سنوره‌كانی نێوان فیقه و ئه‌ده‌ب؛ ئیبن حه‌زم وه‌ك نمونه
د.ئیسماعیل به‌رزنجی
له‌چوارچێوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی كه‌له‌پوری ئیسلامی به‌دیدێكی ڕه‌خنه‌یی هه‌ڵاوێركار و سه‌رله‌نوێ له‌بێژنگدانی به‌رهه‌می سه‌ده‌كانی ڕابردو، زه‌روره‌تی ئه‌م باسه دێتهكایه، پێویست ناكات زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بوه‌ستین كه جه‌هل به مێژوو و كه‌له‌پور و ڕوانینی سه‌ركێڵ و گشتی نه‌خۆشی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستامانن، ته‌نیا به پیرۆزدانانی هه‌موو ئه‌وه‌ی له مێژووی مسوڵمانان و له كه‌له‌پوری ئیسلامی‌دا هاتووه و سه‌یركردنی وه‌ك ده‌قی موقه‌ده‌س و پاساوهێنانه‌وه بۆ ناشرینی و هه‌ڵه‌كان، باشترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه.
جه‌هلی تاكی مسوڵمان له‌م سه‌رده‌مه‌دا به كه‌له‌پور و ڕه‌مز و كه‌سایه‌تی و ڕوداوو و به‌رهه‌می مه‌عریفی، گه‌وره‌ترین قه‌یرانی هاوچه‌رخه، ته‌نانه‌ت بووه به سیستمی وێناكردن وه‌ك ئه‌وه‌ی تاكه ته‌فسیر بێت بۆ كه‌له‌پوری مه‌عریفی چوارده سه‌ده‌ی ڕابردوو.
ئه‌مه‌ش وایكردووه له دووره‌وه و له ده‌لاقه‌یه‌كی ته‌سكه‌وه سه‌یری ئه‌و مێژوو و كه‌له‌پوره بكرێت، به شێوه‌یه‌ك پێكهاته و ڕه‌گه‌زه‌كانی تێكه‌ڵی یه‌كتری ببن و یه‌كڕه‌نگ بنوێنن، به ئه‌سته‌م سنوری نێوان ده‌قی پیرۆز و فه‌رموده و قسه‌ی زانایان و ئیسرائیلیات و دابونه‌ریت له‌یه‌كدی جیاده‌كرێنه‌وه، پله‌به‌ندی بۆ به‌رهه‌می مه‌عریفی نه‌ك بوونی نیه، به‌ڵكو زۆرجار قسه و ڕاوبۆچوونی كه‌سانێك له ده‌قی قورئان و فه‌رموده‌ی سه‌حیح تۆختر و به‌رچاوتر ده‌رده‌كه‌ون.
له‌به‌رئه‌وه‌ی له مێژووی هاوچه‌رخدا مسوڵمانان له فارگۆنی دواوه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری شارستانیدا بوون و نزیكه‌ی پێنج سه‌ده له خه‌وێكی قوڵدا بوون، كاتێك ویستیان سه‌رله‌نوێ ئیسلام زیندوو بكه‌نه‌وه و بیكه به به‌شێك له ژیانی هاوچه‌رخ و شارستانی چڕ و جه‌نجاڵی ئه‌م سه‌رده‌مه توشی قه‌یرانی گونجان بوون، چونكه كه‌له‌پورێكی ئیسلامی به‌و فراوانیه و ژیانی هاوچه‌رخ به‌و گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌یه‌وه، پێویستی به ئه‌قڵێكی كراوه و مه‌عریفه‌یه‌كی فراوان هه‌بوو تا له قوڵایی مێژووی ئیسلامدا وه‌ڵامی گونجاو و پڕ به پێستی كێشه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه بداته‌وه، كاتێك ئه‌مه وجودی نه‌بوو، ئیسلام وه‌كو پڕه‌نسیپی كرده‌یی و به‌های ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تی فۆڕمێكی نوێی وه‌رگرت، دوور له فیكر و مه‌عریفه و ئه‌قڵگه‌رایی، باشترین بوارێكیش له‌وه‌ها ژینگه‌یه‌كدا فیقه بوو، كه كه‌شی له‌باری بۆ ڕه‌خسا تا گه‌شه بكات.
