له نێوان ” مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه” و “شێخ سه‌عیدی نورسی” دا
محەمەد سالار- پاشا
ناو:
مه‌لای گه‌وره: مه‌لا محه‌مه‌دی مه‌لا عه‌بدوڵای مه‌لا ئه‌سعه‌د.
نورسی: سه‌عید میرزا سه‌عید.
نازناو:
مه‌لا محه‌مه‌د ناسراوه به” مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه” و ” مه‌لای محه‌مه‌دی جه‌لیزاده”.
نورسی ناسراوه به ” به‌دیعول زه‌مان” و “سه‌عیدی نورسی” و ” سه‌عیدی كوردی”.).
ناوی دایك:
دایكی مه‌لای گه‌وره ناوی “عائیشه” بووه.
دایكی نورسی ناوی ” نوریه” بووه.
باوك:
باوكی مه‌لای گه‌وره به‌هه‌مان شێوه مه‌لا بووه‌و پشتی هه‌ر مه‌لا بووه.
نورسی باوكی سۆفی‌و كاری جوتیارى بووه.
باری ئابوریی خێزان
مه‌لای گه‌وره لهخیزانێكی زه‌نگینی خاوه‌ن موڵك له‌دایك بووه.
نورسی له‌خێزانێكی ئاسایی جووتیار له‌دایك بووه.
به‌رواری له‌دایكبوون:
مه‌لای گه‌وره له‌ساڵی (1876ز) له‌دایك بووه.
نورسی له‌ساڵی (1877ز) له‌دایك بووه.
سەعید نورسی ١٨٧٧ ـ ١٩٦٠
شوێنی له‌دایكبوون:
مه‌لای گه‌وره له‌قه‌زای كۆیه له‌دایكبووه.
نورسی له‌گوندی (نورس)ی سه‌ر به‌قه‌زای هیزانی سه‌ر به شاری به‌تلیس له‌دایك بووه.
مه‌لای گه‌وره له ساڵی (1876ز) له خیزانێكی زه‌نگینی خاوه‌ن موڵك لە کۆیە له‌دایك بووه، بەڵام نورسی له ساڵی (1877ز) له‌خێزانێكی ئاسایی جووتیار له‌دایك بووه لەگوندی (نورس)ی قه‌زای هیزانی سه‌ر به شاری به‌تلیس لە باکوری کوردستان له‌دایك بووه.
خوێندن:
مه‌لای گه‌وره له‌ته‌مه‌نی (٧) ساڵیدا ده‌ستی كردووه به‌خوێندن.
نورسی له‌ته‌مه‌نی (٩) ساڵیدا خراوه‌ته به‌ر خوێندن.
ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی:
مه‌لای گه‌وره له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌لا عبدوڵای باوكی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه.
نورسی له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌لا محه‌مه‌د جه‌لالی بایه‌زید ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه.
ته‌مه‌نی ئیجازه وه‌رگرتنیان:
مه‌لای گه‌وره له‌ته‌مه‌نی (18) ساڵیدا ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه.
نورسی له‌ته‌مه‌نی (14) ساڵیدا ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه.
مەلای گەورەی کۆیە ١٨٧٦ ـ ١٩٤٣ (دووەم کەس لای چەپ)
چوونه خه‌ڵوه‌ته‌وه:
مه‌لای گه‌وره له‌ته‌مه‌نی (١٧) ساڵیدا بۆ ماوه‌ی (1) ساڵی ره‌به‌ق له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی كۆیه ماوه‌ته‌وه‌و نه‌هاتوه‌ته ده‌ره‌وه، كه‌دواتر وه‌ك مه‌سعود محه‌مه‌د ده‌یگێرێته‌وه مه‌لای گه‌وره پێی وتوه ئه‌و ساڵه‌ی به‌یه‌ك لوقه‌ی حه‌رام گۆڕیوه‌ته‌وه.
– نورسی له‌ته‌مه‌نی (12) ساڵیداو بۆ ماوه‌ی (3) مانگ خۆی ته‌رخان كردوه بۆ زانست به‌ته‌نها جگه له‌وه‌ی لهبارلا و بتلیس و وان، چه‌ند جارێك ژیانی ته‌نیایی به‌سه‌ر بردووه.
