێت؟ ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا ده‌گوزه‌رێ پشتیوانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كورد هه‌یه، رۆژانه له‌ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌و به‌رگری و په‌رله‌مان و راوێژكاری سه‌ربازی و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی و نافه‌رمی تر سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن، جیا له‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی، ئه‌مانه‌و له‌سه‌نته‌ری بڕیار‌و میدیاكاندا باسی قاره‌مانێتی و رۆڵی پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤانان و هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌كه‌ن له‌شه‌ڕی دژه داعشدا لهباشوورو ڕۆژئاوای كوردستاندا، ئه‌مشیان خاڵێكی گرنگه چونكه ئه‌وان بڕیاریاندا بێ دوودڵی و بێ گوێدانه فاكته‌ره‌كانی تر جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، كه‌واته فاكته‌ره ناوخۆییه‌كان له‌بارن یان له‌ئاستی رووداوه‌كاندا زه‌مینه‌سازی كراوه؟ بێگومان نه‌خێر جگه له به‌هێزی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه چه‌ندین قه‌یران جه‌سته‌ی هه‌رێمی داگیركردووه هه‌ر له‌قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌كخستنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و قه‌یرانی بێ مووچه‌یی و گرانی بازاڕ‌و بێكاری و كۆچی به‌لێشاوی گه‌نجان و نادادپه‌روه‌ری بوونی هه‌یه، بایكۆتكردنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران درێژه‌ی هه‌یه، كۆی چین و توێژه‌كان ناڕازیی و قوربانی ئه‌و دۆخه سیاسی و ئابووری و قهیراناوییهن و ئه‌و ره‌وشه ههستیارو گوماناویی و ناجێگیره به‌رۆكی خه‌ڵكی گرتووه، ئیدی نووسینی ئه‌و هه‌موو پرۆژه‌و ئه‌نجامدانی زنجیره كۆبونه‌وه‌ی بێئه‌نجام و بێبه‌رهه‌م جگه له‌كات به‌سه‌ربردن هیچی سه‌وز نه‌كردووه.*4
به‌پێچه‌وانه‌وه تا دێت بێ متمانه‌یی زیاتر دروستده‌كات، بێ متمانه‌یی له‌نێوان خه‌ڵك و حكومه‌ت، به‌غداو هه‌رێم، خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كان، له‌نێوان حزبه سیاسییه‌كان خۆیاندا كه كێشه‌كان له‌بنه‌ڕه‌تدا سیاسین لێره‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، تێكڕا گله‌یی زۆر‌و ره‌خنه‌ی توندمان له‌هاوپه‌یمانان و داگیركه‌ران هه‌یه كه پێش سه‌ده‌یه‌ك و سه‌د ساڵ پێش ئێستا، له‌بری ئه‌وه‌ی كوردستان بكه‌نه ده‌وڵه‌ت خاكی كوردانیان پارچه‌پارچه كرد، ئێستا خۆمان كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین یه‌كێك له‌و چوار پارچه‌یه دوو له‌ت بكه‌ین بیكه‌ینه دوو ئیداره‌یی (سلێمانی و هه‌ولێر) چه‌ند شووره‌ییه ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه، ئه‌مجۆره ئه‌قڵیه‌ته هه‌ركه‌سێك وابكات به‌دڵنیاییه‌وه گه‌ل به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكات، كه‌چی له‌بری سازان، لێكترازان خراوه‌ته جه‌سته‌ی زۆرێك لهسیاسیهكانهوه، ئه‌م وتارانه‌و هه‌ستكردن به‌م ڕاستیانه دادمان نادات، دڵنیام ئێوه‌ش ئه‌مانه ده‌زانن، كۆی حزبه‌كان به‌رپرسن به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه قه‌یراناوییه‌ی ئاماده‌یی هه‌یه، راسته ئه‌و به‌رپرسیارێتییه رێژه‌ییه هه‌ندێك زیاتر‌و هه‌ندێك كه‌متر تیایدا پشكی به‌رده‌كه‌وێت، وه‌لی ده‌رئه‌نجام تێكڕا به‌رپرسیارین، هه‌ربۆیه تازووه به‌سازان ماڵی كورد ڕێكبخه‌ین و كۆی ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ربكرێت و چاكسازی ریشه‌یی ئه‌نجامبدرێت، په‌له بكرێت لهبنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و ناهاوسه‌نگی جوگرافی نه‌مێنیت، چیتر خۆمان له‌به‌رپرسیارێتی نه‌دزینه‌وه بهچاویلكهی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه‌كان بكه‌ین، دوور له‌عه‌قڵیه‌تی حزبایه‌تی ته‌سك و پاوانخوازی، واز له‌هاوكێشه‌ی دۆڕان و سه‌ركه‌وتن بێنین گرنگ ئه‌وه‌یه گه‌ل سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌گه‌رنا ململانێی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان مه‌ترسی لێكترازانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دووچاری قه‌یران ده‌بێت، به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی كۆی قه‌یرانه‌كان ئاینده‌مان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه، سوود لهگۆڕانكارییهكان نابینین و پرسی كورد بۆ سه‌ده‌یه‌كی تر دواده‌كه‌وێت، تێكڕا تووشی به‌رپرسیارێتی مێژوویی ده‌بین.
سه‌رچاوه‌كان
1-كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر، چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌مێژووی نوێ و هاوچه‌رخی گه‌لی كورد، چاپی دووه‌م، سلێمانی، ساڵی 2000
2-رزگار حاجی حمید، هه‌شتا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر 00 یه‌كه‌مین حكومه‌تی كوردی به‌ڕێبه‌رایه‌تی شێخ مه‌حمودی حه‌فید، رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ژماره (1174) ساڵی 15/11/1998
3-عمر الدیراوی، جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، وه‌رگێڕانی سه‌فین لاوچاك، چاپخانه‌ی چوارچرا، چاپی دووه‌م، سلێمانی، ساڵی 2009
پشت به‌ستن به:-
سه‌رچاوه كوردیه‌كان: شه‌رفخانی به‌دلیسی، شه‌ره‌فنامه، و.هه‌ژار، چاپخانه‌ی لوقمان، نه‌جه‌ف، 1972
سه‌رچاوه عه‌ره‌بییه‌كان: 1د.كمال مظهر احمد، اضواء علی القضایا الدولیه فی الشرق الاوسط، دارالحریه للطباعه، بغداد، 1978 2.علی سید الكورانی، من عمان الی العمادیه ڕو جوله فی كوردستان الجنوبیه، مطبعه السعاده،1931
سه‌رچاوه فارسییه‌كان: اڵاسدیر درایدن وجرالد.اج.بلیك، جغرافیای سیاسی خاورمیانه و شمال ڕفریقا، ت.دره میرحیدر چاپخانه دفتر مطالعات، چاپ اول تهران 1369
بنجامین شهرادران، خاورمیانه، نفت و قدرتهای بزرگ، ت.عبدالحسین شریفیان، چاپخانه بستو پنجم، شهریور، تهران،1352
ن: رزگار حاجی حمید
2016-04-05