سه‌رنجی من لێره‌وه‌یه، هه‌ر له‌و خاڵه‌وه كه مسوڵمانانی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌به‌ر نه‌بوونی مه‌عریفه و گه‌شه‌نه‌كردنی فیكر و ئه‌قڵانیه‌ت نه‌یانتوانی به‌رهه‌می مه‌عریفی چه‌ند سه‌ده‌ی ڕابردوو بخوێننه‌وه و ته‌وزیفی بكه‌ن، له‌غیابی ئه‌وه‌شدا، لۆجیكی فیقه و فوقه‌ها بوو به سه‌نگی مه‌حه‌ك بۆ هه‌موو بواره‌كانی ژیان، ئه‌م قسه‌یه هه‌رگیز بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های فیقه نیه، یان لێدان بێت له ڕۆڵی شه‌رعزانان، به‌ڵكو قسه له‌سه‌ر جیاوازی مهیدانهكانه، كاتێك تۆ بۆ هه‌موو پرسیارێك یه‌ك وه‌ڵامت ده‌بێت و بۆ هه‌موو مه‌یدانێك یه‌ك میكانیزم و بۆ هه‌موو پرسێك یه‌ك لۆجیك و تێڕوانین، ئه‌وه ده‌بێته كێشه.
بۆیه هه‌موو كایه جیاوازه‌كانی ژیان به‌رگی فیقهیان له‌به‌ركرا و به سه‌نگ و ته‌رازوی شه‌رعزانان پێوانه و كێشانه‌ی هه‌موو مه‌سه‌له‌كان بوو به سیمای هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌م سه‌رده‌مه، ئه‌مه‌ش كاره‌ساتی مه‌عریفی و فیكری گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، كه دروستكردنی قاڵبێكی فیقهی نه‌گۆڕ بوو بۆ هه‌موو مه‌یدانه‌كان، هه‌ر بابه‌تێك نه‌چێته ئه‌و قاڵبه‌وه و به قیاس و پێوانه‌كانی ئه‌و نه‌خوات، زۆر به ئاسانی به دژه ئیسلام و ده‌رچوو له ئیجماع ئه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مه له كاتێكدا نه خودی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لێ بێ) و نهپێشینانی ئومه‌ت ئه‌م كاره‌یان نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌وه جه‌هلی مسوڵمانانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه به به‌رهه‌می كه‌له‌پوری فراوان و فره‌ڕه‌هه‌ندی سه‌ده‌كانی ڕابردوو، ئه‌گه‌رنا به وردبوونه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی شیكاریی ئه‌و كه‌له‌پوره مه‌عریفیه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه نه‌وه‌كانی ڕابردوو به‌و ته‌سكی و كورتبینیه بۆ مه‌سه‌له‌كانیان نه‌ڕوانیووه.
ئه‌م بابه‌ته زۆر گرنگ و فراوانه و پێویستی به ده‌زگا و ناوه‌ندی توێژینه‌وه و توێژه‌ری زۆر هه‌یه، تا سه‌رله‌نوێ خوێندنه‌وه بۆ كه‌له‌پوری مه‌عریفی ئیسلامی بكه‌ن، هه‌ركه‌س به‌پێی پسپۆڕی خۆی، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به بواری پسپۆڕی منه‌وه هه‌بێت ئه‌وه‌یه كێشه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی و سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی ئاریشهكانیتر لێره‌دا باس بكه‌م، كه هۆكاره‌كه‌ی ناشاره‌زایی و نه‌خوێندنه‌وه‌ی كه‌له‌پوری ئیسلامیه له مه‌یدانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا، ئه‌مه جگه له فراوانی ئه‌و كایه‌یه له كه‌له‌پوری ئیسلامی‌دا خودی بابه‌ته‌كه‌ش گۆڕاو و فراوان و فره‌ڕه‌هه‌نده، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌م بابه‌ته كه‌وتووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و قاڵبه ئاماده‌كراوه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه، به پاساوی ئه‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له پڕه‌نسیپ و حوكم و چه‌مكه فیقهیه‌كان لانه‌دات و جێگا بۆخۆی بكاته‌وه، هه‌رچه‌نده بوارێكی چاره‌قورس و نهخوازراویشه، بۆیه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ئه‌ده‌ب نزیكتر بێت له وتاری ئاینی و گوتارێكی ڕاسته‌وخۆ و ئاشكرای هه‌بێت، كه ئاسان به پێوه‌ره فیقهیه‌كان بپێورێت باشتر و مه‌قبوله، به‌ڵام ئه‌ده‌بێك نزیك له جیهانی خۆی و خه‌یاڵ و چڕ‌وپڕ و ناڕاسته‌خۆ له گوتاردا نادیار و نامهرغوبه و له باشترین حاڵه‌تیدا سه‌رقاڵبوونه به لههو و له‌عیب و شتی پوچ و به‌تاڵه‌وه.
