به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی سه‌د ساڵ به سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كه‌م حوكمداری شێخ مه‌حمود 1918_2018
جیوگرافیای قه‌ڵه‌مڕه‌ویه سیاسیه‌كه‌ی شێخ مه‌حموود
سه‌لام ناوخۆش
ده‌روازه
له‌وانه‌یه شۆرشه‌كانی شێخ مه‌حموود له زۆربه‌ی شۆرشه‌كانی تر وتار و كتێبی له سه‌ر نووسرا بێت ، به‌ڵام هیچ وتار و كتێبێكم نه‌دۆزیه‌وه تایبه‌ت بێ به جیوگرافیای قه‌ڵه‌مڕه‌وی ڕه‌سمی شێخ مه‌حموود ، بۆیه ئه‌م هۆیه بووه هۆكاری له دایكبوونی ئه‌م نووسینه.
له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م ڕوناهی بخه‌مه سه‌ر هه‌ردوو زاراوه‌ی ڕاج ، كه به هیندۆسی واتای حوكمداری نزیك له ئینگلیز ده‌دات هه‌روه‌ها له‌قه‌بی خان به‌هادۆر بۆ ئه‌وانه‌ی یارمه‌تی ئینگلیز ده‌ده‌ن . ده‌مانه‌وێ له‌م نووسینه وه‌ڵامی ئه‌مه بدۆزینه‌وه كه شێخ مه‌حمود ڕاج –ی هیندۆسی بووه یا به ڕاستی حوكمدار بووه؟؟ سنووری قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئه‌و دوو حاكمه چه‌نده؟
فه‌رمانڕه‌وایی كورد له قۆناغی كۆلۆنیالی باشووری كوردستاندا
1918 _ 1919
دوای شكانی ئیتحاد و ته‌ره‌قی له یه‌كه‌می جیهانیدا ، نه‌ته‌وه‌ی كورد چاوه‌ڕێ بوو ، ئینگلیز ده‌رگای لێبكاته‌وه و پابه‌ندی بانگه‌شه‌كانی بێ و كار له سه‌ر به‌ندی دوازده‌ی بڕیاره چوارده خاڵیه‌كه‌ی ویندۆ ولسن بێت . جگه له كه‌ركوك ، قیاده‌ی كوردی به سه‌ركردایه‌تی شێخ مه‌حمود به‌بێ شه‌ڕ سلێمانی و هه‌ولێر و زاخۆی ته‌سلیم به ئینگلیز كرد.
كورد له ڕێگای چه‌ند یاداشتێك ئاشنای ڕه‌وشی كۆلۆنیالی كوردستان ده‌بێت وه‌ك ئه‌حمه‌د خواجه‌ی نوسه‌ر و گه‌نجینه‌داری شێخ مه‌حمود ، یاداشته‌كانی ڕه‌فیق حیلمی وه‌رگێڕ و نوێنه‌ری شێخ مه‌حمود ، شێخ له‌تیف ، كوڕی شێخ هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د ته‌قی…هتد
به حوكمی ئه‌وه‌ی نووسینه‌كه تایبه‌ته به سنووری ده‌سه‌ڵاتی شێخ مه‌حمود ، بۆیه ته‌نیا پشت ده‌به‌ستێت به یاداشته‌كانی خواجه و ڕه‌فیق حیلمی .
ئه‌حمه‌د خواجه و ڕه‌فیق حیلمی دوو نوسه‌ری ناوداری كوردن كه له ماوه‌ی حوكمڕانی شێخ مه‌حمووددا یاداشتی خۆیان نووسیوه‌ته‌وه هه‌روه‌ها هه‌ردووك دوو كه‌سی نزیك بوونه له شێخ و ئیداره‌كه‌ی. كتێبه‌كه‌ی خواجه ناوی ( چیم دی ) یه له سێ به‌رگی نزیكه سه‌د و حه‌فتا لاپه‌ڕه‌ییه ، واتا به هه‌ر سێ به‌رگی چیم دی نزیكه‌ی پێنج سه‌د لاپه‌ڕه ده‌بی . ناهیده ڕه‌فیق 2005 ، ل3 ده‌نووسێت : ڕه‌فیق حیلمی 1898-1960 له ژیانی خۆیدا شه‌ش به‌رگی یاداشته‌كانی بڵاوكردۆته‌وه ، به‌ڵام پێڕانه‌گه‌یشت به‌رگی حه‌وته‌م چاپبكات ، بۆیه ئه‌و به‌رگه دوایی له چاپدرا.”
