خاڵه نهرێنیهكانی دهسهلاَتی پشتاوپشت له مێژووی ئیسلامدا
نوسینی : زریان احمد هادی
ده‌روازه:
سه‌ره‌تای به‌ده‌ست خستنی دهسهلاَتی سیاسی له مێژووی ئیسلامی‌دا بۆ كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه ، كهلهمهككهوه چوو بۆ مه‌دینه ، له مه‌دینه یه‌كه‌م كاری پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمانكردن بوو به دروستكردنی مزگه‌وت كه مزگه‌وت یه‌كێ بوو له كاره گرنگه و پێشینه و پێویستیه‌كانی موسلمانان له مه‌دینه، مه‌لبه‌ندی كۆبوونه‌وه و ئاشنابوونی موسلمانان بوو به یه‌كتری ، ئه‌مه جگه له رۆڵی زیاتر كه جێگای كۆبوونه‌وه‌ی سیاسی و فه‌رمان كردن به جه‌نگ بوو له‌لایه‌كیتر مزگه‌وت ببوه وه‌زاره‌تی داد هه‌ركه‌سێك زوڵمی لێكرابا له‌م شوێنه ده‌گه‌شته‌وه به‌مافه‌كانی خۆیان .
دواتر پێغه‌مبه‌ر هه‌ولی دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بارودۆخه نوێیه‌ی كه‌له مه‌دینه هاتبووه ئاراوه ، به‌تایبه‌تیش كێشه‌ی جوله‌كه‌كان ، چونكه كه‌وتبوونه ئاشوب و ئاژاوه نانه‌وه و بوختان گێڕی ، له‌و كاته‌ی موسلمانه‌كان تازه هاتبوونه شاری مه‌دینه ، پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵسا به‌رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان خه‌ڵكی مه‌دینه ،له‌و باره‌شه‌وه نوسراوێكی نووسیه‌وه له ژێر ناوی ( ده‌ستوور ) ئه‌و ده‌ستووره دانانی یاسایه‌ك بوو بۆ رێكخستنی ئه‌و كۆمه‌له نوێیه‌ی موسلمانان ، له رووی سیاسی وكۆمه‌لایه‌تی و ئاینی له شاری مه‌دینه ئه‌و یاسایه‌ش به گوێره‌ی فه‌رمانه‌كانی خودا داده‌نرا .
سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سه‌لاتی پشتاوپشت له ئیسلامدا
پێغه‌مبه‌ر به‌ر له‌وه‌ی كۆچی دوای بكات هیچ كه‌سێكی له‌دوای خۆی ده‌ست نیشان نه‌كرد ، تاكاروباری موسلمانه‌كان بگرێته ئه‌ستۆ ، بۆیه دوای كۆچی دوایی كردنی بۆشاییه‌كی سیاسی له ده‌وله‌تی ئیسلامی‌دا دروست بوو ، له‌به‌ر ئه‌وه موسلمانه‌كان به‌هۆی ئه‌و بۆشاییه سیاسیه‌ی كه له‌دوای پێغه‌مبه‌ر سه‌ری هه‌ڵدا بوو بیریان له دانانی جێ‌نشین كرده‌وه ، له‌م كاته‌وه پایه‌ی خهلاَفهت له ده‌وله‌تی ئیسلامی‌دا سه‌ری هه‌ڵدا ، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه سیاسیه كه له ده‌وله‌تی ئیسلامی‌دا سه‌ری هه‌ڵدا ، هه‌موو گفتیان به ( ئه‌بو بكر ) دا .
له‌سه‌رده‌می ئه‌بوبكر له رووی سیاسیه‌وه كاروباری ده‌وله‌تی ئیسلامی جێگیر و ئارام بوو ، ئه‌مه‌ش له‌ده‌ره‌نجامی راوێژكردن بوو ، كه راوێژكردن یه‌كێكه له بنه‌ما گرنگه‌كانی ئاینی ئیسلام ، ڕاوێژ له ده‌وله‌تی ئیسلامی‌دا گشت لایه‌نه‌كانی ژیانی مرۆڤ وه‌ك (كۆمه‌لایه‌تی ، سیاسی ، كارگێری ، دادوه‌ری ) ده‌گرێته‌وه ، له هه‌مانكاتدا له سه‌رده‌می ئه‌بو بكر ده‌وله‌تی ئیسلام فراوان نه‌بوو بۆیه ده‌توانرا به‌هێمنی ولات ببرێت به‌رێوه ، هه‌رچی له سه‌رده‌می (عومه‌ر) ه به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌بوبكر گرنگی داوه به راوێژكردن له‌گه‌ل هاوه‌لانی هه‌ر چه‌نده ده‌وله‌تی ئیسلامی فراوان بوو بهلاَم به‌هۆی لێهاتویی عومه‌ر و به‌هێزی سیسته‌می به‌رێوه‌بردن توشی گرفتێكی ئهوتۆنهبویهوه .
