مستەفا زەڵمی ئەو منەوەرەی ڕاستگۆیانە یاداشتەکانی نوسییەوە
ژینۆ عه‌بدوڵڵا*
هونه‌ری یاداشت به یه‌كێك له گرنگترین ژانه‌ره‌كانی بواری نووسین و رۆژنامه‌نووسی داده‌نرێت و به كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی كاری كه‌سایه‌تییه گرنگه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا هه‌ژمار ده‌كرێت. ئه‌م ژانه‌ری نوسینه له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا به‌م دواییه بایه‌خێكی زۆری پێدرا به‌وه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی ڕۆڵی بنیاتنه‌ریان هه‌یه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و رای گشتی به كاره‌كانیان ئاشنا بكرێن به تایبه‌ت ببێت به كلیلی سه‌ركه‌وتن بۆ خوێنه‌ران.
دكتۆر عه‌بدولعه‌زیز شه‌ره‌ف پسپۆری بواری ماس میدیا له زانكۆی قاهیره ئاماژه به‌وه ده‌دات كه به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای گرنگی و بایه‌خی نوسینی یاداشت، به‌ڵام جیاوازی نووسینی یاداشت له نێوان خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوادا ڕاستییه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر رووداوێك ناخۆش یاخود خۆش و هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كه له ژیاندا كرابێت ده‌نوسرێنه‌وه، نووسه‌ر ڕاستگۆیانه ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵانه‌م كردووه‌و په‌شیمانم به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی بۆ وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕاسته، به شێوه‌یه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی یاداشته‌كان ده‌نوسێته‌وه خۆی وه‌ك فریشته پیشان ده‌دات.
كتێبی(كاروانی ژیانم)ی نوسه‌رو پرۆفیسۆر دكتۆر مسته‌فا ئیبراهیم زه‌ڵمی كه به‌م دواییه به دوو به‌رگ كه‌وتۆته به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران به‌به‌رگێكی ره‌نگاوره‌نگ و قه‌باره مامناوه‌ند، ئه‌و منه‌وه‌ره‌ی كورد به شێوه‌یه‌كی راستگۆیانه‌و ورد یاداشته‌كانی خۆی نوسیوه‌ته‌وه تیایدا ئه‌و هه‌وراز و نشێوه‌ی له ژیانیدا ڕوویداوه به‌سه‌ری هاتووه‌و به وردی به شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی جوان بۆ خوێنه‌ران ڕون ده‌كاته‌وه به‌جۆرێك هه‌ر زوو خوێنه‌ر كه‌مه‌ركێش ده‌كات بۆ خوێندنه‌وه‌ی.
ئه‌م كتێبه دابه‌شبووه بۆ دوو به‌رگ وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا له به‌شی یه‌كه‌می ژیانیدا له ساڵی(١٩٢٤-١٩٥٥) به شێوه‌یه‌كی ورد هه‌ر له كاتی له‌دایكبوونیه‌وه و دواتر ژیانی فه‌قێیه‌تی كه تیایدا زیاتر له ١٢ ساڵ خوێندنی فه‌قێیه‌تی له كوردستانی باشور و خۆرهه‌ڵات و باكور خوێندوه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مه‌لای كورد دوانزه عیلم ده‌خوێنن به‌ڵام به‌هۆی كلاسیكی و كۆنی و دواكه‌وتوویی مهنههجهكانهوه نه‌توانراوه مامۆستا گه‌وره‌و ناوداره‌كانی كورد له دوای خۆیان به‌رهه‌می گه‌وره بهجێبهێڵن، كه هیچیان كه‌متر نه‌بووه له ئیمامه‌كانی شافعی و مالیكی و حه‌نبه‌لی.
له به‌شێكی تری یاداشته‌كانیدا پرۆفیسۆر زه‌ڵمی باسی ئه‌و عاده‌ت و نه‌ریته خراپانه ده‌كات كه داخڵ به دین بوون و دینیش هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌و عاده‌ت و ته‌قالیده خراپانه‌وه نییه، هه‌ر بۆیه له‌م كتێبه‌دا چه‌ندین نمونه‌ی هێناوه‌ته‌وه و چه‌ندین میكانیزمیشی داناوه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گوتاری ئاینی كوردی.
له به‌رگی دووه‌می ئه‌م كتێبه‌دا یاداشته‌كانی مامۆستا له ساڵی (١٩٥٦-٢٠١٤) كه تیایدا بوونی مامۆستا به ئیمام له سوپادا و كاره‌كانی له‌و لیوایه‌ی كه عه‌بدولكه‌ریم قاسم و عه‌بدول سه‌لام عارف تایدا بووه به وردی ڕوون ده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ها هۆكاری به‌شداربوونیشی له شۆرشی ١٤ تهمووز ده‌خاته ڕوو پاشان باسی ئه‌و كرده‌وه ناشرینانه‌ش ده‌كات كه به‌ناوی شۆرشه‌وه له عێراقدا ئه‌نجام درا.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه بۆ مامۆستایانی ئاینی و خوێندكارانی كۆلیژی یاسا بایه‌خ و گرنگی تایبه‌تی هه‌یه چونكه مامۆستا كه خاوه‌نی بروانامه‌ی دكتۆرایه له شهریعدا و ته‌نها كاتی گفتوگۆشی مابوو بۆ وه‌رگرتنی دكتۆرای دووه‌م له یاسادا و سێ بروانامه‌ی ماسته‌ریشی هه‌یه به وردی ئاسته‌نگ و كێشه‌كانی نێوان ئاین و یاسا روون ده‌كاته‌وه،توانیویه‌تی له كتێبێكیدا بهراوردیك بكات له نیوان فقهی ههرچوارمهزههبهكهی سونه و مه‌زهه‌به‌كانی شیعه و تیایدا ڕاكانی خۆی ئازادانه به به‌ڵگه‌وه خستۆته روو و له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی(فقهی ئیسلامی له نهسجێكی نوێ‌دا) كه به زمانی عه‌ره‌بی نوسیوێتی.
له كۆتایدا ئه‌و هه‌وراز و نشێوه‌ی مامۆستا بینیوێتی له كاتی خوێندنی مه‌لایه‌تی و ده‌ركردن و دژایه‌تی كردنی له لایه‌ن هه‌ندێك مامۆستایانی ئاینیه‌وه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت بۆته مایه‌ی خێر بۆیی و توانیویه‌تی مكوڕتربێت له‌سه‌ر ژیان و بتوانێت بروانامه‌ی زیاتر به ده‌ست بهێنێت.
پرۆفیسۆر زه‌ڵمی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات له ژیانمدا گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه دینداری ته‌نها عیبادهت نییه به‌ڵكو كرده‌وه‌ی چاك و هاوكاریكردنی خه‌ڵكه، له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه چه‌ند نمونه‌یه‌كی هێناوه‌ته‌وه كه چۆن دكتۆرێكی مه‌سیحی و دكتۆرێكی صوبی هاوكاریه‌كی گرنگیان كردووه و ده‌ڵێت تاماوم قه‌رزاریانم. به پێچه‌وانه‌شه‌وه نموونه‌ی كه‌سێك ده‌هێنێته‌وه كه به‌رده‌وام عیباده‌تی كردووه و داوای هاوكاریه‌كی كه‌می لی كردووه به‌ڵام به‌ده‌نگیه‌وه نه‌هاتووه.
پرۆفیسۆر زه‌ڵمی ده‌ت: له به‌هاری ساڵی ١٩٢٤ز له دێی زه‌ڵم هاتوومه‌ته دنیاوه، تا ئێستا كه یاداشته‌كانم ده‌نوسمه‌وه، نه له‌م دنیایه گه‌یشتم نه له‌وكه‌سانه‌ی له گه‌لیاندا ژیام، بیروباوهرم به خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و ئاین ئیسلام زۆر پته‌و و به‌هێزه، چونكه ئه‌م بیروباوهرهم له ڕێگه‌ی دواكه‌وتنی دایك و باوه‌كه نه‌بوو-ئیمانی ته‌قلیدی- به‌ڵكو له ماوه‌ی ژیانمدا له نێوان به‌راوردكردنی ئاینی ئیسلام و هه‌موو یاسای ده‌وڵه‌تان و بیروباوه‌ری جیاواز و ئاینه‌كانی تر زیاتر له چل ساڵ و، تێكه‌ڵاویم له‌گه‌ڵ خه‌لكی جیاوازی جۆر به جۆر ئه‌م بیروباوهرهم بۆ دروست بوو، شتێكم نه‌دی ئیسلام بڵێ مه‌یكه ژیری بڵێ بیكه، هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه شتێكم نه‌دی ئیسلام بڵێ بیكه ژیری بڵێت مه‌یكه، گه‌وره‌ترین شت بۆ ئاده‌میزاد له ئیسلامدا ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیت دهبسهتێت به هێزێكی نادیاره‌وه كه پێی ده‌وترێت –خوا- ته‌نها ئه‌و نادیاره ده‌توانێت ڕوی نادیارمان خۆشحاڵ بكات و هه‌ر ته‌نها ئه‌وه ده‌توانێت ڕوی نادیارمان له ژه‌نگ و پیسی جیهانی مادده ڕزگاربكات ته‌نها عه‌شقی خوای نادیاره خۆشیه‌كانی بێ سنوره وه‌ك زه‌ریاكان.
دكتۆر موسته‌فا زه‌ڵمی
_دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی ساڵی 1924 له گوندی زه‌ڵمی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان له دایك بووه.
– ساڵی 1934 چۆته قوتابخانه‌ی ئایینی و له سه‌رده‌ستی مامۆستایانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا له زانایانی ئایینی عێراق‌و ئێران زانسته‌كانی: (نه‌حو، سه‌رف، مونازه‌ره، مه‌نتیق، به‌لاغه، ئوسولی دین، ئوسولی فیقه، فه‌لسه‌فه، بیركاری، فه‌له‌كناسی) خوێندووه.
موسته‌فا زه‌لمی ئاره‌زویه‌كی زۆری خوێندنی هه‌بوو چه‌ندین هه‌وراز و نشێوی بڕیوه ڕووبه‌ڕووی زۆرترین نه‌هامه‌تی و سه‌ختی ژیان بۆته‌وه له پێناو ده‌سكه‌وتنی زانست زۆربه‌ی زۆری ناوچه‌كانی كوردستانی باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی بڕیوه له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیدا. پاشان ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رده‌گرێت.
– ساڵی 1946 بڕوانامه‌ی (عالیم)ی له‌زانسته ئیسلامییه‌كان به‌ده‌ستهێناوه له ئه‌نجوومه‌نی زانستی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف.
پاشان ده‌چێته ناو سوپا و ده‌بێت به ئیمامی سوپا و له (جه‌له‌ولا ) جێگیر ده‌بێت، موسته‌فا زه‌ڵمی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بووه له شۆرشی (١٤)هی ته‌موزی ساڵی ١٩٥٨ و له‌گه‌ڵ رێكخراوی ئه‌فسه‌ره ئازادی خوازه‌كاندا په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستێت و چه‌ندین ئه‌ركی گرنگی پێده‌سپێرێت له‌گه‌ل چه‌ندین كوردی تری نیشتمان په‌روه‌ر له پێناو به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردا تێده‌كۆشێت، پاش شكست هێنانی شۆرش و هه‌لگه‌رانه‌وه‌ی سه‌رانی شۆڕش له‌گه‌ل میله‌تی كورد، دكتۆر موسته‌فا زه‌لمی په‌یوه‌ندی خۆی به‌سه‌رانی شۆرش دهبچرێنێت و زیاتر گرنگی ده‌دات به زانسته‌كه‌ی.
هه‌رچه‌نده موسته‌فا زه‌ڵمی ، مه‌لا بووه و شاره‌زای بواری شه‌ریعه‌ی ئیسلام بووه به‌ڵام هه‌میشه ئاره‌زووی به‌ده‌ست هێنانی زانست و زانیاری زیاتری هه‌بووه بۆیه بیر له خوێندنی یاسا ده‌كاته‌وه و هه‌رچه‌نده ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه و خاوه‌نی خیزان و منداڵ بووه له‌و كاته‌دا ، و له‌گه‌ڵ سه‌ختی ژیاندا به‌ڵام كۆڵی نه‌داوه له به‌ده‌ست هێنانی زانست و زانیاری و ده‌بیته‌وه به خوێندكاری زانكۆ و سه‌رئه‌نجام به نمره‌یه‌كی زۆر به‌رز له ساڵی 1965 به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ستهێناوه له یاسا له زانكۆی به‌غداد. هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1968 ماسته‌ری له شه‌ریعه بههدهستهێناوه له زانكۆی به‌غداد.
هه‌ر له پێناو به‌ده‌ست هێنانی زانست و زانیاری زیاتر بیر له‌وه ده‌كاته‌وه وڵات جێ بهێلێت و خۆی خانه‌نشین بكات له ئیمامی سوپا كه موچه‌یه‌كی به‌رزیشی هه‌بووه له‌و كاته‌دا. به‌ڵام هه‌میشه زانستی به گرنگتر زانیوه له هه‌موو شتێك و ڕوو ده‌كاته خاكی میسر بۆ خوێندنی زیاتر و به ژیانێكی زۆر سه‌خت خوێندن ته‌واو ده‌كات.
– ساڵی 1971 ماسته‌ری وه‌رگرتووه له فیقهی به‌راوردكاری له زانكۆی ئه‌زهه‌ر.
-ساڵی 1973 ماسته‌ری له یاسا به‌ده‌ستهێناوه له زانكۆی ئه‌زهه‌ر.
– ساڵی 1975 دكتۆرای له فیقهی به‌راوردكاری به‌ده‌ستهێناوه.
– ساڵی 2004 دكتۆرای له یاسا به‌ده‌ستهێناوه له زانكۆی به‌غدا.
دكتۆر زه‌ڵمی یه‌كێكه له مامۆستا هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی كۆلێژه‌كانی یاسا له زانكۆكانی عێراق وه له‌سه‌رده‌می مامۆستایه‌تیدا زۆرترین خه‌ڵات و ڕێزلێنانی وه‌رگرتووه، وه یه‌كه‌م مامۆستای زانكۆیه له‌سه‌ر ئاستی عێراق كه به بڕیارێكی تایبه‌ت فه‌رمانی خانه‌نشین نه‌كردنی بۆ ده‌رچووه تا ئه‌و ساته‌ی توانای هه‌بێت و ویستی هه‌بێت بتوانێت وه‌ك مامۆستا بمینێته‌وه.
دكتۆر زه‌ڵمی ده‌ستێكی باڵای هه‌یه له دانانی كتێبی مه‌نهه‌جی بۆ كۆلیژی یاساكان كه ٤ كتێبی وه‌ك مه‌نهه‌ج ده‌خوێنرێت له هه‌ر چوار قۆناغه‌كه‌ی كۆلێژی یاساوه یه‌ك كتێبی له ماسته‌ر و كتێبێكی تری له دكتۆرا ده‌خوێندرێت . وه كتێبه‌كانی له زانكۆكانی عێراق و ئه‌رده‌ن و ئه‌نده‌نوسیا و یه‌مه‌ن ده‌خوێندرێت.
– زیاتر له په‌نجا په‌ڕتووكی دانراوی هه‌یه له بواره‌كانی شه‌ریعه‌و یاسا‌و، زیاتر له چل توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌یه له بواره‌كانی یاسا‌و فه‌لسه‌فه‌و فیقه.
-سه‌رپه‌رشتیكردنی زیاتر له 100 نامه‌و تێزی دكتۆرا‌و ماسته‌ر له بواره‌كانی ئوسولی فیقهو فه‌لسه‌فه‌و یاسا‌و شه‌ریعه.
-به‌شداری ژماره‌یه‌ك زۆر كۆنگره‌ی كردووه له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
– دكتۆر زه‌ڵمی به‌رده‌وامه له خزمه‌تكردن له بواری نووسینداو لێپرسراوی ده‌سته‌ی زانستی كۆڕبه‌ندی هزری ئیسلامی كوردستانه
له ماوه‌ی ژیانیدا دكتۆر موسته‌فا له پای كۆشش و توانای زانستی چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تی به ده‌ست هێناوه.
*سه‌رنووسه‌ری سایتی خاك