تایبەتمەندیەکانی ژیانی خێڵایەتی کورد
ن/د.شاكر خصباك
و/ د.ئاراس محمد صالح
به‌لای توێژه‌ره‌وه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ژیانی خێڵایه‌تی كورد له سێ خاڵی بنچینه‌ییدا كۆده‌كرێته‌وه: سه‌رۆكایه‌تی‌وجه‌نگكردن‌و به‌رپرسیاریه‌تی خێڵه‌كه.
یه‌كه‌م/ سه‌رۆكایه‌تی: ده‌توانین لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی خێڵی كوردی بكه‌ین له دوو ڕووه‌وه، یه‌كه‌م پێویستیه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی، دووه‌م به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رۆكایه‌تی.
پێویستیه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی: سه‌رۆكایه‌تی خێڵ خۆی له ڕێكخستن و ئاراسته‌كردنی چالاكیه هه‌مه‌جۆره‌كانی خێڵدا ده‌بینێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پۆستی سه‌رۆكایه‌تی خێڵ نهرێتیكی بۆماوه‌ییه له باوكه‌وه بۆ كوڕ، به‌ڵام چه‌ند پێویستیه‌كی هه‌یه، له‌گرنگترینیان سه‌رۆك توانای شه‌ڕكردنی ههبێتو ده‌وڵه‌مه‌ندو كه‌سایه‌تی به‌هێز بێت.
توانای شه‌ڕكردن پێویستیه‌كی زۆر گرنگه ئه‌گه‌ر مه‌رجی بنچینه‌یی نه‌بێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی خێڵی كوردی، چونكه شه‌ڕكردن یه‌كێكه له ڕووه گرنگه‌كانی خێڵ، ئه‌وه‌مان زانی كه خێڵی كوردی له چه‌ند تیره‌و بنه‌چه‌یه‌ك پێكهاتووه، هه‌ندێكیان به‌هۆی شوێنی نیشته‌جێ بوون‌و سه‌رۆكایه‌تیه‌كی دیاریكراوه‌و په‌یوه‌ستن، گرنگی توانای شهڕكردنو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سه‌رۆكمان بۆ ده‌ركه‌وت، له ڕاستیدا تیره‌و بنه‌چه‌ی هه‌ر خێڵێك ئه‌گه‌ر توانا‌و لێوه‌شاوه‌ی شه‌ڕكردنی نه‌بێت ناتوانێت هه‌ژموونی هه‌بێت به‌سه‌ر تیره‌و بنه‌چه‌كانی تری هۆزهكهداو درێژه به سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی بدات‌و به‌رگری له هۆزه‌كه‌ی بكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌لامارانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.
پێكهاته‌كانی توانای شه‌ڕكردنی سه‌رۆكی خێڵ كه‌سه‌كانی ده‌وروبه‌ریه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌رۆك جێگه‌ی گرنگی ئه‌ندامه‌كانی هۆزه‌كه‌و كه‌سانی ترن، كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌رۆك ئیشوكاری شه‌ڕو كێشه‌كان ڕادهپهڕێننو نه‌یاره‌كانی سه‌رۆك چاوترسێن ده‌كه‌ن، سه‌رۆك كه‌سه‌كانی دهروبهریو بنه‌ماڵه‌كانیان په‌سه‌ند دهكاتو له‌هه‌موو تیره‌و بنه‌چه‌كان هه‌ڵیانده‌بژێرێت، كه په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی پێكیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، كۆچه‌ری و ئاژه‌ڵداری سیفه‌تێكی هاوبه‌شی هه‌موویانه، حه‌زیان له كار‌و پیشه نیه‌و به‌پێی سروشتی خۆیان حه‌زیان له ژیانی كۆچهریو شه‌ڕكردنه.