بهلاَم ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه بناغه‌ی به‌ده‌ركه‌وتنی پشتاوپشت له سه‌رده‌می ئیمامی (عوسمان ) به‌ده‌ركه‌ون ( عوسمان ) شكستی خوار له به‌رپرسیاریه‌تی ده‌سه‌لاتی خه‌لافه‌ت و نه‌یتوانی وه‌ك خه‌لیفه‌كانی پێش خۆی به به‌هێزی ده‌سه‌لات به‌رێوه‌به‌رێت بۆیه شه‌هید كرا ، بۆیه دۆخێكی سیاسی دژوار له‌ناو ده‌وله‌تی ئیسلامی هاته‌كایه‌وه و سه‌رده‌می (علی كوری أبی گالب ) به‌سه‌رده‌می شهر و فیتنه ده‌ناسرێته‌وه كه (جه‌مه‌ل و سه‌فین ) تیادا رووی دا له دواتر ( خه‌واریج ) له دژی عه‌لی جه‌نگان له‌م نێوه‌نده رێخوش بوو بۆ ده‌ركه‌وتنی سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی كاریزمی كه ئه‌ویش مه‌عاویه بوو كه‌له دواتر ( حسنی كوری عه‌لی ) ناچاركرد واز له خه‌لیفه به‌هێنێت بۆخۆی مه‌عاویه كه‌سایه‌تیه‌كی لێهاتوو بوو كه‌سێكی سیاسی بوو بۆیه ده‌یتوانی هاوكێشه سیاسیه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت ،بهبونه مه‌لیكی مه‌عاویه ده‌سه‌لاتی پشتاوپشت به‌ته‌واوی به‌دیاركه‌وت و ره‌گی دا كوتا .
له ده‌وله‌تی ئیسلامی‌دا سه‌ره‌تا هه‌ڵبژاردنی خه‌لیفه به دوو رێگا بوو ، ئه‌ویش ده‌ست نیشان كردنی له‌لایه‌ن (ئه‌هلی حه‌ل و عه‌قد )ه‌وه ، هه‌روه‌ها جێنشینكردنی له‌لایه‌ن خه‌لیفه‌ی پێشووه‌وه ، ده‌توانین بلێین هه‌ردوو رێگه‌ش ته‌واوكه‌ری یه‌كترن ، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌هلی ( حه‌ل و عه‌قد ) په‌یمانیان دابا ئه‌وا جێشنینكردنهكه ته‌واوه ، له‌هه‌مانكاتدا تاك له ده‌وله‌تی ئیسلامی مافی پرس و رایان هه‌بووه ، كه هه‌مان مافی ئه‌هلی ( حه‌ل و عه‌قد ) یان هه‌بووه له هه‌لبژاردنی خه‌لیفه .
جێگای ئاماژه كردنه كه‌باسی راوێژ ده‌كرا له‌وكاته‌وه یه‌كه‌م شت به‌بیری تاكی موسلمانه‌كاندا ده‌هات دانانی خه‌لیفه بوو ، جگه له‌وه‌ش له‌وكاته‌دا واتایه‌كی تری راوێژ بریتی بوو له فه‌رمانره‌وایی كردن به پرس و را نه‌ك به‌تاك ره‌وی حكومكرد ، به‌مه‌ش كاركردن به پرس و رابووه یه‌كێك له پێویستیهگرنگهكانی فه‌رمانره‌وایی كردن ، به‌لام دوای ئه‌وه‌ی مه‌عاویه له ماوه‌ی خۆیدا بیدعه‌یه‌كی نوێی داهێنا ، ئه‌ویش گواسته‌وه‌ی ئه‌و پۆسته بوو لهباوكهوه بۆ كوره‌كه‌ی له كوره‌وه بۆ نه‌وه‌كه‌ی ، به‌م شێوه‌یه میرات ، له پۆستی خه‌لافه‌تدا سه‌ری هه‌ڵدا ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌مه دیت كه مه‌عاویه داوای له خه‌ڵك كردی دوای خۆی گفت به ( یه‌زید )ی كوری بده‌ن ، هه‌روه‌ها هه‌ره‌شه‌ی گه‌وره‌ی له هاوهلانكرد و بێ ده‌نگی كردن ، به‌لام سه‌رده‌می فه‌رمانره‌وایی یه‌زید په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه له مێژووی ئیسلامی‌دا ، چونكه به‌سه‌رده‌می خوێناوی داده‌نرێت له مێژووی ئیسلامی‌دا ، كه چه‌ندین كاره‌ساتی گه‌وره رووده‌ده‌ن وه‌ك كاره‌ساتی (كه‌ربه‌لا ) و ( حوڕه ) و ( سوتاندنی كه‌عبه‌ی پیرۆز ) .
