برایم ئه‌حمه‌د، له باسی په‌یوه‌ندیی ژێكاف به (هیوا)و بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ مامۆستا ره‌فیق حیلمی دا
مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د، ئه‌م بیره‌وه‌رییانه‌ی خۆی له‌و سیمیناره‌دا پێشكه‌شكرد، كه رۆژی 31/8/1997 له له‌نده‌ن له هۆڵی كوردستاندا، به‌سترا. سیمیناره‌كه له چالاكییه‌كانی ساڵی 1996-1997ی مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیریی كورد بوو. له‌و سیمیناره‌دا جگه له مامۆستا برایم (مامۆستا هاوار)و (د. فه‌ره‌یدون ره‌فیق حیلمی)ش وتار یان بیره‌وه‌ریی خۆیان پێشكه‌شكرد.
لاوه‌كانی خۆشه‌ویستی قه‌ومی كورد راپه‌ڕن
كاتی تێكۆشان‌و هه‌وڵه، با ئه‌میش تێپه‌ڕ نه‌بێ
داری ناكۆكی له‌بندا، ههڵكهنن تۆڕی بده‌ن
ئێوه ئاوی ئه‌و دره‌ختانه بده‌ن بێبه‌ر نه‌بێ
چۆن ئهپارێزرێ له تیری دوژمنا، خوێنی كورد
تا له ده‌وری نیشتیمانا، سنگی تۆ سه‌نگه‌ر نه‌بێ
ره‌فیق حیلمی
برایانی به‌ڕێز: ئه‌و شتانه‌ی من ئه‌مه‌وێت سه‌باره‌ت به خوالێخۆشبوو مامۆستا ره‌فیق حیلمی بیگێڕمه‌وه، زۆربه‌ی بیره‌وه‌ریی خۆمه ده‌رباره‌ی ناسیاویم له‌گه‌ڵ مامۆستا دا- مامۆستا ره‌فیق حیلمی، له مه‌كته‌ب له ساڵی یه‌كه‌می ناوهندیما، مامۆستای ئێمه بوو، وانه‌ی (ریازیاتو حیساب‌و هه‌نده‌سه)ی پێئه‌وتین. مامۆستایه‌ك بوو، جیاواز له زهبتو رهبتا. ئه‌یویست پۆله‌كه رێك‌وپێك بێت‌و ته‌له‌به‌كانی جوڵانه‌وه‌ی جوانیان هه‌بێت. من بۆ به‌دبه‌ختی، كوڕێكی بزێو بووم. ساڵی یه‌كه‌می ناوه‌ندیی من بوو، ته‌له‌به له پۆلدا، به‌پێی ئهلفو بێی ناوه‌كانیان ده‌بوو دابنرێن. ناوه‌كه‌ی منیش (ابراهیم احمد)، بۆیه ئه‌بوو له‌سه‌ر كۆرسیی یه‌كه‌می پۆل دابنیشم. ئه‌مه بۆ من ناخۆشییه‌ك بوو، چونكه نه‌مئه‌توانی بێدهنگو بێ جووڵه بم‌و هه‌ر ته‌ماشای مامۆستا بكه‌م. من چاوم ئه‌گێڕا بهملاوئهولا. ئه‌مه‌ش شتێك بوو مامۆستا قبووڵی نه‌ئه‌كرد. لێم تووڕه ئه‌بوو، جاری وا هه‌بوو زلله‌ی لێئهدامو هه‌ندێجاریش دهریئهكردمه ده‌ره‌وه. به‌ڵام له‌دواییدا، وازیهێنا له زلله‌و هه‌ر ئه‌یگووت بله وا مه‌كه‌و بله چاك دابنیشهوبله مهجوڵێو پاشانیش ئهیكردمه ده‌ره‌وه.
رۆژێكیان كه دهریكردمه ده‌ره‌وه، له‌به‌رامبه‌ر قوتابخانه‌كه‌مان مزگه‌وتێ هه‌بوو. مه‌كته‌به‌كه‌مان ئه‌و بینایه بوو كه پێیان ئه‌وت (ئۆفیس/مه‌كته‌بی سیاسی ئینگلیز) ماوه‌یه‌ك حكومه‌تی شێخ مه‌حمودی تیا‌بوو، پاشان مه‌كته‌بی (فه‌یسه‌ڵییه)یان پێئهگووت. به‌رامبه‌ره‌كه‌ی مزگه‌وتێكی لێ‌بوو، دیواری نه‌بوو. له‌پاڵ مزگه‌وته‌كه كابرایه‌كی لێ‌بوو رهسمگر بوو، ناوی نوری بوو، ره‌سمی شه‌مسیی ئه‌گرت، سه‌تڵێكی دانابوو، په‌رده‌یه‌كی ره‌شی ئه‌یایه سهریو ره‌سمی ئه‌گرت، منیش گووتم كاك نوری وه‌ره له‌گه‌ڵم، ئیشمان هه‌یه‌و مامۆستا ئه‌یه‌وێت ره‌سم بگرین. سهتڵهكهم بۆ ههڵگرتو پێشیكهوتمو له ده‌رگامان دا، بێگومان مامۆستا خۆی ده‌رگا ئه‌كاته‌وه. ته‌له‌به‌كان ئه‌مه‌یان دی، هه‌موو ده‌ستیانكرد به پێكه‌نین. مامۆستا گووتی: بله سه‌گ ئه‌مه چییه؟ گووتم: وه‌ڵڵاهی مامۆستا گیان ئه‌م پیاوه‌م هێناوه ره‌سمێكم بگرێ‌و ئیتر شه‌رت بێ به‌شێوه‌ی ئه‌و ره‌سمه دائه‌نیشم‌و نه‌جوڵێمه‌وه. ته‌ماشای كردم، سه‌ری باداو بڕه پاره‌یه‌كی خسته ده‌ستی كابراو گووتی: تۆ بڕۆ رهسممان ناوێت. بله وه‌ره تۆش دانیشه له‌جێی خۆت. دوو رۆژی پێنه‌چوو (ئه‌حه‌ی میرزا) هه‌بوو زۆر ره‌فیقم بوو، له‌گه‌ڵ ره‌شۆڵ هاتن پێیانگووتم كه مامۆستا ره‌فیق حیلمی ئه‌یه‌وێت له ماڵی خۆیان ده‌عوه‌تمان بكات. ماڵه‌كه‌یان له كن ماڵی عیزه‌ت به‌گه‌وه بوو، له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه‌ی كه ئه‌ڕۆی بۆ سه‌ر (گۆل). ئێمه هه‌رسێكمان ده‌عوه‌ت كرابووین، نانێكی خۆش، دانیشتنێكی زۆر خۆشترو رهشۆڵیش هه‌ندێ گۆرانیی بۆ گووتین. هه‌ندێ گۆرانیی وا كه به خه‌یاڵی رهشۆڵیش نه‌ئه‌هاته‌وه. له‌و رۆژه‌وه مامۆستا ره‌فیق حیلمی رای خۆی به‌رامبه‌ر به من گۆڕا. یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌بوو جێگهكهمی گۆڕی‌و چوومه پشته‌وه دانیشتم. منیش ره‌ئیم به‌رامبه‌ر به مامۆستا به‌ته‌واوی گۆڕا.