هاوار 1990 له ل416-417 ده‌رباره‌ی ڕاگه‌یاندنی یه‌كه‌م حوكمداری شێخ مه‌حموود له چیم دی ده‌گوازێته‌وه : “
مێجه‌ر نوئیل له 18\ 11 \ 1918 دا گه‌یشته شاری سلێمانی ، ڕۆژی دوهه‌م له‌به‌ر چاوی هه‌موو دانیشتوانی سلێمانی و عه‌شایه‌ری جاف و هه‌ماوه‌ند و پژده‌ر و ئاكۆ….چووه سه‌ر سه‌كۆیه‌ك وتی : به‌ناوی حوكومه‌تی به‌ریتانیا و حاكمی گشتی به‌ریتانیا له عیراقدا قسه‌تان له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌م ئه‌وا له یهخسێری ڕزگارتان بوو ، ئیتر سه‌ربه‌ست و ئازادن ، شێخ مه‌حموود حوكمداری كوردستانه ، له سه‌ر فه‌رمایشتی حاكمی گشتی به‌ریتانیا له به‌غدا ئه‌و مژده‌یه‌تان ئه‌ده‌مێ ..”
له یاداشته‌كانی ڕه‌فیق حیلمیدا ڕۆژی ئیعلانكردنهكه زووتر بووه ، وه‌ك ده‌نووسێت :” یه‌كه‌م دامه‌زراندنی شێخ مه‌حمود به حوكمداری كوردستان له به‌ر ده‌ركی سه‌را له سلێمانی ، له تشرینی یه‌كه‌می 1918 دابوو ، كاتێ مێجه‌ر نوئیل به‌ناوی حاكمی عامی عیراقه‌وه ئه‌مه‌ی ئیعلانكرد ( ناهیده 2005 ، ل124 ) هه‌ر كام مێژوو دروست بی ، چه‌ند ساڵێك دوای ئه‌وه ده‌وڵه‌تی عێراق دامه‌زرا ، یانی حوكمداری كوردی زۆر له پێش حوكمداری عه‌ره‌ب بوو له عێراق .
له‌قه‌بی حوكمدار و خان به‌هادور
زۆر خوێندنه‌وه‌ی سیاسی بۆ ئیداره‌ی كوردی كراوه ، ئێمه له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین خوێندنه‌وه‌یه‌كی زمانه‌وانی ئه‌و مه‌رسومه‌ی ئینگلیز و بیانووی ئینگلیز و خوێندنه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود بۆ ئینگلیز له شیعرێكدا بكه‌ین .
له مه‌رسومه‌كه‌دا وشه‌ی حوكمدار هه‌یه . با بزانین وشه‌كه چ ده‌گه‌یه‌نێت؟ له مه‌به‌ستی وشه‌كه ناگه‌ین ، هه‌تا وشه‌كه نه‌به‌ستینه‌وه به ڕه‌وشی داگیركاری ئینگلیز له هیند .
پێش هاتنی ئینگلیز بۆ سلێمانی ، له كه‌ركوك گیرسابۆوه ، ڕه‌فیق حیلمی له یاداشته‌كه‌یدا ده‌نووسێت : “چه‌ند ڕۆژێك بوو ئینگلیز كه‌ركوكیان گرتبوو شێخ كرابوو به وه‌كیلی موته‌سه‌ریفی سلێمانی …ناهیده ، ل123 . له‌قه‌بی موته‌سه‌ریف ، به ڕێكردنی كاروبار ته‌واو گوزارشتی له مه‌به‌ستی ئینگلیز ده‌كرد . كینان 2000 ، ل31-32 ده‌نووسێت : ئینگلیز له سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌گه‌ڕا ، فه‌رمانڕه‌وایی ناڕاسته‌وخۆی پێ بدات ، شێخ مه‌حمود به گرینگ زانی ، شێخ وه‌ك سه‌رۆك عه‌شیره‌ت لایه‌نگری زۆری هه‌بوو له‌ناو خێلهكهیدا ، به‌ڵام ئه‌وه‌نده زۆر نه‌بوو ، كه لای ئینگلیز بانگه‌شه‌ی ده‌كرد…” لێره‌دا وشه‌ی گۆڤنهر دروستبوو .