مه‌لای گه‌وره له‌ته‌مه‌نی (١٧) ساڵیدا بۆ ماوه‌ی (1) ساڵی ره‌به‌ق له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی كۆیه ماوه‌ته‌وه‌و نه‌هاتوه‌ته ده‌ره‌وه، كه‌دواتر وه‌ك مه‌سعود محه‌مه‌د ده‌یگێرێته‌وه مه‌لای گه‌وره پێی وتوه ئه‌و ساڵه‌ی به‌یه‌ك لوقه‌ی حه‌رام گۆڕیوه‌ته‌وه، نورسی له‌ته‌مه‌نی (12) ساڵیداو بۆ ماوه‌ی (3) مانگ خۆی ته‌رخان كردوه بۆ زانست به‌ته‌نها جگه له‌وه‌ی لهبارلا و بتلیس و وان، چه‌ند جارێك ژیانی ته‌نیایی به‌سه‌ر بردووه.
پێناسه:
مه‌لای گه‌وره به‌رهه‌م و كاره‌كانی دابه‌ش ئه‌بن بۆ (٣) به‌ش:
أ- كاری مه‌لایه‌تی و وانه‌وتنه‌وه و نووسین له‌بواری ئاینی.
ب- كاری نیشتیمان پهروهریو به‌رگریكردن له‌كورد، له‌رێگه‌ی ئه‌و به‌رپرسیارێتیانه‌ی كهوهریگرتووهو ئه‌و هۆنراوانه‌ی كه دایناون.
ت- كاری نوێخوازی و دژایه‌تی كردنی كۆنه‌په‌رستی و مافه‌كانی ئافره‌ت.
چه‌ند نمونه‌یه‌ك:
له‌باره‌ی كوردبون ده‌فه‌رموێت:
هه‌تا ده‌مرم، له بۆ كوردان ده‌ناڵم
عیلاجیان چۆن بكه‌م هاوار به‌ماڵم؟
ده‌بێ من كه‌یفی چیم به دونیا بێ؟
قه‌ومی من وا ڕه‌زیل و ڕیسوابێ
له‌باره‌ی كۆنه‌په‌رستی پیاوی ئاینی ئه‌فه‌رموێت:
ئه‌گه‌ر مڵكه هه‌مووی مڵكی خودایه
ئه‌گه‌ر شێخه ئه‌گه‌ر قوتبه هه‌بایه
ئیراده‌و قودره‌تی خودای من ته‌واوه
چ حاجه‌تمان به شێخ ڕایی كراوه؟
له‌باره‌ی زانست ئه‌فه‌رموێت:
عیلمی كیمیات گه‌ر نه‌خوێندووه
به‌خوا نازانی خوا چی كردوه
له‌باره‌ی مافی ئافره‌ت ده‌فه‌رموێت:
ژن زینه‌تی دنیایه، ئه‌مانه‌تی خودایه
حه‌بیبی موسته‌فایه، قه‌ڵاتن له بۆ مێردان
ژنیش وه‌ك موزهكهره، عه‌ینی ئه‌ویش به‌شه‌ره
سەعید نورسی ١٨٧٧ ـ ١٩٦٠
نورسی ژیانی دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو به‌ش:
أ- سه‌عیدی كۆن له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نییه‌وه ده‌ست پێده‌كات تا ساڵی (1926ز) و بریتییه له‌كاری زانست وه‌رگرتن و گه‌شت وانه‌وتنه‌وه‌و سیاسه‌ت كردن.
ب- سه‌عیدی نوێ له‌دوای ساڵی (1926ز)ه‌وه ده‌ست پێده‌كات تا وه‌فاتی، بریتییه لهقاڵبونهوه له‌پرۆژه‌ی نوسینی (په‌یامه‌كانی “نور” و ” كۆمه‌ڵه‌ی نور”.
گه‌شتی زانستی:
مه‌لای گه‌وره به‌حوكمی نه‌سه‌بی مه‌لایه‌تی كه‌مترین گه‌شتی كردوه بۆ وه‌رگرتنی زانستی ئاینی.
– نورسی بۆ وه‌رگرتنی زانست ئه‌م شارانه‌ی كردوه (نه‌وره‌س، تاغ، بێرمس، بتلیس، وان، دۆگۆ بایه‌زید، ئیسعرت، ماردین .. هتد).
پێش نوێژ و وتار خوێندن:
هه‌ردوكیان كاری پێش نوێژیی و وتار خوێندنیان كردووه.
به‌رپرسیارێتی:
مه‌لای گه‌وره
أ- له‌ساڵی (1912ز) بووه‌ته موفتی كۆیه.
