زەردەشت بیرمەندێکی گەورەی سه‌رده‌مه‌كه‌ى بووە
ناساندنى ئایینى زه‌رده‌شتى
(زه‌رده‌شتى) به یه‌كێك له‌و ئایین و بیروباوه‌ڕانه‌ى مێژوو داده‌نرێت، كه له دامه‌زرێنه‌ری ئایینه‌كه‌وه (زه‌رده‌شت) كه‌وته نێو ناوان و چووه لاپه‌ڕه‌كانى مێژووه‌وه. (زه‌رده‌شت)یش له زاراوه‌یه‌كی په‌هله‌ویی ئێرانیى كۆن وه‌رگیرا به‌ناوى (زه‌رته‌شت)، كه مانای (ئه‌ستێره‌یه‌كی ڕووناك و دره‌وشاوه و جوان)ى به‌خشى. ئه‌و زاراوه‌یه‌ش به چه‌ندین شێوازى جیا جیا و ده‌ربڕینى جیاواز كه‌وته نێو ناوان، وه‌ك (زه‌رتشت، زهراتوشت، زراده‌شت، زهراتوشتا، زهرتوشتوا، زه‌راده‌شت، زه‌رده‌شت،…تاد). هه‌مووشیان یه‌ك ما‌نایان به‌خشى، كه مه‌به‌ست له هه‌موویان (ده‌ركه‌وتنى ئه‌ستێره‌یه‌كى جوان و دره‌وشاوى ئاسمان بوو بۆ مرۆڤایه‌تى به گشتى و باوه‌ڕدارانى به‌تایبه‌تى). ته‌نانه‌ت خودى زاراوه‌كه‌ش وه‌ك ناو بۆ چه‌ندین هاووڵاتیی ئاسایی له قۆناغی مێژووی كۆن به‌كارهێنرا و كه‌وته نێو ناوان، كه یه‌كێك له‌وان (سیتاما كوڕی پورشاسپ) بوو. دواتر له خۆشه‌ویستی و گه‌وره‌یی ئه‌و كهسایهتییهشهوه بووه ناوى هه‌زاران باوه‌ڕدارى زه‌رده‌شتى و ته‌نانه‌ت ئایینه‌كانى تریش. واته ناوى (زه‌رده‌شت) وه‌ك ناسناو له (سیتاما) نرا، چونكه باوه‌ڕداران و په‌یڕه‌وانى ئه‌ویان به كه‌سایه‌تییه‌كى به‌رز و پیرۆز و ئه‌ستێره‌یه‌كی جوان و دره‌وشاوه‌ى ئاسمان زانى، كه په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌وانى ناردووه، تا كۆمه‌ڵگا و جیهان و مرۆڤایه‌تى له نه‌زانى و فره‌ئایینى ڕزگار بكات و هه‌موویان له ئایینێكى یه‌كگرتووى ئاسمانی‌دا كۆ بكاته‌وه. زۆرى نه‌خایاند ئه‌و بۆچوونه‌ى باوه‌ڕدار و په‌یڕه‌وانى تا ئاستێك به ڕاستى گه‌ڕا و په‌یامه‌كه‌ى (سیتاما) بووه ئایینى چه‌ندین كۆمه‌ڵ و پێكهاته‌ى جیاجیا و هه‌روه‌ها چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتى ناوچه‌یی و ده‌وڵه‌تى به‌هێز له قۆناغى مێژووى كۆن. ته‌نانه‌ت ناوى خۆیشی وه‌ك یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌كانى مێژوو و په‌یامبه‌رانى مێژووى مرۆڤایه‌تی كه‌وته نێو ناوان. ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى په‌یامه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند و بانگه‌شه‌ى بۆ ئایین و بیروباوه‌ڕێكى نوێ كرد. ئامانج له‌و كاره‌ى (سیتاما)ش كۆكردنه‌وه‌ی په‌یام و بیروباوه‌ڕه‌كانى سه‌رده‌مه‌كه‌ى و پێش خۆى بوو له ئایین و بیروباوه‌ڕێكى یه‌كگرتووى نوێ‌دا. كارهکەش سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا، چونكه (ئایینى زه‌رده‌شتى)، كه له‌لایه‌ن (سیتاما زه‌رده‌شت كوڕى پورشاسپ) بانگه‌شه‌ى بۆ كرا، وه‌ك ناوى یه‌كێك له ئایینه گه‌وره و دیاره‌كانى مێژوو ناسرا، به‌تایبه‌ت له قۆناغى مێژووى كۆندا.
قسه‌كردن و نووسین و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئایینى زه‌رده‌شت زۆر هه‌ڵده‌گرێت و زۆرى ده‌وێت، چونكه به یه‌كێك له‌و ئایینانه ناسراوه كه قسه‌ى زۆرى له‌سه‌ر كراوه و زۆریشی له‌سه‌ر نووسراوه. ئه‌مه و ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ى زۆریش بووەته‌وه. دیارترین هۆكاره‌كانیشى چه‌ند لایه‌نه بووه. له‌وانه زۆریى په‌یڕه‌وانى بووه له قۆناغى مێژووى كۆن، كه ئه‌وه‌ش هۆكارى ده‌ركه‌وتنى چه‌ندین نه‌یارى ئایینى بووه له‌و قۆناغه و قۆناغه‌كانى دواتردا. وه‌ك نموونه‌ش ده‌ركه‌وتنى (ئایینى مانى) له‌لایه‌ن (مانى كوڕى پاتك)، كه له‌نێوان ساڵانى (216-277ز) بانگه‌شه‌ى بۆ په‌یامه‌كه‌ى كرد، وه‌ك نه‌یارى سه‌رسه‌ختى ئایینى زه‌رده‌شتى ده‌ركه‌وت و ناسرا و كارى كرد. هه‌روه‌ها (ئایینى مهزدهكى)ش، كه له‌لایه‌ن (مه‌زده‌ك كوڕى بامداد) له‌نێوان ساڵانى (268-536ز) ده‌ركه‌وت و بوونى خۆى سه‌لماند، بووه نه‌یارێكی تر‌ى سه‌رسه‌ختى ئایینى زه‌رده‌شتى. ته‌نانه‌ت هه‌ردوو په‌یامه‌كه‌ى (مانى و مه‌زده‌ك) تا ئاستێكى باش چالاكییه‌كانى ئه‌و ئایینه‌یان له‌ناو (ده‌وڵه‌تى ساسانى) له‌نێوان ساڵانى (242-642ز) سنووردار كرد. كاتێكیش (ئایینى ئیسلام) له ساڵى (610ز) ده‌ركه‌وت، جارێكى تر چالاكیى ئه‌و ئایینه‌ى سنووردار كرد و په‌یڕه‌و و باوه‌ڕدارانى به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه برد. هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئه‌مانگه‌یه‌ننه ئه‌وه‌ى كه تێڕوانین و گه‌یشتن به حه‌قیقه‌تى ئایینه‌كه قورس و ئاڵۆز بێت و بكه‌وێته به‌رده‌م بۆچوونى جیاوازى ئایینناس و مێژوونووسان و نووسه‌ر و گه‌شتیار و خۆرهه‌ڵاتناسان.
لێره‌وه كاتێك ده‌مانه‌وێت پێناسه‌یه‌كى زانستى بۆ ئایینى زه‌رده‌شتى بكه‌ین و له كۆى بۆچوونى ئایینناس و مێژوونووسان و توێژه‌رانى ئه‌و بواره بۆچوونێكى گشتگیر دروست بكه‌ین، ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی، كه به یه‌كێك له ئایینه دیاره‌كانى مێژوو داده‌نرێت، كه سه‌رجه‌م باوه‌ڕ و بنه‌ما و ئه‌ركه ئایینییه‌كانى له‌خۆ گرتووه و خاوه‌نى په‌یڕه‌وانى تایبه‌ت به خۆى بووه. هه‌روه‌ها به‌هۆی بوونى په‌یامبه‌ر و كتێبه پیرۆزه‌كه‌ى، كه (ئا‌ڤێستا)یه، ده‌كرێت وه‌ك ئایینێكى ئاسمانى حیساب بكرێت. جیاواز له‌وانه‌ش خودى (زه‌رده‌شت) وه‌ك دامه‌زرێنه‌ر و په‌یامبه‌رى ئایینه‌كه به كه‌سایه‌تییه‌كى خوێنده‌وار و بیرمه‌ندێكى سه‌رده‌مه‌كه‌ى ناسراوه. هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه، به‌شێك له ئایینناس و مێژوونووسان و توێژه‌ران، ئایینه‌كه به ئایینێكى ئاسمانى نه‌زانن و وابه‌سته‌ى خودى (زه‌رده‌شت)ى بكه‌ن و كتێبه پیرۆزه‌كه‌ش بۆ ئه‌و بگێڕنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش شتێكى وه‌هاى له گه‌وره‌یی ئایینه‌كه كه‌م نه‌كردووەته‌وه، چونكه خودى په‌یامبه‌ره‌كه له هیچ ده‌ق و وته‌یه‌كی خۆیدا باسى له‌وه نه‌كردووه كه خۆى ئایینه‌كه‌ى هێنابێته بوون و په‌یڕه‌وانى بۆ په‌ره‌ستنى خۆى هان دابێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ لاى (ئاهورامازادا) كردووه و په‌یڕه‌و و مرۆڤایه‌تی بۆ په‌ره‌ستنى خوداى تاك و ته‌نیا هان داوه. بۆ گه‌یشتن بۆ خوداپهرهستییهكى ڕاسته‌قینه‌ش، له‌سه‌ر په‌یڕه‌وانى پێویست بوو حیساب بۆ هێز و توانا و سه‌ركێشییه‌كانى (ئه‌هریمه‌ن) بكه‌ن و كارێك نه‌كه‌ن به تووڕه‌بوونى ئه‌و دووچارى هه‌ڵه و تاوانى گه‌وره ببن و له (ئاهورامازدا) دوور بكه‌ونه‌وه. ئه‌م لایه‌نه‌ش له باسه‌كانى داهاتوودا شرۆڤه ده‌كه‌ین.
سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م باسه:
1. د. جهانگیر اوشیدری: دانشنامه مزدیسنا.
2. مرسیا الیاده: تاریخ المعتقدات و الافكار الدینیه.