مـام جه‌لال تاڵەبانی… تەمەنێک خەبات و نەسرەوتن
مام جه‌لال كوڕی شێخ حیسامه‌دین كوڕی شێخ نووری كوڕی شێخ غه فوور، هاوینی ساڵی 1933 له گوندی (كه‌لكان) ی قه‌د پاڵی چیای كۆسره‌ت له دایكبووه، كه ده‌ڕوانێته ده‌ریاچه‌ی دوكان. چه‌ند ساڵێك ته‌مه‌نی منداڵی له‌و گونده به‌سه‌ر بردووه‌و دواتر باوكی بووه به رێبه‌ری ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی له كۆیه.
له‌وێ چۆته قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و به سه‌ركه‌وتوویی خوێندنی ته‌واو كردووه، خوێندكارێكی زیره‌ك لێهاتوو بووه، هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه نیشانه‌كانی سه‌ركردایه‌تی به جۆرێ لێده‌ركه‌وتووه، كه پێش هاوڕێكانی ده‌كه‌وت بۆ كۆڕی پرسه و ئه‌و بۆنانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ڕێوه ده‌چوون، به‌یانیان له كاتی ریزبوونی قوتابیاندا، مامۆستاكان پێش هه‌مووان ئه‌ویان هه‌ڵده‌بژارد بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعری نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی.
له‌وێوه بیرۆكه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی لای ئه‌و چه‌كه‌ره‌ی كرد تا وای لێهات ورده ورده به‌سه‌ریدا زاڵ بوو، كه گه‌یشته پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی یه‌كێك بوو له پێشه‌نگه‌كانی خوێندكاران كه به په‌رۆشه‌وه به‌شداری له چالاكییه‌كانی قوتابخانه ده‌كرد و به‌شداری له وتار خوێندنه‌وه و شانۆدا ده‌كرد.
ئه‌گه‌رچی جه‌ژنی نه‌ورۆز له لایه‌ن حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عیراقه‌وه یاساخ بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لی كوردستان له 21ی ئاداری هه‌موو ساڵێك به ئاهه‌نگ یادیان ده‌كرده‌وه، ئه‌ویش به هۆی پیرۆزیی ئه‌م جه‌ژنه لای كورد، كه به رۆژی سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد داده‌نێن به‌سه‌ر ئه‌و زاڵمانه‌ی ده‌یچه‌وساندنه‌وه.
ساڵی 1945، ئاهه‌نگێكی میللی له كۆیه بۆ نه‌ورۆز سازكرا، تاڵه‌بانی كه له ته‌مه‌نی سیانزه ساڵیدا بوو به‌شداری تێدا كرد و وته‌ی حه‌ماسئامێزی خوێنده‌وه، بووه مایه‌ی سه‌رسوڕمانی مامۆستا و به‌شداربووان.
له ساڵی 1946 دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی خوێندكار و به ئامۆژگاری یه‌كێك له مامۆستاكانی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی فێركاری نهێنی دامه‌زراند به ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی پێشخستنی خوێندنه‌وه) ( k.p.x )، مام جه‌لال به سكرتێری هه‌ڵبژاردرا، ئامانجێكی كۆمه‌ڵه‌كه هاندانی خوێندكاران بوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی.
له هه‌مان ساڵدا و دوای دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كورد له 16ی ئابی 1946، كه‌وته ژێر كاریگه‌ری به‌رنامه‌ی پارتی و له چوارچێوه‌ی رێكخستنه‌كانیدا كه‌وته چالاكی خوێندكارانه.
دوای چوونه ناو كاری سیاسییه‌وه، رۆژنامه‌ی (رزگاری) كه پارتی دیموكراتی كورد به نهێنی ده‌ریده‌كرد، كورته وتاری له‌ژێر نازناوی (ئاگر) دا بڵاوده‌كرده‌وه.
ساڵی 1947 بوو به ئه‌ندام له پارتی دیموكراتی كورد و چالاك و لێهاتوو بوو له‌و ئه‌رك و فه‌رمانه حزبیانه‌ی پێی ده‌سپێردران.
ساڵی 1948 خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واو كرد و له ناوه‌ندی كۆیه بوو به خوێندكار، ئه‌و ساڵه به ساڵی (وه‌سبه) (راپه‌ڕین) ناسرابوو، كه گه‌لی عیراق توانی په‌یماننامه‌ی (پۆرتسماوس)، هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه‌و حكوومه‌تی ساڵح جه‌بر بڕوخێنێ و حكوومه‌تی محه‌مه‌د سه‌در دابمه‌زرێنێ و له‌و كه‌ش و هه‌وا ئازادییه‌دا كه له سایه‌ی ئه‌م ( راپه‌ڕینه ) هاته كایه‌وه، هه‌ڵبژاردنێكی گشتی خوێ،دكاران ئه‌نجامدرا بۆ هه‌ڵبژادنی نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی گشتی.
بوو جه‌لال تاڵه‌بانی به نوێنه‌ری خوێندكارانی كۆیه هه‌ڵبژێردرا و به‌شداری له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خوێندكارانی عیراقدا كرد كه له نیسانی 1948 له گۆڕه‌پانی (السباع) ی شاری به‌غدا به‌سترا.
له‌م كۆنگره‌یه‌دا بۆ یه‌كه‌مین جار گوێی له شاعیری مه‌زن (محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیری) بوو، كه شیعره به ناوبانگه‌كه‌ی (رۆژی شه‌هید)ی خوێنده‌وه، كه بۆ جه‌عفه‌ری برای و بۆ شه‌هیدانی وه‌سبه وتبووی.
ئه‌و ساتانه له ژیانی تاڵه‌بانیدا مێژوویی بوون و وای كرد ببێته یه‌كێك له مریدهكانی شیعری ئه‌و و دواتریش بوو به ئازیزترین دۆستی و ئه‌و دۆستایه‌تیه تا دوا ساته‌كانی ژیانی شاعیر به‌رده‌وام بوو.
ساڵی 1949 و له سایه‌ی حوكمی عورفی و تۆقاندن كه كوردستان و عیراقی گرته‌وه، تاڵه‌بانی له حزبدا سه‌ركه‌وت و بووه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه‌ی كۆیه.
له شوباتی 1951 دا و له كۆنگره‌ی دووه‌می پارتی دیموكراتی كورد، به ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام له‌به‌ر پاراستنی ریزه‌كانی پارتی پله‌كه‌ی خۆی به هه‌ڤاڵێكی خۆی به‌خشی كه دوای ده‌رچوونی له زیندانی به‌شداری له كۆنگره‌دا كردبوو.
له ساڵی 1951 دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكدا گیراو بۆ شاری مووسڵ دوورخرایه‌وه، له‌وێش له خه‌باتی سیاسی‌دا به‌رده‌وام بوو و دواتر چووه كه‌ركووك بۆ ته‌واوكردنی خوێندن و سه‌ر له‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی رێكخستنه‌كانی حزب و بووه به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی كه‌ركووك.
له هه‌مان ساڵیش‌دا ئه‌ركی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌كانی به شێوه‌یه‌كی نهێنی گرته ئه‌ستۆ تا ئه‌و رۆژه‌ی گیرایه‌وه.
ساڵی 1952 چووه كۆلیژی ماف (حقوق) له به‌غدا.
له كانوونی دووه‌می 1953 دا به‌شداریی كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد و به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرا و له مانگی شوباتدا سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانی كرد و له كۆنگره‌یه‌دا به سكرتێری گشتی قوتابیانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و له هه‌مان ساڵیش‌دا یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانی (یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان)، هه‌ر له‌و كاتانه‌دا نوێنه‌ری پارتی بوو لای زۆربه‌ی حزبه نهێنێ و ئاشكراكانی عیراقی.
ساڵی 1954 به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردرا.
ساڵی 1955 سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی عیراقی كرد و له فیستیڤاڵی لاوان و قوتابیانی جیهانی له وارشۆ به‌شداری كرد و له‌وێوه سه‌ردانی یه‌كێتی شووره‌وی ئه‌وسا و چینی كرد.
ساڵی 1956 له‌به‌ر چاوان ون بوو، كه‌وته خه‌باتی ژێر زه‌مینی و ناچار بوو له پۆلی چواره‌می ماف‌دا خوێندن به‌جێبهێڵێت.
ساڵی 1957 سه‌فه‌ری سوریا و مۆسكۆی كرد و له فیستیڤاڵی لاوان و قوتابیانی مۆسكۆ به‌شداری كرد و هاتنی بۆ سوریا به فرسه‌ت زانی بۆ په‌یوه‌ندی به كورده‌كانی ئه‌وێوه و په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی دروستبوو.
له هه‌مان ساڵیش‌دا گه‌ڕایه‌وه عیراق و به‌شداری له كاره‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی یه‌كگرتوو كرد و بوو به به‌رپرسی رۆژنامه‌ی (خه‌باتی كوردستان) كه له سلێمانی به نهێنی ده‌ریان ده‌كرد.
