Home / مێژووى جیهان / ڕۆڵی مەی لەمێژووی ئەمریکادا

ڕۆڵی مەی لەمێژووی ئەمریکادا

ڕۆڵی مەی لەمێژووی ئەمریکادا

The First Thanksgiving in 1621, a year after the Pilgrim Fathers had left the Old World

وەرگێڕان: هونەر كەمال 
بیرە و شەراب و هەموو خواردنەوە كهولیەكان بەشێكی گەورەی مێژووی ئەمریكایان پێكهێناوە, هەر لە گەشتە دەریایەكەی پیاوانی ئایینی كە لە بریتانیاوە بەرەو ئەمریكا هاتن لە ساڵی 1620 ەوە تا ئەو كاتەی ڕیچارد نیكسۆن سەرۆكایەتی ئەمریكای دەكرد و دواتریش، مەی بەشێكی گەورەی كلتوری ئەمریكای پێكهێناوە بە جۆرێك كە ناتوانرێت بە هیچ جۆرێك بسڕرێتەوە و بووەتە بەشێك لە كلتوری ئەو وڵاتە.


مەی كاریگەریەكی گەورەی هەبووە لە بە هێزكردنی ئەمریكادا. هەروەها هەمیشە لە نەریتە نەتەوەییەكان و لە زۆربەی بۆنەكاندا مەی خوراوەتەوە , بۆ نموونە لە كاتی پرسە و ئاهەنگ و بەسەربردنی كاتە خۆشەكاندا مەی خوراوەتەوە. لە وڵاتانی تریشدا مەی بە ڕێژەی كەمتر و زیاتر لە ئەمریكا، خوراوەتەوە, بەڵام لەساڵی 1830 دا ئەمریكا بووە زۆرترن بەكارهێنەری مەی و زۆرترین مەی لەو وڵاتەدا دەخورایەوە بەجۆرێك كە ببوە سەرخۆشترین وڵاتی جیهان .


ئەو پیاوە ئایینیانەی كە بە كەشتییەكی پڕ لە شەرابەوە بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوتن :
دوای ئەوەی لە سەدەی حەڤدەیەمدا كێشە كەوتە ناو وڵاتی بریتانیاوە , پیاوانی ئایینی بەوە تۆمەتباركران كە ستەمكارن. لە دوای ئەو ڕووداوەوە پیاوانی ئایینی و شوێنكەوتووەكانیان و خێزانەكانیان ئەو وڵاتەیان جێهێشت و ڕوویان كردە ناوچەی لیدن لە وڵاتی هۆڵەندا. بەڵام دوای ئەوەی ماوەیەك لەوێدا مانەوە بۆیان دەركەوت كە لەوێدا ناتوانن هیچ كارێك بكەن و بژێویی ژیانیان دەستەبەر بكەن. هەر بەو هۆیەوە بڕیاریاندا بەرەو وڵاتی ئەمریكا كۆچ بكەن , چونكە لەو كاتەدا وڵاتی ئەمریكا بۆ پەنابەران و هەروەها بۆ كاركردن و بژێویی ژیان باشتربوو. بۆ ئەو مەبەستەش كەشتیەكیان پڕكرد لە كەلوپەل و پێداویستی و بەرەو ڤێرجینیا كە دەكەوێتە باشووری وڵاتی ئەمریكاوە، بەڕێكەوتن .


ئەو كەشتیەی كە ئەو كۆمەڵە خەڵكە گەشتیان پێكرد، بەشی خوارەوەی پڕكرابوو لە شەراب كە لەگەڵ خۆیاندا بەرەو ئەمریكا دەیانبرد. كاتێك گەیشتنە ئەمریكا لە كەناراوەكانی كەیپ كۆد، بە شێوەیەكی نایاسایی نیشتەجێبوون. هەر لەو ناوچەیەدا بۆ یەكەمینجار مەیخانەیان كردەوە .


لەو سەردەمەدا مەی بەڕێژەیەكی زۆر دەخورایەوە و بیرە بە ئاوی ئاڵتوون ناوی دەبرا و زۆر جاریش لەجیاتی ئاو بۆ شكاندنی تینوێتیان بیرەیان خواردووەتەوە.



زۆربوونی دیاردەی مەی خواردنەوە لە ناو چەكدارانی ئەمریكادا :
ئەگەر مەی نەبوایە لەوانەیە شۆڕشی ئەمریكا ڕووی نەدایە. دوای ئەوەی وڵاتی بریتانیا باجی لەسەر كەلوپەلەكانی وەكو چا و ئەو پێداویستیانەی لە دروستكردنی مەیدا بەكاردەهێنران، لەسەر وڵاتی ئەمریكا زیادكرد، بەو هۆیەوە ئەمریكا شۆڕشێكی دژی ئەو بڕیارە بەرپاكردو لەو شۆڕشەدا هەموو ئەو پەنابەرانەش بەشدارییان كرد كە لە وڵاتانی ترەوە هاتبوون, بەو پەنابەرانەیشەوە كە لە وڵاتی بریتانیاوە هاتبوون . هەروەها مەی ڕۆڵێكی گرنگی لەو شۆڕشەدا گێڕا، لەبەرئەوەی ئەو كەسانەی شەڕیان دەكرد مەییان زۆر دەخواردەوە و هەمیشە بە سەرخۆشی شەڕیان دەكرد .