ده‌وڵه‌مه‌ندی سیفه‌تێكی زۆر پێویستی سه‌رۆكایه‌تی خێڵه، ئه‌مه‌یش په‌یوه‌سته به ژماره‌ی دهستوپێوهندهكانی توانای میوانداری. باسی ژماره‌ی پیاوه‌كانی سه‌رۆكمان كرد، ده‌توانین بڵێین بایهخو توانای میوانداری هیچی كه‌متر نیه له ژماره‌ی دهستوپێوهندهكان، توانای میوانداری سه‌رۆك و دیوه‌خانه‌كه‌ی ده‌بێت په‌سه‌ندكراوی هه‌موان بێت، هه‌تا دیوه‌خانه‌كه فراوان بێت‌و ژماره‌ی میوانه‌كانی سه‌رۆك زۆرتربن ناوبانگ‌و پێگه‌ی سه‌رۆك زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه.
دیوه‌خانی سه‌رۆك یه‌كێكه له ڕهمزكانی خێڵ، له‌و دیوه‌خانه‌دا سه‌رۆكی تیره‌كانی خێڵ به‌ڵێنی پشتگیری به سه‌رۆكی هۆز ده‌ده‌ن، له نێوان چوار دیواری ئه‌و دیوه‌خانه‌دا تاكه‌كانی خێڵ هه‌ست به دڵنیایی‌و ئارامی ده‌كه‌ن. به‌هێزترین به‌ڵگه له‌سه‌ر سیفه‌تی میوانداری سه‌رۆكی خێڵ ئه‌وه‌یه سه‌رۆكی تیره‌كان به‌شێكی زۆری داهاتی خۆیان ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ دیوه‌خانی سه‌رۆك، هه‌تا هه‌ندێكیان باربو له بازرگان‌و كاسبكاره‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و دیوه‌خانی سه‌رۆك.
ئه‌وه‌ی ده‌بێت له توانای كه‌سێتی سه‌رۆكدا هه‌بێت زۆرن، به‌ڵام له گرنگترینیان ئازایهتیو دینداری‌و زیره‌كیه، ئازایه‌تی سیفه‌تێكی پێویستی سه‌رۆكه، چونكه سیستمی خێڵه‌كی هه‌موو كات خێڵ تووشی شه‌ڕی به‌رده‌وام ده‌كات، له هه‌مان كاتدا سه‌رۆك به‌رپرسه له سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕكردن. بابه‌تی ئاینداری لای كورد زۆر گرنگه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراوبێتو كه‌سێكی خواناس بێت پێگه‌ی زۆر به‌هێزتر ده‌بێت، هه‌ر ئه‌وه‌یشه زۆربه‌ی سه‌رۆك خێڵه‌كان له كوردستان نازناوی (شێخ)و(مه‌لا)یان هه‌یه، هه‌روه‌ها زیرهكیو ئاقڵی هاوكاری سه‌رۆك ده‌كات بۆ فراوان كردنی پێگه‌ی خۆی له‌ناو هۆزه‌و تیره‌كانی تر‌و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تدا.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی: سه‌رۆكایه‌تی خێڵی كوردی سێ خه‌سڵه‌ت بۆ سه‌رۆك ده‌سته‌به‌ر ده‌كات: ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها، سه‌رۆكایه‌تی چاسه‌ری كێشه‌كانی خێڵ، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر زه‌ویوزاری خێڵدا هه‌یه.
ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی خێڵی كورد، هه‌رچه‌ند سه‌رۆك ڕاوێژ به سه‌رۆكی تیرهكانو پیاوه به ته‌مه‌نه‌كانی خێڵ ده‌كات. ڕۆژهه‌ڵاتناس (نیكتین) ده‌ڵێت: هه‌ركاتێك سه‌رۆكی خێڵ ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هاكانی خۆی سه‌پاند بۆ كه‌س نیه له تاكه‌كانی خێڵ گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكات له هه‌ر بابه‌تێكدا بێت، هه‌روه‌ها (ملیجن) به‌م شێوه‌یه باسی (ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی خێڵی كوردی كردووه: سه‌رۆك خێڵی كورد دیكاتۆرێكی ڕه‌هایه، سنورێك بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی نیه، بۆی هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر موڵكوماڵی هه‌ر تاكێكی خێڵدا بگرێت، ده‌توانێت فه‌رمانی كوشتنی ده‌ربكات هه‌ركاتێك پێویستی كرد).
بڕیاره‌كانی سه‌رۆك له ئیشوكاری هۆزدا بڕیاری كۆتایینو كه‌س بۆی نیه پێشێلیان بكات یان هه‌ڵیانوه‌شێنێته‌وه، هه‌ركه‌سێك دژایه‌تی سه‌رۆك بكات‌و پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانه‌كانی بێت له تۆڵه‌و توڕه‌یی سه‌رۆك ڕزگاری نابێت، شاكر فه‌تاح له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی خێڵه‌وه ده‌ڵێت: سه‌رۆكی هۆز هه‌وڵ ده‌دات كێشه‌كانی نێوان تاكه‌كانی خێڵ و هۆز به‌پێی بنه‌ما عه‌شایه‌ریه‌كان یان ئاینیه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یان كه‌رامه‌تی بریندار ده‌كات ناگه‌ڕێته‌وه بۆ قانونه عهشایهریو ئاینیه‌كان، ته‌نها بژارده‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه.
زۆرجار تۆڵه كردنه‌وه‌ی سه‌رۆك هه‌موو سنوره‌كانی توندوتیژی تێده‌په‌ڕێنێت، ئه‌گه‌ر هێزێك له‌سه‌رو هێزی ئه‌وه‌وه نه‌یوه‌ستێنێت، سه‌رۆك خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی بێ سنوره له هۆزه‌كه‌یدا، شێوه‌ی له هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی پاشایه‌تی ڕه‌هاشدا نیه. هه‌ركه‌سێك گوێ به فه‌رمانه‌كانی نه‌دات له تاكه‌كانی هۆز ئه‌وه ڕووبه‌ڕووی سزای قورس ده‌بێته‌وه به لێدان و دوورخستنه‌وه هه‌تا ده‌گاته كوشتن. ئه‌وه ڕه‌فتاری هه‌موو سه‌رۆك خێڵه‌كانی زێباری‌و ههركیو سورچیه، كه دانیشتوی هه‌ردوو پارێزگای موسڵ‌و هه‌ولێرن.
سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ری خێڵ (كۆبوونه‌وه‌ی صوڵح) به‌ده‌ستی سه‌رۆكی هۆزه ، پارێزه‌ری هۆزه له‌هه‌موو په‌لامارێكی ناوخۆیی‌و ده‌ركی. له ڕاستیدا تاكی خێڵ دادوه‌ری (صوڵح)ی سه‌رۆكی خێڵی به‌لاوه باشتره له دادگای حكومه‌ت، له‌به‌ر دو هۆ: یه‌كه‌م/ له‌به‌رئه‌وه‌ی باوه‌ڕی وایه سه‌رۆك خاوه‌نی ڕاسته‌قینه(مرجع)ی ئه‌وه. دووه‌م/ سكاڵاكه‌ی لای داگای حكومه‌ت ئه‌نجامێكی خێرای نیه‌و پێویستی بههاتوچۆو تێچوون هه‌یه.
دادگا خێڵهكیهكان زۆربه‌ی كات له دیوه‌خانی سه‌رۆكدا ئه‌نجام دهدرێتو سه‌رۆك تیرهكانو هه‌ندێ كه‌سی تری هۆزه‌كه ئاماده‌ی ده‌بن. سه‌رۆك خێڵ ده‌ست ناخاته كێشه‌ی نێوان دوو لایه‌ن ئه‌گه‌ر داوای لێ نه‌كه‌ن، به‌شداری كردنی جۆرێكه له ڕێكخستنه‌وه‌یان، سه‌رۆك هه‌وڵ ده‌دات قه‌ره‌بوو بۆ لایه‌نی زه‌ره‌رمه‌ند وه‌ربگرێت له پاره‌و ئاژه‌ڵ، هه‌روه‌ها ژن (خوێن‌بایی) له‌كێشه‌ی مه‌ترسیداره‌كاندا. له كێشه‌ی كوشتندا سه‌رۆكی خێڵ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی تاوانبار ده‌دات بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوری هۆزو ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ماڵ‌و سامانی. سه‌رۆك بڕیاری زیندانی كردن‌و كوشتنی ده‌دات هه‌ندێ جار، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رۆكی خێڵ به‌شداری كوشتن ناكات، به‌ڵكو لایه‌نی كوژراوه‌كه هه‌وڵی كوشتنی بكوژه‌كه یان كه‌سوكاری ده‌ده‌ن. له‌م كێشانه‌دا بابه‌ته‌كه به داخراوی ده‌مێنێته‌وه، دوژمنایه‌تی زۆرجار كاتێكی درێژ ده‌خایه‌نێت، سه‌رۆك هه‌وڵی چاره‌سه‌ری دهداتو كێشه‌كه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا كێشه‌ی كوشتن ڕووبه‌ڕووی دادگای حكومه‌ت ده‌كرێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك به‌سه‌ر زه‌وی سنوری هۆزدا به‌ربڵاوه‌و هه‌موو هۆزه كوردیه‌كان ده‌گرێته‌وه، له‌ناو هۆزی پشده‌ردا ئاغاكانی میراوده‌لی (سه‌رۆك خێڵن) چینی موڵكدارن، هه‌روه‌ها به‌گه‌كانی سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی جافی كۆچه‌ری، ئه‌و به‌گانه له‌كاتی ئێستادا خاوه‌نی زه‌وی هۆزی جافن. ئه‌وه بارودۆخی هه‌موو هۆزه كورده‌كانی پارچه‌كانی كوردستانه، هه‌روه‌كو (تایلور) ئاماژه‌ی به هاوشێوه‌ی ئه‌مه كردووه له‌ناو هۆزه كورده‌كانی كوردستانی باكور.
ده‌كرێت ئه‌م دیاره‌دا وه‌ك سروشتی پێكهاته‌ی هۆزی كوردی شرۆڤه‌ی بۆ بكرێت، تیره‌ی ده‌سه‌ڵاتدار پێگه‌ی خۆی به‌هێز ده‌كات به‌هۆی لاوازی تیره‌كانی تره‌وه‌و ملكه‌چ كردنیان‌و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر زه‌ویه‌كانیاندا، له‌به‌ر ئه‌وه سه‌رۆك خێڵی كوردی تایبه‌تمه‌ندی ده‌ربه‌گی هه‌یه، پێگه‌ی هاوشێوه‌ی پێگه‌ی (بارۆناتهكانی) سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته، پشت به‌ستنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌سه‌رۆك خێڵه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی باجی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان هۆیه‌كی گرنگ بووه سه‌رۆكی خێڵ پشكی خۆی له زه‌وی هۆزهكهیهدا بچه‌سپێنێ به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات.
دووه‌م: شه‌ڕو جه‌نگكردن: شه‌ڕكردن یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ژیانی خێڵه‌كی كورد. شه‌ڕی نێوان خێڵه كوردیه‌كان به‌رده‌وام بووه له ڕۆژگاری ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا، به‌ڵام له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا حكومه‌ت ده‌چێته نێو كێشه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانی نێوان خێڵه‌كان، له‌ڕاستیدا هۆیه‌كانی ئه‌و شهڕوكێشانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆی سیاسی‌و جوگرافی نه‌ك حه‌زی كورد بۆ په‌لامارو تاڵانی هه‌روه‌كو هه‌ندێ گه‌ڕیده‌ی بیانی باسیان كردووه. هۆی سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شكستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی به‌سه‌ر هۆزه كورده‌كاندا. له ڕاستیدا ده‌وڵه‌تی عوسمانی نه‌ده‌چووه ناو كاروباری ناوخۆی هۆزه‌كان ئه‌گه‌ر باجیان بدایه، به‌هۆی سه‌ختی ناوچه كوردیهكانهوهو نه‌بوونی هۆیه‌كانی هاتوچۆوه كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه زۆر زه‌حمه‌ت بوو. پاڵنه‌ری هۆی جوگرافی له به‌رده‌وامی شه‌ڕی نێوان هۆزه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ختی سروشتی زه‌وی كوردستان. سه‌ختی ناوچه كوردیه‌كان پاڵنه‌ره له ململانێی به‌رده‌وامی هۆزه كورده‌كان بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی زه‌وی كشتوكاڵی بهپیتو له‌وه‌ڕگای بژوێن. له‌به‌ر ئه‌وه فاكته‌ری به‌ریه‌ككه‌وتنی هۆزه جیاوازه‌كان به‌رده‌وامه. ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه كه‌می سه‌رچاوه‌ی ئاو له دێهاتی كوردیه‌كاندا هه‌ندێ له دانیشتوانه‌كه‌ی ناچار ده‌كات كۆچ بكه‌ن جێگه‌ی تر هه‌تا فشاری سه‌ر سه‌رچاوه ئاویه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه، زۆرجار ئه‌م گروپه كۆچه‌رانه كه په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی پێكه‌وه‌یان ده‌به‌ستێ ده‌بنه گروپی شهڕكهرو په‌لاماری گونده بێدهسهڵاتهكان دهدهنو زه‌ویه‌كانیان داگیر ده‌كه‌ن.
ڕۆژهه‌ڵاتناس (بورتۆن: Burton)ده‌ڵێت: كهناگیری دانیشتوانی گوندی كوردی له كۆمه‌ڵه گوندێكی پرشوبڵاودا به‌هۆی سهختیهوهیهو هاوكاری له نێوانیاندا كارێكی زه‌حمه‌ته، ئه‌مه‌یش وایكردووه هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره خاوه‌نی گوندێكی سه‌ربه‌خۆ بێت‌و پشت به‌خۆی ده‌به‌ستێ له به‌رهه‌مهێنانی پێویستیه‌كانیدا، هه‌روه‌ها ڕووبه‌ڕووی هه‌ر بێگانه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه خۆی له‌كاری هه‌ڵقورتێنێ، چونكه ئه‌وه هه‌ره‌شه ده‌زانێ بۆ سه‌ر ئارامی‌و دڵنیایی ئابوری خۆی.
هه‌ندێ هۆی تری مامناوه‌ندی هه‌ن بۆ ڕودانی شه‌ڕی خێڵه‌كان وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی تاكه‌كه‌سی، به‌ڵام ئه‌مانه زۆر ده‌گمه‌نن‌و له‌سنورێكی بچووكدایه.
سه‌رۆكی خێڵ سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕه گرنگه‌كان ده‌كات، ئاغا بچوكه‌كان ده‌سته شه‌ڕكه‌ره‌كان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر فه‌رمانی سهرۆكدابن، له‌شه‌ڕه به‌رفراوانه‌كاندا هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی هۆز توانایان هه‌یه به‌شداری ده‌كه‌ن، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان پازده بۆ شه‌ست ساڵیدایه، ئه‌ندامه‌كانی تری هۆزه‌كه هاوكاری شه‌ڕكه‌ره‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام شه‌ڕه بچوكه‌كان ته‌نها ئه‌وانه به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن شاره‌زای شه‌ڕن.
شه‌ڕو داگیركاری خێڵه كوردیه‌كان پابه‌ندن به دابونه‌رێتی تایبه‌تی له‌ڕووی به‌هێزیانه‌وه وه‌ك قانون وان، هه‌روه‌كو (ویگرام=Wigram)باسی ده‌كات له‌باره‌ی نه‌رێتی شه‌ڕی نێوان خێڵه كوردیه‌كانه‌وه، ڕێگه ده‌دات به تاڵانكردنی ئاژهڵو چهكو كه‌لوپه‌لی ناوماڵ، به‌ڵام سوتاندنی ماڵ‌و وێرانكردنی كشتوكاڵ‌و تێكدانی جۆگه‌ی ئاوه‌كانی حه‌رامكردووه، هه‌روه‌ها په‌لاماردانی ژن‌و پیاوانی به‌ته‌مه‌نی حهرامكردووهو پێویستیان به پاسه‌وانی نیه له‌كاتی هێرشدا. ئه‌م قسانه (مارك سایكسsykes=) پشتگیری ده‌كات، هه‌روه‌ها داگیركاریه خێڵهكیهكان موڵكوماڵه جێگیره‌كان وێران ناكه‌ن، پابه‌ند نابێت به هیچ قانونێكهوه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت به‌شداری بكات، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌دات به كه‌مترین زیان ڕزگاری بێت.
