ئایا ئه‌مریكا گلۆپی سه‌وزی بۆ سه‌دام هه‌ڵكردبوو بۆ په‌لاماردانی ئێران؟
نووسینی: هاڵ بڕاندز
وه‌رگێڕانی: د. صابر حسن رسول
كۆلێژی سانفۆرد بۆ سیاسه‌تی گشتی، زانكۆی دیوك، وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
به‌شی سێیه‌م
به‌ڵگه‌نامه‌كانی هه‌واڵگری ئه‌مریكا بۆ پێشبنی شه‌ڕ
هه‌واڵگری ئه‌مریكی به هه‌مانشێوه ده‌ركیان به نیازی سه‌ددام نه‌كردبوو بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ. هه‌رچه‌نده زۆرێك له به‌ڵگه‌نامه‌كانی سی ئای ئه‌ی له‌ماوه‌ی به‌هار و هاوینی ١٩٨٠ به نهێنی ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ی هه‌واڵگریی پوخته‌ی ڕووداوی ڕۆژانه و هه‌ڵسه‌نگاندی فه‌رمی هه‌واڵگری له‌به‌رده‌ستدان. ئه‌وه‌ی له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی شرۆڤه‌كارانی هه‌واڵگری ئه‌مریكی پێشبینی جه‌نگی سه‌رتاسه‌ری نێوان عێراق و ئێرانیان نه‌كردبوو، به‌لای كه‌مه‌وه له‌و باره‌یه‌وه هۆشیاری پێشوه‌ختیان نه‌دابوو. شرۆڤه‌كارانی هه‌واڵگری ئه‌مریكی ته‌نانه‌ت ئاماژه‌یان به‌و زانیاریانه‌ش نه‌كردبوو كه له‌به‌ڵگه‌نامه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری داهاتبوون كه باسی له‌وه ده‌كرد ئه‌گه‌ری له‌سه‌دا په‌نجا هه‌یه جه‌نگ له نێوان عێراق و ئێران هه‌ڵبگیرسێ. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه شرۆڤه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مریكی. زۆربه‌ی ڕاپۆرته‌كانی سی ئای ئه‌ی ده‌رباره‌ی كه‌نداو جه‌خت له‌سه‌ر سیاسه‌تی ناوخۆی ئێران و قه‌یرانی بارمته‌كان و ئه‌گه‌ری كشانی سۆڤیه‌ت بۆ كه‌نداو ده‌كه‌نه‌وه، واتا هه‌مان ئه‌و پرسانه‌ی كه سیاسه‌ت داڕێژه‌رانی واشنتۆنی سه‌رقاڵ كردبوو. ڕاپۆرته‌كانی تر باس له لاوازی و دابه‌شبوون ده‌كه‌ن له‌نێو ڕیزكانی سوپای ئێرانی‌دا، هه‌روه‌ها باس له پێكدادانی ناوبه‌ناوی نێوان عێراق و ئێران ده‌كه‌ن له‌سه‌ر سنوور. به‌ڵام له هیچ كام له‌م به‌ڵگه‌نامانه‌دا خاڵێكم نه‌دۆزیه‌وه پێشبینی جه‌نگی سه‌رتاسه‌ری نێوان عێراق و ئێران بكات. ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكیه‌ی كه بانگه‌شه ئه‌وه‌ی ده‌كرد له ڕاپۆرتێكی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی ١٩٧٩دا پێشبینی جه‌نگی عێراق-ئێرانی كردووه، سكاڵای ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه به‌خت یاوه‌ری نه‌بووه‌و نه‌یتوانیووه قه‌ناعه‌ت به ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی بكات كه دواجار جه‌نگێكی له‌و جۆره ڕووده‌دات. ئه‌وه ده‌رنجامه‌ی ئێمه لێره‌دا پێی گه‌یشتین ته‌بایه له‌گه‌ڵ بۆچوونی وه‌ین وایت له نوسینگه‌ی توێژینه‌وه و هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه ئه‌ركی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر عێراق پێ سپێردرابوو. له‌و باره‌یه‌وه وه‌ین ده‌ڵێت، ”هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ وه‌ك شۆك وابوو“. به كورتی، به‌ر له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ، ئیداره‌كه‌ی كارته‌ر سه‌رنجی له شوێنێكی تر بوو. له كۆبوونه‌وه‌ی ١٢ی سێپته‌مبه‌ری ئاسایشی نیشتیمانی بۆ تاووتوێی ناوچه‌ی كه‌نداو، زیاتر ئه‌گه‌ری په‌لاماری سۆڤیه‌ت بۆ سه‌ر ئێران له ئارادابوو، نه‌ك په‌لاماری عێراق.
ئیداره‌ی كارته‌ر زیانی پێده‌گات
لێره‌وه ده‌گه‌ینه به‌رپرسیاریه‌تی بنه‌ڕه‌تی تێزی گڵۆپی سه‌وز، كه له‌ڕاستیدا ئیداره‌كه‌ی كارته‌ر له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له نێوان عێراق و ئێران زیاتر زیانی پێده‌گه‌یشت تا قازانج. چونكه ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادابوو كه په‌لاماری عێراق، ئێران هانبدات زیان به بارمته ئه‌مریكیه‌كان بگه‌یه‌نێت. له یاداشتی نیسانی ١٩٨٠ دا، كارته‌ر مه‌ترسی خۆی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕی بوو. به هه‌مان شێوه، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ههڵیرسانی جه‌نگ، حكومه‌تی ئێران دواجار ڕێكه‌وت له‌سه‌ر دیایكردنی مه‌رجه‌كانی بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان، و پڕۆسه‌ی دانوستانێكی هه‌ستیاری ده‌ستپێكردبوو كه كارته‌ر و ڕاوێژكاره‌كانی خوازیار نه‌بوون گرفتی تێبكه‌وێت.
له‌وه‌ش گرنگتر كه كارته‌ر له‌به‌ر چاوی گرتبوو له هه‌ڵوێستیدا به‌رامبه‌ر ئێران، سۆڤیه‌تی ڕكابه‌ری ئه‌مریكا بوو له جه‌نگی سارددا. پێش داگیركردنی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن سۆڤیه‌ته‌وه له دیسه‌مبه‌ری ١٩٧٩، برجینسكی پێشنیازی كردبوو ئه‌مریكا زۆرترین ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر تاران‌دا بسه‌پێنێت له ڕێگه‌ی چه‌ندین كرداری سه‌پاندنه‌وه. دوای كشانی سۆڤه‌ت به‌ره‌و ئه‌فغانستان، ئه‌و سیاسه‌ته گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ردا هات. به گه‌یشتنی هێزه‌كانی سۆڤیه‌ت به سنوری باكوری ئێران، به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌سته‌وستان بوون له‌به‌رامبه‌ر خواستی مۆسكۆ بۆ كۆنتڕڵكردنی كه‌نداو. بۆ ماویه‌كی زۆر له كاتی جه‌نگی ساردا، ئه‌و خواسته‌ی مۆسكۆ جێگه‌ی نیگه‌رانی پلانداڕێژه‌رانی سیاسه‌تی ئه‌مریكا بوو. ئه‌گه‌ر مۆسكۆ پێگه‌یه‌كی به‌ده‌ست بهێنایه له ئێران، ده‌بووه ده‌ستكه‌وتێكی باش بۆ مۆسكۆ بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ڕێژه‌یه‌كی زۆر له نه‌وتی یه‌ده‌گ و خاكێكی ستراتیژی بایه‌خداردا، هه‌روه‌ها ئه‌وكات مۆسكۆ ده‌یتوانی ڕێگر بێت له گه‌یشتنی نه‌وتی كه‌نداو به ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، كه ئه‌مه زیاتر مایه‌ی نیگه‌رانی ئه‌مریكا بوو. ئه‌م سیناریۆیه سیاسه‌تی ئه‌مریكای به ئاگاهێنابووهوه هه‌ر له سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌كانی پێشووتری ئێران، واتا ئه‌و كاته‌ی كێشه دروست بوو له‌سه‌ر بوونی سوپای ڕووسیا له ١٩٤٦ و ڕووخانی موحه‌مه‌د موسه‌ددیق له ١٩٥٣ دا. هه‌روه‌ها بایه‌خی ستراتیژی ناوچه‌كه زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندبوو به‌هۆی قه‌یرانی نه‌وت له حه‌فتاكاندا. وه‌ك جه‌یمز شهلیزنگهر – ی وه‌زیری ووزه له ١٩٧٩ووتبووی، ”به‌بێ نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جیهانی ئازاد وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یبینین بوونی نابێت“.
ڕێگرتن له گه‌شه مۆسكۆ به‌ره‌و كه‌نداو
دوای داگیركردنی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن سۆڤیه‌ته‌وه، ئامانجی باڵای سیاسه‌تی كارته‌ر له كه‌نداو بریتی بوو له ڕێگرتن له گه‌شه‌ی زیاتری كاریگه‌ری مۆسكۆ له ناوچه‌كه‌دا. چه‌ند ڕۆژێك دوای داگیركاریهكه برجینسكی به كارته‌ری ووت ده‌بێت ئه‌مریكا ڕێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ ڕێگرتن له كشانی زیاتری سۆڤه‌ت به‌ره‌و پاكستان و ئێران. ئه‌م نیگه‌رانیه وه‌ك به‌شێك له بابه‌ته گرنگه‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا مایه‌وه تا كۆتایی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كارته‌ر. به‌شداربوویه‌كی كۆبوونه‌وه‌ی ١٢ سێپته‌مبه‌ری كۆمیته‌ی هه‌ماهه‌نگی تایبه‌تی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند: ”گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه سۆڤیه‌ت هیچ شتێكی نیه له ده‌ره‌وه كه به ئه‌ندازه‌ی ئێران و ووڵاتان به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت گرنگ بێت بۆ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی و بتوانین ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرین“.
بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ١٩٨٠ ه‌وه ده‌رك به‌وه كرابوو كه هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی بارمته‌كان ده‌دات، به‌ڵام ده‌بێت له فشارخستنه سه‌ر ئێران ئه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت كه ئه‌مریكا له جه‌نگی سارددایه، بۆیه گرنگه بوو ئێران وه‌ك به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م په‌لهاویشتنی سۆڤیه‌ت دا بمێنێته‌وه‌و ئه‌مریكا كارێك نه‌كات كه خومه‌ینی ناچار بێت په‌نا بباته به‌ر مۆسكۆ. ته‌نانه‌ت برجیسكی-ش كه پێشتر له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی سزادان بوو دژ به خومه‌ینی، به‌ڵام بۆچوونی گۆڕاو پێی وابوو ده‌بێت كارته‌ر خۆی به‌دوور بگرێت له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئێران یان هه‌ر سیاسه‌تێكی تر كه یه‌كپارچه‌یی خاكی ئێران بخاته مه‌ترسیه‌وه و زیان به‌سیاسه‌تی دژه سۆڤیه‌تیی ئه‌مریكا بگه‌یه‌نێت له ناوچه‌كه‌دا.
له‌ماوه‌ی ساڵی ١٩٨٠دا، ئه‌م بیركردنه‌وه زاڵ بوو به‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكادا. له مانگی شوباتدا، كارته‌ر نووسیبووی:”ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هه‌موو ووڵاتانی ناوچه‌كه سه‌ربه‌خۆبن و دووربن له كاریگه‌ری و هه‌یمه‌نه‌ی هێزی ده‌ره‌كی“. هه‌روه‌ها نوسیبوو:”ئه‌مریكا خوازیاره ئێران به یه‌كپارچه‌یی بمێنێته‌وه“. چوار مانگ دواتر و له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌لیك حوسێن، كارته‌ر دووپاتی كردبووه كه ”مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئێران له باكورهوهیه“، هه‌روه‌ها ئاشكرای كردبوو كه ئه‌مریكا پلانی نیه كارێكی وا بكات كه تاران ناچار بێت په‌نا بۆ مۆسكۆ ببات. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندبوو كه ”ئه‌مریكا ته‌واو پابه‌نده به‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردان ناكات“. چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له جه‌نگ، كۆمیته‌ی هه‌ماهه‌نگی تایبه‌تی ئه‌مریكا چه‌ندین ڕێگای تاووتوێ كردبوو بۆ به‌رگرتن له هه‌ر سهركهشیهكی مۆسكۆ له ئێران. له ٥ی سێپته‌مبه‌ر، كۆمیته‌كه هۆشیاری توندی دا به باڵیۆزی مۆسكۆ به‌وه‌ی هه‌ر پهلهاویشتنێكی مۆسكۆ به‌ره‌و ئێران، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی ئه‌مریكای به دوادا دێت. كارته‌ر هانی مامه‌ڵه‌ی توندوتیژی نه‌ده‌دا له دژی ئێران، به‌ڵكو خۆی لێ ده‌پاراست.
كاتێكیش له واقیعدا جه‌نگی عێراق-ئێران ڕوویدا، كاردانه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا په‌شۆكاوی پێوه دیار بوو. به بۆچوونی كارته‌ر، جه‌نگه‌كه چه‌ندین ئه‌گه‌ری مه‌ترسیداری لێ چاوه‌ڕون ده‌كرا. ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو دانوستان له‌سه‌ر بارمته‌كان هه‌ڵپه‌سێردرێت، ئه‌گه‌ری ئه‌و هه‌بوو هاتووچۆی كه‌شتی نه‌وتی له گه‌رووی هورمز ته‌گه‌ره‌ی تێبكه‌وێت و ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كه‌نداو دابه‌زێت و به‌مه‌ش قه‌یرانی ئابووری جیهانی قوڵتر ببێته‌وه. ئه‌م مه‌ترسیانه زاڵ بوون به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی كارته‌ردا له ڕۆژانی دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ. له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ٢٤ ی سێپته‌مبه‌ری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی، سه‌رۆك كارته‌ر به ڕاوێژكارانی ووت كه ئه‌و ده‌یه‌وێت جه‌خت بكاته سه‌ر گرنگی كرانه‌وه‌ی ڕێگاكانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت.
ئه‌گه‌ره‌كانی جه‌نگی عێراق-ئێران
كاریگه‌ری ئه‌گه‌ره‌كانی جه‌نگی عێراق-ئێران له‌سه‌ر جه‌نگی سارد مه‌ترسیدارتر بوون. پێشڕه‌ویه‌كانی سوپای عێراق له باشوری ڕۆژئاوای ئێران پێشبینی ئه‌وه‌ی لێده‌كرا خومه‌ینی ناچاربكات په‌نا بباته به‌ر هاوكاری مۆسكۆ. ئه‌گه‌ر عێراق سه‌ركه‌وتوو بووایه له دابڕینی به‌شێك له خاكی ئێران، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرا جه‌نگه‌كه سه‌ر بكێشێ بۆ له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانی ئێران، كه ده‌بووه پاساوێك بۆ ڕووسیا تا بگه‌نه به ئاواتی په‌لهاویشتن و كێشانی نهخشهیهكهی سه‌رتاسه‌ری له ئێرانه‌وه بۆ ئازربایجان. بۆیه ته‌نها دوو ڕۆژ دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ده‌بێت ئه‌مریكا هه‌وڵبدات ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م سۆڤیه‌تدا كه‌م بكاته‌وه‌و ڕێگه نه‌دات پێگه‌ی خۆی له ناوچه‌كه‌دا قام بكات، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بوو یه‌كپارچه‌یی خاكی ئێران پارێزراو بێت. سێ رۆژ دواتر، برجینسكی هه‌مان خاڵی دووپات كرده‌وه كه ده‌بێت یه‌ك پارچه‌یی خاكی ئێران پارێزراو بێت به تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسیه‌كانی سۆڤیه‌ت. له‌سه‌ره‌تای ئۆكتۆبه‌ردا، برجینسكی باسی له مامه‌ڵه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا كردبوو له‌مه‌ڕ مه‌ترسیه سیاسی و جوگرافیه‌كانی جه‌نگه‌كه. له نامه‌یه‌كدا بۆ كارته، نوسیبووی: ”ئه‌مه جه‌نگێكی ماڵوێرانكه‌ره نه‌ك ته‌نها بۆ دوو ووڵاته به‌شه‌ڕهاتووه‌كه، به‌ڵكو دواجار بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه“.
بۆیه سیاسه‌تی كارته‌ر ئه‌وه بوو كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رنجامه‌كانی جه‌نگه‌كه بكات نه‌ك ئاگری جه‌نگه‌كه خۆش بكات. كارته‌ر جه‌نگه‌كه‌ی به هه‌نگاوێكی شه‌ڕخوازانه‌ی عێراق ناوبرد، و دیبلۆماته ئه‌مریكیه‌كانیش هه‌وڵیان ده‌دا به‌ر له ته‌نینه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه بگرن. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له هه‌مووان توندتر كاردانه‌وه‌ی نواند و ئاشكرای كرد سه‌ددام به نیازبووه ئاسمانی عومان و ئیماڕات به‌كاربێنێت بۆ هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئامانجه ئێرانیه‌كان. له ترسی ته‌نینه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه بۆ ئاستی جیهانی، دیبلۆماته ئه‌مریكیه‌كان سه‌ركه‌وتووانه توانیبوویان فشار بخه‌نه سه‌ر به‌رپرسانی عومان و ئیماڕات بۆ ئه‌وه‌ی داواكه‌ی سه‌ددام ڕه‌ت بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ئیداره‌ی ئه‌مریكا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو ده‌رفه‌ته‌كان له‌به‌رده‌م مۆسكۆدا ته‌سك بكاته‌وه تا نه‌توانێ پشێویه‌كانی ئێران له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاربێنێت. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشیاری دا به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به‌وه‌ی واشنتۆن چاوپۆشی ناكات له هه‌ر جۆره ده‌ستێوه‌ردانێكی سۆڤیه‌ت له ئێران، هاوكات هۆشیاریشی دا به سه‌ددام به‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتگیری دابه‌شكردنی خاكی ئێران ناكات. نیوسه‌م جارێكی تر ئه‌و خاڵه‌ی بۆ دیبلۆماتكارانی توركیا دووپات كرده‌وه و پێی ڕاگه‌یاندن:”حكومه‌تی ئه‌مریكا سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دژی هه‌ر هه‌وڵێكی پارچه‌كردنی ئێران بوه‌ستێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر مه‌ترسی زاڵبوونی كاریگه‌ری سۆڤیه‌ت“.
رۆڵی مه‌لیك حسێن
سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌مانه، ئیداره‌كه‌ی كارته‌ر به ووریایه‌وه مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد تا خۆی به‌دوور بگرێت له‌هه‌ر هه‌نگاوێك كه وه‌ك ڕازی بوونی ئه‌مریكا به جه‌نگه‌كه یان وه‌ك به‌ڵگه‌ی پلانگێڕی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌ددام لێكبدرێته‌وه. كاتێك دیبلۆماته ئه‌مریكیه‌كان له ئه‌رده‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایان ئاگادار كرده‌وه له‌وه‌ی به‌رنامه‌یان هه‌یه مه‌لیك حوسێن ببینن و گوێبیستی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و بن بۆ دۆخه‌كه، كرسیتۆفهر ڕێنمایی كردن به ووریایه‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌ستیارانه بكه‌ن كه له‌وانه‌یه مه‌لیكی ئه‌رده‌ن بیگه‌یه‌نێت به سه‌ددامی هاوڕێی. به‌هه‌مان شێوه، كاتێك تاووتوێی هه‌وڵه‌كان ده‌كرا بۆ په‌یوه‌ندی كردن به سه‌ددام له پشت په‌رده‌وه بۆ ساردكردنه‌وه‌ی سه‌ددام له داگیركردنی خاكی ئێران، ئێدوارد موسكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشیاریدا و ووتی، ده‌بێت ووریابین له‌به‌ر كێشه‌ی بارمته‌كان و تۆمه‌تی ئێران به‌وه‌ی ئێمه پشتگیری عێراق ده‌كه‌ین.
پرسیاری گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه، له‌كاتێكدا ئیداره‌كه‌ی كارته‌ر سه‌ری سوڕما و نیگه‌ران بوو به هێرشی عێراق بۆ سه‌ر ئێران، خواستی برجینسكی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی بۆ پێدانی چه‌ك به ئێران له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی بارمته‌كان چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ گرنگه لێره‌دا دوو خاڵ باس بكه‌ین. یه‌كه‌م، ئاشكرایه داكۆكی برجینسكی له‌و پڕۆژه‌یه له مانگی سێپته‌مبه‌ر و ئۆكتۆبه‌ری ١٩٨٠ ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به هانده‌ری هه‌ستی دژه سۆڤیهتهیهوه هه‌بوو، ئه‌وه‌نده‌ش په‌یوه‌ندی به ئاره‌زووی ئازادبوونی بارمته‌كانه‌وه هه‌بوو. له‌كاتێكدا ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی هیواخواز بوو له‌به‌رامبه‌ر پێدانی چه‌ك به ئێران بتوانن بارمته‌كان ئازاد بكه‌ن، هاوكات به‌ته‌نگ ئه‌وه‌شه‌وه بوو كه ئێران بتوانێت به‌رگری له یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی بكات و ده‌رگا به‌ڕووی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ڕووسیا دابخات. ئه‌م بهتهنگهوهبوونهی له یاداشتی ٣ی ئۆكتۆبه‌ردا به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت كه تیایدا برجینسكی داوایكردبوو”په‌یوه‌ندی تازه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ڕێكبخرێت و ئه‌وه‌نده هاوكاری بكرێت كه بتوانێت فشار بخاته سه‌ر هێزه‌كانی عێراق بۆئه‌وه‌ی پاشه‌كشه بكه‌ن له‌و ناوچانه‌ی ئێران كه داگیریان كردوون“. هه‌روه‌ها نووسیبووی: ”ته‌نها به‌م جۆره ده‌توانین هه‌وڵی پێویست بده‌ین بۆ پاراستنی ئێران له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت و دابه‌شبوونی ناوخۆیی“.
دووه‌م، ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه داكۆكی به‌هێزی برجینسكی له پلانی ئاڵوگۆڕی چه‌ك به‌رامبه‌ر بارمته‌كان جۆرێك بوو له ده‌رفه‌ت لێ هێنان له ڕووداوگه‌لێكی پێشبینی نه‌كراو، نه‌ك ئه‌وه‌ی پلانێكی پێشوه‌ختی به‌رنامه بۆ داڕێژراو بێت. گره‌ی سیك له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:”كاتژمێره‌كانی دوای بیستنی هه‌واڵی په‌لاماری عێراق بۆ سه‌ر ئێران، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ برجینسكی بووم، ده‌توانم دڵنیاتان بكه‌مه‌وه زۆر سه‌ری سوڕما بوو، ئه‌ویش وه‌ك من هه‌وڵی ده‌دا له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م جه‌نگه تێبگات.“