Home / گۆڤاری مێژووناسی

گۆڤاری مێژووناسی

گردی بەسموسیان/بێتواتە

هه‌ڵكه‌وت محمد پشده‌ری یەکەم کەس لە شوێنەوارەکانی دەشتی بیتوێنی کۆڵیوەتەوە سەبری شوکری بووە لە ساڵی ١٩٥٠ لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری بەغدا نێردراوە. لە گەڵ دروستکردنی بەنداوی دوکان و لە ساڵی ١٩٥٥ ڕووماڵێکی دیکە بۆ ناوچەکە کراوە. ئەوکاتە هەر یەک لە کاماریان، گردی دەم، شمشارە، قەرەشینە و بەسموسیان بەسەرکراونەتەوە. لەو دەشتەدا …

Read More »

كاریگەرییەكانی ئاگر لە بواری بیناسازی لە وڵاتی دووڕوبار

رفیق رسول صوفی/ ماستەر لە شوێنەواری کۆن  بەكارهێنانی ئاگر لە لایەن مرۆڤەوە یەكێك بوو لەو جیاكەرەوانەی كە مرۆڤی لە تەواوی گیاندارانی تر جیا كردەوە. چونكە نزیك بوونەوە لە ئاگر و بەكارهێنانی بۆ بوارەكانی ژیانی رۆژانە پێویستی بە ژیرییەكی سەروی ژیری ئاژەل هەبوو، هەر بۆیەش زۆربەی هەرە زۆری ئاژەل لە ئاگر …

Read More »

كاریگه‌ری ئه‌ندازیار جه‌زه‌ری(530ك-1136ز/600ك-1206ز) له‌سه‌ر شارستانیه‌تی ڕۆژئاوا

مه‌به‌ست بڕهان قادر ماسته‌ر له‌مێژووی ئیسلامی پێشه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتناسان و زانایانی ڕۆژئاوا ڕۆڵێكی گرنگیان هه‌بووه‌ له‌شاردنه‌وه‌ی داهێنانه‌كانی زانای كورد جه‌زه‌ری، چل وپێنج داهێنانی جه‌زه‌ری به‌ناوی زانایانی ڕۆژئاوا ناسێنراوه‌ و له‌كاتێكدا به‌رهه‌م وبیری جه‌زه‌ری بوون، چونكه‌ خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی لقێكی زانستییه‌ به‌ناوی زانستی ته‌كنه‌لۆجیا و ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه‌ له‌مێژووی زانستدا وخاوه‌ن په‌نجا داهێنانی …

Read More »

شار له‌ هزرى ئيسلاميدا

د.رسول ابراهيم رسول زانكۆى ڕاپه‌رين/ كۆليژى زانسته‌ مرۆڤايه‌تييه‌كان/ به‌شى مێژوو Rasul.ibrahim@uor.edu.krd     پێشه‌كى:      له‌دواى قۆناغى دۆزينه‌وه‌ى كشتوكاڵ و هه‌نگاوه‌كانى نيشته‌جێبوونى مرۆڤ و كۆبوونه‌وه‌يان له‌شوێنێكدا سه‌ره‌تاكانى دروستكردنى شاره‌ سه‌ره‌تاييه‌كان له‌شێوه‌ى هه‌وارگه‌ى كشتوكاڵى ده‌ستيانپێكردووه‌[1]، گه‌شه‌كردنى مێژوويانه‌ى ئه‌و نيشنگه‌ كشتوكاڵيانه‌ و زيادبوونى پێداويستيه‌ مادى و نامادييه‌كانى خواستى قه‌باره‌ و چۆنيه‌تيان گه‌شه‌ بكات …

Read More »

ڕۆڵی زانستی، كۆمەڵایەتی و ڕۆشەنبیری بنەماڵەی مەلا ئەفەندی و موفتی لە هەولێر، ڕەشاد موفتی بە نموونە

  مەغدید حاجی            هەردوو بنەماڵەی مەلا فەندی )1869 – 1942(و ڕەشاد موفتی )1912-1992( دەگەڕێنەوە سەر یەك چاوگی خێزانی، بۆیە ناتوانین لەیەكیان جیا بكەینەوە، بەتایبەتی لە ڕووی مێژووییەوە. ئەمانە یەكێكن لە بنەماڵە دێرینە زانست پەروەرەكانی كوردستان، پێگەیێكی ئاینی و كۆمەڵایەتی بەرزیان هەبووە، بە تایبەتی لەمێژووی شاری هەولێردا. باپیرە گەورەی ئەم …

Read More »

