جووڵانه‌وه‌ی ڕووناكبیری كـورد له عێـراق، توركیا، ئێران، سوریا، یه‌كێتی سۆڤیه‌ت
له‌فارسییه‌وه: مۆفه‌ق میراوده‌لی
جوڵانه‌وه‌ی ڕووناكبیری كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، ناساندن و نیشاندانی سه‌ره‌تاو ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی جێگه‌ی گرنگی و بایه‌خدانه، به‌تایبه‌ت قسه‌و باسی له‌وباره له‌لایه‌ن كه‌سانی بیانی، شیاوی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه، چونكه كورد تا ئێستا نه‌یتوانیوه توێژینه‌وه‌ی له‌وباره ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ده‌بینین كه‌سانی دیكه له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی باڵا كاری له‌و چه‌شنه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ ئێمه‌ی كورد به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره گرنگه، له‌پێناوی زیاتر ناسین و قوڵبونه‌وه له بواری فه‌رهه‌نگی میلله‌تی كورد(و.ك).
جووڵانه‌وه‌ی ڕووناكبیری له‌كوردستانی عێراق
دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م و له‌ماوه‌ی ساڵانی (1919-1920)بزووتنه‌وه‌ی ڕووناكبیری له كوردستانی عێراق خێرایی زۆر به‌خۆوه‌گرت، ڕۆشنبیرانی كورد له عێراق زۆربه‌یان له ئه‌سته‌مبووڵ به‌هۆی فشاری زۆری حكومه‌ت گه‌ڕانه‌وه عێراق، له‌شاره گرنگه‌كانی سلێمانی و به‌غدا نیشته‌جێبوون، له سلێمانی ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن له ساڵی (1919)تاوه‌كو (1922) بڵاوده‌بۆوه، له‌دوای ئه‌و بڵاوكراوه‌یه بانگی كوردستان، بانگی حه‌ق، ئومێدی ئیستقلال و ژیان به دوو مه‌فهومی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوده‌بوونه‌وه، له به‌غداش گۆڤاری دیاری كوردستان له‌لایه‌ن ڕۆشنبیرانی كورد چاپ ده‌كرا، له ساڵی (1939)گهلاوێژو ده‌نگی گێتی تازه له‌گه‌ڵ كۆی بڵاوكراوه‌كان كه‌وت، خه‌بات ئۆرگانی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق تا ساڵی (1961)بڵاودبۆوه، عبدالكریم قاسم سه‌رۆك كۆماری كاتی عێراق خه‌باتی داخست، باقی بڵاوكراوه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و كاته بریتیی بوون له: (ڕۆژنامه‌ی بانگی كوردستان، ڕزگاری، هه‌فته‌نامه‌ی روناهی، ئازادی ئۆرگانی حیزبی شیوعی، زاری كرمانجی له‌هه‌ولێر ساڵی 1936، ڕاستی له موسڵ)، هه‌موو ئه‌و بڵاوكراوانه به زمانی سۆرانی ده‌رده‌چوون، هاتن و چوونی كورده‌كان له‌نێو وڵاتانی بێگانه‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی، هۆكاربوو تا جووڵانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی كورد خێرایی زۆر به‌خۆوه‌بگرێت، نووسه‌ران و شاعیر‌و دڵسۆزانی كورد، نووسینی به‌نرخی ڕۆئاوایی و عه‌ره‌بیان بۆ كوردی وه‌رگێڕا، چیرۆكی جوان له زمانه جیاوازه‌كان كرانه كوردی و پاشان چاپ و بڵاوكرانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ساڵی (1958)به‌دواوه به‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتنی گرنگی به‌شی ڕووناكبیری و ئه‌ده‌بی كوردییه، ئه‌و ساڵه ورده ورده هزری سه‌ربه‌خۆیی له‌نێو ڕۆشنبیرانی كورد په‌ره‌یسه‌ند، هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی گه‌شایه‌وه‌و شاعیر‌و نووسه‌رانی كورد كه‌وتنه ستایشی كۆماری عێراق، بۆچی ئه‌و كۆماره، ناونراوه كۆماری كورد‌و عه‌ره‌ب، مافی كورد له