بۆچی په‌یوه‌ندی فازڵ ڕه‌سول لەگەڵ ئێران خراپ بوو؟
عه‌لی سیرینی
پێش هه‌موو شتێك، ده‌ڵێم ده‌ریا پیس نابێت! له‌وانه‌یه موباله‌غه نه‌بێت گه‌ر بڵێم فازڵ ڕه‌سول پاكترین، یان یه‌كێك له پاكترین ئه‌و كوردانه بێت كه شۆڕش و خه‌باتی كورد به‌رهه‌می هێناون. فازڵ، مرۆڤی به‌هاو ئه‌خلاق و پڕه‌نسیپ بوو. زه‌قترین به‌ڵگه له سه‌ر ئه‌وه‌ی فازڵ په‌یوه‌ندی به ئێرانه‌وه نه‌بوو، فازڵ هاتوو چووی ئێرانی نه‌ده‌كرد و ته‌نانه‌ت له كاتی مفاوه‌زاته‌كه، هیوای وابوو به‌ڵكو گه‌ر دكتۆر قاسملوو و ئێران ڕێك بكه‌ون، ئه‌و بتوانێت ڤیزای ئێران وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی بچێت له‌وێ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاوی به دایكی بكه‌وێت كه چه‌ندین ساڵ بوو نه‌یبینیبوو. گه‌ر فازڵ په‌یوه‌ندی به ئێرانه‌وه هه‌بوایه، ئاوا په‌كی نه‌ده‌كه‌وت بۆ ڤیزایه‌ك بچێت دایكی خۆی ببینێت. ئێران بۆ نۆكه‌ره‌كانی خۆی زۆری كردووه! هه‌ر ئه‌م نۆكهرانهشن ده‌یانه‌وێ تفه‌نگ به تاریكیه‌وه بنێن، به‌ڵكو بتوانن سومعه‌ی شه‌هید فازڵ له‌كه‌دار بكه‌ن، به‌ڵام بۆیان ناكرێت. وه‌ك له وتاری پێشوو گوتم، ساڵی 2000 به ته‌له‌فۆن قسه‌م له گه‌ڵ دكتۆره سۆزانی خێزانی فازڵ ڕه‌سول كرد. ئه‌و گوتی كه ته‌نانه‌ت فازڵی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه نه‌چێت بۆ مفاوه‌زاتی نێوان قاسملوو و ئێران، نه‌بادا پلانی تیرۆركردنی ئه‌وی تیا بێـت! ته‌نانه‌ت دكتۆره سۆزان پێشنیاری كردووه ئه‌و له جیاتی فازڵ بچێت. باشه بۆ دكتۆره سۆزان گومانی له ئێرانه كه بیانه‌وێ فازڵ ڕه‌سول بكوژن؟! ئه‌ی ئه‌م وه‌فده‌ی ئێران، له ماڵی فازڵدا چاویان نه‌كه‌وت به ئه‌حمه‌د بن بللا، به ئاماده‌بوونی سۆزان خۆی؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیه خراپه‌ی نێوان فازڵ و ڕژێمی ئاخوندی ئێران. ئنجا با بزانین بۆ ئێران ڕقی له فازڵ ڕه‌سوله؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، پێویسته چاوێك به فیكر و تێڕوانینی فازڵدا بخشێنین. فازڵ، خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌كی شارستانیی هه‌ره گه‌وره بوو بۆ ناوچه‌ی ئێمه. ئه‌و پێی وابوو كه ئێمه‌ی مسوڵمان دووچاری دابه‌شبوون و لێكترازان و په‌رته‌وازه‌یی هاتووین، وڵاته ناسیۆنالییه هه‌رێمیه‌كان بوونه‌ته به‌دیلێكی خراپی ئه‌و بازنه ئیسلامیه‌ی، كه میلله‌تانی مسوڵمان بۆ ماوه‌ی 13 سه‌ده وه‌ك برا تیای ده‌ژیان (تكایه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر وتاره‌كه‌ی فازڵ ڕه‌سول: ئیسلام و ناسیۆنالیزم، كورد وه‌ك نمونه). له به‌ر ئه‌وه فازڵ هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا ئه‌م په‌یوه‌ندیه و ئه‌م یه‌كیه‌تیه بگه‌ڕێته‌وه چونكه هه‌موو لایه‌ك تیایدا سودمه‌ند ده‌بن (هه‌مان سه‌رچاوه‌وه‌ی پێشوو، به‌راوردی بكه له گه‌ڵ وتاره‌كه‌ی ڕیزوان سه‌ید: فازڵ ڕه‌سول و سیاسه‌ته‌كانی ئیسلامی هاوچه‌رخ كه له گروپه‌كه‌ی شه‌هید فازڵ ڕه‌سول ده‌ستده‌كه‌ون). لێره‌دا وه‌ك ڕیزوان سه‌ید ده‌ڵێت، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان و پڕۆژه‌ی ئیسلامیی بۆ ناوچه‌ی ئێمه پاشگه‌ز ببوون و كز ببوونه‌وه، به‌ڵام فازڵ هێشتان هیوایه‌كی پان و به‌رینی به بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان هه‌بوو و ده‌یگوت ئێمه بۆ ئه‌م ئامانجه پێویسته فراوانتر و دوور بینتر بین و پشوومان درێژ بێت، چونكه ئه‌م گۆڕانكاریانه ماوه‌ی درێژ ده‌خایه‌نن. لێره‌دا فازڵ له نێوان ئه‌وروپا و لوبنان و میسر و وڵاتانی مه‌غریبی عه‌ره‌بیی، له جم و جۆڵدا بوو، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی بیرمه‌نده گه‌وره‌كانی عه‌ره‌ب و مسوڵمانان له سه‌ر مێزی گفتوگۆ كه ئه‌وكات ته‌واو دژه به‌ری یه‌كتر بوون و قهبولكردنی یه‌كتر و پێكه‌وه دانیشتن، ته‌نها خه‌ونێك بوو فازڵ كردی به واقیع. ئه‌و بیرمه‌ندانه‌ی فازڵ له سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆی كردنه‌وه بریتی بوون له (محمد عماره، سعدالدین إبراهیم، محمد سلیم العوا، عصمت سیف الدولة، وجیه كوثرانی، ڕضوان السید، نادیه مصطفی، علی ا‌لدین هلال، طارق البشري، سعود المولی…هتد). ئه‌م دانیشتنانه تۆماركردنی مێژوویه‌كی نوێیه له جیهانی عه‌ره‌ب، له ئاستی فیكر و سهقافهتدا، چونكه بۆ یه‌كه‌مجار بیرمه‌ندانی ئیسلامیی و عه‌لمانیی و قه‌ومیی له سه‌ر مێزی گفتوگۆ دانیشتن (ئێستا بیرمه‌ندانی عه‌ره‌ب ئه‌مه به وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی حسێب ده‌كه‌ن و بووه‌ته مێژووێك ئاماژه‌ی پێ ده‌درێت). زۆربه‌ی ئه‌م بیرمه‌ندانه فه‌زڵی ئه‌م مێژووه بۆ فازڵ ده‌گه‌ڕێننه‌وه و باسیان كردووه (له خواره‌وه هه‌ندێك لینكی ئینترنێت داده‌نێم بۆ زانیاری زیاتر). ئه‌م پڕۆژه‌یه، دوو لایه‌نی زۆر په‌ست و بێزار كرد، له ناو هه‌ناوی خۆیانا هه‌ژمه‌ت لێیدان. یه‌كه‌میان ڕۆژئاوا (له نێویشیدا ئیسڕائیل)، ئنجا شیعه‌گه‌رایی به سه‌رۆكایه‌تی ئێران. چونكه هه‌ردوولا ڕێكن له سه‌ر ئه‌وه‌ی میلله‌تانی