مه‌هدی حمه‌سه‌عید محه‌مه‌د
ڕێنیه دیكارت، كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی فه‌یله‌سووفی عه‌قڵانییه‌ت و باوكی فه‌لسه‌فه‌ی نوێیه له ڕۆژئاوا، كه‌سێك ئه‌م نازناوه‌ی لێنابێت فه‌یله‌سوفانی ئه‌ڵمان و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه هیگڵ و شلنج، خاوه‌ن وته‌یه‌كی به‌ناوبه‌نگه له‌سه‌ر میتۆدی گومان كه ده‌ڵیت: “من گومان ده‌كه‌م كه‌واته من هه‌م”. ئه‌و هات و گومانی له‌سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی ناسینی مه‌عریفه ده‌كرد كه خۆی له پێنج هه‌سته‌كان وعه‌قڵدا ده‌بینییه‌وه. وه بڕوای وا بووه كه هه‌سته‌كان زۆربه‌ی جار خه‌ڵه‌تێنه‌رن و پێویست ناكات پشت به شتێك ببه‌ستین، كه ته‌نها بۆ یه‌ك جاریش هه‌ڵمان خه‌ڵه‌تێنێت، بۆ نموونه: هه‌سته‌كانمان وێنه‌ی مانگ و ئه‌ستێره‌كانمان بۆ ده‌كات له شێوه‌ی شتێكی بچو‌وكدا كه له‌ڕاستیدا زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه وێنه‌یمان بۆ ده‌كات، وێنه‌ی تراویلكهمان له‌شێوه‌ی ئاو بۆ ده‌كات له ڕاستیدا ئاو نییه.
سه‌باره‌ت به عه‌قڵیش دیكارت وای ده‌بینی، كه عه‌قڵ ده‌گونجیت تووشی ڤایرۆسێك ببێت كه پێی ده‌وترێت (شه‌یتانی فێڵباز) كه ئه‌م ڤایرۆسه، یان ئه‌م شه‌یتانه هه‌ر لهبوونمانهوه خه‌ریكی ته‌فره‌دانی ئێمه‌یه، زۆرێك له شته‌كانمان به پێچه‌وانه‌ی ڕاستییه‌وه پێده‌ڵێت، بۆ نموونه عه‌قڵه‌كان زۆربه‌ی جار فریوده‌ری ئه‌و خه‌ونانه‌ن كه له‌ماوه‌ی نوستن دا وێنامان بۆ ده‌كات، یاخود ئه‌و ڕاستییانه‌ی كه تائێستا ئه‌زموونمان نه‌كردووه و عه‌قڵ به پێچه‌وانه‌ی ڕاستییه‌وه وێنه‌یمان بۆ ده‌كات، یاخود بۆچوونه جیاوازه‌كانمان له‌سه‌ر بابه‌ته عه‌قڵییه‌كان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر سنورداری عه‌قڵ.
له پاش ئه‌م گومانه‌ی دیكارت له ده‌زگاكانی دۆزینه‌وه‌ی مه‌عریفه، هه‌موو مه‌عریفه‌ی تووشی گومان كرد؛ چونكه ڕای وابوو پاڵپشتی ئێمه بۆ دۆزینه‌وه‌ی مه‌عریفه هه‌سته‌كان و عه‌قڵه، به گومان بردنمان له‌م دوو ئامێره‌ی مه‌عریفه هه‌موو مه‌عریفه ده‌كه‌وێته گومانه‌وه كه له ئه‌نجامی ئه‌م دوو ئامێره‌وه به‌ده‌ستمان هێناوه، لای دیكارت گومان ده‌روازیه‌كی مه‌عریفییه بۆ گه‌شتن به یه‌قین؛ چونكه ئه‌و مه‌عریفه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای پته‌وو به‌هێز دروست نه‌بێت له هه‌ر له‌حزه‌یه‌كدا ئه‌گه‌ری ڕووخان و له‌ناو چوونی هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ له‌سه‌ر ده‌می بوركانێك خانوویه‌ك دروست بكه‌یت.
میتۆدی دیكارت میتۆدی گومانه كه ده‌ڵێت: “من گومان له هه‌موو شت ده‌كه‌م، پاشان حه‌قیقه‌تی هه‌موو شت ڕه‌د ده‌كه‌مه‌وه، تاكه حه‌قیقه‌تێك كه به‌رپه‌رچی ناده‌مه‌وه ئه‌وه‌یه كه “من گومانم هه‌یه”.
گومان به‌شێكه له بیر كردنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌ڵێت “من بیر ده‌كه‌مه‌وه كه‌واته من هه‌م”؛ چونكه بیركردنه‌وه به بێ بوون ناگونجێت، به‌هۆی بیر كردنه‌وه‌وه ده‌توانم بوونی خۆم بسه‌لمێنم، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م بنهمایهیهوه بوونی خۆی سه‌لماند، پاشان بوونی خودا و بوونی عاله‌می سه‌لماند.
له‌ڕاستیدا نابێت ئه‌وه له‌بیر بكه‌ن، كه میتۆدی گومان له‌پێش دیكارت كه‌سانی تر ئیشیان له‌سه‌ر كردووه و باسی پێویستی گومانیان كردووه بۆ گه‌شتن به یه‌قین، له‌وانه ئیمام ئه‌بوحامیدی غه‌زالی (1058ز – 1111ز)، كه له كتێبی (المنقذ من الضلال)، كه له وته به‌ناوبانگه‌كه‌یدا دهفهرموێـت: “هه‌ر كه‌س گومان نه‌كات ناتوانێت ببینێت، هه‌ر كه‌س نه‌بینێت چاوی به شت ناكه‌وێت، هه‌ر كه‌س چاوی به هیچ شتێك نه‌كه‌وێت له گومڕایی و كوێره‌وه‌ریدا ده‌مێنێته‌وه”، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له گومڕایی كوێره‌وه‌ریدا ده‌یبینین خودی مه‌عریفه‌یه، ئه‌و یه‌قینه ڕه‌هایه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای بیركردنه‌وه‌ی وشیار دروست نابێت جۆرێكه له ئیمان.
غه‌زالی له كتێبه‌كه‌یدا باسی ئه‌وه ده‌كات چۆن گومانی كردووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌هاو باوه‌ڕه باوانه‌ی كه له‌سه‌رده‌مه‌كه‌یدا هه‌بوون و دژ به یه‌ك بوون، كه ئه‌مه‌ش ناگونجێت بڕوای پێ بهێنین؛ چونكه هه‌ندێكیان هه‌ندێكی دیكه‌یان به درۆ ده‌خه‌نه‌وه، یان ئه‌وه‌یه هه‌موویان پووچن، یاخود هه‌ندێكیان ڕاستین و هه‌ندێكی دیكه‌یان پووچن، هه‌ربۆیه پێویسته گومان بكه‌ین تاوه‌كو به سه‌ربه‌خۆیی خۆمان بۆچوونمان هه‌بێت.
غه‌زالی به‌هه‌مان شێوه له پێش دیكارت گومانی له ده‌زگاكانی ناسینی مه‌عریفه ده‌كات له‌وه‌ی مه‌عریفه‌ی هه‌سته‌كان ملكه‌چی وههم وخهیاڵاتن؛ چونكه فریوده‌رن به‌وه‌ی ئێمه ئه‌ستێره‌كان به بچوكی ده‌بینین كه به ئه‌ندازه‌ی دینارێكی ئاسنن ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا زۆر پێچه‌وانه‌یه كه زۆربه‌یان له زه‌وی گه‌وره ترن، ئێمه چۆن باوه‌ڕ به هه‌سته‌كانمان بكه‌ین؟!
پاشان دێت و گومان له ئامێری عه‌قل ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی مه‌عریفه و وای ده‌بینێت، گومانكردن له هه‌سته‌كان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی گومان له عه‌قڵیش بكه‌ین؛ چونكه عه‌قڵ له خه‌ودا زۆر شت وه‌ك ڕاستی جێگیر ده‌بینێت، كاتێك به خه‌به‌ر دێت تێده‌گات كه هیچ ئه‌سڵ و بنه‌مای نییه، هه‌ر بۆیه غه‌زالی له ئه‌زمه‌ی عه‌قڵی و نه‌فسی تا ماوه‌ی دوو مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت تا كتێبی (میزان العمل) دهنوسێـت، بێگومان غه‌زالی عه‌وداڵانی حه‌قیقه‌ت ده‌كات به چوار به‌شه‌وه ئه‌وانیش:
• موته‌كه‌لیمه‌كان: ئه‌وانه كه ئه‌هلی بۆچوون وتێڕوانینن.