بە درێژایی مێژووی ئەمریكا , لەناو هێزە سەربازیەكاندا هەمیشە مەی زۆر خوراوەتەوە. جۆرج واشنتۆن كە یەكەمین سەركردەی وڵاتی ئەمریكایە وتوویەتی: هەرگیز سەربازەكانمان بەبێ‌ مەی نەناردووە بۆ شەڕ، هەروەها لەكاتی جەنگەكاندا هەمیشە سەربازەكانمان مەییان خواردووەتەوە و بە سەرخۆشی شەڕیان كردووە .

مەی خواردنەوە لە كاتە خۆش و ناخۆشەكاندا :


لە كۆڕ و كۆبوونەوە و گەشت و لە كەنار دەریاكاندا، بە ڕێژەیەكی زۆر بیرە و خواردنەوە كهولیەكانی تر خوراونەتەوە لە وڵاتی ئەمریكا. هەرەوەها هەمیشە گرنگییەكی زۆر بە چاندنی سێو دراوە لەبەر ئەوەی لە ئاوەكەی مەییان دروست كردووە. تەنانەت جۆرێك مەییان لێ‌ دروست كردووە كە زۆر بەهێز بووە بۆ خواردنەوە و ناوی AppleJack بووە .


بەڵام لەگەڵ ئەوەی لە هەموو كاتە خۆشەكاندا مەی خوراوەتەوە، مەی ناخۆشی و نەهامەتی زۆری بەسەر ئەمریكادا هێناوە. بەپێی تێپەڕبوونی كات, هاوكێشەكان تەواو پێچەوانە بوونەوە و مەی بووە سەرچاوەی نەهامەتیەكان . پیاوەكان هەمیشە خەریكی مەی خواردنەوە بوون، بەجۆرێك ئەوەندەی مەییان دەخواردەوە و مەست دەبوون ئەوەندە كاریان نەدەكرد. هەروەها جوتیارەكانیش كارەكانیان بەباشی ڕانەدەپەڕاند و كاریان نەدەكرد، لەبەرئەوەی هەمیشە مەستبوون و خەریكی مەی خواردنەوە بوون، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی نەتوانن پارە پەیدابكەن و پێداویستییەكانی خێزانەكانیان پڕ بكەنەوە. هەر لەو كاتانەدا لەبەرئەوەی پیاوان زۆر خوویان دابووە مەیخواردنەوە, ژنان هەوڵیاندەدا كار بكەن و بەسەر بارودۆخەكەدا زاڵبن و پێداویستییەكانی خێزانەكانین دابین بكەن .

دواهەمین زەنگی ئاگاداركردنەوە :


بە بیركردنەوە لە ڕووداوەكانی ڕابردوو, هاوكێشەكان تەواو پێچەوانە بوونەوە . مەی خواردنەوە قەدەغە كرا. هۆكاری ئەو قەدەغەكردنەش ئەم سێ‌ هۆكارەبوون :
1. ژنان مافی دەنگدان و هەڵبژاردنیان پێدرا .
2. كاریگەرییەكانی جەنگی یەكەمی جیهانی و ترس لە پەنابەرە ئەڵمانی و ئیتاڵیەكان .
3. باج خستنەسەر مەی و مەیخۆرانك دەركردنی ئەم یاسایە بووە هۆی ئەوەی كە ڕێژەیەكی زۆر باج كۆبكرێتەوەك بەجۆرێك ئەو باجەی لە مەی و مەیخۆران كۆكرابووەوە نزیكەی 30% ی بودجەی ئەو وڵاتەی پێكدەهێنا .


ئەوەی وایكرد ئەمریكا بەو حاڵەتە بگات و مەی بەو جۆرە بخورێتەوە و دیادەی مەیخواردنەوە پەرەبسێنێت, هاتنی بێگانەكان و هێنانی مەی و بازرگانیكردن بە مەی – یەوە بوو لەو وڵاتەدا. بەڵام دوای قەدەغەكردنی مەیخواردنەوە و باج خستنە سەر مەی, دیاردەكەیش كەمیكرد. هەروەها لە دوای ئەوەی تەكنەلۆجیا پێشكەوت, ڕێگرییەكی گەورەی لەبەردەم خوارنەوەی مەیدا دروستكرد. لە ئێستادا ئوتومبێلەكانی ئەو وڵاتە بەجۆرێك دروست دەكرێن كە ئەگەر شۆفێرەكە سەرخۆشبێت , ئوتومبێلەكە كارناكات.

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …