كاریگه‌ری شافعیبوون له‌سه‌ر كورد
ئیمامی شافیعی قوڕه‌یشیه‌و نه‌وه‌ی ساداته و ده‌چێته‌وه‌سه‌ر بنه‌چه‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت)، سه‌یدیش لای كورد جێگه‌ی ڕێز و پیرۆز بووه، ئه‌مه‌یش پاڵنه‌رێكی باش بووه‌كورد مه‌زهه‌بی ئه‌و ئیمامه‌گه‌وره‌یه‌قبوڵ بكات.
له‌ناو ڕه‌وشی ئایینداری كوردیدا په‌نابردن بۆ گۆڕی پیاوچاكان و ته‌وه‌سول به‌غه‌یری خوا باوبووه، مه‌لای كورد دژایه‌تی نه‌كردووه و داوای لهخهڵكهئاساییهكهنهكردووهئهو جۆرهكارانهنهكهن.
مهزههبهفیقهیيهكان له‌مێژووی ئیسلامدا كاریگه‌ری و گرنگی زۆریان هه‌بووه‌له‌سه‌ر گه‌لانی موسڵمان، له‌دوای بڵاوبوونه‌وه و جێگیربوونی مهزههبهفیقهيیهكان له‌سه‌ده‌ی دووه‌می كۆچیهوهلهناو گهلهموسڵمانهكاندا، ئیتر ئايینداری له‌شوێنكه‌وتنی دهقهشهرعیهكان (قورئانی پیرۆز و سوننه‌ت) گۆڕا بۆ شوێنكه‌وتنی قوتابخانهفیقهيیهجیاوازهكان، مهزههبهفیقهيیهكان به‌رده‌وام فراوان بوون، موجتههیدى نوێلهنێو ئه‌و مهزههبهفیقهیانهدا ده‌ركه‌وتوون و گه‌شه‌ی زیاتریان بۆ مهزههبهجیاوازانهداوه.
یه‌كێك لهمهزههبهگهوره و كاریگه‌ره‌كانی ئه‌هلی سوننه،مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعییه، مه‌زهه‌بی شافیعی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی جیهانی ئیسلامی له‌خۆی ده‌گرێت، یه‌كێك له‌و ناوچهگرنگانهكوردستانهكهههر لهكۆنهوهئهو مه‌زهه‌به‌ی تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌یان زانای كوردی شافیعی مه‌زهه‌ب ههڵكهوتون خزمه‌تی زۆری ئه‌و مهزههبهفیقهییهیان كردووه.
ئیمامی شافیعی محه‌مه‌دی كوڕی ئیدریس (150-204 كۆچی) یه‌كێك له‌چوار ئیمامه‌كه‌ی مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سوننه‌یه، له‌وڵاتی فه‌له‌ستین و لهغهزهلهدایك بووه، چووتهمهكهو لهوێخوێندویهتی، هه‌روه‌ها له‌شاری مهدینهدرێژهی به‌خوێندن داوه، بۆ خوێندن ڕووی كردووهتهعێراق و لای زانایانی ئه‌حناف و شاری به‌غدا به‌رده‌وام بووه‌له‌سه‌ر خوێندن، له‌ژیانیدا تووشی لێچینه‌وه و دوورخستنهوههاتووه، ڕووی كردووهتهمیسر و له‌شاری قاهیرهكۆچی دوایی كردووه، مه‌زهه‌بی فیقهی شافیعی یه‌كێكه لهمهزههبهگهوره و به‌ربڵاوه‌كانی جیهانی ئیسلامی.
