خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی فه‌ره‌ح په‌هله‌وی .. یاداشتنامه
شیرین. ك
كتێبی (فه‌ره‌ح په‌هله‌وی.. یاداشتنامه) كه 399لاپه‌ڕه‌یه، ساڵی2003 به‌زمانی فه‌ره‌نسی له‌پاریس ده‌رچووه، دواتر ته‌رجه‌مه‌ی زمانی ئینگلیزی كراوه، ساڵی 2010 له‌زمانی ئینگلیزییه‌وه ته‌رجه‌مه‌ی زمانی عه‌ره‌بی كراوه له‌لایه‌ن (ئیكرام یوسف) ه‌وه كه ژنه وه‌رگێڕێكی میسرییه، فه‌ره‌ح په‌هله‌وی نوسخه‌ی عه‌ره‌بی كتێبه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌گه‌لی میسر كردووه:
پێشكه‌شكردن..
نوسخه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌م كتێبه‌م پێشكه‌ش ده‌كه‌م به گه‌لی میسر وخاكه‌كه‌ی، ئه‌و وڵاته میواندۆسته‌ی محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی هاوسه‌ری كۆچكردوومی تیا نێژراوه.. فه‌ره‌ح په‌هله‌وی)
ماڵئاوایی له‌ته‌ختی تاووس
10 لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می كتێبه‌كه وه‌كو پێشه‌كییه‌ك وایه، كه راسته‌وخۆ شابانو فه‌ره‌ح په‌هله‌وی ده‌ستده‌كات به‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی روویدا، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌كانه‌وه ده‌ستپێناكات به‌ڵكو له‌دوایین رۆژ و دوایین ساته‌كانی پێش جێهێشتنی ئێرانه‌وه ده‌ستپێده‌كات له 6ی جه‌نیوه‌ری/كانوونی دووه‌می ساڵی1979 دا.
6ی جه‌نیوه‌ری 1979
(له‌كۆشك بارودۆخه‌كه به‌ته‌واوی خراپ بوو!..ئه‌و دوایین كارانه‌ی ده‌بوو بكرێن، ئه‌و ته‌له‌فۆنانه‌ی ده‌بوو بۆ دوایین جار بكرێن، گه‌لێ كه‌س ده‌گریان.. ((مه‌هێڵه نائومێدیی به‌سه‌رتا زاڵ بێ، نه‌گریت، هیوایان پێببه‌خشه.. من هه‌موو ژیانم له‌دوای خۆمه‌وه جێده‌هێڵم.. هیوادارم بگه‌ڕێمه‌وه))..ل17
به‌و شێوه‌یه له‌رۆژێكی زۆر ساردی شاری تاران كه به‌فر ده‌باری و ره‌شه‌با له‌چیاكانی ئه‌لبورزه‌وه هه‌ڵیكردبوو، شاهه‌نشا محه‌مه‌د ره‌زاشا و هاوسه‌ره‌كه‌ی شابانو فه‌ره‌ح په‌هله‌وی، ئێران و ته‌ختی شاهانه‌یان به‌جێهێشت كه به ته‌ختی تاووس ناسراوه دوای سی وهه‌شت ساڵ له‌حوكمی محه‌مه‌د ره‌زاشا و زیاتر له په‌نجا ساڵ له‌حوكمی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی، پاش ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران و هێزه جۆراوجۆره‌كانی ئۆپۆزۆسیون ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو بگه‌نه به‌ر ده‌رگای كۆشكی نیاوه‌ران.
