ئێرە مەحەتەی قیتاری هەولێرە ساڵی ۱۹٨۳ …
لە ساڵانی چلەكان دەستیان بە دروستكردنی سكەی ئەو شەمەندەفەرە لە شاری هەولێر كرد ئەو شەمەندەفەرە لە نێوان هەر سێ شاری هەولێر و كەركوك و بەغداوە خەڵكی دەگواستەوەو كاتژمێر (10) ی سەر لە بەیانی دەگەیشتە هەولێرو هەر لە دوورەوە فیكەی گەیشتنی لێدەدا تاكو خەڵكی بێدار بێتەوەو بزانی شەمەندەفەرەكە گەیشتووە، پاشان كاتژمێر (5) ی عەسر جارێكی دیكە لە هەولێرەوە بەرەو كەركوك بەڕێ دەكەوت شاهێدحاڵەكان دەڵێن بە (3) كاتژمێر دەگەیشتن جا دەڵێن كاتی خۆی كە جوولەكان لە هەولێرو عێراق ڕۆیشتن بەو شەمەندەفەرە گواسترانەوە، هەر شاهێدحاڵەكانی شاری هەولێر دەڵێن، بەڕێوەبەری وێستگەی ئەو شەمەندەفەرەش هەردوو (عەبدولرەزاق دۆغرەمەچی و یەحیا خۆشناو) بوون.