یه‌كێك لهنهتهوهشافیعی مه‌زهه‌به‌كانی جیهانی ئیسلامی گه‌لی كورد و وڵاتی كوردستانه، زۆرینه‌ی ڕه‌های كورد شافیعی مه‌زهه‌بن، چۆن بووه كورد بووهتهشافیعی و نهبووهتهحهنهفی؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی كۆنتره و له‌عێراقدا بووه، زۆر نزیك یووهلهكورد و سنوری كوردستانه‌وه، ههرچهندهلێكۆڵینهوه و نووسین زۆر كهمهلهو بواره‌دا ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌ر نییه، كۆمه‌ڵێك هۆی سه‌ره‌كی هاوكار بوون بۆ بهشافیعی بوونی كورد، له‌وانه:
یه‌كه‌م: قوتابخانه‌ی (النظامية) له‌به‌غدا، ئه‌م قوتابخانهئایینییهگرنگهمامۆستاكانی و مه‌نهه‌جی خوێندنی فیقهی شافیعی بووه، بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌قوتابی و مامۆستای به‌توانا كاریگه‌ری زۆری ههبووهلهبرهوپێدانی مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی و بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جیهانی ئیسلامی‌دا، لهههندێسهرچاوهدا باس له‌وه‌ده‌كات له‌یه‌ك كاتدا ئه‌و قوتابخانه‌یه (6000) قوتابی تێدا بووه، به‌شێكی زۆری ئه‌و قوتابیانهخهڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و وڵاتی فارس و هه‌رێمی چیاكان (اقلیم الجبال) بوون، هه‌رێمی چیا لهسهرچاوهكۆنهكاندا واته(كوردستان)، له‌و ڕۆژگاره‌دا مه‌زهه‌بی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ت له‌به‌غدا مه‌زهه‌بی ئیمامی ئه‌بو حهنیفهبووه، به‌هۆی سه‌رقاڵی زانا و قازیه‌كانی ئه‌حناف به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه، هه‌لی باشتر بۆ زانایانی مه‌زهه‌بی شافیعی ڕه‌خساوه سه‌رقاڵی وانه‌وتنه‌وه و پێگه‌یاندنی قوتابی بن، ئه‌مه‌ش پاڵنه‌رێكی باش بووهبۆ گه‌شه‌كردن و بڵاوبونه‌وه‌ی مه‌زهه‌به‌كه.
ده‌یان زانای كورد ڕوویان له‌به‌غداد كردووه، له‌خوێندنگه‌ی نیزامیهمهزههبی شافیعیان خوێندووه، گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له‌كوردستان ئه‌و مه‌زهه‌به‌یان بڵاو كردوهتهوهوهك: (ئه‌بوبه‌كر ئهلشاشی) و ( یه‌حیا كوڕی عه‌لی بنداری) و (محه‌ممه‌د كوڕی عه‌بدوڵا گاوانی) و (ئهبوفهتح ئهلدوینی) و (ئهبونهجیب سوهره‌وردی)، ئه‌مانه و ده‌یان زانای تری شاره‌زوری، ئه‌ربیلی، دیاربه‌كری و شاشی له‌و قوتابخانهخوێندوویانه و گهڕاونهتهوهلهكوردستان خوێندنگه‌یان كردوه‌ته‌وه، سه‌دان قوتابیان له‌سه‌ر ئه‌و مهزههبهپێگهیاندووه.
دووه‌م: ده‌سه‌ڵاتی سه‌لجوقی و عهنازیهكان ڕۆڵیان ههبووهلهبرهوپێدانی مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی له‌كوردستاندا، سه‌لجوقیه‌كان گرنگی زۆریان داوه‌به‌زانست و خوێندن و كردنه‌وه‌ی خوێندنگه، له سه‌رده‌می (ئه‌لب ئه‌رسه‌لان) زۆر گرنگی به‌زانست و ئه‌ده‌ب داوه، هه‌ر له‌ڕۆژگاری ئه‌ودا چه‌ند كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زانستی له‌به‌غداد دروستكراون، له‌دیارترینیان (قوتابخانه‌ی نیزامییه 1067م) بووه، چه‌ندین زانای گه‌وره‌ی شافیعی له‌و خوێندنگهیهدهرچوون وه‌ك: (عیماده‌دین ئه‌سفه‌هانی) و (به‌هادین شه‌داد) ئه‌م دوو زانایانهزۆر خزمه‌تی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیان كردووه، كاریگه‌ریان له‌سه‌ری هه‌بووه، هه‌روه‌ها (ئه‌بو ئیسحاق شیرازی) كهبهشێخی شافیعیه‌كان ناسراوه، (عه‌بدوڵا كوڕی تومرت) دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی (موحدین) له‌هه‌موویان كاریگه‌رتر له‌سه‌ر كورد (ئیمامی غه‌زالی)یه، ئیمامی غه‌زالی ده‌رچووی نیزامیه‌ی به‌غداد و شافیعی مه‌زهه‌به،كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه‌له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی لای زانایانی كورد.
وه‌زیری ئه‌لب ئه‌رسه‌لان (نیزامولمولك) كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه‌له‌سه‌ر ئه‌لب، خوێنگهكهش به‌ناوی ئهوهوهناونراوه، له‌زۆربه‌ی هه‌نگاوه‌كانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌لب بووه، كتێبێكی داناوهبهناوی (سیاسه‌تنامه) واته(سیر الملك) باس له‌ڕێكخستنی حكومه‌ت و پێویستی دادگه‌ری ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌ڕێكردنی كاروباره‌كانی ده‌وڵه‌ت و كاروباری سوپا و په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی سه‌لجوقی به‌مه‌ڵبه‌ندی خه‌لافه‌ته‌وه.
سێیه‌م: سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی و ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی ڕۆڵی گه‌وره و كاریگه‌ری ههبووهلهكردنهوهقوتابخانهی زانستی و بره‌ودان به‌مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی، چونكهسهلاحهدینی ئه‌یوبی خۆی شافیعی مه‌زهه‌ب بووه، ده‌یان قوتابخانه‌ی له‌موسڵ، هه‌ولێر، حه‌له‌ب، شام و میسر كردوه‌ته‌وه، مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی كردوهتهمهنههج و پرۆگرامی خوێندنی ئه‌و خوێندنگهئایینییانه، هه‌روه‌ها بۆ دژایه‌تی باتنیه‌ت و مهزههبهلادهرهكان، مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی زۆر كاریگه‌ر بووه‌و بۆ به‌رگرتن له‌شه‌پۆلی ئه‌و مه‌زهه‌بانه،ده‌یان خوێندنگه‌ی كردوتهوه و مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی كردوهتهمهنههجی خوێندن.
چواره‌م: ئیمامی شافیعی قوڕه‌یشیه‌و نه‌وه‌ی ساداته و ده‌چێته‌وه‌سه‌ر بنه‌چه‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت)، سه‌یدیش لای كورد جێگه‌ی ڕێز و پیرۆز بووه، ئه‌مه‌یش پاڵنه‌رێكی باش بووه‌كورد مه‌زهه‌بی ئه‌و ئیمامه‌گه‌وره‌یه‌قبوڵ بكات.
كاریگه‌ریه‌كانی مه‌زهه‌بی شافیعی له‌سه‌ر گه‌لی كورد
یه‌كه‌م: مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی ناسراوهبهپابهندبوونی توند به سهرچاوهڕهسهنهكانی ئیسلامه‌وه(قورئان و سوننه‌ت)، ئه‌مه‌ش وای كردووهئهو گه‌لانه‌ی كهشوێنكهوتووی ئه‌و مهزههبهفیقهییهن زۆر كه‌م تووشی لادان و بیری خراپ بوون، یه‌كێك له‌و گهلانهكورده، بێگومان هه‌ر له ژێر كاریگه‌ری مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعیدا بووهلهكوردستان و له‌ناو كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا گروپ و ده‌سته‌ی لاده‌ر (فرق منحرفه) دروست نه‌بووه، به درێژایی مێژوو كورد زۆر به‌پاكی دینداری كردوه، له‌هه‌مان كاتدا زۆر دوور بووهلهئاكار و ڕه‌وشتی خراپ و بیری نه‌شاز، چونكهئهم مهزههبهزۆر توندهلهبابهتهعهقیدهیی و ئه‌خلاقیه‌كاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌له خوێندنگه‌كانی كوردستاندا زیاتر بابه‌ته‌كانی زانستی كه‌لام خوێندراون، زۆر كه‌م گرنگی بهبابهتهئیمانیهكان دراوهلهسهر نه‌هجی پێشینی ئیسلام.
دووه‌م: قوڵبوونه‌وه‌ی زانای كورد له‌بابه‌ته‌كانی زمانی عه‌ره‌بیدا، بۆ تێگه‌یشتن له‌سه‌رچاوه‌كانی ئاینی ئیسلام وه‌ك قورئان و سوننه‌ت و هه‌موو زانسته‌ئیسلامیه‌كان، له‌ژێر كاریگه‌ری مه‌زهه‌بی ئیمامی شافعی‌دا بووه، چونكهئیمامی شافیعی زۆر جه‌خت له‌سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی ده‌كاته‌وه، هه‌ر سروت و خواپه‌رستیه‌ك به‌زمانی عه‌ره‌بی نه‌بێت وه‌رناگیرێت، ته‌نانه‌ت ده‌بێت ژن ماره‌بڕین و ته‌لقینی مردوو به‌عه‌ره‌بی بێت، هه‌روه‌ها ناوی مناڵ ده‌بێت عه‌ره‌بی بێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بووه‌له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئایینداری كورد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كورد حه‌نه‌فی بوایهبهو شێوهنهدهبوو، چونكهتهنانهت نوێژ به‌زمانی ناعه‌ره‌بیش دروستهلای ئه‌و مه‌زهه‌به.