• باطینیهكان: ئه‌وانه‌ن كه خاوه‌نی زانستن و تایبه‌تن به وه‌رگرتنی زانست له ئیمامی خۆیان.
• فه‌یله‌سووفه‌كان: ئه‌وانه‌ن كه ئه‌هلی لۆجیك و به‌ڵگه‌ی په‌تیین.
• صۆفییه‌كان: ئه‌وانه‌ن كه‌ی ئه‌هلی تایبه‌تن و ئه‌هلی كه‌شفی دڵ و بینینی ڕاستین.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری غه‌زالی له‌سه‌ر دیكارت توێژه‌رێكی تونسی به‌ناوی دكتۆر (عثمان الكعاك) كه ئه‌مینی مه‌كته‌به‌ی نیشتمانی بووه له پاریس و په‌یوه‌ندی پته‌وی له‌گه‌ڵ زانای میصری دكتۆر محمد عبدالهادی (أبو ریده) داوای لێكردووه هاوكاری بكات له‌سه‌ر كاریگه‌ری غه‌زالی له‌سه‌ر دیكارت، ئه‌ویش خۆی گه‌یانده مهكتبهكهی دیكارت كه كتێبی (المنقذ من الضلال)غه‌زالی بینیوه ته‌رجه‌مه كراوه بۆ لاتینی به قه‌له‌می دیكارت چه‌ندین ده‌قی غه‌زالی دیاری كراوه و نوسراوه “بخرێته میتۆدی ئێمه‌وه ” كه ئه‌مه وه‌رگرتنێك زۆر رٍوونه.
له‌هه‌مووی ترسناكتر، له ڕۆژی دواتر، ڕووداوێكی كتوپڕی ترسناك ڕوویدا ئه‌ویش مردنی كعاك بوو له ڕۆژی (19ی رجب 1396كۆچی به‌رامبه‌ر به15ی یولیو 1976ز) له ژووره‌كه‌ی خۆی و پاشان نه‌مانی كتێبه‌كه‌ی (المنقذ من الضلال)غه‌زالی له مه‌كتبه‌ی دیكارت! كه ئایا ده‌ست درێژیكراوهته سه‌ری، یان مردنی ئاسایی بوه؟!
كعاك باسی ئه‌وه ده‌كات، كه یه‌ك له‌و عیباره‌ته به‌ناوبانگانه‌ی كه دیكارت له كتێبه‌كه‌ی غه‌زالی دیاری كردووه عیباره‌تی :”الشك أولى مراتب الیقین” كه به حاشیه نوسراوه: “بخرێته میتۆدی ئێمه‌وه”.
بێگومان كعاك یه‌كه‌م كه‌س نییه باس له‌م بابه‌ته بكات، تاوه‌كو ئاسان بێت به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی، به‌ڵكو (د.محمد البهبیتی) له كتێبه‌كه‌ی (المخل إلی دراسة التاریخ والأدب العربیین) و (د. زكی نجیب محمود) له “رؤیة إسلامیة”
جه‌خت له‌سه‌ر كاریگه‌ری فیكری غه‌زالی له‌سه‌ر رینیه دیكارت ده‌كه‌نه‌وه .