ئیتر بووین به‌و مامۆستایه‌ی كه ده‌عوه‌تی بۆ كردم‌و منیش به‌و ته‌له‌به باشه‌ی كه ئه‌و ئه‌یه‌وێت. ساڵ تێپه‌ڕی، مامۆستا ره‌فیق حیلمی، نازانم له‌به‌رچی گوازرایه‌وه بۆ هه‌ولێر. كه چووه هه‌ولێر، ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چوو له‌وێوه، نامه نووسین‌و كارتو ره‌سم ناردن له قوتابیانی هه‌ولێره‌وه بۆ سلێمانی ده‌ستیپێكرد.یه‌كێك له‌وانه‌ی كه زۆرترین كاغه‌زو ره‌سمی بۆ ئه‌هات، من بووم. یه‌عنی ئه‌و هه‌ولێره‌ی، ئێمه له‌و وه‌خته‌دا وامانئه‌زانی كوردایه‌تی تێدا كزه، كوردایهتییهكیان ئه‌نواند كه ئێمه‌یان بۆ ڕیابوو. یه‌كێك له‌و ره‌سمانه‌ی بۆیان ناردبووم. رهسمێكه تیایا دوو گه‌نجی گورد ده‌مانچه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه. ئه‌م رهسمهم دا به ژنێكی ئه‌مریكی تا بڵاوی بكاته‌وه، ژنێكی ئه‌مریكی كه ئه‌یه‌وێت كتێب له‌سه‌ر تاریخی كورد بڵاو بكاته‌وه.ئه‌وم رهسمهم دایێ، تائێستا بیست جار زیاتر یان فاكسی بۆ ناردووم، پرسیاری ناوی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ناو رهسمهكهم لێئه‌كات به كورتی ده‌ركه‌وت كه مامۆستا ره‌فیق حیلمی، چوونه‌كه‌ی خۆی به‌كارهێناوه بۆ ژیاندنه‌وه‌و پته‌وكردنی بیری كوردایه‌تی له‌ناو قوتابیانی هه‌ولێرا. ئه‌وه به‌لای منه‌وه رێئهدا بڵێم ره‌نگه ئه‌و كه‌سانه راستبكهن كه ئه‌ڵێن حیزبی هیوا، كه سه‌ره‌تاكه‌ی به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی (داركه‌ر) بوو، له هه‌ولێره‌وه ده‌ستیپێكردووه‌و ئه‌گه‌ر له سلێمانییه‌وه ده‌ستی پێبكردایه، مامۆستا ره‌فیق حیلمی نه‌ئه‌كرا به‌سه‌رۆك. به‌ڵام نیشتیمانپه‌روه‌ریی مامۆستا ره‌فیق حیلمی، له هه‌ولێرا زیاتر ده‌ركه‌وتووه‌و ئاشكرا‌و دیار بووه، له‌به‌رئه‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به سه‌رۆكی حیزب دانراوه، شتێكه هۆیه‌كه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی مامۆستا دروستیكردوونو ئه‌و كوردایه‌تییه‌ی كه ئه‌و بڵاویكردۆته‌وه.به‌تایبه‌تی له‌ناو قوتابیان‌و رۆشنبیرانی شاره‌كه‌دا.
له‌و ماوه‌یه‌دا، په‌یوه‌ندیی من له‌گه‌ڵ مامۆستا له‌وه زیاتر نه‌بوو. له‌پاشاندا ئێمه كه له به‌غدا خه‌ریكی كۆمه‌ڵی لاوان بووین. كۆمه‌ڵی لاوان، وه‌كو میراتێك له (مسته‌فا صائیبو عه‌بدولواحید نوری‌و كه‌ریمی زانستی) یه‌وه بۆ ئێمه مابۆوه. ئه‌م كه‌سانه ئه‌م ئیشه‌یان له پێش ئێمه، له‌سه‌ره‌تاوه به‌ڕێوه‌بردووه.ئێمه خه‌ریكی ئه‌و كارانه بووین، كوردایه‌تییه‌كی سنووردار، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه كوردین‌و ئه‌بێ یه‌كبگرین. هه‌موو ئیشه‌كه‌مان ئه‌وه‌بوو ساڵی جارێ كتێبێ، نامیلكهیێ بڵاو بكه‌ینه‌وه‌و بۆ (دیاری لاوان‌و یادگاری لاوان) ره‌سم ئه‌گیرا. ژماره‌مان له ده‌وروبه‌ری چل كه‌سێ بوو. هه‌ر ئه‌وه‌نده بووین. شتێ پاره‌مان كۆئه‌كرده‌وه. مانگی دینارێ یا دوو دینارمان ئه‌دا به‌و كه‌سانه‌ی كه موحتاج و نه‌بوو بوون. له‌و كاته‌یا، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان نه‌بوو به كار‌و چالاكییه‌كانی مامۆستا ره‌فیق حیلمییه‌وه. لاموایه له‌و ساڵانه‌شدا (1931-1932-1933) كاری كوردایه‌تی زۆر به كه‌می ئه‌كرا، چالاكیی ده‌گمه‌ن بوو. شۆڕشێ كرا له بارزانا، ئه‌ویش زیاتر شۆڕشێكی عه‌شایری بوو. چونكه حكومه‌تی ئینگلیز یارمه‌تیی حكومه‌تی عیراقی ئه‌دا، كه ئه‌و عه‌شیره‌ته كوردانه‌ی تائێستا ئازاد بوون‌و خۆیان ئیداره‌ی خۆیان ئه‌كرد، بخرێنه ژێر ركێفی حكومه‌ته‌وه، ئه‌و شۆڕشه‌ی بارزان، شۆڕشی(1932-1933) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا باسی كوردی هێنابووه پێشه‌وه، ئه‌گینا شتێكی تر لهناوانا نه‌بوو.
