توركه‌لاوه‌كان وده‌ستپێكردنی كوده‌تای (1908)
ئیرنست ئید مندسۆن رامسۆر
و: ژیلوان عبدالله هه‌ڵه‌دنی
پێشه‌كی
هه‌موو ئه‌وقه‌یرانه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسیانه‌ی كهلهسهدهی نۆزده‌دا ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی گرته‌وه، زه‌مینه‌ی خۆشكرد بۆسه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین جوڵانه‌وه‌ی سیاسی له‌نێوخۆی ئیمبراتۆریه‌ت، كه گرنگترینیان جوڵانه‌وه‌ی توركه لاوه‌كانه كه‌له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك لاوی ڕۆشنبیری ئه‌وسه‌رده‌مدا كه قوتابی خوێندنگه كان بوون وبیریان له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وكێشانه ده‌كرده‌وه كهدهوڵهتی عوسمانی پێوه گیرۆده بووه، هه‌ربۆیه به ڕۆشنبیری ئه‌وروپی و ئهوبڵاوكراوانهی كه به نهێنی ده‌هاته ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه كاریگه‌ربوون،هه‌روه‌ها خوێندنی هه‌ندێ له لاوه‌كان له ئه‌ڵمانیاو ده‌وڵه‌تانی تری ئه‌وروپی وای لێ‌كردن كه بیر له‌و پێشكه‌وتنه شارستانیانه‌ی ئه‌وروپا بكه‌نه‌وه وهه‌وڵ بگۆڕینی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وشێوازه ئه‌وروپییه بده‌ن ، كه ئه‌مه‌شیان له دروست كردنی ڕێكخراو ودهركرنی بڵاوكراوه ده‌بینیه‌وه، هه‌ربۆیه بیرۆكه‌ی دروست كردنی توركه لاوه‌كان لێره‌وه گه‌ڵاڵه بوو.
هه‌ربۆیه زانینی بنه‌ماكانی دروست بوونی ئهوڕێكخراوهو زه‌مینه‌ی گه‌شه‌كردنی گرنگه له‌ڕووی مێژووی یه‌وه، كه بۆئاینده‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو،كه لێره‌دا ئه‌وه‌مان به‌ڕوونی بۆده‌رده‌كه‌وێت .
پێناساندن وپێشینه:
جوڵانه‌وه‌ی توركه‌لاوه‌كان له ساڵی 1908داكه گه‌یشتبوه لوتكه، به‌هۆی چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له جموجۆڵ وچالاكی وورده وورده‌ی گروپێكی بچوكی لیبراڵی ونیمچه لیبراڵییهكانهوه، له‌ژێركاریگه‌ری چه‌مك وبیره ڕۆژئاواییهكانهوه بوون، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه هاتبوو كهئیمپراتۆریهتی عوسمانی بهرهوچارهنوسێكی ناخۆش ده‌ڕۆیشت ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی گرنگ وكاریگه‌ری بۆههڵنهگیرایهو چاره‌سه‌ری ئهوگهندهڵی یه‌ی كه‌تێ ی كهوتبوونهكرایه.
ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه ده‌توانرێت سه‌ره‌تاكانی بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆسه‌رده‌می خراپ ڕه‌فتاری وده‌ست بڵاوی یه‌كانی سوڵتان عبدالعزیز(1861-1876)كه ده‌یویست ئهچاكسازیانه له‌خۆی بگرێت كهپێشینهی دانرابوو له‌لایه‌ن عبدالمجیدهوه(1839-1861) كه‌دوای مردنی مابوونه‌وه وبایه‌خی به‌هیچ شتێك نه‌ده‌دا به‌ڵام سه‌رگه‌رمی ئاره‌زووه‌كانی خۆی بوو.له‌ماوه‌ی سه‌رده‌می عبدالعزیزدا هه‌رچه‌نده ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی زیاتر كاری تێكرابوو بهشارستانێتی ڕۆژئاوا،له‌جه‌نگی كریمایشدا ڕۆژئاوای ئهوروپازیاتروزیاتربهئاگابوون له كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات وداخوازیهكانیان..
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای فكره ڕۆژئاواییه‌كاندا توركه ڕۆشنبیره‌كان ده‌ستیان كرد به‌جوڵه .توركه خوێنده‌واره‌كان كه‌خۆیان به‌خاوه‌ن ماف ده‌زانی ،ده‌ستیان كردبه گه‌ڕانه‌وه بۆ ئهوكارتێكردنانهی كه‌وای لێ‌كردبوون حوكمدانێكی زیهنیان هه‌بوو ده‌یانویست لاسای فارسه ڕشنبیرهكان بكه‌نه‌وه وه پێشوازیان له ههمووبیرێكی نوێخوازدهكرد.له‌وكاته‌دا زۆرتر لاسای ڕووناكبیره فهرهنسیهكانیان ده‌كرد كهلهژیاندانهمابون .
كه‌سایه‌تیه ئه‌دیبه توركه‌كان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ تازهگهریدادهبهست و وه‌به‌ته‌واوی ئهوكولتوره جیاوازه‌له خهیاڵیاندادهههژاووهریان ده‌گرت و دهبوبهخۆراكی بیركردنه‌وه‌یان.
تاڕاده‌یه‌كی زۆرئه‌وان نه‌یان ده‌زانی چی بخه‌نه ڕوووه نه‌یان ده‌توانی تێ بگه‌ن،چونكه هیچ پێشینه‌یه‌كی ئه‌تۆیان نه‌بوو كه بتوانن خۆیان بۆئهوهئامادهبكهن .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێك لهوفكرانهیان نه‌ده‌زانی وه به‌خراپی ده‌ریان ده‌بڕی ،ته‌نانه‌ت مانای ووشهكانیشیان به ڕاستی ده‌رنه‌ده‌بڕی.به‌ڵام ئه‌وشتانه گرنگ بووبۆیان وده‌ستیان كرد به‌به‌كارهێنانی ووشه‌ی وه‌ك(نیشتمان) (ده‌ستور)و(په‌رله‌مان) هه‌مووئه‌مانه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆرگه‌وره‌ی هه‌بوو لهههموشوێنێك به‌كارده‌هێنرا.كۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌كانی نێوئیمپراتۆریهتی عوسمانی به‌وشێوه‌یه خۆیان ڕێكخست وبۆچوونه‌كانی خۆیان له شوێنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ده‌رده‌بڕی.