ئه‌م كتێبه‌ی كه فه‌ره‌ح په‌هله‌وی نوسیوێتی، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵ بوو بێرنار فیكۆ-ی ناشری فه‌ره‌نسی داوای لێده‌كرد یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆی بنووسێته‌وه، ده‌یان لاپه‌ڕه‌ی ته‌خان كردووه بۆ باسكردنی رووداوه سیاسییه‌كان، هه‌ر له‌سه‌رتای بوونییه‌وه به هاوسه‌ری شاهه‌نشا، به‌وردی باسی هه‌وڵ و كۆششی شاهه‌نشا ده‌كات بۆ به مه‌ده‌نیكردنی ئێران و كردنی به‌ده‌وڵه‌تێكی پێشكه‌وتووی ئه‌وروپیانه و بنیاتنانی ئابوورییه‌كی به‌هێز بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی خه‌ڵك، شابانو پاساو بۆ هه‌موو كه‌موكووڕی و ته‌نانه‌ت هه‌ڵه‌كانی محه‌مه‌د ره‌زا شای هاوسه‌ری و ده‌سه‌ڵاتداران و ته‌نانه‌ت ساواك-یش ده‌هێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌راستی و درووستی گێڕانه‌وه‌كه‌ی كه‌مده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئاساییه، ده‌بێ هه‌ر وابێت چونكه باوه‌ڕێكی ره‌های به‌مافی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی هه‌یه بۆحوكمكردنی ئێران، ئه‌مه لایه‌ن و دیوێكی ئه‌و كتێبه‌یه كه ره‌نگه ده‌یان كتێب و سه‌دان و هه‌زاران وتار و لێكۆڵنه‌وه‌ی جیاجیا هه‌بێت ره‌تی قسه و بۆچوونه‌كانی شابانو بكه‌نه‌وه و لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌كانی رژێمی شاهانه‌ی ئێران بخه‌نه روو، به‌ڵام بێگومان راستییه‌كان به‌ته‌نیا لای هیچ كه‌سێك و لایه‌نێك نییه و هه‌موو حیكایه‌تێك چه‌ند دیو و چه‌ند گێڕانه‌وه‌ی هه‌یه.
دیوی دووه‌م
دیوی دووه‌می كتێبه‌كه كه به‌ڕای من ئه‌م دیوه‌ی زیاتر خوێنه‌ر راده‌كێشێت، ئه‌ویش دیوه مرۆڤانه‌كه‌ی شابانو فه‌ره‌ح دیبا یان فه‌ره‌ح په‌هله‌وییه وه‌كو ژن، هاوسه‌ر، دایك. كتێبه‌كه باسی ژیانی ژنێك ده‌كات كه له‌ته‌مه‌نی 21 ساڵییه‌وه بووه به شاژن و ئه‌و خه‌ونه‌ی مناڵی هاتۆته دی كه هه‌میشه سه‌رسام بووه به محه‌مه‌د ره‌زاشا و خۆزگه‌یه‌كی وا له‌دڵیا بووه كه رۆژێك له‌رۆژان ببێته شاژن، ژنێك له خوێندكارێكی ئاساییه‌وه گه‌یشتۆته لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵات، له خۆشگوزه‌رانیه‌كی خه‌ون ئاسادا ژیاوه، دواتر چۆن ئاواره ده‌بێ و به‌خۆی و هاوسه‌رێكی نه‌خۆش و چوار منداڵه‌وه له‌م وڵات بۆ ئه‌و وڵات هه‌ڵدێن و كه‌س نایان گرێته خۆی، مەینەتیی هاوسه‌رێك ده‌گێڕێته‌وه كه مێرده نه‌خۆشه لاوازه‌كه‌ی له‌م فڕۆكه‌خانه بۆ ئه‌و فڕۆكه‌خانه و له‌م نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه په‌لكێش ده‌كات، تا وای لێدێت به‌هۆی دواخستنی نهشتهرگهرێكهیهوه نه‌خۆشییه‌كه‌ی بڵاو ده‌بێته‌وه و گیان له‌ده‌ستده‌دا. مەینەتیی دایكێك كه ناچار ده‌بێ زۆربه‌ی كات خۆی له وڵاتێك بژی و منداڵه‌كانی په‌ڕته‌وازه ببن هه‌ر یه‌كه‌ی له وڵاتێك بژین، كه دواجار ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له‌یلا-ی كچه بچكۆله‌ی و عه‌لی كوڕی دووه‌می دووچاری نه‌خۆشیی ده‌روونی ببن، له‌یلا له ته‌مه‌نی 31 ساڵیدا له له‌نده‌ن بهحهب خۆی ده‌كوژێت و عه‌لی-ش ساڵی 2011 له بۆستن له ئه‌مه‌ریكا له‌ته‌مه‌نی 44 ساڵیدا به‌ده‌مانچه خۆی ده‌كوژێت.