سێیه‌م: تاكی موسڵمانی كورد ته‌نانه‌ت له‌ناو خێزانه‌كه‌ی خۆشی‌دا به هۆشیاریه‌كی زۆرهوهدادهنیشێت و مامه‌ڵه‌ده‌كات، نه‌بادا ده‌ستی به‌رده‌ستی خێزانه‌كه‌ی بكه‌وێت و ده‌ستنوێژی بشكێت، چونكهلای ئه‌م مهزههبهتهنها به‌ده‌ست به‌ركه‌وتنی ژن و پیاو ده‌ستنوێژ ده‌شكێت، كه‌سێك به‌و شێوهیهلهگهڵ خێزانی خۆیدا مامه‌ڵه‌بكات، بێگومان ئه‌م ههستهئایینییهكاریگهری په‌روه‌رده‌یی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه، زۆر به ئاسانی خۆی لهتێكهڵاوی ده‌ست به‌ركه‌وتنی نامه‌حره‌م ده‌پارێزێت، ئه‌م هه‌ست و تێگهیشتنهبهربهستێكی بههێزهكهكۆمهڵ تووشی كاری ناشه‌رعی و حه‌رام نه‌بێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش نهێنی ئهوهیهكهبه درێژایی مێژوو كاری به‌دڕه‌وشتی له‌ناو كوردا نه‌بووه‌یان زۆر كه‌مبووه.
چواره‌م: توندی كورد له به‌رامبه‌ر گروپهدینیهكاندا، ژینگه‌ی ئایینداری كورد زۆر تونده، زۆر كه‌م ده‌ره‌وه‌ی خۆی قبوڵ ده‌كات، ههرچهندهئهمهههموو كات ئیجابی نییه، به‌ڵام پاڵنه‌رێكی باش بووه‌كورد زۆر كه‌م كهوتووهتهژێر كاریگه‌ری ده‌سته و گروپه‌كانه‌وه(الملل والنحل)، به تایبه‌تی كورد توندیهكی زۆر و سڵكردنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی ههیهلهبهرامبهر شیعه‌دا، هه‌ر له‌كاتی هێرشه‌كانی سهفویهوهكورد زۆر توند بووه‌له به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌زهه‌به‌دا و كاردانه‌وه‌ی توندی هه‌بووه و له به‌رامبه‌ریدا، ڕه‌نگه‌له هه‌موو كوردستاندا ته‌نها كه‌سێك نهكهوتبێتهژێر كاریگه‌ری ئه‌و مه‌زهه‌به، ئه‌وه‌ش به‌هۆی شافیعیبوونی كوردهوهبووه.
پێنجه‌م: پاكوخاوێنی و ده‌ستنوێژ، گرنگیدان و پاكوخاوێنی كورد له‌ژێر كاریگه‌ری مه‌زهه‌بی شافیعیدا بووه، چونكههیچ یه‌كێك له‌مه‌زهه‌به‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ش ئهوهندهگرنگی به پاك و خاوێنی و ده‌ستنوێژ ناده‌ن، بوونی شوێنه‌كانی ده‌ستنوێژ، حه‌وز، ئاو و مزگه‌وتی كورد له‌سیما ههرهجوانهكانی كۆمه‌ڵی كورده، جه‌ختكردنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی شافیعی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خۆشۆردن، ده‌ستنوێژ و جۆری ئاو، هه‌موو ئهمانهكاردانهوهی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌له‌سه‌ر زهنیه‌ت و هه‌ستی و پاكوخاوێنی و چۆنیه‌تی ئایینداری تاكی كورد.
ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی لهشافیعیبوونی كورد ده‌گیرێت
یه‌كه‌م: گرنگینه‌دانی مه‌لای كورد و خوێندنگهئایینییهكانی كوردستان به‌زمانی كوردی و كه‌لتووری كوردی له‌ژێر كاریگه‌ری مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعیدا بووه، له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا هه‌ندێك كه‌س وه‌ك ڕهخنهلهو ڕێبازه‌ی ده‌گرن، بێگومان ئه‌و مهزههبهكاریگهری هه‌بووه، به‌ڵام بۆ مه‌لای كورد گرنگی به‌زمانی فارسی داوهكهزمانی قورئان و عه‌ره‌بیش نه‌بووه، ئه‌م پرسیارهگومان له‌سه‌ر بۆچوونی یه‌كه‌م دروست ده‌كات.