له‌پێش ئه‌وه‌ی حقوق ته‌واو بكه‌م، شتێكم بڵاو كردبۆوه، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك زیاتر له‌وه‌ی هه‌یه سه‌باره‌ت به كورد بزانن ئه‌ویش نامیلكه‌یه‌ك بوو به‌ناوی (الاكرادو العرب) بۆ ئه‌وه حكومه‌ت خۆی كردی به هه‌رایه‌كی گه‌وره، دایانم به دادگای عورفی، كێشمه‌كێشی زۆریان بۆ دروستكردم. دوای ئه‌وه كه له 1937 حقوقم ته‌واوكرد، هاتم بۆ سلێمانی تا له‌وێ پارێزه‌ری بكه‌م.ئه‌وه‌ی له‌و كاتانه‌دا له سلێمانی خه‌ریكی چالاكیی كوردایه‌تی بوو، شێخ له‌تیفی شێخ مه‌حمود بوو. ئه‌و رۆشنبیران‌و ته‌له‌به‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی له ده‌وری خۆی كۆكردبۆوه، ئه‌و چالاكییانه‌ی ئه‌كرد. من هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم نه‌بوو به‌و كارانه‌وه، چونكه ئه‌و كتێبه وای لێكردبووم، كه له‌لای كورده‌كانا به‌زۆری وه‌كو شیوعی دهناسرامو له‌لای شیوعییهكانیشا وه‌كو قه‌ومی ته‌ماشا ئهكرامو له‌لای عه‌ره‌به قهومییهكانیشا وه‌كو دوژمنی (قه‌ومیه‌ی عهرهبیو وه‌حده‌تی عیراق) ئهناسرام، ئیتر شتێكی زۆر سه‌یری بۆ دروستكردبووم. بۆیه شێخ لهتیفو ده‌وروبه‌ری په‌یوه‌ندییان به‌منه‌وه نه‌كردبوو، له‌به‌رئه‌وه ئاگام له چالاكی‌و كاره‌كانیان نه‌بوو، به‌ڵام هه‌موو ئاواتی من له‌پاش ته‌واوكردنی حقوق، ئه‌وه‌بوو، نه‌ك وه‌كو ئه‌وانیتر ببمه فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت، من بۆیه چووبووم بۆ حقوق بۆئه‌وه‌ی ببمه رۆژنامه‌نووس. رۆژنامه‌نووسی له‌لای من یه‌كێك بوو له‌و ئیشانه‌ی كه ئه‌مویست بیكهمو سهریخهم. هه‌میشه بانگیان ئهكردمو داوایان لێئهكردم ببمه فه‌رمانبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه، حاكم‌و دادوه‌ر و… چی..چی، به‌ڵام من هه‌ر له‌سه‌ر ویستی خۆم بووم.كه داوای ده‌ركردنی گۆڤار (موجه‌له) بوو. له 1939 به‌هۆی براده‌رێكه‌وه، كه به‌ڕێوه‌به‌ری تحریری سلێمانی، ناوی (محمد باشقه) بوو، راست‌و ره‌وان له به‌ڕێوه‌به‌ری (مدیری دعایهو نشر) ئیجازه‌یان وه‌رگرت. من له‌و رۆژه‌وه ویستم له سلێمانی گۆڤار ده‌ربكه‌م. له پاشانا شه‌ڕ ده‌ستیپێكرد، ئێمه وه‌كو ده‌رچووی حقوق بانگ كراین بۆ (كلیه الحربیه) تا ببین به ئه‌فسه‌ری یه‌ده‌ك (ضابط احتیاط) چووین بۆ به‌غدا، له‌وێ محمد باشقه خه‌به‌ری دامێ‌و گووتی: ئه‌گه‌ر شه‌ش مانگ تێپه‌ڕێ به‌سه‌رو هیچ ژماره‌یه‌كت دهرنهكردبێ، ئیجازهكهت ئه‌فه‌وتێ. بۆیه له (كلیه الحربیه) بووم كه ده‌ستمانكرد به كاری ده‌ركردنی یه‌كه‌م ژماره‌ی (گه‌لاوێژ).
