Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / داڕمانی بیردۆزە نوێكانی رۆژئاوا

داڕمانی بیردۆزە نوێكانی رۆژئاوا

داڕمانی بیردۆزە نوێكانی رۆژئاوا

أنور الجندي وەرگێڕانی نهاد جلال حبیب الله

گۆڕانكاریەكانی كۆمەڵگە و ژیارە ڕۆژئاواییەكان داڕمانی چەندین بیردۆزەی ئابوری و كۆمەڵایەتی و سیاسییان ڕایگەیاند بیری ڕۆژئاوایی بۆ بنیادی كۆمەڵگەی خۆی دایمەزراندبوون و دیویست ئەو بیردۆزانەش بەسەر كۆمەڵگەی ئیسلامی دا بسەپێنێ‌.

بیردۆزەی داروین لە كۆنگرەی نێودەوڵەتی ئیعجازی پزیشكی لە قورئان و چەندین كۆنگرەی تردا كە زانایانی بیۆلۆجیا دەیانبەستن بە بەڵگەی زانستی داڕماو زانایان كەموكورتی بنەڕەتی بیردۆزەكە و بوونی ئەوەی پێی دەوترێ‌ ئەڵقەی نا ئامادە كە داروین لە ئەگەرە هەڵەكەی دا سەبارەت بە سەرهەڵدانی مرۆڤ لە مەیمونەوە نەیتوانی ئاشكرای بكات هەموو ئەوانەیان خستنەڕوو.

لە ساڵانی كۆتایی دا دوو بیردۆزەی سەرمایەداری و ئیشتراكیەتیش داڕمان و هاواری ڕۆژئاوا بەرزبوویەوە بۆ داوای نیزامێكی نوێی ئابووری دوای ئەوەی نیزامی ئەوكات خراپ و گەندەڵا دەرچوو، هەروەها بیردۆزە خوێنراوەكانی زانستە كۆمەڵایەتیەكانیش داڕمان و دەركەوت فەلسەفەی ساختەن و بنەرەتەكانیان زادەی تلموودن، چ لە بواری ئەخلاق یان دەروون یان كۆمەڵایەتی دا.

هەروەها لە ئاسۆی كۆمەڵگە ئیسلامیەكان دا بیردۆزەی هەرێمچێتی و نەتەوایەتی ڕۆژئاوایی داڕما و دەركەوت تەنها پیلانێكە بۆ لەناوبردنی یەكبوونی كۆكەرەوەی ئیسلامی تا داری خۆیان بچێنن. بیردۆزەی داروین كە سەرچاوەیەك بوو بۆ بیری ماددی ساختەی خۆی ئاشكرا كرد، زانست و دۆزینەوەو هەڵكۆڵراوەكانی ئێسك و پروسكەكان بیردۆزەی پەیوەندی نێوان مرۆڤ و مەیموونیان تێكشكاند و ئێسكەكان سەربەخۆیی هەر ڕەگەزێكیان نیشان دەدا كە خوای گەورە دروستی كردون. مرۆڤ هەر لە یەكەم ڕۆژەوە ڕێك وەستاو بەسەر زەوی دا چووە.

هەروەها بیردۆزەی داروین سەبارەت بە گەشە و نەشونما داڕما، ئەو بیردۆزەی دەیوت بنەڕەتی ژیان كوتلەیەكی هیلامی بووە كە لە دەریاوە هاتووە، لێكۆڵینەوەكان بە بەڵگەی زانستی هەڵەی ئەو بیردۆزەیان سەلماند كە بەردەوام بۆ دەیان ساڵا زاڵا بوو بەسەر بیری جیهان دا.

بیردۆزەی داروینی دەرفەتی نەدەدا بەو ویستە ئازادەی كە لامارك باسی دەكرد، بۆیە جولەكە پشتگیرییان كرد و بۆ سەپاندنی جەبریەت كە بیری ئەوانی دەنواند كەوتنە بڵاوكردنەوەی، فرۆیدی دەرفەتی نەدەدا بە ویستی پێشكەوتنی مرۆیی كە كەسانی تر دەیانوت، بۆیە جولەكە پشتگیری ئەمەش بوون بۆ سەپاندنی چەمكی فرۆید سەبارەت بە جنس تا بیسەپێنن بەسەر دەروون ناسی دا. ماركسیەت دەرفەتی نەدەدا بەو پێناوانەی تر كە جڵەوی ڕێڕەوی مێژووییان لە دەستە، بۆیە جولەكە بۆ سەپاندنی راڤەی ماددییان پشتگیرییان كرد، دەریشكەوت بە تەنها جنس سەرچاوەی هەڵسوكەوتە مرۆییەكان نیە و چەند پێناوێكی تریش هەن.

ئینجا تەقینەوەی ناوكی هات وەك هەڵەی بیردۆزە ماددیەكان كە نكوڵیان لە غەیب دەكرد، چونكە ئەوەی زانستی ئەزموونی ئەمڕۆ دەیڵێت ئەوەیە كە جیا لە جیهانی بینراو جیهانێكی تر هەیە كە پەیوەندی هەیە بەم جیهانەی ئێمەوە.arton8166

هەروەها خراپی بیرۆكەی گەشەسەندن رەها دەردەكەوێت كە چەمك و واتای خۆی لە بیردۆزەكانی داروین و سبنسەر و وتەی گۆڕانی ڕەهای هیگلەوە وەرگرتبوو و كە دوای بیردۆزەی چەسپاندنی رەهای ئەرستۆ هیگل گۆڕانی رەهای هێنا، هەردووكیشیان جیان لە چەمكی ئیسلامی كە چەسپاو و گۆڕانەكان پێكەوە كۆدەكاتەوە.

بیردۆزەی داروین كە تا ئێستاش لە خوێندنگە و زانكۆكان دا دەخوێنرێ‌ خراپی و ناتەواویەكەی دوای ئەوە دەركەوت كە تاقیكردنەوە و هەڵكۆڵینەكان ئەوەیان سەلماند هیچ پەیوەندیەك نیە لەنێوان ڕەگەزی مرۆیی و ڕەگەزە ئاژەڵیەكان دا و پەیوەندی هاوبەشی نێوان دوو ڕەگەز نیە. دكتۆر رۆنالد جۆنسۆن مامۆستای زانستەكانی ڕەگەزە مرۆییەكان لە ساڵی 1974 ڕیگەیاند ئێستا زانایان دەتوانن دوای كۆمەڵێ‌ لێكۆڵینەوە و تاقیكردنەوەی چەندین ساڵە بڵێن بە ڕێژەی 99,9 مرۆڤ لەسەر دوو قاچی بەڕێكی چووە هەر لەو كاتەوەی لەسەر زەوی بووە، واتە مێژووە مرۆییەكەی هەر لە زیاتر لە سێ‌ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر. هەروەها چەند ئێسكێ‌ دۆزرانەوە كە دەگەڕێنەوە بۆ پێنج ملیۆن ساڵا لەمەوبەر، هەموو ئەمانەش ئاماژە بەوە دەدەن مرۆڤی كۆن ڕێك وەستاوە هەر لە سێ‌ ملیۆن ساڵا لەمەوبەرەوە، جان بیفتۆی زانای فەرەنسی و سەرۆكی كۆمەڵەی زانستی فەرەنسی دوای ئەوەی نزیكەی نیو سەدە لێكۆڵینەوەی لەسەر بنەڕەتی مرۆڤ ئەنجام دا وتی: مرۆڤ هیچ پەیوەندیەكی نیە بە هاوڕەگەزی لەگەڵا مەیموون و هەموو لێكچووەكانی نێوان مەیموون و مرۆڤ بەشی ئەوە نین بوونی یەك بنەڕەت بۆ مرۆڤ و مەیموون بچەسپێنن. بۆیە ئەو ئەگەرە بەرپەرچ دەداتەوە چونكە بڕوای وایە مرۆڤ لەسەر زەوی دا بەڕێكەوت دەرنەكەوتووە، بەڵكو كۆتا ئامانجە بۆ ڕێكخستنی بوون، بۆیە بە تەواوترین شێوە هاتووە….. هتد.

دكتۆر موحەممەد ئەحمەد مسیر دەڵێت: بیردۆزەی گەشەسەندن لەسەر ئەو یاسای هەڵبژاردنە سروشتیە وەستاوە كە دەڵێت ژیان هەروا و بەڕێكەوت سەریهەڵداوە (داروین) بانگەشەی بەڕێككەوتیش لەسەرهەڵدانی ژیان دا وتەیەكە زانست لێی دوورە و ڕاستیەكانی بوون نكوڵی لێ‌ دەكەن، چونكە گەر بڕوانیتە ئاسمان و زەوی و ئاژەڵا و باڵندە و دەریا و بەرهەم و كشتوكاڵا هێندە بەسە تا ئەو درۆیە تێكبشكێم [ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ هُوَ الْبَاطِلُ ئەگەریش مرۆڤ تەنها ڕەگەزی ماددی بوایە بە فەرمانی خوا ڕۆحی تیا نەبوایە ئەی چۆن ناتوانن یەك شانەی زیندوو ئامادە بكەن سەرەڕای ئەوەی دەزانن چۆن ڕەگەزە كیمیاییەكەی پێكدێ‌.

زانایان ئەوەیان ئاشكرا كردووە بیردۆزەی گەشە و نەشونما لەڕووی زانستیەوە نەچەسپاوە و هیچ ڕێگەیەكیش نیە سەلماندنی بە بەڵگە، ئەوانەش نەیاری بیردۆزەكەی داروین و بیردۆزەی فرۆیدن تیشكیان لەسەر نیە هەرچەندە زانایانێكی دیاری ئەو بوارەن. گراهام كانون مامۆستای وانەی ئاژەڵا سەبارەت بە داروین دەڵێت: سەركەوتوویی كتێبی (أصل اڵانواع) (بنەڕەتی شێوەكان) لەو هەڵخەڵەتاندنەدا بوون كە بەرووی دەروونی جەماوەردا كردیەوە و كتێبی تەواوی داهێنراوێكی گرنگی پێدراو بێ‌ بەهۆی ئەوەی نادیار و ناڕوونە.

دكتۆر مۆریس بۆكای مەسەلەی دروست بوونی مرۆڤ لە نێوان مەسیحیەت و ئیسلام دا دەخاتە ڕوو و دەڵێت ڕۆژئاوا سەبارەت بە بنەڕەتی مرۆڤ زانیاری خۆی لە ڕێنماییەكانی ئینجیلەوە وەرگرتووە لە كاتێك دا لە جیهانی ئیسلامی دا دەبینین قورئان هیچی لەوە نەسڕیوەتەوە كە لە سێ‌ كتێبە ئاسمانیەكەدا هاتووە بەڵكو ڕێنمایی تایبەت بە خودی مرۆڤی بۆ زیاد كردوون كە لە كتێبە ئاسمانیەكانی تردا نین، كاتێ‌ پێشڕەوی زانستی دەستی پێكرد مرۆڤ پشتی بەست بەو زانیاریانەی كە لە تەورات و ئینجیل دا باس كراون بەڵام تەنها بەوەی ئەمڕۆ پێی دەڵێن بیركردنەوەی زانستی یان تەنانەت بنەما یەكەمینەكانی دەبینین مرۆڤ گومان دروست دەكات. لێرەوە دەبینین ئەوانەی لەو سەردەمەدا بە فەیلەسوفان ناسراون بێ‌ دوو دڵی چەند بیردۆزەیەك دادەنێنن كە لەسەر چەند بنەمایەكی لاواز وەستاون. لە ڕۆژئاوادا بۆ یەكەمجار نەگونجانێ‌ لەنێوان دەقی ناو ئینجیل سەبارەت بە چەسپان و گەشەسەندنی جۆرەكان لە ماوە جیاجیاكان دا دەركەوت، لەوانەش مۆفۆن لە فەرەنسا و لامارك بە بیردۆزەی گۆڕان (سەرەتاكانی سەدەی نۆزدە) بەڵام لە هەموو گرنگتر داروین بوو كە لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەم لە بەریتانیا دەركەوت و لە كتێبەكەی دا (بنەڕەتی جۆرەكان) كە بە گورزێ‌ دادەنرێ‌ بەرامبەر بە ئینجیل و بەڕای من ئەمەش ئۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ڕای شوێنكەوتەكانی گەورە تر بوو لە نوسینەكانی خودی كاتێبەكە، چونكە خودی داروین لە باس و شرۆڤەی باری گۆڕانی جۆرێ‌ بۆ جۆرێ‌ سەركەوتوو نەبوو خۆشی دانی ناوە بەوەدا.

بیردۆزەی داروین كە ئەمڕۆ بنەڕەتە چەسپاو و بەهێزە جیهانیەكان هەڵیدەوەشێننەوە خۆی لەخۆی دا زیاد لەوەی كە زانستی پێ‌ تێڕامانی فەلسەفی بوو، جا لە كتێبەكەم دا (بنەڕەتی مرۆڤ كامەیە) وەڵامی زانست و كتێبە پیرۆزەكان، كەموكورتیەكانی بیردۆزەی داروین و شوێنكەوتەكانیم ڕوون كردووەتەوە سەبارەت بە بیردۆزەی گەشەسەندن. هەر لە سەرەتای كارمەوە بۆ لێكۆڵینەوەی پزیشكی 1970 من لە نزیكەوە چاوم لەسەر هەر پێشكەوتنێكی زانستی بوو سەبارەت بە بنەڕەتی مرۆڤ، چونكە مرۆڤ بۆ بابەتێ‌ كە بیەوێ‌ بڕیاری لەسەر بدات پێویستی بە ڕێژەیەكی زۆر زانیاری هەیە، گەردوون زانەكانیش ئەوەیان پێیە. لە دیارترین تایبەتمەندانی ئەو بوارە بریتی بوون لە پڕۆفیسۆر ب.جراس لە فەرەنسا ئەمڕۆش بیرێ‌ زانیاری نوێی بەبایەخمان لا هەن كە لەسەر بیۆلۆجیای حەتمیەت و بیۆلۆجیای جوزئی وەستاون، بەڵام بەداخەوە دەبینین هەندێ‌ زانا بیردۆزەكانی خۆیان تەنها لەسەر بەڵگەی زانستی دادەنێن كەچی لە ڕاستی دا پێچەوانەی فەلسەفە تایبەتیەكەی خۆیانە.

هەڵەیە داروین و بیردۆزەكەی لەگەڵا بیردۆزەی گەشەسەندن بەگشتی پەیوەست بكەیت، چونكە جار هەیە كەسێ‌ گەشەسەندن لە جیهانی ئاژەڵی دا قبوڵا دەكات بەڵام ئێمە لایەنەكانی تری بیردۆزەی كۆن و نوێی داروین بەرپەرچ دەدەینەوە. بەڵام پێویستە چی زانیاری لای زانایانی پەرەسەندن هاتووە بەرپەرچی نەدەینەوە، چونكە چەند ڕاستیەك هەن كە هیچ كەسێكی زانستخواز بۆی نیە بەرپەرچیان بداتەوە، بەڕاستی بە درێژایی سەردەمەكان گۆڕانێ‌ بەسەر شێوەی مرۆییدا هاتووە بەڵام هەموویان لەگەڵا چەمكی دروست كردنی مرۆڤ دا كە لە سێ‌ كتێبە ئاسمانیەكەدا هاتووە ناتەبا نین بەڵكو بە پێچەوانەوە قورئان ئەوەی باس كردووە و ناكرێ‌ بۆ هەر بەڵگەیەكی زانستی ملە جیڕێ‌ بكرێ‌ لەسەر ئەوەی خوا سەبارەت لە دروست كردن فەرموویەتی بەجۆرێ‌ هەروایی یان بەڕێكەوت لە ژیان دا نیە و هیچ پەرەسەندنێ‌ لە جیهانی ئاژەڵی دا نیە.

سەبارەت بە تەمەنی زەوی كە چوار ملیۆن و نیو ساڵە و تەمەنی مرۆڤیش یەك ملیۆن ساڵە (ئینجیلی لۆقا دەڵێت سەید مەسیح دوای شەست و حەوت نەوە دوای گەورەمان ئادەم (علیه السلام) هاتووە ئەوەش ئەمڕۆ دانی پێدا نەنراوە).

