ماکوان کەریم
له دوای گه‌شتێکی دوور‌و درێژ {کریستۆڤه‌ر کۆڵۆمبوس} له ساڵی (1429)ز که ویستی بڕوات به‌ره‌و هندستان له ئیسپانیاوه، به‌ڵام له دوای ماوه‌کی زۆر که به ئاراسته‌یه‌کی هه‌ڵه‌دا ده‌ریایی بڕی بوو ، تا خۆی له ووڵاتی ئه‌مریکادا بینیه‌وه له دوای گه‌ڕانی به ناو ووڵاته‌که دا بۆی ده‌ر که‌وت که ئه‌مه قاڕه‌یه‌کی تازه‌یه زۆر پێشوازی لێ کرا له لایه‌ن هنده سوره‌کانه‌وه که ئه‌م ووته‌یه له ساڵی (1607)ز له لایه‌ن مێژوو نوسی به ناو بانگی فه‌ره‌نسی که ناوی (جۆن سمث) که به فه‌رمانی پاشایی فه‌ره‌نسا ناردی بۆ ناوچه‌که تا لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر بکات که پاشای ئه‌وکاته‌ی فه‌ره‌نسا ناوی (جیمس)ی یه‌که‌م بوو ، له‌گه‌ڵ سێ به‌له‌می گه‌وره ڕه‌وانه‌ی کردن، به‌ڵام زیاتر مه‌به‌ستم کۆڵۆمبوسه که گه‌ڕایه‌وه بۆ ئیسپانیا هه‌واڵی دایه مه‌لیکی ئیسپانیا ئه‌و کات ئیسپان وفه‌ره‌نسا سه‌رقاڵ بوون به‌شه‌ڕی قودسه‌وه بۆیه زۆر باری ئابووری هه‌ر دوو ووڵات به‌ره‌و ڕوخاوی ده‌ڕۆشت بڕیاریان دا که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌مریکا تا ئاڵتون به ده‌ست بێهنن، به‌ڵام له خاکی ئه‌مریکادا لێیان ده‌بێت به شه‌ڕ له گه‌ڵ هنده‌کاندا برایه‌کی کۆڵۆمبوس ده‌کوژرێت ، به‌هۆکاری کوشتنی براکه‌ی کرستۆڤه‌ر شه‌ڕ گه‌رم ده‌بێت له نێوانی تاقمی کۆڵمبوس و هنده‌کان تا ئه‌و کاته‌ی ده‌گڕێنه‌وه بۆ ئیسپانیا به هه‌ڵهاتووی..
پاشان به ناوی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مریکان بکه‌ن به مه‌سیحی خاچ و ووێنه‌ی به ناو عیسا کوڕی مه‌ریه‌م هه‌ڵده‌گرن ده‌ڕۆن بۆ.. به‌مسیحی کردنی خه‌ڵکی ئه‌و قاڕه‌یه، که ده‌گه‌نه ئه‌مریکا بۆ یه‌که‌م جار له‌گه‌ڵ گه‌ل و هۆزیکی هنده سوره‌کان ده‌که‌ونه گفتوگۆ که ناویان (بویلبوس)ه، زانای به ناو بانگی ئه‌ڵمانی (کلودلیفی شتراوس) که پرۆفیسۆره له بواری {ئه‌نتۆلۆژیا} واتا زانسته مرۆیه‌کان ده‌ڵێت به‌م شیوه‌یه که وه‌ك خۆی وه‌رم گێڕاوه که له ئینسایکلۆپیدیا نه‌رویج وه‌رم گرتوه ده‌ڵێت:
کاتێك ڕۆشتن خه‌ڵکی سور له شه‌یتان دور بخنه‌وه که‌چی خۆیان بوون به‌شه‌یتانی سپی پێست!.. واتا شه‌رێکی گه‌وره ڕویدا پاشان خه‌ڵکه‌که هه‌مووی له ناو بران ئه‌وه‌ی ئافره‌ت بوو به زۆر هێنران بۆ ئه‌وروپا و منداڵه‌کانیان له بازاڕه‌کانی ئه‌وروپادا فرۆشت له هه‌موو لایه‌که‌وه له ئه‌وروپا بۆ له ناوبردنی هنده سوره‌کان ده‌ڕۆشتن به تایبه‌ت له ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا وپۆڵه‌ند و ئینگلته‌را زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا تا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌یدا بکه‌ن پیاوه‌کانیان ده‌کوشتن و ژنه‌کانیان ئه‌گه‌ر جوان بونایه ئه‌وا وه‌ك کۆیله بۆ خۆشیه‌کانی خۆیان به‌کاریان ده‌هینا..
پاشان منداڵه‌کانیان ده‌فرۆشت که گه‌وره ده‌بوون کاریان پێ ده‌کردن تا مردن وه له ساڵی (1649)ز به فه‌رمی که‌نیسه بڕیاری دا له دژی هنده سوره‌کان که ناو نرا به(هارتیقه) ده‌بێت بکوژرێن و له ناو بچن ناو نران به شه‌یتانی سور هارتیقه واتا ئه‌و که‌سانه‌ن که دژی که‌نیسه ده‌وستنه‌وه.
به‌ڵام له ساڵی (1655)ز دوو ده‌سه‌ڵاتی مه‌سیحی کردیانه شه‌ڕ بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی کوشتنی کۆمه‌ڵ کوژی هنده‌کان ڕاگیرا وه له ئه‌وروپا به هه‌مانشێوه شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد له نێوانی پڕۆتستانت و کاثۆلیکه‌کاندا وه له خاکی ئه‌مریکادا زۆربه‌ی پڕۆتستانته‌کانی تێچون ڕایان کرد له ده‌ستی زوڵمی کاثۆلیکه‌کان تا به ته‌وای خه‌ڵکانی پڕۆتستانت له ئه‌مریکادا جێگیر بوون که زۆریان وابه‌سته بوون به ئاینه‌کانه‌وه!
دروست بوونی ئه‌و ژیاره گه‌وره‌یه که ئێستا ئه‌مریکا خۆی پێوه با ئه‌داو ناوی ناوه ژیاری دیموکراسی به له ناوبردنی ملیونه‌ها هندی سور که به ئێسقان وخۆێنی ئه‌وان ئه‌م ژیاره‌و شارستانیه‌ته‌یان دروست کرد، له ساڵی (1779)ز به ته‌واتی ئه‌م ئه‌مریکایه‌ی که ئێستا هه‌یه و دامه‌زراوه ته‌مه‌نی نزیکه‌ی (250)ساڵێك ده‌بێت، به‌ڵام به‌خوینی ئه‌و هه‌موو هنده سوره دروست کرا که هه‌موویان له ناو بردن یان به زنجیر ده‌یانبه‌ستنه‌وه کڕین و فرۆشتیان پێوه ده‌کردن له کاتێك دا که هنده‌کان پێش (1200)ساڵ له‌وناوچه‌نه جێگیر بوون که دانیشتوانه‌که‌ی له خاکی ئه‌مریکادا ده‌گیشته (50) ملیۆن له‌س یان مێژوو نوسان ده‌ڵێن خۆی ئه‌دا له نزیکه‌ی (80)ملیۆن که‌س، ئێستا له ناو خاکی ئه‌مریکادا که ڕێژه‌ی ئه‌م گه‌ل وهۆزه ناگاته (2 )ملیۆن که‌س شارستانیه‌ت به‌و شێوه بونیادنرا بێت ژیاری تێدا دروست کرابێت ده‌بێت چاوه‌ڕێ چی بین لێی که ئیستا وا نیشانده‌دات که هنده سوره‌کان هیچیان نه‌زانیوه ئه‌مان هاتوون فێری دیموکراسیان کردوون له ناوچه‌که‌دا به دیموکراسیه‌که‌یان ئه‌و گه‌ل هۆزه‌یان له ناو برد.!