وشه‌كه لای ئینگلیز ڕاج -ی هیندۆسی بوو ، به‌ڵام لای شێخ مه‌حمود حوكمدار بوو ، به تایبه‌تی دوای وته‌كه‌ی مێجه‌ر نوئیل .
وه‌ختی خۆی فۆرسته‌ر له ڕۆمانی
A passage To India
ڕاستی ده‌كرد ڕۆژهه‌ڵات ڕۆژهه‌ڵاته ، ڕۆژئاوا ڕۆژئاوا . ئینگلیز به كاری داگیركاری وه‌ك وڵاتێكی ڕۆژئاوا هاتبووه ڕۆژهه‌ڵات . ئه‌و داگیركارییه له وڵاتێكی نامۆ به ئاین و كه‌لتووری ڕۆژئاوا ، ئینگلیزی هاندا به یاسا و عورفی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌و وڵاته داگیركراوانهی ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه ببات . كه‌مال مه‌زهه‌ری مێژوونووس ده‌یوت : ئه‌و سه‌ربازه ئینگلیزه‌ی به‌ریتانیا له وڵاتی خۆی یاسا ده‌پارێزێ ، له ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌مان سه‌رباز یاسا ده‌به‌زێنێ .”
ئینگلیز به یاسای په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ، به‌شی 18 ژهنیرالی گشتی ( ئینگلیز ) و حوكمداری لۆكه‌لی دانا ، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره لۆكالیه كه به‌ر ئه‌مری ئینگلیز بوو ، به هیندۆسی له هیند پێی ده‌وترا ڕاج .
ڕاجی به‌ریتانی ، حوكمداری هیندۆسی له وڵاتی خۆی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی مه‌لیكی به‌ریتانی ده‌كرد ، ئه‌و كه‌سه حوكمداری ڕاسته‌وخۆی هیندستان بوو. ناوچه‌كانی وڵات كرابوونه دوو به‌ش : به‌شێك له ژێرده‌ستی ئه‌و ڕاجا یه بوو ، كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئینگلیزی ده‌پاراست ، به‌شه‌كه‌ی تر له ژێر وه‌صایه‌ی ئینگلیز خۆی بوو ( ویكپیدیا )
كه‌واته له نه‌زه‌ر ئینگلیز وشه‌ی كوردستان بچوككرابۆوه له قه‌ڵه‌مڕه‌وی شێخ مه‌حمود كه ته‌نیا ناوه‌ندی سلێمانی بوو ، ئه‌گه‌رنا بۆ هه‌ڵه‌بجه و كفری و خانه‌قین و هه‌ولێر و ئاكرێ و زاخۆ و ئامێدی ئه‌فسه‌ری پله به‌رزی خۆی دانابوو.
جگه له ناوه‌ندی سلێمانی هیچ شوێنی تر له پارێزگای سلێمانی له ژێر ده‌ستی شێخ نه‌بووه . دێرك كینان 2000 ، ل32 ده‌نووسێت: ” ناوچه‌ی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاتی شێخ مه‌حمود هه‌ر ته‌نیا ناوچه‌ی سلێمانی و هه‌ندێ به‌شی نزیكی ناوچه‌ی كه‌ركوك بوو.” جگه له حوكمداریه‌كه‌ی سلێمانی ڕێكتر موتهسرفیهكهی سلێمانی وه‌ك عادیل صه‌دیق 2010 ، ل101 ده‌نووسیت : ” نوئیل به‌ڕێوه‌بردنی ناوخۆی ناوه‌نده‌كانی ( هه‌ڵه‌بجه و چه‌مچه‌ماڵ و ڕانیه )ی پێكهێنا .” ئه‌و سێ شارۆچكه‌یه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی شێخ نه‌بوون ، زیاتر كه‌سی دژه شێخ بوون . كۆمه‌ڵگای كوردی ئه‌وسا كۆمه‌ڵگایه‌كی عه‌شایه‌ری و فیودالی بوو . هاوار 1990 ، ل191 هه‌تا ل241 له به‌رگی یه‌كه‌می شێخ مه‌حمودی قاره‌مان ته‌رخان ده‌كات بۆ پێوه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی شێخان له‌گه‌ڵ عه‌شایره‌كان و بنه‌ماڵه‌كانی سلێمانیدا ، بۆ نموونه زۆربه‌ی به‌گزاده‌كانی جاف له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حمود باوكی ناته‌با و ناكۆك بوون ، ئه‌و ناته‌باییه ئه‌حمه‌د موختار جاف و تاهیر به‌گی جاف ، دوو كوڕه‌كه‌ی عادیله خانم ، گرتۆته‌وه ..” هه‌روه‌ها تاڵهبانیهكانیش له‌گه‌ڵ شێخ ناكۆك بوون ، بۆ نموونه دوای ئه‌وه‌ی كوڕی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی ده‌بته قائمقام له ئیداره‌ی ئینگلیز په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شێخ تێكده‌چێت ، ئه‌و كوڕه‌ی شێخ ڕه‌زاش وه‌ك ئه‌حمه‌د موختار ده‌كه‌وێته گڵه‌یی له داموده‌زگای شێخ مه‌حمود له سلێمانی .. هاوار ،.ل212
عادل ، ل101 له هانس هارۆلد 1983 ، ل27 چۆن شێخ مه‌حمود له سه‌ر بنه‌مای كه‌سایه‌تی به‌هێز كرایه حوكداری سلێمانی عادیله خانمیش دیارترین كه‌سایه‌تی ناو جافهكانی دوژمنی شێخ بوو ، بۆیه كرایه حاكمی هه‌ڵه‌بجه ، ئینگلیز گفتوگۆ و ڕاوێژی هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و بوو . ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی شێخ مه‌حمود ڕویدا هه‌مان شتیش ده‌رباره‌ی عادیله‌خانم ڕویدا ، یانی بۆ ئه‌ویش ئه‌فسه‌رێكی ئینگلیز داندرا . هاوار ، ل206 ، عادل ، ل105 ده‌نووسێت : ئینگلیز چه‌ند ڕۆژێك پێش هه‌ڵگیرسانی ڕاپه‌ڕینی سلێمانی ، له ڕۆژی 21ی مایس 1919 –چیم دی ، به‌رگی یه‌كه‌م، ل2 ، حاكم ج . م. لیزی بۆ هه‌ڵه‌بجه دانا و له سلێمانی جیاكرده‌وه. كه‌واته ده‌ڤه‌ری جافایه‌تی به ته‌واوی له ده‌سه‌ڵاتی شێخ دابڕدرا. كینان ، ل32 ده‌نووسێت ئینگلیز له نیسانی 1919 بڕیاریدا ده‌سه‌ڵاتی به‌رته‌نگ بكاته‌وه ، به‌ڵام شێخ به شۆڕشێك وه‌ڵامی ئینگلیزی دایه‌وه .” دوای دابڕینی ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه له ده‌سه‌ڵاتی شێخ ، بیرلهوهكرایهوه ، شارۆچكه‌كانی تر به ته‌واوی له سلێمانی جیابكه‌نه‌وه .مه‌جید سالح 2018 ، ل27 ده‌نووسێت : به‌هۆی دوورخستنه‌وه‌ی عه‌شیره‌ته‌كانی دیكه‌وه له كاروباری به‌ڕیوه‌بردنی كوردستان ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ركوك و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه ، داوایان له ئینگلیزه‌كان كرد به زۆر نه‌یانخاته ژێر حوكمی شێخ مه‌حمود.” ڕه‌فیق حیلمی له ل57ی یاداشت ئه‌مه‌ی مه‌جید پشتڕاست ده‌كاته‌وه و ده‌نووسێت : شاره‌كانی كه‌ركوك و كفری و هه‌ندێ له ڕه‌ئیسه كورده‌كانی تر نه‌یانویست بێنه ژێر حوكمی شێخ مه‌حموده‌وه…”
ڕه‌فیق حیلمی له یاداشته‌كانیدا ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه هه‌ریه‌ك له ڕانیه و كۆیه و ڕواندوز له‌ناو ئیداره‌ی شێخ دانه‌بوونه ، به‌ڵكو ئه‌وانیش كه‌سی دژه شێخ به ڕاسپارده‌ی ئینگلیز ناوچه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌بردووه.
مێجه‌ر سۆن یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی له سلێمانی ده‌ركرد به ناوی پێشكه‌وتن هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌و مێجه‌رسۆنه ، پێشتر ڕۆژنامه‌یه‌كی كوردی له به‌غدا به‌ناوی تێگه‌یشتنی ڕاستی ده‌ركرد ، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرا به‌و پاشخانه ڕۆشنبیرییه له قازانجی كورد كاری بكردایه ، به‌ڵام هه‌ر كه شوێنی مێجهرنوئیلی گرته‌وه ، هه‌موو شتێكی ده‌كرد بۆ شكاندنی كه‌سایه‌تی شێخ لای عه‌شایه‌ر . ناهیده ڕه‌فیق ، ل132 ده‌نووسێت : ” باوكم له یاداشته‌كانیدا وتویه‌تی سۆن هاته سلێمانی شه‌ڕ به شێخ بفرۆشێت ، یه‌كه‌م ههولیشی بۆ شكاندی شێخ له ڕانیه ده‌ستی پێكرد.” بێل و پاركه‌ر به ئاماده‌بوونی ڕه‌فیق حیلمی ویستویانه مه‌زبه‌ته‌یه‌ك مۆربكرێ دژی شێخ مه‌حمود…”
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی شۆرشی سلێمانی له 21ی مایس ، ڕه‌فیق حیلمی له‌گه‌ڵ بێل بوو له ڕواندوز . ڕواندوز له ده‌ست به‌رهه‌ڵستكارێكی دی شێخ بوو . باوێل ئاغا له ده‌رفه‌تێكی ئاوا ده‌گه‌ڕا ، بۆیه له‌به‌رده‌م بێل و ڕه‌فیق حیلمی وه‌ك فهرمادهیهكی دژه شێخ ڕه‌خنه له شێخ ده‌گرێت و ده‌یه‌وێ به‌و هێزه‌ی ئینگلیز له ڕواندوز دژی شێخ پێكیهێنابوو ، دژی شێخ بوه‌ستێته‌وه ، پاش ڕوداوی سلێمانی ئینگلیز له ڕواندوز ڕه‌فیق حیلمی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات ، له هه‌ولێریش ئینگلیز بیر له‌وه ده‌كاته‌وه سه‌ید ته‌های دژه شێخ بخه‌نه جێگه‌ی شێخ مه‌حمود (ناهیده ، ل138_139 )
له‌قه‌بی دووه‌م ، له‌قه‌بی خان به‌هادور ، كه كورد به هه‌ڵه پێی ده‌ڵێ خانم به‌هادور بۆ ئه‌وه‌ی تایبه‌تی بكات به ئافره‌تی دۆسته ئینگلیز. له پێناسه كردنی هاتووه : وشه‌یه‌كی لێكدراوه له خان و به‌هادور پێكهاتووه . تایتلێكی ڕه‌سمیه بۆ پیشاندانی ڕێز ده‌درێ ڕه‌عیه‌ی موسلمان له ئه‌مپراتۆریه‌تی هیندستانی به‌ریتانی . ئه‌و له‌قه‌به به‌رزتر بوو له له‌قه‌بی خان صاحیب:
Khan Bahadur, (Urdu: خان بہادُر, Hindi: खान;- a compound of khan and Bahadur – was a formal title of respect and honour, which was conferred exclusively on Muslim subjects of the British Indian Empire. It was a title one degree higher than the title of Khan Sahib.”
ئه‌و له‌قه‌به له‌ناو كورددا دراوه به عادیله خانمی دژه شێخ . ناهیده ، ل136 ده‌رباره‌ی به‌خشینی ئه‌و له‌قه‌به به عادیله خانم ده‌نووسێت :” حاكمی ئینگلیزی هه‌ڵه‌بجه ، لیز ، هه‌ورامیه‌كان ده‌یگرن ، به‌ڵام ویلسن به‌هۆی خانمی وه‌سمان پاشاوه به‌رده‌درێت و خانم به‌هۆی ئه‌مه‌وه ناو ده‌نێن خان به‌هادۆر.” هه‌روه‌ها ئیدمۆنز له ل81ی چاپی كوردی كورد تورك عه‌ره‌ب ده‌نووسێت : شاژنی تاج له سه‌ر نهنراوی ته‌ختی شاره‌زوور بوو ، دواتر به چاكه‌ی خزمه‌ته‌كانی له لایه‌ن جێگری فه‌رمانڕه‌وای هیندستانه‌وه پله‌ی به‌رزی خان به‌هادری پێ به‌خشرا .” جگه له‌وان زۆر كه‌سی تر باسی به‌خشینی ئه‌و لهقهبایان كردووه ، له‌وانه هاوار 1990 ، عادیل صه‌دیق 2010.