كتێبه‌كه هه‌تا ساڵی مردنی له‌یلا-ی كچی باسدهكات، ئیتر باسی خۆ كوشتنی عه‌لی تێدا نییه، چونكه كتێبه‌كه هه‌شت ساڵ پێش مردنی عه‌لی ده‌رچووه.
ژنێكی ئاسنین
هه‌رچه‌نده شابانو له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی چل ساڵییه‌وه ئیتر سه‌رله‌به‌ری ژیانی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه، جگه له له‌ده‌ستدانی هێزو ده‌سه‌ڵات، له‌سه‌ر ئاستی شه‌خسیش نه‌هامه‌تییه‌كان یه‌ك به‌دوای یه‌كدا دێن، هه‌ر له‌مه‌رگی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه تا مه‌رگی دووان له منداڵه‌كانی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه به‌درێژایی هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی له‌و كتێبه‌دا باسیان ده‌كات، به‌هێزی و خۆڕاگریی و گه‌شبینی ئه‌و ژنه‌یه، كه هەرگیز ناڕووخێت، له‌چه‌ند ساته وه‌ختێكی كه‌مدا نه‌بێ وره به‌رنادات، ده‌بینی هه‌ر كه كه‌مێك له شوێنێك ئارام ده‌گرن، هه‌وڵ ده‌دات خێزانه‌كه‌ی له‌ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه‌و دڵیان خۆشبكات، هه‌میشه ئومێد و هیوایان پێ ده‌به‌خشێت، وه‌كو له‌دیدارێكی گۆڤاری پاری ماچ-ی فه‌ره‌نسیدا سه‌باره‌ت به‌و خۆڕاگرییه‌ی ده‌ڵێ:
(هه‌ر له لاوێتیمه‌وه باوه‌ڕم به‌و حیكمته هه‌یه كه ده‌ڵێ خوایه هێزم پێ ببه‌خشه بۆ گۆڕینی ئه‌وه‌ی ده‌كرێ بیگۆڕم، سهبریشم پێ ببه‌خشه به‌رگه‌ی ئه‌وه بگرم كه ناتوانم بیگۆڕم، ئه‌و داناییه‌شم پێببه‌خشه كه بتوانم جیاوازیی له‌نێوان ئه‌م دوو حاڵه‌ته‌دا بكه‌م).
فه‌ره‌ح په‌هله‌وی تا دوا ساڵی ژیانی له‌جووڵه‌و چالاكی نه‌كه‌وتووه، له‌ساڵی 2015 دا له ڤییه‌نا خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی پێ ده‌به‌خشرێ وه‌كو باشترین ژنی ساڵ، ساڵانه‌ش سه‌ردانی ره‌سمی گۆڕه‌كه‌ی محه‌مه‌د ره‌زاشای هاوسه‌ری كردووه كه له‌قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر نێژراوه له‌مزگه‌وتی الرفاعی و دواجاریش له‌ساڵی 2017 دا سه‌ردانی كردووه.
له‌راستیدا له‌ئینته‌رنێت گه‌ڕام هیچ زانیارییه‌كی ورد له‌باره‌ی مردنه‌كه‌یه‌وه نه‌بوو به‌زمانی عه‌ره‌بی، ته‌نانه‌ت ته‌مه‌نه‌كه‌شی به‌هه‌ڵه نووسراوه، هه‌واڵه‌كه ده‌ڵێ له‌ته‌مه‌نی حه‌فتا ساڵیدا كۆچی دواییكردووه راستییه‌كه‌ی له‌ته‌مه‌نی هه‌شتا ساڵیدایه كه كۆچی دوایی ده‌كات 1938 بۆ 2018 ، هه‌واڵه‌كه به‌و هه‌ڵه زه‌قه‌وه رۆیشتووه‌و میدیاكان به‌و هه‌ڵه‌یه‌وه دووباره‌یان كردۆته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه باسی خه‌ڵاته‌كه‌ی 2015 ده‌كات له‌بری ئه‌وه‌ی بنووسرێت ته‌مه‌نی حه‌فتاو هه‌شت ساڵه نووسراوه هه‌شتاو حه‌وت ساڵه.