جگه له‌مانه‌ش (د. محمد حمدی زقزوق) له ساڵی (1968) نامه‌ی دكتۆراكه‌ی له زانكۆی میونخ له ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر غه‌زالی به‌ده‌ست هێنا به‌ناوی (المنهج الفلسفی بین الغزالی ودیكارت) یه‌ك له موعجیبانی فه‌لسه‌فه‌ی دیكارت به‌ناوی راینهارد لاوت(reinhard lauth) ئیشرافی ریسالهكهی كرد، كه له محازهرهكانیدا وای پیشان ده‌دا، كه فه‌لسه‌فه‌ی نوێ له دیكارته‌وه ده‌ست پێده‌كات، ئه‌م ریسالهیهی زقزوق شتێكی كت‌و پڕ بوو بۆ موشریفهكهی هیچ ڕه‌خنه‌ی لێ نه‌گرت، تاوه‌كو به‌دواداچوونی بۆ بابه‌ته‌كه كرد، ریسالهكهی دا به یه‌كێك له ڕۆژههڵأتناسهكان بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌ڵمانی وه‌ریگێڕێت، چونكه موشریفهكهی عه‌ره‌بی نه‌ده‌زانی، ئه‌وه‌بوو (أنگون اشبیتالر) (A.spitaler) كه یه‌كێكه له ڕۆژههڵأتناسهكانی ئه‌ڵمان، ده‌قه‌كانی وه‌رگێڕاو جه‌ختی له‌سه‌ر لێكچواندنهكانی كرده‌وه، به‌ڵام نه‌یگێڕایه‌وه بۆ كاریگه‌ری غه‌زالی له‌سه‌ر دیكارت، به‌ڵكو ته‌نها لێكچونی خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌یه له نێوانیاندا.
زه‌قزوق له كتێبه‌كه‌یدا ڕوونی ده‌كاته‌وه مه‌به‌ستم نییه، كه بابه‌تی كاریگه‌ری و موعجهببوون له‌م ڕیسالهدا ڕوون بكه‌مه‌وه، به‌ڵكو ئه‌مه بابه‌تێكی مێژووییه و پێویست به به‌ڵگه‌ی مادی ده‌كات، ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لامه‌وه موقاره‌نه‌ی فه‌لسه‌فییه.
پاش ئه‌وه‌ی ریسالهكه به زمانی ئه‌ڵمانی له ئه‌ڵمانیا بڵاوكرایه‌وه، نووسه‌رێكی سویسری به‌ناوی كریستوف فون فولتسوجن (chtistoph von wolzogen) له ساڵی (1993) وتارێكی بڵاو كرده‌وه به‌ناو نیشانی (ئایا غه‌زالی دیكارت بووه پێش ئه‌وه‌ی دیكارت بێته دونیاوه؟) له م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ی بۆ ده‌رخستنی ڕاستیه‌ك كرد، كه ئه‌ویش میتۆدی گومانه كه په‌یوه‌سته به فیكری ئیسلامییه‌وه له قه‌رنی یانزه‌ی زاینییه‌وه باسكراوهه، واته به‌زیاد له پێنج سه‌ده پێش دیكارت، وه‌ك چۆن ئاماژه ده‌كات به لێكچونێكی زۆر له نێوان (المنقذ من الضلال) غه‌زالی و (التأملات) و (مقال فی المنهج)ی دیكارت.
زه‌قزوق، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م بابه‌ته پێویست به توێژینه‌وه‌ی زیاتر ده‌كات، تاوه‌ك ده‌گه‌ینه به‌ڵگه‌ی یه‌قین و یه‌كلا كه‌ره‌وه، وه مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه له پشت ده‌رخستنی ئه‌م بابه‌ته‌وه شانازی به پێشینه‌مان بكه‌ین و به شان و باڵیان هه‌ڵده‌ین و عاطیفه و سۆزمان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆیان، به‌ڵكو به عه‌قڵانییه‌ته‌وه له هه‌وڵی پڕ بكهینهوهی كه‌م و كوڕییهكانمان بین به‌رامبه‌ر به پێشكه‌وتنی ڕۆژئاوا و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه به‌خۆبوون به ئامانجی ده‌رچوون له دۆخی چه‌قبه‌ستووی و گه‌شتن به شۆڕشی فیكری نوێ له فه‌لسه‌فی ئیسلامی‌دا.