ههروههالهساڵی 1860دابووكه بۆیه‌كه‌م جارتوركه لاوه‌كان به‌یه‌كتری ئاشنابوون وله (بولیڤاردس)له پاریس وله‌نده‌ن كۆبوونه‌وه.له‌ساڵی 1864بۆیه‌كه‌مین جار توركه‌لاوه‌كان ڕۆژنامه‌ی (حورریهت)1 یان ده‌ركرد له له‌نده‌ن له ژێر سه‌رنوسه‌ری (ڕه‌فعه‌ت به‌گ)وده‌سته‌ی توركه‌لاوه‌كان دامه‌زرا،ئه‌دیبه توركه‌كان ولایه‌نگرانی ئاڕاسته نوێ یه‌كه‌ی ده‌گرته خۆ وه‌ك (كمال به‌گ وزیا پاشا)وكه‌سانی تری وه‌ك مسته‌فا فه‌زلی پاشابراكهی (خدێوی اسماعیل پاشا )له میصر و نوری به‌گ وڕهشید به‌گ وعلی صوفی ،كه ئه‌مه‌ی دواییان هه‌وڵێكی بێ هوده‌ی دا بۆڕزگاربوون له‌حوكمی مورادی پێنجه‌م له كۆشكدا،كهئهوهبووبهندكرالهلایهن عبدالحمید2.
سه‌ره‌تا جوڵانه‌وه‌ی توركی لاو كۆمه‌ڵه‌یه‌كی وێژه‌ی بوو،هه‌رزوو بووبه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی ،له‌ژێركاریگه‌ری دامه‌زراوه وداب ونه‌ریته ڕۆژئاواییه ئه‌وروپیه‌كان بوو،كه‌سه‌ركرده‌كانی ده‌ستیان كرد به داواكردنی ئازادی له جێگه‌ی سته‌مكاری سوڵتان و حكومه‌تێكی ده‌ستوری له ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا.بیروبۆچوونه كانیان كه‌باسی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی له‌سه‌ر شێوازی ڕۆژئاواییه ئه‌وروپیه‌كان به‌ئاسانی ده‌گوزرایه‌وه بۆناوئیمپرتۆریهت.سه‌ره‌تای بیركردنه‌وه‌كانیان وه‌ك ده‌رخستنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی وابوو،كه‌نه‌وه‌كانی دواتری توركه لاوه‌كان ئهوچاكسازیانهیان ده‌بینێت كه‌مه‌به‌ستیان به هێزكردنی ئیمپراتۆریه‌ته به‌وه‌رگرتنی ئه‌وشێوازه دامه‌زراوه‌ییه‌ی ڕۆژئاواییه‌كان كه هیوایان ده‌خواست جارێكی تربههێزبێت بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی اینتیهاكاتهكانی ڕۆژئاوا.
جارێكی ترههروهك میراتگره‌كانیان،خۆیان ئاماده‌كرد بۆ پێشوازكردن له هاوكاری كردنی كه‌مینه‌كانی تری ئیمپراتۆریه‌ت .زۆری نه‌خایاند له شۆڕشهكهیانداله 1908فێڵیان له كه‌مینه‌كان كرد كه هاوكارێكی یه‌كسان بوون .ئه‌وان نه‌خشه‌ی به‌هێزكردنی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیان كێشابوو كه‌له ناوه‌رۆكدا بۆدرێژه‌دان بوو به باڵاده‌ستی تورك.
چالاكی سیاسی توركه لاوه‌كان له ڕۆژگاری عبدالعزیزدا زۆر سنورداركراوبوو له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌كان كه به پۆسته‌خانه‌ی بیانییه‌كان ده‌نێران بۆنێوئمپراتۆریهت ،كه‌په‌یوه‌ندیان به هه‌رێمه‌كانی دهرهوهههبوو .
كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كانی وه‌ك نامیق كمال وشیناسی ئه‌فه‌ندی كه‌خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی بوون ئهوبیروبۆچوونانهیان بڵاوده‌كرده‌وه ،به‌ڵام ئه‌وانه كهدهگهیشتن
له‌سنورێكی بازنه‌ی دیاری كراودابوون.هه‌رچه‌نده كاره‌كانیان گرنگ بوون وكاریگه‌ریان هه‌بووله‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌دوای ئه‌وان هاتن،شانۆمیلۆدراماتیكیهكهی نامیق كمال بۆیه‌كه‌مجار له 1873به‌رهه‌می هێنا كه‌دواتر له‌لایه‌ن عبدالحمیده‌وه قه‌ده‌غه‌كرا. جه‌ماوه‌رێكی زۆری ههبوولهناوقوتابیانی خوێندنگه‌ی سه‌ربازی، كهنامهكانی به قاچاخ ده‌گه‌یاند وبهووریای ده‌یگه‌یانده ده‌ستی ئه‌م فێرخوازانه.