زاخۆ یه‌كه‌م ته‌قه‌ی به ڕووی ئینگلیز ته‌قاند نه‌ك سلێمانی
بادینان به گشتی و زاخۆ به تایبه‌تی هیچ په‌یوه‌ندی به قهڵهمڕهویهكهی شێخ مه‌حمود دانه‌بوو . خواجه له ل2ی به‌رگی یه‌كه‌می كتێبی ( چیم دی ) قسه‌یه‌كی شێخ مه‌حمود ده‌گوازێته‌وه ” له ڕۆژی 21 مایس 1919 دا به‌رامبه‌ر به‌ریتانیای گه‌وره شۆرشی كوردی ده‌ست پێكرد…” له‌م قسه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ نه خواجه نه شێخ ته‌واو ئاگاداری ڕه‌وشی سیاسی كوردستانی خواروو نه‌بوونه ، ڕه‌فیق حیلمی له یاداشته‌كانیدا ئه‌و بێ ئاگایه‌ی شێخ ئه‌وها باس ده‌كات : ته‌نانه‌ت شێخ‌یش له خۆی بایی بووبوو … به ڕۆژ له‌گه‌ڵ تاقمێك نۆكه‌ر و ده‌سته‌ودایه‌ره ڕووی ئه‌كرده ده‌شتی كانێسكان ، به سه‌یر و گاڵته و گه‌په‌وه ڕای ئه‌بوارد ( یاداشت ، ل57 ، مه‌جید ، ل44 ، ناهیده ، ل125 ) . پێش ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی شێخ مه‌حمود به نزیكه‌ی دوو مانگ ڕاپه‌ڕینێكی كه‌م خایه‌ن له ده‌ڤه‌ری زاخۆ دروست بوو . له سه‌ره‌تاكانی مانگی نیسانی 1919 دا عه‌شیره‌تی كۆیان هاوتخوب له‌گه‌ڵ زاخۆ و شه‌رناخ له تاو برسێتی و گرینگیپێنهدانی ئینگلیز به ناوچه‌كه‌وه و قیتكردنهوهی دیانه‌كان –( مه‌سیحیه‌كان ) هاوسنوور له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌تی كۆیان ، موسته‌فا شه‌و به قسه‌ی ئاغا ی عه‌شیره‌ته‌كه‌یان حسۆ دینۆ كاپتن بیرسۆنی حاكمی ناوچه‌كه‌یان له بۆسهیكدا كوشت هه‌روه‌ها پیاوه‌كانی بیرسۆنیان چه‌ك كرد ، له به‌رانبه‌ردا كۆلۆنێل پێنج ته‌یاره‌ی نارد بۆ بۆمبابارانكردنی ناوچه‌كه . ئه‌و كوشتنه لای ئینگلیز و عه‌شیره‌ته‌كانی ناوچه‌كه ده‌نگی دایه‌وه ، ده‌سه‌ڵاتی عه‌سكه‌ری ئینگلیز ئه‌و كاره‌ی كوشتنی كاپتن بیرسۆنی به قێزه‌ون دانا هه‌روه‌ها ئه‌و عه‌شیره‌ته‌ی به هۆڤانی وه‌صف كرد ، عه‌شیره‌ته‌كانی تریش شه‌ڕی ئینگلیزیان به جیهاد ده‌زانی ، بۆیه هه‌ر هه‌مان عه‌شیره‌ت له 3ی ئایار به سه‌ركردایه‌تی نیعمه‌ت شه‌ریف و یوسف لاوه‌ند هێرشیان كرده سه‌ر مه‌خفه‌ری شرانش و داگیریان كرد هه‌ر له‌و ده‌وروبه‌ره كۆمه‌ڵێك له عه‌شیره‌تی كۆچه‌ر هێرشی كرده سه‌ر كاروانێكی ئینگلیز (مهدی 2008 ، ل96_97 ، فرسه‌ت مه‌رعی 2017 ) هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و ده‌ڤه‌ره چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی تریان به‌ناوی سالمون ، سكوت ، مسته‌ر بل كوشت ( مهدی، ل98)
هه‌روه‌ها له ئامێدیش شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئینگلیز له مانگی ته‌موزی 1919 ڕویدا .