ئاخر مسوڵمانی به‌ڕێز پێش ئه‌وه‌ی هێڵی ڕاست و چه‌پ به‌سه‌ر ئه‌ده‌بدا بهێنیت، بۆ ناچیت كه‌له‌پوری فراوانی خۆت بخوێنیته‌وه‌و؟ شاره‌زا بیت و بزانیت چی گوزه‌راوه؟ ئایا ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێیت دروسته و له مێژووی چه‌ند سه‌ده‌ی ڕابردوودا،و هه‌ر به‌و شێوه‌یه چاره‌سه‌ركراوه؟ ئه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌یت شاره‌زای تیایدا و ئاگاداری گۆڕانكاری گه‌وره و فراوانیت و ئاڕاسته و مه‌نهه‌جه جۆربه‌جۆره‌كانی به‌ڵه‌دی؟ بۆچی زۆر به‌ئاسانی ڕێگا به‌خۆت ده‌ده‌یت به مه‌عریفه‌یه‌كی ئیسلامی كه‌م و ناشاره‌زایی له‌بواری ئه‌ده‌بدا قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی بیت و قسه‌ی كۆتایی لای تۆ بێت؟
ئه‌ده‌ب له كوێی فیقهدایه؟
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی مسوڵمانانی ئه‌م سه‌ره‌ده‌مه پێیانوایه و لایان چه‌سپاوه، ئه‌ده‌ب له‌هیچ كونجێكی فیقهدا جێگای نابێته‌وه، بگره زۆر دووریشن له‌یه‌كه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی:
فیقه: له مانا زمانه‌وانیه‌كه‌یدا واتا تێگه‌یشتن یان دركپێكردن، زانینی شتێكی نه‌زانراو به‌هۆی شتانێكی زانراوه‌وه(1)، هه‌روه‌ها له زاراوه‌شدا پێناسه‌ی زۆری بۆكراوه، به‌ڵام دیارترینیان ناساندنی ئیمامی شافیعیه كه ده‌ڵێت: (زانینی حوكمه شه‌رعیه كرداریهكانه له ڕێگای ورده‌كاری و به‌ڵگه‌كانه‌وه)(2)، مه‌یدان و بازنه‌ی كارابوونی فیقه بریتیه له كرده‌وه‌ی باڵغه‌كان، جا بهداواكردن بێت لێیان، یان به‌رگریكردن، یاخود سه‌رپشككردن(3)، بۆیه زانایان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه فیقه تایبه‌ته به به‌یانكردنی حوكمی شه‌رعی بۆ هه‌ڵسوكه‌وت و كرده‌وه‌ی مرۆڤ به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره (په‌رستشه‌كان) و مرۆڤه‌كان له‌نێوان خۆیاندا (هه‌ڵسوكه‌وته‌كان)، به‌مه‌ش سنوره‌كانی كارابونی زۆر دیار و ئاشكران و جیاكراوه‌ته‌وه له هه‌موو بواره‌كانی وه‌كو عه‌قیده و زانستی كه‌لام و ئه‌خلاق، كه نزیكن لێیه‌وه و بواره‌كانی وه‌كو ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ت و فیكر كه تاڕاده‌یه‌ك دوورن لێیه‌وه.
لێره‌وه ده‌كرێ بپرسین: بۆچی ئه‌ده‌ب ناچێته خانه‌ی كردار و ههڵسوكهوتهكانهوه؟ مه‌گه‌ر به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی گوفتار و قسه‌ی مرۆڤ نین؟ بۆ ناكرێ وه‌كو جۆرێك له چالاكی عه‌مه‌لی و كرده‌وه‌ی خه‌ڵكی سه‌یر بكرێت؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌مه‌ش به كورتی ده‌ڵێین ئه‌ده‌ب به‌رهه‌می دنیای خه‌یاڵ و ناواقیعی و دوور له یاساكانی ئه‌قڵ و لۆجیكه و فیقهیش بۆ دنیای واقیع و بیناكراو له‌سه‌ر پێوه‌ره سروشتی و لۆجیكیه‌كان هاتووه‌ته ئاراوه، له دنیای واقیعدا هه‌موو شته‌كان ڕه‌هه‌ندی سروشتی خۆیان وه‌رده‌گرن و به پێوه‌ری ئه‌قڵی ده‌پێورێن، بوونیان بوونێكی لۆجیكی و زانستی و سروشتیه و ده‌كرێ به ئاسانی سنوره‌كانیان دیاریبكرێن و شیبكرێنه‌وه، بۆ وه‌ها جیهانێك پێوه‌ری تایبه‌تی هه‌یه و میكانیزم و لێكدانه‌وه‌ی جیاوازه له دنیای ئه‌ده‌ب.
هه‌رچی دنیای ئه‌ده‌به، ئه‌وه دووره له واقیعه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌یاڵ دامه‌زراوه، هیچ شتێكی واقیعی تیایدا وه‌كو خۆی نامێنێته‌وه، به‌ڵكو سیفه‌تی ئه‌و دنیا خه‌یاڵیه وه‌رده‌گرێت، ئه‌قڵ و لۆجیك و یاسا سروشتیه‌كان تێكده‌شكێن، ئه‌وه‌ی له دنیای واقیعدا ناكرێ و ناگونجێ له‌دنیای خه‌یاڵدا گونجاوه. به كورتی جیهانی ئه‌ده‌ب و خه‌یاڵ به‌و شێوه كۆنكرێتیهی دنیای واقیع سنوربه‌ند ناكرێت، بۆیه پێوه‌ر و میكانیزمی تایبه‌ت به‌خۆی بۆ دانراوه و ده‌بێت وه‌كو سروشتی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، بۆیه قسه‌و وته و ده‌ربڕینی ڕۆژانه هه‌ر به‌و شێوه‌یه له چوارچێوه‌ی فیقهدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، چونكه به‌رهه‌می دنیای واقیعه، به‌ڵام قه‌سیده و شیعر و ئه‌ده‌ب به‌رهه‌می ئه‌و جیهانه تایبه‌ته‌ی خه‌یاڵن، بۆیه پێوانیان ته‌نها به‌پێی پێوه‌ر و بنه‌مای ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌بێت كه ئه‌ویش هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و جیهانه‌یه و ڕه‌چاوی سروشته تایبه‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌ن، ملكه‌چكردنیان بۆ پێوه‌ره ئه‌قڵیه‌كان و پێوانه‌ی دنیای واقیع، ئه‌وپه‌ڕی كاره‌ساته(4).
ئیبن حه‌زم كێیه؟
پێموایه ناسراوتره له‌وه‌ی بیناسێنین، به‌ڵام به‌كورتی (ئه‌بو محه‌مه‌د عه‌لی كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی سه‌عید كوڕی حه‌زمه)، له قورتوبه‌ی ئه‌نده‌لوس له دایكبووه (384-456) باوكی وه‌زیر بووه له‌سه‌رده‌می مه‌نسوری كوڕی ئیبن ئه‌بی عامردا، خۆشی سێ جار بووه به وه‌زیر له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه ئومه‌ویه‌كاندا له نێوان ساڵانی (409-422)، زاناترینی زاناكانی ئه‌نده‌لوس بووه و له هه‌موو بواره‌كانی فیقه و ئوسوڵ و فه‌رمووده و عه‌قیده و فه‌لسه‌فه و زانستی كه‌لام و ئه‌ده‌ب و ڕه‌وانبێژیدا بێوێنه بووه، له دوای (ته‌به‌ری) زۆرترین كتێبی دانراوی هه‌یه كه زیاتر له (170) كتێب ده‌بن له هه‌موو بواره‌كاندا(5)، ئه‌بو قاسمی ساعیدی ده‌ڵێ: (ئیبن حه‌زم له هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌نده‌لوس زاناتر بووه به زانسته ئیسلامیه‌كان و مه‌عریفه‌ی له هه‌موویان فراوانتر بووه….. فه‌زڵی كوڕی بۆی گێڕامه‌وه كه‌وا ده‌ستنوسه‌كانی باوكی كه به خه‌تی خۆی نوسبوونی ده‌گه‌یشته نزیكه‌ی (400) به‌رگ كه ده‌یكرده نزیكه (80000) هه‌شتا هه‌زار په‌ڕه(6).
ده‌رباره‌ی زانست و مه‌عریفه‌ی ئه‌و زۆر وتراوه له‌لایه‌ن زانایانی ئیسلامه‌وه له كۆن و نوێ‌دا و پێویست نیه لێره‌دا باسی بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیبن حه‌زمی پێناسراوه تا ئێستا مهزههبهكهیهتی، كه به (زاهیری) ناسراوه و به زیندوی كردووه‌ته‌وه و ڕابه‌رایه‌تی كردووه دوای ئه‌وه‌ی وازی له مه‌زهه‌بی شافیعی هێناوه.
دانراوی زۆری هه‌یه له‌بواری فیقه و ئوسوڵدا و گرنگترینیان (المحلّی باڵاپار شرح المجلّی بالاختصار) و (الإحكام فی أصول اڵاحكام) كه یه‌كه‌میان (12) به‌رگ و ئه‌ویتر (8) به‌رگه.
هه‌روه‌ها له بواری ئه‌ده‌ب و زمانه‌وانیشدا به‌رهه‌می زۆره كه گرنگترینیان (گوق الحمامە فی اڵالفە واڵالاّف) و دیوانێكی شیعریه.
له نێوان ئیبن حه‌زمی فه‌قیه و ئه‌دیبدا
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ لێره‌دا تیشك بخه‌مه سه‌ری و وه‌ك نمونه‌ی ئه‌و قسانه‌ی پێشه‌وه ئه‌م دوو لایه‌نه‌ی ژیان و زانستی ئه‌و زانا به‌رزه‌یه، كه ده‌كرێ وه‌ك جوانترین نمونه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی كایه مه‌عریفیه‌كان، به تایبه‌تی هه‌ردوو كایه‌ی فیقه و ئه‌ده‌ب وه‌ری بگرین، ئه‌و له كاتێكدا شه‌رعزانێكی دیار و خاوه‌نی ئیجتیهاد و مه‌زهه‌بی تایبه‌تی خۆی بووه و له زۆرێك له مه‌سه‌له فیقهیه‌كاندا ڕای جیاوازی هه‌بووه له‌گه‌ڵ شهرعزانانیتر و بگره له زۆربه‌یان توندتر بووه و ڕازی نه‌بووه به‌و فه‌توایانه‌ی كه ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له جیاوازه‌كان دراون له‌لایه‌ن سهرمهزههبهكانی تره‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له زانایان خۆیان پاراستووه له كه‌وتنه ناو مه‌ناقه‌شه و گفتوگۆوه له‌گه‌ڵیدا چونكه زۆر ڕاشكاو و توندبووه له به‌رگریكردن له ڕاوبۆچوونه‌كانی و هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه(7) تا كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی زانایانی فیقهی مالیكی كه ئه‌وكاته مه‌زهه‌بی خه‌ڵكی ئه‌نده‌لوس بووه كاربه‌ده‌ستانی لێ هانبده‌ن و ده‌ری بكه‌ن و كتێبه‌كانی بسوتێنن، هه‌موو ئه‌وانه له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه ئیبن حه‌زم زانا و فه‌قیهێكی سه‌رسه‌خت بووه و خاوه‌نی ڕاوبۆچوونی تایبه‌تی خۆی بووه له مه‌یدانی فیقهدا، ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنی مه‌زهه‌بی زاهیری له‌به‌رئه‌وه بووه كه زۆر پابه‌ند بووه به ده‌قه‌وه بۆ هه‌ڵهێنجانی حوكمه شه‌رعیه‌كان و هه‌ردوو چه‌مكی (القیاس والاستحسان)ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه، چونكه به‌لای ئه‌وه‌وه پێویست بووه بۆ هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌قی قورئان و فه‌رمووده‌ی له‌سه‌ر بێت و هه‌موو جۆره‌كانی فه‌رمووده‌ی وه‌رگرتووه بۆ فه‌توادان(8).