مه‌حاڵه هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌موو دیقهتێك له بڵاوبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ری فكره ڕۆژئاواییه‌كانی ئهوروپالهسهر توركیا كه‌له ههرسهردهمێك وه‌رده‌گیرا.سوفیس ده‌ڵێ ئهوپرۆسهی چوونه ناوه‌وه به‌درێژای سه‌رده‌می عبدالعزیز به‌رده‌وام بوو.وه لهناوبازنهی توركه لیبراڵه‌كاندا هه‌میشه فراوان ده‌بوو،به‌ڵام پاره له بانكه‌كاندا له‌سه‌رده‌می عبدلعزیز به‌ته‌واوی نه‌ما،نه‌ك هه‌رله‌سه‌ره‌تای توركه لاوه‌كان(عوسمانیهنوێ یه‌كان) به‌ڵكو جیكردنهوهی به‌شێكی دیاری كراوی سه‌ربازه توركه‌كان وبه‌ڕێوه‌به‌ره گشتی یه‌كان زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی عبدالعزیز پێكهاته‌ی دارایی ئیمپراتۆریهتهتی له‌كه‌ناری وێران بووون نزیك كرده‌وه.
بهڕبهرایهتی كردنی كه‌سێك بۆلابردنی عبدالعزیزله 1876داكه مدحه‌ت پاشابوو،كه توندڕه‌وێكی توركی ناسراوی به‌توانابوو له 1860وه خۆی وه‌ك پارێزگارێكی حكومه‌ت درخست،كه یهكهمجارله توركیای به‌شه ئهوروپیهكهودواتریش له بغداد3سیاسه‌ته‌كانی ڕوون بووئهنجامی ته‌واوی بۆگرتنه به‌ری سیاسه‌تێكی نوێ ی ته‌واوكاری بوو بۆبه‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌ت، ئهوهههرگیزكاریگهر نه‌بوو،كه‌ئه‌وه‌ش له هه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌وه نه‌بوو.
له 1873سوڵتان، كه‌به‌شێوه‌یه‌كی نادیاربێزاربوبو بۆئه‌وه‌ی وه‌ك بهتوانایهك خۆی ده‌ربخات ،مدحه‌ت پاشای بانگ كرد بۆئهستانبوڵ وكردی به سه‌رۆك وه‌زیران عبدالعزیز پێویستی به‌پاره بوو بیركردنه‌وه‌یه‌كی ساده‌ی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی مد حه‌ت پاشا بتوانێت زیاترووڵاتهكهی بۆبگوشێت ،كه گه‌یشته پایته‌خت ،مد حه‌ت یه كسه‌ر ڕووبه‌ڕووه‌وه له گه‌ڵ پێویستی بوونی بۆدروست كردنی هه‌لێك ،یا ئه‌وه‌تا ئه‌بوو چاو له گه‌نده‌ڵی یه بپۆشێت كه حكومه‌تی تێدانقووم بووبوو، یان ئه‌وه‌تا ئه‌بوو هه‌وڵبدا كۆشك پاك بكاته‌وه له‌وانه‌ی پێشووتر له ویلایه‌ته‌كاندا.ئه‌وه‌ی دواتریانی هه‌ڵبژارد و كه‌وته به‌دواداچوون بۆداراییهكانی حكومه‌ت و دادگای سوڵتان.
كاره‌كانی مدحه‌ت حكومه‌تی دووله‌ت كرد بۆدووبهش وئه‌م دووبه‌شه‌ش ده‌ستیان كرد به شێوه‌گرتن.سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ له‌لایه‌ك كه پشتگیری ده‌كرا له‌لایه ن زۆرێك له نوخبه‌ی ڕوناكبیرانی ئیمپراتۆریه‌ت.به‌شه‌كه‌ی تریان ڕاوه‌ستابوون بۆكاردانهوه به‌سه‌رۆكایه‌تی (ندیم پاشا)4.سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو كه‌له‌لایه‌ن مدحهتهوه لابرابوو.ئه‌م بارودۆخه‌ی كه‌هاتبووه ئاراوه درێژه‌ی نه‌كێشا، چونكه عبدالعزیز پاره‌ی ده‌ویست نه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون.بڕیاریدا مدحه‌ت كه ئه‌وهه‌موو ئاژاوه‌یه‌ی دروست كردبوو ناردی بۆ(سالۆنیكا) وه‌ك والی حكومه‌ت جارێكی تر.
له ساڵانی 1875_ 1876 ئیمپراتۆریه‌ت ڕووبه‌ڕووی زنجیره‌یه‌ك كێشه بووه‌وه له ناوخۆدا.بڵاوبوونه‌وه‌ی ناسیۆنالیسته بۆلگاری وصربیهكان كه ئاوێته بووبوو له‌گه‌ڵ شكسته‌كانی خراپ به‌رێوه‌بردنی تورك ،ده‌رگای كرده‌وه بۆ یاخی بوون وئاژاوه.وه‌ك ئه‌نجامێكی ڕاسته‌وخۆی زیاده‌ڕۆییه‌كانی سوڵتان ،حكومه‌تی عوسمانی ناچاربوو ئیفلاس بوونی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت ،یه‌كه‌مین هۆكار بۆ ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وروپیه‌كان ودهستێوهردانیان بوو بۆپاراستنی صربی وبولگاریهكان ،كه به بێ به‌زه‌ییانه له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه سه‌ركوت ده‌كران.هۆكاری دووه‌م:له ئه‌نجامدا له ساڵی 1881 دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بوو به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی قه‌رزه‌كانی عوسمانی5.
مد حه‌ت پاشاوئهوانی تر ئێستا هه‌ستیان كرد كه ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی پێویسته له ژێرده‌ستی عبدالعزیز ده‌ربهێنن پێش ئه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی بڕوخێت یاخود به‌شێكی لێ جیابكرێته‌وه له لایه هێزه بیانیه‌كانه‌وه.مد حه‌ت به‌شێكی ده‌ستوریه‌كانی ڕازی كرد هه‌ر وه‌ك سێرهاری لوك ده‌ڵێت 6(( به‌هۆی ژیری ته‌واو وڕه‌فتاره واقیعی یهكانیه وه ده‌یزانی كه ته‌نها به چاكسازی نێوخۆی گرنگ وكاریگه‌ر ئهوهدێتهدی ،خۆی به‌ڕێوه‌ی برد ،به‌خێرای توانی ئیمپراتۆریه‌ت له كوده‌تایه‌ك دووربخاته‌وه ،كه ڕووسیا به هێواشی به‌ڕێوه‌ی ده‌برد))..