مسوڵمان (مه‌به‌ست پانتا فراوانه‌كه‌ی ئیسلامه كه سوننه‌یه)، به هیچ شێوه، نزیكبوونه‌وه‌و یه‌كێتی له نێوانیان دروست نه‌بێـت، به‌ڵكو، هه‌میشه له گه‌ڵ یه‌كتری پهرتهواز و ناحه‌ز و ناكۆك بن. ئه‌وه‌ی فازڵ ده‌ستی بۆی برد، بڤه‌یه‌كی هه‌ره گه‌وره بوو، كه بێگومان هه‌ردوولا كاریان بۆ ئه‌وه كرد به هه‌ر شێوازێك بێت له ناوی به‌رن! ئێستا زۆر به ئاشكرا دیاره كه چۆن شیعه‌و ڕۆژئاوا له یه‌ك به‌ره‌دان دژ به‌م میلله‌تانه‌ی مسوڵمانی ناوچه‌كه‌مان و به چه‌قۆ و ته‌ور و ئاگر كه‌وتوونه‌ته قڕان كردنی و پارچه پارچه كردنی!
ڕیزوان سه‌ید له وتاره‌كه‌ی ده‌رباره‌ی فازڵ ڕه‌سول (له‌و ژماره‌ی كه دوای تیرۆر كردنی فازڵ ده‌رچوو) ده‌ڵێ: فازڵ تامه‌زرۆ بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له نێو عێراق و ئێران ببینێت، چونكه ئه‌و پێی وابوو كه میلله‌تانی ئێمه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن له‌م جه‌نگ و ململانێیانه، به تایبه‌تیش میلله‌تی كورد كه له نێوان هه‌ردوولا ده‌بێته سوته‌مه‌نی شه‌ڕه‌كه). دیسانه‌وه ڕزوان ده‌ڵێ: له به‌ر ئه‌وه كاتێك ئێران له سالی 1984 خاكه‌كانی خۆی له چنگ عێراق ستانده‌وه‌و شه‌ڕه‌كه‌ی ڕانه‌گرت، وه‌ك ئه‌وه‌ی فازڵ هیوای ده‌خواست، فازڵ كه‌وته خه‌م و قه‌هر خواردن. واته په‌ستبوون له هه‌ڵوێستی ڕژێمی ئێران. ئنجا لێره‌وه‌یه ڕزوان ده‌ڵێت: له گه‌ڵ ئه‌م كۆست و نیگه‌رانیه‌ش، فازڵ هێشتان هیوای له ده‌ست نه‌دا، سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی نێوان گه‌لانی مسوڵمان. ئنجا خه‌ریكبوونی فازڵ به‌م پڕۆژه‌یه‌و هه‌وڵدانی به‌رده‌وامی له گه‌ڵ بیرمه‌ندان و زانایانی عه‌ره‌ب، بۆ ئه‌م ئامانجه به‌رزه، كه به‌شێكی له پڕۆژه‌ی گۆڤاری وه‌رزیی (منبر الحوار) خۆی بینیه‌وه‌و به‌شێكیشی له گفتوگۆی ساڵی 1989 و چه‌ند چالاكیه‌كی تریش كه كه‌سانی وه‌ك ئه‌حمه‌د بن بللای سه‌رۆكی پێشووتری جه‌زائیر به‌شداریان تێدا ده‌كرد، ڕژێمی ئێرانی ته‌واو په‌ست كردبوو. هه‌ر له به‌ر ئه‌مه‌شه، وێڕای ئه‌م پێگه به‌رزه‌ی فازڵ كه سه‌رجه‌م ئه‌م بیرمه‌ندانه‌ی ناوم هێناون، باسی ده‌كه‌ن؛ ڕژێمی ئێران، هه‌رچی كۆنگره‌و ڤیستیڤاڵی به‌ناو ئیسلامیی بوو ده‌یكرد، ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك جاریش فازڵ ڕه‌سولی تیادا بانگهێشت نه‌كرا! واته له ساڵی 1979 كه شۆڕشه‌كه‌ی خومه‌ینی هاته ئاراوه، تا ڕۆژی 13ی ته‌مموزی 1989 كه فازڵ تیایدا تیرۆر كرا، بۆ یه‌ك جاریش ئێران بانگهێشتی فازڵی نه‌كرد!