ڕاسته‌له سه‌ده‌كانی سهرهتاوهمهلای كورد و خوێندنگهئایینییهكانی كوردستان گرنگیان به‌زمان و ئه‌ده‌بی كوردی نه‌داوه، هۆیه‌كه‌شی ئهوهبووهكهزمانی كوردی زمانی ئه‌ده‌ب و نووسین نه‌بووه، ئه‌گه‌ر مه‌لای كوردی شافیعی مه‌زهه‌ب زمانی ناعه‌ره‌بی به جۆرێك له‌حه‌رام سه‌یر كردبێت، ئه‌ی بۆ زمانی فارسی خوێندووه و كتێبه‌كانی (گولستان و بوستان) له‌حوجره‌دا خوێنراون، زۆرێك له‌مه‌لا و زانا ئایینیه‌كانی كورد به‌فارسی كتێبیان نووسیوه و شیعری فارسیان هه‌یه، ئه‌م بۆچوونهزۆر ڕاست نییهكهبه هۆی شافیعیبوونهوهكورد گرنگی به‌زمانی كوردی نه‌داوه، گرنگیدان به‌زمانی كوردی و نووسینی شیعر به‌كوردی هه‌ر مه‌لای كوردی شافیعی مه‌زهه‌ب نووسیویه‌تی.
دووه‌م: داخراوی ژینگه‌ی ئایینی كورد، ژینگه‌ی ئایینی كوردی جۆرێك له‌توندی و دڵڕه‌قی تێدایه‌و زۆر كه‌م ده‌ره‌وه‌ی خۆی و ڕه‌خنه و شتی نوێقبوڵ ده‌كات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری مه‌زهه‌بی هه‌یه، زۆر كه‌م مه‌لای كورد لای به‌لای مه‌زهه‌به‌كانی تردا كردوه‌ته‌وه، هه‌ركاتێك مه‌لایه‌كی كورد ته‌نها بۆچوونێكی بچوكی هه‌بووبێت پێچه‌وانه‌ی ڕهوشهئایینییهباوهكهتووشی لێچینه‌وه و ناشیرینكردن و ئاواره‌یی هاتووه، مه‌ولانا خالید، نالی، حاجی قادری كۆیی و مه‌لا مسته‌فای زه‌ڵمی و ده‌یان نموونه‌ی تر له‌و بواره‌دا هه‌یه.
هه‌تا له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا هه‌ر مه‌لایه‌ك ڕه‌خنه‌ی له‌ڕه‌وشی ئاینداری گرتبێت، تۆمه‌تی شیوعیبوونیان داوه‌ته‌پاڵ، شوێنه‌كه‌وتنی بۆچوونه‌كانی مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه، شێخ محه‌مه‌دی خاڵ له‌لایه‌ن مهلاكانهوهبهڵگهیهكی تری داخراوی ناوهندهئایینییهكوردیهكهیه.
لادانه‌كانی مه‌لای كورد له‌مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی
پرسه‌دانان و قورئان خوێندن بۆ مردوو، مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی كۆڕی ته‌عزیه و خوێندنی قورئان بۆ مردو ڕه‌تده‌كاته‌وه و به‌ناشه‌رعی ده‌زانێت، ئیمامی شافیعی له‌نێو چوار مهزههبهگهورهكهی ئه‌هلی سوننهبهتهنها ڕای وایهپاداشتی قورئان خوێندن به مردو ناگات، به‌ڵگه‌شیان بۆ ئه‌م بۆچونه‌یان ئهوهیهپێغهمبهر (درودی خوای لێبێت) و هاوه‌ڵانی ئه‌و كاره‌یان نه‌كردووه، به‌ڵام مه‌لای كورد زۆر گرنگی به‌و بابهتهدهدهن و به‌شداری پرسهدهكهن و قورئان بۆ مردو ده‌خوێنن، هه‌ركه‌س ئه‌و كارهنهكات به‌لاده‌ر له‌دینی ده‌زانن.