له‌به‌هاری ساڵی دواتردا ،مدحه‌ت پاشا توانی ئه‌وه‌نده له شوێنكه‌وتوانی كۆكرده‌وه كه‌بتوانێت عبدالعزیز لابدات ،عوسمانیه نوێ یه‌كان توركه لاوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه كهوتنهكاركردن ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕاستی یه ده‌رده‌خات كه له شۆڕشی كۆشكدابوون كه له‌لایه‌ن مد حه‌ت پاشاوه نه‌خشه‌ی بۆكێشرابوو و یه‌ك یان دووانیان له كاروباری سه‌ربازی ئه‌فسه‌ربوون ،هه‌رچه‌نده یه‌كێك لهئهندامانهی كۆمه‌ڵه‌كه ،زیاپاشابوو كه‌یه‌كێك بووله كوده‌تاچی یه‌كان.
سوڵتانێكی نوێ هاته سه‌رته‌خت ئه‌ویش مورادی پێنجه‌م كوڕی عبدالمجید وبرازای عبدالعزیزبوو.به داخه‌وه بۆئاینده‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی موراد كه كه‌وه‌ك هه‌موو میراتگره‌كانی تری سه‌رته‌ختی تورك،له ژێرچاودێری یه‌كی داخراودابوو له‌سه‌رده‌می پێشتردا ،وه زۆر نازپێدراو وكهولی ده‌خوارده‌وه‌و به‌رده‌وام خه‌یاڵ و ناجێگیر ده‌هاته به‌رچاو.ئه‌وزنجیره ڕووداوانه‌ی كه ڕوویاندا كه بوونه هۆی به‌رز كردنه‌وه‌ی بۆسهرتهخت وای ده‌رده‌كه‌وت كه‌له خۆی ده‌ترسێت،له‌وه‌دوا كاتێك كه عبدالعزیز مرد، له‌ژێر كاریگه‌ری ئهوبارودۆخهدا كه ده‌وری دابوو كه خه‌رمانه‌یه‌كی پڕنهێنی بوو.موراد وای ده‌رخست كه‌به‌ته‌واوی ئه‌وه‌ی له خهیاڵیدادهركردوه7. به‌وشێوه‌یه هه‌وڵیدا كه بگه‌ڕێته‌وه بۆبهشێك لهڕیفۆرمهكان هێشتا واده‌رده‌كه‌وت كهسوڵتان سوره له‌سه‌ر ئه‌وه ،هه‌رچه‌نده زۆردووربووله وبهرنامهیهوه.
حوكمی موراد زۆركورت بوو تهنهالهمایسهوه بۆ ئابی 1876به‌رده‌وام بوو دواتربراكهی چووهجێگهی كه‌ئه‌ویش عبدالحمید ی دووه‌م بوو كه‌ناوی بووبه هاومانا بۆ زۆرداری یاخود سته‌م.
مدحه‌ت پاشا‌و یاریده‌ده‌ره‌كانی وایان ده‌بینی كه حاكمیهتێك دابمه‌زرێت كه هاوكاربێت له‌گه‌ڵیان وكاربكات بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌ت له شكست. ڕووداوه‌كانی سه‌ره‌تای مانگه‌كانی یه‌كه‌می سه‌رده‌می سوڵتانی نوێ وایان كرد ڕازی بێت به‌و باوه‌ڕه.بارودۆخی به‌ڵقان خراپ بوو ئاماژه‌یه‌كی دیار بوو كه كه ڕووسیا لهسهركهنارهكان به‌نیازی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سه‌ربازی یه.توركه‌كان ناچاربوون ڕازی بن به په‌یمانی به‌ڵقان و هێزهئهوروپیهكانیش سوربوون لهسهرسهپاندنی چاكسازی لهسهرحكومهتی تورك (مه‌به‌ست ده‌وڵه‌تی عوسمانیه.و.)،بۆ ئه‌ومه‌به‌سته ده‌ستنوسی پڕۆگرامی چاكسازی یه‌كه گهڵاڵهكرا له كۆنفرانسی باڵییۆزهكان كه‌له ئه‌ستانبوڵ به‌سترا. به‌ڵام له 23ی دیسه‌مبه‌ری 1876دا عبدالحمید ئه‌وكارانه‌ی وهستاندبه ده‌ركردنی ده‌ستور بۆئیمپراتۆریهتی عوسمانی .باڵیۆزه‌كان به ڕێك وپێكی تێ‌یان گه‌یاند كه ئه‌وكارانه ئاشكران و پێویست به درێژه‌دان ناكات.په‌رله‌مان بانگهێشت كرا،دهركهوتبووكه ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی ڕێگای ده‌ربازبوونی ته‌نها به كۆمه‌ڵێك چاكسازی ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده مدحه‌ت پاشا بهههڵهلهسوڵتانی نوێ گه‌یشتبوو،له 5ی شوباتی 1877مدحه‌ت ناشاهانهییانه له نوسینگه‌كه‌ی لابراودوورخرایهوه،سوڵتان عبدالحمید بۆئه‌وه‌بوو دووری بخاته‌وه له خۆی ،چونكه ئه‌م پیاوه پێشتر دووسوڵتانی لادابوو.له 24ی نیساندا ڕووسیا وای ده‌بینی كه ئاواتی بۆبه‌ده‌ست هێنانی چاكسازی و ئاشتی نایه‌ته‌دی یان هیوای به‌وه نه‌مابوو كهدێتهدی هه‌ربۆیه به‌دوای ههلێكدادهگهڕا بۆهێنانه‌دی ئامانجهمێژوویهكانی له ئه‌سته‌مبووڵ ،بۆچواره‌مین جار شه‌ڕی ڕاگه‌یاند له توركیا له ماوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا.