شێوازی گێڕانه‌وه
زۆرجار زۆر له‌كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كان كاتێك ده‌یانه‌وێت یادهورییهكانیان بنووسنه‌وه، كه‌سێكی تر واته نووسه‌رێك یا رۆژنامه‌وانێك ئه‌و ئیشه‌یان بۆ ده‌كات، چونكه مه‌رج نییه ئه‌و كه‌سه به‌ناوبانگه توانا‌و سه‌لیقه‌ی نووسینی هه‌بێت، واته كه‌سه‌كه یاده‌وه‌رییه‌كان ده‌گێڕێته‌وه، كه‌سی نووسه‌ر رێكیدهخاتهوه و له‌دوو توێی كتێبێكدا بڵاوده‌بێته‌وه، ئه‌مه له‌مێژه له‌دنیادا باوه‌و ئاساییه‌و به‌ڵكو ناوی كه‌سی نووسه‌ریش له‌سه‌ر كتێبه‌كه ده‌نووسرێ، به‌ڵام پێده‌چێت شابانو خۆی كتێبه‌كه‌ی نووسیبێت، چونكه كه‌سێكی خوێنه‌وار و زیره‌ك و به‌توانا بووه‌و كتێبه‌كه‌شی به‌زمانی فه‌ره‌نسی نووسیوه، دواتر ته‌رجه‌مه‌ی فارسی كراوه، ئه‌و شێوازه‌ی پێی نووسراوه شێوازی كه‌سێكی به ئه‌ته‌كێته، به رێزه‌وه باسی نه‌یاران و ته‌نانه‌ت دوژمنه‌كانیشی ده‌كات، شێوازی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناتوانن قسه‌ی ناشرین و زبر به‌رامبه‌ر به‌كه‌س به‌كاربهێنن، بۆیه كه كتێبه‌كه ده‌خوێنیته‌وه هه‌ستده‌كه‌یت خانمێكی شاژن نووسیوێتی، فه‌ره‌ح په‌هله‌وی ژنێكی رووناكبیر بووه، جگه‌له زمانی فارسی زمانه‌كانی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی و رووسی زانیووه، به‌تایبه‌تی فه‌ره‌نسی كه له‌مناڵییه‌وه به فه‌ره‌نسی خوێندویه‌تی و هه‌ژموونی كه‌لتووری فه‌ره‌نسی به‌ئاشكرا پێوه‌ی دیاره.
شابانوی هونه‌ر دۆست
شابانو نیگاركێش بووه، بۆیه ئه‌و كاته‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتدا بووه ژماره‌یه‌كی زۆر تابلۆ و په‌یكه‌ری ناوازه‌و دانسقه‌ی هونه‌رمه‌نده جیهانییه‌كانی كڕیوه وه‌كو تابلۆكانی پیكاسۆ، سلڤادۆر دالی، رینوار، شاگال وهتد.. هه‌روه‌ها ئه‌و كاره هونه‌رییانه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ندین وڵات و كه‌سایه‌تییه‌وه پێی به‌خشراوه هه‌موویانی له‌مۆزه‌خانه‌ی (جهان نما) پاراستووه، به‌رده‌وامیش سپۆنسه‌ری چالاكییه هونه‌رییه‌كانی كردووه به پشتیوانی و هه‌وڵی شابانو یه‌كه‌م فیسڤاڵی سینه‌مایی له‌ئێراندا دامه‌زراوه به‌ناوی فیستڤاڵی سینه‌مایی شیراز له‌سێپته‌مبه‌ری 1967 دا كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراوه، ساڵانه له‌هه‌موو جیهانه‌وه گه‌وره موزسیان و سه‌ماكار و ئه‌كته‌ر و نیگاركێش بانگهێشت كراون و تا ساڵی 1977 به‌رده‌وام بووه، ئه‌مه له‌لای نه‌یارانی به‌تایبه‌تی هێزه ئاینییه ئوسوڵییه‌كان وه‌كو خاڵێكی نێگه‌تیڤ تۆمار كراوه و به‌فیڕۆدانی سامانی نیشتمانی و به ئهوروپاكردنی ئێران له‌قه‌ڵه‌مدراوه، راسته شابانو وه‌كو خانمێكی ده‌سه‌ڵاتداری رژێمێكی پاشایه‌تی پاره‌ی زۆری له‌به‌رده‌ستدا بووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ژنێكی خوێنده‌وار و مه‌ده‌نی و خاوه‌ن باكگڕاوندێكی رووناكبیریی ئه‌وروپایی بووه پاڵپشت و سپۆنسه‌ری گه‌لێك كاری باش بووه له‌بواره جیاجیاكانی هونه‌ردا به‌تایبه‌تی سینه‌ما.