ب- له‌ساڵی (1915ز) بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی زانستی موسڵ.
ت- له‌ساڵی (1919ز) بووه‌ته قازی كۆیه.
پ- له‌ساڵی (1924ز) بوه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندنی عێراق.
ج- له‌ساڵی (1928ز) وازی له‌كاری فه‌رمانبه‌ری هێناوه‌و خۆی ته‌رخان كردوه بۆ وانه وتنه‌وه.
نورسی:
أ- له‌ته‌مه‌نی (15) ساڵیدا چووه‌ته شاری (بتلیس) و له‌گه‌ڵ (تاهیر پاشا) والی ئه‌و شاره ژیاوه.
ب- بۆ ماوه‌ی (15) ساڵ له‌شاری (وان) ماوه‌ته‌وه و ده‌ستی كردوه بهوانهدان و هه‌وڵی چاكسازی ئاینی و ئاشته‌وایی له‌نێوان خێل و هۆزو عه‌شیره‌ته‌كان.
ت- له‌ساڵی (1911ز) چووه‌ته دیمه‌شق و له‌وێ گرنگترین وتاری ئاینی داوه له‌مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی كهبهوتاری شامی به‌ناوبانگه، پاشان سه‌ردانی به‌یروتی كردووه.
پ- پاش به‌یروت گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌سته‌نبول و له‌هه‌وڵدا بووه بۆ دوباره دامه‌زراندنه‌وه‌ی زانكۆی (زه‌هرا) و به‌ڵێنی له‌سوڵتان وه‌رگرتوه، به‌ڵام هه‌ڵایسانی جه‌نگی جیهانی رێگر بووه له پرۆژه‌كه‌ی.
ج- له‌ساڵی (1915ز) گه‌ڕاوه‌ته‌وه وان و ده‌ستی كردووه به‌دروستكردنی سوپایه‌ك بۆ به‌رگری لهخهلافهتی عوسمانی و له‌ساڵی (1916ز) له‌شاری بتلیس بریندار كراوه‌و ده‌ستگیركراوه‌و دورخراوه‌ته‌وه بۆ روسیا.
ح- له‌هه‌مان ساڵ بوه‌ته ئه‌ندام له دار الحكمه كه‌به‌رزترین ئاستی زانایان بوه له‌توركیا.
خ- له‌ساڵی (1957ز) پشگیری حیزبی دیموكراتی به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌دنان مه‌نده‌رێس كردوه.
مه‌لای گه‌وره به‌نزیكه‌ی (26) كتێبی هه‌یه ئه‌گه‌ر چی به‌شێكی زۆری ده‌ستنووسن و چاپ نه‌كراون، په‌رتوكه‌كانی نورسی نزیك به (130) په‌یام ده‌بن و بریتین له چوار به‌ش كه هه‌ر به‌شێكی له‌به‌شی پێش خۆی جیا ده‌بێته‌وه.
مەلای گەورەی کۆیە ١٨٧٦ ـ ١٩٤٣
كتێب:
مه‌لای گه‌وره به‌نزیكه‌ی (26) كتێبی هه‌یه ئه‌گه‌ر چی به‌شێكی زۆری ده‌ستنووسن و چاپ نه‌كراون.
په‌رتوكه‌كانی نورسی نزیك به (130) په‌یام ده‌بن و بریتین له چوار به‌ش كه هه‌ر به‌شێكی له‌به‌شی پێش خۆی جیا ده‌بێته‌وه به‌م چه‌شنه:
أ- ووته‌كان
ب- نامه‌كان
ت- بریسكه‌كان
پ- تیشكه‌كان
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ند په‌رتوكێكی دیكه‌ی هه‌یه، له‌وانه (ده‌روازه‌یه‌ك بۆ نور، كلیله‌كانی جیهانی نور، دادگاییه‌كان، ژیاننامه، ڕوبه‌روو … هتد) وه بۆ نزیكه‌ی (50) زمان وه‌رگێردراوه.
ته‌فسیری قورئان:
مه‌لای گه‌وره ته‌فسیری قورئانی كردوه به‌زمانی كوردی كه بریتیه له (10 به‌رگ) و له‌ساڵی (2009ز) له‌سه‌ر ئه‌ركی مام جه‌لال له‌چاپدرا.
نورسی ته‌فسیره‌كه‌ی نزیك به (6000) لاپه‌ره ده‌بێت.