ئه‌وه بواری فیقه وشهرعزانی ئیبن حه‌زم، به‌ڵام كاتێك له بواری ئه‌ده‌ب و شیعر و په‌خشاندا ده‌یبینین و به‌رهه‌مه‌كانی ده‌خوێنینه‌وه ته‌واو جیاوازه، وه‌كو ئه‌وه‌ی كهسێكیتر بێت، زۆر جیاواز له‌و سروشته توند و عه‌قڵانی و ئوسوڵیهی له‌بواری ژیانی واقیعی و فیقهیدا ده‌رده‌كه‌وێت، له بواری ئه‌ده‌بدا كه‌سێكی هه‌ست ناسك و خاوه‌نی عاتیفه و شیعری جوان و ناسك هه‌م لهوشه و هه‌م له مانادا، له زۆربه‌ی بابه‌ته شیعریه‌كان شیعری وتووه، به ته‌واوی له دنیای ئه‌ده‌ب و خه‌یال تێگه‌یشتووه و به‌پێی سروشت و پێكهاته‌ی ئه‌و بواره مامه‌ڵه‌ی كردووه، هیچ كاتێك ئالیه‌ت و چه‌مك و واتاكانی فیقهی تێكه‌ڵی ئه‌ده‌ب و شیعر نه‌كردووه، ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه توێشو و زانستی هه‌ردوو مه‌یدانه‌كه‌ی پێبووه، له ههركامیاندا قسه‌ی كردبێت و موماره‌سه‌ی كردبێت به ئالیه‌ت و چه‌مك و پێوانه‌ی ئه‌و مه‌یدانه جوڵاوه‌ته‌وه و هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه.
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر سه‌یری كتێبی (گوق الحمامە) بكه‌یت سه‌ره‌ڕای به‌های ناوه‌رۆكه‌كه‌ی له ڕووی ئه‌ده‌بیه‌وه په‌خشان وشیعری له‌خۆگرتووه وا ده‌زانی ئه‌و ئیبن حه‌زمه ته‌نها ئه‌دیب بووه و هیچی له فیقه و ئوسوڵا و شه‌ریعه‌ت نه‌زانیووه، چونكه هیچ ئاسه‌وارێكی ئه‌و بواره تیایدا ڕه‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام كاتێك ڕاوبۆچوونه‌كانی له كتێبی (المحلی) ده‌خوێنیته‌وه موجته‌هیدێكی بوێر و زانایه‌كی ئه‌قڵانی و ئوسوڵیهكی توند ده‌بینیت كه چه‌ند پێداگربووه له كاركردن به ده‌قی قورئان و سوننه‌ت و وه‌لانانی قیاس و پێوانی شتێك له‌سه‌ر شتێكی‌تر، وه سووربووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵگه بهێنێته‌وه بۆ هه‌موو ڕایه‌كانی.