گه‌لاوێژ: ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر سه‌یری دایه‌وه، زیاتر چونكه بارودۆخه‌كه له‌باربوو.له‌به‌رئه‌وه هه‌روه‌كو رۆشنبیرێكیش كه نایه‌وێت ببێ به فه‌رمانبه‌ر، له‌لای حكومه‌ت حیسابێكی ترم بۆ ئه‌كرا، ته‌ماشام كرد، له‌لای رووناكبیرانی كوردیش، كه ئه‌یانبینی ئه‌وه گۆڤارێكی كوردییه‌و ده‌رئه‌كرێ، به‌جۆرێك رێزگرتنیان له من زیاتر بوو، كه من شیاوی نه‌بووم. له‌و وه‌خته‌دا، رۆژێك براده‌رێكم هه‌بوو، له ته‌مه‌نا له من گه‌وره‌تر بوو، ناوی (ره‌شید عارف) بوو، بانگی كردم‌و گووتی: له ماڵی ئێمه میوانداریی ئه‌كه‌م بۆ ئه‌مین رهواندوزیو براده‌رانی ترم، تۆیش وه‌ره بۆ ئه‌وێ،. منیش چووم بۆ میواندارییه‌كه، ته‌ماشام كرد، دانیشتووه‌كان به جۆرێكن واتا ته‌مه‌نیان جیاواز بوو. له‌دواییا ده‌ركه‌وت ئه‌مه یه‌ك دوو كه‌سی تازه‌یان هێناوه، كه ببن به ئه‌ندام له حیزبی هیوا، له‌وه‌وپێشیش بیستبووم كه حیزبێك دروستبووه به‌ناوی حیزبی(هیوا) وه. منیش زانیارییه‌كی ئه‌وتۆم تا ئه‌و دانیشتنه، ده‌رباره‌ی ئه‌و حیزبه نه‌بوو. منیان برده ژووره‌وه، لاموایه وه‌كو بیرم بێ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی سوێندیان ئه‌دا (عبدالله سامی) بوو، برای (فه‌خری سامی). ئه‌مین ره‌واندزی، گووتی: بله ئه‌بێ تۆش ببی به ئه‌ندام گووتم: وه‌ڵڵاهی من هێشتا له هیچ حیزبێكا نیم. ئه‌وه یه‌كه‌مین جار بوو كه له كوردستاندا، شتێ به‌ناوی حیزبه‌وه دروستبێت. ئه‌وانی پێشووتر، یا (جه‌معیه‌ت) یا (كۆمه‌ڵه) یان پێئهگووت. واته یه‌كه‌مین جار رێكخراوێكی سیاسی به‌ناوی حیزبه‌وه (هیوا) بووه. گووتم: با بزانین. گووتی: باشه تۆیش دابنیشه بزانه چۆنه. گووتم: پرۆگرامهكهتانم بده‌نێ، نووسراوهكانتانم بده‌نێ. گووتیان: وه‌ڵڵا نیمانه. بۆ سوێندخواردن، قورئانێك، وێنه‌یه‌كی مامۆستا ره‌فیق حیلمی‌و ده‌مانچه‌یه‌ك دانرابوون. ئه‌بوو سوێند به‌و سێیانه بخورێت‌و بگوترێت كه سوێند ئه‌خۆم كه خیانه‌ت له كورد ناكه‌م! من ئه‌مه‌م بینی، ئیتر دوایی ئه‌وه گۆڕا یاخود نه‌خێر، من ئه‌مه نازانم. بۆیه پێمگووتن ئه‌گه‌ر پرۆگرام نهبێو ئه‌م شێوه قهسهمو سوێندخواردنه‌ش هه‌بێت، من ئه‌مه ناكه‌م. ئه‌مین ره‌واندزی گووتی: باشه تۆ وه‌ره با لیژنه‌یه‌ك دروستبكه‌ین له‌وانه‌ی كه هه‌ن. تا پێكه‌وه پرۆگرامی دائه‌نێن. گووتم: به‌خوا من سوێندهكهشم به‌دڵ نییه. گووتی: بۆ؟ گووتم: من سوێند به ده‌مانچه ناخۆمو خیانه‌ت نه‌كردن له میلله‌ت، خه‌ڵك نابێ سوێندی بۆ بخوات.هه‌موو كوردێك، ئهندامو نائه‌ندام ئه‌بێ خیانه‌ت له میلله‌ت نه‌كات، ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئه‌بێ سوێندی بۆ بخوات، ئه‌وه‌یه كه بڵێت، به‌سه‌رو ماڵ‌و ژیانم‌و هه‌موو شتێكمهوه ئاماده‌م خزمه‌تی میلله‌ته‌كه‌م بكه‌م‌و له‌هه‌موویان واز ئه‌هێنم، ته‌نیا له میللهتهكهمو هه‌قی میلله‌ته‌كه‌م نه‌بێت. هه‌ندێ له‌م قسانه‌م كرد، كه تا ئه‌و وه‌خته له‌و كتێب‌و گۆڤارانه‌وه فێریان بووبووم. قسه‌كانم هه‌ندێ سه‌یر بوو به‌لایانه‌وه. گووتیان: باشه بابه،ئه‌گه‌ر نابێ كه‌یفی خۆته، ماوه‌یه‌ك وا مایه‌وه، هه‌ندێجار مامۆستا ره‌فیق حیلمی-م ئه‌دی، ئه‌و وه‌ختانه‌ی ئه‌مدی زۆر رێزم لێئه‌گرت، حورمه‌تم بۆی هه‌بوو، برایه‌تیمان باشبوو، به‌ڵام ئه‌و وه‌كو مامۆستا‌و من وه‌كو قوتابیی جاران. كاتێ هه‌رای (ره‌شید عالی گه‌یلانی) له 1940 دا قه‌وما، حكومه‌ت داوای ئیحتیاتی كرده‌وه. منیش یه‌كێك بووم له‌و ئه‌فسه‌ره بانگكراوانه.په‌یوه‌ندییه‌كی زۆرم هه‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی كه ئه‌ندام بوون له گۆڤاری گه‌لاوێژدا، هه‌روه‌ها ئه‌ندامبوون له حیزبی (هیوا) دا. چوومه لای یه‌كێكیان، چوومه لای ئه‌مین ره‌واندزی، ئه‌و له‌وێ له كه‌ركوك نه‌بوو. عارفه سوورم دی، عارف سه‌عید(مدیر انضباط عسكری) ی بوو له كه‌ركوك. پیاوێكی باش‌و كوردێكی باش بوو، هه‌موو ئیشه‌كان له‌ده‌ستی ئه‌و بوو. چوومه لای، قسه‌م له‌گه‌ڵا كرد‌و گووتم: من بانگكراوم بۆ ئیحتیا‌ت، من نامه‌وێت بچم بۆ عه‌ره‌ب خۆم به كوشتبدهم، ئه‌و شه‌ڕه له‌ناو خۆیانه. گووتی: له‌گه‌ڵتم، به‌ڵام باشه چی ئه‌كه‌یت؟ گووتم: خۆم ئه‌شارمه‌وه تا هه‌راكه نامێنێ‌و شتێ به شتێ ئه‌كه‌م. گووتی: وا مه‌كه. گووتم: ئه‌ی چی بكه‌م؟ گووتی: من لای خۆم ته‌عینت ئهكهمو ئهتكهم به جێگری فه‌رمانده‌ی پۆلیسی سوپا له كه‌ركوك (معاونی ئامیر ئینزباتی كه‌ركوك) له‌وێ مامه‌وه، بێگومان جێی دانیشتن‌و ماندوو ده‌ركردنی ئهفسهریهكانیانه (نادی عه‌سكه‌ری) بوو. رۆژێكیان له‌گه‌ڵ دوكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان، كه‌ئه‌ویش كرابوو به ئه‌فسه‌ری یه‌ده‌ك له خه‌سته‌خانه‌ی عه‌سكه‌ریی كه‌ركوك، پێكه‌وه چووین بۆ یانه‌كه. ئێمه هه‌ردووكمان كه‌م كه‌م ئه‌چووین بۆ یانه‌ی عه‌سكه‌ری، زیاتر نادی (ئه‌هلی) یمان پێ‌خۆش‌بوو.