ئه‌م هه‌موو سه‌ین و بهینه، له یه‌ك قسه‌ی ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نی سه‌دردا زۆر به جوانی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، كه كاڕۆڵ پڕانهوبه‌ر له كتێبه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی قاسملوو ئاماژه‌ی پێده‌دات. ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نی سه‌در ده‌ڵێت: له نێوان سوپای پاسدارانی ڕژێم كاتێك سه‌رۆكی ئه‌م سوپایه‌و ئیستخباراتی حه‌ڕه‌س له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك باسی ڕووداوی تیرۆركردنه‌كه‌ی ڤییه‌ننا (13/7/1989) باس ده‌كه‌ن، یه‌كێك پرسیار ده‌كات: ئه‌ی بۆ فازڵ ڕه‌سول تیرۆر كرا؟ سه‌رۆكی ئیستخباراتی حهڕهسیش ده‌ڵێت: فازڵ مونافیق بوو، چونكه په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئۆپۆزۆسیۆنی ئێران هه‌بوو (ڕژێمی ئێران زاراوه‌ی مونافیق بۆدوژمنانی به‌كار ده‌هێنێت وه‌كو مونافیقین خه‌لق بۆ موجاهیدین خه‌لق). له به‌ر ئه‌وه، ئێران چه‌ند خواستی بوو قاسملوو تیرۆر بكات له‌وه‌ش زیاتر خواستی بوو فازڵ تیرۆر بكات، چونكه ئه‌سڵه‌ن، فازڵ به‌شێك بوو له پڕۆژه گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتی ئیسلامیی نێوان میلله‌تانی سوننه، به‌ڵكو خۆی خاوه‌ن پڕۆژه‌كه بوو! ئێرانیش تا سه‌ر ئێسقان، دژی ئه‌م پڕۆژه‌یه كاری كردووه، ئێستاش زیاتر كاری بۆ ده‌كات!
ئیتر ئه‌مه به‌سه بۆ كه‌سێك بیه‌وێت بزانێت په‌یوه‌ندی فازڵ ڕه‌سول له گه‌ڵ ئێران چۆن بووه؟!
بۆ زانینی زیاتر ده‌رباره‌ی گفتوگۆی ساڵی 1989 له قاهیره، له نێوان ئیسلامیی و عه‌لمانیی و قه‌ومیی ئه‌م لینكانه ته‌ماشا بكه:
https://www.google.com.au/search?q=%D8%A7%D9%84%D8%AD%D9%88%D8%A7%D8%B1+%D8%A7%D9%84%D8%A5%D8%B3%D9%84%D8%A7%D9%85%D9%8A+%D8%A7%D9%84%D8%B9%D9%84%D9%85%D8%A7%D9%86%D9%8A+%D8%A7%D9%84%D9%82%D8%A7%D9%87%D8%B1%D8%A9+1989&rlz=1C1GGRV_enAU751AU751&oq=%D8%A7%D9%84%D8%AD%D9%88%D8%A7%D8%B1+%D8%A7%D9%84%D8%A5%D8%B3%D9%84%D8%A7%D9%85%D9%8A+%D8%A7%D9%84%D8%B9%D9%84%D9%85%D8%A7%D9%86%D9%8A+%D8%A7%D9%84%D9%82%D8%A7%D9%87%D8%B1%D8%A9+1989&aqs=chrome..69i57.21196j0j7&sourceid=chrome&ie=UTF-8