له یه‌كه‌مین رۆژی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی 14 / ی گه‌لاوێژی ساڵی 1958، سه‌رپه‌رشتی رێكخستنی خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری سلێمانی كرد و به هاوكاری هه‌ڤاڵانی حزب له نێو شاردا، پاشان چووه به‌غداد و به‌شداریی له كاروباری مه‌كته‌بی سیاسی و ده‌ركردنی گۆڤاری (رزگاری) (التحریر)دا كرد، هه‌روه‌ها ئه‌ركی ئه‌و خه‌باته‌ی له ئه‌ستۆ گرت كه له نێو ریزه‌كانی حزبدا فراوان ده‌بوو.
ساڵی 1959 جارێكی دیكه به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردرا و له هه‌مان كاتدا ئه‌فسه‌ری یه‌ده‌گی كه‌تیبه‌ی چواره‌می تانك بوو، هه‌روه‌ها به‌شداری له ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی (خه‌بات) دا ده‌كرد كه به زمانی عه‌ره‌بی ده‌رده‌چوو، به ناوی (پیرۆت)ه‌وه وتاری تێدا بڵاوده‌كرده‌وه.
ساڵی 1960 به‌رپرسی لقی سلێمانی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بوو كه خولێكی هۆشیاری بۆ كادێره‌كان كرده‌وه.
ساڵی 1961 بووه سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (كوردستان) و دوای داخستنی رۆژنامه‌ی خه‌بات، دووچاری راوه‌دوونان بووه‌وه له به‌غدا.
له ئه‌یلوولی 1961 دا كه شۆڕش هه‌ڵگیرسا، به‌رپرسی ناوچه‌ی سلێمانی بوو، یه‌كه‌مین بنكه‌ی شۆڕشی له چه‌می رێزان كرده‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی كرد و فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی لیوای سلێمانی كرد تا وای لێهات زۆر فراوان بوو و بووه هێزێكی گه‌وره، ئه‌وه بوو كرا به لێپرسراوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
له نه‌ورۆزی 1962 دا، سه‌ركردایه‌تی ئه‌و هێڕشه به‌ر فراوانه‌ی كرد بۆ سه‌ر ناوچه‌ی شارباژێڕ و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی بناوه‌سووته و چوارتادا گیرا و هێزه‌كانی به‌ره‌و قه‌زای پێنجوێن برد و ته‌واو ناوچه‌كه‌یان ئازاد كرد.
به‌م شێوه‌یه هه‌ردوو ناوچه‌ی شارباژێڕ و پێنجوین بوونه دوو ناوه‌ندی شۆڕش و سه‌ركردایه‌تی. له 1962 ـ 1963 زۆربه‌ی ناوچه‌كانی قه‌ره‌داغ و قه‌ڵاسێوكه و گه‌رمیان و سه‌نگاو ئازاد كران. ئه‌و ده‌مه مام جه‌لال فه‌رمانده‌ی هێزی رزگاری بوو، له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌رپه‌رشتی دامه‌زراندنی ناوه‌نده‌كانی به‌مۆ و هه‌ڵه‌بجه و ته‌وێڵه و بیاره‌ی ده‌كرد.
ساڵێ 1963 و دوای كوده‌تا ره‌شه‌كه‌ی شوبات، مام جه‌لال به سه‌رۆكی وه فدی كوردی ده‌ستنیشان كرا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی تازه‌دا كه له سه‌رتادا ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی ره‌وای كورد نیشاندا، هه‌روه‌ها سه‌ردانی كۆماری میسری و جه‌زائیری كرد و چاوی به عه‌بدولناسر و بن بێلا كه‌وت و له هه‌مان ساڵیش‌دا سه‌ردانی ئه‌وروپای كرد و نوێنه‌رایه‌تی شۆڕشی كوردستانی كرد و سه‌ركه‌وتوو بوو بۆ ناساندنی كێشه‌ی كورد و ئاشكرا كردنی بارودۆخی كوردستان و كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی و هاوكاری بۆ شۆڕش له وڵاتانی فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، روسیا، چیكسلۆ فاكیا و نه‌مسا.
ساڵی 1964 گه‌ڕایه‌وه كوردستان و ئه‌ركی خۆی له فه‌رمانده‌یی كردنی هێزی رزگاری گرته‌وه ئه‌ستۆ.