له یانه‌ی عه‌سكه‌ری، ئه‌فسه‌ره كورده‌كان، له‌ناو باخچه‌ی یانه(نادی) یه‌كه به جیا له‌لایه‌كه‌وه دانیشتبوون. قسه‌یان ئه‌كردو من‌و ئهورهحمانیش له‌ناویانا وه‌كو دۆست‌و برا دانیشتبووین. ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چوو مامۆستا ره‌فیق حیلمی ده‌ركه‌وت، كه هاته به‌رده‌رگای ئه‌و خانه‌یه‌ی ئێمه تیایا دانیشتبووین، هه‌رچی زابته كورده‌كان هه‌یه راستبوونه‌وه، من‌و ئهورهحمانیش ئه‌مانزانی، بۆ رێزلێنان هه‌ر ئه‌بوو راستبینهوه، به‌ڵام راستبوونهوهكهی ئه‌وان جیاواز بوو، له‌گه‌ڵ راستبوونه‌وه ده‌ستیان به‌رز كرده‌وه‌و هه‌موو پێكه‌وه گووتیان: (هه‌ر بژی سه‌رۆكی باڵا) و مامۆستا ره‌فیق حیلمی دائه‌نیشت، كه‌س دانه‌نیشته‌وه. ئه‌مه له‌لای من دیارده‌یه‌كی سه‌یر بوو. چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی ناحه‌زی مامۆستا ره‌فیق حیلمی بوون، پێیان ئه‌گووت سه‌ر به ئینگیزه، ئه‌وه‌نده گووتبوویان من خۆم هه‌ندێجار ئه‌هاته خه‌یاڵم، كه بشێ ئه‌و قسه‌یه وابێت؟ به‌ڵام من هه‌ندێ به ویژدان بووم. ئه‌مگووت له 99%ی رووناكبیرانی كورد، كه ئه‌و وه‌خته پێیان ئهگووتن منه‌وه‌ر، پێیان وابوو كه كورد هیچی پێناكرێت به‌بێ یارمه‌تیی ئینگلیز. واته له‌و بڕوایه‌دا بوون كه ئه‌گه‌ر ئینگلیز شتێك بۆ كورد نه‌كات، هیچ لایه‌كی تر ناتوانێت هیچمان بۆ بكات. بێگومان من كه ئه‌مه‌م له ئهفسهرهكانو له مامۆستا ره‌فیق حیلمی دی، شته‌كه ئاسایی نه‌بوو. كات، كاتی(حه‌ره‌كه‌تی ره‌شید عالی) بوو، كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی (قه‌ومی) بوو، گوایه ده‌ستی ئه‌ڵمانیای تێدا بووه‌و ئه‌و سهلامكردنه كه بۆ مامۆستا كرا، سه‌لامێكی نازییانه بوو، گه‌یشتبووه ئه‌وه‌ی له یانه‌ی عهسكهریا، كه (قائیدی فرقه)و چی چی‌و به‌شێكی زۆری له‌شكری عیراق له كه‌ركوكا كۆبووبووهوه.له‌به‌رچاوی هه‌مووانا ئه‌و كاره بۆ مامۆستا ره‌فیق حیلمی بكه‌ن. دیاره ئه‌م رێڕه‌وه هه‌ر ئه‌وه نییه كه ئێمه لێی تێگه‌یشتووین. مامۆستا ره‌فیق حیلمیش یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هه‌بوو كه ئینگلیز شتێ بۆ كورد ئهكاتو دیاره بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ئینگلیز شتێ ناكات بۆ كورد، له‌به‌رئه‌وه با جارێ رابووه‌ستین بزانین چی ئه‌بێت.