كتێبی (گوق الحمامە) كه هه‌ر له ناوه‌كه‌یه‌وه دیاره كتێبێكه پڕه له هه‌ستی ناسك و جوانی، به واتای ئه‌و بازنه‌یه‌ی وه‌كو ملوانكه ده‌وری گه‌ردنی كۆتری داوه، هه‌روه‌ها ناونیشانێكی لاوه‌كیشی بۆ داناوه (فی اڵالفە واڵالاّف) واته له باره‌ی هۆگری و هۆگرانه‌وه، ناوه‌رۆكه‌كه‌شی ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی و عه‌شق و ماناكانی و سیفه‌ته‌كانی و هۆكار و دهركهوتهكانیهتی، باس له هۆگری و خۆشه‌ویستی نێوان خه‌ڵكی ده‌كات له نێوان لێكدانه‌وه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی و ده‌روونی و واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، جا ئه‌و هۆگریه له‌نێوان هاوڕێیاندا بێت، یان ژن و مێرد، یان كچ و كوڕ، یاخود هه‌ر دوو كه‌سێك كه عاشقی یه‌كتری ده‌بن، بۆ نمونه ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆشه‌ویستی كه‌سانیتر ده‌چێته دڵیانه‌وه ته‌نها به وه‌سفكردن نه‌ك بینین، ده‌ڵێت: یه‌كێك له بنه‌ما سه‌یره‌كانی عه‌شق ئه‌وه‌یه خۆشه‌ویستی بڕوێ له دڵدا به وه‌سفكردن نه‌ك بینین، تا ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستی و نامه گۆڕینه‌وه و هۆگری و په‌یوه‌ستبوون و شه‌ونخونی، به‌ڵام به‌بێ دیدار، ته‌نها به‌دیار ئه‌و وێنه وه‌همیه‌وه كه كه‌سێك بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كێشێت، جاری وا هه‌یه ته‌نها بیستنی ده‌نگی له‌ودیو ده‌رگا و دیواره‌وه به‌سه بۆ خۆشویستن و هۆگری پێوه‌ی، به‌وشێوه‌یه له زه‌یندا وێنه‌یه‌ك بۆ خۆشه‌ویست بنیات ده‌نرێت تاكو دیدار ڕووده‌دات، جا كه ڕوویدا، یان وێنه‌كه به ته‌واوی ده‌چه‌سپێت و خۆشه‌ویستیه‌كه زیاتر ده‌بێت، یان وا ده‌رناچێت و له‌ناو ده‌چێت.
ئه‌مجۆره خۆشه‌ویستیه به‌زۆری لای ئه‌و ئافره‌تانه دروست ده‌بێت كه خانه‌دانن و له‌ناو كۆشك و ته‌لاردا، جێگای تایبه‌ت و دابڕاو له پیاوانیان بۆ دروست ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت تێكه‌ڵی پیاوان له كه‌سه نزیكه‌كانیشیان نابن، بۆیه ده‌رباره‌ی ئه‌مجۆره كه‌سانه ئه‌م سێ به‌یته ده‌نوسێت:
وێا مَن لامَنِی فی حُـــ ـبِّ مَن ڵم ێرَه گرفِی
ڵقَد أفرَگتَ فِی وصفِـ ـكَ لی فی الحُبِّ بالّچعفِ
فَقُل هَل تُعرَفُ الجَنَّــەُ ێوماً بِسِوی الوصفِ(9)
واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی لۆمه‌م ده‌كه‌ی له‌به‌ر خۆشه‌ویستی كه‌سێك كه نه‌مدیوه، به‌ڕاستی بێویژدانی له‌وه‌ی من به لاواز ده‌زانی له خۆشهویستیهكهمدا، مه‌گه‌ر كێ به‌هه‌شتیشی بینیوه ته‌نها به وه‌سف نه‌بێت؟
گرنگی و به‌های ئه‌م كتێبه زۆره، جگه له‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی ناوازه‌یه مێژوو و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناسینی ده‌روونی خه‌ڵكیش له‌خۆ ده‌گرێت، بۆیه ئیبن حه‌زم تیایدا ته‌واو وه‌ك لێكۆڵه‌رێكی ئه‌كادیمی بێ لایه‌نگیری، ده‌رده‌كه‌وێت كه بنه‌مای زانستی په‌یڕه‌و كردووه، هه‌رگیز ئه‌و ئیبن حه‌زمه نیه، كه فه‌قیهێكی سه‌رسه‌خته، چونكه لێره‌دا حوكمی شه‌رعی ههڵناهێنجێت، باس له حه‌ڵاڵ و حه‌رام ناكات، چه‌مك و ئالیه‌تی فیقهی ته‌وزیف ناكات، چه‌ندین چیرۆكی خۆشه‌ویستی ده‌گێڕێته‌وه و وێنای زۆر كه‌س ده‌كات، كه سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویسته‌كانیان چیان كردووه، به‌ڵام ته‌نانه‌ت به تاكه وشه‌یه‌كیش حوكم نادات، ناڵێت فڵان كه‌س له حه‌رامدا بوو، یان ئه‌و كاره له‌ڕووی شه‌رعه‌وه نه‌شیاو بوو، چونكه مه‌قامه‌كه هی ئه‌وه نیه‌و بواره‌كه فیقه نیه، به‌داخه‌وه ئه‌م كتێبه‌ی ئیبن حه‌زم كه‌م كه‌س بینیویه‌تی و خوێندوویه‌تیه‌وه، بگره زۆر كه‌س هه‌ر نازانێت ئه‌و فه‌قیهه گه‌وره‌یه ئه‌مه‌شی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر پێوه‌ره فیقهیه‌كان بۆ مه‌یدانی ئه‌ده‌ب بگونجانایه و شیعر بكه‌وتایه‌ته خانه‌ی حه‌ڵاڵ و حه‌رامه‌وه، ئه‌وا ئیبن حه‌زم زۆر ده‌مێك بوو ئه‌و كاره‌ی ده‌كرد، ئه‌گه‌ر شیاو بوایه ته‌نها له په‌نجه‌ره‌ی فیقهه‌وه بۆ هه‌موو كایه‌كانی ترمان بڕوانیایه، ئه‌وا كاره‌كه‌ی ئیبن حه‌زم ئاسانتر ده‌بوو.