ئه‌م بابهتهههموو مه‌لایه‌كی خوێنده‌وار ده‌یزانێت، به‌ڵام نهێنی پشتی ئه‌م بۆچوونهتهنها به‌هۆی هه‌ژاری و ده‌ستكورتی مه‌لای كوردهوهبووه، جۆرێك له‌بژێوی ژیانیان له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، بێده‌نگیان لێكردووهبا پێچه‌وانه‌ی مه‌زهه‌بیش بێت.
گرنگیدان به‌بابه‌ته‌كانی زانستی كلام و لۆژیك (زانستهعهقڵیهكان) له‌ناو مه‌نهه‌جی خوێندنی ئایینی كوردستاندا جێگه‌ی بایه‌خ و گرنگی زۆره، ته‌نانه‌ت بابه‌ته‌كانی ته‌فسیر، فه‌رمووده، زانستی فه‌رمووده زۆر كه‌م گرنگی پێدراوه، هه‌تا ئاستی نه‌بوون، ڕاستهتهفسیر خوێنراوه، به‌ڵام وه‌ك بابه‌تێكی زمانه‌وانی بۆ نه‌حو و سه‌رف و بهلاغهخوێندراوه، نه‌ك ته‌فسیر، خوێندنی فه‌رمووده و زانسته‌كانی هه‌ر نه‌خوێندراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌پێی مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی ده‌بێت زۆر گرنگی به‌خوێندنی ته‌فسیر و فه‌رمووده و زانسته‌كانی قورئان و فه‌رمووده بدرێت، له‌هه‌مان كاتدا ئیمامی شافیعی خوێندنی زانسته‌كانی كه‌لام بهنادروست داده‌نێت، له‌وته‌یه‌كی مهشهوریدا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان بینی خه‌ریكی زانستی كهلامهسواری گوێدرێژێكی بكه‌ن و بهپهلكی خورما و ئه‌و جۆرهشتانهلێی بده‌ن.
ئه‌ی چۆن بووهمهلای كورد زۆر گرنگی به‌زانستی كه‌لام داوه و نهكهوتووهتهژێر كاریگه‌ری بۆچوونه‌كانی ئیمامی شافیعی؟ مه‌لای كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نزیك بووهلهسنوری شیعه و ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویه‌وه، زۆر توشی دهبهڕێك ڕاچوون بووه‌له‌گه‌ڵ مه‌لای شیعه‌دا، ئه‌وانیش زۆر گرنگی به بواری زانستهعهقڵیهكان ده‌ده‌ن، ئهوههۆی سه‌ره‌كی بووهكهمهلای كورد گرنگی به‌و بواره‌داوه و پێچه‌وانه‌ی مه‌زهه‌به‌كه‌ی خۆی هه‌نگاوی ناوه.
په‌نابردن بۆ گۆڕی پیاوچاكان، له‌ناو ڕه‌وشی ئایینداری كوردیدا په‌نابردن بۆ گۆڕی پیاوچاكان و ته‌وه‌سول به‌غه‌یری خوا باوبووه، مه‌لای كورد دژایه‌تی نه‌كردووه و داوای لهخهڵكهئاساییهكهنهكردووهئهو جۆرهكارانهنهكهن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی زۆر پابهندهبهنههجی ئه‌هلی سوننه و سه‌رچاوه‌ی پاكی ئیسلام، ئه‌ی بۆ مه‌لای كورد به‌و شێوه‌یه نه‌بووه؟ گومانی تێدا نییهلهژێر كاریگه‌ری ته‌ریقه‌ته سۆفیگهرییهكاندا ئه‌و جۆرهكردهوانههاتووهتهناو ڕه‌وشی ئاینداری كورده‌وه.
چونكه‌له دوای گه‌شه‌كردنی ته‌ریقه‌ته سۆفیگه‌رییه‌كان و هه‌ژموونیان به‌سه‌ر ڕه‌وشی ئاینداری كۆمه‌ڵی كوردیدا، زۆرجار مه‌زهه‌بی تێپه‌ڕاندووه و ئه‌وه‌نده‌ی مه‌لای كورد له‌ژێر كاریگه‌ری ته‌ریقه‌ته سۆفیگه‌رییه‌كان بووه، ئهوهندهلهژێر كاریگه‌ری بۆچوونه‌كانی ئیمامی شافیعیدا نه‌بووه، به‌تایبه‌تی له بابهتهئیمانی و رهفتاررییهكاندا.