كورد جه‌نگاوه‌ری ئازا‌و خۆڕاگرن، (كاپتن های Hay) چه‌ند جه‌نگێكی خێڵه‌كانی بینیوه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: جه‌نگاوه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتوون، به‌ڵام (مارك سایكس) ئاگاداری چه‌ند جه‌نگێكی خێڵه‌كان بووه، ده‌ڵێت: توڕهییو ئازایه‌تیان زۆر بێوێنه‌یه.
سێیه‌م: به‌رپرسیارێتی خێڵایه‌تی: په‌یوه‌ستی گشتی له نێوان تیره‌كانی هۆزدا شوێنی نیشتهجێبوونو ملكه‌چیانه بۆ سه‌رۆكایه‌تیه‌كی ناوه‌ندی، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی تیره‌كانی هۆزێك پێكه‌وه ده‌به‌ستێ ته‌نها به‌شداری شه‌ڕكردنه، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی تری وه‌ك كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و ئابوری له‌نێوان تیره جیاوازه‌كاندا نیه، به‌ڵام تاكه‌كانی تیره به‌زۆر په‌یوه‌ندی ههمهجۆر پێكه‌وه‌یان ده‌به‌ستێت وه‌ك به‌رپرسیاری هاوبهشو هاوكاری ئابوری‌و به‌شداری له بۆنه جیاوازه‌كاندا.
به‌رپرسیاریه‌تی هاوبه‌ش وه‌ك هاوبه‌شی له شه‌ڕدا له‌گه‌ڵ هه‌ر تیره‌یه‌كی هۆزه‌كه‌دا كه ڕووبه‌ڕووی دوژمنایه‌تی بێته‌وه، ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تیه له كێشه تاكه كه‌سیه‌كاندا دهرناكهێت، ڕوداوی كوشتن كه ڕوبه‌ڕووی تاكێكی تیره‌كه ده‌بێته‌وه هه‌موو تاكه‌كانی تیره ڕاناكێشێ بۆ شه‌ڕی لایه‌نه‌كه‌ی تر، به‌ڵكو خزمه نزیكه‌كانی كوژراوه‌كه ئه‌ركی تۆڵه‌كردنه‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرن، ئه‌گه‌ر كه‌سه كوژراوه‌كه یه‌كێك بێت له سه‌رۆكه‌كان، ئه‌وه تۆڵه‌كردنه‌وه ئه‌ركی هۆزه‌كه نیه به‌ڵكو بهپرسیارتیهكی بنه‌ماڵه‌ییه.
به‌ڵام هاوكاری ئابوری موڵكایه‌تی هاوبه‌شه له زهویو له‌وه‌ڕگاو سه‌رچاوه‌كانی ئاو، هه‌تا هابه‌شی له زه‌وی كشتوكاڵ له هه‌ندێ حاڵه‌تدا، ئه‌م هاوكاریه زیاتر له‌ناو هۆزه كۆچه‌ره‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ر تیره‌یه‌ك ڕووبه‌رێكی دیاریكراوی زه‌وی هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وه‌ڕگا بۆ ئاژه‌ڵه‌كانی. یان به‌هاوبه‌شی كڕینی له‌وه‌ڕگایه‌ك بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان.