نورسی ته‌فسیره‌كه‌ی نزیك به (6000) لاپه‌ره ده‌بێت، به‌ڵام جیاوازی له‌گه‌ڵ ته‌فسیره‌كانی دیكه ئه‌وه‌یه كه‌به‌پێی زنجیره‌و پله به‌ندی نییه.
كتێبی “جمع الجوامع فی اصول فقه”
مه‌لای گه‌وره شه‌رحی كتێبی ناوبراوی كردووه.
نورسی كتێبی ناوبراوی له‌ماوه‌ی (١) هه‌فته له‌به‌ركردووه.
زمان:
مه‌لای گه‌وره زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و توركی و فارسی زانیوه.
نورسی سه‌ره‌تا ته‌نها زمانی كوردی زانیوه، دواتر فێری زمانی عه‌ره‌بی بووه‌و له‌ته‌مه‌نی (20) ساڵیدا زمانی توركی فێربووه.
هاوسه‌رگیریی:
مه‌لای گه‌وره دووجار له‌ژیانیدا هاوسه‌رگیری كردووه.
نورسی هه‌رگیز هاوسه‌رگیری نه‌كردووه.
مه‌لای گه‌وره له‌بۆنه‌یه‌كدا له هه‌ولێر ده‌ستی موته‌سه‌ریفی گرتووه، رێگه‌ی نه‌داوه پێشی بكه‌وێت هه‌روه‌ها لهبۆنهكهدا ره‌خنه‌ی له‌مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ گرتووه كه ئه‌مه نیشانه‌ی ئازایه‌تییه، نورسی كاتێك ده‌ستگیر ده‌كرێت له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌وه پێیده‌وترێت وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه بده‌ره‌وه كه‌ده‌خرێنه پاڵی به‌دادوه‌ر ده‌ڵێت پێویست به‌وه‌ڵامدانه‌وه ناكات به‌ڵكو تفێك به‌سه.
ده‌ستگیركردن و زیندان و دورخستنه‌وه:
مه‌لای گه‌وره هه‌رگیز ده‌ستگیر نه‌كراوه‌و زیندانی نه‌كراوه‌و نه‌فی نه‌كراوه.
نورسی هه‌ر (٣) حاڵه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا هاتووه، به‌م چه‌شنه:
أ- ده‌ستگیركردن: له‌ساڵه‌كانی (1907، 1908، 1916، 1920، 1926، 1935، 1943، 1948، 1952… هتد) زیندانی كراوه.
ب- ده‌ره‌نجامی ده‌ستگیركردن: چه‌ند جارێك بریاری له‌سێداردانی بۆ ده‌ركراوه له ساڵى (1908، 1916، 1952 هتد.
ت- ده‌یان جار نه‌فی كراوه‌و دورخراوه‌ته‌وه.
خه‌لافه‌تی عوسمانی:
مه‌لای گه‌وره دژی خه‌لافه‌تی عوسمانی بووه.
نورسی به‌شێكی ته‌مه‌نی بۆ پارێزگاری كردن لهخهلافهتی عوسمانی داناوه.
ئازایەتی:
مه‌لای گه‌وره له‌بۆنه‌یه‌كدا له‌هه‌ولێر ده‌ستی موته‌سه‌ریفی گرتووه، رێگه‌ی نه‌داوه پێشی بكه‌وێت هه‌روه‌ها لهبۆنهكهدا ره‌خنه‌ی له‌مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ گرتووه كه ئه‌مه نیشانه‌ی ئازایه‌تییه.
نورسی كاتێك ده‌ستگیر ده‌كرێت له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌وه پێیده‌وترێت وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه بده‌ره‌وه كه‌ده‌خرێنه پاڵی به‌دادوه‌ر ده‌ڵێت پێویست به‌وه‌ڵامدانه‌وه ناكات به‌ڵكو تفێك به‌سه.
كۆچی دوایی:
مه‌لای گه‌وره له‌ساڵی (1943ز) كۆچی دوایی كردووه‌و له كۆیه نێژراوه.
نورسی له‌ساڵی (1960ز) كۆچی دوایی كردوه‌و سه‌ره‌تا له ئورفا نێژراوه‌و دوای دوو مانگ له‌لایه‌ن فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی گۆره‌كه‌ی هه‌ڵكه‌ندراوه‌و گواستراوه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی نادیار.