Home / بەشی مێژووی كورد / مێژووى سەدەکانى ناوەڕاستى کورد

مێژووى سەدەکانى ناوەڕاستى کورد

مێژووی ھەولێر

ئامادەکردنی: لوقمان جلال بازید مێژووی شاری ھەولێر کۆنە و تائێستا دیار نییە بۆکەی دەگەڕێتەوە بەپێی گێڕانەوەکانبێت مێژووەکەی بۆ نزیکەی (٦٠٠٠) ساڵ بەر لە زایینەوە نشینگەیەکی ئاوەدان دەگەڕێتەوە و تا ئەمرۆش ھەر بەردەوامە.لە ساڵەکانی (٢٣٧١ تاوەکوو ٢٣١٦ پێش زایین) بەمەبەستی دەست بەسەرداگرتنی داھات و فرە سامانێتی دەڤەرەکە، پەلاماری ھێرشەکانی سەرگۆنی ئەکەدی …

Read More »

‎خەسرەو خانی ئەردەلان بۆچی پاشایەتی ئێرانی قبوول نەکرد؟

‎سارا ڕەحیم‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆران‎کورد لەو نەتەوە دێرینانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە بە درێژایی مێژوو لە سەر خاکی باب وباپیرانی خۆی ژیاوە. هەتا دوژمن هێرشی نەکردبێـتە سەری و خاکی لێ داگیر نەکردبێ ئەم قەت کەڵکەڵەی شەڕ و داگیرکردنی خاکی دراوسێکانی لە سەردا نەبووە. هەمیشە جوامێرانە و دڵپاکانە رێزی لە دوژمنانی لاوازی …

Read More »

سەد ساڵ دووای لۆزان ئایه کورد لۆزان لەبار دەبات وەک چۆن تورک بەسەر سیڤەری هێنا ؟؟

ڕزگار کوردی پێشەکی        چارەگی یەکەمی سەدەی بیستەم لەمێژووی  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، قۆناغێکی زۆر گرینگ و چارەنوس ساز و پڕ ڕوداوی گرینگ و گەورە بوون لەمێژووی ناو چەکە کە لەماوەیەکی زۆر کەمدا زۆر بەخێرای سیما و ئەدکاری ناوچەکەیان سەراوبن گۆڕی ، بێگومان بۆ مێژووی کورد ئەم ماوەیە بە یەکێک لە …

Read More »

بنەماڵەی کوردانی ‘قەیمەری’

یوسف نوری قەیمەریەکان’ لە خانەدانانی کوردن ، لە ناوچەکانی “جەزیرە”وە تا دەشتەکانی “موسڵ” نیشتەجێ بوون، زۆربەی مێژوونووسان بنەچەیان دەگەرێنەوە بۆ کوردانی “هەکاری”، ناوەکەشیان لە قەڵای “قەیمەر”ەوە هاتووە. لە سەردەمی ‘ئەییوبیەکان’دا باسی ‘قەیمەریەکان’ کراوە. دادوەر و مێژوونووسی کورد (ئیبن خەلکان) لە کتێبی _وفيات الأعيان_ باسی لێوەکردوون و زۆرێك لە شازادەکانی ناساندووە، …

Read More »

سەلاحەدینی ئەیوبی لە تێڕوانینی كەسایەتی و مێژوونوسانی جیهان

‎ئامادەكردنی/ یەكدل عەدنان محەمەدئەمین ‎قوتابی بەشی مێژوو قوناغی سێیەم ‎زانكوی سۆران ‎لە بارەی بنەچەی ئەیوبیەكان، مێژوونوسان كۆكن لەسەر ئەوەی كە بنەچەی ئەیوبیەكان دەگەڕێتەوە بۆ شاری(دوین) ئەم شارە دەكەوێتە وڵاتی ئازەربێجان، ئەیوبیەكان بەڕەچەڵەك ڕیشەیان دەگەڕێتەوە بۆ تیرەی ڕەوادی، ڕەوادیەكان تیرەیەكن لە هۆزی هەزبانی كە هوزێكی گەورەی كوردە. ‎“ئیبن خەلەكان”دەڵێ : زانایەكی …