له‌بارودۆخی هۆزه نیشتهجێكاندا تاكه‌كانی هۆز پابه‌ندن به خاوه‌ندارێتی سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌وه، كوێخای گوند به‌رپرسه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و قانونه كۆمه‌ڵایه‌تیه، به‌شێوه‌یه‌ك هیچ كه‌سێك هه‌وڵ نادات ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر ئاوی ئاودێریدا له هه‌قی خۆی زیاتر، خاوه‌ندارێتی زه‌وی كشتوكاڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار له هۆزه‌كه‌دا، سه‌رۆك پشكی هه‌یه له زه‌وی كشتوكاڵی تاكه‌كانی هۆزدا، هه‌ر جوتیارێكی هۆز مافی خاوه‌ندارێتی پارچه‌یه‌ك زه‌وی هه‌یه، دابه‌شكردنی زه‌وی له نێوان جوتیاره‌كاندا هه‌موو ساڵێك یان چه‌ند ساڵ جارێك ئه‌نجام ده‌درێت، پێویست ناكات سهرۆكخۆی ئه‌و كاره بكات، به‌ڵكو ده‌سته‌یه‌ك له چه‌ند ڕیش سپیهك به‌و كاره ههڵدهسنو زه‌ویه‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ن به‌سه‌ر جوتیارانی گونده‌كه‌دا هه‌ركه‌سه به‌پێی توانا‌و هه‌قی خۆی.
به‌ڵام له‌وه‌ڕگای گوند ئه‌و موڵكی هه‌موانه، هاوكاری ئابوری ئه‌وه‌یه هه‌ندێ جار كه پیاوانی تیره‌یه‌ك له‌وه‌ڕگایه‌ك به هاوبه‌شی ده‌كڕن بۆ له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانیان.
به‌شداری له بۆنه‌كاندا بریتیه له جهژنهكانو شایی و پرسه، له ڕۆژانی جه‌ژندا ئه‌ندامانی تیره‌یه‌ك یان خه‌ڵكی گونده‌كه سه‌ردانی یه‌كتری ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌ركی ئه‌ندامانی تیره‌یه به‌شداری شایی بكهنو دیاری پێشكه‌شی زاوا بكه‌ن، به‌ڵام گهورهترینو گرنگترین بۆنه‌كان ڕێوڕه‌سمی مردنه، گوێنهدانو ئاماده نه‌بوون له ڕێوڕه‌سمی مردن‌و به‌شداری نه‌كردن له پرسه‌دا زۆر قورسه له‌سه‌ر دڵی تاكی هۆزو لێخۆشبوونی نیه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كه‌سی مردوو یه‌كێك بێت له سه‌رۆك خێڵه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه پرسه‌ی تاكه‌كانی خێڵ كاتێكی زۆرتر ده‌خایه‌نێ له كه‌سانی ناخێڵهكی، به‌لانی كه‌مه‌وه له هه‌فته‌یه‌ك كه‌متر نیه له‌هه‌موو بارێكدا، به‌ڵام له‌كاتی مردنی سه‌رۆك خێڵدا یان یه‌كێك له سه‌رۆك تیره‌كان ئه‌وه پرسه‌كه‌ی زیاتر له مانگێك ده‌خایه‌نێت، له‌كاتی پرسه‌كه‌دا تاكه‌كانی خێڵ ده‌ڕۆن بۆ پرسه‌و هاوكاری وه‌ك شهركرو چاو برنج‌و ئاژه‌ڵ له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌به‌ن.
ئه‌مه له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ژیانی خێڵایه‌تی كورده، له‌زۆربه‌ی ڕووه‌كانه‌وه هاوشێوه‌ی ژیانی خێڵایه‌تی عه‌ره‌بیه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌ی (د.شاكر خصباك) له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو نوسراوه‌و له ژماره (2) مانگی (2) ساڵی 1960 گۆڤاری (كلیه الاداب) بڵاوكراوه‌ته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه‌و هه‌ندێكی نه‌ماوه‌و هه‌ندێكیان تریان كاڵبوونه‌ته‌وه.
Check Also
ئەو ناودارانەی کورد، کتێب و کتێبخانەکانیان سووتێنرا.
گەرمیان حەسەن چیرۆکی سووتاندنی کتێب و کتێبخانەکان دیرۆکێکی زۆر لەمێژە. مرۆڤایەتی بڵێسەی یەکەم پرۆشەی سووتانی …