من له‌و رۆژه‌وه بیرم له‌به‌رانبه‌ر ئینگلیزچییهتی حیزبی هیوا گۆڕا. به‌ڵام له شتێ زۆر سه‌رم سووڕ ئه‌مێنێت، نه ئهفسهرهكانو نه مامۆستا ره‌فیق حیلمی، بیریان له‌وه نه‌كرده‌وه هه‌رای ره‌شید عالی به‌كاربهێنن، به‌تایبه‌تی دوای گرتنی شێخ مهحمودو هاتنه‌وه‌ی بۆ سلێمانیش، هیچ شتێكیان نه‌كرد، كه به‌ڕاستی هه‌لێك بوو كه حیزبی هیوا بتوانێت ده‌ورێكی جیاواز ببینێت بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد، هیوا خۆی پارتێكی نیشتیمانپه‌روه‌ری ئازادیخوازی كوردانه بوو.به‌ڵام نه‌بوونی مهنههجو پرۆگرامێكو دهرنهخستنو ئاشكرانه‌كردنی ئامانجێكی سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی، وایلێكردبوو ناته‌واوییه‌كی گه‌وره‌ی تیا بێت. به‌تایبه‌تی ئه‌فسه‌رو سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان، ته‌نیا به‌رامبه‌ر به مامۆستا ره‌فیق حیلمی نه‌بێ،ده‌نا ده‌سه‌ڵاتێكی زۆریان هه‌بوو له كاروباری حیزبه‌كه‌دا. ئه‌مه وایلێكردبوو له‌ناو حیزبی هیوا، نائارامییهكو جیاوازییه‌كی بیروباوه‌ڕ هه‌بێت. خۆی هیوا بریتی بوو له كۆكردنه‌وه‌ی به‌شی هه‌ره زۆری خوێنهوارانو سه‌رۆك عهشیرهتو ئه‌فسه‌رانی ئه‌و وه‌خته‌ی كورد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕێكی ئاشكرا‌و روونی نه‌بوو.هه‌تا شتێكی نووسراوی واشیان نه‌بوو كه شێوه‌ی كوردایهتییهكهیان ئاشكرا بكات. ئه‌م خه‌ڵته رێكخراوه‌ییه، به‌لای منه‌وه هه‌نگاوێكی پێشكه‌وتنخوازانه بوو بۆ بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی. به‌ڵام له‌ناو ئه‌مه‌یا خه‌ڵكی تر هه‌بوون كه حه‌زیان ئه‌كرد پرۆگرامێك، رێڕه‌وێك دروستبێ، ئاوات‌و ئامانجی خه‌ڵكی تیابێتو به‌شێوه‌ی دیموكراتییانه ئیداره بكرێت‌و هه‌ڵبژاردنی تیا بێت. بۆ ئه‌مه هه‌ندێ لایه‌ن هه‌بوو، خه‌ریكبوون خۆیان شتیان دروستئهكرد، من له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌كان هه‌بوو، زۆرجار به منیان ئه‌ووت كه یارمه‌تییان بده‌م له‌و ئیشانه، به حیسابی خۆیان من باشتر له‌وان شاره‌زای كاره‌كه‌م، به‌تایبه‌تی له كاری حیزبی‌یان نهئهزانیو منیش یه‌كێك بووم له‌و كه‌سانه‌ی كه ئیشیان له‌گه‌ڵدا بكه‌م‌و له‌مانه میرحاج، مسته‌فا خۆشناو، حامد فه‌ره‌ج، كه (مه‌عاونی شورته)بوو له كه‌ركوك، هه‌موو خه‌ریكی ئه‌وه‌بووین به‌رنامه‌یه‌ك دابنێین بۆ هیوا، تا قبووڵ بكرێت‌و كۆنگره‌ی بۆ ببهسترێتو حیزبه‌كه بكرێت به حیزبێكی رێكوپێكو یه‌كگرتوو. كێشه‌و جیاوازیی له‌ناو هیوا هه‌بوو، به‌ڵام جیاوازیی شه‌خسی، نه‌ك كێشه‌ی جیاوازیی بیروباوه‌ڕ، ده‌ورێكی زۆری هه‌بوو له دووبه‌ره‌كیی ناو حیزب، بیروباوهرشِی چه‌پی هێشتا نه‌یئه‌زانی، ئایا حیزبی شیوعی كوردی دروستئهكرێ، یان چی دروستئهكرێ؟ ئه‌وه له‌و كاتانه‌دا باش روون نه‌بوو، به‌ڵام كێ سه‌رۆك بێ، كێ گه‌وره بێ، كێ نوێنه‌ری كورد بێ له حكومه‌تا، كێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێ له حیزبا، ئه‌مانه كێشه‌ی ئاشكرا بوون‌و كاریان له‌سه‌ر ئه‌كرا. بۆنموونه، من له ساڵی 1941و 1942یش، له به‌غدا مامه‌وه گوایه گۆڤاری گه‌لاوێژ ده‌رئه‌كه‌م، ماجد مسته‌فا، دوو سێ جار، له‌گه‌ڵ من خه‌ریكبوو كه مهكتهبێكم بۆ بكاته‌وه، تیایا گۆڤاره‌كه‌ی خۆشم دهربێنمو چالاكیش له‌گه‌ڵ ئه‌وا بكه‌م، مه‌به‌ستی چالاكی سیاسی بوو. هه‌رچه‌نده نه‌متوانی وایلێبكهم تابزانم كه چالاكییه سیاسییه‌كه‌ی ئه‌و چییه! له چه‌ند براده‌رێكم پرسی، گووتیان: وه‌ڵڵا چالاكییه سیاسییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه مامۆستا ره‌فیق حیلمی له سه‌رۆكایه‌تیی هیوا نهمێنێو نه‌شبێت به هیچ! به‌ڕاستی نه‌مئه‌زانی كێشه‌كه‌یان له‌سه‌ر چییه، به‌ڵام دهنگوباسی جیاوازییه‌كه‌یان گه‌یشتبووه ناو خه‌ڵكه‌كه، له‌م ماوه‌یه‌دا بزووتنه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی بارزان ده‌ستیپێكرد، بزووتنه‌وه‌ی ساڵی 1943.