Read More »

مەسەلەی کورد لەراپۆرتێکی ساڵی ١٩٢٠ی بەریتانیادا

لەئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق بەشی یەکەم تێبینی: ئەم باسە بەشی شەشەمی راپۆرتی پێداچوونەوەی حوکمی راستەوخۆی عێراقە لەلایەن بەریتانیاوە، کە ساڵی ١٩٢٠ ئامادە کراوە. راپۆرتەکە بە ناوی “پێداچوونەوەی کارگێڕیی مەدەنیی میزۆپۆتامیایە  Review of the Civil Administration of Mesopotamia” و ساڵی ١٩٢٠ خاتوو گێرتروود لوسیان بێڵ نووسیوێتی، کە سکرتێری کۆمیسیۆنی باڵا بووە …

Read More »

سەرهەڵدان و کەوتنی میرنشینە کوردییەکان (لە سەدەی پانزەهەمەوە بۆ نۆزدەهەم)

بۆريس جەيمس* لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق بەزۆری کوردستانی سەردەمی عوسمانی لە لایەن مێژوونووسان و ڕۆشنبیرانی کوردەوە وا وەسف دەکرا کە لە جۆرێك چەرخی زێڕیندا بووە. هەڵبەت وەک چەرخێک تێی دەڕوانرێت کە وا بە شێوەیەکی لەناکاو کولتوورێکی بەرزی چەسپیوی تێدا دەرکەوتووە لە چوارچێوەی میرنشینە کوردییە ئۆتۆنۆمیدارە گەشەکردووەکاندا. لەم وێناکردنە پێشوەختەدا …

Read More »

بۆچی سەلاحەدینی ئەیوبی جێی شانازی نەبێت بۆ کورد؟

شێرکۆی هەژار موکریانی دەوری هەزار ساڵ پێش سایکس و پیکۆ، ئەوروپایی هێرشیان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ‌هێنا بۆ سەربڕینی ئەوانەی لەژێر ئاڵای پاپای جێگرەوەی مەسیحدا نەبوون. من لە کتێبێکمدا: لە دنیای دانتێ و دەوروبەری و چەند باسێکی کلیسا و ئەدەبیاتی ئیتالی”دا، دەقی وشەکانی فەرماندەیەکی ئەو هێرشبەرانەی ئەوروپام لە ئارشیفی خۆیان وەرگرتووە …

Read More »

ژنی کورد لەمێژوی جولەکەدا، سینات بارزانی بەنمونە

جوان عومەر ئەحمەد یەکێک لە کێشە هەرە سەرەکیەکانی مێژووی کوردە جوولەکەکان نەبوونی نووسراو وتۆمارە مێژووییەکانە جگە لە بیرەوەریەکانی بینجامین تودێلا و جەند پەرتووکێکی کەم نەبێت، تۆمارێکی ئەوتۆ لەبەردەستدا نیە، هەروەها خەمساردی زانکۆکانی کوردستان و کەمی تیز و لیکۆلینەوەکانی خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان ئەوەندەی تر ئاستەنگی دروستکردووە بۆیە ئەم نووسینەی منیش بێ …

Read More »

سیاسەتی شا عەباسی یەکەم بەرامبەر بە کورد

ئاریان ئومێد .. شا عەباسی یەکەم کە لە نێوان ساڵانی (1588-1629) فەرمانڕەوایی ئێرانی کردووە، بە یەکێک لەو شایانەی ئێران دادەنرێ کە بەرامبەر نەتەوەی کورد ستەم و توندوتیژیەکی زۆری بەکارهێناوە کە لە پێش ئەوداو لە دوای ئەویش کەم وێنە بووە، سیاسەتەکانی شاعەباس تەژی بوون لە فروفێڵ و ستەم و زۆرداری بەرامبەر …

Read More »