له‌مانگه‌كانی دواتر یه‌كه‌مین په‌رله‌مان له مێژووی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا هه‌ڵپه‌سێرا و جارێكی تر كۆنه‌بوونه‌وه تاساڵی 1908. سوڵتانی نوێ وازی له ڕێنمایی لیبڕاڵه‌كان هێنا تا ئه‌وكاته‌ی كه هه‌ستی كرد له د ڵنیا بوون و سه‌لامه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ،بۆئه‌و شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ڕووسیا به‌هره‌ی خوابوو به‌هانه‌ی پێدا بۆ په‌كخستنی په‌رله‌مان.
جه‌نگ شتێكی كه‌م بوو بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان،ئه‌وه وروژاندی.نه ئینگلتهراونه نه‌مسا_ هه‌نگاریا ئاماده‌نه‌بوون بۆڕێگهپێدانی ڕووسه‌كان بۆئه‌وه‌ی چێژی ئهوسهركهوتنه بكه‌ن. دوابه‌دوای ئه‌وه ،ڕووسیا په‌یمانی (سان ستیڤانۆ)ی سه‌پاند به‌سه‌ر سوڵتاندا،دواتر له‌لایه‌ن كۆنگره‌ی به‌رلینه‌وه ڕه‌ت كرایه‌وه كه له‌هاوینی 1878دا به‌سترا.
ئه‌وزنجیره په‌یماننامانه‌ی كه به‌ستران ئامانجیان پاراستنی ئه‌مری واقع بوو كه ئه‌ویش بڕیاری لێدرابوو.ڕووسیا ناچاربووخهرجی بگێڕێته‌وه بۆڕۆمانیا ،بۆسنه‌و هرزۆگۆڤینیاش خرای ژێربه ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌مساوه،وه به‌ریتانیای گه‌وره‌ش ده‌ستی گرت بهسهرلێپرسراوێتی بۆقبرص، بولگاریه‌كان وصربیهكانیش ڕازی بوون بۆخۆیان به نیمچه ڕێگه‌یه‌كی چاره‌سه‌ر بۆخواستی نه‌ته‌وه‌ییان.
له‌به‌رئه‌وه عبدالحمید بایه‌خیدا به خۆی وه خۆی كرده خاوه‌نی كۆتای هه‌مووشتێك هه‌روه‌ك بارودۆخه خراپه‌ی كه ئاواتی پێ ده‌خواست،ئێستا هه‌ستی كرد كهبههێزبووه وهسهردهمێكی ڕه‌هاگه‌را ی ده‌ستی پێكرد هه‌تاوه‌كو ساڵی 1908 به‌وشێوه‌یه توانی به‌رده‌وام بێت.
عبدالحمید یه‌ك بۆچوونی درووست كرد له ده‌ربڕیندا له هه‌ردوو ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتهكهیدا،بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵێك هیچ ئۆپزسیۆنێك له‌ناو ڕهعیهتهكهیدا نه‌بوو له حوكم كردن‌دا، وه تێڕوانینی بیانیه‌كان زۆرجار وه‌ك یه‌ك وابوون له پاریس لهسهرسوڵتانی نوێ، دیسراییلی بۆ سالسبۆری دهنویسێ ( سوڵتانی نوێ په‌یمانه‌كانی ڕاست بوون، ئایا ده‌بێته پیاوێكی شكۆداری گه‌وره؟) 8 ته‌نانه‌ت له ده‌یه‌یی كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا نوسه‌ره بهنابانگهكان پێ ی ده‌ڵێن(پیشه‌سازی ده‌گمه‌نی ئه‌و،ئابووریه نمونهییهكهی، چه‌سپاندنی مه‌به‌سته‌كانی وئازایهتییه ئه‌خلاقیه‌كه‌ی بووبووه خاوه‌نی كاریگه‌ری لهناوڕهعیهتهكهیدا وه پێشنیاری بۆبیانییهكان ده‌كرد كه سه‌ردانی پایته‌خته‌كه‌ی بكه‌ن)9.
ئه‌وه‌بوو كتوپڕههڵویستهی كرد له‌سه رپهسهند كردنی بڕیاری كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نیه‌كان له ساڵی 1890دا. هه‌روه‌ك ئهوناسیۆنالیسته ئهرمینیانهی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی گرته‌وه، زۆرله ئه‌رمه‌نیه‌كان هه‌ڵاتن له‌ووڵات وده‌ستیان كرد به چالاكی بۆدروست كردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌رمینیه‌كان،دوای ژماره‌یه‌ك به‌یه‌كدادانی بچوك وپچڕپچڕ،شۆڕشگێڕه ئه‌رمه‌نیه‌كان خۆیان ڕێكخست وڕاپهڕینێكی گه‌وره‌یان كرد له 1894.ئه‌مه‌ش توركه‌كانی والێ كرد كه كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بێت بۆگێڕانهوهیان ، به‌ڵام ئه‌وان (مه‌به‌ست ئهرمهنیهكانه.و.)ئاماده بوون قوربانیه‌كی گه‌وره به خه‌ڵكی خۆیان بده‌ن كه ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رنجی هێزه ئه‌وروپیه‌كان بۆكارهساتهكهیان ڕابكێشن..
توركه‌كان، تیڕوانینێكی نا ئاساییان هه‌بوو بۆ مامه‌ڵ كردن له‌گه‌ڵ ئهویاخی بوونه نێوخۆییانه ،ئهوڕاپهرینهییانه دامركاندهوهو كوشت وبڕیان كردن، هه‌رچه‌نده ئه‌وه زۆربوو هه‌ندێك به به 10بۆ20 هه‌زار ئه‌رمه‌نی داده‌نێن كه كۆمه‌ڵ كوژكران له‌لایه‌ن چه‌كداره كورده نانیزامیهكان كه وه‌ك قۆزاقی ڕووسی ڕێكخرابوون10 .