هه‌ولێر شاره‌ك بوو نه وه‌ك بادینان بوو ، نه وه‌ك سلێمانی . ئه‌فسه‌ر ده‌بلیو های حاكمی موتڵه‌قی ئینگلیز بوو له هه‌ولێر ، له كتێبی( دوو ساڵ له كوردستان) باسی دوو ساڵی زۆر ناخۆش له هه‌ولێر ده‌كات خۆی و جێگره‌كه‌ی چه‌ندان جار كه‌وتونه‌ته بۆسه‌ی شۆرشگێڕان . له سه‌ره‌تای داگیركردنی هه‌ولێر هه‌تا دامه‌زراندنی حكومه‌تی عێراق و سه‌ره‌تای ماندێت ، به جۆرێك له هه‌ندێ ماوه‌دا له دهوامكردنیش له خۆی ئه‌مین نه‌بوو .
زۆربه‌ی شۆڕشگێڕه‌كانی هه‌ولێر نه لایه‌نگری ئینگلیز بوون ، نه شێخ مه‌حمود و تورك .
له كۆتاییدا ئیدمۆند غه‌ریب 1981 له ل 37 ی كتێبی پرسی كورد له عێراقدا( به ئینگلیزی) ده‌نووسێت : ئاماده نه‌بوونی ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی ڕۆشن و باڵابوونی سۆز بۆ عه‌شیره‌ت بوونه هۆی شكستی شێخ مه‌حمود له سیه‌كان …هتد.” له ئیدموند ده‌پرسم ئه‌ی ئه‌وانه‌ی منه‌وه‌ر و ئایدۆلۆجیست بوون ، ئه‌وان له‌به‌رچی سه‌رنه‌كه‌وتن؟؟ هه‌روه‌ها ڕاج و خان بههادورهكان چاره‌نووسیان چی بوو ، خۆ ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌می ئایدیۆلۆژیای سۆڤیه‌ت و ئینگلیز بوون؟؟؟
ئه‌نجام
حوكمداریه‌كه‌ی شێخ مه‌حمود هه‌ر ته‌نها شه‌ش مانگی خایه‌ند ، قهڵهمڕهویهكهی شێخ هه‌ر ته‌نها شاری سلێمانی بوو ، ئینگلیز چۆن شێخی كردبووه حاكمی سلێمانی ئه‌وها هه‌ندێ ئاغا و شێخ و سه‌یدی دژه شێخی له چه‌مچه‌ماڵ و هه‌له‌بجه و ڕانیه و كۆیه و ڕواندوز به پشتیوانی حاكمێكی ئینگلیز قوتكردبۆوه …شاری هه‌ولێر و كه‌ركوك و زاخۆ ته‌واو له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شێخ بوو.
وێرای ئه‌و هه‌مووه‌ش له نێو ناوه‌ندی سلێمانی هه‌ندێ كه‌سی جلخوار و ئینگلیز دۆست له عه‌شایه‌ر و قه‌ڵه‌م به ده‌ستی له دژی شێخ قوتببوونهوه وه‌ك شێخ سه‌لام و جمیل صائب و بێكه‌س و حه‌مدی صاحێبقران….
سه‌رچاوه‌كان
ساڵح ، مه‌جید 2018 ڕه‌فیق حیلمی …سلێمانی : چ.كارۆ.
خواجه ، ئه‌حمه‌د 1968 چیم دی ، به‌رگی یه‌كه‌م . به‌غدا: شه‌فیق.
حیلمی ، ناهیده 2005 به‌سه‌رهاتی ڕه‌فیق حیلمی . سلێمانی : له بڵاوكراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.
ئیدمۆنز ، سیسیل 2004 كورد ، تورك ، عه‌ره‌ب ، و.گه‌وهه‌ری . هه‌ولێر : ئاراس.
عه‌لی ، عادل 2010 عادیله خانم . سلێمانی : له بڵاوكراوه‌كانی كوردۆلۆجی.
قادر ، مهدی 2008 هه‌ولێر .هه‌ولێر : له بڵاوكراوه‌كانی بدرخان.
كینان ، دێرك 2000 كوردستان و كورد ، وه‌رگێرانی له ئینگلیزیه‌وه سه‌لام ناوخۆش . هه‌ولێر : زانكۆ.
هاوار ، م .1990 شێخ مه‌حمودی قاره‌مان ، به‌رگی یه‌كه‌م . له‌نده‌ن.