ساڵی 1967 به‌شداری له كۆڕی (ئیشتراكییهكانی عه‌ره‌ب) كرد له جه‌زائیر و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر به پێزی ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كورد و شه‌رعیه‌تی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد و دۆستایه‌تی نێوان كورد و عه‌ره‌ب پێشكه‌شكرد.
ساڵی 1970 رۆڵی كاریگه‌ری خۆی بینی له یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ساڵی 1972 سه فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی عیراقی كرد و ماوه‌یه‌ك له لوبنان و میسر و سوریا مایه‌وه و دوای رووخاندنی شۆڕشی كورد كه له ئه‌نجامی رێكه‌وتننامه‌ی نێوان سه‌دام و شای ئێران له ئاداری 1975 له جه‌زائیر ئیمزا كرا، تاڵه‌بانی هه‌ر له‌و ناوچانه‌دا مایه‌وه.
له 1ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 1975 له دیمه‌شق له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانیدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیی دامه‌زراند و نه‌خشه‌ی بۆ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ دانا كه له 1ی حوزه‌یرانی 1976 راگه‌یه‌نرا و بووه سكرتێری گشتی یه‌كێتیی.
له ساڵانی دوای دامه‌زراندنی یه‌كێتی له‌سه‌ر چالاكی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزب و شۆڕش به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانی له چیا و ئه‌شكه‌وته‌كانی كوردستاندا ده‌ژیا.
به گه‌واهی زۆر له چاودێره سیاسیه‌كان یه‌كێك بووه له بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی بۆ لێك نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان له نێو ریزی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی له كۆنگره‌كانی نیویۆرك و له‌نده‌ن و سه‌ڵاحه‌دین و هه‌موو دانیشتنه‌كانی دوای ئه‌وانه‌ش كه په‌یوه‌ندی به رێكخستن و نزیكبوونه‌وه‌ی ماڵی عیراقییه‌وه هه‌بوو، میوانداری زۆربه‌ی زۆری هێزه عیراقیه‌كانی كرده‌وه له كوردستان و پشتگیری هه‌مه جۆره‌ی كردوون.
له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیش، تاڵه‌بانی به‌شداری چه‌ندین كۆنگره و كۆبوونه‌وه‌ی ئیشتراكی نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه و چاوی به سه‌ركرده سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زۆر وڵاتانی جیهانی كه‌وتووه.
جگه له‌وه‌ی كه كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسییه خه‌باتگێرێكی هۆشمه‌ند و نووسه‌ر و یاساناسه، وه‌ك رۆژنامه‌نووسێكیش له رۆژنامه‌ی نهێنی و ئاشكرادا نووسیویه‌تی و له ساڵی 1959 به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراقی هه‌ڵبژێردرا كه شاعیری مه‌زن محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیری نه‌قیبی بوو.
تاڵه‌بانی جگه له‌وه‌ی یه‌كێكه له سیاسی و دیپلۆماسی و رۆژنامه‌نووسه دیاره‌كان، نووسه‌رێكی ناوداریشه و به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌شداری له تیشك خسته سه‌ر تێكڕای بزووتنه‌وه‌ی سیاسی عیراق و ناوچه‌كه و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كوردی كرده‌وه، له‌م بواره‌شدا چه‌ندین كتێبی له سه‌رده‌می جیاجیادا نووسیوه كه كتێبخانه‌ی عه‌ره‌بی و كوردی ده‌وڵه‌مه‌ند كرده‌وه و بوونه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ لێكۆڵینه‌وه له بواری مێژووی جوڵانه‌وه‌ی سیاسی كوردی و عیراقی‌دا.
دوای ئازادكردنی عیراق به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی حوكم هه‌ڵبژێردرا و له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2003 دا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی كرد و له‌م ماوه‌یه‌دا كارامه‌یی خۆی له هه‌ڵسووڕاندنی كاروباری حوكم نیشاندا.
له 6ی نیسانی 2005، مام جه‌لال، له كۆی 248 ده‌نگ، 227 ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عیراقی به ده‌ستهێنا و به هه‌ڵبژاردنێكی راسته‌وخۆ به یه‌كه‌مین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی عیراق ده‌ستنیشانكرا.
مام جه‌لال تاڵه‌بانی، له ساڵی 2012، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه نه‌خۆشكه‌وت و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریش گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی چاریته، له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست گه‌ڕێنرایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
دوێنێ 3ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2017، مام جه‌لال تاڵه‌بانی، له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا، له به‌رلین كۆچی دواییكرد.
لە کوردستان ٢٤ـەوە