له ساڵی 1896باندێكی تیرۆرستی ئه‌رمه‌نیه‌كان بانكی عوسمانیان له گه‌ڕه‌كی گهلاتای ئه‌سته‌مبوڵ گرت و ژماره‌یه‌ك كه‌سیان له‌و كاره‌دا كوشت.خۆیان بۆ ئه‌وه ئاماده‌كردبوو هه‌رچی له‌وێ یه بیكوژن وتاڵانی بكه‌ن،ڕووداوه‌كه هه‌تا سه‌رنجی بیانیهكانیشی ڕ‌اكێشا.بۆ ڕێگرتن له خوێن ڕێژی زیاتر ،حكومه‌تی تورك (مه‌به‌ست سه‌رانی ده‌وڵه‌تی عوسمانیه) ڕێگه‌یدا به تیرۆرسته‌كان له‌وكاته‌دا تا زاتی ئه‌وه‌بكه‌ن كه هه‌ڵبێن ،به‌ڵام دوای دوو ڕۆژی دواتر پێنچ یان شه‌ش هه‌زار ئه‌رمه‌نیان به‌كۆمه‌ڵ كوشت له ئه‌سته‌مبوڵ.ئهوكوشتاره بنه‌مایه‌كی به‌رزی دیاری كراوی هه‌بوو ،له‌وه‌وه كه‌مینه‌كانی تری شپرزه كرد ،وه حكومه‌ت بۆلایه‌كی تری ده‌ڕوانی .
ئه‌مانه ته‌نها سه‌ره‌تایه‌كی ڕوونكردنه‌وه‌ی ئهوبارودۆخهبوون كهبۆچهند ساڵێك به‌رده‌وام بوو.ئهوامامهڵه توندوتیژه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌رمه نیه‌كان كرا ناتوانرێت چاوپۆشی لێ بكرێت ،به‌ڵام وه‌ك یه‌ك قورس بووبۆ چاوپۆشی كردن وه به ساردی یه‌وه حسابی بۆكرا ،له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شۆڕشگێڕه ئه‌رمه‌نیه‌كان ئامانجدارانه هه‌زاران كه‌سیان ئاماده‌كرد و هه‌وڵێكی گه‌وره‌یاندا بۆئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن. زۆرێك له‌وانه هه‌تا مردن ته‌نانه‌ت ئاگایان لێ نه‌بوو كه چی ڕوویداوه11 .
له ههمووڕووداوێكدا، عبدالحمید به‌خێرای له‌ناوچه دووره جیاوازه‌كاندا وله‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ناوبانگی بڵاوده‌بووه وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ڕووی ده‌دا له‌سه‌رده‌مه‌كه‌یدا. به‌تایبه‌تی له ئینگلته‌راو ڕای گشتی ووروژا دژی توركه‌كان ،وه بۆسوڵتان به هێزترین ناوبانگ بوو كه‌داوای ده‌كرد، له 1897دا (ڕیچارد داڤی )له كتێبه‌كه‌یدا (سوڵتان وڕهعیهتهكهی)ی‌دا نوسیویه‌تی:((ساڵانێكی زۆر له‌وه‌و پێش سوڵتان عبدالحمید واخۆی ده‌رده‌خست كه به جدی خه‌بات ده‌كات ودژی كه‌سه دڵ ڕه‌قه‌كانه وباشترین كه‌سه بۆڕهعیهتهكهی ،به‌ڵام ههرڕووداوهكانی زوو ئه‌وه‌یان ده‌رخست كهڕا كه‌ی گۆڕی ،وه ماندوو ماندوو بووبوو له‌ڕشتنی خوێنی بێ شوماری پیاو ژن ومنداڵ، وه تیشكی ئه‌و ڕووداوه ترسناكه بریقه‌ی دایه‌وه، ئه‌و كه‌ئه‌وه‌ی ده‌ست پێكرد وه‌ك جاڵجاڵۆكه‌یه‌كی بێزار تۆڕێكی ئاوریشمی كێشا به‌ده‌وری حه‌ریمی خۆی، وه مه‌حكوم كرا وه‌ك زۆرێك له پێشینه نه‌گریسه‌كانی ،كوژراو بێ سه‌روشوێنه‌كان وێنه‌ی ئهویادهوهری یه ترسناكه ده‌گێڕنه‌وه))
له ڕاستیدا ڕای بیانی زۆر دواكه‌وت له خستنه‌ڕووی ئه‌وكاره‌ساته وپیاچوونهوهی. توركه لیبراڵه‌كان ده‌مێك بوو سروشتی ڕاسته‌قینه‌ی عبدالحمیدیان ناسیبوو، له پاش ساڵانی دوای شه‌ڕی تورك وڕووسیا ،سوڵتان هه‌موو توانایه‌كی خسته‌گه‌ڕ بۆداخستنی سنوره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی توندوتۆڵ له‌دژی كاریگه‌ری ئه‌وروپیه ڕۆژئاواییه‌كان. مدحه‌ت پاشا گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌ستامبوڵ ،كه به (بكوژی ) عبدالعزیز داده‌نرا،تاوانبار دۆزرایه‌وه ،سزادرا به كوشتنه‌وه، ئهوهبووخۆی كرد به باڵوێزخانه‌ی بیانیه‌كاندا بۆئه‌وه‌ی خۆی ده‌ربازبكات ، به‌ڵام دواجار كوژرا لهوكاتهداكه له عه‌ره‌بستان بوو.
سوڵتان عبدالحمید له كاتێكدا كه ده‌چوو بۆكۆشكه به‌ناوبانگه‌كه‌ی (یه‌ڵدز) كه ده‌وره درابوو به دیواره به‌رزه‌كان كه ده‌یڕوانی به‌سه‌ر گه‌رووی بسفۆردا ، له‌وێ پشوی ده‌دا، بایه‌خی ته‌نها به‌مانه‌وه‌ی خۆی ده‌دا له‌سه‌رته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی ،هه‌موو سه‌رده‌مه‌كه‌ی به‌ته‌واوی بۆئه‌وه ته‌رخان كرد تاكۆتای.
