محه‌مه‌دی مه‌لا كریم: من ئه‌كادیمی نیم و ته‌نانه‌ت نه‌یشچوومه‌ته پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ره‌تی
سازدانی: سه‌روه‌ر سه‌عدوڵڵا
محه‌مه‌دی مه‌لا كریم زیاتر له په‌نجاڵه خزمه‌تی ئه‌ده‌ب و زمان و مێژوو و كلتوری كوردی ده‌كات و تا ئێستایش چه‌ندین كتێبی چاپكراوی هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا خه‌ریكی ساغكردنه‌وه‌ی دیوانی (سالم)ه. ده‌ڵێت: ” به‌م نزیكانه لێكدانه‌وه‌ی دیوانی سالم ده‌یخه به‌ر دیدی خوێنه‌ران”.
رۆژنامه: پێوه‌ندی ئێوه له‌گه‌ڵ مامۆستا گۆران بۆ ساڵی چه‌ند ده‌گه‌رێته‌وه؟
* پێوه‌ندی من له‌گه‌ڵ مامۆستا گۆران بۆ ساڵی 1952 ده‌گه‌رێته‌وه. ئه‌و له‌و ساڵه‌دا له زیندانی سلێمانی به‌ندی بوو. من چووم بۆ ئه‌و زیندانه بۆ چاوپێكه‌وتنی چه‌ند جوتیارێكی تێكۆشه‌ری ده‌وروبه‌ری (وارماوا) كه له‌وێ زیندانی بوون. له‌و زیندانه‌دا مامۆستا (گۆران)م ناسی. له كۆتایی ئه‌و ساڵه‌دا مامۆستا گۆران ماوه‌ی زیندانیه‌كه‌ی ته‌واو كردوو به‌ره‌ڵڵا كرا. پاشان بوو به به‌رپرسی ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی (ژین) كه پاش كۆچی دوایی پیره‌مێردی نه‌مر خوالێخۆشبوو جه‌میل سائیب بوو بوو بهرپرسیو ئه‌ویش كۆچی دوایی كردبوو وه مامۆستا نوری ئه‌مین مه‌حمود بوو بوو به بهرپرسیوو، ئه‌میش له‌سه‌ر سه‌فه‌ر بوو لبۆ وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ خوێندن‌و به‌و هۆیه‌وه به‌رپرسێتی رۆژنامه‌كه‌یان سپاردبوو به مامۆستا گۆران. هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا لیژنه‌ی سلێمانی ئاشتیخوازانی عێراق پێكه‌وه نرابوو كه مامۆستا گۆرانیش یه‌كێك بوو له ئه‌ندامه‌كانی. لیژنه‌كه له‌ناو خۆیاندا منیشیان كاندید كردبوو كه من بچمه پاڵیانو له رێگه‌ی حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریمی پورزامهوه ئه‌وه‌یان پێ راگه‌یاندم. ئیتر له لیژنه‌ی ئاشتیخوازاندا بووم بهئاشنایهكی خهستاوخۆڵی مامۆستا گۆران‌و زۆرجاریش ده‌چوومه لای له رۆژنامه‌ی ژین‌و له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه ده‌ستم دایه كوردی نوسین. تانزیكه‌ی كۆتایی ساڵی 1954له‌گه‌ڵ مامۆستا گۆران مامه‌وه له‌و لیژنه‌یه‌دا كه گه‌لێ كه‌سی تری وه‌ك خوالێخۆشبووان مامۆستا ئیسماعیل شاوهیسو حه‌مه ساڵح دیلانی شاعیر‌و نه‌ژادی ئه‌حمه‌دی عه‌زیز ئاغا‌و كه‌مال ئه‌حمه‌د ساڵحی دادیاو (محامی)و قادر مسته‌فای دادیارو كه‌سانی تریشی تیدابوو. له كۆتایی 1954دا كه وه‌زاره‌تی نوری سه‌عید به‌نیازی به‌ستنی په‌یمانی به‌غدا هاته‌وه سه‌ر حوكم هێرشێكی سه‌ختی له هه‌موو لایه‌كی عێراقدا كرده سه‌ر تێكڕای بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی‌و له‌و هێرشه‌دا گه‌لێ له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاشتیخوازانیش گیران كه مامۆستا گۆران یه‌كێكیان بوو حوكمی زیندانی دوو ساڵی درا، پاشان منیش هه‌روا گیرام، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك به كه‌فاله‌تی ساڵێك به‌ربووم. له به‌هاری (1955) دا دیسان گیرامهوهو حوكمی ساڵێك زیندان‌و ساڵێك چاودێریی پۆلیسم درا به‌سه‌ردا، له زیندانی (به‌عقوبه) مامۆستا گۆرانم دییه‌وه، پاشان ئه‌و گوێزرایه‌وه بۆ زیندانی (نوگره) و ساڵێكی تر له 1956دا له به‌رده گه‌یشتمه‌وه به مامۆستا (گۆران) و ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه بووین. ئه‌نجا ئه‌و به‌ربوو، به‌ڵام پاش ده‌ست درێژییه سێ قۆڵییه‌كه‌ی سه‌ر میسر گیرایه‌وه‌و حوكمی زیندانی سێ ساڵی درا به‌سه‌ردا. ئه‌مجاره من بهربوومو له زیندانی (كه‌ركوك ) چوومه لای مامۆستا گۆران‌و ئه‌وجاره‌ش دیمه‌وه. پاشان ئه‌و گوێزرایه‌وه بۆ زیندانی نوگرهو تا شۆڕشی 14ی تهمووز له‌و زیندانه‌دا مایه‌وه ئیتر تا به‌ربوونی پاش شۆڕش گۆرانم نه‌دییه‌وه.
له‌دوای به‌ربوونی له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌دا بووم كه تازه له خورماتوو هاتبوون بۆ پێشوازیی زیندانیه سیاسیهكانو له‌گه‌ڵیان چووم بۆ (سلێمانی) . له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌رچه‌ند له (كه‌ركوك)ه‌وه، بچومایه بۆ سلێمانی سه‌رم لێ ده‌داو له كۆنگره‌ی دووهه‌می مامۆستایانی كوردیشدا له شه‌قڵاوه چه‌ند رۆژێك پێكه‌وه بووین، كه هاتیشه (به‌غدا) و بوو به مامۆستای موحازه‌ره له كۆلێژی ئاداب زۆر رۆژ دهمدییهوه تا نهخۆشكهوتو عه‌مه‌لیات كرا‌و پاشان هه‌ر بۆ تیمار چوو بۆ مۆسكۆ‌و پاشان هاته‌وه بۆ به‌غداو، ئه‌وجا دیسان نه‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌ری لێ هه‌ڵدایه‌وه‌و چووه‌وه بۆ (سلێمانی) و له‌وێ له 18/11/ 962دا كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مه كورته‌ی پێوه‌ندی من‌و مامۆستا گۆران بوو له‌یه‌كتری ناسینمانه‌وه له 1952 دا‌و تا كۆچی دوایی كردنی له 1962دا.
رۆژنامه: مامۆستا گۆران توانیویه‌تی زمانی كوردی له وشه‌ی بێگانه رزگار بكات؟
*: تا ئێستا نه مامۆستا گۆران‌و نه كه‌سی تر نه‌یتوانیوه نه زمانی كوردی‌و نه هیچ زمانێكی تر له وشه‌ی بێگانه رزگار بكات و ، لایشم وا نییه هیچ كه‌سێك ده‌توانێ ئه‌م كاره بكات.
هه‌موو زمانێك له‌گه‌ڵ زۆر له زمانه‌كانی تر هه‌میشه له دانوستاندندایهو به‌رده‌وام له یه‌كتری وهردهگرنو زمانی ئه‌و گه‌لانه‌ی له ریزی پاشه‌وه‌ی كاروانی مرۆڤایه‌تیدا ده‌ڕۆن، به‌زۆری وشه‌ی زمانی گه‌له پێشكهوتوهكانیان تێ دێ‌و ئه‌مه ره‌وتی مێژوو بووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كاره‌وه تا ئێستا.
نابینی كوردی چه‌ند وشه‌ی زۆری عهرهبیو فارسی‌و ئینگلیزی‌و ئه‌مانه‌ی تێ هاتووه‌و به‌رده‌وام هی تازه‌ی تریشی تێ دێ؟
به‌ش به حاڵی گۆران فه‌زڵه‌كه‌ی له‌وه‌دایه زمانێكی كوردی ره‌سه‌نی زانیوه‌و له شیعری‌و له په‌خشانیدا خستوویه‌تیه گه‌ڕو ته‌نانه‌ت كه وشه‌ی نوێشی بۆ كوردی داتاشیوه، چونكه بنه‌ماكانی زمانی كوری زۆر باش زانیوه‌و وشه‌ی راست‌و رێكوپێكی داڕشتووه.
رۆژنامه: مامۆستا مه‌سعود موحه‌مه‌د له كتێبی (ده‌سته‌و دامانی نالی) دا ره‌خنه‌یه‌كی زۆری له ئێوه گرتووه. له‌م باره‌وه راتان چییه؟
* ئه‌و كتێبه‌ی مامۆستا مه‌سعود موحه‌مه‌دم لایه، به‌ڵام بۆم رێك نه‌كه‌وتووه بیخوێنمه‌وه‌و نازانم چ ره‌خنه‌یه‌كی له دیوانی (نالی)ییهكهمان گرتووه. دوو ساڵ‌و سێ مانگیشه له‌به‌ر نه‌خۆشی نه‌متوانیوه سه‌یری كتێبخانه‌كه‌م بكه‌م. له‌م ماوه‌یه‌یشدا كتێبی زۆرم به دیاری بۆ هاتووه‌و كتێبی زۆرم خه‌ڵك بردویانه بۆ خوێندنه‌وه. نازانم ئێستا ئه‌و كتێبه‌ی مامۆستا مه‌سعود كه‌وتووه‌ته كوێوه تا بیهێنمو بیخوێنمه‌وه .یا تۆ نوسخه‌كه‌ی خۆتم بۆ بهێنه بیخوێنمه‌وه‌و تا وه‌ڵامت بده‌مه‌وه یا ده‌بێ سه‌یر بكه‌ی ئه‌گه‌ر چاكبوومه‌وه نوسخه‌كه‌ی خۆم بدۆزمه‌وه‌و وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت بده‌مه‌وه. كه كتێبه‌كه‌م خوێنده‌وه هه‌ر ره‌خنه‌یه‌كم به راست زانی ددانی پێدا دهنێمو هه‌ر ره‌خنه‌یه‌كیشم به راست نه‌زانی وه‌لامت ده‌ده‌مه‌وه.
رۆژنامه: مه‌سه‌له‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی دیوانی سالم گه‌یشته كوێ؟
* دیوانی سالم ساغكراوهتهوهو باوكم‌و كاكه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیانیان له‌سه‌ر نووسیوه‌و مامۆستا (سدیق ساڵح) یش، كۆمپیوته‌ری كردووه ئێستا منیش‌و ئه‌ویش پیادا ده‌چنه‌وه‌و هه‌ڵه‌چنیی ده‌كه‌ین‌و به‌هیواین بۆ ئه‌مساڵ بتوانین بیخه‌ینه ژێر چاپهوهو هه‌ر له ئه‌مساڵیشدا بیخه‌ینه به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی كورد.
رۆژنامه: ئایا لێكۆڵینه‌وه‌ی ترتان به‌ده‌سته‌وه هه‌یه؟
*: باوكم دیوانی (بێسارانی) یشی شه‌رح كردووه‌و به‌هیوام ئه‌گه‌ر عومری ئه‌مانه‌ت باقی بێ پاش به‌چاپ گه‌یاندنی دیوانی (سالم) و (كه‌شكۆڵی مه‌حمود پاشای جاف) ئاماده‌ی بكه بۆ چاپ. چه‌ند ده‌سنووسێكی تریش له كتێبخانه‌كه‌ی باوكمدا هه‌یه به‌هیواین له‌وانیش بكۆڵینه‌وه‌و ئاماده‌ی چاپیان بكه‌ین.
رۆژنامه: له چاپه نوێیه‌كه‌ی دیوانی (نالی) دا ئه‌و ره‌خنانه‌ت به‌رچاو كه‌وتووه كه لێیان گیراوه؟
*: ئه‌و چاپه نوێیه‌م نه‌دیوه‌و نازانم له‌كوێ له چاپ دراوه‌و ره‌خنه‌گره‌كه كێیه‌و ره‌خنه‌كانی چین؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و چاپه نوێیه‌ت لایه بۆم بهێنه تا ئه‌و ره‌خنانه بخوێنمه‌وه بزانم ده‌ڵێن چی‌و، هه‌ر كه‌سیش ئازایی ره‌خنه‌گرتنی هه‌یه.
رۆژنامه: ئه‌مڕۆ پاشهگهردانییهكی زۆر له رۆژنامه‌و گۆڤاره كوردییه‌كاندا ده‌بینرێت. تۆ چی ده‌ڵێیت، ئه‌مه چۆن چاره‌سه‌ر بكرێت؟
*لام وایه ڕاسته پاشاگه‌ردانییه‌كی گه‌وره له‌پاش راپه‌ڕینه‌وه كه ئازادییه‌كی زۆری نوسین‌و لهچاپدانو بڵاوكردنه‌وه هاته به‌رهه‌م، له‌بواری رۆژنامه‌نووسیی كوردیدا په‌یدا بووه. هۆیه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه نه زمانی ئه‌ده‌بی یه‌كگرتوومان هه‌یه‌و نه فه‌رهه‌نگی سه‌رانسه‌ریی دیالێكته‌كانی كوردی‌و نه گرامه‌ری دیالێكتهكانو نه قانوونێكی وایش كه چاره‌سه‌ری هه‌موو ئه‌و گیروگرفتانه بكات، كه له‌م ئازادییه‌ی ئێستای بڵاوكردنه‌وه‌وه په‌یدا ده‌بن. لام وایه چاره‌سه‌ری ئه‌م پاشاگهردانییهش په‌یوه‌سته
به كاراكردنی ئه‌كادێمیای كوردییه‌وه كه بتوانێ گیروگرفتی نه‌بوونی زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوو و نه‌بونی فه‌رهه‌نگی سه‌رانسه‌ری دیالێكته كوردییه‌كان‌و نه‌بوونی گرامه‌ری سه‌رانسه‌ریمان بۆ چاره بكا.
رۆژنامه: له‌پێشه‌كی دیوانی (مه‌حوی) دا ده‌نووسن كه: كه‌س ناگاته خۆڵی پێی نالی. ئه‌مه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
*: ده‌بوو بگهڕایتایهتهوه بۆ پێشه‌كی دیوانی (نالی) تا ده‌ق ئه‌و قسه‌یه بگێڕێته‌وه كه من له‌وێ نوویوسیومه. ئه‌م ده‌قه‌ی تۆ داوته‌ته پاڵ من، من به ده‌قێكی زۆر بێ ئه‌ده‌بانه‌ی ده‌زانم ده‌رحه‌ق هه‌ر كام له (نالی) و له (مه‌حوی).
من هه‌رگیز شتی وام نه‌نووسیوه. دیاره منیش‌و هه‌ركه‌سی تریش مافی ره‌خنه‌گرتنیان له هه‌ركه‌سی تر هه‌یه. من له پێشه‌كی دیوانی (مه‌حوی) دا زۆر شتم نووسیوه، چه‌ندین لاپه‌ڕه‌م ره‌ش كردووه‌ته‌ووه. (مه‌حوی)م له‌وێدا زۆر به‌رز هه‌ڵسه‌نگاندووه. ئه‌وه‌ی كه‌سێك به توندی بزانێ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه كه نووسیومه: “له تێكڕای دیوانی (مه‌حوی)دا پارچه شعرێكی وای تێدا نییه كه چ له مه‌یدانی ناسینه‌وه‌ی دوژمنانی گه‌لی كورد‌و چ له مه‌یدانی كوردایه‌تیدا به قوله پێی (قوربانی تۆزی رێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆش مروور)ه‌كه‌ی نالی‌دا بگاته‌وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش كه “هاتووه قه‌سیده‌یه‌كی (بورده) ئاسای به كوردی بۆ موسوڵمانانی كوردی نووسیوه له راده‌یه‌كی كه‌مدا نه‌بێ ناتوانی پاڵ به هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی كوردانه‌وه بنێ‌و بیبزوێنێ.
من له‌و پێشه‌كییه‌ی دیوانی (مه‌حوی ) دا له‌گه‌لێ روه‌وه ره‌خنه‌م له هه‌ندێ بیروبۆچوونی (مه‌حوی) گرتووه، به‌ڵام هیچ كام له ئیجابییهتهكانیشم نه‌كردووه به‌ژێر لێوه‌وه‌و، له بواری شیعری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بۆ سوودی جه‌ماوه‌ردا له هه‌موو روویه‌كه‌وه زۆر به‌رزو شایانم هه‌ڵسه‌نگاندووه، چونكه بیر‌و بۆچوونی من له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه بینانراوه چی به‌راست بزانمو چی به هه‌ڵه بزانم روونی بكه‌مه‌وه‌و ئه‌مه به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆم‌و هه‌ر كه‌سی تریش ده‌زانم.
ئیتر هه‌ر كه‌سی تریش بۆی هه‌یه هه‌رچیم به هه‌ڵه بزانێ بهرپهرچم بداتههوهو راستی به بۆچوونی خۆی راست بكاته‌وه.
رۆژنامه: ڕات چییه له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی دیوانی (حه‌مدی) یه‌وه؟ ئایا به لێكۆڵینه‌وه‌ی داده‌نێیت؟
*: كام لێكۆڵینه‌وه‌ی دیوانی (حه‌مدی) و هی كێ؟ تائێستا من نه‌مخوێندووه‌ته‌وه. به‌ڵام هه‌رچۆنیش بێ دیاره كه‌وا هه‌ر به لێكۆڵینه‌وه دادهنرێو ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه كێ به سه‌ركه‌وتووی داده‌نێ‌و كێ به‌پێچه‌وانه‌وه.
رۆژنامه: قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێن تۆ (ئه‌كادیمی) نیت راسته؟
*: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له ئه‌كادیمی ئه‌وه بێ خوێندنی زانكۆی ته‌واو كردبێ‌و ماسته‌ر یا دوكتۆرای ههبێو له زانكۆ ده‌رس بڵێته‌وه، راسته من ئهكادێمی نییمو ته‌نانه‌ت نه‌یشچوومه‌ته پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ره‌تی. من له حوجره‌ی فه‌قێ خوێندوومهو خوێندنی مه‌لایه‌تیم ته‌واو كردووه.
به‌ڵام له‌سه‌رێكی تریشه‌وه ئه‌ندامی كارای ئه‌كادێمیای كوردیی كوردستان‌م له (هه‌ولێر)، ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه به حه‌قی خۆم له‌وێ دانراوم یا به ناحهقو گه‌نده‌ڵی گه‌یاندوویانه‌ته ئه‌و شوێنه؟
رۆژنامه: ئهكادێمای كوردی ماوه‌و كاریان چییه؟ رات چییه له‌باره‌یانه‌وه؟
*: پێشه‌كی با منیش له تۆ بپرسم: له‌باره‌یانه‌وه، یا له باره‌یه‌وه؟
ئه‌نجا ئه‌كادێمیای كوردی له سایه‌ی خوا‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ماوه‌و خوا یاربێ دهیشمێنێو گه‌شه‌یش ده‌كات، تا ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی جێ به‌جێ بكات. ئه‌كادیمیای كوردی ئه‌ركی زۆری له‌سه‌ر شانه‌و من لێره‌دا قانوون‌و پێڕه‌وی ناوخۆكهیم له‌به‌رده‌ستدا نییه، تا به وردی بۆت لێكبده‌مه‌وه، به‌ڵام تێكڕا بیگری بۆ خزمه‌تكردن‌و گه‌شه‌پێدانی زمان‌و ئهدهبو هه‌ر سه‌رێكی تری زانست له كوردستاندا دانراوه. ئه‌ركی سه‌ر شانی ئه‌كادێمیای كوردی زۆره‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی كه‌مه. ئه‌ندامه‌كانی كه‌من‌و پێویستی به گه‌لێ ئه‌ندامی تر هه‌یه له كه‌سانی زانا‌و لێهاتوو كه به‌شی زۆریان كاریان ته‌رخان بێ بۆ ئه‌و به‌درێژایی ساڵ كاریان بۆ ئه‌و بێ. ڕام به‌رانبه‌ر به ئهكاێمیای كوردی، به كورتی ئه‌و چه‌ند دێره‌ی پێشه‌وه كه بۆم نووسین.
تێبینی: ئه‌م دیمانه‌یه له رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
لە ماڵپەڕی دەنگەکانەوە
Home / ناوداران / محه‌مه‌دی مه‌لا كریم: من ئه‌كادیمی نیم و ته‌نانه‌ت نه‌یشچوومه‌ته پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ره‌تی
Check Also
شێخ عوبەیدوڵڵا نەهری سەرکردەیەکی رووناکبیری
نووسینی هیواساعدیئایینی و مرۆڤایەتی بووە کە هەڵگری فەلسەفەی یەکسانی و ئازادی و سەربەخۆیی بووە بە …