له كۆتاییدا نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچیێت، كه كه‌له‌پووری مرۆڤایهتهی بریتییه له به‌خشین و وه‌رگرتن، به‌مانایه‌كی دیكه بریتییه له كارلێكهرو كارلێكراو . هیچ گه‌ل و كۆمه‌ڵگایه‌ك نییه مه‌گه‌ر له‌به‌رده‌وامی ژیانیدا به ئه‌ندازه‌ی به‌خشینی به كه‌له‌پووری مرۆڤایه‌تی ئه‌وه‌نده‌ی وه‌رگرتوه، وه ناشگونجێت ئێمه شارستانییه‌تی ئیسلامی له‌بیر بكه‌ین كه پێشكه‌شی مرۆڤایه‌تی كردووه ، ئه‌گه‌ر له سه‌ده‌كانی دواییه‌وه تا ئێستا شارستانیه‌تی ئیسلامی له دۆخی چه‌قبه‌ستووی و دواكهوتوویدایه چه‌ندین فاكتهرو هۆكاری دیكه هه‌یه، كه رێگرن له گه‌شه‌كردنیدا، كه لێره‌دا ده‌رفه‌تی باسكردنى نییه.
ئه‌م بابه‌ته‌ش ته‌نها له غه‌زالی-دا كورت نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو چه‌ندین فه‌یله‌سووفی دیكه هه‌ن بۆچوونیان له‌یه‌كه‌وه زۆر نزیكه، له‌وانه: بۆچوونی سه‌به‌بی لای غه‌زالی هه‌مان بۆچوونه، كه لای (دفید هیوم) هه‌یه، وه مه‌زهه‌بی زهڕرهی رۆحی لای (لیبنتز) هه‌مان بۆچوونی (جه‌وهه‌ری فه‌رد)ه لای فه‌یله‌سووفه مسوڵمانه‌كان و موته‌كه‌لیمه‌كان هه‌یه.
چه‌ندین په‌یوه‌ندی پته‌و هه‌یه له نێوان اسبینوزا و فیكری ئیسلامی له رێگه‌ی وه‌رگێڕانی كتێبه‌كانه‌وه بۆ لاتینی، له ڕێگه‌ی موسای كوڕی مه‌یمون و ئیبن عه‌ره‌بی كه زۆر له‌یه‌ك ده‌چن، وه ئیبن سینا چه‌ندین بۆچوونی هه‌یه هاوشێوه‌ی بۆچوونه‌كانی دیكارت و جگه له دیكارته.
ئه‌مه‌ی باس كرا ته‌نها چه‌ند نمونه‌یه‌ك بوو له‌سه‌ر كاریگه‌ری فه‌لسه‌فه، وه ئه‌م بابه كورت نه‌كراوه‌ته‌وه و یه‌ك لا نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵكو به‌هیوای ئه‌وه‌ی زیاتر بگونجێت ئیش له‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندی نێوان فه‌یله‌سوفانی ئیسلامی و فه‌یله‌سووفانی ئه‌وروپی نوێ بكرێت و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كتر ئاشكرا بكڕێن، چونكه هیچ هۆزو نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌وانی دی زیاتر، یان كه‌متر نییه له‌وه‌ی بتوانن توێژینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی بكه‌ن و به‌ره‌و پێشه‌وه بچن، هه‌ر وه‌ك دیكارت ده‌ڵێت: “عه‌قڵ باشترین شته كه به یه‌كسانی له نێوان خه‌ڵكان به‌ش كراوه”.
سه‌رچاوه‌كان:
– المنقذ من الضلال، لأبي حامد الغزالي، المحقق: عبدالحلیم محمود، الناشر: دار الجيل-بيروت، السنة:2004.
– المقال عن المنهج لديكارت، الترجمة العربية: محمود محمد الخضري، الناشر: دارالكاتب العربی للطباعة والنشر- مصر، السنة: 1978.
– التأملات فی الفلسفة الأولی لدیكارت، ترجمة د. عثمان أمین، الناشر:
المركز القومي للترجمة.
المنهج الفلسفی بین الغزالی ودیكارت، المؤلف: دكتور محمد حمدی زقزوق، دار المعارف ، السنة : 1998م.
– المدخل إلی دراسة التاریخ والأدب العربیین، دكتور محمد البهبيتی، الناشر: دار الثقافة البيضاء، 1985م.
– فلاسفة المسلمين القدماء وفلاسفة أوربا المحدثين ….. هل من علاقة؟ بقلم أ. زكي الميلاد ، مجله المسلم المعاصر، منشور في العدد 152.
– موقع ویكیبیدیا : https://ar.wikipedia.org/wiki/رينيه- ديكارت.