قۆچی قوربانی
هه‌رچه‌نده محه‌مه‌د ره‌زاشا پێش فه‌ره‌ح دیبا دوو ژنی تری هێناوه كه یه‌كه‌میان شازاده فه‌وزییه‌ی خوشكی مه‌لیك فاروقی پاشای میسره، دووه‌میشیان سوره‌یا ئهسفهندیاریی له عه‌شیره‌تی به‌ختیارییه كه كوردن، باوكی سوره‌یا باڵیۆزی ئێران بووه له ئه‌ڵمانیاو دایكیشی ئه‌ڵه‌مانی بووه، له‌جیهاندا به جوانییه‌كه‌ی ناسراوه، دواجار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵی نه‌بووه دوای حه‌وت ساڵ جیابوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها شاهه‌نشا 19 ساڵ به‌ته‌مه‌نتر بووه له شابانو كه كچی خێزانێكی مامناوه‌ندی بووه، باوكی ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی بووه‌و خه‌ڵكی ئازه‌ربایجان بوون، به‌ڵام به‌هۆی په‌روه‌رده‌ی خێزانی و خوێنده‌واریی و چاوكراوه‌یی ژنێكی به‌هێزو خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌توانا بووه، بۆیه هه‌ر زوو جێپێی خۆی قایمكردووه له‌ناو خانه‌واده‌ی شاهانه‌دا، له‌ئێراندا وا باو بووه كه هه‌ژمونێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر شاهه‌نشادا هه‌بووه، تا ئه‌و راده‌یه‌ی به‌شێك له هه‌ڵه‌و لادانه‌كانی شاهه‌نشا خراوه‌نه‌ته ئه‌ستۆی ئه‌م خانمه، گوایه له‌پشت په‌رده‌وه حوكمی كردووه، دیاره ئه‌مجۆره بۆچوونه ره‌گێكی قووڵی هه‌یه له‌نه‌ستی كۆمه‌ڵگه ته‌قلیدی و دواكه‌وتووه‌كاندا كه هه‌میشه هه‌ڵه‌و گوناحه‌كان ده‌خرێنه ملی ژنان، زۆرن ئه‌و دیكتاتۆر و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ژنه‌كانیان به‌به‌رپرسی یه‌كه‌م دادهنرێنن له‌ئاست گهندهڵییهكاندا، سه‌باره‌ت به شابانو له‌كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه به‌و تۆمه‌تانه ده‌كات و ره‌تیان ده‌كاته‌وه، ئه‌و تۆمه‌تانه چه‌ندی راست بن بڕێكی زۆر لهبهدحاڵیبوون و زیاده‌ڕۆییان تیایه، ره‌نگه هۆكاری یه‌كه‌می ئه‌وه بێت كه شاهه‌نشا به‌وه ناسرابوو كه كه‌سێتییه‌كی به‌هێزی نه‌بووه، شابانو له‌زۆر شوێندا ئاماژه به‌وه ئه‌دا كه شاهه‌نشا هه‌میشه رووخسارێكی جدی هه‌بووه، به‌ده‌گمه‌ن زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر رووی ده‌رده‌كه‌وت و كه‌متر توانیوێتی گوزارشت له‌هه‌سته‌كانی بكات، ئه‌وه كار و ئه‌ركی شابانو بوو راسته‌خۆ تێكه‌ڵی خه‌ڵك بێت نه‌ك شاهه‌نشا.