عەبدوڵڵا جەودەت(١٨٦٩-١٩٣٢) پیاوی دژه‌کان: داکۆکیکار لە بیری ناسیۆنالیستی کورد و  توركی كه‌مالی

پ.د. عوسمان عه‌لی : زانكۆی صه‌لاح دین دیدار عوسمان : قوتابی دكتۆرا  زانكۆی زاخۆ پێشه‌كی ژیانی دكتۆر عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت  به‌سێ قۆناخ تێپه‌ریووه‌، له‌سه‌ره‌تادا  ڕۆڵێكی گه‌وره‌ ده‌گێڕێت له‌ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحادو ته‌ره‌قی (١٨٨٩-١٩٠٨)، له‌گه‌ڵ سێ له‌ هاوكارانی شه‌و ڕۆژ ده‌خه‌نه‌ سه‌ریه‌كتری بۆ دژایه‌تی كردنی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی و له‌كارخستنی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووه‌م[1]، …

Read More »

سدیق قادری یەكەم كوردە  بیرەوەریەكانی  دەربارەی شۆڕشی ئۆكتۆبەر و شەڕی ناوخۆی ڕوسیا ده‌نووسێته‌وه‌‌‌

پ.ی. د. شاخەوان عبدالله صابر ــــــ  بەشی مێژوو فاكەڵتی ئاداب ـــــ  زانكۆی سۆران سدیق قادری كێە ؟   سدیق ڕسوڵ قادری لەساڵی 1894 لە شاری  سلێمانی لە دایكبووە، بنەچەی بنەماڵەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ هۆزی هەمەوەند، قۆناغەكانی سەرەتایی و ناوەندی لەشاری بەغدا خوێندووە، لەساڵی 1914 قوتابخانەی جەنگی لە ئەستەمبۆڵ، بەپلەی مولازم تەواو …

Read More »

گه‌شتێكی ماڕك سایكس 1879 – 1919ی پیلان داڕێژه‌ری نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی عوسمانیدا.

گه‌شتێكی ماڕك سایكس 1879 – 1919ی پیلان داڕێژه‌ری نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی عوسمانیدا. د. فاخر عالی خانئاوده‌لی/ زانكۆی سۆران ـــ فاكه‌ڵتی ئاداب ــ به‌شی مێژوو Fakhir.ababkr@soran.edu.iq Fa.mirhan@yahoo.com ده‌وڵه‌تی عوسمانی وه‌ك هێز و ده‌سه‌ڵاتێكی سنوور به‌رفراوان، بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ شه‌ش سه‌ده‌ حوكمڕانی كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا، ئه‌فریقیا و ئه‌وروپای كردووه‌، …

Read More »

ديدى م.جەميل بەندى ڕۆژبەيانى سەبارەت بە فتوحاتى ئيسلامى لە كوردستان ديدێكى گرنگ و فەرامۆشكراو

ديدى م.جەميل بەندى ڕۆژبەيانى سەبارەت بە فتوحاتى ئيسلامى لە كوردستان ديدێكى گرنگ و فەرامۆشكراو پڕۆفيسۆرى ياريدەدەر د.زريان حاجى بەشى شوێنەوار / كۆلێجى زانستەمرۆڤايەتيەكان/ زانكۆى سلێمانى zryan.hama@univsul.edu.iq پێشدەست : م.جەميل بەندى ڕۆژبەيانى، يەكێك بووە لە ديارترين مێژوونوسانى كورد، كە لەبوارى مێژووى سەدەكانى ناوەڕاست بابەتى نووسيبێت، نووسينەكانى بەوە جيادەكرێتەوە، زۆر وورد و زانستيانە …

Read More »

گۆڕانكاریه‌كانی كه‌شوهه‌وا له‌كوردستان، ولێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست

گۆڕانكاریه‌كانی كه‌شوهه‌وا له‌كوردستان، ولێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ((توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی شڕۆڤه‌كاریه‌))   پ.ی.د.مه‌هدی عوسمان هه‌روتی زانكۆی كۆیه‌- فه‌كه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ به‌شی مێژوو. Mahdi.haruti@koyauniversity.org   پوخته‌:            ئه‌و شوێنگه‌ جوگرافیایه‌ی كه‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تێدا ده‌ژیێت وله‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ناوده‌برا به‌(وڵاتی كوردان) ، به‌درێژایی مێژوو به‌چه‌ندین قۆناغی ئاڵوگۆڕی كه‌ش وهه‌واییدا تێپه‌ڕیوه‌ ،ته‌نانه‌ت كه‌ریگه‌ریشیان هه‌بووه‌ له‌ڕه‌نگڕیژكردنی ئه‌و جوگرافیا …

Read More »