ئه‌نجــام
له كۆتاییدا ده‌گه‌ینه ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه:
1 ـ زانایانی پێش‌و له زۆر بوار و مه‌یداندا شاره‌زابوون و دانراویان هه‌یه، به‌ڵام هیچكات تێكه‌ڵیان نه‌كردوون و له‌گه‌ڵ هه‌ر بوارێكدا وه‌كو خۆی مامه‌ڵه‌یان كردووه چونكه زانابوون.
2 ـ هۆكاری سه‌ره‌كی نامۆبوونی ئه‌ده‌ب له‌م سه‌رده‌مه‌دا و به‌كه‌م سه‌یركردنی له‌لایه‌ن مسوڵمانانه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناشاره‌زاییان و مه‌عریفه‌ی كه‌م و بیری كرچوكاڵیان، نه‌ك هه‌ر ناشاره‌زایی به زانسته‌كانی سه‌رده‌م، به‌ڵكو به كه‌له‌پوری ئیسلامیش كه نازانن له مێژووهكهیاندا چی گوزه‌راوه.
3 ـ تاكی مسوڵمان له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌موو كایه‌كان له په‌نجه‌ره‌ی فیقهه‌وه سه‌یرده‌كات و به پێوانه و كێشانه‌ی ئه‌و لێكدانه‌وه‌یان بۆ ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، كه ته‌نها هه‌ر ئه‌و پێوه‌ره‌ی لایه و بۆ هه‌موو كێشێك یه‌ك سه‌نگی پێیه.
4 ـ له سه‌رده‌می نوێ‌دا ئیسلام وه‌كو فیقه و بانگه‌واز زیندووكرایه‌وه، نه‌ك وه‌كو فیكر و مه‌عریفه‌ی فراوان، بۆیه تاكی مسوڵمان له‌م سه‌رده‌مه‌دا وا ده‌زانێت سه‌رله‌به‌ری كه‌له‌پور و مێژووی ئیسلام، كه‌له‌پوری فیقهیه و پانتایی زۆر فراوانی له‌و كه‌له‌پوره فه‌رامۆش كردووه، كه بایه‌خی یه‌كجار زۆری هه‌بووه و ده‌بێت.
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان:
1- بڕوانه: لسان العرب، ابن منڤور، گبعە دار صادر – بیروت، مج13، ص522، مادە (ف ق هـ).
2- الفقه الإسلامی وأدلته، د.وهبە الزحیلی، دار الفكر– دمشق، گ4، ص30.
3- هه‌مان سه‌رچاوه، ص31.
4- بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته برٍوانه: چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر پرسی ئیسلام و شیعر، د.ئیسماعیل به‌رزنجی، له بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری زه‌هاوی، لاپه‌ڕه‌كانی 23-40.
5- بڕوانه: سیر أعلام النبلاو، الژهبی، مۆسسە الرسالە،2001، مج18، ص184-185، وشژرات الژهب، 3/163، معجم اڵادباو، 12/240، والژخیرە، 1/170.
6- سیر أعلام النبلاو، 18/187.
7- ابن حزم، حیاته وعصره وێراۆه الفقهیە، محمد أبو زهرە، دار الفكر العربی، القاهرە، 1954، ص7.
8 – بڕوانه: هه‌مان سه‌رچاوه ، ل35-40.
9- طوق الحمامە، گبعە دار الكتاب العربی- بیروت، 2005، ص30.