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، بێگومان بزووتنه‌وه‌ی عه‌شایه‌ری بوو، ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی عه‌شیره‌تی بوو، بۆ ئه‌وه‌بوو كه ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت له ناوچه‌كه كه‌متر بێ به ده‌سه‌ڵاتی شێخ. حیزبی هیوا ویستی ئه‌مه بكات به بزووتنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی. له‌مه‌شدا ئه‌ڵێن له حیزبی هیوا، كێشه دروستببوو. له‌نێوان ئهوانو مامۆستا ره‌فیق حیلمیدا، مامۆستا ویستوویه‌تی كه بێلایه‌ن بن به‌رامبه‌ر به‌م شۆڕشه، ئه‌وانیش ویستوویانه هاوبه‌شیی بكه‌ن له‌و كاره‌یا. له‌به‌رئه‌وه به جۆرێ له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه، (یونس عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدولقادر) یان كردبوو به سه‌رۆكی خۆیان. پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌فسه‌ره‌كان دژی مامۆستا ره‌فیق حیلمی زۆر بوو، هه‌تا یه‌كێك له‌وانه(حهمهدرێژ) یان (محمدی شێخ مه‌حمود، بڵێ تا قبووڵی بكات كه ببێ به سه‌رۆكی هیوا. باباعه‌لی قبووڵی نه‌كردبوو. من ئه‌و وه‌خته بابا عه‌لی (خوا عافوی كات)، زۆر دۆستم بوو. جارێك منیان نارد بۆ لای باباعه‌لی، تا ته‌كلیفی لێبكه‌ن. باباعه‌لی به منی گووت، باشه تۆ خۆت بۆ نابیت؟ گووتم. وه‌ڵڵا باباعه‌لی، من له بناری شاخا له‌دایكبووم‌و جه‌نابیشت له پۆپه‌ی شاخ. من تا ئه‌گه‌مه پۆپه‌ی شاخ ئه‌وه عومرێكی ئه‌وێ. بۆیه من قه‌ت ئه‌وه به خۆم ره‌وانا نابینم كه هه‌قی ئه‌وه‌م هه‌بێ له هیوا، جێی مامۆستا ره‌فیق حیلمی بگرم. به‌و حیسابه ئه‌گه‌ر یه‌كێك هه‌بێ ئه‌بێ تۆ بیت..به‌كورتی له‌به‌ر هه‌ر چی بێ باباعه‌لی رازی نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌فسه‌ره‌كان وازیان نه‌هێنا، جیابوونه‌وه، خۆیان ده‌سته‌ی خۆیان دروستكرد. عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیزو براده‌رانی كه نێردرابوون بۆ لای مه‌لا مه‌سته‌فا لایه‌نی ئه‌وان بوون. ئه‌یانویست بزووتنه‌وه‌كه بكه‌ن به بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی. هه‌ر به‌ڕاستیش به‌چوونی ئه‌وان، بزووتنه‌وه‌كه رێڕه‌وه‌ی گۆڕا بۆ بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی. مه‌لا مسته‌فاش، ئه‌وه‌ی به‌باشتر زانی ئه‌و وه‌خته زۆرتر شێخ ئه‌حمه‌د ناوی هه‌بوو، له‌وێ به‌دواوه، ناوی مه‌لا مسته‌فا هاته پێشه‌وه. هه‌ڵبه‌ته به‌وه‌ی گهنجو لاو بوو، هاوپه‌یوه‌ندیی رێكوپێكی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئهفسهرهكانا. ئه‌مه وایكرد كه جیابوونه‌وه‌كه‌ی هیوا زۆر ئاشكراتر بێت. پاشان شیوعییهكانو چه‌په‌كانیش لێی دهرچوونو (شۆڕش)و (رزگاری) یان دروستكرد‌و كه‌وتنه كاری خۆیان. له‌م وهختهیا، ویسترا په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كوردی ئێران بكرێ، به حیسابی ئه‌وه‌ی كه كوردی ئێران هه‌ر له ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌وه له ساڵی 1941 كه په‌لاماری ئێران درا، بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیی تیا په‌یدابوو.من ئاگاداری ئه‌وه‌نده‌م كه له 1942دا به‌ناوی پاره كۆكردنه‌وه‌ی گۆڤاری گه‌لاوێژ، ئه‌مین ره‌واندوزی لێی داوا كردم كه بچم بۆ كوردستان بۆ ناوچه‌ی ره‌واندز. گوایه هه‌ندێ ئیش هه‌یه من ئه‌توانم بیكه‌م. منیان نارده ئه‌وێ چاوه‌ڕوانی جهماعهتێكمان كرد. گوایه جه‌ماعه‌تێك له كوردی ئێران، دێن له‌سه‌ر سنوورا یه‌كتر ببینین، قسه بكه‌ین، رێكخراوێكی كوردستانیی دروستبكه‌ین. به‌داخه‌وه له‌و رۆژ و شه‌وه‌دا پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه هه‌بوو گوایه له‌سه‌ر سنوور شتێك روویداوه، چوونه سه‌ر سنوور، مه‌ترسیی زۆری له‌دوایه. بۆیه ئێمه نه‌مانتوانی له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه یه‌كتر ببینین. له‌مه‌یا مه‌به‌ستم هه‌وڵه‌كانی هیوایه بۆ دروستكردنی ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییانه. چوونی میرحاجو مسته‌فا خۆشناویش هه‌ر قسه‌و ئاوات‌و ویستی هیوا بوو. مامۆستا ره‌فیق حیلمی‌و برادهرهكانیشی ئه‌یانویست په‌یوه‌ندییان هه‌بێ له‌گه‌ڵ كوردی ئێرانا، كه خه‌ریك بوو مه‌سه‌له‌كه له‌وێدا له‌بارتر ئه‌بوو. له ساڵی 1944 بوو براده‌رێكی ژێكاف هات بۆ كه‌ركوك.له كه‌ركوكا مامۆستا ره‌فیق حیلمی دیبووو ئهفسهرهكانیشی دیبوو. منیش چاوم پێكه‌وت. من ئه‌و وه‌خته ئه‌ندام نه‌بووم له ژێكاف. ژێكاف ده‌ستیكردبوو به چالاكی، ئه‌گه‌رچی ئه‌و پرۆگرامه‌ی كه میرحاجو مسته‌فا خۆشناو پێشكه‌شیان كردبوو به ژێكاف، ئه‌وانیش سوودێكی باشیان لێبینیبوو، ره‌شنووسی ئه‌و پرۆگرامه بوو كه دانرابوو بۆ هیوا، كوردستانییهتهكهشی شتێكی زۆر ئاشكرا بوو. ژێكاف كه زیاتر كه‌وته چالاكی، په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رمی له‌گه‌ڵ مامۆستا ره‌فیق حیلمی‌و كوتله‌كه‌ی پهیاكردبوو، به ئه‌ندازه‌یه‌ك من گۆڤاری (نیشتیمان) له‌لای موته‌سه‌ریفی سلێمانی بینیبوو. موته‌سه‌ریف گووتی: ره‌فیق حیلمی بۆی هێناوم، بۆ ئه‌و هاتووه. له گۆڤاری نیشتیمانیشا، باسی هیوا ئه‌كرا، باسی ئه‌و لایه‌نه‌ی سه‌ر به مامۆستا بوو. به‌ته‌واوی لایه‌نگریی ئه‌و فراكسیۆنه‌ی ئه‌كرد كه له‌گه‌ڵ مامۆستا ره‌فیق حیلمی كاری ئه‌كرد. به‌ڵام دوای ئه‌مه‌ی كه ژێكاف لقی له كرودستانی عیراقا دروستكرد، مامۆستا ره‌فیق حیلمی له‌لایه‌ن به‌غداشه‌وه پشتیوانیی لێبڕا. واته ئه‌و تاییدهی كه جاران هه‌یبوو، كه له‌لایه‌ن مێجه‌ر ئهدمۆنسهوه سه‌نگی بۆ دانرابوو. وا باو بوو كه مامۆستا په‌یوه‌ندیی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئهدمۆنسو ئه‌دمۆنس به‌ڵێنی یاوه‌تێ كه پشتیوانیی له كوردایهتێكهی ئه‌كات. واته هیچ جۆره پشتیوانییه‌ك له‌و رووه‌وه بۆ حیزبی هیوا نه‌ما.
په‌یوه‌ندی من له‌گه‌ڵ مامۆستا ره‌فیق حیلمی، هه‌روه‌كو خۆی مایه‌وه به‌ر له شۆڕشی 14ی تهمموز، مامۆستا ببوو به (موفه‌تیشی مه‌عاریفی ناوچه‌ی كوردستان) من دادوه‌ر (حاكم) بووم له هه‌ڵه‌بجه. كه ئه‌هات بۆ ئه‌وێ، زۆربه‌ی كات پێكه‌وه دائهنیشتینو قسه‌مان ئه‌كرد. بڕوای باشمان به‌یه‌كتر هه‌بوو. جیاوازییه‌ك له بۆچوونهكانماندا رووینه‌دابوو، ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندیی حیزبیمان نه‌بوو. له‌پاش ئه‌وه شۆڕشی 1958 په‌یابوو. مامۆستا ره‌فیق حیلمی كرا به (ملحق ثقافی) وابزانم له توركیا. زۆر چاك له‌بیرمه كه هه‌موومان، كۆمه‌ڵێ كه‌س بووین، بۆ به‌ڕێكردنی چووینه به‌ری الكرخ، به شه‌مه‌نده‌فه‌ر سه‌فه‌ری كرد. ئیتر له‌وه به‌دوا ئاگام له چالاكییه‌كانی مامۆستا نه‌ما.
گومانم نییه له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێی كرابێ بۆ كوردایه‌تی، كردوویه‌تی، پاشان هاتووه بۆ عیراق، جارێكیان له‌لای (عبدالرحمن البزاز) دیم. پێكه‌وه دانیشتین، له بابه‌ت كوردایه‌تی‌و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كورد، بیروباوه‌ڕمان گۆڕی، له‌و كاته‌شا، ناكۆكی‌و جیاوازیی وام نه‌بینی له بیروباوه‌ڕی ههردووكمانا. هه‌روه‌ها له رۆژنامه‌ی (خه‌بات) یشا نووسین‌و هاوكاریی هه‌بوو.
به‌كورتی، به‌لای منه‌وه، هیوا وه‌كو حیزبێك رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه له ده‌وری بیروباوڕی كوردایه‌تی، له تهشهنهپیكردنو پته‌وكردنی بزووتنه‌وه‌ی كوردیهتیا. ئه‌توانم بڵێم كه هه‌تا له ناتهواوییهكانیشا، وانه‌یه‌كی زۆر وه‌رگیرا، ده‌یان حیزب به پرۆگرامه‌وه دروستكران، به‌ڵام به‌لای منه‌وه، گه‌وره‌ترین ناته‌واوی كه له پارته كوردییهكانا هه‌بووبێت، ئه‌وه‌یه كه بیروبۆچوونی روونیان نه‌بووه‌و نییه. به‌زۆری پشت به‌ستراوه به چینی خاوه‌ن دهسهڵاتو پارهدارو سه‌رۆك عهشیرهتو خانهدانو ئه‌شرافی به‌رزه‌وه! جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك پتشگوێ خراوه. بێجگه له‌مانه، سه‌ركردایه‌تییه‌كی رێكوپێكی خاوه‌ن بیروباوه‌رێكی شۆڕشگێرانه‌ی نه‌بووه‌و ئێستا بۆنموونه، ئه‌وا پ.ك.ك ئه‌بینێ، په‌یڕه‌و و پرۆگرامی هه‌یه.من ناڵێم په‌یڕه‌وی دیموكراتی هه‌یه، چونكه شۆڕش (شه‌ڕ) به دیموكراتی ناكرێ‌و هه‌روه‌ها حوكمیش به دیكتاتۆری ناكرێت.
هیوام هه‌یه له یادی خوالێخۆشبوو، مامۆستا ره‌فیق حیلمیا، بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه خهبلاتهكهمان، خه‌باتی هه‌موو كورد، هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بێت له پێناوی ئه‌و ئاواته بێت، كه‌وا له دڵی ئه‌وانه‌دا بووه‌و هه‌موویان به‌و داخه‌وه سه‌ریان ناوه‌ته‌وه. ئیتر با خه‌ڵكی ئێمه‌ش به‌و داخه‌وه سه‌رنه‌نێینه‌وه یا به برایانه، به هاوكاری، پشتی یه‌كترگرتن، به بیروبۆچوونی كوردستانییهتهوه، بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسین خه‌بات بكه‌ین، تا مردن خه‌بات بكه‌ین. یا به سه‌ربه‌رزی بژین، تاكو ئهمرینو خۆمان میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌گه‌یه‌نینه ئاوات.
لە کتێبی گەرانەوە بەرەو پرنسیپەکانی کوردایەتی وەرگیراوە.