یاساكاندا به‌ته‌واوی بهرچاودهكهوێـت، نووسه‌رانی كورد له‌وباوه‌ڕدان، هه‌وڵه‌كان باڵایان كردووه‌و گرنگی به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕووناكبیری كوردی دراوه، سه‌ربه‌خۆیی فه‌رهه‌نگی و خۆشی و شادی یه تا ساڵی (1961)درێژه‌ی كێشا، له ساڵی (1947-1961)كورده‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی یان له دۆخی جه‌نگدابوون یا سه‌رقاڵی ڕێككه‌وتن له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆیی، به‌هه‌ر حاڵ له‌دوای نشووستی ساڵی (1975)و ساڵی (1988)ی كورده‌كان له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی عێراق، چالاكی ڕووناكبیری كورده‌كان به‌نزمترین ئاست گه‌یشت، به‌ڵام نشووستی عێراق له جه‌نگی كوێت هه‌لومه‌رجی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌خساند، تا باشترین كه‌ش به‌درێژایی مێژووی كورده‌كان له‌پێناوی چالاكی ڕووناكبیری ده‌سته‌به‌ربكه‌ن، له‌و سه‌رده‌مه‌دا كورده‌كانی عێراق به ئاشكرا له حكومه‌تی دوفاكتۆ به‌هره‌مه‌ندبوون، له‌ڕه‌هه‌نده فراوانه‌كانی به چالاكی ڕووناكبیری گه‌یشتن، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی تراژیدیای ئه‌نفال، به‌تایبه‌تی بۆمبارانی كیمایی هه‌ڵه‌بجه به‌شێوه‌ی نووسین، له‌هه‌ندێ تۆڕه‌كانی تایبه‌ت به كوردستانی عێراق، سه‌دان كتێبی كوردی به ئه‌لیكترۆنی به‌رده‌ست ده‌كه‌ون، ئێستا كوردستانی عێراق له‌لایه‌نی سیاسی ناوه‌ندێكی سیستماكی هه‌یه، له‌لایه‌نی ڕووناكبیریش ناوه‌ندی سیستماكی كوردستانی هه‌یه‌و به‌رهه‌می ڕووناكبیری هه‌یه له‌و ناوچه‌یه‌ی به‌شێوه‌ی زۆر‌و فراوان بۆ ناوچه كوردییه‌كان ده‌نرێردرێت، بۆ نموونه ده‌توانین بوونی ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی عێراق به‌تایبه‌ت ده‌زگای ئاراس له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی تاران ساڵی (2003)ئاماژه پێ بده‌ین، كه كتێبه كوردییه‌كان له كه‌متر له سێ ڕۆژ به‌شێوه‌ی گشتی فرۆشران.
جووڵانه‌وه‌ی ڕووناكبیری كورد له توركیا
ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی ڕووناكبیری كوردستانی توركیا له ڕاستیدا باسكردنی مه‌رگه‌ساته، سیاسه‌تی شیكردنه‌وه‌ی میلله‌تی كورد له‌لایه‌ن سه‌رانی توركیا‌و ئه‌وانه‌ی كورد به توركی كێوی ناوده‌به‌ن، به‌ڕواڵه‌ت و چالاكی جیاواز‌و له‌ناو منداڵدانی دایكیانه‌وه سه‌ركوت ده‌كرێن، بوونی ئه‌و هه‌موو سه‌ركوتكردن و هه‌نگاوه هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌نجامدراوه، هێشتا كتێب و بڵاوكراوه‌ی كوردی له‌نێو خه‌ڵك بڵابۆته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ڕۆژنامه‌ی (یه‌نی ئه‌سته‌مبووڵ)له ژماره شه‌شی خۆی ساڵی (1960)ده‌نووسێت: كتێب و بڵاوكراوه‌ی كوردی دوای چاپكردن به‌نهێنی له عێراقه‌وه دێته توركیا، پاشان له‌به‌رده‌م ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به‌نهێنی ده‌فرۆشرێت، له ساڵی (1959)ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی كورد له‌په‌رله‌مان به‌هه‌ماهه‌نگی ژماره‌یه‌ك له ڕۆشنبیران داوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌كیان به‌زمانی كوردی كرد، حكومه‌ت له‌ئاست داخوازی ئه‌وان وه‌ڵامی نه‌بوو، سه‌ڕه‌رای قبوڵنه‌كردنی داخوازیه‌كه‌یان، بڵاوكراوه‌یه‌ك له دیاربه‌كر به‌زاراوه‌ی گۆرانی له دیاربه‌كر