زانایانی بیۆلۆجیا دەڵێن پێش پێنج ملیۆن یاڵا لەمەوبەر زیندەوەری زیندوو دەركەوتوون، مرۆڤی (جاوە)ش دەركەوتووە كە ئاگری بەكارهێناوە و مەزەندەی پێنج سەد بۆ سەد و پەنجا هەزار ساڵا لەمەوبەری بۆ كراوە. ئەو گۆڕانەی لە ماوەی سەدەكان دا بەسەر ڕەگەزی مرۆییدا هاتووە بە واتای تەواو جوانی و دروستی پێكهاتەی ڕەگەزەكان نازانێ‌، بەڵكو لێكۆڵینەوەی پەرەسەندن لە جیهانی ئاژەڵی دا چی فێربوون دەكرێ‌ بە گۆڕانی زیندەوەری هەروایی كۆرپەلەكان ڕاڤەی بكەین.

بە پێداچوونەوەی هەموو ڕاستیە زانستیەكان دەبینین:

– بیرۆكەی خوای گەورەی دروستكەر كە راڤەی دروست و پڕاوپڕمان پێ‌ دەبەخشێ‌ و لەگەڵا مەنتیق دا دەگونجێ‌ وەك لە سێ‌ كتێبەكە ئاسمانیەكان دا هاتووە و جیهانی مەوزوعیش دەبێ‌ ئەو ڕێنماییانە قبوڵا بكات، ئێمەش بەشی تایبەت بە دروست بوونی مرۆڤ لە ئینجیل قبوڵا دەكەین. سەبارەت بە قورئان ئەوا من زۆر كاریگەر بووم بەو زانیاریانەی لەسەر مرۆڤ و بنەڕەتی مرۆڤ هاتوون. لە سورەتی ئەنبیا دا هاتووە [أولم ير الذين كفروا أن السماوات والأرض كانتا رتقا ففتقناهما وجعلنا من الماء كل شيء حي أفلا يؤمنون “]. كێ‌ هەیە ئەمڕۆ نەزانن بنەڕەتی ژیان لە دەریاوە دەستی پێكردووە.

– قورئان ئاماژەی داوە بە گەشەسەندنی زانستی كۆرپەلە لە قۆناغی شێوە پێدانی مرۆڤ [وَلَقَدْ خَلَقْنَاكُمْ ثُمَّ صَوَّرْنَاكُمْ ثُمَّ قُلْنَا لِلْمَلآئِكَةِ اسْجُدُواْ لآدَمَ فَسَجَدُوا] (سورة الأعراف) [الَّذِي خَلَقَكَ فَسَوَّاكَ فَعَدَلَكَ] (سورة الأنفطار) [ لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ] (سورة التين).

لێرەوە دەگەڕێمەوە بۆ وشەی (ماوەكان) وەك لە سورەتی نوح دا هاتووە و پێموایە بەوردی شیكاری قۆناغە جیاجیاكانی ئەو بوارە دەكات كە لێكۆڵەرانی زانستی كۆرپەلە دەیزانن.

لە سورەتی دەهردا هاتووە [نحنُ خَلَقْنَاهُمْ وَشَدَدْنَا أَسْرَهُمْ وَإِذَا شِئْنَا بَدَّلْنَا أَمْثَالَهُمْ تَبْدِيلاً] لە سورەتی ئەنعامیش دا هاتووە [إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَسْتَخْلِفْ مِن بَعْدِكُم مَّا يَشَاءُ كَمَا أَنشَأَكُم مِّن ذُرِّيَّةِ قَوْمٍ آخَرِينَ]

ئەم دوو وێنەیە جەخت لەوە دەكەنەوە هەندێ‌ كۆمەڵا نەماون و بەویستی خوا هەندێكی تر شوێنیان گرتوونەتەوە. ئیدی چی بەڵگەیەكی گەورەتر لەسەر گەورەیی خوا و مەجازی قورئانی و گەورەیی لە هەموو كات و شوێنێك دا؟!

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …