جۆرج ئۆروێل
وعته‌سه‌م ساڵه‌یی
نووسه‌ری ئینگلستانی (جۆرج ئۆروێل) له ساڵی 1903دا له‌وڵاتی هیندستاندا له‌دایك بووه. باوكی كابرایه‌كی ئینگلیز بوو، دایكیشی ئافره‌تێكی به‌ڕه‌گه‌ز هیندی بوو. ئۆروێل له‌ساڵی 1922دا چووه ڕیزی پۆلیسی سه‌ر به‌ئیمپراتۆریه‌تی ئینگلستانی له هیندستاندا. به‌چاوی خۆی بینی كه‌چۆن ئینگلیزه‌كان خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ژێرده‌سته‌و داگیركراوهیان ده‌چه‌وسانده‌وه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیش سهركوتیانیان ده‌كردن. له‌پاشاندا ئۆرهوێل گوێزرایه‌وه بۆ بورما. له‌ساڵی 1928دا ده‌ستی له‌كاره‌كه‌ی كێشایه‌وه‌و نه‌یویست نوێنه‌رایه‌تیی دام و ده‌زگای وڵاتێكی داگیركه‌ر بكات.
له‌ناو ژووری پیس و
په‌رپوت ده‌نوست
دژی هه‌موو جۆرێك له‌داگیركاری وه‌ستایه‌وه‌و له‌كتێبی (رۆژگاری بورما)دا راوبۆچوون و رهتكردنهوهكانی خۆی ده‌ربڕی. له‌ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵیدا ڕوویكرده شاری پاریس و به نه‌بوونی و سه‌رگه‌ردانی و سه‌ره‌ڕۆیی ژیانی به‌سه‌ر برد.. له‌ناو ژووری پیس و په‌رپوت ده‌نوست و هه‌ندێ جاریش زبڵدان و پاشه‌ڕۆكانی به‌سه‌رده‌كرده‌وه بۆئه‌وه‌ی خۆراكی خۆی به‌چنگ بهێنێت. له‌باره‌ی ژیانی خۆیه‌وه ده‌ڵێت گوایه برسێتی و نه‌بوونی ئازاری نه‌داوه هێنده‌ی لێكدابڕانی ئه‌و پیره‌ژنه دڵ و ده‌روون سافه‌ی نه‌بێت ، كه ئۆروێلی ده‌برده‌وه ماڵی خۆیان و داڵده‌ی ده‌داو له‌شه‌وانی سارد و سههۆڵبهنداندا چێشتی گه‌رم و گوڕی ده‌خسته پێشی.. ڕۆژێك ئۆروێل ده‌ستی ئه‌و پیره‌ژنه‌ی گرت و لهجادهقیره ئاپۆرهكهدا پهڕاندیهوه. ئیتر هه‌ر له‌و رۆژه به‌دوواوه بوون به‌هاوه‌ڵ و ئاشنای یه‌كتری. ئه‌و پیره‌ژنه له‌ماڵی خۆیاندا میوانداریی كرد و به پیره‌پیاوه كوێره‌كه‌ی مێردی ناساند. پیره‌مێرد و پیره‌ژن سێ كوڕیان هه‌بوو، به‌ڵام گه‌وره ببوون و ژنیان هێنابوو ئه‌مانیان به‌جێ هێشتبوو. ئه‌مان به‌درێژایی سێ مانگ هۆگری یه‌كتر بوون و هه‌موو شه‌وێك هه‌ردوو پیره‌كه (ئۆروێل)یان وه‌كو كوڕی خۆیان ده‌حه‌وانده‌وه.. ئه‌وه‌بوو له پاشاندا پیره‌ژنی دڵ و ده‌روون ساف كۆچی دووایی كرد و مێرده‌كه‌یی به‌تاك و ته‌نیا به‌جێ هێشت و له‌هه‌مان كاتیش‌دا (ئۆروێل)یان خسته‌وه ته‌نیایی و بێ نهواییهوه.
ژیانی ده‌ربه‌ده‌ری
له‌له‌نده‌ن و پاریس‌دا
ئۆروێل به قه‌رز پاره‌ی پلیتی شه‌مه‌نه‌فه‌ری لهبرادهرێكی وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی خواحافیزی له شاری پاریس بكات و ڕووبكاته شاری له‌نده‌ن. نووسه‌ر خۆی باسی ئه‌وه‌یش ده‌كات كه‌چۆن كابرای پیره له‌ژێر چاویلكهكانیهوه به‌هێمنی و به‌بێ ده‌نگی فرمێسكی هه‌ڵده‌ڕشت و ئه‌میش له ئاستی خۆیه‌وه به‌كوڵ ده‌گریا. به‌و جۆره لهوێستگای شه‌مه‌نه‌فه‌ردا به‌یه‌كجاره‌كی خواحافیزیان له‌یه‌كتری كرد.
له‌ساڵی 1929دا كه گه‌ڕایه‌وه بۆ شاری له‌نده‌ن سه‌رله‌نوێ ده‌ستی كرده‌وه به ژیانی بۆهیمی و سه‌ره‌ڕۆیی. له‌ساڵی 1937دا كتێبێكی دانا به‌ناوی (ژیانی ده‌ربه‌ده‌ری له‌له‌نده‌ن و پاریس‌دا). ئه‌و كتێبه‌ی به‌ناوی خواستراوی (ئارسه‌ر بلێر)ه‌وه بڵاوكردهوهو به‌وپه‌ڕی راستگۆییه‌وه په‌نجه‌ی خستبووه سه‌ر ژیانی پڕ لهكولهمهرگی و هه‌ژاری خۆی. له‌ساڵی (1940)دا وه‌كو مامۆستایه‌ك كاری ده‌كرد و له هه‌مان كاتدا له گۆڤارێكی هه‌فتانه‌دا ده‌ستبه‌كار بوو. له‌شه‌ڕی ناوخۆی ئیسپانیادا گولله‌یه‌ك به‌ر قوڕگی كه‌وت و زۆری نه‌مابوو بیكوژێت. به‌درێژایی ژیانیشی ده‌یناڵاندا به‌ده‌ستی نه‌خۆشی ئیسقاوه (التدرن).
وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی چیرۆكی (كێڵگه‌ی گیانله‌به‌ران-مزرعه الحیوانات) نووسه‌ر توانیی سه‌نگ و قورسایی خۆی به‌سه‌ر دنیای ئه‌ده‌بدا بسه‌پێنێت.. ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م شاكاره چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن چه‌ند نووسه‌رێكی كورده‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی. بابه‌ته‌كه بریتییه له چیرۆكێكی درێژی په‌نجا یاخود شه‌ست لاپه‌ڕه‌یی.. له‌نێو چیرۆكه‌كه‌دا چه‌ند به‌راز و گیانله‌به‌رێك ده‌دوێن و به‌یه‌كا دێن و پیلانی جۆراوجۆر بۆ یه‌كتری ده‌گێڕن و یه‌كتری ده‌چه‌وسێننه‌وه. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی نووسه‌ریش بریتییه له هێرش كردنه‌سه‌ری تاقیكردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیه‌تی ماركسی له سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاراندا.
له ساڵی (1948)دا نووسه‌ر ڕۆمانی (1984)ی بڵاوكرده‌وه. ئه‌م رۆمانه له‌سه‌ره‌تادا له‌ژێر ناونیشانی (1948)دا بوو، به‌ڵام له‌پاشاندا نووسه‌ر له‌سه‌ر خواستی خاوه‌نی دام و ده‌زگا بڵاوكهرهوهكهی رۆمانه‌كه جێ گۆڕكێی بهژمارهكه كرد‌و ناوی نا (1984).. رۆمانی (1984) تاوه‌كو ڕۆژی ئه‌مڕۆمان جێی لێكۆڵینه‌وه‌و تێڕامانی نووسه‌ران و خوێنه‌ران و ره‌خنه‌گرانه. وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زۆربه‌ی زمانانی دنیا وهه‌روه‌ها بۆ زمانی كوردیش وه‌رگێڕدراوه.
هه‌ر میلله‌تێك
ئه‌ده‌بی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه
رێكخراوی یۆنسكۆ له ساڵی 1984دا بڕیارێكی ده‌ركرد و ئه‌و ساڵه‌ی كرد به ساڵی (جۆرج ئۆروێل). ئه‌م رۆمانه سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی دیكتاتۆریه‌ت و سیاسه‌تی تاك رهوهوانهوه ده‌دوێت. له‌دنیای ئه‌ده‌بیاتدا چه‌ندین پۆلین هه‌ن بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی میلله‌تانی جیهان. هه‌ر میلله‌تێك ئه‌ده‌بی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه، كهسیماو ره‌نگ و بۆی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ڵده‌گرن و تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر ره‌وتی ژیانی ئه‌و میلله‌تانه، له‌هه‌ر قۆناخێكی دیاریكراوی مێژوودا ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وایه‌تی باشترین راپۆرت و دیكۆمێنته بۆ خوێندنه‌وه‌ی جۆری بیركردنه‌وه‌ی میلله‌تان و ده‌رخستنی كێشه‌و ته‌نگ و چهڵهمهكانیان. ئێستا چه‌ندین ئه‌ده‌بی میلله‌تانی دنیا هه‌ن كهههریهكهو تایبهتمهندێتیهكی خۆیان هه‌یه و سیفات و خاسیه‌تی خۆیان هه‌ڵده‌گرن. خوێنه‌ران له‌هه‌ر شوێن و وڵات و كات و زه‌مه‌نێكدا بن تینووی ئه‌وه‌ن كه شاره‌زاییان له‌باره‌ی ئه‌ده‌بی میلله‌تانی جیا جیاوه هه‌بێت. بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا وه‌رگێڕانی ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كان ده‌ورێكی گرنگ و كاریگه‌ر ده‌بینن له پێناوی نزیكبوونه‌وه‌و لهیهكترتێگهیشتن له نێوان میلله‌تانی جیاجیای دنیادا، وه‌رگێڕانیش پردێك پێكده‌هێنێت بۆ په‌ڕینه‌وه‌و ئاڵۆگۆڕكردنی بیروبۆچوون له‌نێو میلله‌تاندا. هه‌ر ئه‌مه‌یش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی جۆرج ئۆروێل وه‌ربگێڕدرێنه سه‌ر زۆربه‌ی زمانانی دنیا.
به‌هه‌ستێكی جیهانییه‌وه
رووده‌كاته رووداوه‌كان
زۆری نووسه‌رانی ئینگلستان ئه‌وه‌نده گرنگی به سیاسه‌ت و كاروباری سیاسی ناده‌ن، به‌ڵكو به دیدگایه‌كی فه‌لسه‌فی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌نووسن. جۆرج ئۆروێل سه‌رپێچی ئه‌م نه‌ریته‌ی كرد و به گۆشه‌نیگایه‌كی سیاسیی پڕ لهڕهخنهسازییهوه بابه‌ته‌كانی خۆی هێنایه به‌رهه‌م. به‌ڕاده‌یه‌ك له‌هه‌موو لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌لاپه‌ڕه‌كانی نووسینه‌كانی نووسه‌ردا بیرۆكه‌ی سیاسی دهتكێنهوه. ئۆروێل به‌هه‌ستێكی جیهانییه‌وه رووده‌كاته رووداوه‌كان و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات نه‌ك به‌هه‌ستێكی سیاسیی كاپیتالیزمی ئینگلیزییه‌وه. ئه‌م شته‌یش وه‌های كردووه كهجۆرج ئۆروێل ببێت بهنووسهرێكی جیهانی سه‌راپاگیری و هه‌موو میلله‌تان به نووسه‌ری خۆیانی دابنێن. كێشه هه‌میشه‌ییه‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لسه‌فی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌كیی نووسه‌ر پێكده‌هێنن, بۆیه خوێنه‌ر له هه‌ر شوێنێكدا بژێت و به‌هه‌ر زمانێك بدوێت چێژ له نووسینه‌كانی ده‌بینێت و ئۆروێل به نووسه‌ری خۆی ده‌زانێت. ئێستا له‌جیهانی ئه‌ده‌بیات و رهخنهسازیدا چه‌ندین وه‌سف و پۆلێن كاری هه‌ن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی چه‌ند نووسه‌رێكی سه‌ركه‌وتووی جیهانی ، كهبهڕادهیهكی زۆر خاوه‌نی خاسیه‌ت و تایبه‌تمه‌ندێتی خۆیانن و بۆنموونه وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌ووترێت: ئه‌ده‌بی شكسپیر.. ئه‌ده‌بی كافكا.. ئه‌ده‌بی دستۆیڤسكی و..هتد. به‌هه‌مان شێواز ئه‌ده‌بێك هه‌یه به‌ناوی ئه‌ده‌بی ئۆروێله‌وه.