بڵاوبۆوه، حكومه‌ت ئه‌وانه‌ی دادگایی كرد كه ڕۆژنامه‌كه‌یان ده‌رده‌كرد، له ڕۆژی دادگایی (12)كه‌سی له‌و كوردانه‌ی ئیسكۆرت كردن، ئه‌و كاره حكومه‌تی ناچاركرد تا ده‌ست له‌و دادگایكردنه هه‌ڵگرێت، لێكۆڵینه‌وه‌ی گۆڕانكارییه ڕووناكبیری و سیاسییه‌كانی توركیا ئه‌گه‌ر بۆ ده‌یه‌ی چله‌كان بگه‌ڕێینه‌وه، له‌ڕاستیدا زیندووبوونه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌توركیا له‌و شارانه ده‌ستی پێكرد كه كورده‌كانیان بۆ ئه‌وی ڕاگواستبوون، یه‌كه‌مین كه‌سانێ كه پرسی «كوردایه‌تی»هه‌ڵبژارد ئه‌وانه‌بوون، بۆ نموونه مو‌سا عه‌نته‌ر بۆ خوێندنگای شه‌وانه‌ڕۆژی بۆ ئه‌ده‌نا نێردرابوو، ئه‌و له‌وێ تاكه كوردێك بوو له پۆلدا له‌ڕێگه‌ی گاڵته‌پێكردن به ناسنامه‌ی خۆی ئاشنابوو، ئاڵتون كار ئه‌ندامی پارتی ڕێگای ڕاسته‌قینه ئه‌زموونی هاوشێوه‌ی هه‌یه: تا گه‌وره‌نه‌بووم نه‌مزانی كوردم، پێشوو له دیاربه‌كر كه‌سانێك كه به‌كوردی بانگی منیان ده‌كرد به‌ردم تێده‌گرتن، له‌كۆتایدا هاتم و به‌كوردی بانگیان ده‌كردم و ئازاریان ده‌دام و ده‌یانووت: له‌دوای كامتان؟ ڕۆیشتن بۆ خوێندنگا ئازارێكی دژواربوو، دواتر تێگه‌یشتم گوندنشینه‌كان ڕاستیان ده‌كرد كورد بووم، مو‌سا عه‌نته‌ری له ساڵی (1941)بۆ ته‌واوكردنی خوێندن بۆ ئه‌سته‌مبووڵ نێردرابوو، ئه‌و یه‌كێك له‌و خوێندكاره بژاردانهبوو كه پشكنینی هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستانی دهستهبژێركردبوو، تا له‌گه‌ڵ هاوشارییه توركه‌كان ئاڵوگۆڕبكات، ئه‌و له‌به‌شی ناوخۆیی كه تایبه‌ت به خوێندكارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان جێگه‌ی هه‌بوو، ناوبراو له‌وێ له‌گه‌ڵ په‌نجا كه‌س له خوێندكارانی هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان ئاماده‌و ئاشنابوو، له‌و هه‌موانه ده‌توانین: تارق زیا ئاكینجی كه دواتر سكرتێری گشتی حیزبی كرێكارانی توركیابوو، یوسف عه‌زیز ئۆغلو نوێنه‌ری حیزبی دیموكراتی كوردستانی توركیا ئاماژه پێ بده‌ین، به‌وشێوه‌یه له ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌سته‌مبووڵ له‌جێگه‌ی كرێكارانی راگوێزراو، گرووپی بچووك وانه‌یان ده‌خوێندو زۆر ئاماده‌ی سهرهتاتكهبوون كه پشتیوانی ناسنامه‌ی كوردی بوون، له كۆتایی ده‌یه‌ی په‌نجاكان هێزێك كه هه‌ستی كوردی له توركیا ڕاته‌كاند راپه‌ڕینی حوزه‌یرانی عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لامسته‌فای بارزانی له هه‌نده‌ران، زۆر له كورده‌كانی توركیا ده‌یانزانی ئه‌وان كوردن، به له‌هجه‌ی كرمانجی زمانی كوردی قسه‌یان ده‌كرد، له سه‌ره‌تای هه‌مان ساڵ مو‌سا عهنتهرو ئه‌وانی دیكه له دیاربه‌كر ده‌ستیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌یه‌ك كرد به‌ناوی «ئیللرم یورت» واتا (وڵاتێكی پێشكه‌وتوو)، ئه‌و بڵاوكراوه‌یه خاڵی ده‌ستپێكردنی یه‌ك ده‌یه‌ی بڵاوكراوه‌ی كوردی و یه‌كه‌مین بڵاوكراوه‌ی له شۆڕشی ده‌رسیمه‌وه (1937)به‌و شێوه‌یه له توركیا گفتوگۆ له‌پرسی كوردی ده‌كات، سه‌ڕه‌رای گوشاره‌كانی ده‌یه‌ی (1960)هاتنه‌ئارا، له‌و ماوه‌یه زیاتر ڕێكخراوه‌كان و چاپكراوه‌كان و تووشی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و داخران بوون، كورده‌كان به‌زمانی كوردی یان توركیا به بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت و خواستی په‌یوه‌نیدار به فه‌رهه‌نگی كوردی درێژه‌ی كێشا، كورده‌كانی خوێندنیان ته‌واوكرد وه‌كو حكومه‌ت ئاگاداربوون كه بوونی ئه‌ده‌بیاتی كوردی له‌پێناوی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی فه‌رمانێكی بنچینه‌یی یه، په‌رچه‌كرداری ده‌وڵه‌ت له‌به‌رانبه‌ر گۆڤار‌و بڵاوكراوه‌كانی ده‌هاتن له ساڵی (1967)بڕیاریدا: هێنانی بابه‌ت و ویستێك به‌زمانی كوردی له‌ناوه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات یان بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ناو وڵات به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك، نوسراو یان تۆماركراو له‌سه‌ر شریت یان ته‌واوی شێوه‌كانی قه‌ده‌غه‌یه، ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وامی به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و داواكاریه درا، موسی عه‌نته‌ر فه‌رهه‌نگی توركی – كوردی له كۆتایی هه‌مان ساڵدا بڵاوكرده‌وه، له ساڵی (1969)محه‌مه‌دئه‌مین بۆزئه‌سڵان به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی خوێندنی قۆناغی سه‌ره‌تایی و وه‌رگێڕانی داستانی گه‌وره‌ی خانی به‌ناوی «مهم و زین»كه ئاماده‌یی چاپكردن بوو زیندانیكرا، دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گوشاره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر توركیا له‌پێناوی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ، هۆكاربووو توركیا ده‌ست به زنجیره‌یه‌ك چاكسازی و هه‌نگاوی گۆڕانگاری بكات، هه‌ندێ له‌و هه‌نگاوانه به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌بوو:
1- كۆتایهێنان به قۆناغێكی دورودرێژی حكومه‌تی سه‌ربازی له‌ناوچه كوردنشینه‌كان.
2- مۆڵه‌تدان به خوێندن به‌زمانی كوردی له خوێندنگا تایبه‌تییه‌كان.
3- هاوكاری به پێداتی قه‌ره‌بوو به گوندنشینانی ئاواره‌و زه‌ره‌رمه‌ند له‌كاتی پرۆسه‌كانی سوپا توركیا.
4- ده‌ستپێكردنی ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆنی كوردی له باشووری ڕۆژاوا‌و ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا‌و به‌كارهێنانی زمانی كوردی.
به‌هه‌مان شێوه له كانوونی یه‌كه‌می (1991)، یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردی له‌توركیا به‌ناوی «ڕۆژنامه»مۆڵه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌رگرت، چاپكراوی دیكه هاتنه‌گۆڕێ، بۆ نموونه گۆڤاری «یهتنی ئولكه»و خاوه‌نی ئیمتیازی سه‌رحه‌د بوجاك، بۆ ماوه‌ی نۆ مانگ له مێژووی ده‌رچوونی به (44)مادده تۆمه‌تباركراو و ڕاوهدونرا، پێشتر ژماره‌كانی ئه‌و بڵاوكراوه‌یه گلدرایهوهو ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا، له ساڵی (2009)تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی كوردی (TRT6)توریكا ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK)له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستیكردووه به‌چالاكییه‌كانی له‌میانی بایه‌خدان به چالاكی ڕووناكبیری له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كان، بهچێوهیهك كه ئه‌و حیزبه كتێب و بڵاوكراوه‌ی زۆری به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی و توركی و ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی به‌شێوه‌ی نهێنی ئاماده‌و دابه‌شكردووه، سوود له تۆڕی ڕادیۆی و ته‌له‌فزیۆنی وه‌رده‌گرێت.
جووڵانه‌وه‌ی ڕووناكبیری كورد له ئێران
حكومه‌تی پێشووی ئێران به‌رده‌وام سیاسه‌تی دابه‌شكردن و شیكردنه‌وه‌ی كورده‌كانی پهیڕهودهكرد، له‌ناو باقی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران زیاتر دژی كورده‌كان كاریگه‌ری هه‌بوو، له كۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌گه‌ڵ دامه‌زرانی كۆماری مهاباد، له‌هه‌ندێ ناوچه كوردنشینییهكانی ئێران شوێنی گونجاوی بۆ چالاكی ڕووناكبیری دابینكرد، له ده‌ورانی ئه‌و كۆماره یانزه مانگی یه، (7)گۆڤار چاپكران كه بریتی بوون له(گۆڤاری كوردستان، ڕۆژنامه‌ی كوردستان، هاواری كورد، گۆڤاری هه‌ڵاڵه، هاواری نیشتمان، گڕوگاڵی منداڵانی كورد)، كۆماری مهاباد به چاپخانه‌یه‌ك كه له سۆڤیه‌ت ده‌ستی كه‌وتبوو، سه‌ڕه‌رای ئه‌و بڵاوكراوانه كتێبی په‌روه‌رده‌ی زۆری به‌چاپ گه‌یاند، دوای كه‌وتنی كۆماری مهاباد چالاكی ڕووناكبیری كوردی له ئێران بۆ نزمترین ئاستی خۆی گه‌یشت، ئه‌و دابه‌زینه تا (1959)به‌رده‌وامی هه‌بوو، له‌و ساڵه‌دا ڕژێمی پادشایه‌تی كاتی ئێران له ئه‌نجامی گوشاری ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تی عه‌بدولكه‌ریم قاسم، له تاران ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌فته‌نامه‌یه‌ك كرد، به‌ناونیشانی كوردستان ی لێنا بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له ڕۆژانی چوارشه‌ممه بڵاوده‌بۆوه، ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه له‌یه‌كه‌مین ژماره‌ی خۆیدا ڕێنووسی خۆی بۆ زمانی فارسی گۆڕی، هه‌فته‌نامه‌كه زیاتر به بیانوی فرۆشی كه‌م و كێشه‌و گرفته‌كانی له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاوه‌ستا، به سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئێران له ساڵی (1978)كه‌شێك هاتهئاراكه توانای چالاكی ڕووناكبیری زیاتری به ئێران ده‌دا، له‌و قۆناغه‌دا گرنگترین و ناسراوترین گۆڤاری كوردی گۆڤاری سروه بوو، به هیمه‌تی (هێمن)یه‌كێك له شاعیره ناسراوه‌كانی كورد له ره‌زاییه به‌چاپ ده‌گه‌یشت، تا ماوه‌یه‌ك ته‌نها هه‌ردوو گۆڤاری سروه‌و ئاوێنه له ئێران ده‌رده‌چوون، گۆڕانكاری بنچینه‌یی له چاپه‌مه‌نی كوردی ڕوویدا، له‌و ساڵه‌ی(1997) ئاغای خاته‌می بووه سه‌رۆك كۆماری ئێران، له‌و قۆناغه‌دا كه‌شی سیاسی – ڕووناكبیری ئێران له‌چاو ڕابردوو به‌هێزتربوو، له ئه‌نجامدا كاری چاپه‌مه‌نی و ڕۆژنامه‌نووسی و له‌نێو نووسه‌ران و خاوه‌ن بیر‌و بیرمه‌ندانی كورد بڕه‌وی سه‌ند، چالاكی چاپه‌مه‌نی كورده‌كان له‌و قۆناغه‌دا، ده‌توانین له‌دوو ده‌سته پۆلێن بكه‌ین.
ده‌سته‌ی یه‌كه‌م بڵاوكراوه‌كانی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیرشاد مۆڵه‌ت درابوون، به‌شێوه‌ی هه‌فتانه‌و مانگانه بڵاوده‌كرانه‌وه، هه‌ندێ له‌وانه وابه‌سته‌ی ڕێكخراوه حكومییه‌كان و هه‌ندێكیش سه‌ربه‌خۆبوون، ده‌سته‌ی دووه‌م بڵاوكراوه‌ی خوێندكارین كه به‌شێوه‌ی مانگانه‌و وهرزانهو ڕۆژمێر بڵاوكرانه‌وه، په‌یڕه‌وی یاسای ناوخۆیی وه‌زاره‌تی زانست و لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژین، سه‌ڕه‌رای ئه‌و هه‌نگاوه یاساییانه له مه‌یدانی چالاكی ڕووناكبیری كوردی له‌ئێران، ده‌توانین ئاماژه به چالاكی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كورده‌كان بكه‌ین، هه‌روه‌ها پارته كوردیه نه‌یاره‌كانی ئێران، زیاتر چالاكی خۆیان له ڕێگه‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
جووڵانه‌وه‌ی ڕووناكبیری كورد له سوریا
ئه‌و پرسه له‌سه‌ره‌تادا له‌نێو پێكهاته‌كان گرنگیه‌كی زۆر نه‌بوو، به‌ڵام له ساڵی (1930)كورده‌كان له‌وباره هه‌ستیان به به‌رپرسیاریه‌تی كرد، تێگه‌یشتن ده‌وڵه‌مه‌ندی ڕووناكبیری یه‌كێكه له ڕێگانی خه‌بات، ئه‌وان هه‌ستیان كرد به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی گه‌وره‌یان له‌ئه‌ستۆیه، ئه‌ویش بزواندنی هه‌ستی نیشتمانی دۆستانه‌بوو، كه ئه‌وه‌ی گرنگه ته‌نها به پارێزه‌ری زمان و ڕووناكبیری زانست و ئه‌ده‌بیات ده‌ست ده‌كه‌وت، كه‌سانێك كه پێش هه‌موان لهوباردهدا تیكۆشان بنه‌ماڵه‌ی به‌درخان بوون، میرجه‌لاده‌ت به‌درخان له ساڵی (1932)له دیمه‌شق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ براكه‌ی كامه‌ران به‌درخان «گۆڤاری هاوار»به دوو زمانی كوردی و فه‌ڕه‌نسی بڵاوده‌بۆوه، یه‌كه‌مین ژماره‌ی له (1932)بڵاوبۆوه‌و تا ساڵی (1935)به‌رده‌وامی هه‌بوو، له ساڵی (1941)دووباره ده‌ستی به بڵاوبونه‌وه كرد، تا ساڵی (1943)به‌گشتی نزیكه‌ی (57)ژماره‌ی لێ بڵاوبۆوه، له‌گه‌ڵ گۆڤاری هاوار پاشكۆیه‌ك به‌ناونیشانی «ڕوناهی»بڵاوده‌بۆوه، یه‌كێك له دیارترین كاره‌كانی نووسه‌رانی ئه‌و گۆڤاره ئه‌نجامیان دا، نووسینی ئهلف بای لاتینی بوو به سوود وه‌رگرتن له حروفی ئه‌بجه‌دی، یه‌كێك دیكه لهههنگاوهكانیان جیاكردنه‌وه‌ی له‌هجه‌ی كرمانجی و نووسینی چه‌ندان كتێب له‌وباره‌یه‌وه، له‌ماوه‌ی ساڵانی (1947-1949)كامه‌ران به‌درخان قورئانی كوردی له‌گه‌ڵ (700)فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)و په‌ندی پێشنیان به‌زمانی كوردی وه‌رگێڕا، ئه‌و هه‌روه‌ها ئینجیلی لۆقا، ئینجیلی یوحه‌نا، په‌ندی پێشینان و فه‌رمانڕه‌وایی فه‌ڕه‌نساو ئه‌ڵمانیای كرده كوردی، له ساڵی (1953)كتێبی (كوشا كوردستان)هه‌ڵۆی كوردستان، ده‌ستووری زمانی كوردی دانا، كتێبی كۆتایی له خوێندنگه‌ی پیشه‌ی كورده‌كانی