به سیسته‌مه به‌دناوه سیخوڕی یه‌كه‌ی هه‌موو پیاوێكی كردبووه سیخوڕ به‌سه‌ر ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌وه، سیاسه‌تی دوورخستنه‌وه‌ی ده‌گرته‌به‌ر بۆهه‌ركه‌سێك كه ناڕازی بوایه له‌گه‌ڵ خۆی ،ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ی خۆش كرد بۆخزمهتكارهكانی بۆخۆ دهوڵمهندكردن له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بۆ ئه‌وه‌ی به‌دڵسۆزی بۆخۆی بمێننه‌وه.به‌كورتی هه‌موو سیسته‌می حه‌میدی ته‌نها یه‌ك ئامانجی هه‌بوو ئه‌ویش:ئاسایشی سوڵتان خۆی بوو.
عبدالحمید به‌وه باسده‌كرێت كه‌پیاوێكی تهواوكارام بوو له‌یاریكردن به هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له نێوخۆ وده‌ره‌وه هه‌ریه‌كه‌یان دژی یه‌كتری .زۆرن ئه‌وانه‌ی ده‌رباره‌ی توانای ئه‌و نوسیویانه له ڕێگرتن له نه‌خشه‌ی هێزه ئه‌وروپیه‌كان .بۆنمونه: به‌پلان گێڕان بۆئه‌وه‌ی هێزه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان دژی ئه‌وی تریان بێت ، به‌ڵام تێڕوانینی سوڵتان ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆبواری ئه‌فسانه‌یی له گه‌ڵ ئهوئهفسانه بێ شومارانهدا كهلهدهوری بوون بۆپاراستنی ژیانی.ململانێ ی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كانی زلهێزه ئه‌وروپیه‌كان كه پێشتر له‌وێ بوون ، هیچ هانده‌رێك نه‌بوو كه پێویست بكات عبدالحمید شوێن ئینگلته‌را بكه‌وێت بۆڕێگه گرتن له تموحهكانی ڕووسیا له گه‌رووه‌كاندا(مه‌به‌ست بسفۆرودهردهنێڵه.و.).له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عبدالحمید خۆی خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك سیفاتی پێچه‌وانه‌بوو ،هه‌رگیز شوێن سیاسه‌تێكی ڕوون نه‌ده‌كه‌وت،زۆر لاربوو.بۆنمونه،شوێن پێشنیاره‌كانی ئه‌ستێره‌ناسێكی وه‌ك (ابوالهدی)كه‌وت وبڕیاری خۆی گۆڕی 12 .
(ئهرمینیۆس ڤامبیری) كهلێكۆڵهرێكی هه‌نگاری یه وه‌ك ههرئهوروپیهكی تر كه عبدالحمیدی ناسیوه ،وه وێنه‌یه‌كی ئهوكهسایهتیهی (یه‌ڵدزی_ مه‌به‌ست كه‌سایه‌تی سوڵتان عبدالحمیده.و: بۆكێشاوین به‌م شێوه‌یه:(من هه‌رگیز نهم بینیوه پیاوێكی جیاواز له‌ڕووی كه‌سایه‌تیه‌وه وه‌ك ئه‌م پیاوه، كه‌وا زۆرسیمای دژیه‌ك وناكۆك لهكهسێتیدا هه‌بێت، به‌وشێوه‌یه‌ی سوڵتان عبدالحمید زۆرناجۆرونهگونجاوو ناڕێك بێت، پیاوچاكی ودلۆڤانی وبهدكاری وڕژدی ، به‌خشنده‌یی و چروكی، ترسنۆكی و مه‌ردایه‌تی یاخود ئازایه‌تی، ژیرانه‌و نه‌فامی، میانڕه‌وی و زیاده‌ڕۆیی، زۆر سیفاتی تری به‌دوای یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه له كه‌سایه‌تی و ڕه‌وشتیدا، ئه‌گه‌رئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه زاڵ نه‌بوایه به‌سه‌ریدا كه‌سایه‌تیه‌كی شه‌رمن ده‌رده‌چوو، به‌رده‌وام دوودڵوناحێگیر ده‌بوو وه هه‌نگاوی هه‌ڵه‌ی ده‌نا، كه ئه‌وه‌ش له كاره‌كانیدا ئاماژه بوون بۆی ئه‌م سیفه‌ته به‌دبه‌ختیانه‌ی كه‌هه‌بوو,كاره‌سات بوو وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی حه‌ریم بوو، ڕێگربوون له‌به‌رده‌م ئامانجه‌كانیدا، كه‌سێتییه‌كی تێك شكاو بوو ئه‌گه‌رنا به به پێچه‌وانه‌وه هۆشێكی به‌توانای هه‌بوو ،وه‌ئه‌مه‌ش لهسهردهمهكهیدابووبووه به‌دبه‌ختی بۆووڵاتهكهی13 .
ئه‌و ڕووحیهتهی كه یه‌كه‌مین جووڵانه‌وه‌ی توركه لاوه‌كانی درووست كردبوو ئه‌وه هۆكارێكی مردوو نه‌بوو، به‌ڵام له ده‌یه‌ی سه‌رده‌میدا عبدالحمید گرفتاری هیچ جوڵانه‌وه‌یه‌كی ڕێكخراو نه‌بوو كه دژی خۆی وسیاسهتهكاتی بێت14.له‌وكاته به‌دواوه عبدالحمید هه‌ستی به‌وه كرد كه‌پێویستی به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌های به ده‌سته‌وه‌بێت بۆباش كردنی ووڵاته‌كه‌ی، خۆپیشاندانی لیبراڵه‌كان زیاتر ناسیۆنالستی بوو ،پاش ئه‌وه‌ی كهسوڵتان وازی له حكومه‌تێكی ده‌ستوری هێنا، به‌ڵام لێره‌وه زانیا كهعبدالحمید كه ته‌تها به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌وێت ، سه‌رده‌مه‌كه‌ی ڕه‌شترین ڕۆژه‌كانی ئیمپراتۆریه‌تی پێدا تێده‌په‌ڕی زیاتر له‌وه‌ی كه هه‌نگاو به‌ره‌و پێش بنێت ، وه ئۆپزسیۆن زیاتر گه‌شه‌ی كرد له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی بزوتنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی نوێ، وه بناغه‌ی جوڵانه‌وه‌ی توركهلاوهكانی 1908ی دانا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ره‌سێكی بێشومار‌و ناپاكی وبێ ئومێدی ،كه ئهوڕێبازه نه‌خشی گرت له كۆتای 1880وه بۆ1908
په‌راوێزه‌كان
1.ڕۆژنامه‌ی حورریهتی توركی.