هۆكاره‌كانی ده‌ركه‌وتنی ده‌سه‌لاتی پشتاوپشت له مێژووی ئیسلامدا :
هه‌ر رووداوێكی مێژوویی كه رووده‌دات كۆمه‌لێك هۆكاری دوور و نزیك هه‌یه بۆ ده‌ركه‌وتنی رووداوه‌كه ، بۆیه سه‌رهه‌ڵدانی سیسته‌می پشتاوپشتیش بێ هۆكار له‌ده‌وله‌تی ئه‌مه‌وی سه‌ری ههلنهداوه ، لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین چه‌ند هۆكارێك بخه‌ینه‌روو :
1ـ وه‌رگرتنی ده‌سه‌لات له‌لایه‌ن ( مه‌عاویه ) شتێكی ئاسایی نه‌بوو ، چونكه هه‌موو خه‌ڵك گفتی به ( مه‌عاویه ) نه‌دا ، به‌لكو (حه‌سه‌ن ) له ده‌سه‌تی هاته خواره‌وه ، بۆیه ئهمهسهرهتایهك بوو بۆ دوركه‌وتنه‌وه له راوێژ كردن ، چونكه بس خه‌ڵكی شام گفتیان دایه مه‌عاویه ، بۆیه مێژوو ئه‌و به خه‌لیفه دانانێ.
2ـ كاریگه‌ری هه‌ردوو شارستانیه‌تی ( بیزه‌نتی و ساسانی ) خالێكی تر بوو ، چونكه حكومی پشتاوپشت له‌ناو وان باوبوو ، له راستیدا مه‌عاویه له‌ماوه‌ی فه‌رمانره‌وایه‌تیدا زیاتر وه‌ك پادشا به‌ده‌ركه‌وت نه‌ك وه‌ك خه‌لیفه ، به مهعاویش وهتراوه پاشا ، خۆشی ئه‌م داوایه‌ی هه‌بووه كه به پاشا بانگی بكه‌ن ، مهعویه یه‌كه‌م كه‌سیش بووه پاسه‌وانی له‌به‌رده‌رگای كۆشكه‌كه‌ی داناوه ، كه لاسایی ئیمپراتۆره‌كانی كردۆته‌وه ،
3ـ ئایینی ئیسلام ده‌ست نیشانكردنی جێنشینی نه‌خسته چوارچێوه‌یه‌كی داخراوه ، به‌ڵكو ده‌رگاكانی والاَكرد له‌به‌رده‌م هزری تاكی موسلمان ، بۆ ده‌ركه‌وتنی بیرورای جیاواز و ( ئیجتیهاد ) كردن ، به‌لام مه‌عاویه ئیجتیهادی كرد له به‌ده‌رخستنی سیسته‌می میراتگری له ده‌وله‌تی ئیسلامی‌دا بهلاَم نه‌یپێكا .
4ـ له كۆمه‌لگای عه‌ره‌بدا خێڵ و تیره رۆلی گرنیگیان هه‌بووه ، كه ده‌توانین بلێین به گشتی سیاسه‌تی عه‌ره‌ب سیاسه‌تی خێلهكانه ، له‌ناو خێنهكان سه‌رۆك خێڵ له پله‌ی مه‌لیك دابوو ده‌بوایه هه‌موو ئه‌ندامانی خێلهكه له شهر و ئاشتی پشتی مه‌لیك بگرن ، له‌سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویه‌كان عه‌ره‌ب پله و پایه‌ی زۆر به‌رز ببوو ،ئیدی ئه‌قلیه‌تی ده‌مارگیری ئه‌مه‌وی نه‌ده‌چوونه ژێر باڵی كه‌سێكی تر كه غه‌یره عه‌ره‌ب بێت ، ئه‌مه‌وای له مه‌عاویه كرد كه‌سێك له خانه‌واده‌ی خۆی هه‌لبژێرێت ، ئیتر له پێناو په‌رته‌وازه نه‌بوونی عه‌ره‌ب یه‌زیدی كوری هه‌لبژارد .