دانیشتووی پاریس ده‌خوێنرا، له قۆناغی مانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا، چالاكی ڕۆشنبیرانی كورد له سوریا‌و لوبنان پشتیوانی ده‌كرا، له گۆڤاری «هاوار»زۆر له نووسه‌رو ئه‌دیبانی كورد به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی وه‌كو مسته‌فا ئهحمهدبۆتی، قه‌دری خان، عوسمان صه‌بری، مه‌لائه‌حمه‌دی حه‌یده‌رانی چالاكیان ده‌كرد كه له‌هه‌موان بهناوبانگتربوون، شاعیری نیشتمان په‌روه‌ری كورد مامۆستا شێخ مو‌سا حسین ناسراو به «جگه‌رخوێن»داخوازی (مگالبی)له‌و گۆڤاره‌دا چاپ و بڵاوكرده‌وه، پاش سه‌ربه‌خۆیی سوریا ساڵی (1946)زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌و ناسنامه‌ی كوردی نكۆڵی لێكرا، به‌شێوه‌یه‌ك زمانی كوردی تائێستاش كورده‌كانی سوریا به‌هۆی چالاكی فه‌رهه‌نگی یان سیاسی ده‌رده‌كرێن، چالاكیی و نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی داواكاری به‌زمانی كوردی، ته‌نانه‌ت خوێندنه‌وه‌ی گشتی له‌باره‌ی فه‌رهه‌نگ و مێژووی كورد، تاوانه‌و به ده‌ركردن كۆتایی دێت.
جووڵانه‌وه‌ی ڕووناكبیری كورد له یه‌كێتی كۆماری سۆڤیه‌تی جاران
یه‌كیه‌تی كۆماری سۆڤیه‌ت یه‌كه‌مین حكومه‌ته كه دانی به‌بوونی میلله‌تی كورد دانا، كورده‌كان له‌وێ خاوه‌نی زمانێكی ئه‌ده‌بی سه‌ربه‌خۆبوون، له خوێندنگا به‌زمانی دایك وانه ده‌خوێنن، به‌زمانی كوردی خاوه‌نی ڕۆژنامه‌و ڕادیۆبوون، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه هه‌لومه‌رجی یارمه‌تیده‌ر له‌پێناو پێشكه‌وتنی ڕووناكبیری هاتۆته‌ئارا، له ئه‌رمه‌نستان و گورجستان خوێندنگای سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی به‌زمانی كوردی هه‌یه، له زانكۆیی ئهرمهنستایش یه‌ك كۆرسی تایبه‌ت به‌زمانی كوردی هه‌یه، كتێبێكی زۆر به‌زمانی كوردی له ئه‌یره‌وان چاپكراوه، له‌سه‌ر بنچینه‌یی ئاماری خوێندكارانی كوردی نیشته‌جێی ئه‌وروپا، له ساڵی (1958)كتێبی چاپكراو په‌یوه‌ندیدار بڵاوبۆته‌وه له یه‌كێتی كۆماری سۆڤیه‌تی جاران، له ماوه‌ی (30)ساڵ نزیكه‌ی (1500)كتێب به‌زمانی كوردی چاپكراوه، ئێستاش كورده‌كانی ئه‌رمه‌نستان ژیان و بارودۆخی ڕووناكبیریان گونجاوتره له‌هه‌موو كورده‌كانی تر زیاتر به‌هره‌مه‌ندبوون(جگه له به‌شی عێراق)، كۆنترین تۆڕی ڕادیۆی كوردی، ڕادیۆی ئه‌یره‌وانه له ئه‌رمه‌نستان.
*سه‌رچاوه: ژئوپیلیتیك كردستان عیراق، دكتور: حمید ره‌زا محمدی، حسین خالدی، چاپ اول، نشر انتخاب، 1391(2013)، ل97-105.
Home / بەشی مێژووی كورد / جووڵانه‌وه‌ی ڕووناكبیری كـورد له عێـراق، توركیا، ئێران، سوریا، یه‌كێتی سۆڤیه‌ت
Check Also
كوردناسیی ڕووسی لە چەند تێزێكی زانستیدا
نووسینی: ئامانج نازم بی‌جان یەكەم: (كوردستانی ئێران لە سیاسەتی یەكێتی سۆڤییەت لە نیوەی دووەمی …