2سه‌یری په‌راوێزی 14بكه.
3. بۆمدحهت پاشا بروِانه علی حیده‌ر مدحت،ژیانی مدحت پاشا:خزمه‌ته‌كانی وسیاسه‌ته چاكسازیه‌كانی، لابردنی وحوكمدانی به‌كوشتن.لندن1903،سیرولیم میله‌ر: ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی وفهرمانڕهواكانی (كامبرج 1936)، محمد زه‌كی باكهلین، مدحت پاشا استنبول 1940 .
4. محمد زه‌كی پهكالین :محمد ندیم پاشا ،استانبول ،1940، كه‌باسی ململانێ و ژیانی ده‌كات له‌گه‌ڵ مدحه‌ت پاشا.
5.دۆناڵدسی بلیسدیڵ: ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئابووری ئه‌وروبیه‌كان لهناوئیمبراتۆریهتی عوسمانی‌دا: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه له دامه‌زراوه‌و چالاكیه‌كانی دامه‌زراوه‌ی گشتی قه‌رزه‌كانی عوسمانی ،نیۆرك 1929لا1.
6. دروست كردنی توركیای نوێ ، له بیزهنگوهوه بۆ ئه‌نكه‌ره(له‌نده‌ن 1936)ل123.
7. عبدالعزیز گومانی تێدانییه كه بهكوژرابووبه مقه‌ست هه‌روه‌ك دواتردهركهوت كه هێرشی كراوه‌ته سه‌رجه‌سته‌ی كه باڵوێزه‌كان له ئه‌ستانبول دواتر باسی لێوه‌ده‌كه‌ن ،كه دواتر یه‌كسه‌ر جه‌سته‌یان بینیبوو، دواتر عبدالحمید ئه‌و گه‌واهی دانه‌ی ڕهفزكردهوه له‌كاتێكدا مدحه‌ت پاشای وه‌ك ههولدهر به بكوژی عبدالعزیزدانا.
8. سه‌یری فیلیب پ. گراڤیس: بهربتانیا و تورك ،له‌نده‌ن ،1941،لا 30.
9. ئیلیزابیپ ورملی لاتمیر : ڕووسیا و توركیا لهیهدهی نۆزده‌یه‌مدا ، شیكاگۆ ،1893، ل 343.
10. لیرهدانووسهر ئاماژه‌ی بۆئه‌وه نه‌كردووه كه به‌شێكی كه‌م له خێڵه كورده‌كان ئه‌وانه‌ی كه له نێو سواره‌ی حه‌میدیه بوون بهشداربوونئهویش به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م ،وه‌ك له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی تر ئاماژه‌ی پێدراوه.كه‌وه‌ك رووسه‌كانیش له‌سه‌ر ناوچه‌سنوریه‌كانی له‌گه‌ڵ دهوڵهتیعوسمانیداخێڵهكانیان له سوپایهكداڕێك خست بوو بوناوی قوزاق، ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌ش ده‌كرێت هه‌ندێك له‌كورده‌كان یارمه‌تی خۆ حه‌شاردانی ئه‌رمه‌نه‌كانیان كردووه له‌ده‌ست سه‌ربازانی عوسمانی.
11. بۆئه‌م به‌سته و كێشه‌ی ئه‌رمه‌نیه‌كان سه‌یری ولیه‌م ل.لانگه‌ر، دیبلۆماسیه‌تی ئیمبریالیزم ،نیۆرك ، 1935،به‌شی یه‌كه‌م ،كه چه‌ندین به‌ڵگه ی تێدایه وه‌باس له‌و كۆمه‌ڵكوژی یهوئاماجی شۆڕشگێڕه ئه‌رمه‌نیه‌كان وههاندانی خه‌ڵكه‌كه ده‌كات له‌لایه‌ن ئه‌مانه‌وه.
12. به‌م شێوه‌ی زۆرلهسهرچاوه ئه‌وروپیه‌كان واده‌ڵێن،د.عدنان له ئه‌ستانبوڵ ئاماژه‌ی بۆئهوهكردووه .
13. یاده‌وه‌ری كه‌سێتی عبدالحمید و سه‌رده‌مه‌كه‌ی، سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م ، تموزی 1909، ل 69.
علی صوفی ئه‌فه‌ندی كه‌یه‌كێك بوو له‌ئه‌ندامانی عوسمانی نوئَ و بڵاوكراوه‌ی توركهلاوهكانی به‌ناوی (موخبیر)ده‌ركرد له له‌نده‌ن له‌ساڵانی1860دا له20ی مایسی 1878ڕای كرد له‌ده‌ستی سوڵتان مورادی پێنجه‌م وه دواتر له‌لایه‌ن عبدالحمیده‌وه دوورخرایه‌وه ،هه‌رچه‌نده علی صوفی و كه‌مێك له شوێنكه‌وتوانی نه‌یانتوانی كاربكه‌ن بۆبڵاوكردنه‌وه‌ی رێكخراوی توركه.
14. لاوه‌كان و ئه‌وانیش هه‌وڵه‌كه‌یان له‌باربرا ته‌نها خزمه‌تی چه‌سپاندنی رێگهیك بۆكاردانهوهی سوڵتان بوو.