5ـ زۆربه‌ی مێژوونوسان هۆكاری پشتاوپشت ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ هه‌ولدانی كه‌سایه‌تیه‌ك به ناوی ( موغهیری كوری شوعبه ) ، ئه‌م كه‌سایه‌تیه مه‌عاویه‌ی هانداوه تاوه‌كو یه‌زید بكات به جێنشینی خۆی ، هه‌ر له‌و كاته‌وه بووه جودابوونه‌وه و جیاوازی موسلمانان ، هه‌ر ئه‌و بیر و بۆچوونه بوو سیسته‌می پشتاوپشتی كرده داب و نه‌ریت ، هه‌ر ئه‌م سیسته‌مه‌ش بوو پهیرهوكرا له لایه‌ن فهرمانرهواكانی دوای مه‌عاویه و فهرمانرهواكانی عه‌باسی و فهرمانرهواكانی دواتری ئیسلامی ، دانانی خه‌لیفه‌ش به‌و سیسته‌مه داده‌نرا به‌بێ گوێدان به لێهاتوویی و توانایی و هێز و كه‌سایه‌تی فهرمانرهواكه .
ده‌رئه‌نجامه‌كانی ده‌سه‌لاتی پشتاوپشت :
ده‌سه‌لاتی پشتاوپشت كۆمه‌لێك ده‌ره‌نجامی خراپی لێكهوتهوه كه‌له مێژووی ئیسلامی‌دا به‌رون و ئاشكرا دیاره یه‌كێك لهدهرهنجامه خراپه‌كان له رووی سیاسی و سه‌ربازی بوو ، وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا ئه‌و سیسته‌مه ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌سانێكی لاواز و كه‌م توانا ته‌ختی فه‌رمانره‌وایه‌تی بگرنه ده‌ست ، كاتێك ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌بوونه خه‌لیفه له دوای باوكیان یان براكانیان ئه‌وان له بنه‌ماله‌یه‌كی فه‌رمانره‌وایی خۆشگوزه‌ران په‌روه‌رده ده‌بوون له‌مه‌وه لاوازی بهدیاردهكهوت ، چونكه هه‌ر كۆمه‌له‌یه‌كی ده‌ماگیری خێڵه‌كی له سه‌ره‌تادا له‌رووی سیاسیه‌وه به‌هێزن ، به‌لام دواتر ده‌گۆرێن تارۆلێكی ته‌واو و جیاواز و لاوازیان ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی بهرابواردن و خۆشگوزه‌رانی خه‌ریك بوون ، خۆشگوزه‌رانی وا له‌سه‌ركرده‌ی ده‌وله‌ت ده‌كات له به‌هێزییه‌وه به‌ره‌و لاوازی بروات ، ئه‌مانه‌شمان له ده‌وله‌تی عه‌باسی بینی كه رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و لاوازی ده‌رۆیشتن .
هه‌رچی ده‌ره‌نجامی خراپه له‌سه‌ر لایه‌نی ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی یه ، له رووی ئابووری گۆڕانی گه‌وره له كارورهفتاری خه‌لیفه‌كان روویاندا ، سه‌باره‌ت به گه‌نجینه‌ی ده‌وله‌ت كه به (بیت المال ) ناسرابوو كه پێوه‌ری ئیسلام بۆ ئه‌م گه‌نجینه بریتی بوو له سپارده به خه‌لیفه‌كان و حكومه‌ته‌كه‌ی ، رێگه‌ی به خه‌لیفه نه‌ده‌درا به‌بێ بریار هیجی لێده‌ر بهێنێت ، له كاتێكدا به‌هی پشتاوپشت و ده‌ركه‌وتنی تاك ره‌وی له فه‌رمانره‌وایه‌تیدا ، سودوه‌رگرتن له گه‌نجینه‌ی ده‌وله‌ت ته‌واو گۆڕا ، به شێوه‌یه‌ك گه‌نجینه بووه سامانی خودی فه‌رمانره‌وا و بنه‌ماله‌ی فه‌رمانره‌وا و خه‌لكێكی گشتی ته‌نها بوونه باجده‌ر ، له‌وكاته‌دا چینێك له خه‌ڵكی هاتنه كایهوهكه ده‌ست رۆیشتووبوون خه‌رجیه‌كانیان بهفیرۆدهدا و دارایی له رێی راست خه‌رج نه‌ده‌كرا.