سه‌عید نورسی له‌زمانی (پیره‌مێرد)ه‌وه‌تیشكێك له‌سه‌ر كاری هاوبه‌شیان و خزمه‌تی هه‌ردووكیان به‌پرسی نه‌ته‌وه‌كه‌یان
د. عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز
هاوده‌نگیی و هاوهه‌ڵوێستیی نورسی و پیره‌مێرد له‌هه‌ڵگرتنی خه‌می نه‌ته‌وه، خاك و ئوممه‌تدا، وای لێ‌كردن كه‌هه‌ردووكیان پێكه‌وه‌ببنه‌ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی ئیتتیحادی محه‌ممه‌دی.
پیره‌مێرد پاش دووركه‌وتنه‌وه‌له‌ئه‌سته‌نبوڵ و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سلێمانی، له‌چه‌ندین جێی ڕۆژنامه‌ی ژین باسی سه‌عید نورسی ده‌كات، ههندێكلهبیرهوهرییه هاوبه‌شه‌كانیان و ناوبه‌ناو به‌شێك له‌هه‌ڵوێست و وتهبهنرخهكانی ده‌گێڕێته‌وه.
(كاك ئه‌حمه‌دی شێخ)ی سلێمانی، چۆتهخهوی سه‌عید نورسی له‌زینداندا و مژده‌ی داوهتێكه: ئێوهنامرن و ئه‌مێنن و ئازاد ده‌كرێن، داواشی لێده‌كات كه‌ئه‌و ههواڵهبدات بهپیرهمێردی هاوڕێی زیندانی.
پیره‌مێرد له‌چه‌ندین شوێنی نووسینه‌كانی (ژین)ی خۆی و ههندێجێی تریشدا باسی (سه‌عید نورسی) ده‌كات، چ سه‌ره‌تای ناسینی، چ كاتی خه‌بات و هه‌وڵی سیاسی و خزمه‌تكردنیان بهڕۆژنامهگهریی كوردیی‌و خزمه‌تی كوردزمانانی دانیشتووی ئه‌سته‌نبوڵ.
شاعیر، حه‌كیم و ڕۆژنامه‌نوس، حاجی ته‌وفیق به‌گی سلێمانه‌یی، ناسراو به(پیره‌مێرد)، كوڕی حه‌مزه‌ئاغای مه‌سره‌ف، له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عیدی باوكی شێخ مه‌حمودی حه‌فید، چۆتهئهستهنبوڵ و بۆتهمیوانی خه‌لیفه‌ی عوسمانی. لهوێوهسهفهری حه‌جی كردووه، كهگهڕاوهتهوهبۆ ئه‌سته‌نبوڵ، بۆ ماوه‌ی (25) ساڵ لهوێماوهتهوه. ساڵی (1899ز) به‌فه‌رمانی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید كراوهبهئهندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌سته‌نبوڵ، له‌به‌ر لێهاتوویی و وریاییش له‌زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی سه‌رده‌می خۆیدا ده‌ركه‌وتووه، بۆیه‌هه‌ر لهسهرهتاوهلهگهڵ زانای گه‌وره‌ی كوردستان، مامۆستا (سه‌عید نورسی)، بۆتهئهندامی چالاكی (كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عاون و ته‌ره‌ققی كورد)، به‌خاوه‌ن ئیمتیاز و به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆرگانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ش – گۆڤاری (كورد)- هه‌ڵبژێرراوه. هه‌ر له‌ئه‌سته‌نبوڵ كۆلیژی حقوقی ته‌واو كردووه و هاوسه‌رگیریی كردووه. له‌سه‌رێكی ترهوهلهگهڵ نورسی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی (كۆمه‌ڵه‌ی ئیتتحادی موحه‌ممه‌دی) بوون. بۆیهلهبهر چالاكیی و هه‌ڵوێستی بهرههڵستكارانهیان، هه‌ردووكیان ده‌سگیركراون، پێكه‌وه‌ش ئازادكراون. جگهلهوهپیرهمێرد ئه‌ندامی (كۆمه‌ڵه‌ی زانستیی كوردان)، (كۆمه‌ڵه‌ی كوردستان)، (كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كورد) و (كۆمه‌ڵه‌ی هێڤی)یش بووه(1)
زانا، نووسه‌ر و بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد و جیهانی ئیسلامیش، به‌دیعوززه‌مان سه‌عید نورسی، هه‌ر له‌ته‌مه‌نی لاوییه‌تی و له‌شانزه ساڵیدا، ساڵی (1892) نازناوی هه‌ڵكه‌وتووی سه‌رده‌م (بدیع الزمان)ی له‌لایه‌ن زانایانی ئه‌و كاتهوهپێبهخشراوه، ئه‌مه‌ش پاش گفتوگۆیه‌كی زانستیی كه‌له‌شاری (سعرت) له‌گه‌ڵی كراوه. ساڵی (1907) چووهشاری ئه‌سته‌نبوڵ و ڕایگه‌یاند كه‌ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو پرسیاره‌كانی خه‌ڵكییه. هه‌مان ساڵ نامه‌یه‌كی نووسی بۆ سوڵتان عه‌بدولحه‌مید و داوای چاكسازیی كرد له‌كوردستان. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ئاشنا بوو به‌حاجی ته‌وفیق به‌گ، كه‌به(پیره‌مێرد) ناسراوه. ساڵی (1908) له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌دۆستانی، كۆمه‌ڵه‌ی (یه‌كێتی محه‌ممه‌دی)یان پێكهێنا و هه‌مان ساڵ به‌بۆنه‌ی ڕووداوی (31ی مارت)هوهلهگهڵ (پیره‌مێرد) و ژماره‌یه‌كی تر لهڕووناكبیرانی كورد و تورك ده‌ستگیركران. نورسی له‌و چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌سته‌نبوڵدا چه‌ندین وتاری له‌گۆڤار و ڕۆژنامهكوردی و توركییه‌كاندا بڵاوكردۆته‌وه، وه‌ك: (كورد)، (وۆلقان)، (شه‌رقی كوردستان)، (سه‌ربه‌ستی)، (سبیل الرشاد) و.. هتد. له‌ژیانیشیدا چه‌ندین جار دادگایی و زیندانكراوه و دوورخراوه‌ته‌وه. له( 23/3/1960) پاش ته‌مه‌نێكی موباره‌ك و خزمه‌تێكی زۆر و نووسینی ده‌یان كتێب و نامیلكهكۆچی دوایی كرد(2)
نورسی و پیره‌مێرد ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی (ئیتتیحادی محه‌ممه‌دی)
ئه‌ندامێتیی پیره‌مێردی شاعیر له(ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن)ی كۆمه‌ڵه‌ی (ئیتتیحادی محه‌ممه‌دی)، لای زۆربه‌ی مێژوونوسان، یان پێی نه‌زانراوه، یان فه‌رامۆش كراوه و به‌هه‌ند نه‌گیراوه. به‌ڵام باسی ئه‌ندامێتیی نورسی كراوه، چونكهخۆی باسی كردووه. بهندهكهئێستائهم دێڕانهدهنووسم ده‌قی پێڕه‌وی ناوخۆی (ئیتتیحادی محه‌ممه‌دی)م له‌به‌ر دهستدایهكه ئهوكاتهناوی (نظامنامه)یان لێناوه و له‌ژماره‌ی (75)ی ڕۆژنامه‌ی (وولقان)ی زمانحاڵی كۆمه‌ڵه‌كه‌دا، له‌ساڵی 1909 بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌كۆتاییه‌كه‌یدا ناوی (26) ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن، به‌ناوی (مجلس إداره) هاتووه، كهلهزنجیرهی هه‌شته‌مدا ناوی مامۆستا نورسی بهمجۆرهنوسراوه: (بدیع الزمان سعید كوردی ابن میرزا). له‌زنجیره‌ی (25)یشدا ناوی ته‌وفیق به‌گ (پیره‌مێرد) بهمجۆرههاتووه: (مدرسیندن توفیق أفندی)(3).
هاوده‌نگیی و هاوهه‌ڵوێستیی نورسی و پیره‌مێرد له‌هه‌ڵگرتنی خه‌می نه‌ته‌وه، خاك و ئوممه‌تدا، وای لێ‌كردن كه‌هه‌ردووكیان پێكه‌وه‌ببنه‌ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی ئیتتیحادی محه‌ممه‌دی، كه‌له (/4/1909) دا، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی گۆڕه‌پانی به‌رده‌م مزگه‌وت و كڵێسای (ئهیاصۆفیا)ی شاری ئه‌سته‌نبوڵدا، ڕاگه‌یه‌نرا، نورسی وتارێكی گرنگی تێدا خوێنده‌وه و پشتیوانیی لێ‌كرد، كه‌خۆی لهژیاننامهكهیدا بهشانازییهوهباسی ئه‌و ڕۆژه و ئه‌و وتاره و ئه‌و ڕێكخراوهدهكات(4). كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو بۆ داكۆكی له‌ئیسلام و ده‌ستوور و به‌نیازی چاكسازیی لهسهڵتهنهتی عوسمانی‌دا دامه‌زرا. ههندێكپێیانوایهكهنورسی بۆ خۆی دامه‌زرێنه‌ری ڕێكخراوه‌ی (ئیتتیحادی محه‌ممه‌دی) بووه(5).
دامه‌زراندنی (كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عاون و ته‌ره‌ققی كورد)(6) و ئه‌ندامێتیی نورسی و پیره‌مێرد
كاتێك له‌ژێر فشاری هێزهبهرههڵستكارهكانی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید، شۆڕشی ده‌ستووریی له‌توركیا سه‌ری گرت، سوڵتان ناچاربوو كه‌سه‌ر لهنوێله(23/7/1908) ده‌ستوور ڕابگه‌یه‌نێت- كهبهڕاگهیاندنی دووه‌می (مه‌شروته) ناسراوه و سیستمی حوكمڕانیی بكاتهدهستووریی(7). بۆیه‌پاش ئهوهكرانهوهیهكی سیاسی گونجاو ڕوویدا، له‌و ساڵه‌دا كوردانی دانیشتووی شاری ئه‌سته‌نبوڵ، ڕێكخراوێكیان به‌ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عاون و ته‌ره‌ققی كورد) دامه‌زراند، شێخ عه‌بدولقادر شه‌مزینی بووهسهرۆكی.
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیی نورسی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه و ههندێكڕێكخراوی تر، (ڕۆهات ئه‌لاكۆم) ده‌ڵێت: “له‌و ماوه‌یه‌دا كهنورسی له‌ئه‌سته‌نبوڵ بوو، تێكه‌ڵییه‌كی كاریگه‌ری له‌گه‌ڵ (كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عاون و ته‌ره‌ققی كورد)، (كۆمه‌ڵه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌عاریفی كورد) و (كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالیی كوردستان) هه‌بوو. له‌لایه‌كی دیكهوهساڵی (1920) بووهیهكێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی هه‌یڤی سه‌وز (یه‌شیل ئای).(8) له‌جێیه‌كی دی‌دا ده‌ڵێت: “جێگرتنی سه‌عیدی كوردیی له‌نێو ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م جه‌معییه‌ته‌دا (مه‌به‌ستی كۆمه‌ڵه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌عاریفی كورده)، نیشانه‌ی هاوكاریی ئه‌و بووه، كۆششه‌كانی سه‌عیدی كوردیی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ریی له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدولحه‌مید – به‌به‌شداریكردنی له‌و جه‌معییه‌ته‌دا- واتایه‌كی دیكه‌یان په‌یدا كرد(9).
بهداخهوهلهزۆربهی ژیاننامهكانی مامۆستا نورسیدا، باسی ئه‌م ئه‌ندامێتیی و جۆرهچالاكییانهی نه‌كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی سهرچاوهكوردی، عه‌ره‌بی و توركییهكانم خوێندۆته‌وه. بۆ خۆشی وتارێكی لهژمارهشهشی ڕۆژنامه‌ی (كورد)دا نووسیوه، تیایدا ئاماژهبهڕۆڵی ئیسلام ده‌كات له‌بزافی ڕزگاریخوازی كورددا، جهختدهكاتهوهلهكۆمهڵهی (ته‌عاون و ته‌ره‌ققی كورد) كهپهنابهرێتهبهر سوودوه‌رگرتن له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلام بۆ ڕێكخستنی سه‌رله‌نوێی كۆمه‌ڵه(10).
پیره‌مێرد خاوه‌ن ئیمتیاز‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاری (كورد)
ڕێكخراوی ناوبراو بڕیاری دا كهڕۆژنامهیهك ده‌ربكات به‌ناوی (كورد)، (پیره‌مێرد)یشیان به‌هه‌ڵبژاردن وه‌ك خاوه‌ن ئیمتیاز و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژنامهكهدهستنیشان كرد، كهبهههردوو زمانی كوردی و توركی له‌ئه‌سته‌نبوڵ ده‌رده‌چوو. جگه‌له‌وه‌ش، یه‌كێك لهدهئهندامی یه‌كه‌می دامه‌زرێنه‌رانی بووه، وه‌ك پێشتر باسمان كرد. له‌و كاته‌دا نورسی له‌ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ژیا، له‌گه‌ڵ پیره‌مێرد هه‌ردووكیان له‌خه‌می ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی میلله‌ته‌كه‌یاندا بوون، بۆیهههردوولایان بۆ ده‌ركردنی رۆژنامه‌كه‌ی زمانحاڵی كۆمه‌ڵه‌ی (ته‌عاون و ته‌ره‌ققی كورد) -واتهڕۆژنامهی (كورد)- هاوكاری یهكتربوونو براده‌رییان زۆر گه‌رموگوڕ بوو.
دژایه‌تی (ئیتتیحاد و ته‌ره‌ققی) تور‌كان بۆ (ته‌عاون و ته‌ره‌ققی كورد)
كاتێسهرانی (ئیتیحاد و ته‌ره‌ققی) ده‌سه‌ڵاتیان كه‌وته‌ده‌ست، له‌به‌ر دژایه‌تییان بۆ ئیسلام و ئه‌و دهمارگیرییهتوركچییهتیهش كه‌هه‌یانبوو، ده‌ستیان كرد بهسنورداركردنی ئازادییه‌كان به‌گشتیی و چالاكی كهسایهتییهكوردهكان به‌تایبه‌تیی، بۆیهكهوتنهدژایهتی كۆمه‌ڵه‌ی (ته‌عاون و ته‌ره‌ققی كورد) و ڕۆژنامه‌كه‌یان، چ له‌به‌ر پشتگیریكردنیان له‌ئیسلام، وه‌ك ئایینی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، چ له‌به‌ر داكۆكیكردنیان لهمافهنهتهوهییهكانی خه‌ڵكی كوردستان.
سه‌ره‌تای یه‌كترناسینی پیره‌مێردو سه‌عید نورسی
وتارێكی پیره‌مێرد، سه‌ره‌داوی زانیاری به‌سوودمان ده‌داتێ، له‌سه‌ر یه‌كترناسینی یه‌كه‌مجاریان، سه‌ره‌تای ئاشنابوونی نورسی و پیره‌مێرد به‌یه‌كتر. وا دیارهلهئهستهنبوڵ قاوه‌خانه‌یه‌كی خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامهتایبهت به‌كورده‌كان ههبووهبهناوی (قیرائهتخانهی دیاربه‌كر)(11) ، پیره‌مێرد ڕۆژێك له‌ڕۆژنامه‌كاندا ئه‌و هه‌واڵه‌ی بیستووه، كه‌مه‌لا سه‌عیدی نورسی ڕایگه‌یاندووه: “ئامادهیهلهماڵهكهی خۆیدا، وه‌ڵامی هه‌موو پرسیارێك بداته‌وه”. له‌و ههواڵهوهپیرهمێرد خولیای ناسینی نورسی ده‌كه‌وێته‌سه‌ری و دهبنههاوڕێ و هاوكاری چه‌ندین ساڵه‌ی یه‌كتر.
دواتریش پیره‌مێرد پاش دووركه‌وتنه‌وه‌له‌ئه‌سته‌نبوڵ و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سلێمانی، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی ده‌یان ساڵ، وه‌ك وه‌فا و پێزانینێك بۆ ئه‌و دۆستایهتییهخاوێنه، له‌چه‌ندین جێی ڕۆژنامهنایابهكهیدا (ڕۆژنامه‌ی ژین) كهلهسلێمانی ده‌ریده‌كرد، باسی سه‌عید نورسی ده‌كات، ههندێكلهبیرهوهرییههاوبهشهكانیان و ناوبه‌ناو به‌شێك له‌هه‌ڵوێست و وتهبهنرخهكانی ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌مه‌ی خوارهوهبهشێكن له‌و هه‌وڵانه‌ی پیره‌مێردی ڕه‌حمه‌تیی بۆ زیندوڕاگرتنی یادی مامۆستا نورسی:
1- وتاری: (ته‌ئریخ و ئه‌شخاص، به‌دیعوززه‌مانی كوردیی):
پیره‌مێرد له‌ژێر ئه‌و ناونیشانه‌دا ده‌ڵێت:
“له‌ئه‌سته‌نبوڵ بووم، ئاموشۆی (قیرائهتخانهی دیاربه‌كر)م ئه‌كرد. زۆرتر كورده‌كان له‌وێ داده‌نیشتن. ڕۆژێكیان لهغهزهتهدا خوێندمهوهكه: “له(وان)هوهمهلا سه‌عید ناوێك هاتووهلهقهبی (به‌دیعوززه‌مانی كوردی)یه، له(مه‌دره‌سه‌ی فاتیح) داده‌نیشێت. تا حه‌وت ڕۆژ هه‌ركه‌س ئاره‌زوو بكا لهعیلمدا هه‌رچی لێ بپرسێت، جوابی ئه‌داته‌وه.” ئه‌م ئیعلانهبوو بهجونبوشێك به‌ژن و بهپیاوهوهههرچی هه‌ڵده‌ستا ڕووی ئهكردهفاتیح. نیوه‌یان بۆ پرسیار و نیوه‌یان بۆ سه‌یر، ئه‌چوون. هێجگار ئه‌وانه‌ی كهئهچوون عهجائیبیان لهوهئهما، كوردێكی هه‌ڕه‌تی كوڕێنی، به‌شاڵ و شهپك، چۆغه و ڕانك و پشتێنێكی چیت، دوو سێ جامه‌دانه و شه‌ده‌ی گوڵنكهدار به‌سه‌ره‌وه، قهمهیێك به‌لاقه‌ده‌وه و سمێڵ بادراو و ڕیشی هه‌ڵپاچراو، لافی مه‌لایه‌تی لێ ئه‌دا.
ڕهفیقێكم بوو یادی به‌خێر، (خه‌لیل خه‌یاڵی) زۆر خوێنده‌وار و به‌ویقار و بهئاپار، ههمیشهبهیهكهوهبووین! پێی گوتم: ئاغا، مه‌لا سه‌عیدی به‌دیعوززه‌مان هاتووه، هێشتا تۆ نه‌چووی بیبینی؟ وتم: كاكه، من و مه‌لایان نه‌وتووه. وتی: ئاخر ئه‌ویش وه‌ك تۆ لهمهلایان بێزاره. ته‌عریفی وا بۆ كردم ده‌ستبه‌جێ وتم: ههستهبا بڕۆین. وتی: باشه، وا ئێواره‌یه، درهنگهئێستا كه‌سی له‌ده‌ور نه‌مابێ.. كه‌چووین، له‌دوور ئێمه‌ی به‌چاو كرد. هه‌ستا هات به‌پیرمانه‌وه، به(خه‌یاڵی به‌گ)ی گوت: یاخوا به‌خێر بێی. دیارییه‌كی قنجت بۆ هێناوم. باوه‌ڕم ئهوهیهئهمه(سلێمانیه‌لی تۆفیق به‌گ)ه! {ناوی پیره‌مێرده}. (خه‌یاڵی)ش وتی: سه‌ییدی! بهچت زانی هه‌وه؟ وتی: دڵم خه‌به‌ری دامێ. هه‌ویش نه‌بێ، به‌و نیهتهدهست ئهكهمهملی. ده‌ستی ڕاستی به‌سه‌ر شانمدا هێنا، خستییهپشت شانمه‌وه، وتی: موصافهحهی كوردان وه‌سانه.
دانیشتین. له‌پاش گفتوگۆیه‌ك، بووینهئاشنا. درێژه‌ی پێ نه‌ده‌ین، دوایی ئه‌ویان بردهمابهین، ئههمییهتێكیان پێداو مه‌عاشیان بۆ ته‌خصیص كرد. نه‌یویست و هه‌ندێ قسه‌ی ناشیرینی كردبوو، وتبووی: من بۆ سواڵی مه‌عاش نه‌هاتووم، بۆ چاره‌ی میلله‌ته‌كه‌م هاتووم، مه‌عاریفیان نییه و پادشایش زه‌كاتی زه‌مانی سه‌ڵته‌نه‌تی خۆی وه‌ك (عمر عبدالعزیز) صه‌رف كا. ئه‌وانیش ناردیانه(تیمارخانه)(12) و مودیری تیمارخانهكهگفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردبوو، تێگه‌یشتبوو، ئیستیعفای كردبوو، وتبووی: ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوهشێت بێ، كێ عاقڵه..؟!
ئیتر مه‌لا سه‌عید كهوتهگێچهڵهوه، حه‌پس كرا‌و به‌ربوو. له‌ژێر موراقهبهدا بوو تا (مه‌شروتیه‌ت) فریای كه‌وت. چه‌ند نوتقی دا‌و چه‌ند مه‌قاله‌ی لهغهزهتهدا نووسی. درۆ ناكه‌م، مه‌قاله‌ی غهزهتهكانی، من بۆم ئهنوسییهوه، چونكهئهوهڵهن خه‌ته‌كه‌ی نه‌ده‌خوێنرایه‌وه(13) دووهه‌م توركی ته‌واو نه‌ده‌زانی، تا له‌دواییدا فێربوو. ئه‌نجا ئیلتحاقی (جه‌معییه‌ی كوردانی)(14) كرد، عوزوی فه‌ععال بوو. له‌وێشدا دوو كه‌سی خۆمان و یه‌كێكی كه‌ركوك دڵی (سه‌ید عه‌بدولقادر)(15) یان لێ ئێشان، به‌ڵام (دار الحكمة الإسلامية)(16) بردیانهمهجلیسی خۆیانه‌وه، جوابی سوئالی ڕاهیبهئینگلیزهكانیان پێ دایه‌وه. پێنج هه‌زار قرۆشیان دایێ، ئه‌ویشی نه‌ویست، به‌خۆڕایی ئه‌و ئهسهرهنایابهكهئیسكاتی ڕههبانهكانی ئینگلیزی پێ كرا، به‌عه‌ره‌بی بۆی نوسییه‌وه. له‌شه‌ڕی یۆنان‌دا، چوو لهكوردستانهوهلهشكرێكی زۆری كوردی پێش خۆی دا، بهدهههزار كهسهوهئیلتیحاقی قیوای میللییه‌ی كرد. منیشی به‌زۆر له‌گه‌ڵ خۆی برد، تا یۆنان شكا.
دوایی لهخصوصی دیانهتهوهلهگهڵ (ئه‌تاتورك) ده‌مه‌قاڵیان بوو، ته‌ركی دونیای كرد. چووه‌سه‌ر شاخی یوشه‌ع پێغه‌مبه‌ر، چل شه‌و ڕیازه‌تی كێشا. ئاخری من دۆزیمه‌وه، به‌فێڵ بردم بۆ (ئه‌رزڕۆم)، لای خالید به‌گ ڕه‌ئیسی (پوره)ی كوردستان، له‌وێش ئیشتراكی (قۆمیته)ی نه‌كرد. مایهوهخالید به‌گ و سه‌ید عه‌بدولقادر و ئه‌و گهلهناودارانهی كوردهبهدارا كران و ئه‌ویشیان نه‌فی كرد له(بوردور). چوار ساڵ لهمهوپێش كهچوومهمهعرهزی (ئیزمیر)، به‌خزمه‌تی گه‌یشتم، ئیتر فه‌رامۆشیم كردبوو. نه‌ء، نه‌ء، بهخودایێكهمن و ئه‌وی به‌یه‌ك ناسیوه، تا ده‌مرم فه‌رامۆشی ناكه‌م و بهیهكهوهیش ده‌مرین.. جا پێرێ ئیوارهلهماڵی جه‌میلی خوشكه‌زام بووم، بێ نهشئهبووم، وتم: كتێبێكی توركیم بده‌رێ، وه‌ختی پێ ڕابوێرم. هه‌روا كتێبێكی شڕی بۆ هینام، كهلهوهقتی خۆیدا نوسیویه‌ته‌وه و ” مصطو”یش له‌ژێریدا نووسیویه: “كورد و كوردستان بویلهپارلاق ناحیهلهرن افتخارو تعالی ایدییور.” ئه‌و زاتهئهستێرهیهكی گه‌شی ئاسمانی میلله‌تی كورده، ئه‌مه‌وێ بهرهبهرهئاسارهكانی تهرجهمهبكهم و له(ژین)دا بینووسم. له‌سه‌ر خوا(17).
2- به‌سه‌رهاتێكی دانسقه‌ی (نورسی) و (پیره‌مێرد) له‌زینداندا:
به‌پێی پارچه‌شیعرێكی ناسكی خودی پیره‌مێرد- كه‌لێره‌دا ده‌ینووسمه‌وه-وا دیارهشهوێك له‌شه‌وه‌كانی زینداندا، كه‌هه‌ردووكیان -پیره‌مێرد و نورسی- بهخهفهتی ئایین و خاك و خهڵكهوهخهویان لێكه‌وتووه، (كاك ئه‌حمه‌دی شێخ)ی سلێمانی، چۆتهخهوی سه‌عید نورسی و مژده‌ی داوهتێكه: ئێوهنامرن و ئه‌مێنن و ئازاد ده‌كرێن، داواشی لێده‌كات كه‌ئه‌و ههواڵهبدات بهپیرهمێردی هاوڕێی زیندانی..!
بهدڵنیاییهوهپیرهمێرد – به‌حوكمی ئه‌وه‌ی گه‌وره‌بووی شاری سلێمانییه، كه‌مه‌ڵبه‌ندی كاك ئه‌حمه‌دی شێخهجارانی تر – له‌زیندان بووبێت، یان له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندان- باسی كاك ئه‌حمه‌دی شێخی بۆ سه‌عید نورسی كردوه‌و گه‌وره‌یی و خواناسی و خهمخۆرییهكانی بۆ گوتووه، بۆیهنورسی خه‌وی پێوه‌بینیوه.
پیره‌مێرد له‌پێشه‌كی كتێبی (مه‌ناقیبی كاك ئه‌حمه‌د)دا – كهعهزیز ئه‌فه‌ندی وه‌سمان پاشا، ناسراو بهخواجهئهفهندی له‌وه‌سفی كاك ئه‌حمه‌دی شێخدا، له‌ساڵانی سییه‌كاندا به‌زمانی فارسی نوسیویه‌تی و پیره‌مێرد وهریگێڕاوهتهسهر كوردی- ئه‌م باسه‌ی نورسی ده‌كا و ده‌ڵێت: “له‌ئه‌سته‌نبوڵ له‌زه‌مانی ئیحتیلالدا – مه‌به‌ستی سه‌رده‌می كوده‌تای ئیتتیحادییهكانه- له‌گه‌ڵ مه‌لا سه‌عیدی مه‌شهور بهبهدیوزهمان نورسی، له‌زیندانی بلوكی بهكرئاغادا حه‌بس بووین. ده‌یانویست ههڵمانواسن و پێشیان وتین. لهبێهۆشیدا بووم و هه‌ریه‌كه‌مان به‌جیا لهئۆدهیهكدا بووین و نۆبهتچیشمان له‌به‌ر ده‌رگا بوو. مه‌لا سه‌عید هات، فه‌رموی: مهترسهنامانكوژن. كاك ئه‌حمه‌دی شێخ هات (واته: له‌خه‌ومدا)، مژده‌ی دامێ. ڕاستی فه‌رموو، به‌یانی عه‌فو كراین(18).
له‌ژماره‌یه‌كی تری (ژین)دا، ده‌ڵێت: “لهسهوره و قۆمیتهی (ئه‌رزڕۆم)ی كورداندا، له‌گه‌ڵ (خالید به‌گ) و (یوسف زیا) و دكتۆر كه‌مالدا، له‌خزمه‌ت مه‌لا سه‌عیدی به‌دیعوزه‌ماندا، ڕه‌نجم ئه‌دا و ئیداره‌ی عورفیی له‌ئه‌سته‌نبوڵ به‌ئیعدام مه‌حكومی كردم.” له‌ژماره‌یه‌كی تری (ژین)دا شوێنی زیندانهكهدیاری ده‌كات و ده‌ڵێت: “له‌زیندانی ژێرزه‌مینی (بلوكی به‌كر ئاغا) له‌ئه‌سته‌نبول گیرابووم، بیمی خنكاندم هه‌بوو.”
به‌هه‌رحاڵ، دواتر پاش زیاتر له(30) ساڵ، پیره‌مێردی ڕه‌حمه‌تی ئه‌م یادگاریی و بیرهوهرییهبهچێژهلهكۆپلهشیعرێكیدا له‌سلێمانی به‌زیندوویی ده‌هێڵێته‌وه و له‌ژماره(883)ی ڕۆژنامه‌ی (ژین)دا، له‌ساڵی (1941) له‌ژێر سه‌ردێڕی (نه‌ڕه‌ی دێوانه) بڵاوی ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت:
كاك ئهحمهدهكهی خۆشه‌ویستی خوا! زۆركه‌س له‌سایه‌ی تۆوهنان ئه‌خوا
لهوانهزیاتر من تۆم خۆش ئه‌وێ هه‌ر تۆی سه‌ربه‌رزی قه‌ومه‌كه‌ت ئه‌وێ
كهلهزیندانیان تێك خزاندبووین سێداره‌یان بۆ داچهقاندبووین
تۆ چوبوویتهلای (به‌دیعوززه‌مان) مژده‌ت دابوویێبهژیانو مان
فهرموبووت: ئێوهنامرن، ئه‌مێنن تا سه‌ر ئازادیی گه‌لتان ئه‌سێنن
خۆ من باوه‌ڕم به‌وه‌كردووه بهوهصیهت ناوی ئێوه‌م بردووه
به‌ڵام وا ئه‌مرم به‌و ئاواته‌وه بشمرم گۆڕم ده‌نگ ئه‌داته‌وه(19)
جارێكی تریش له‌ژماره‌یه‌كی (ژین)ی ساڵی (1944) باسی ئه‌و خه‌و و هه‌واڵه‌ی نورسی ده‌گێڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان وه‌ك نمونه‌ی یه‌كێك لهكهرامهتهكانی نورسی ده‌یوروژێنێت، گوایهوا ده‌رده‌خا له‌كاتی منداڵی‌دا شتی زۆری بیستووهبهناوی كه‌رامه‌ته‌وه، كاتێكیش چۆتهئهستهنبوڵ پێكه‌نینی به‌خۆی هاتووهكهچۆن كاتی خۆی بڕوای بهوهكردووهكهقاپقاپ له‌به‌غدا بهاوێژرێت له‌هیندستان سه‌ر بپه‌ڕێنێ! پیره‌مێرد دهیهوێبڵێت: نه‌ئه‌و سادهییو خۆشباوه‌ڕییه‌ی سه‌رده‌می منداڵیی ته‌واو بوو، نهئهوهش كهبهڕههایی هه‌موو شتێك ئینكار بكرێت. بۆیهحاڵهتێكی مامناوهدی پێڕاستتره و وا ده‌رده‌خات كه‌كاك ئه‌حمه‌دی شێخ خاوه‌نی كه‌رامات بووه. بۆیهدهڵێت: “تا له‌دواییدا به‌خزمه‌ت مه‌لا سه‌عیدی به‌دیعوززه‌مان گه‌یشتم، له‌كاتی ئیعدامدا مه‌لا سه‌عید هات، فه‌رمووی: ناشێتبتانخنكێنن و ڕاستیشی كرد. ڕزگار بووین. ئه‌نجا به‌و كهرامهتهی كاك ئهحمهدههاتمهوهسهر ڕێی پێشوو. من خۆم كهراماتی كاك ئه‌حمه‌دم دیبوو(20).
3- وتاری (ترس و واهیمه):
پیره‌مێردی شاعیر، له‌ژێر ئه‌و ناونیشانهشدا ئه‌م بابه‌ته‌ی خواره‌وه‌ی نووسیوه، كه‌تێیدا ئاماژهبهئازایهتییو نه‌به‌ردییه‌كانی نورسی و شوێنكه‌وتووانی ده‌كات:
“… وڵاخی ڕه‌سه‌ن هونه‌ری لهدرێژیی و سهڵهفدا ده‌رده‌كه‌وێت. به‌ڵێ: ئه‌گه‌ر توركیا له‌ناوا نهبێتلهملاوهترسمان ڕێده‌كه‌وێت. به‌ڵام من خۆم په‌روه‌رده‌ی ناو توركم و له‌شه‌ڕی یۆنان‌دا بووم. سێصه‌د هه‌زار جه‌نگاوه‌ری یۆنان بهزهخیره و موهیمماتی ته‌واوه‌وه، به‌جلوبه‌رگی تازه و ئه‌سله‌حه‌ی مومتازهوههاتنهسهریان، گاپوڕی ژنانی ئه‌نادۆڵی لهقۆماندهی (قهرهئایشهی بیكباشی) و (صاڕی ئامینه)دا به‌ره‌نگاریان بوون. خوا دهیزانێدرۆی تیا نییه، ئه‌و لاوانه‌ی كه(مه‌لا سه‌عیدی به‌دیعوززه‌مان) لهكوردستانهوههێنابوونی، وه‌ك كارئاسك گومه‌ته‌یان ئه‌به‌ست و وه‌ك سوێسكهههڵدهقوڵین، هێشوویان له‌پشت ژنهتوركهكانهوهنهدهكرد. ئه‌و ئافرهتهنازهنینانهخۆیان لهشهڵوار و چاكه‌ت هه‌ڵكێشابوو لوولهتفهنگیان ئه‌گرت و بهگوڵبانگی (الله اكبر)هوههوجومیان ده‌كرد. من خۆم لهغیرهتی ئه‌وان جۆشی گریانم ئه‌هات.
جا ئه‌و میللهتهچۆن له‌شه‌ڕدا ئه‌شكێن و تورك كه‌خۆی نایهپێناوی ئه‌ڵمانه‌وه، ئه‌وان به‌چ ڕووێكهوهڕوبهڕوویان ئه‌وه‌ستن؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌خوا یار بێهیچ ترس و دهغدهغهیێكیان نابێت و ئه‌م جه‌ژنه‌یش به‌خۆشی ئهبهینهسهر. هه‌رچی گوێلهم پیرهدنیادیدهئهكا، نه‌ترسێ، نه‌ترسێ(21).
4- وتاری (زه‌كا و حافظة):
هه‌روه‌ها پیره‌مێرد، له‌ژێر ناونیشانی (زه‌كا و حافیزه)دا بابه‌تێكی تایبه‌ت كردووهبهباسی زیره‌كیی و بیرتیژیی نائاسایی مامۆستا سه‌عید نورسی و به‌راوردێك ده‌كات له‌نێوان زیره‌كی نورسی و مامۆستا شێخ محه‌ممه‌دی خاڵ. ئهمهدهقهكهیهتی:
“به‌تێگه‌یشتن و به‌راوردی خۆم، وایده‌زانم ئه‌و كه‌سانه‌ی كهلهخوێندهواریدا ناو ده‌رئه‌كه‌ن و هونه‌ر ده‌نوێنن، به‌دوو چشته: یه‌كێكیان: زیره‌كییه، كهگهوههری سروشتیان ئهمهندهتیژ و بهڕشتهی هه‌رچی هاته‌پێش، ئهیقڵیشێتهوه، پێستی لێفڕێئهدا و لهمهغزهكهی ئه‌كا. دووه‌میان لهوهبهكارتر: یادداشت و قووه‌ی حافیزه‌یه.
(مه‌لا سه‌عیدی به‌دیعوززه‌مان)ی مه‌شهور، خوا بیهێڵێ، ئه‌یگوت: من له‌خوێندن، خۆم بینیم، كه‌لله‌م له‌ڕاستی مێشكم هه‌زار ڕه‌فه‌ی كون كون و شای هه‌نگی هه‌یه. هه‌رچی ئه‌یخوێنم و بۆم پوخت ئه‌بێت، له‌و ڕهفانهدا جێگیر ئه‌بێت. وه‌ك عه‌تارێكی ماهیر كه‌داوای ده‌رمانێكیان لێ‌كرد، دهستبهجێدهستی پڕ ڕادێڵێ و ئه‌یدا به‌ده‌سته‌وه. منیش ئه‌و مادده‌یه‌ی كهلهمێشكمدا، یه‌عنی لهحوجهیراتی دهماغییهدا دامناوه، ئه‌یده‌م بهزبانم، ئه‌ویش بهڕێوجێئهیگێڕێتهوه(!).
باوه‌ڕم كرد كه(مه‌لا سه‌عید) ڕاست ده‌كات. خوا به‌هره‌یه‌كی وای داوه‌تێ كههاتهئهستهنبوڵ و بهغهزهتهجارێنووسیی: تا حه‌وت ڕۆژ هه‌ركه‌س له‌عیلم و فه‌ن پرسیارم لێ ده‌كات، جوابی ده‌ده‌مه‌وه، زۆر خوێنده‌وارانی ناودار دهستهدهستهدههاتن، لێیاندهپرسییهوه، خوا شه‌رمه‌زاری نه‌كرد و ناوی ده‌ركرد.
ئه‌نجا خواپێ‌داو كهزیرهك بێ و تێ‌بگا و ئه‌ویش تێی ده‌گا، له‌مێشكیدا هه‌ڵیگرێ و له‌گه‌ڵ پرسیانهوه، بتوانێبیخاتهمهیدان، پایه‌ی زۆر بڵند ده‌بێت، به‌شه‌رتێك گزو گزیریی تێكه‌ڵ نه‌كا.
ئه‌مه‌م بۆیهكرد بهدیباچه، كه‌له‌ناو ئێمه‌یشدا یه‌كێكی تری وه‌ك به‌دیعوززه‌مانی كوردی هه‌یه، ئه‌گه‌ر زه‌مان زمانی نه‌به‌ستێت، خوا یار بێت، له‌و باشتر ده‌بێت. شێخ محه‌ممه‌دی نەوه‌ی خاڵ زۆرجار كه دوواندوومه، ده‌ماغی ئه‌ویشم به هه‌زار ڕه‌فه زانیوه، چشتی وای لێ هێناوه‌ته‌ده‌رێ، مه‌گه‌ر له(مه‌لا سه‌عید)م دیبێ، خوا بیپارێزێ و سه‌خڵه‌تیی بۆ نه‌یه‌ته‌پێش، ناودارێك ده‌بێت، له‌ناودارانی پێش باشتر ده‌بێت(22).
5- ههندێوانهی مه‌لا سه‌عید به‌دیعوززه‌مان:
هه‌روه‌ها له‌ژێر ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، پیره‌مێرد بروسكهوتارێكی (نورسی) كه‌ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستانی كردووه، بڵاوكردۆته‌وه، ئه‌مه‌ی خوارهوهدهقهكهیهتی:
“ئه‌ی گه‌لی كورد! له‌بیرتان نه‌چێته‌وه كه ئێوه دلاوه‌ره پێشدارهكانی كوردان و شێری بێشه‌ی ئارییانن، به‌ڵام خه‌وی گێژ و نوستنی درێژی ئێوه، له خه‌وی عوزێر تێپه‌ڕیوه، ئه‌و، سه‌دساڵ نووست، ئێوهسێسهد ساڵهلهخهودان.!
ئه‌موستی عیززه‌تی خوا له‌گۆشه‌ی ئوفوقی ئهزهلهوهئیشارهتی ئێوهدهكات و به‌هه‌ڕه‌شه‌وه ده‌ڵێت: سه‌رچاوه‌ی كورد له‌سه‌ر شاخی فیتره‌تی به‌رزه، وه‌ك تاڤگه و شهللاله، ههڵدهڕژێتهخوارهوه، بۆیهوا به‌په‌رش و بڵاوی هیچ تنۆكێكی بهیهكهوهنانوسێت، به‌ڵام لهخوارهوهكهگهیشتهحهزیز (حضيض)ی په‌ستی، هه‌موو باخه‌وانێك جۆگای لێههڵدهبهستێت، ده‌یبات بۆ خۆی، دهینێتلهباغچه، قووه‌تی كه‌م ده‌كاته‌وه، هیچ فائیدهیهكی بۆ سه‌رچاوه و شوێن و مه‌ڵبه‌ندی خۆی نییه. یاخۆ زهرراتێكن شوێن جازیبه‌ی ڕۆژی شه‌وكه‌تی لاوهدهكهون، لهجازیبهی میللی بێزارن، ڕاده‌كه‌ن، ههمیشهتهفرهقهجوون(23).
پیره‌مێرد بهمجۆرهباسی نورسی ده‌كات، بهداخهوهئهوهندهی من ئاگادار بم مامۆستا نورسی له‌هیچ كام له‌كتێبه‌كانیدا كه‌پاش ناسینی پیره‌مێرد -واتهلهساڵانی 1905 بهدواوهنووسیونی – كهدهكهنهزۆربهی هه‌ره‌زۆری په‌یام و نوسینه‌كانی- هیچ باسێك لهپیرهمێردی ڕه‌حمه‌تیی ناكات، له‌كاتێكدا ناوی ههندێكلهقوتابی و هاوه‌ڵانی ده‌بات، له‌وانه: خه‌لیل خه‌یالی موتكی، یه‌كه‌مین نووسه‌ری ئه‌لفبێی كوردی، یوسف زیا پاشا، عه‌بدوڕه‌حمانی برازای و حهمزهموكسی.. به‌ڵام پیره‌مێرد -بهپێچهوانهوهلهچهندین شوێنی نووسینه‌كانی (ژین)ی خۆی و ههندێجێی تریشدا وه‌ك بینیمان باسی سه‌عید نورسی ده‌كات، چ سه‌ره‌تای ناسینی، چ كاتی خه‌بات و هه‌وڵی سیاسی و خزمه‌تكردنیان بهڕۆژنامهگهریی كوردیی‌و خزمه‌تی كوردزمانانی دانیشتووی ئه‌سته‌نبوڵ، چ كاتی دهسگیركرانو زیندانكردنیان پێكه‌وه.
په‌راوێز و ژێده‌ره‌كان:
1. بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی پیره‌مێرد، بڕوانه: پیره‌مێردی نه‌مر، محه‌ممه‌د ڕه‌سوڵ هاوار، به‌غدا، 1970و یادی پیرههمێرد، عه‌لادین سه‌جادی و ڕۆژنامه‌كانی (ژین)و (ژیان).
2. بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی نورسی، بڕوانه: (السيرة الذاتية)ی نوسینی خۆی، كه له لایه‌ن (إحسان صالحی) كراوه به عه‌ره‌بی. هه‌روه‌ها سایتی (نافذة النور)، كه تایبه‌ته به ژیاننامه‌و به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه.
3.بڕوانه: پاشكۆی ئه‌م وتاره بۆ بینینی ناوی ئه‌نجومه‌نی ناوبراو، كه تێیدا ناوی (نورسی و پیره‌مێرد) هاتووه. كه له وێنه‌ی ده‌قاوده‌قی ژماره 75ی گۆڤاری (وولقان)ی زمانحاڵی (ئیتتیحادی محمدی) كه له 1909 ده‌رچووه، وه‌رمگرتووه.
4.السيرة الذاتية، سعيد النورسي، ترجمة إحسان قاسم الصالحي، ص:111.
5بڕوانه: من الفكر والقلب، سعيد رمضان البوطي، دمشق، 1969، ص: 272.
6.بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م ڕێكخراوه، بڕوانه: كۆمه‌ڵه‌ی تهعاونو ته‌ره‌ققی كورد، مالمیسانژ، و: زریان ڕۆژهه‌ڵاتی، لا: 36-38.
7.مه‌به‌ست له (مه‌شروتیه‌ت) ڕاگه‌یاندنی ده‌ستوری عوسمانییه، له ته‌موزی 1908 دا، كه هه‌ڵبژاردن‌و پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (مجلس مبعوثان)ی به‌دوادا هات، له‌و كاته‌دا پیره‌مێردو نورسی‌و ژماره‌یه‌ك له كوردانی ڕوناكبیر له ئه‌سته‌مبوڵ ده‌ژیان.
8.كورده‌كانی ئه‌سته‌مبوڵی كۆن، نوسینی: ڕۆهات ئه‌لاكۆم، وه‌رگێڕانی: ئه‌حمه‌د تاقانه، 2005، هه‌ولێر، لا: 93.
9.جه‌معییه‌تی ته‌عالیی كوردستان، ئیسماعیل گوێڵداش، لا: 46.
10.گۆڤاری ڕۆژنامه‌وان، ژماره: 9، لا: 68. جه‌بار قادر له سه‌رچاوه‌كه‌ی جه‌لیلی جه‌لیل وه‌ریگرتووه.
11.قیرائهتخانه: واته شوێنی خوێندنه‌وه. جاران له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا له‌به‌ر كه‌میی كتێب و ڕۆژنامه، له هه‌ندێ شوێنی گشتیی و سه‌نته‌ری شاره‌كاندا به‌شێك له چایخانه‌كان بڵاوكراوه‌كانیان داده‌نا و ئاره‌زومه‌ندانی خوێندنه‌وه، ده‌چوونه ئه‌و شوێنانه، بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی و هه‌واڵه گه‌رما و گه‌رمه‌كان.
12.مه‌به‌ست له تیمارخانه شوێنی (چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی)یه، ئه‌و شوێنه‌ی كه نه‌خۆشانی بیركۆڵ و ده‌رونییان تێدا كۆده‌كرده‌وه، جاران له كورده‌واریدا ده‌سته‌واژه‌ی (شێتخانه)ی بۆ به‌كارده‌برا.
13.خه‌تی نورسی زۆر ناخۆش بووه، تا ڕاده‌یه‌ك كه نه‌خوێنراوه‌ته‌وه. بۆیه خۆی به نووسینه‌وه خه‌ریك نه‌كردووه و زۆربه‌ی به‌رهه‌م و په‌یامه‌كانی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئیملا كراون و هاوڕێو قوتابییه‌كانی نووسیویانه‌ته‌وه. بڕوانه: پاشكۆی ئه‌م بابه‌ته بۆ بینینی نموونه‌ی خه‌تی نورسی.
14.مه‌به‌ستی كۆمه‌ڵه‌ی (ته‌عاون و ته‌ره‌ققی كورد)ه، كه ساڵی 1909 له ئه‌سته‌مبوڵ له‌سه‌ر ده‌ستی ژماریهیهك له ڕووناكبیرانی كوردی نیشته‌جێی ئه‌سته‌مبوڵ دامه‌زرا.
15.مه‌به‌ستی شێخ عه‌بدولقادری كوڕی شێخ عوبێدوڵا شه‌مزینییه.
16. دار الحكمة الإسلامية: ده‌زگایه‌ك بوو كه دامه‌زراوه‌ی باڵای زانایانی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی دایمه‌زراندبوو، بۆ گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ پیتۆڵ و زانایانی ئه‌وروپی و گه‌یاندنی ئیسلام پێیان. كاتێك نورسی له (1918) له دیلییه‌تی، له سیبریا گه‌ڕایه‌وه، به‌بێ ئاگاداركردنی خۆی، كردیانه ئه‌ندامی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه. چه‌ندینجار داوای وازهێنانی كرد، قبوڵیان نه‌ده‌كرد، بۆیه دواتر به‌ناچاری به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌كرد. (بۆ زانیاری بڕوانه: ئه‌م سێ كتێبه‌ی خودی نورسی: الشعاعات، ل: 515، اللمعات، ل: 374، السيرة الذاتية، ل: 133.
17.ئه‌م وتاره‌ی پیره‌مێرد له لاپه‌ڕه (2- 3)ی، ژماره (661)ی، ساڵی 1942ی ڕۆژنامه‌ی (ژین)دا، بڵاوكراوه‌ته‌وه.
18. مه‌ناقیبی كاك ئه‌حمه‌د، نوسینی: خواجه ئه‌فه‌ندی، وه‌رگێڕانی: پیره‌مێرد، سلێمانی، چاپخانه‌ی ژیان، 1358ك/1939ز، لا: 9.
19.پارچه شیعری: نه‌ڕه‌ی دێوانه، كه له ڕۆژنامه‌ی (ژین)، له ساڵی (1941)دا بڵاوی كردۆته‌وه.
20. ڕۆژنامه‌ی ژین، ژماره 739، ساڵی 17، 18/4/1944، لا: 4.
21. ڕۆژنامه‌ی (ژین)، ژماره (609)، ساڵی 15، پێنج شه‌ممه، (19/ 10/ 1940).
22.ڕۆژنامه‌ی ژین، پێنج شه‌ممه، 15/11/1940.
23. ڕۆژنامه‌ی ژین، ژماره 664، پێنج شه‌ممه، 22/4/ 1942.
خال