فیستڤاڵی پارسهپۆلیس
شابانو هه‌میشه وه‌كو ده‌ڵێن لهجامخانهكهدا بووه، به‌رده‌وام له‌سه‌ر شاشه‌ی تی ڤی و له‌به‌ر فلاشی كامێرا‌كان و له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌و به‌رگی ره‌نگاوره‌نگی گۆڤاره‌كان بووه به‌تایبه‌تیش كه چاودێری فه‌رمی چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌رییه جۆراوجۆره‌كان بووه وه‌كو فێستڤاڵه سینه‌مایی و ئه‌ده‌بی مۆسیقییه‌كان، یه‌كێك له‌وانه فیستڤاڵی پارسهپۆلیس ئه‌و فیستڤاڵه گه‌وره‌یه‌ی له ساڵی 1971 كرا بۆ یادی دامه‌زراندنی ئیمپراتۆریه‌تی فارسی له‌سه‌رده‌ستی كۆرش-ی گه‌وره‌دا له‌نێوان 550-بۆ 530 پ.ز كه له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: (مه‌به‌ست له‌كردنی ئه‌و فیستڤاڵه كۆكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بوو له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی شوناسی خۆیدا دوای دوو سه‌ده لهریسوایی و هه‌ژارییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر..)ل199
له‌م فیستڤاڵه‌دا محه‌مه‌د ره‌زا شا نازناوی شاهه‌نشای پێبه‌خشراوه‌و فه‌ره‌ح دیباش نازناوی شابانوی پێبه‌خشراوه، فیستڤاڵه‌كه یه‌كێكه له‌و نموونانه‌ی به‌هۆیه‌وه شابانو به به‌فیڕۆدانی سامانی نیشتمانی وڵات تۆمه‌تبار كراوه، چونكه بۆ وڵاتێكی پڕ كێشه‌ی ئابووری و فره نه‌ته‌وه‌و ئاین و مه‌زهه‌ب ئاسان نییه زۆربه‌ی كۆمه‌ڵه‌گه له‌بایه‌خی كار و چالاكی روناكبیریی و هونه‌ری تێبگه‌ن و به‌رز بینرخێنن، جگه‌له‌وه‌ی هێزه ئیسلامییه ئوسوڵییه‌كان ئه‌م فیستڤاڵه‌یان قۆستبووه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر سیاسه‌تی شاهه‌نشا وشابانو، به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كران كه له‌رێڕه‌وی ئیسلام دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه‌و هتد..، جگه‌له‌وه‌ی شابانو كه هه‌ر له‌منداڵییه‌وه به كه‌لتووری ئه‌وروپایی به‌تایبه‌تی فه‌ره‌نسی گۆشكرابوو زۆرجار واقعی كه‌لتووری ئێرانی لهبیركردووهو په‌له‌ی بووه بۆئه‌وه‌ی ئێران بكاته كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ته‌رزی ئه‌وروپی، بۆیه ئۆپۆزسیۆن و نه‌یاره‌كانی سه‌ری شابانویان به‌قه‌د سه‌ری شاهه‌نشا لامه‌به‌ست بووه.
شابانو و دۆزی ژنان
فه‌ره‌ح په‌هله‌وی به‌و رۆڵه‌ی خۆی وه‌كو هاوسه‌ری شا و شاژن رازی نه‌بووه به‌ڵكو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئۆفیسی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه، رۆژانه له‌و ئۆفیسه‌دا كاری كردووه و به‌رده‌وام به وڵات‌دا گه‌ڕاوه، به‌پێی ئه‌و نامانه‌ی به‌ده‌ستی گه‌یشتوون شوێنه جیاجیاكانی به‌سه‌ر كردۆته‌وه‌و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی داوه و یارمه‌تی پێشكه‌ش به سه‌دان كه‌س كردووه، به‌تایبه‌تی ژنان ئه‌مه‌ش له‌رێی ئه‌و رێكخراوه زۆرانه‌ی كه پاڵپشتیی لێكردوون، بۆیه به‌شێكی باشی كتێبه‌كه‌ی بۆ دۆزی ژنان ته‌رخان كردووه باسی رۆڵی خۆی و ئه‌و ژنه پێشه‌نگانه ده‌كات كه هه‌وڵیان داوه بۆ پێشخستنی ژنان و باشتركردنی بارودۆخیان، باسی پشتگیریی و هه‌وڵه‌كانی خۆی ده‌كات بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه كراون بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی باری ژنان، باسی كۆمه‌ڵێك رێكخراو ده‌كات كه كاریان كردووه بۆ باشتركردنی بارودۆخی ژن له‌ڕووی خوێندن و ته‌ندروستی و هوشیاركردنه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و رێكخراوانه شابانویان كردۆته سه‌رۆكی فه‌خریی خۆیان ره‌نگه ئه‌مه به‌شێكی له خۆشه‌ویستی خۆیانه‌وه بووبێ بۆ شابانو و به‌شێكی تریشی بۆ موجامه‌له و خۆبردنه پێشه‌وه بووبێت، كه ئه‌مه حاڵه‌تێكی باوه له كۆمه‌ڵگه ته‌قلیدییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتدا.
ناوی هه‌موو ئه‌و رێكخراو و كه‌سایه‌تییانه ده‌هێنێ و باسی جۆر و چونێتی كاره‌كانیان ده‌كات، هه‌روه‌ها ناوی چه‌ندین ژنی چالاكوان ده‌هێنێ له‌بواری مافه‌كانی ژناندا كه دواتر له‌سه‌رده‌می كۆماری ئیسلامی‌دا به‌ند ده‌كرێن و هه‌ندێكیشیان گولله‌باران ده‌كرێن، له‌چه‌ند شوێنێكی كتێبه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه ناوی هه‌ندێك ژن و پیاو ناهێنێ له پێناو پاراستنی ژیانیان.
ئه‌م كتێبه بۆ؟
له‌دوایین لاپه‌ڕه‌كانی كتێبه‌كه‌دا شابانو فه‌ره‌ح په‌هله‌وی هۆكاری نووسینی ئه‌م یاده‌وه‌رییانه روونده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت شه‌وێكیان كه ویستوویه‌تی شه‌وشاد له‌هه‌ردوو كوڕه‌زاكه‌ی ئیمان و نور بكات و حیكایهتێكیان بۆ بگێڕێته‌وه، نور خۆی تووڕه كردووه‌و وتویه‌تی: (دایه یایا تۆ ده‌ڵێی ئێمه ئێرانین، پێمان ده‌ڵێی ئێمه هه‌ردووكمان شازادهین، به‌ڵام ئێمه وڵاتی خۆمان ناناسین، سوودی ئه‌و هه‌موو وێنانه و ئه‌م حیكایه‌تانه چییه كه ئێمه نه‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه وڵات؟)ل285
شابانو ده‌ڵێت ئه‌م تێبینییهی نور هێزی پێبه‌خشیم ئه‌م كتێبه بنووسم، ده‌بوو به‌و دووكچهی له وڵاته‌كه‌یان بێبه‌شن بڵێم هه‌موو ئه‌مه چۆن روویدا، بۆیان روون بكه‌مه‌وه مێژوو به‌رامبه‌ر له‌یلای پووریان چه‌ند دڵڕه‌ق بوو، چه‌ند سته‌می لهباپیریان كرد، ئه‌و باپیره‌ی رۆژانه رووخساره جدییه بێده‌نگه‌كه‌ی ده‌بینن له‌سه‌ر مه‌كته‌به‌كه‌ی باوكیان، ده‌بێ پێیان بڵێم شانازیی به‌و پیاوه‌وه بكه‌ن كه بیست و سێ ساڵه كۆشش ده‌كات بۆئه‌وه‌ی پێشكه‌وتن و پێگه‌ی ئێران بگه‌ڕێنێته‌وه، ده‌بێ پێیان بڵێم له‌راستیدا ده‌بێ شانازیی به ئێرانی بوونی خۆیانه‌وه بكه‌ن.